قەیرانی چەمک
لە پەراوێزی بڵاوبوونەوەی وەرگێرانی چەمکە سیاسیەکان لە سەردەمیگۆڕانکاریدا بە وەرگێرانی کاک دانا بەرزەنجی
ئەساسەن لە باری چەمک و چەمک سازی و پێناسەکردن و بەکارهێنانی چەمکدا لە بەر دەم ئاڵۆزیەکی سەیر و سەمەرەداین وتەنانەت ئەکرێت بانگەشەی ئەوەش بکرێت کە زۆر دەمێکە تووشیقەیرانی چەمک بووینەتەوە و بەداخەوە لە خۆدی قەیرانەکە نە تەنیائاورمان نەداوەتەوە کەمترین بیریشمان نەکردوەتەوە و ئەمە گرفتیبنەرەتی فەرهەنگی ئیمەیە کە ئەساسەن بیرکردنەوە لە غیابدایە.
سەرەڕای غیابی بیرکردنەوە لە قەیران، دەکرێت قەیرانی چەمک لەچەندین رەهەندەوە تەماشا بکرێت، پێناسەنەکردنی چەمک، غیابیچەمک و بیرنەکردنەوە لە چەمک سازی.
قەیرانی چەمک بۆ ماناییەی ئەو چەمکانەی کەوا ئیستا لە گوتاریسیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بەکاری دەهێنین پێناسەنەکراون و ئەساسەن هەست بە پێویستی پێناسەکردن وخوێندنەوەیان نەکراوە و گەریش کرابێت ئەوندە ئاڵۆز و سەیروسەمەرە و پرش وبڵاوکراون کە ئاواتی ئەوە دەخوازی خۆزگە قەتنەکرابان و لە ریزی ئەم چەمکانە دەکرێت ئاماژە بە چەمکی وەک، هەق، ئازادی، دادگەری و یەکسانی بکرێت.
قەیرانی چەمک بەو ماناییە تا ئیستاش نەکراوە چەندین چەمکیبنەمایی بۆ پێناسە کردنی وخوێندنەوەی مێژوو و دابەشکردنسەردەمە مێژووییەکان و تەناتەی پێناسەی سەردەمە مێژووییەکاریگەرەکان دروست بکرێت و ئەساسەن ئەکرێت بڵێین تووشیغیابی چەمک بووینەتەوە بۆ نموونە لە بواری مێژوونووسیدا تائیستاس ئەو چەمکانەی بەکاری دەبەین وەک سەردەم، هاوچەرخ، چاخ و سەردەمی سەدەکانی ناوەراست، نە تەنیا پێناسەیەکی دروستمان لێیان نییە و بە لاساییکردنەوە لە رۆژئاوا و فەرهەنگیرۆژئاوایی بەکاریان دەبێن تەنانەت مانایەکی زانستی و رێک و پێکو گشتگیرمان لێیان نییە هەر وەک نموونەیەکی بەرچاو ئێمە چەمک و دەستەواژەی سەدەکانی ناوەراست بۆ دابەشکردنی بەشێک لەمێژوومان بەکار دەبێن و دەقاودەق لە چەمکی «mediaeval» رۆژئاوایی گیراوە لە مێژووی رۆژئاوا بەو سەردەمەی دەڵێین کە سەردەمی یەکیتیی کەلیسە و شوێنکەوتووانی کەلیسەیە و ئەساسەنبۆ مێژووی ئێمە هیچ مانایەکی نیە و لێرەدا ئەکرێت بڵێین نەتەنیاخراپ و نازانستی ئەو چەمکانەی کەوا لە رۆژئاوا وەرمانگرتوە چەوتبەکاریان دەبێت بەڵکوو ئێمە بۆ پێناسە و نووسینەوەی مێژوویخۆمان تووشی غیابی چەمک بووینەتەوە.
کەواتە قەیرانی چەمک بەو ماناییە ئێمە تا ئیستاش نەماتوانیوە چەندین چەمک ساز بکەین بۆ ئەوەی کێشەکان و گرفتەکانی کۆمەڵگەی خۆمان لە ڕێگەی ئەو چەمکانەوە پێناسە بکەین وڕیگە چارەیەکی بۆ بدۆزینەوە و مەترسیدارتر لەوەی ئەو چەمکانەش بە لاساییکردنەوە لە فەرهەنگ و گوتاری رۆژئاوا بەکاری دەبەین لەبەر ئەوەی پێناسەمان نەکردوە و بەردەوامیش بەکاریان دەهێنین کۆمەڵگەی ئێمەی تووشی قەیرانی قووڵتر کردوە کە لەم بەشەدائاورێک لەو چەمکانەی ئەدەن کە بوەتە بەشێک لە گوتاری سیاسیئیمە و لەبەر ئەوەی پێناسەمان نەکردوە و بە لاساییکردنەوە لەفەرهەنگ و گوتاری رۆژئاوایی بەکاریان دەبین ئێمە و کۆمەڵگەیئێمە و گوتاری سیاسی ئێمەی تووشی قەیرانی جیدی کردوە.
بۆ نموونە رۆژانه له فه‌زای گشتی (Public Sphere)و به تایبه‌تی له راگه‌یاندنه‌كان، چه‌ندین ده‌سته‌واژه و چه‌مكی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، ره‌خنه، دێمۆكراسی، ده‌سه‌ڵات، رۆشنبیر و رۆژنامه له سه‌ر زاریخهڵكی ئاسایی،خوێنده‌واران و قه‌ڵه‌می رۆشنبیران و سیاسهتوانانو رۆژنامه‌وانان ده‌بیسین و ده‌خوێنینه‌وه و شایه‌تی كایه وبه‌كارهێنانی سه‌یر و جۆراوجۆری ئه‌م چهمكانهین و هه‌ر توێژێ له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به پێ ویست و حه‌ز و ئاواتی خۆی به كاریان ده‌هێنیت و كایه و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات و ده‌رنجام نازانین مه‌به‌ست له‌م چه‌مكانه چییه و كام توێژ و ده‌سته راست و كام توێژههڵه ده‌كات و ئه‌م چه‌مكانه بۆ ئه‌ونده هه‌ڵگری راوبۆچوونی جیاوازهن و به واتاییه‌ك بۆ ئه‌ونده تووشی ئاڵۆزی هاتووه‌ن.
بوونی ئه‌م چه‌مكانه له گوتاری سیاسی و فه‌زای گشتی كۆمهڵگایكوردی له لایه‌كه‌وه ره‌نگه پیشانده‌ری بایه‌خی كۆمه‌ڵگای كوردی بهمچهمكانه و به گشتی ئه‌و چه‌مكانه‌ی بێت كه‌وا پێوه‌ستن به گوتاریپێشكهوتن و تازه‌گه‌ری و ره‌وتی دێمۆكراسیی خوازی و لێره‌وه ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی پیرۆز، خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و بایه‌خی پێبده‌ین. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه به هۆی دیارده‌ی به ئاڵۆزكردنی ئهمچهمكانه، پێده‌چێت ئه‌م ره‌وته ده‌رنجامێكی سه‌لبی و تێكدهرانهیلێبكهوێتهوه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تووشی كێشه و قه‌یرانی جیدیبكات،
گرنگی نه‌دان به پێناسه‌كردن و شرۆڤه‌ی زانستی و وه‌رگیرانی دهقو سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م چه‌مكانه و هه‌روه‌ها ئاخێزگهیسهرههڵدانیان، بووته هۆی ئاڵووزی ئه‌م چه‌مكانه و بهكارهێنانیجیاواز و ته‌نانه‌ت دژبه‌یه‌ك و تێگه‌یشتنی سه‌قه‌ت و بهرژهوندیخوازانهی ئه‌م چه‌مكانه و دیاره له ده‌رنجامدا فه‌زای گه‌شتی وگوتاری سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه له یه‌ك تێنگه‌یشتن و ئاڵۆزی و شڵه‌ژان و به گشتی ئاژوكاژ بردوه.
ئه‌م چه‌مك و ده‌سته‌واژانه جیا له‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌یان له كۆمهڵگایكوردی و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان نییه و خاڵیگرنگ تری ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ها كه ئاماژه‌مان پێدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به شێوه‌یه‌كی زانستی و قوول له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه رووبهروونهبووتهوه وبه واتاییه‌ك ناوه‌نده ئاكادیمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌وانه زانستگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ههروههها گوتاری رۆشنبیریكوردی له باتی پێناسه‌كردن و ناساندهن و شرۆڤه‌ی ئه‌م چه‌مكانه وروونكردنهوهیان به شێوه‌یه‌كی روكشانه كه‌وتوونه‌ته مامه‌ڵه و كایه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه كه به گشتی هه‌ست ده‌ركرێت به شیوه‌یه‌ك پێوهستكراوهن به توند‌و تیژی و لێره‌دا به خێرایی ده‌روانینه مانای باوی ئهمچهمكانه له گوتاری سیاسی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان.
ره‌خنه:
له گوتاری سیاسی و ته‌نانه‌ت گوتاری رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیستهیكوردستان، ره‌خنه واته ره‌فز كردن ، واته سڕێنه‌وه واته هه‌موو شتێبه خراپ و ناروونی ته‌عبیر و ته‌ماشاكردن ، واته به چاویلكهیرهشهوه ته‌ماشای سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردن، جار جاریش واته جنێودان به زه‌وی و ئاسمان و به گشتی ههڵكۆتانه سه‌ر ئه‌و شتێ وا پێ ده‌گوتری ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه واته باسكردن له گه‌نده‌ڵی و حیساباتی بێ بنه‌ما و ده‌نگۆی راست و ناراستسهبارهت به ئه‌وه شتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به پاره‌وه بێت. به گشتی رهوتیرهخنه له كۆمه‌ڵگای كوردی له باتی باش پێناسه كردن وههڵسانگاندهن و قهزاوتی بێ لایانانه به مه‌به‌ستی چاكسازی وپیاچوونهوه و ساغكردنه‌وه به‌ره‌و مانای تێكدان و رهفزكردن وسڕێنهوه ده‌روات كه ده‌رنجام ره‌خنه هاوتا ده‌بێت له گه‌ڵ چه‌شنێك له توند و تێژی و تێكده‌ری و ره‌شبینی.
دێمۆكراسی:
واته ئه‌و تاقم و ده‌سته‌ی كه‌وا پێ ده‌وترێ زۆرینه و له رێگهیههڵبژاردن یان هیزی عه‌سكه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و بۆی هه‌یه زۆربه‌ی شته‌كان بۆ خۆی و به‌رژه‌وندی خۆی قۆرغ بكات. دێمۆكراسی لای ئێمه واته دروستكردنی چه‌ندین شه‌قام و بینا وگوندی رۆژئاوایی و گلۆپ باران كردن و هێنانی چه‌ندین شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بیانی وه‌ك هۆتێل و مۆڵ و پركردنی شه‌قام له رۆژنامه وگۆڤار و پر بوونی كوردستان له توێژهكی به ناو رۆژنامه‌نووس……..پیشاندانی و بانگه‌شه‌ی دێمۆكراسی و كلتووری دێمۆكراسی‌و سپاندنی وانه‌كانی دێمۆكراسی به‌م ئاراسته‌یه، بێجگه له ئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه و زیادكردنی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی وده‌نگی ناره‌زایه‌تی و گرنگتر له هه‌مووی دژاییه‌تی حكوومه‌ت و خهڵكهیچ ده‌سكه‌وت و دهرنجامیكی به‌دواوه نییه.
جیا له‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان پێدا پێویستی به باس وشرۆڤه و روونكردنه‌وه‌ی زانستی هه‌یه ره‌نگه بتوانین بڵێن بۆ لادان له تێگه‌یشتن هه‌ڵه له دێمۆكراسی یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه دێمۆكراسیواته پاراستنی مافی كه‌مایه‌تی نه‌ك قۆرغكردنی هه‌موو شتێ بۆزۆرینه .
ده‌سه‌ڵات:
ده‌سه‌ڵات له گوتاری ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان واته ئه‌و بوونه‌وه‌ره دیار و نادیاره كه‌وا به‌رده‌وام مرۆڤی كورد ئهچهوسێنیتهوه وبه‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌نده‌لی و كاری خراپه. ده‌سه‌ڵات واته ئه‌و شته زۆر سه‌یر و عه‌جایه‌به كه پێویسته خۆمانی لێ لادێن و بێزی لێوه بكه‌ین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر كه‌س باسی بكات یان گه‌نده‌ڵه و یانفاشیسته و پیاوكۆژه و به گشتی ده‌سه‌ڵات واته كوشتن، خراپكردن، و گه‌نده‌ڵی و تۆقاندن و دژه خه‌ڵك بوون.
ئاڵۆزی ئه‌م چه‌مكه بێ گومان كۆمه‌ڵگای كوردی تووشی قهیرانیسهرهكی و دووركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له حكوومه‌تی كوردی كردوه‌ته‌وه وبه‌و شێوه كه ده‌توانین دان به‌م راستیه بگرین كه‌وا له كۆمهڵگهیههرێمی كوردستان سۆز بۆ نیشتمان و خاك و هێما نه‌ته‌وه‌یه‌كان تاراده‌یه‌كی مه‌ترسیدار كه‌مبووته‌وه و پێده‌چیت ئه‌م گوتاره دهرنجامكۆمهڵگای كوردی تووشی تۆندوتیژی و دابڕان بكات و خه‌ڵكانێ سه‌رهه‌ڵ بدات به بیانووی دژاییه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شهرعییهتبهههموو كاریكی تێكده‌رانه بدات.
ده‌سه‌ڵات مانای قووول و فه‌لسه‌فی و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وپێویستی به روونكردنه‌وه و شرۆڤهكردنهوه هه‌یه كه به داخه‌وه ناوهندئاكادیمیهكانی هه‌ریم خۆیان له‌م بابه‌ته شاردوه‌ته‌وه و رۆشنبیرانیشله باتی باسی زانستی و روونكهرهوانه له مێژه بۆ ناشیرینكردن وئاڵۆزكردنی ئه‌م چه‌مكه كار ده‌كه‌ن . دیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسیكوردی وه‌ك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان به گشتی لایه‌ن و ره‌هه‌ندی خراپ‌و دزیۆ و ناشیرین و بگره زۆر خراپیشی هه‌یه به‌ڵام ناكرێت له ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌كانی باش و ئیجابیش نكۆڵی بكه‌ین. بۆییه پێویسته ناوه‌نده ئاكادیمیه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی و زانستی به شێوه‌ی زانستی و له پانتایه‌كی به‌رفراوان بكه‌ونه باسی زانستیچهمكی و ره‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیرانیش ره‌خنه‌یان به‌ره‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی بیت نه‌ك ره‌فز و سڕێنه‌وه و جنێودان و به مێردهزمهكردنی ده‌سه‌ڵات.
رۆشنبیر:
ئه‌و بوونهوهرێیه كه پێویسته به‌رده‌وام باسی ده‌سه‌ڵات و گهندهڵیبكات و جار جاریش شێعر و روومان بنووسی و برێك جاریش له میدیا و رۆژنامه‌كان ده‌ر بكه‌وێت و باسی ده‌سه‌ڵات بكات و بهڵامقهت نابێت باسی یه‌ك شتێ چاكی ده‌سه‌ڵات بكات ، له كه‌ش وهه‌وای سیاسی و رۆشنبیری كوردستان ناسنامه‌ی رۆشنبیرگرێدراوه به ره‌فزكردنی ده‌سه‌ڵات و به واتایه‌ك ره‌فز و خۆلادان له ده‌سه‌ڵات .
ئاست و پێگه‌ی گوتاری رۆشنبیری كوردی له باتی لێکۆڵێنەوە،بیركهردنهوه،گۆمان كهردنهوه،تێوردانان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی بێرو خەیاڵی خوی به گشتی دابه‌زیوه بۆ باسكردن و ره‌فز كردنیدهسهڵات و جار و باریش هه‌ڵوێستگرتن له ئاست دیاردهیهكیدزێوی وه‌ك تیرۆر .
رۆژنامه:
رۆژنامه واته گوره‌پانی ستایشی ده‌سه‌ڵات یان ره‌فزكردنی ده‌سه‌ڵات. له هه‌ریمی كوردستان بوونی ژماره‌ی زۆرتریرۆژنامووس له رۆژنامه خوێن ، مه‌سه‌له خۆ به‌ده‌رخستن ، گرنگی به پركردنه‌وه لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كان ، دووركه‌وتنه له ئه‌ركی سهرهكیكاری رۆژنامه‌وانی واته ئه‌و شتی كه‌وا له رۆژئاوا پێ ده‌گوتریت(press) یان گۆشار، ره‌نگه دیارترین خه‌ساره‌كانی كاروباریرۆژنامهنووسی بێت له هه‌ریمی كوردستان.
به‌لام خاڵی گرنتر ئه‌وه‌یه كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستان و له گوتاری سیاسی كوردستان، رۆژنامه وه‌ك دوو ساحه‌ی كایه، ته‌عبیری لێوه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م جێگه‌ی ستایش و لاواندنهوهیدهسهڵاته و دووهه‌م جێگه‌ی ر هفز و كوتانه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه چه‌مكی رۆژنامه‌ش وێرای پێشینه‌ی شایانی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیههنووكه تووشی ئاڵوزی و قه‌یران هاتووه و له باتی كردنهوهیدهروازهی گفت وگۆ و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی فه‌زای گشتی(Public Sphere)خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌وه نائارامی وئاڵۆزی و ئاژوكاژ ده‌بات و به واتاییه‌ك خه‌ریكی به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی(reproduction) رق و بۆغز و دوو به‌ره‌كی و چه‌ند بهرهكین.
ئۆپۆزیسیۆن:
واته سه‌رجه‌م ئه‌و حیزب و تاقمه و ده‌ستانه‌ی كه دوژمن و نهیاردهسهڵاتهن و به‌واتاییه‌ك ده‌بێت به‌رده‌وام له باتی چاودێری دهسهڵاتسووكایهتی به ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و باسی گه‌نده‌ڵی و خراپی دهسهڵاتبكهن و نابێت قه‌ت باسی شتێ باش و جوان بكه‌ن و گواییه ئهركیئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه ته‌نیا وه‌ك كه‌سانی پۆپۆلیست هه‌موو شتێ رهشو لێڵ پیشانبدات.
ئه‌م به‌رداشت و تێگه‌یشتنه له‌م چه‌مكانه و چه‌مكانی هاوتای ئه‌مانه له گوتاری سیاسی كوردستان ده‌كرێت وه‌ك ئاڵۆزی چه‌مك تهعبیریلێوه بكرێت وبۆ لابردنی ئه‌م ئاڵۆزییه پێویسته پێش هه‌موو شتێ بۆئه‌وه‌ی به‌ر له خراپتر كردنی فه‌زای گشتی و سیاسی هه‌ریم بكرێتئهم گوتاره به گشتی بگۆڕدرێت و به‌ره‌و ئاراسته‌ی زانستی كاریانبۆ بكرێت تا جێگه و پێگه و مانای سه‌ره‌كی خۆیان په‌یدا بكه‌نه‌وه و چی تر نه‌بنه هۆی ئاڵۆزی و شێواندنی فه‌زای رۆشنبیری و سیاسیههریمی كوردستان و ئه‌مه ئه‌ركی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌نده زانستییه‌كانی هه‌رێم وسه‌رجه‌م رۆشنبیران و رۆژنامهنووسانیكوردستانه.
لە کۆتاییدا و لەم بابەتەوە دەکرێت بڵێین کەش و هەوای سیاسی وفەرهەنگی کۆمەڵگەی کوردی پێویستی بە وەرگێران و نووسینیکتێبی وەک چەمکە سیاسیەکان لە سەردەمی گۆڕانکاریدا هەیە و لەم ڕووەوەپیرۆزبایی دەڵێم بە کاک د.دانا بەرزەنجی بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەجێگەیە وچاوەرێ بەرهەمی زۆرتر دەبین لەم بوارەدا.