هەواڵ

سەنتەری زەھاوی سیمینارێك سەبارەت كەلەپووری ئیسلامیی ڕێكدەخات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ /٥/ ٢٠٢٦، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سیمینارێكی زانستیی بە ناونیشانی «كەلەپووری ئیسلامیی لە بەردەم خوێندنەوە نوێیەكاندا: دیدێكی میتۆدیی ڕەخنەگرانە» بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر (حسێن محەمەد ئیبراهیم) لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی ورد و زانستیی ڕەخنەییانەی بۆ واتا و سەرەتا و پەرەسەندنی قوتابخانەكانی خوێندنەوەی كەلەپووری ئیسلامیی خستەڕوو و جەختی لەسەر كاركردن بۆ ناساندن و خوێندنەوەی ورد بۆیان كردەوە لەبەر گرنگیی ئاوڕدانەوە لەو پرسە گرنگە بۆ هوشیاریی گەنجان و ڕۆشنبیران و تەنانەت بانگخوازانیش.

جێی ئاماژەیە بەڕێزیان پسپۆڕی بوارەكەن و خاوەنی چەند كتێب و توێژینەوە و وتاری زانستییان لەو بارەیەوە.
دواتر بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و خوازیاری بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانە بوون.

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply