چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری بێشکچی کۆڕبەندێکی هزریی سازدەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 19/ 12/ 2019 لە زانکۆی دهۆک سەنتەری زەهاوی بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری بێشکچی بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆڤایەتی کۆڕبەندێکی هزری سازکرد بە ناونیشانی (پێشەنگیی هزری ئیسلامی لە یەکترقبوڵکردندا)، تێیدا هەریەک لە د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەری زەهاویو پڕفیسۆر د.فەرسەت مەرعی ئەندامی سەنتەری زەهاوی و مامۆستا لە زانکۆی زاخۆ و م.ئیبراهیم مەحمود مامۆستای زانکۆ دهۆک لە بابەتەکە دووان لە ڕەهەندە فەلسەفی و فیکریی و مەنهەجی و مێژووییەکەیەوە، ئامادەبووانیش کە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆیدهۆک بوون بە سەرنج و تێبینیەکانیان بەشدارییان کرد، سەنتەری بێشکچی سەنتەرێکی توێژینەوەی مرۆڤایەتیە و سەر بەسەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکە.

دوای کۆتاییهاتنی کۆڕبەندەکەش ستافی هەردوو سەنتەر کۆبوونەوە بۆ باسکردن لە هەماهەنگیی زیاتر و جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەی زیاتر لە داهاتوودا و بۆ ئەم مەبەستەش لێکتێگەیشتنێکیان واژۆ کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply