
بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕیی سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، مۆڵەتنامەی زانستی (الإجازة العلمية) لە زانستە ئیسلامییەکاندا بەخشرایە بەڕێز (د. نوری حەمە سەعید حەیدەر)، لێبڕاوانە لەلای زانا ئایینییەکانی کوردستان خوێندوویەتی، دوای تەواوکردنی پڕۆگرامی دیاریکراو، لە یەكشەممە، ١٣/ ٨/ ٢٠٢٣، لە لایەن بەڕێز «پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی»یەوە مۆڵەتنامەی پێ بەخشرا.
بە ناوی ستافی سەنتەری زەھاوییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزان پ.د. سەباح بەرزنجی و دكتۆر نوری دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.