پێویستی هه‌بوونی وشیاری به واقیعی په‌روه‌رده‌یی

فتحي حسن ملكاوي
1ــ پێویستی بوونی وشیاری به واقیعی په‌روه‌رده‌یی: چهمكیوشیاری و گرنگی
بوونی وشیاری به واقیع حاڵه‌تێكه ئه‌و مرۆڤه‌ی پێ وه‌سف ده‌كرێت، كه وشیاری به واقیعی ده‌وروبه‌ری هه‌یه، ره‌گه‌ز و پێكهاته‌كانی پێوه‌ندی نێوانیان و كاریگه‌ریه‌كانی جیا ده‌كاته‌وه، په‌ی به پێویستی ئه‌و واقیعه ده‌با بۆ گۆڕانكاری و چاكسازكردن تێیدا.
ئێمه پێویستمان به بوونی وشیاری به واقیع هه‌یه له بواره جۆراوجۆره‌كان، واقیعی سیاسی و واقیعی ئابووری واقیعی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، كه‌واته وشیاری وه‌سفه بۆ دۆخی مرۆڤی وشیار به‌خۆی و ده‌وروبه‌ری.
وشه‌ی “وشیاری” به‌رامبه‌ر وشه‌ی (الوعي)یه له زمانی عه‌ره‌بی به واتای كۆكردنه‌وه، تێگه‌یشتن، پاراستن هاتووه، گوێچكه‌ی وشیار له قورئان باسی كراوه، كه مه‌به‌ست له گوێیه نیه كه هه‌ستێكی مادی هه‌یه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له گوێیه كه له‌وشته تێده‌گات كه ده‌یبیستێ، پاشان كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، سودی لێوه‌رده‌گرێت1، گوێچكه شه‌پۆله ده‌نگیه‌كانی له سه‌رچاوه‌كان بۆی دێت كۆی ده‌كاته‌وه، ئاراسته‌ی ناوه‌ندی تێگه‌یشتن و په‌ی پێ‌بردنی ده‌كات، بۆ ده‌لاله‌تی ده‌نگ و واتای، له‌گه‌ڵ ئه‌و واتایه كاریگه‌ر ده‌بێت و كاریگه‌ریش دروست ده‌كات، پاشان مرۆڤ له یادگه‌ی خۆی ئهوكاریگهربوون و كاریگه‌ریانه به‌هۆی ئه‌و رووداوه ده‌پارێزێت، هه‌ركاتێك شتێك په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه هاته پێشه‌وه داوای ده‌كاته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خواصلی الله علیه وسلم دوعای خێری بۆ ئه‌و كه‌سه كردووه، كه قسه‌ی ده‌بیستێت به وشیاری پاشان ده‌یگه‌ینێت2.
وشیاری به واقیع سێ ره‌گه‌زی له‌خۆی گرتووه: كۆكردنه‌وه، تێگه‌یشتن، پاراستن، به‌هه‌مان شێوه وشیاری به‌و سێ ره‌گه‌زه په‌یوه‌سته به ره‌گه‌زی تر، كه بریتیه له‌وه‌ی واقیع وه‌ك خۆی، پێویستی ئه‌و واقیعه به گۆڕانكاری، ئه‌و وێنه‌ی كه ویستی گواستنه‌وه‌ی واقیعی بۆ هه‌یه، به‌و وشیارییه دوو فه‌رمان پێكه‌وه هه‌یه، كه ده‌كرێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین، كه ئێمه به “وشیاری مه‌نهه‌جی” ناوی ده‌به‌ین، كه داخوازیه‌كانی پلان بۆ حاڵه‌تی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی هه‌یه، به‌ره‌و گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو و دیاریكردنی میتۆدێكی گونجاو بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه.
ئومێد ده‌كه‌م هه‌وڵه‌كه‌مان له چاكسازی په‌روه‌رده‌یی به میتۆدی ئامانجدار ناوبنێین به پێی پلانی گونجاو، دوور له كاردانه‌وه و پاڵه‌په‌ستۆی به‌په‌له بۆ بڕیاردان، ده‌ستپێك ده‌بێت له‌و شوێنه بێت، ده‌ستپێكردنی پێویسته، هه‌روه‌ها خستنه‌گه‌ڕی میكانزم و شێواز و تواناكانی، كه به‌رده‌ستن له‌گه‌ڵ پێویستی لێهاتووی و كارایی، ده‌بێت هه‌وڵدان بۆ چاكسازی وه‌سف به‌كرێت به جێگیری و نه‌گۆڕی و ئارامگری له‌سه‌ر ناخۆشیه‌كان، تا ئامانجه داواكراوه‌كان بچه‌سپێن3.
دادپه‌روه‌رانه‌یه جه‌خت له بوونی هه‌ندێك وێنه‌ی ئه‌و وشیارییه و هه‌ندێك نمونه‌ی بكه‌ینه‌وه له‌لای هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری په‌ره‌ورده له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به‌ڵام له زۆربه‌ی كات وشیارییهكه جوزئییه، بۆ لایه‌نێك له لایه‌نی واقیعپاڵدهداته كاردانه‌وه به پسۆڕی زانستی، یان به‌كرده‌یی له سنورێكی ئه‌و دیارده‌یه‌یه و دیاریكردنی ره‌هه‌نده‌كانی ده‌وه‌ستێت، كه به هه‌ڕه‌مه‌كی و ناكاوی كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داواكراوه گه‌یشتنه به وشیاری مه‌نهه‌جی بۆ حاڵه‌تێك له حاڵه‌ته‌كانی وشیاری هه‌مه‌كی (كلی)، كه پاڵدهداته بیكردنه‌وه‌ی ئامانجدار، به‌ره‌و دیدگایه‌كی گشتیگر ده‌چێت به‌رامبه‌ر جیهان كار به پێوه‌ره‌كانی به‌ها و به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی ده‌كات، پاشان ئه‌و وشیاریه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئاستێكی فراوانتر، قوڵتر ده‌بێته‌وه تا پله‌كه‌ی ده‌بێته وشیاری مه‌نهه‌جی “رۆشنبیری میتۆدی كارا” بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی گرنگی به چاكسازی واقیعی ئومه‌ت ده‌ده‌ن.
تا وشیاری مه‌نهه‌جی ده‌بێته پێویستیه‌ك بۆ چاكسازی په‌روه‌رده‌یی و داخوازیه‌كانی” رۆشنبیریه‌كی مه‌نهه‌جی كارا” كه تایبه‌ت نابێت به پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده، جگه له‌كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵگه، پێویسته وشیاری هه‌بێت به سروشتی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه، گۆڕینی كۆده‌نگی له‌سه‌ر توندی په‌یویستی نێوان په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه تا ده‌بێته ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كان له پلانی چاكسازی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می فێكردن ده‌بێت له رێگه‌ی تیۆره جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بیێت، جوڵانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شكردنی چینایه‌تی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌كردن له‌خۆ بگرێت، پاشان ده‌بێت كاریگه‌ری و كارتێكردنی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دیاریی بكرێت له داڕشتنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكانی فێركردن و په‌یكه‌ر و پرۆگرام و په‌یڕه‌وكردنی.
زۆرێك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری په‌روه‌رده باسیان له ئه‌نجامه‌كانی فێكردن و فۆڕمه‌كانی په‌یوه‌ست به فاكته‌ره جۆراوجۆه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كردوه، وه‌ك ره‌گه‌ز و ره‌چه‌له‌ك و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی سیاسی هتد4.
بۆ ئه‌وه‌ی دوور نه‌ڕۆیین و نه‌كه‌وینه خه‌ونی عاشقانه، وێنه‌یه‌كی ماتریالی بهێنینه به‌رچاو كه هاتنه‌دی ئاسان نه‌بێت، پێویسته په‌ی به‌و قسه‌یه ببه‌ین، كه ده‌ڵێت: په‌روه‌رده زۆر ئاڵۆزه، چونكه گشتگیره به‌سه‌ر زانست و فێكردن و فێربوون، ئاڵۆزترین شت له په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه پێویستی به گه‌شه و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رده‌وامه، هیچ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نیه بۆ چاككردن و گه‌شه‌پێدانی ناوه‌ڕۆكی ده‌زگاكانی زانست، یاخود ئه‌زموونی فێربوون، یاخود شێوازی فێكردن. پاشان په‌روه‌رده ئه‌نجامی پێشكه‌شكردنی ده‌زگایه‌ك له ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه نیه، به‌ڵكو بواری په‌روه‌رده بریتیه له كۆمه‌ڵگه به‌هه‌موو ده‌زگه‌كانی، به‌تایبه‌ت خێزان و قوتابخانه و راگه‌یاندن، سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌رده‌ی دروست هه‌وڵی ته‌واو ده‌خوازێت له‌و ده‌زگایانه.
بۆیه چاكسازی په‌روه‌رده‌یی داواكراو چاوه‌ڕوان ناكرێت له كۆمه‌ڵگه كاتێك هه‌وڵه‌كانی چاكسازی كورتبكرێته‌وه له فێكردن له قوتابخانه، له كاتێك دا ده‌زگاكانی تری كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌ی قوتابخانه دروستی ده‌كات ئه‌وان وێرانی ده‌كه‌ن، چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره، ره‌گه‌زه‌كانی هاوئاوازن، هه‌نگاوه‌كانی هه‌ماهه‌نگن، چاكسازی په‌روه‌رده‌یی به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه، به‌ڵام به‌شی هه‌ره‌گرنگ و قوڵهكهیه.
ئێمه پێمان وایه گه‌ڕان به‌دوای پله‌ی وشیاری ئومه‌تی ئیسلامی به‌رامبه‌ر حه‌قیقه‌تی واقیعی فیكری و مادی و واقیعی جیهانی ده‌وروبه‌ری له‌و بوارانه و بواره‌كانی تر، كارێكه یه‌كجار گرنگه، چونكه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و وشیارییه كاریگه‌ری هه‌بێت له ڕێگای داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می فێكردن و په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی فیكری په‌روه‌رده‌یی كه نه‌وه‌كانی بۆ ئاماده ده‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئارێشه ناوخۆی و مه‌ترسی هێزه نه‌یاره‌كانی، بۆیه تێده‌گه‌ین له پله‌ی لێهاتووی و كه ئه‌و ئومه‌ته چه‌نده شایسته‌یه رووبه‌ڕوی ئه‌و ئارێشانه ببێته‌وه له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه مێژووییه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كان.
هه‌روه‌ك گه‌ڕان ده‌بێته هۆی تێگه‌یشتن له پله‌ی وشیاری بۆ تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كانی نه‌توانایی سیسته‌می فێكردن و په‌روه‌رده، كه له‌و سێ سه‌ده‌ی كۆتایی باڵاده‌ستبووه به‌سه‌ر ژیانی ئومه‌ت نه‌یتوانی پارێزگاری لێ بكات تا نه‌گات به حاڵه‌تی لاوازی و نه‌زانی و دابه‌شبوون، كه بووه هۆی هاوكاری وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ داگیكردنی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و دابه‌شكردنی دابه‌شكراو و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كانی، باڵاده‌ستی رۆشنبیری و سیسته‌م و به‌های رۆژئاوایی، له‌سه‌ر حیسابی رۆشنبیری و سیسته‌م و به‌های ئیسلامی.
2ــ بوونی وشیاری به پێویستی چاكسازی واقیعی په‌روه‌ره‌ده‌یی.
وشیاری كامڵ به‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه كه ده‌وری هه‌وڵی چاكسازی په‌روه‌رده‌یی داوه، مه‌رجێگی گرنگه له پلاندانان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه و دیاریكردنی ئاسته‌كانی سه‌ركه‌وتنی داواكراو له چه‌سپاندنی ئامانجه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه كورتناكرێتهوه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له پرسه‌كانی په‌روه‌رده‌یی، یان فاكته‌ری ناوخۆی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه جیهانی هاوچه‌رخ جیهانێكی ئاڵۆزه، گۆڕانكاریه‌كان خێران، ئاراسته فیكری و به‌ها گۆڕاوه‌كان له ململانێ دان، كۆمه‌ڵگه‌كان له‌و جیهانه تێك ده‌ئاڵێن، گۆڕانكاری كاریگه‌ربوون و كارتێكردن به شێوه‌ی به‌رده‌وام رووده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌و جیهانه تیۆر و سیسته‌مه سیاسی و ئابووری و ئیداری جۆراوجۆر ده‌بینین، هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێك روكاری گشتی هاوبه‌ش، كه ئاسان نیه رووكاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و ئه‌و ئاراستانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن دیاری بكات، به‌بێ بوونی وشیاری په‌یوه‌ست سه‌باره‌ت به‌هۆی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، بۆیه ئاسان نیه حكوم له سه‌ر فیكری په‌روه‌رده‌یی باو بدرێت به‌شێوه‌ی رووكه‌شانه‌ی خێرا له كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمانان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ده‌كرێت قسه له ئاماده‌گی واتای گشتی بكرێت بۆ په‌روه‌رده له ژیانی تاك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه، رۆحێكی شاراوه هه‌یه كه نه‌فسی سهرزهنشتكهری ئیسلامی له‌خۆی گرتووه، كه ئاواته‌خوازه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی مۆركی گفتار و كردار له‌خۆی بگرێت، هه‌ندێك ویستی مرۆی هه‌یه كه نه‌فسی به‌دكار پاڵی پێوه ده‌نێت بۆ ده‌ست سوكردن له حكومه په‌روه‌رده‌یه‌كانی ئیسلام به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ واقیعی په‌روه‌رده‌یی بۆ ناموسڵمانان كه ده‌ركه‌وێت كه گه‌وره سه‌رنجڕاكیشه، بوونی ده‌روونی ئارام ره‌ت ناكه‌ینه‌وه كه هه‌ست به ره‌زامه‌ندی ده‌كات له هه‌وڵه چڕه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئاڕاسته‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، له‌وانه‌یه ئه‌و جۆره لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانیانه سێیه‌ك، كه‌م و زۆر دیاری بكات، له بوونی ئه‌و سێ گروپه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌كانی موسڵمانان.
له‌به‌ر پێویستی ئه‌و وشیارییه به فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی هاوچه‌رخ بریتیه له وشیاریه‌ك به مه‌رجی گرتووه كه پێویسته جۆره وشیاریه‌كی تر هه‌بێت، كه ئه‌ویش بریتیه له وشیاری به بوونی پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌و واقیعه، دواتر تێبینی ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك جیاوازن له گفتوگۆكانیان ده‌رباره‌ی پرسه سیاسیه ناوخۆی و هه‌رێمی و نێدهوڵهتیهكان، به‌ڵام جیاواز نین ده‌رباره‌ی گرنگی په‌روه‌رده، له رێگای كاریگه‌ربوون به ئه‌نجامه‌كانی دۆخی كۆمه‌ڵگه، یان ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی كه ده‌كرێت په‌روه‌رده دایبهێنێت له كۆمه‌ڵگه.
لێره‌وه گرنگی قسه‌كردن دێته پێشه‌وه له پێویستی چاكسازی له فیكری په‌روه‌رده‌یی و وشیاری قوڵ و فره لایه‌ن، كه پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌كردنه هه‌بێت، به‌تایبه‌ت پێویستی ئه‌و فیكره بۆ به‌رده‌وامی نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌پێدان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری له واقیعی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان، بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و فیكره، بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، كه بریتیه له پێكهێنانی روكاری گشتی كه خۆی له سیسته‌می پهروهردهیگشتی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها خۆی ده‌بینێته‌وه له فهلهسهفهكانو سیاسه‌ت و تیۆره‌كان و ستراتژیهت و وه‌رگرتنی ورده‌كاری سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و پێكهاته‌كان و ئاسته ئیداری و فێركاریهكان، هه‌روه‌ها خۆشی ده‌بینێته‌وه له‌و شتانه‌شی كه به‌رنامه و پرۆگرام و شێوازه‌كانی فێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه.
له سۆنگه‌ی میتۆدی ته‌واوكاری مه‌عریفی كه ئێمه له كتێبه‌كه‌مان پشتمان پێی به‌ستاوه، دان به‌وه ده‌نێنین، له‌سه‌ره‌تاوه فیكری په‌روه‌رده‌یی ئیسلامی كه ئێمه ویستمان لێی هه‌یه، پێویسته ئامانج و پرۆگرامه‌كانی له چوار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ربگیرێن، قورئانی پیرۆز، سوننه‌ی نه‌به‌وی، توراسی ئیسلامی، ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ، كه رێنمایی وه‌رده‌گرێت له ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام و ئاڕاسته‌كردنی له‌كاری په‌روه‌رده‌یی به تێگه‌یشتنێكی مهقاسیدیانهی هاوچه‌رخ5. هه‌رچی ئه‌و ئامانجه‌یه كه ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ئه‌وه ئامانجێكی تێكه‌ڵه، بریتیه له: به‌هێزكردنی تایبه‌تمه‌ندیه فیكری و شارستانیه‌كان بۆ ئومه‌تی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌كانی له لایه‌ك، بنیاتنانی وشیاری هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بۆ به‌شداری په‌روه‌رده‌یی و زانستی و ژیاری له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ له‌لایه‌كی تر، مه‌رجی چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ش ئه‌و فیكره‌ی ئێمه تموحمان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌یه داهێنان له دیزاینی پرۆژه و به‌رنامه‌كانی بكه‌ین، بۆ وه‌رگرتنی تێگه‌یشتنێكی مهقاصیدیانه له ده‌قه‌كانی قورئان و سونه‌ی نه‌به‌وی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌زموونی مێژووی بۆ توراسی ئیسلامی و ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ.
په‌راوێز:
1ــ خوا ده‌فه‌رموێت: لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةً وَتَعِيَهَا أُذُنٌ وَاعِيَةٌ(الحاقة: ١٢)
2 ــ الترمذي، أبو عيسى محمد بني عيسى بن سورة. الجامع الصحيح، تحقيق وشرح: أحمد محمد شاكر، بيروت: دار الكتب العلمية، كتاب العلم، باب ما جا‌ء في الحث على تبليغ السماع، ج5، الحديث رقم 2657، ص33. ده‌قی فه‌رمووده‌كه له عبد الرحمن بن عبد الله بن مسعود قسه ده‌رباره‌ی باوكی ده‌كات، كه گوتیه‌تی گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو، ده‌یفه‌رموو: خوای گه‌وره رووی ئه‌و كه‌سه گه‌شاوه بكات كه شتێك له‌من ده‌بیستێ، به وشیاریه‌وه، له‌به‌ری ده‌كات، دهیگهینیت، هه‌ندێك جار كه‌سێك فیقهێك هه‌ڵده‌گرێت بۆلا كه‌سێك كه شاره‌زاتره، له‌و كه‌سه.الحديث رقم 2658 من الكتاب نفسه والباب نفسه، ص34.
3ــ ملكاوي، فتحي حسن. منهجية التكامل المعرفي: مقدمات في المنهجية الإسلامية، عمان: المعهد العالمي للفكر الإسلامي، ط2، 2016، الفصل الثاني بعنوان: الوعي المنهجي والخلل المنهجي، ص 113-128.
4. Emmanuel Jean Francois. Education and Society. In: Building Global Education with a Local Perspective, New York: Palgrave Macmillan 2015, 1-15
5ــ له‌وانه‌یه خوێنه‌ری ئه‌و كتێبه و كتێبه‌كانی تری نووسه‌ر دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانست و زانیاری ببینن، كه دوو سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وانیش وه‌حی كه قورئان و سوونه‌یه، جیهان كه بریتیه له جیهانی سروشتی و جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانی ده‌روونی، هه‌ندێك جاری تر چوار سه‌رچاوه‌یه، كه قورئان و فه‌رمووده و توراسی ئیسلامی و توراسی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخه.
له‌و حاڵه‌ته دا توراسی ئیسلامی به‌شێكه له ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی تایبه‌ت به مسوڵمانان، توراسی مرۆڤایه‌تی بریتیه له ئه‌زموونی گشتی كه نیوه‌ی ئه‌زموونی رۆژئاوایه( ئه‌وروپا و ئه‌مریكا).
توراسی ئیسلامی و ئه‌زموونی رۆژئاوای هاوچه‌رخ له جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی یه‌كه‌ن له‌و دیاریكردنه.