یه‌كتاپه‌رستی بنچینه‌ی بانگه‌وازی عیسا پێغه‌مبه‌ره سه‌لامی خوای لێبێت
نووسینی: د. علی محمد الصلابی
وه‌رگێڕانی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر عیسا ( سه‌لامی خوای لێبێت) نارد بۆسهرنهوهكانی ئیسرائیل وه‌ك پێغه‌مبه‌رو په‌یامبه‌ر، په‌یامی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی و یه‌كتاپه‌رستی له په‌رستن و په‌روه‌ردگارێتی بۆ خوا دامه‌زراوه، وه بانگه‌واز كردنی نه‌وه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستن و هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن وه داوای لێ‌كردن ئیمانی پێ بهێنن كه‌ئه‌و به‌نده‌و نێردراوی خوایه وكوڕی مه‌ریه‌مه و نێردراوێكی مرۆڤه ( سه‌لامی خوای لێبێت).
هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌رایه‌تی عیسا سه‌لامی خوای لێبێت ته‌واوكاره بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر، پرسێكی ئاسایی و به‌ڵگه نه‌ویسته كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتاپه‌رستی دابمه‌زرێت، گاورێتی راسته‌قینه باسی هیچ خوایه‌ك ناكات جگه له‌خوای تاك و ته‌نها، ئه‌وه‌ی دژ‌و نه‌یاری ئه‌مه بێت، ئه‌وه بریتییه له‌لادان لهراستێتی بانگه‌وازی مه‌سیح سه‌لامی خوای لێبێت كه قورئان به‌جوانی بۆی روون كردووینه‌ته‌وه.
یه‌كخواپه‌رستی ئامانج ومه‌به‌ستی گه‌وره‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه هه‌روه‌ها كۆڵه‌كه‌و ستوونی یه‌كه‌می بانگه‌وازی عیسا پێغه‌مبه‌ره سه‌لامی خوای لێبێت، ده‌قه‌كانی قورئان به‌وردی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌قیده‌ی مه‌سیح سه‌لامی خوای لێبێت بریتییه له‌یه‌كتاپه‌رستی ته‌واو جگه له خوای تاك و ته‌نها هیچی تر ناپه‌رسترێت خوای گه‌وره درووستكه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دایه، هیچ هاوه‌ڵ وهاوبهشێكی نییه، ئه‌مانه هه‌مووی مه‌سیح له‌ساته‌وه‌ختی یه‌كه‌می له‌دایك بوونیه‌وه رایگه‌یاندووه، پێغه‌مبه‌ر عیسا ریزپه‌ڕ نه‌بووه له‌و بنه‌ما گشتیانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران هێناویانه‌و له‌پێناویدا هاتوون.
بۆیه عیسا بانگی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد بۆ یه‌كتاپه‌رستی و په‌رستی خوای گه‌وره به‌ته‌نها، ئه‌م بانگه‌وازه له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی هاتنه‌گۆی له تافی كۆرپه‌ییدا به‌رجه‌سته بووه (قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا) مریم 30.
له‌م گفته‌ی عیسا سه‌لامی خوای لێبێت ئاماژه‌یه‌كی روون هه‌یه كه‌ئه‌و زاته‌ی شایسته‌ی په‌رستنه ته‌نها (الله) یه، گه‌ر وا نه‌بایه ئه‌وا دانی نه‌ده‌نا به‌په‌رستنی بۆ ئه‌و زاته، هه‌ندێك به‌هه‌ڵه‌دا چوون و وا ده‌زانن كه‌وته‌ی عیسا له‌م باره‌یه‌وه بریتییه له‌و خوایه‌ی تایبه‌ته به عیسا، نه‌ك بۆكهسانی تر جگه له‌ئه‌و، قورئانی پیرۆزیش ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌سه‌ر زاری عیسادا هاتووه، خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: (وَإِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ) مریم 36.
هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆز جه‌خت ده‌كاته‌وه كه‌عیسا سه‌لامی خوای لێبێت به‌رده‌وام ئه‌م راستییهیهی له‌نێو هۆزه‌كه‌یدا چه‌ند باره ده‌كرده‌وه‌و بیری ده‌خستنه‌وه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ) المائدة 72.
شێخ رشید رضا ره‌حمه‌تی خوای لێبێت لهراڤهی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌ڵێت مه‌سیح سه‌لامی خوای لێبێت فه‌رمانی پێكردوون بهیهكتاپهرستی ته‌واوو بێخه‌وش و ههربۆئهمهش بانگی كردوون، ئاگاداری كردوون له‌وه‌ی هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره دابنێن، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون و پێی راگه‌یاندوون كه بار‌و دۆخی چه‌سپاو و جێگیر لای خوای پاك و بێگه‌رد، بریتییه له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك هه‌رشتێك بكات به‌هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا له پاشایه‌ك یان مرۆڤێك یان ئه‌ستێره‌یه‌ك یان دارێك یان به‌ردێك یان هه‌رشتێكی تر ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه خوای گه‌وره له‌رۆژی دواییدا به‌هه‌شتی لێ قه‌ده‌غه ده‌كات وهیچ شوێنی مانه‌وه‌و په‌ناگه‌یه‌كی تری نییه جگه له‌ئاگری دۆزه‌خ.( محمد رشید رضا، 1990، 4/400).
قورئانی پیرۆز به‌جوانی وه‌ڵامی گاوره‌كانی نه‌جرانی داوه‌ته‌وه كه بهدرۆههڵبهستنی خۆیان ده‌یانگوت عیسا فه‌رمانی پێكردوون تا بیكه‌نه په‌روه‌ردگاریان، خوای گه‌وره له‌م باره‌وه فه‌رموویه‌تی: ( مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ) ال عمران 79.
جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی ناكرێت مرۆڤێك خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردبێت بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كتێب و دانایی و زانست و تێگه‌یشتنی پێدابێت، به‌ناوی خواوه بوختان و درۆ بكات و فه‌رمان به‌خه‌ڵكی بكات له‌جیاتی خوا بیپه‌رستن، به‌ڵام ده‌شێت و درووسته پێیان بڵێت ئێوه زانا‌و دانا‌و شه‌ریعه‌تزان بن واته زانا‌و فێركهربن: به‌هۆی خۆگریتان له‌سه‌ر فێربوونی كتێب و خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی.( ابن الجوزی 1/413).
ئایه‌ته پیرۆزه‌كه روونی ده‌كاته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر به‌نده‌ی خوایه‌و خوای گه‌وره به‌ته‌نها ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه كهبهندهكان له‌په‌رستشه كانیاندا رووی تێ ده‌كه‌ن، ناكرێت پێغه‌مبه‌رێك بانگه‌شه‌ی سیفاتی په‌رستن بۆخۆی بكات و بخوازێت مرۆڤه‌كان بیپه‌رستن.
ئه‌مه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك به‌خه‌ڵكی نه‌وتووه (كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّهِ ) ال عمران 79.
به‌ڵام فه‌رمووده‌ی خوا (كونُوا رَبَّانِيِّينَ) ببنه زانا‌و شه‌رعناس، واته ببنه به‌نده‌ی خوا‌و روو له وزاته بكه‌ن لهپهرستشهكاندا هه‌ر ته‌نها له‌خواوه به‌رنامه‌ی ژیانتان وه‌ربگرن به‌ته‌نها دڵسۆزیتان بۆ خوا بێت، ئه‌وكات ده‌بن به‌مرۆڤی زانا و شه‌رعناس، ببن بهمهردوومی دانا‌و زانا و شه‌رعزان: به‌حوكمی زانیاریتان به‌كتێبی خوا‌و خوێندنهوهولهبهركردن و تێگه‌یشتنی، ئه‌مه‌ش خواست و پێویستی كتێبی خوا‌و لێكدانه‌وه‌و تێگهیشتنهكهیهتی. ( سید قطب 2003، 1/419).
ئه‌م راستییه هه‌مو نێردراوه‌كانی خوا هێناویانه، و له ژیاننامه‌و بانگه‌وازی هه‌موویاندا یاداشتكراوه، له‌بانگه‌وازی هه‌موویاندا بۆته چه‌قی په‌یام، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ( نوح) سه‌لامی خوای لێبێت تا سه‌رده‌می كۆتا پێغه‌مبه‌ر محمد (صلی الله علیه وسلم). بۆیه بانگه‌واز بۆ یه‌كتاپه‌رستی به‌رده‌وام چه‌ند باره كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زمانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك.
مایه‌ی سه‌رسووڕمانه لهنێوشوێنكهوتهی ئایینه ئاسمانییه‌كاندا (له بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌راندا به شێلگیری و یه‌كلایی كه‌ره‌وه راستێتی وتاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره روون كراوه‌ته‌وه) كه‌سانێك هه‌بن كوڕ‌و كچ بده‌نه پاڵ خوای پاك و بێگه‌رد، یان ئاوێته‌و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێك لهدرووستكراوهكانی له‌شێوه‌ی (اقانیم – كه‌سانی دیاریكراو)، وه وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی بتپه‌رستی سه‌رده‌می ژیانی نه‌فامی.( سید قطب 2003، 2/818).
لێره‌دا قورئانی پیرۆز فه‌رمایشتی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به خوایه‌تی مه‌سیح و پێغهمبهربوونهكهی و خوایه‌تی روح القدس ( یه‌كێك له ئهقانیمهكان)، وه هه‌موو داستانێك سه‌باره‌ت به‌پێغه‌مبه‌رێتی كه‌سێك بۆخوا یان خوایه‌تی كه‌سێك له‌گه‌ڵ خوادا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان.
قورئان وته‌ی كۆتا پێهێنی خۆی ده‌ڵێت و روونی ده‌كاته‌وه كهعیسای كوڕی مه‌ریه‌م به‌نده‌ی خوایه‌و وه‌ئه‌و هیچ فیزو لوتبه‌رزی نانوێنێ كه‌به‌نده‌ی خوابێت، وهفریشته نزیكه‌كان هه‌موو به‌نده‌ی خوان وه‌هه‌موو درووستكراوه‌كان له رۆژی دواییدا كۆده‌كرێنه‌وه بۆلای خوا، ئه‌وانه‌ی به‌فیزو لووتبه‌رزن به‌رامبه‌ر سیفه‌تی به‌ندایه‌تی بۆ خوا، ئه‌وا سزای سه‌خت چاوه‌ڕێیانه ئه‌وانه‌ی دان به‌و بهندایهتییهدا ده‌نێن پاداشتی گه‌وره‌یان هه‌یه. ( سید قطب، 2003، 2/819).
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( لَّن يَسْتَنكِفَ الْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًا لِّلَّهِ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (172) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا) النساء 172-173.
مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م فیزو لوتبه‌رزی نانوێنێ و پێی شه‌رم نییه كه به‌نده‌ی خوابێت، چونكه ئه‌و سه‌لامی خوای لێبێت پێغه‌مبه‌رو نێردراوی خوایه‌و ئه‌و باش راستێتی په‌رستن و راستێتی به‌ندایه‌تی ده‌زانێت، وه ئه‌و دوانه دوو كرۆك و ناوه‌ڕۆكی جیاوازن و ئاوێته‌و تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نابن، ئه‌و باشتر ده‌زانێت ئه‌وه‌ی خوا درووستی كردووه، ناكرێت وه‌ك خوا وابێت یان به‌شێك بێت له‌خوا، ئه‌و باشترین كه‌سێكه كه‌ده‌زانێت كهبهندایهتی هه‌ر بۆ خوایه، سه‌ره‌رای ئه‌وه كه‌ئه‌مه راستییه‌كی دڵنیاكهرهوهو چه‌سپاوه كه‌هیچ له پایه‌و پێگه‌ی كه‌م ناكاته‌وه، به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوا پله‌یه‌كه كه‌س نكۆڵی لێناكات جگه لهبێباوهڕێك كه‌بڕوای به‌نیعمه‌تی درووست كردن و دامه‌زراندن نه‌بێت. ( صلاح ا‌لدین الخالدی، 1998، 4/387). له‌پایاندا ئه‌مه پوخته‌ی بانگه‌وازو په‌یامی عیسایه سه‌لامی خوای لێبێت، ئه‌مه بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستییه كه‌عیسا بانگه‌شه‌ی بۆ دهكردو، له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایانه هاوڕێ تایبه‌ت و نزیكه‌كانی بڕوایان پێهێناو بڕواداره یه‌كتاپه‌رسته‌كان شوێنی كه‌وتن.