گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و.. چه‌ند سه‌رنجێك
زنجیره‌ی مامه‌ڵه‌ی دروست و زانستی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان
یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و.. چه‌ند سه‌رنجێك
د. حسێن موحه‌ممه‌د
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌ی ئاینی ئیسلام هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌كانی پارێزراوه له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه، وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌دوتویی كتێب و په‌راِوه‌كاندا هه‌ڵگیراوه. به‌تایبه‌ت قورئانی پیرۆز كه گرنگییه‌كی زۆر دراوه به پاراستن و هه‌ڵگرتن و ورده‌كاری له نووسینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه و شێوازی خوێندنه‌وه‌و.. هتد، ته‌نانه‌ت له قورئاندا بۆ خۆی ئاماژه دراوه به پاراستنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، وه‌ك له‌سوره‌تی (الحجر) ئایه‌تی: 9 دا هاتووه (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذكْرَ وَإِنَّا ڵهُ لحَافِظونَ)، واته (ئێمه بۆخۆمان زیكر- ناوێكه له‌ناوه‌كانی قورئان-مان بۆ ناردون و خۆشمان ده‌یپارێزین).
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ر بێت- ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه نه‌نوسراوه‌ته‌وه، به‌لاَم پاشتر گرنگییه‌كی له‌رادده به‌ده‌ر دراوه به كۆكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتن و وه‌رگرتن و پاراستن و پاڵفته‌كردنی.
مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ق وسه‌رچاوانه به پارێزراوی دواتر بۆته هۆكارێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌ت له یه‌ك فیكری و یه‌ك مه‌نهه‌جی موسوڵمانان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌صه‌ورات و بیركردنه‌وه له كولیاتی كه‌ون و بوونه‌وه‌ر و زۆرێك له شته‌كانی تر، كه په‌یوه‌ستن به مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و شێوازی ژیان و ده‌سه‌لاَتداری و سه‌یركردنی ئه‌وانی تر له‌خاوه‌ن ئاینه‌كان..هتد.
له‌ڕاستیدا بوونی ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه، وه‌ك به‌رچاوڕۆشنی تاكی موسوڵمان له هه‌نگاونان و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چوارده‌وردا له‌بواره جیاجیاكانی ژیان ئاسانكارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه بۆیان هه‌نگاوه‌كانی كۆمه‌ڵگا یه‌كده‌خات بۆ یه‌كپارچه‌یی و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری له‌بنه‌ما گشتییه‌كاندا.
ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه تایبه‌تمه‌ندی زۆریان هه‌یه كه كاریگه‌رن له‌ڕووی میتۆدیه‌وه له‌سه‌ر دامه‌زرانی بنه‌ما مه‌عریفی و فیكرییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆیان ده‌مانخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵیك سوودی زۆر كه پێویستییه‌كی به‌رده‌وامن له شێوازی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه، لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و سوود و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كه‌م:
1 . ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه زۆر ڕوون و ئاشكران له‌ڕووی تێگه‌یشتن له‌ناوه‌ڕۆكه‌كانیان: به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینین ده‌قێك ناڕوونییه‌كی تێدابێت زانایان و تایبه‌تمه‌ندانی بواری شه‌ریعه‌ت تێی نه‌گه‌ن، یان ده‌توانین بڵێین ده‌قی به‌و شێوه‌یه بوونی نییه.
خوای گه‌وره وه‌صفی قورئان ده‌كات به‌وه‌ی (كتاب م‌بین) ه، واته كتێبیكی ڕوون و ئاشكرایه. خوای گه‌وره‌ش تێگه‌یشتن لێی ئاسان كردووه، وه‌ك ده‌فه‌رمی (ێاأَیُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِڵیْكُمْ نُورًا مُبِینًا) {النسا‌و: 174، واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه له لایه‌ن په‌روه‌رینه‌كه‌تانه‌وه به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌تان بۆ هاتووه، وه ناردومانه‌ته خواره‌وه بۆتان نور- قورئان-ێكی ئاشكراكه‌ر و ڕوون.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر – درودی خوای له‌سه‌ر بێت- جوانترین ڕاستی و زانیاری مه‌عریفه‌ییان پێشكه‌ش كردوه له به‌رزترین پله‌كانی ڕوون و ئاشكراییدا، به ساده‌ییه‌كی زۆر دیار به‌بی ته‌كه‌لوفو زۆر لێ‌كردن و وشه‌كاری و ئاڵوزكردن و به‌كار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ناڕوون و گرێوگۆڵی عه‌قه‌دی و فه‌لسه‌فی، خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت (قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَڵیْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُتَكَلِّفِینَ) {ص: 86} واته: تۆ پێیان بڵێ ئه‌ی موحه‌ممه‌د من له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی هێناومه بۆتان داوای كرێ و پادشتان لێ ناكه‌م، وه‌من زۆر له‌خۆم ناكه‌م له هێنانی ئه‌م په‌یامه بۆ ئیوه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن خواوه ڕێنمایی ده‌كرێم و ئاسانكاریم بۆ ده‌كرێ.
هه‌ركه‌سێكیش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا – درودی خوای له‌سه‌ر بێت- ژیابێت، یان ژیاننامه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه هه‌ست به‌و ئاسانی و ساده‌ییه ده‌كات زۆر به ڕوونی، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له ده‌سته‌واژه‌و وته‌و بۆچوونه‌كانی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌رده‌می ئه‌وداو له‌دوا مردنیشی.
ئه‌گه‌ر بۆ نموونه به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان میتۆدی قورئانی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌هێنانه‌وه له‌سه‌ر بونی خوا، وه میتۆدی ئه‌هلی كه‌لام و فه‌لسه‌فه له‌و بواره‌دا ئه‌م ڕاستییه‌مان وه‌ك ڕۆژی ڕوناك بۆ ده‌رده‌كه‌وی.
بۆ نمونه قورئان به‌ڵگه دێنێته‌وه له‌سه‌ر بوونی خوا و په‌روه‌رێن و دروستكه‌ری مرۆڤایه‌تی ده‌فه‌رمووێت (أم خلقوا من غیر شيئ أم هم الخالقون، أم خلقوا السماوات والأ‌رض ..) {الطور: 35-36}، واته: ئایا ئه‌وانه له‌هیچ دروست بوون؟! یان بۆخۆیان خۆیان دروست كردووه و هاتونه‌ته دنیاوه؟! یان ئه‌وانه ئاسمان و ئه‌رزیان دروست كردووه؟!..
واته بۆ بیرێك ناكه‌نه‌وه كه ده‌بێ بزانن سه‌ره‌تای درووستبونیان هه‌یه وده‌بێ یه‌كێك كاری له‌سه‌ر درووستبوونیان كردبێت..
ئه‌هلی كه‌لامیش كاتێك به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی خوا ده‌هێننه‌وه، وه‌ك له كتێبی عه‌قیده‌ی نه‌سه‌فیدا هاتووه ده‌ڵێ: (العالم بجمیع أجزائه محدث إذ هو أعیان وأعراض فالأ‌عیان ما له قیام بذاته. وهو إما مركب وهو الجسم أو غیر مركب كالجوهر، والاعراض ما لا یقومُ بذاتِهِ وێحدُث فی الأ‌جسامِ كالأ‌لوان والأ‌كوان والطعوم والروائح. والمحدث للعالم هو الله تعالی ..).
واته: جیهان به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه هێنراوه‌ته بوون و دروستكراوه، چونكه جیهان پێكدێت له ئه‌و شتانه‌ی (أعیان)ن – واته بارسته‌یان هه‌یه، وه له‌و شتانه‌ی (أعراض)ن – واته ئه‌و شتانه‌ن رواڵه‌ت ودیارن، (أعیان)یش یان (مركب- ئاوێته)ن، ئه‌ویش پێكدێت له‌و شتانه‌ی (جسم-)ن یان (مركب- ئاوێته) نین، وه‌ك جه‌وهه‌ر. (أعراض- شته ڕواڵتیه‌كان)یش ئه‌وانه‌ن كه بۆ خۆیان بوونیان نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به جسم و لاشه‌كانه‌وه له‌واندا ڕوو ده‌ده‌ن، وه‌ك ره‌نگه‌كان و (أكوان- هه‌ڵكه‌وته)كان و تام و بۆنه‌كان، وه‌ئه‌وه‌ی جیهانشی دروستكردووه خوای گه‌وره‌یه… هتد.
ئه‌م به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه له‌سه‌ر بوونی خوا له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین زاراوه كه پێویستیان به تێگه‌یشتن و فێربوون هه‌یه زۆر ئاڵۆز و ناڕوونی پێوه دیاره بۆ كه‌سانی ساده وخه‌ڵكی ئاسایی تێی ناگات، به‌ده‌ر له‌وه‌ش چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ره ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خودی ئه‌هلی كه‌لام بۆخۆیان كه به‌ر ره‌خنه‌و تێبینیان داوه و ده‌یان په‌ڕاویان پڕ كردۆته‌وه له‌سه‌ر ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م به‌َگه‌یه له مه‌سه‌له‌ی (الدور والتسلسل) كه ته‌نها ئه‌هلی كه‌لام و تایبه‌تمه‌ند نه‌بیت پێویستی پێی نییه.
یان فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا كه له‌وپه‌ڕی ڕوون و ئاشكراییدان، بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ری خوا – درودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رمێ: ( البر حسن الخلق والإثم ما حاك فی صدرك وكرهت أن یطلع علیه الناس) ئیمامی موسلم ریوایه‌تی كردووه، واته: چاكه ڕه‌وشتی جوانه، خراپه و تاوانیش ئه‌وه‌یه كه دڵه‌ڕاوكێ و دڵتوندیت بۆ دروست بكات و پێت ناخۆش خه‌ڵك پێت بزانیت.
ئه‌م ده‌قه چه‌ند جیاوازه له‌ڕووی روونی و ئاشكراییه‌وه له ڕێنمایی و ده‌سته‌واژه ئاڵۆزه‌كانی ئه‌هلی ته‌صه‌وف و سلوك له باسه‌كانی ئه‌حوال و مه‌قامات.. وه چه‌ند جیاوازه له ته‌فصیلاته بێزاركه‌ره‌كان و وردكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ئه‌هلی فیقه و فوقه‌ها.
2. گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر- درودی خوای له‌سه‌ر بێت- پوختی و روونییه‌كی شایسته ده‌ده‌ن به دسته‌وه و ڕاستی و ئامانجی ده‌قه‌كانمان به‌بێ ڕاڤه نه‌شیاوه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت: ئه‌وه‌ی له ده‌قه‌كان وه‌رده‌گیرێ له ئاماژه‌و ڕێنمایی و حوكمه فیقهییه‌كان كورت و پوخت و ساده‌ن، به‌ڵام كاتێك ده‌چینه سه‌ر شه‌رح و ته‌فصیلاتی فوقه‌هاو زانیان سه‌باره‌ت به‌و حوكم‌و ئامۆژگارییٍانه هه‌ندێكی زۆر درێژ و بیزاركه‌رن، وه‌هه‌ندێكی ده‌رده‌چێت له‌و ساده‌ییه و هه‌موو كه‌سانی ئاسایی ناتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه زاراوه‌و وشه‌ی تایبه‌ت دێننه ناو شه‌رح و ڕاڤه‌كرنه‌كانه‌وه، هه‌ندێكی تریان ئاقار وئامانجی ده‌قه‌كه ده‌شێوێنن و به‌پێی زه‌مه‌ن و میتۆد و مه‌زهه‌بی تایبه‌ت ڕاڤه‌ی ده‌كه‌ن.
مه‌به‌ست له‌وه نییه ئه‌م راڤه‌كردنانه بێكه‌ڵكن، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌م ڕاڤه‌كردنانه له‌زۆربه‌ی كاتدا پێویستن بۆ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند، به‌لاَم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی واقعی ده‌قه‌كان و واقعی جێبه‌جێكردنی ده‌قه‌كان، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ساده‌یی پوختی و ئاسانی ده‌قه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگن له ناو زۆربه‌یاندا، ڕاسته‌وخۆ مانا و مه‌به‌سته‌كانیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
3. تایبه‌تمه‌ندی پیرۆزی: ده‌قه‌كان ڕێز‌و پیرۆزییان هه‌یه له‌لای موسوڵمانان، بۆیه هه‌ڵوێسته‌و ڕاوه‌ستان ده‌كرێت له‌كاتی بوونی ده‌قێكی شه‌رعی، واته بوونی ئه‌م ده‌قانه ڕێگه ده‌گرێت له ده‌م درێژیكردن و بازدان به‌سه‌ریاندا، چونكه له‌گه‌ڵ بوونی ده‌قدا مرۆڤی موسڵمان بۆی نییه بۆچونی ته‌واو جیاواز له‌ده‌قه‌كه ده‌رببڕێت وه‌ك زانایانی زانستی (أصول الفقه) ده‌ڵێن: (لا إجتهاد مع النص) ، هه‌روه‌ها حوكمه قه‌تعیه‌كانی ده‌قه‌كان قابیلی بژارده‌و لادان لێیان نییه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك فیكری و یه‌ك میتۆدی موسوڵمانان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ ( وَمَا كَانَ لِمُؤمِنٍ وَلا مُۆْمِنَه‌ٍ إِذا قَضی اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يكُونَ ڵهُمُ الْخِێرَه‌ُ مِنْ أَمْڕهِمْ ) {الأ‌حزاب : 36}.
4. ده‌قه‌كان ده‌مانپارێزن له تێپه‌راندن و كه‌مته‌رخه‌می(الإفراط والتفریط): گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كان به‌تایبه‌ت له‌بابه‌ته كوللی و هه‌ستیاره‌كانداندا ده‌مانپاریزن له هه‌ڵه‌و سنوور به‌زاندن و كه‌مته‌رخه‌می، ئه‌گه‌ر سه‌یری مرۆڤه‌كان بكه‌ین له ڕاو بۆچون و هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌كانیاندا، ده‌بینین زۆر كات دابه‌ش ده‌بن له‌نێوان ئه‌م دووجه‌مسه‌ره – الإفراط والتفریط- نه‌خوازراوه‌دا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری بابه‌ته عه‌قیده‌ییه‌كان بكه‌ین قورئان و فه‌رموده‌كان زۆر به‌ساده‌یی و ئاسانی بابه‌ته‌كانیان باسكردووه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌قانه سه‌لامه‌تمان ده‌كات له هه‌ڵه كردن له‌و بابه‌تانه‌دا و ده‌مانپارێزیت له‌ڕۆچوون به‌بێ به‌ڵگه له‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به زاتی ئیلاهییه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕوانینه به‌شێك له‌ئه‌هلی كه‌لام ده‌بینین سنووریان تێپه‌ڕِاندووه له لێكردنه‌وه و كه‌مكرنه‌وه‌ی صیفاته به‌رزه‌كانی خوا، هه‌ندێكیان ته‌نها ئه‌وانه‌یان هێشتۆته‌وه كه نه‌رێنی (سلب)ن بۆ نموونه ده‌ڵێن: لیس بجسم ولا بشبح، ولا جپه، ولا صوره، لیس له لون أو طعم او رائحه، ولیس فیه حراره ولا رطوبه او یبوسه، لا عمق له ولا اجتماع او افتراق، لا یتحرك ولا یسكن، ولیس بذی ابعاض وأجزا‌و وجوارح وأعضا‌ء، لا یجری علیه زمان، ولا تجوز علیه العزله ولا الحلول فی الاماكن، ولا یوصف بشیء من صفات الخلق الداله علی حدوثهم، ولا تحیط به الاقدار، ولا تحجبه الاستار، ولا یشبه الخلق بوجه من الوجوه، شی‌و لا كالاشیا‌ء..).
نه‌فی كردنی ئه‌م جۆره شتانه له خوای گه‌وره قسه‌و باس زۆر هه‌ڵده‌گرن، وه جۆرێك له بێ ئه‌ده‌بی تێدا به‌دیده‌كرێت به‌رامبه‌ر به زاتی خودا، ته‌شبیه نه‌بێت به‌زاتی خوا، وه‌ك ئه‌وه وایه به‌گه‌وره‌و ده‌سه‌لاَتدارێك بڵێیت: قوربان توَ نه‌شه‌لی نه‌كوێری نه‌كه‌ڕی نه‌بێده‌سه‌لاَتی نه بۆنت ناخۆشه نه عاره‌قاوی نه زه‌عیفیت نه‌بیتامیت..هتد، ئه‌م ده‌سته‌واژانه ئه‌م گه‌وره‌یه بێزار ده‌كات وهیچ ڕێزێكی تێدانییه بۆی.
به‌ڵام خوای گه‌وره صیفاتی زۆری تری هه‌ن، كه زۆرێكیان ئاماژه‌ی پێناكه‌ن ، وه ڕۆچوون له‌م جۆره شتانه‌ی ئه‌وان سه‌رده‌كێشن بۆ هه‌ندێك پرسیار كه ده‌رچوون لێیان ئه‌سته‌مه، ته‌نانه‌ن دڵه‌راوكێ و گومان دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه زۆرێك له ئه‌هلی كه‌لام له‌دوای ڕۆچوون له‌م زانسته‌دا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و خۆزگه‌یان به عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی پیرێژنێكی موسوڵمان خواستووه.
یان ئه‌وانه‌ی كه ناونراون به (الحلولیون و الإتحادیون) كه تا ئه‌و ڕاده‌یه تێ‌یان په‌راِندووه ده‌ڵین ئێمه به‌شێكین له خوا خواش به‌شێكه له‌ئێمه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت: (ما فی الجبه غیر الله) واته له‌ژێر ئه‌م جوببه‌یه‌ی من بێجگه له خوا هیچی تر نییه، قسه‌كه ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه من خوام و خواش منه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی شتێكی تریش بێت بێجگه له حلول و ئاوێته‌بوون به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه ئه‌وپه‌ڕی بێئه‌ده‌بی و نه‌زانانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زاته به‌رزو گه‌وره‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقمانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر له‌كوێی ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه ئه‌م جۆره هه‌ڵیت و په‌ڵیتانه ده‌دۆزنه‌وه! ئه‌گه‌ر ده‌قه كورت ڕوونه‌كانی ئه‌م دوز سه‌چاوه‌یه بخوێننه‌وه سه‌باره‌ت به زاتی خوا‌و سیفاته به‌رزه‌كانی ئه‌و كات بۆیان ده‌رده‌كه‌ێت كه ئه‌وان له چ گومڕاییه‌كدان.
5. گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و سیاقی هاتنه‌كه‌ی سه‌لامه‌تییه له لادان: كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قه ڕوون و ئاشكراكان و له ڕاڤه دوور‌و درێژه‌كان ده‌ریان دێنین و كاریان پێده‌كه‌ین به‌بێی سیاقی دابه‌زین و واقعی هه‌ردوو سه‌رده‌م – سه‌رده‌می دابه‌زین و سه‌رده‌می جێبه‌جێكردن- ئه‌م كاره سه‌لامه‌تمان ده‌كات له خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌قانه و ڕزگاریان ده‌كه‌ین له‌ڕاڤه‌ی ڕاڤه‌كه‌رانێك كه به‌پێی واقع و زه‌منی خۆیان ئه‌م ده‌قانه‌یان ڕاڤه كردووه و جێبه‌جێیان كردووه، ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت له‌و ده‌قانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به شه‌ڕ و سیستمی سیاسیی و سیاسه‌تی شه‌رعییه‌وه هه‌یه، وه‌ك سه‌ربڕین به شمشێر و مه‌سه‌له‌ی عه‌بد و جاریه ..هتد، هه‌روه‌ها ڕاڤه‌ی ئایه‌ته كه‌ونیی و ئیعجازییه‌كان ..هتد.
له‌كۆتاییدا مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق ئه‌وه نییه كه ته‌نها ئێمه كار به‌و مانا كورتانه بكه‌ین كه ڕاسته‌وخۆ له ده‌قه‌كان وه‌رده‌گیرێن، یان كار به یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ر ده‌قێك بكه‌ین كه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆی ده‌ق و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌قه په‌یوه‌سته‌كان به‌بابه‌تێك موسوڵمانان ده‌پارێزێ له هه‌ڵخلیسان و لاڕێبوون و ده‌رچوون و ڕڤه‌ی نادروست، یان نه‌شیاو به‌واقعی جێبه‌جێكردن، تایبه‌تمه‌ندیی و سوودی گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ئه‌م ده‌قانه له‌وه‌دایه كه باسمان كردن له‌ڕوونی و پوختی و پیرۆزی و پارێزگاری مرۆڤ له‌تێپه‌ڕاندن و كه‌مته‌رخه‌می وسه‌لامه‌تبوون له لادان و لاڕێبوون و چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندیی و سوودی تر.