خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتورى زاڵ

م.نازم عه‌بدوڵا
كتێبێك به‌ناوى: ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتورى زاڵ (سلطة الثقافة الغالبة)،له نوسینى: ئیبراهیم عومه‌ر السكران، كه نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت، چاپى 2014، باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشه‌نبیرانه‌ى له جیهانى ئیسلامی‌دا، كه سه‌رسامن به سیسته‌مى لیبراڵى و كه‌لتورى ڕۆژ ئاوا، به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه فیكر‌و كه‌لتورو مێژوى ئیسلامى، كه‌لتورو شارستانیه‌تى ڕۆژئاوایان كردوه به ترازوو، ده‌قه‌كانى قورئان وسوننه‌ت و سه‌رچاوه زانستى و، مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانیه‌ت و كه‌لتورى ڕۆژئاواى خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كیان نه‌گرته‌وه، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له ڕه‌وایى و ڕسه‌نایه‌تى ئه‌كه‌ونه گومانه‌وه، به بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێن ده‌ق پیرۆزه و ئه‌بێ پاك بكرێته‌وه له ناپیرۆزیه‌كانى مێژوو، ئه‌بێ خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به ڕابوردۆوه، له پێشه‌كیه‌كه‌یدا لاپه‌ڕه9ـ10 وته‌یه‌كى ئیبنو خه‌لدون ئه‌هێنێت كه ئه‌ڵێت: (ژێر ده‌سته به‌رده‌وام چاو ئه‌بڕێته كه‌لتوورى ده‌سه‌ڵات دار هه‌وڵ ئه‌دا چاو له‌دروشم و جل وبه‌رگ وهه‌موو شێوه‌و هه‌یئه‌تێكى بكات، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فسى مرۆڤ هه‌موو كات خۆى به‌كه‌م ئه‌زانێ له چاو سه‌رووى خۆیدابۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌م وكورتیه‌كانى پێى خۆشه چاو له‌و بكات).
هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 17دا ئه‌ڵێت: (یاریيچیه گه‌وره‌كانى سه‌ر تاوڵه‌ى سیاسه‌تى ئه‌م ڕۆژگاره تێگه‌یشتون له‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانیان مسۆگه‌ر ناكرێت به دسته‌مۆ كردنى گووتارى ئاینه گه‌وره‌و زیندوه‌كان نه‌بێت، یان له لاپه‌ڕه 21دا ئه‌ڵێت: ئه‌و مه‌له‌فانه‌ى ئه‌مڕۆ زۆر گه‌رم وگوڕه بریتیه له : تێكگیران له نێوان ده‌قه‌كانى وه‌حیو كه‌لتورى زاڵى ڕۆژئاوادا، یان وه‌لائو به‌ڕائو مه‌سه‌له‌ى جیهاد، یان مه‌ترسى حوكمى شه‌ریعه‌ت وكوشتنى هه‌ڵگه‌ڕاوه، یان مه‌سه‌له‌ى باڵا پۆشى و، تێكه‌ڵى و، سه‌فه‌رى ئافره‌ت به بێ مه‌حره‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكى هه‌ڕه‌مه‌كیه بۆ جارێك ڕۆشه‌نبیرێكمان نه‌بینى باس له تێكگیرانى كه‌له‌پورى ئه‌وروپى و ئه‌فریقى، یان له‌نێوان ده‌قى كه‌له‌پورو كه‌له‌پورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا بكات! یان بۆ جارێك باس له تێكگیران له نێوان كه‌له‌پورى ئیسلامى و نه‌رێتى هینیدیدا ناكه‌ن!؟).
ئه‌وانه‌ى له ژێركاریگه‌رى كه‌لتورى ڕۆژ ئاوادان وه‌كو له لاپه‌ڕه 117 دا ئاماژه‌ى پێ ده‌كات: قه‌ناعه‌تیان وایه ئوصولى فیقه ئیمامى شافیعى دایناوه، پێویسته پیاچونه‌وه‌ى تیادا بكرێت، له‌كاتێكدا بنه‌ماى ئوصولى فیقه : بریتیه له به جێگه‌یاندنى فه‌رزه‌كان و، خۆ به‌دوور گرتن له قه‌ده‌غه كراوه‌كان و، خۆ به‌دوور گرتن له فاحیشه‌و، سو‌و خۆرى و، رێگرى له‌شه‌رواڵ پیسى و، كوشتنى ناحه‌ق و، دزیه، سه‌رچاوه‌ى ئوصولیش قورئان وسوونه‌ت و كۆڕاى زانایان و قیاسه، به‌ڵام ڕۆڵى به‌رچاوى ئیمامى شافیعى خوا لێى ڕ‌ازى بێت له‌وه‌دابوه: یه‌كه‌م كه‌س بووه بنه‌ماو پێناسه‌ى بۆداناوه، وه‌كو زانستێك ڕێكى خستوه، له‌هه‌مان كاتدا هیچ به‌ربه‌ستێك نیه، شاره‌زایان وپسپۆڕانى ئه‌و بواره به ڕه‌چاوكردنى گۆڕانكاریه جۆربه‌جۆرو پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م، كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو قه‌واعیدى تر بخه‌نه سه‌ر بنه‌ما ئوصولى و قه‌واعیده ته‌به‌عیه‌كانى تر كه‌هه‌یه.
یان له‌لاپه‌ڕه 49دا ئه‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى كه‌وتونه ژێر كاریگه‌رى كه‌لتورى زاڵى ڕۆژ ئاوا قه‌ناعه‌تیان وایه: (ده‌قى پیرۆز ڕزگار بكرێت له مێژووى ناپیرۆز، یان ده‌ق ڕه‌هایه تێگه‌یشتنى مرۆڤیش سنور داره، سنوورداریش ناتوانێ حوكم بكات به‌سه‌ر ڕه‌هادا) كه ئه‌توانن له جێگه‌ى ئه‌م گومان دروستكردنه به‌رانبه‌ر به مێژوو زانسته ئیسلامیه‌كان و هه‌وڵ و كۆششى زانا پێشینه‌كان، بڵێن: ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان چۆن له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌قانه‌دا ئیجتیهادیان كردوه، به شێوه‌یه‌ك توانیویانه له قۆناغى خۆیاندا خزمه‌ت به جیهانى ئیسلامى و بیرى مرۆڤایه‌تى به‌گشتى بكه‌ن، ئێمه‌ش جارێكى تر به سوود بینین له ئه‌زمونى ئه‌وان و، له چوار چێوه‌ى ده‌قه‌كاندا جارێكى تر خوێندنه‌وه بۆ ڕووداو‌و گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ین .
یان له لاپه‌ڕه 41 دا ئه‌ڵێت: بۆ موجامه‌له‌و یه‌كخستنى فیكرى ئیسلامى و كه‌لتورى ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێك ده‌قه‌كانى قورئان وسوونه‌ت وا ڕاڤه ئه‌كه‌ن له سیاقى خۆى ده‌رى ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیگونجێنن له گه‌ڵ بۆچوونى لایه‌نى ده‌ستڕۆیشتودا،: ( یُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّۆاضعِهِ) النسا‌ء: 46. كه ئه‌بێته درۆكردن له‌سه‌ر خواى باڵاده‌ست. نوسه‌ر له لاپه‌ڕه 24 دا ئیستبدادى كردوه به دوو به‌شه‌وه ئیستبدادى سیاسى و ئیستبدادى كه‌لتورى و ڕۆشه‌نبیرى.
ئه‌وانه‌ى بوونه قوربانى ئیستبدادى سیاسى، پاساو ئه‌دۆزنه‌وه بۆ گوێڕایه‌ڵى بێ پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات، وه له‌ناو ده‌قه شه‌رعى وكه‌لتورى ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ڕێن به‌ڵگه‌ى شه‌رعى بدۆزنه‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و باس باسى كاره گرنگ وگه‌وره‌كانى ده‌سه‌ڵات و پیاهه‌ڵدانه به‌ده‌سه‌ڵاتا.
ئه‌وانه‌ش كه بوونه قوربانى ئیستبدادى كه‌لتورى ڕۆژئاوا، له كه‌له‌پورى ئیسلامى و ده‌قه شه‌رعیه‌كاندا ئه‌گه‌ڕێن بۆ پشتیوانى كردن وشه‌رعیه‌ت دان به تێگه‌یشتنى كه‌لتورو ڕۆشه‌نبیرى ڕۆژئاوا، به شێوه‌یه‌ك به چۆكدا هاتون به‌رانبه‌ر به هه‌مو شتێكى ڕۆژئاوا.
له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى كه‌وتونه ژێركاریگه‌رى ئیستبدادى سیاسى یان كه‌لتورى پێویستیان به متمانه پێدان هه‌یه، كه فیكرى ئیسلامى خۆ گرى وتوندو تۆڵى هه‌یه، سه‌ر بۆ حه‌ق دا ئه‌نه‌وێنێت و پاساو بۆده‌سه‌ڵاتى كه‌لتورى یان سیاسى ناڕه‌وا ناهێنێته‌وه.
له‌لاپه‌ڕه: 71 دا ئه‌ڵێت: له نیشانه‌ى كه‌وتنه ژێركاریگه‌رى كه‌لتورى ڕۆژئاوا، كۆكردنه‌وه‌ى شه‌ریعه‌ته له و ده‌قانه‌ى كه‌وا حوكمه‌كانیان چه‌سپى بێت ومه‌به‌سته‌كه‌شى ڕوون بێت ( قطعى الثبوت وقطعى الدلالة) ئامانجیش له‌م بیرۆكه‌یه ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر حوكمێكى شه‌رعى نه‌گه‌یشتبوه ئه‌و ئاسته، پێویست ناكات به یه‌كێك له به‌ڵگه‌و بنه‌ما شه‌رعیه‌كانى بزانین، وه پێناسه‌شیان بۆ قه‌تعى بوون ئه‌وه‌یه: ئایه‌تێكى قورئان، یان بۆخارى و موسلیم پشتڕاستیان كردبێته‌وه! وه هه‌موو هه‌وڵكیشیان ئه‌وه‌یه ئه‌و فه‌رمودانه ڕه‌تكه‌نه‌وه كه یه‌ك كه‌س گێڕاویه‌تیه‌وه(حدیث الاحاد) هه‌ر بابه‌تێكى شه‌رعى قه‌تعى نه‌بو له‌پێناوى نوێگه‌ریدا وازى لێ ئه‌هێنرێت، وه‌ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌كیش بوو به دیارده مادام به‌ڵگه‌ى مونكه‌ریه‌كه‌ى فه‌رموده‌كه یه‌ك كه‌س گێڕابویه‌وه، وازى لێ ئه‌هێنرێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر وورد ببینه‌وه، زۆربه‌ى شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ى فه‌رموده‌ى ئاحاده و یه‌ك كه‌س گێڕاویه‌تیه‌وه، بۆ نمونه نامه‌كانى پێغه‌مبه‌ر درود و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، زۆربه‌یان به یه‌ك نوێنه‌ردا ناردویه‌تى بۆ پاشا و سه‌رۆكى ووڵاتان، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌فه‌رموده‌ى قه‌تعى به‌ڵگه بێت، ئه‌وه ئه‌و پاشاوسه‌رۆكانه گله‌ییان له‌سه‌ر نه‌بوو.
تێبینى سه‌ر كتێبه‌كه:
1- له‌كۆى گشتیدا كتێبێكى به پێزه، هه‌نگاوێكى ئازایانه‌یه بۆمتمانه به خۆ بوون و، نه‌كه‌وتنه ژێركاریگه‌رى كه‌لتورو ڕۆشه‌نبیرى ڕۆژئاوا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاست و ڕه‌وانه له ئیسلامدا ده‌ستى پێوه‌بگیرێت، وه ئه‌و بابه‌تانه‌ش له‌كه‌لتورى ڕۆژ ئاوادا هه‌یه، خزمه‌ت به سیسته‌مى سیاسى، یان ئابورى یان كۆمه‌ڵایه‌تى، یان زانستى ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا هیچ تێكگیرانێكیشى له‌گه‌ڵ بنه‌ماو ده‌قه شه‌رعیه‌كاندا نیه، هه‌وڵ بده‌ین سوودى لێ ببینین.
2- به هۆى ئه‌وه‌ى ئیسلام هێزێكى فیكرى و ڕوحى كاریگه‌ره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ناكرێت، ڕۆژ ئاوا‌و هه‌مو ئاین و ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیه جیاوازه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك سه‌نگه‌ریان لێ گرتوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌نگه‌ر لێگرتنه ناتوانێ قه‌ڵاى به‌رزى ئیسلام بڕوخێنێت، وه‌كو خۆشى ئه‌ڵێت نابێ بێده‌نگ بین به‌رانبه‌ر كه به‌و هه‌موو گومانانه‌ى به‌رانبه‌ر به ئیسلام ده‌وروژێنرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه نوسه‌ركتێبه‌كه‌ى وه‌كو په‌رچه كردارى به‌شێك له ڕۆشه‌نبیره ئیسلامیه عه‌لمانى و، چه‌په‌كان و ئه‌وانه‌ى بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌لتورى زاڵى ڕۆژئاوادا، دژ به ده‌قه‌كان ده‌وه‌ستن، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه جۆرێك له ته‌شه‌نوج و گرژى به نوسینه‌كه‌یه‌وه دیار بێت، وه‌كو په‌رچه‌كردارێك ئه‌یه‌وێت هێزى به‌رگرى له ناو ته‌وه‌ژمى ئیسلامى و تازه پێگه‌یشتوه‌كان و، ڕۆشه‌نبیره ئیسلامیه‌كاندا دروست بكات:
3- ئه‌بوو كه‌لتوورى ڕۆژ ئاواى پۆلێن بكردایه، كه ئه‌وروپیه‌كان له ئه‌زمونى چه‌ندین ساڵه‌ى خۆیانه‌وه، له سیسته‌مى سیاسى و، ئابوورى و، كۆمه‌ڵایه‌تى و، زانستى و، به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كۆمه‌ڵێك میكانیزمى باشیان به ده‌ست هێناوه، كه سوود بینین له‌و میكانیزمانه هیچ تێكگیرانێكیان نیه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئیسلامیه‌كاندا، وه ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینى و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، فه‌لسه‌فه‌و بیرۆكه ماده‌گه‌راییه‌كانى كه‌لتورى ڕۆژ ئاوایه، كه ئه‌وانه له گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕو بنه‌ما ئیسلامیه‌كاندا یه‌كناگرنه‌وه.
4- خڵته‌و بۆچوونى بێ بنه‌ماى زۆریش لكێنراوه به سه‌رچاوه‌و كه‌لتورو مێژووى ئیسلامه‌وه، سه‌رچاوه‌و بیرى ئیسلامى ڕه‌سه‌ن لێیان به‌رییه، پێویسته لاببرێن و، جوانى ئیسلامیش ده‌ر بخرێت، حیكمه‌ت وون بوى مسوڵمانه له هه‌رشوێك دۆزیه‌وه نابێ دوو دڵ بێت له وه‌رگرتن و سوود بینین، بۆیه ئه‌و قسه‌یه زۆر باشه كه ئه‌ڵێت: بۆ گۆڕانكارى و ڕووداوه تازه‌كان به سوود بینین له كه‌له‌پورى فیقهى ڕابوورد و پێویستمان به ئیجتیهاد و فه‌تواى تازه هه‌یه، نه‌ك بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار‌و بارى ڕۆژانه‌مان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانى حه‌وت هه‌شت سه‌ده‌ى پێش ئێستا.
5- ناونیشانى كتێبه‌كه به ناوى: ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتورى زاڵ، كه ئاماژه‌یه به‌وه ئه‌وروپا له هێرش بردندایه و جیهانى ئیسلامیش له دیفاعكردندایه، ئه‌بێ ئه‌م تێڕوانینه وامان لێنه‌كات مه‌جالى گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن كه‌م بكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا ڕۆژئاوا دواى سه‌ده‌ى دوازده‌ى زاینى كه له شه‌ڕى خاچ په‌رستاندا ئه‌وروپیه‌كان شارستانیه‌تى جیهانى ئیسلامیان بینى ده‌ستیان كرد به‌شار دروستكردن، وه‌كو شاره‌كانى میلانۆو جه‌نه‌وا له ئیتالیا، یان سوود بینینى ئه‌وروپا له زانست و شارستانیه‌تى ئیسلامى له ڕێگه‌ى ئیسپانیاوه، وه خه‌لیفه سه‌ر ڕاسته‌كان سوودیان بینیوه له میكانیزمى ئیدارى و ئه‌زموونى به‌ڕێوه‌بردنى ڕۆم و فارسه‌كان، وه‌كو مێژوو بۆمان باس ئه‌كات: دواى ڕاگواستنى جوله‌كه له به‌یتولمه‌قدیسه‌وه له‌لایه‌ن بابلیه‌كانه‌وه، جوله‌كه دواى بینینى بابلیه‌كان كه خاوه‌ن یاسان، ده‌ستیان به نوسیه‌وه‌ى ته‌لموود كرد، كه كۆمه‌ڵێك یاسا‌و ڕێساى له خۆ گرتبوو، بۆ ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان هه‌نگاوێكى گه‌وره بوو، ڕاسته ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ زاڵه، به‌ڵام له باتى ئه‌وه‌ى ده‌رگاكان له خۆمان دابخه‌ین، پێویسته بیر بكه‌ینه‌وه له چ ڕێگایه‌كه‌وه سوود له كه‌لتور و شارستانیه‌تى ڕۆژئاوا ببینین.