وتار

زاراوەی (التغییر) لە قورئاندا

 

دیارە مرۆڤ و هەموو شتەکانی دەوروبەری بە جوانترین وباشترین شێواز بەدیهێنراون، هەرگۆڕانکارییەک و دەستکاری کردنێک لە سروشتی ئاسایی خۆی لە نگیە.  هەرکات گۆڕان لە لاوازیەوە بۆ بە هێزبوون بوو لە ناشرینیەوە بۆ جوانی بوو لە بێ بەهاییەوە بۆ بەهاداری بوو، گۆڕانیکی ئەرێنی قبوڵکراوە، ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو بە گۆڕانیکی نەرێنی زەمکراو دێتە ژمارکردن. گۆڕان بەردەوام مرۆڤەکان بەدرێژای ژیان لەسەریان گران و قورسبووە، گۆرانیش یا ئەوەیە لە خراپەوە بۆ باش وەک وازهێنان لە بتپەرستی و گوناح و تاوان بۆ پەرستنی خودا و گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکان، یا گۆڕانە بەپێچەوانەوە. هەر بووە خودای بەدیهێنەر پەیامبەرانی خۆی و پەرتوکی  ناردووە تاکو باروودۆخیان بگۆڕێت لە هاوبەش دانان و تاوان و گوناح و بێ فەرمانی بۆ یەکتاپەرستی و گوێڕایەڵی بەدیهێنەریان.

ووشەی (التغییر) لە ڕووی زامانەوانییەوە: لەبابی( تفعل و تفعیل) تەماشایی بکەین.

١- گۆڕین(تغيُر): بریتییە لە شتانێک کە هەر ئەبێت ڕووبدات بە خێرای یا بە هێواشی، وە شێوەیەکی ئیلزامی و  ناچاری هەیە.

چەند جۆرێکی هەیە:(جەستەیی- هزری- کۆمەڵایەتی- مادی و گشتی- مەعنەوی…….)مرۆڤەکان تیاندا بەشدارنین و بەشێوەیەکی خودی ڕوودەدات.

٢- التغییر:گۆڕان برییتی یە لەوکارانەی کەپێش وەخت نەخشەسازی بۆ دەکرێت بۆ بەدەست هێنانی ئامانجێک کە گونجاوە بۆ جێ بەجێکردن.

وەدەتوانین بڵێن: التغییر: گۆڕانە لە بارۆدۆخی ئێستاوە بۆ باروودۆخێکی تری باشتر بەکاتێکی دیاریکراوە.

فەیلەسوفی یونانی(هیراقلیطس)دەڵێت: گۆڕانی یاسایی بوون ، دەچوێنێنێت بە گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی ڕووبار، لە کاتێکدا کەدەڕوات و ناوەستێت بە پاکی دەمێنێتەوە، وەکاتێک ناڕوات و ڕێناکات و دەوەستێت ڕەنگ و تام و بۆنی دەگۆڕێت.

لە کتیبی(التعریفات)دا هاتووە: التغییر:ڕوودانی شتێکە کە پێشتر نەبووە.

وەدەربارەی(التغیر) دەڵێت: گواستنەوەو گۆڕینی شتێکە لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر.

وە لە کتێبی (التوقيف على مهمات التعاريف) هاتووە دەڵێت: التغییر: یا گوڕینی وێنەی شتەکەیە بە بێ خودو ناوڕۆک، یا گوڕینی شتەکەیە بە شتیکی تر.

جیاوازی گۆڕان و گۆڕین، گۆڕان مومارەسەو مەشقکردنە کە مرۆڤ پێی هەڵدەستێت لەکایە جیاوازەکاندا، هەرلەکۆنەوە، لەسروشت و لەسیاسەت و لەئابووری وو زۆرێک لەوانە.

بەڵام (التغیر)گۆڕین: برییتی یە لەو دیاردە سروشتیانە کە دیاردە کەونیەکان و کاروباری ژیان ملکەچی دەبن.

 

ووشەی (التغییر) لە قورئاندا

ووشەی (التغییر)لە قورئاندا بە تەواوی لێوەرگیراوەکانییەوە (شەش)جار هاتووە  لە چوارسورەتدا، کەئەوانیش سورەتەکانی(النساء- الأنفال- الرعد- محمد) ،کەهەموویان سورەتی  مەدەنیین،ووشەکە بەم شێوازەهاتووە (فَلَيُغَيِّرُنَّ- مُغَيِّرًا- يُغَيِّرُوا(2)جار- يُغَيِّرُ- يَتَغَيَّرْ).  لە هەرچوار سورەتەکەدا بە نەرێنی و لەمەقامی زەمدا باسکراوە.

ئایەتی یەکەم

١- ﴿ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا ﴾النساء:١١٩. واتە: سوێند بێت گومڕایان ده‌که‌م و به‌ ئاوات و خه‌یاڵی درۆینه‌ سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م وه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌ده‌م جا بێگومان ئه‌وانیش گوێچکه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان ده‌بڕن وه‌ فه‌رمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وسا ئه‌وانیش دروست کراوی خوا ده‌گۆڕن وه‌ هه‌ر که‌سێك شه‌یتان بکات به‌ دۆستی خۆی بێجگه‌ له‌خوا ئه‌وه‌ بێگومان زیانی لێ که‌وتووه‌ به‌ زیانێکی دیارو ئاشکرا.

زانايان بۆچونی جیاوازیان هەیە لەسەر(فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ) دروستکراوەکانی خوا دەگۆڕن،

  • مەبەست پێی گۆڕینی دیینی خوایە. ئەم قسەیەیش لەپێشترین قسەیە.

گۆڕینی دینی خوایش دوو قسە هەڵدەگریت،

ا.گۆڕینی ئەو فیترەت و ڕاست و پاکەیەیە کە(خوا) هەموو مرۆڤەکانی لەسەر دروستکردووە، هەر وەک لەسورەتی؛(الروم) هاتووە﴿ فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ﴾.الروم(30).

که‌واته‌ ڕووی خۆت ڕێك بکه‌ره‌ ئاینی ئیسلام پاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) داهێنراوی خوا بکه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی له‌سه‌ر دروست کردووه‌ داهێنراوی خوا هیچ جۆر گۆڕانی بۆ نی یه‌ ئه‌و (ئایینه‌ی باسکرا) هه‌ر ئه‌وه‌ ئایینی ڕێك و ڕاست به‌ڵام زۆربه‌ی ئاده‌می نازانن.

ب. مەبەست بە گۆڕینی دینی خوا، گۆڕینی حەڵاڵە بە حەرام و حەرامە بە حەڵاڵ.

٢- هەندێکی تر پێیان وایە مەبەست پێی گۆڕینی دروستکراوەکانی خوایە، لەوانە(خاڵ کوتین- هەڵگرتنی مووی ڕوومەت- دان شاشکردن- خەساندنی گیانداران- بەخواکردنی هەسەرەکان- پەرستشکردن بۆ خۆر و مانگ و بەرد….) لەکاتیکدا ئەم دروستکراوانە بۆ جگە لەمانە دروستکراوە.

 

ئایەتی دووەم

٢- ﴿ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴾.الأنفال:٥٣. واتە: ئه‌و سزایه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ تووشیان بوو، چونكه‌: خوای گه‌وره‌ هه‌ر به‌هره‌و به‌خششێكی به‌هه‌ر گه‌لێك دابێ، لێی نه‌گۆڕیوه‌و، لێی تێك نه‌داوه‌ حتى يغيروا ما بأنفسهم هه‌تا ئه‌وان بیری خۆیانیان نه‌گۆڕیبيت، واته‌: مه‌گه‌ر ئه‌وحه‌له‌ بێ بڕواو سپڵه‌ ده‌رچووبن، ئه‌وسا ئه‌ویش قاری لێگرتوون، خوای میهره‌بان پێغه‌مبه‌ری بۆناردن باوه‌ڕیان پێنه‌كرد، ئه‌ویش جه‌زره‌به‌یدان وأن الله سميع عليم به‌ڕاستی خوا زۆر بیسنده‌یه‌، زۆر زانایه‌، ده‌زانێ چی ده‌كه‌ن و چی ده‌ڵێن، پاشان به‌پێی ئه‌وه‌ سزاو تۆڵه‌ ده‌دا.

مەبەست پێی گۆڕینی نیعمەت و بەخششەکانی خودایەو ڕێزنەگرتن و پێ نەزانینێتی، وەک هۆزی (قوڕەیش) خودا نیعمەتی ئەمن و ئەمانی پێ بەخشیبوون﴿الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ﴾ واتە: ئه‌و زاته‌ی که‌ له‌برسێتی دا(ڕزگاری کردن و) خوارده‌مه‌نی بۆ ناردن وه‌ له‌ ترس و بیم(پاراستنی و) دڵنیای کردن.

كاتێک خودا پێغەمبەری(دروری خوای لێ بێت) بۆ ناردن، ئەوان نرخی نیعمەتەکانی سەریان و نیعمەتی هاتنی ئەم پەیامبەرە نەزانی و دەستیان کردە ئازاردان و ستەمکردن و کوشتن و بڕینی بێ دەسەڵاتەکان.

کەواتە مەبەست بەم ئایەتە﴿ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ﴾ وەک لە (مفاتیح الغیب)دا هاتووە، (خودا) بەخشش و نیعمەتی عەقڵ و تواناو لابرادنی بەربەسەکان و ئاسانکردنی ڕێگاکانی پێدراون، وە مەبەست لەم بەخشینە ئەوەیە، کەسەرقاڵبن بەپەرستش و سوپاسکردن و دورکەوتنەوە لە کفر. وەئەگەر بێتونرخی بەخششەکان نەزانن و لابەن  لەپەرستش و سوپاسگوزاری بۆ(فیسق و کفر) ئەوا نیعمەتی (خوا)یان گۆڕییوە لەسەر دەرونی خۆیان، گومانیشی تیانیە کەئەمەڕوویدا، شایستەی ئەوەن ئەم  جۆرە مرۆڤانە نیعمەتەکانیان و خۆشیەکانیان، بگۆڕێت بە ناخۆشی و سزاو دەردەسەری و نەهامەتی. زانای پایەبەرز(ابن عاشور) دەڵێت:مەبەست بە﴿ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ ﴾ گۆڕینی هۆکاری نیعمەتە کە سوپاسگوزارییە(الشکر)، بە ناسوپاسگوزاری(ٚالکفران))  نادیدەگرتنی نیعمەت.

 

ئایەتی سێ یەم

٣- ﴿ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ ﴾.الرعد:١١. واتە: بۆ ئه‌و (ئاده‌می) هه‌یه‌ فریشتانێك که‌ به‌دوای یه‌کدا دێن له‌پێش و له‌ دوایه‌وه‌ به‌فه‌رمانی خوا ده‌ی پارێزن له‌ زیان به‌ڕاستی خوا (بار و حاڵی) هیچ گه‌لێك ناگۆڕێ هه‌تا ئه‌وان خۆیان (بار و حاڵی) خۆیان نه‌گۆڕن وه‌ کاتێك خوا بیه‌وێ هۆزێك تووشی به‌ڵا بن هیچ به‌رگرێکی بۆی نی یه‌ و جگه‌ له‌و (خوا) هیچ یارمه‌تی ده‌رو پشتیوانێکیان نی یه.

‌لەم ئایەتەدا تەواوی ڕاڤەکارانی قورئان پێیان وایە مەبەست لە(يُغَيِّرُوا)ئەوەیە خودای گەورە نیعمەتەکان کە مرۆڤەکانی تیایە ناگۆڕێت بە سزاو ناخۆشی، مادام کاروکردەوەی باش و ڕەوشتی جوان لە ناویاندا هەبێت، ئەوەی نیعمەتەکان دەگۆڕێت بە (نیقمەت)و ناخۆشی و سزا، گۆڕانی دەرون و ئاکارو وازهێنانە لە ئەرک و خۆدوورنەگرتنە لە قەدەغەکراوەکان. شێخ الإسلام(ابن تیمیە) دەفەرموێت: (التغییر) دووجۆرە:

١- گۆڕانی باوەڕە کە لە دڵدایە بەگومان و ڕق و نادڵنیایی کە دژەکەیەتی.

٢- وازهێنانە لەو فەرمانانەی کە (خوا) و(پێغەمبەر) درودی خوای لێ بێت، فەرمانیان پێکردووە، لەم کاتەدا شایستەی سزان بەهۆی وازهێنان لە فەرمانەکان و کردنی کارە قەدەغە کراوەکان.

 

ئایەتی چوارەم

(مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِنْ خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى ۖ وَلَهُمْ فِيهَا مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ وَمَغْفِرَةٌ مِنْ رَبِّهِمْ ۖ كَمَنْ هُوَ خَالِدٌ فِي النَّارِ وَسُقُوا مَاءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَاءَهُمْ)سورتي محمد ١٥.

شێوه‌ی نایابی ئه‌و به‌هه‌شته‌ وایه‌ که‌ به‌ڵێن دراوه‌ به‌ پارێزکاران و خوا ناسان چه‌نده‌ها ڕووباری تێدایه‌ له‌ ئاوی سازگاری تام و بۆن نه‌گۆڕاو وه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار له‌شیر که‌ تامی نه‌گۆڕاوه‌ وه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ شه‌رابی نایابی به‌له‌زه‌ت و خۆش بۆ بنۆشانی وه‌ چه‌ند ڕووباریشی تێدایه‌ له‌ هه‌نگوینی پاڵفته‌ وه‌ له‌وێ هه‌موو جۆره‌ میوه‌هاتێکیان بۆ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ لێبوردن له‌ په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ (ئایا ئه‌و به‌هه‌شتیانه‌) وه‌کو که‌سانێك وان که‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ دابن به‌هه‌میشه‌یی ئاوی کوڵاو کوڵیان ده‌رخوارد بدرێ که‌ ڕیخۆڵه‌کانیان پارچه‌ پارچه‌ بکات. ووشەی (لَمْ يَتَغَيَّرْ) لەم ئایەتەدا لەپاش باسکردن و وەسفکردنی بەهەشت هاتووە کەباسی ڕووبارەکانی کردووەکە ئاوەکەی سازگارو تام و بۆن نەگۆڕاوە.

ووشەی (التغییر) کەلەم چوار شوێنەدا هاتووە لە قورئانی پیرۆزدا  بەشیوەیەکی نەرێنی و لە مەقامی زەمدا باسکراوە، کەواتە هەموو گۆڕانێک باش نیە، هەر گۆڕانێک ڕووت لە بەها جوانەکان و  سروشتە نەخشێنراوەکەی دەستی پەروەردگار وەرچەرخێنێ چاوەڕوانی نەهامەتی و سزاو بارگرانی  لەکایەکانی ژیاندا بکە. لەوەی خودا ناردوویەتی لە پەیامی ئاسمانی  نەگۆڕێین بە وازهێنان لە فەرمانەکان و ئاوێتەبوون لەگەڵ قەدەغەکراوەکان، وە نەیگۆڕین دەق و مەبەستە شەرعییەکان بە پێی ئارەزووە لێڵ و وێڵەکان. هەرکەس ویستی گۆڕانی هەبێت دەبێ خاوەنی ئەم نەخشەو پلانە بێت:

١- خۆئامادەکردنی خودی وئامادەسازی دەرونی بۆ گۆڕان.

٢- دانانی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ گۆڕان.

٣- دانان و دیاریکردنی وێنەیەکی تەواو بۆ ئەو گۆڕانەی کە دەتەوێت.

٤- خۆئامادەکردن لە قوناغی ئامادەسازییەوە بۆ قوناغی جێبەجێکردن.

٥- جێبەجێکردنی تەواو و چاودێریکردنی کرداری بۆ ئەو گۆڕانەی کە دەتەوێت.

 

سەرچاوەکان

تفسير الفخر الرازي.

تفسير القرطبي.

تفسير القرآن العظيم.

زاد المسير في علم التفسير.

تنوير المقباس من تفسير ابن عباس.

تفسير المراغي.

التحرير والتنوير.

التفسير المنير في العقيدة والشريعة والمنهج.

التعرفات.

التوقيف على مهمات التعاريف.

جامع العلوم في اصطلاحات الفنون.

التغییر  و وقوعه على النفوس کما یصوره القرآن الکریم.

تفسیری ڕامان.

تفسیری ئاسان.

وریا ئەحمد

وریا ئەحمەد محمد، لەدایک بووی:/١٩٨٤، بەکالوریوس لە شەریعەی ئیسلامی زانکۆی کۆیە. مامۆستا لە دواناوەندی شێخ معروفی نێرگزەجاڕی ئیسلامی. تویژەر لە زانستە ئیسلامیەکان .

وریا ئەحمد

وریا ئەحمەد محمد، لەدایک بووی:/١٩٨٤، بەکالوریوس لە شەریعەی ئیسلامی زانکۆی کۆیە. مامۆستا لە دواناوەندی شێخ معروفی نێرگزەجاڕی ئیسلامی. تویژەر لە زانستە ئیسلامیەکان .

Leave a Reply