ڕاستیه‌كی زانستی یاخود بانگه‌شه‌یه‌كی ئایینی.. ئایا مرۆڤ له‌سه‌ر فیتڕه‌ت له‌دایكده‌بێت؟
ن: سامح عۆدە
و: ئیلیاس تاهیر موحەمەدئەمین
“ده‌گونجێت شاره‌كان ببینیت به‌بێ پادشا یاخود سه‌روه‌ت و سامان یان دابونه‌ریت و شانۆ، به‌ڵام مرۆڤ هه‌رگیز شاری به‌بێ په‌رستگا نه‌بینیوه”. بلوتارخ.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن زانای ده‌رونناس و تایبه‌تمه‌ند به‌زانستی هه‌ستی دینی له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد (جستون باریت) ئه‌نجامی داوه به‌هاوكاری (ایما بوردت) كه چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ دایكێكی به‌ره‌گه‌ز ئینگلیز و منداڵه‌كه‌ی كه‌ته‌مه‌نی (5) ساڵان بووه، كه تیایدا هاتووه دایكه‌كه به‌ئاشكراو ڕوونی بێباوه‌ری خۆی نیشاندا، به‌ڵام منداڵه‌كه‌ی له‌وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیاردا، كه په‌یوه‌ندیدار بووه به خوێندنه‌كه‌ی ده‌ریخست كه باوه‌ری وایه خودا نه‌مره، هه‌روه‌ها دانی نا به‌وه‌ی كه بێگومان خودا بوونی هه‌یه و خوڵقێنهرهو به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شته‌كانه وه ده‌زانێت كیسه‌یه‌كی داخراوی پسكیت چی تێدایه، هه‌تا وه‌ڵامی كۆتا پرسیاره‌كان، كه ده‌ریخست منداڵه‌كه باوه‌ری ته‌واوی به‌بوونی خودا هه‌یه و له‌وه‌ڵامی پرسیاری دایكی‌دا كه لێی پرسی: ئایا كورم خودا هه‌یه؟ زۆر به‌ئاسانی وتی: به‌ڵی دایه، بێگومان.
زانا (بوردن) پێشنیازیكرد بۆ دایكه‌كه، كه ئه‌ویش وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه بداته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا ناڕازی بوو و ده‌یوت ئه‌و باوه‌ری به بوونی خودا نییه‌و ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌شی ده‌یڵێت ڕاست نییه، كه له‌و كاته‌دا منداڵه‌كه دایكی تووشی سه‌رسورمان كرد، كه له‌به‌رده‌میدا ڕاكشابوو ووتی: ئه‌ی دایه بۆچی وهڵامهكانت به نه‌خێره، كه خۆی له‌راستیدا ده‌بێت به به‌ڵی بێت؟
به‌هۆی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌و هه‌ندێ ده‌رئه‌نجامی تر، زانا (باریت) له‌چوارچێوه‌ی كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی (فیطره‌تی ئیمان) گه‌یشته راستیه‌ك كه مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا و له‌گه‌ڵ له‌دایك بووندا ده‌توانێت باوه‌ربوون به‌خودا وه‌ربگرێت به‌هۆی هه‌ندێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دیاریكردنی داهاتوو له‌مێشكی مرۆڤدا كه‌تایبه‌تن به ئیدراكی عه‌قڵی.هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ندێك پێشبینی به‌ڵگه‌یی كه‌وای لێده‌كات باوه‌ری به‌وه هه‌بێت كه بێگومان ئه‌م بوونەوەرەه بهدیهێنهریكی هه‌یه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا توێژه‌ر (سعود العریفی) گفتۆگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به ووشه‌ی (فیطره) و له‌م باره‌یه‌وه پێی وایه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی بوونی فیطره لای مرۆڤ به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ راسته‌وخۆ نه‌بێت، به‌ڵام شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی پێشبینی عه‌قڵی جۆراوجۆر وه‌ك (المسبر) كه بریتی یه كه قیاسێكی عه‌قڵی بۆ شتێك كه له‌وانه‌یه پێوانه‌ی نه‌بێت یاخود پێوانه‌كردنی قورس بێت) یاخود دابه‌شكردن یان پێوانه‌ی سه‌ره‌تایی…. كه ده‌رده‌كه‌وێت زانیاری فیطری بریتییه له‌سه‌ره‌تاو بنه‌مای به‌ڵگه عه‌قڵییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك توێژه‌ر وەسفی ده‌كات هه‌بوونی زانسته به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان له‌ناو ناخی هه‌موو مرۆڤه‌كان، كه هیچ كات به‌ڵگه‌و سه‌لماندنی ناوێت، به‌ڵكو بۆ خۆی به‌ڵگه‌و سه‌لمێنه‌ره جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و یه‌كگرتووی هه‌موو ژیره‌كانه، وه‌ك كۆنه‌بوونه‌وه‌ی دژه‌كان و توانای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی گشت بۆ به‌ش، و هه‌روه‌ها وه‌ك كه ئه‌وه‌ی كه هه‌موو دیارده‌یه‌ك ده‌بێت هۆكاری هه‌بێت…هتد.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه (زانیاری فیطری) ئه‌م هێزه شاراوه‌یه‌ی هه‌یه له ده‌رونی هه‌موو مرۆڤه‌كان واده‌كات هه‌وڵبدرێت بۆ به‌دوای ڕاستی گه‌ڕان و داواكردنی وه سه‌رخستنی له‌سه‌ر ناحه‌ق و، ئه‌مه‌ش زانراوه‌و دیاره لای هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی و فیطرهتپاك، هه‌ر لێره‌وه و هه‌روه‌ك چۆن (ڕه‌زا زێدان) ئه‌م خاڵه‌ی بۆ زیادكرووه كه ده‌ڵێت: هه‌ستی ئاینی له لای زۆرینه‌ی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه، كه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش زانای ده‌رونناسی به‌ناوبانگ (ئەیریك فروم) هاوڕایه له‌گه‌ڵیدا و ده‌ڵێت (مرۆڤ بوونی نیه‌ی به‌بێ بوونی پێداویستی ئایینی، پێداویستیه‌ك كه چوارچێوه‌ی ئاراسته‌كردنی تێدابێت یاخود بابه‌تی په‌رستیش كه‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیت (هه‌روه‌ك چۆن میرتشا الیاده پێی گه‌یشتووه) ده‌بێت ئاینێك هه‌بێت، چونكه مرۆڤ و ئاین ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك دوانه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌یه‌كتر كه زۆربه‌ی زاناكان و بیرمه‌نده‌كان ئه‌م بیرورایهیان هه‌بووه وه‌ك (سلفان بیرسیه) كه پێی وایه كه ئاین بریتییه له‌لایه‌نی میسالی بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌ها (عبدالوهاب المسیری) ده‌ڵێت: كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان رێنموی وه‌رگرن له‌ڕێگه‌ی ئایین، ده‌بێت ڕوه‌و خودا برۆێن به‌هۆی تێگه‌یشتن له مرۆڤ. هه‌روه‌ها (سامی عامری) هاورایه له‌گه‌ڵ ئه‌م ووته‌یه و ده‌ڵێت باوه‌ربوون به مرۆڤ كه بوونی هه‌یه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ باوه‌ربوون به‌خودا كه خاوه‌نی بونی راسته‌قینه‌یه، له‌نێوان ئه‌م دوو باوه‌ره پهیوهستبونێك هه‌یه كه هیچ كام له‌م دوانه به ده‌ست نایه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی تر.
له‌به‌رئه‌مه‌و پیشتبهست به‌و پێشهكیانەی له‌پێشه‌وه باسكران، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك بۆ زۆریك له‌ئه‌زموونی قیاس و خویندنه‌وه‌ی فیكری، ده‌توانین بابه‌ت و باسی باوه‌ر (الإیمان) له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه زۆرێك له تۆێژهكان پێیان وایه باوه‌ر له ڕاستیدا هه‌ر خۆی له سروشتی مرۆڤدا چه‌سپاوه و هه‌یه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێگه‌یشتن له بنه‌ماكان و گفتۆگوكان كه‌له‌م بواره‌دا هه‌یه، وه هه‌روه‌ها پاشان ئه‌و نارهزایهتیانهش كه‌له‌سه‌ری هه‌یه باس بكه‌ین و دژهكهشیان كه پێی وایه ده‌توانرێت پشت به فیطره‌ت ببه‌سترێت وه‌ك راستیه‌ك بۆ باوه‌ر بوون به خودا.
ئه‌مه چییه؟ كێ دروستی كردووه؟
له‌سه‌ر دوورگه‌ی (واق واق ) فه‌یله‌سوفی ئه‌نده‌لوسی (ابن طفیل) چیرۆكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دانا به‌ناوی (ژینگه‌ی به‌نی یهقظان) كه ناوه‌رۆكی ئه‌م چیرۆكه سه‌باره‌ت به مندالێكی شیره‌خۆره كه‌له‌ناو دارستانێك گه‌وره ده‌بێت له‌ژێر چاودێری بزنێك كه چاودێری كردوو به‌خۆیه‌وه و گرتی پاراستی و شیری پێدا.. به تێپه‌ربوونی ساڵ و گه‌وره بوونی منداڵه‌كه ورده ورده توانای خۆی بۆ ده‌ركه‌وت و پاشان جیهانی ده‌وروبه‌ریشی زیاتر ناسی و بونه‌وه‌ره‌كانی له‌یه‌كتر جیا كرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته وایكرد هه‌ستی بۆ دروست بێت سه‌باره‌ت به‌لاشه‌ی كه نابێت ڕووت بێت و ده‌ستیكرد بهداپۆسینی به‌شێكی لاشه‌ی وه هه‌روه‌ها هه‌ستی به‌گرنگی خۆپاراستن كرد و هه‌ندێ ئامێری ساده‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جیهانهیدا ژیانێكی خود ژیانی بكات، ساڵ تێپه‌ریی و بوو به حه‌وت ساڵ و بزنه‌كه مرد كه ئه‌مه وایكرد پرسیاری بۆ دروست بێت ئایا مردن چیه؟ وه ده‌ستی كرد به شیكردنه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی هه‌تا بزانێت چی نهێنی هه‌یه و ئه‌م نایزانێت پاشان وورده وورده ده‌ستی كرد به بیركردنه‌وه وتێروانین كه به‌هۆیه‌وه و خودی خۆی و پاشان هه‌ست و نه‌ست و دواتر عه‌قڵی بدۆزێته‌وه و هه‌ستی پێ بكات وه پاشان تێروانینی له‌ده‌وروبه‌ری كردوو هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌ره جیاوازانه‌ی بینی و گه‌یشته باوه‌رێك كه ده‌بێت كه‌هه‌موو ئه‌مانه به‌دیهێنه‌رێكی هه‌بێت، چونكه ده‌ركه‌وتبوو كه هه‌موو رووداوێك یان دیارده‌یه‌ك ده‌بێت هۆكار و خاوه‌نێكی هه‌بێت كهلهكۆتاییدا گه‌یشته باوه‌رێك كه خودایه‌ك هه‌یه خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌یه.
وه له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه و دوور له ئه‌ده‌بی فه‌لسه‌فه (جستون باریت) تۆێژینه‌وه‌ی ئه‌نجامدا وه سه‌باره‌ت بههاوشێوهكانی منداڵی ئه‌م چیرۆكه و چۆن منداڵان هه‌ر بهفیطرهت وه له‌ناخیاندا باوه‌ربوونیان هه‌یه و ئه‌مانه‌ش به‌ئه‌زموون و لێكۆلینه‌وه دهركهوتتون، (باریت) له‌سه‌ره‌تایی باسه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووف (روبرت ماكویلی) مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌پێی وایه دوو جۆر له‌زانیاری فیطری لای منداڵه‌كان هه‌یه كه‌یه‌كه‌میان بریتی یه له فیطرهی پێگه‌یشتن و دووه‌میان فیطرهی ئه‌زموونی یان راهینانی كه بریتی یه له كۆمه‌ڵێك زانیاری و زانست كه‌منداڵ فێری ده‌بێت به‌هۆی ئه‌نجامدانی راهێنان له‌سه‌ری یاخود وه‌ك زانیاریه‌ك له‌كه‌سانی تره‌وه وه‌ری ده‌گرێت كه‌ئه‌مانه‌ش دواتر ده‌چنه شۆێنی فیطره‌ت، چونكه به ئاسانی ئه‌و زانیاریه كه وه‌ری گرتووه به‌كاری ده‌هێنێت وه‌ك چۆن منداڵ فێری پیته‌كان بوو پاشان ده‌توانێت بخۆێنیته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌میان كه بریتی بوو كه فیطرهی پێگه‌یشتن وا پێناسه‌ده‌كات كه بریتییه له‌و كۆمه‌ڵه زانست و زانیارییانه كه مرۆڤ به‌ته‌نها به‌هۆی گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوون به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت، واته له‌راستید ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌م زانیاریانه خۆی له‌بونی مرۆڤدا بوونی هه‌یه و بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه‌شی ته‌نها پێویستی به رۆژگار هه‌یه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و فیطره‌ته پاكه‌ی كه هه‌یه‌تی و تێكه‌ڵ نه‌كردنی بهشتی خراپ و نه‌گونجاو تا بتوانێت ئه‌نجامیكی ڕاستی هه‌بێت به ته‌واوه‌تی وه‌ك رۆشتن یان پەیبردن به‌شته‌كان و زانینی ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵبگرێت و….هتد.
هه‌روه‌ها (ماكویلی ) پێی وایه كه هه‌ردوو ئه‌م زانیاریانه هه‌ر په‌یوه‌ستن به فیطره‌ت و هه‌ردووكیان و هه‌ردووكیان ئاسان و رێك و گونجاون.
به‌م شێوه‌یه (باریت) پێی وایه كه زۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وته ئایینییه‌كان كه بنه‌ره‌تین ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی فیطره‌تی سروشت، كه له‌لای كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و فیطره‌تی كه به‌ئه‌زموون به‌ده‌ستدێت، لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كهباوهربوون به‌خودا بابه‌تێكی فیطریه چونكه ده‌روون و سروشتی مرۆڤ خۆی له‌خۆێدا ئاماده‌سازی تێدایه بۆ قبوڵكردنی و ئه‌مه‌ش له‌كاته ئاساییه‌كاندا له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه به‌بێ هیچ رێگریه‌ك كه دواتر وورده وورده گه‌ڵاڵه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌زموونێكی زانیاری بۆ باوهربونێك كه بنه‌مایه‌كی بته‌وی فیطرهی هه‌یه.
وه بۆ گفتۆگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م گریمانایه به‌ڵگه‌ی ئه‌زموونی زانای ده‌رونناسی (رینیه بیلارجیون) و هاورێكانی به‌كارده‌هێنێت كه بریتی بوو له دانانی چه‌ند منداڵێك له‌ته‌مه‌نی دوو مانگ و نیو له‌به‌رامبه‌ر شتێك كه له شۆێنیكی لاره‌وه به‌رده‌بووه‌وه و به‌ر هه‌ندێ شتێ ورد ده‌كه‌وت و شته‌كان ده‌كه‌وتن ئه‌م بابه‌ته چه‌ند جارێك دووباره‌كرایه‌وه و هه‌تا منداڵه‌كان بێتاقت بوون و بێزاربوون، له‌ناكاو هه‌موویان ڕوویان گۆڕی به‌لای بوكه‌ڵه‌یه‌ك كه‌له‌نزیك ئه‌و شته‌وه دانرابوو وه هه‌ندێ جار شۆیتهكه به‌ری ده‌كه‌وت بەڵام بوكه‌ڵه‌كه ناكه‌وت، ئه‌مه وایكرد منداڵه‌كان زیاتر سه‌یركردن و تێرواننیان بۆ بوكه‌ڵه‌كه زیاتر بێت، واته هه‌ستیان به گۆرانكاری كرد له‌م نێوه‌نده‌دا، بۆیه توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه منداڵه‌كان له‌ته‌منی ساڵی یه‌كه‌میاندا توانی تێگه‌یشتنیان هه‌یه له‌و شتانه‌ی كه (به‌دیهین) له‌رووی فیزیایه‌وه و توانی جیاكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كه‌یان هه‌یه، واته هه‌ستی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ هۆكار هه‌یه كاریگه‌ره به‌ڵام هه‌ندێ شتی تر هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستده‌بێت وه بۆ زیاتر ووردبوون له‌م بابه‌ته دا، لێكۆلینه‌وه‌ی كڵاو جه‌ره‌س له‌لای زانایان ده‌رونناسی پێشكه‌وتوو پێمان ده‌ڵێت بۆ تێگه‌یشتن له ئیدراكی منداڵ له‌سه‌ره‌تادا بۆ ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ، بۆ ده‌رخستنی تونای هۆكاره كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر جوڵه‌ی شته‌كان به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتنی فیزیایی له‌گه‌ڵ شته جوڵاوه‌كان، به‌مانی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كلاویكی په‌یوه‌ستكراو بهجهرهسێك له‌سه‌ر سه‌رت دابنێت، ئه‌وا منداڵه‌كه یه‌كێك له‌م دوو رێگایه هه‌ڵده‌بژێریت بۆ به‌گه‌رخستنی جهرهسهكه تا ده‌نگی بێت، یان داوا ده‌كات سه‌رت بجوڵینی یاخود هه‌ردوو شانه‌كانت ده‌جوڵێنی تا جهرهسهكه بكه‌وێته كار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شێوازیكی دیاریكراو جهرهسهكهمان جولاند و ده‌نگی هات، ئه‌وا منداڵه‌كه بۆ جاری دووه‌م ته‌نها ئه‌و رێگایه‌یان به‌كارده‌هێنێت و په‌نا بۆ رێگاكه‌ی تریان نابات، واته ده‌توانین بڵیین منداڵه‌كه له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و ڕیگایه گونجاوه بۆ جوڵاندنی حهرهسهكهو رێگاكه‌ی تر بێسووده واته هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌مه كێیه‌و و ئه‌وه چیه؟
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه منداڵ هه‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هۆكاره‌كان توانای جولاندنی خۆیان هه‌یه و به‌مه‌ش شته‌كانی تریش ده‌جوڵێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م توێژه‌رانه پێیان وایه منداڵان زۆریك له‌كاره‌كانیان ئامانجداره و به‌دوای دهرئهنجامهوهن هه‌روه‌ك چۆن ئه‌زموونی (جورجی جیرجلی) كه كۆمه‌ڵێك منداڵی دانیشان له‌به‌رده‌م فلیم كارتۆنێك كه بریتی بوو له بازنه‌یه‌كی خری بچووك ده‌خولانه‌وه وه ده‌رۆیشت به‌ره‌وه بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر، به‌ڵام به‌ر شتێك ده‌كه‌وت و ده‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌ر هكتر نه‌كه‌ون، كه ئه‌مه چه‌ند جارێك دووباره كرایه‌وه و ئه‌نجامی نه‌بوو منداڵه‌كان هه‌ستان و وازیان له‌سه‌یركردن هێنا، به‌ڵام كاتیك رێگرهكهیان لاداو ده‌ستیان كرده‌وه به‌سه‌یركردنی بابه‌ته‌كه به ( سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی ) سه‌رسوورمانه‌وه واته (جیرجلی ) ده‌ڵێت منداڵه‌كان هه‌موو كات پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ئامانجێكی له‌گه‌ڵ خوێدا هه‌ڵگرتبێت،بۆ روودانی هه‌ر بۆیه سهرسوورمانیان هه‌بوو به ئه‌وه‌ی كه رووداوه‌كه به‌ریه‌ك كه‌وتن كۆتایی هات، به‌هه‌مان شێوه نمونه‌ی تۆپه‌كه (رۆشن ده‌بێته‌وه و ده‌نگ ده‌رده‌كات) به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌م بواره‌دا، كاتێك كه بینیان منداڵه‌كان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ سێ جۆری جیاواز له‌و تۆپانه وه‌ك یه‌ك نییه كه له‌گه‌ڵ دوو دانه‌یان وه‌لامدانه‌وه‌ی باشیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جۆری سێهه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نه‌بوو، كه تۆپی یه‌كه‌م له‌كاتی جوڵاندنی ده‌نگ و رۆشنایی لێوه ده‌هات،وه تۆپی دووه‌م هه‌مان شتی تێدابوو له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ندێك شێوه كه لێوه‌ی دروست ده‌بوو، به‌ڵام تۆپی سێهه‌م ده‌نگ و روناكیه‌كه‌ی رێك نه‌بوو به گویره‌ی جوله یاخود ده‌نگی منداڵه‌كان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی تۆپی سێهه‌میان جێهێشت و روویانكرده دوانه‌كه‌ی تر.
دوای ئه‌م تاقیكردنه‌وه (باریت ) گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه منداڵان له ته‌مه‌نێكی كه‌می سه‌ره‌تادا ته‌نها توانای جیاكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كاریگه‌ریان نیه له‌سه‌ر شته‌كان به‌ته‌نها به‌ڵكو نیشانه دیاره‌كان وه‌ك رووناكی – ده‌نگ به‌گرنگی وه‌رده‌گرن و هۆكاریكی دیاره بۆ راكێشانی سه‌رنجیان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر كرده‌وه‌ی منداڵان ته‌نها له مرۆڤه‌كاندا نیه، به‌ڵكو هه‌ندێك هۆكاری تر هه‌ن كه نادیارن یان نازیندون هه‌ستی منداڵاكان رادهكێشێن، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌بیری و هزری منداڵ چون به‌ره‌و بونی خودای تێدایه، به‌هۆی تێروانینی بۆ دروستكراوه‌كان وه هه‌روه‌ها هه‌بوونی سیفه‌تێكی تریش له مرۆڤه‌كاندا وا ده‌كات كه زیاتر لهباوهربوون نزیك بێت كه‌له فیطرهتدا بونی هه‌یه ئه‌ویش گرنگیدانمانه هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به دۆزینه‌وه‌ی مانا‌و مه‌به‌ستی شته‌كان له‌جیهانی چوار ده‌ورماندا.
(( دور له‌بێ ئاگایی و نزیك له دانایی….))
له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا (دیارده‌ی ره‌خنه‌ی ئاینی له هزری رۆژئاوای نۆێ)دا نوسه‌ر (سلطان العمیدی) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كهباوهر به‌بونی خودا زه‌روره‌تێكی فیطری و عه‌قڵییه، لێره‌وه وه به‌هه‌ستی راسته‌وخۆ و به‌ڵگه به‌رچاوه‌كان – ده‌گه‌ینه ئه‌و بیرورایه‌ی كه‌ئه‌م جیهانه ئامانجداره و به سیسته‌م دروستكراوه و دووره له‌بیری ئه‌وه‌ی وه‌ك روداوێكی نارێك –عشوائی – بێت، وه هه‌ر لێره‌وه هۆكاری سوودفه ده‌بێته شتێكی بێ مانا و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه جوان و ریكه‌ی كه‌ون ده‌سته‌ووه‌ستان ده‌بێت، لێره‌وه دیسان باسی ئه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه هه‌ستی مرۆڤ كهلهسروشتدا هه‌یه راسته‌قینه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش واده‌كات منداڵ دڵخۆش بێت كاتێك ده‌زانین هۆكاری راسته‌قینه‌ی هه‌بوونی (لوتی فیل ) بۆ چیه و بۆچی گوڵه‌كان به دڕك ده‌وره دراون.
وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی زیاتر زانای گه‌شه‌ی ده‌روونی (دیبوراه كیملین) به‌هۆی شیكردنه‌وه‌كانی پێمان ده‌ڵێت كهمنداڵهكان جۆرێك له‌هه‌ست یاخود خۆشه‌ویستی ئامانجدار یان هه‌یه بۆ شته‌كان به‌بێ بوونی جیاكاری ته‌واوه‌تی، واته منداڵه‌ن به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ستی هه‌بوونی ئامانج له شته‌كان تێدایه و پێیان وایه ئه‌و ئامانجه كه‌مترین رێگایه بۆ سه‌لماندن، به‌ڵام گه‌وره‌كان زیاتر له‌م بوارانه‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و به‌دوایی به‌ڵگه‌ی به‌هێزترن.وه هه‌ندێ له منداڵانی ئه‌مریكی خرانه به‌رده‌م ئه‌زمونیكی پرسیاری كه دووكه‌سیان نیشاندرا یه‌كێكیان وابیری ده‌كرده‌وه كه به‌وینه بۆ منداڵه‌كان نیشان ده‌درا كه هه‌بونی پڵنگه‌كان و شاخه‌كان و ده‌ریاكان بۆ ئامانجێكی دیاریكراوه و مه‌به‌ستی هه‌یه، به‌ڵام كه‌سی دووه‌م به‌رهه‌ڵستی دهكردو ده‌وێت ئه‌مانه بێ ئامانجن كه‌كاتی پرسیاركردن له‌و منداڵانه ده‌ركه‌وت كه زیاتر له‌سێ به‌ش له چوار به‌شی (3/4) پشتگیری كه‌سی یه‌كه‌میان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه باوكی ئه‌و منداڵانههیچ كات گرنگییان نه‌داوه به فێركردنی منداڵه‌كانیان سه‌باره‌ت مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌بوونی شته‌كان له‌جیهاندا، به‌ڵام لهبهررامبهردا فێری هه‌بونی ئامانجیان كردبوون له‌شته دروستكراوه‌كانی ده‌ستی مرۆڤ.
لێره‌وه ده‌ركه‌وت كه منداڵه‌كان مه‌یل و ئاره‌زوویان هه‌بوو سه‌باره‌ت به شیكردنه‌وه‌ی بونی شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌زیفی واته وه‌ك ئه‌ركه‌كه‌ی (به‌رده‌كان بۆچی خرن، هه‌تا گیانه‌وه‌ران نه‌چنه سه‌ریان نه‌یشكێنن) به‌ڵام به‌شیكردنه‌وه‌ی فیزیای به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی مادده‌كانه به تێپه‌ربوونی ساڵ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵیت كه منداڵان هه‌ستی سروشتی (فیطری) یان هه‌یه سه‌باره‌ت به شته‌كان و ئامانجی بونیان و ئه‌مه‌ش به فێكردن نییه.
له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانای گه‌شه‌ی ده‌رونناس (جورج نیومان) جۆرێكی نوێی هه‌ست له‌لای منداڵ ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش كاتێك فلیم كارتۆنێك نیشانی هه‌ندێك منداڵ درا تیایدا تۆپێك كێشرا به هه‌ندێ خشتدا و تێكیدان، به‌ڵام دواتر هه‌مان تۆپ له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ هات و خشته‌كانی چاككرده‌وه دیواره‌كه‌ی دروستكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌ریخست منداڵه‌كان زۆر به‌جیاوازی و سه‌رسوورمانه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌تیان كرد و به‌پێی ئه‌و شێوازه سه‌یركردنی منداڵه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه منداڵه‌كان باوه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه (هه‌ست) كه شته بێگانه‌كان ده‌كرێت تێكده‌ر بێت به‌ڵام گیانداره‌كانیش وه‌ك مرۆڤ ده‌كرێت بنیان نهر بێت.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێن كه منداڵان وهڵامندانهوهكی فیطریان (سروشتی) هه‌یه به‌رامبه‌ر روداوه رێكخراوه‌كان، كه ده‌یگه‌رێننه‌وه بۆ بكه‌رێكی ژیر، هه‌روه‌ك چون لێكوڵینه‌وه‌كه‌ی (اولفیدا بتروفتیش) له‌سه‌ر هه‌ندێكی منداڵی به‌ریتانی كه وێنه‌ی ئاژه‌ڵان و رووه‌ك و شتی دروستكراو له‌دارو ئاسن وه‌ك بوكه‌ڵه‌ی منداڵانیان پیشاندان و پرسیاریان لێ‌كردن كه ئایا كام له‌مانه مرۆڤ ده‌توانی دروستی بكات، وه‌ڵامه‌كانیان جێگای تێرامان بوو كه زۆرینه‌یان ئاماژه‌یان بۆ شته دروستكروهكان كرد، هه‌ر ئه‌مه‌شه كاتێك (باریت) پێی وایه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كاتێك منداڵێك پێی وابێت مرڤ توانای دروستكردی ئاژه‌ڵ و رووه‌كی نییه، كه‌واته زیاتر ئاماده‌یی تێدایه بۆ باوه‌ر بوون به خودا وه‌ك به‌دیهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ری جیهان.
(بیترو فتیش) ئه‌م بابه‌ته‌ی واز لێ نه‌هێنا بۆ گریمانه و هه‌بوونی گومان به‌ڵكو ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دووباره كرده‌وه به ئه‌وه‌ی ئایا كێ ئه‌مانه‌ی دروست كردووه وه خۆی سێ دانه وه‌ڵامی دابوو (خودا دروستی كردووه – مرۆڤ دروستیكردووه – كه‌س نازانێت) وه له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه له هه‌ر هه‌شت منداڵێك حه‌وتیان وه‌ڵامیان دابوه‌وه كه (ئاژه‌ڵ و رووه‌ك) خودا درووستی كردوون – وه به‌هه‌مان شێوه (كیلیمین) و (دی یانی) هه‌مان شێوازی پرسیاریان له منداڵانی (6-7) ساڵ كرد، له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌كی كراوه پرسیاریان لێ‌كردن سه‌باره‌ت به رووداویكی سروشتی وه‌ك گوردهلوول یان بوونی شاخه‌كان یاخود ئاژه‌ڵان، وه‌ڵامی منداڵاكان به‌وه‌ی كه‌شته‌كان خودا دروستی كردوون، دوو هێنده‌ی وه‌ڵامه‌كانی تر بوون، به‌ڵام كاتێك پرسیاره‌كه تایبه‌ت كرا به كاره‌ساتیكی سروشتی زیاتر له‌دوو هێنده و نیوه‌ی منداڵان ووتیان خودا، له كۆتاییدا كه پرسیاره‌كان تایبه‌ت كرا به ئاژه‌ڵێك بیست و پێنج جار زیاتر وه‌ڵامه‌كانیان به به‌ڵێ بوو بۆ خودا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه (اولیفیرا بیتروفیتش) ئه‌وه‌ی باسكردوو كه هه‌ندێ له هاوكاره یابانیهكانی بۆ چوونی جیاوازیان هه‌بووه و وتویانه كه منداڵانی یابانی به‌م شێوه‌یه نین و ئه‌و بنه‌ما ههستهئایینیهیان نییە، به‌ڵام ئه‌م زانایه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت من هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌م له‌سه‌ر منداڵانی یابانیش كردووه و هه‌مان دهئهنجامم ده‌سكه‌وتووه، هه‌رچه‌نده منداڵانی یابانی و یابانیه‌كان زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ری دیانه‌تی شهنتهوین كه بروای به‌بوونی خودا نیه، به‌ڵام منداڵاكان كاتێك ئه‌و سێ پرسیاره‌یان لێكرا وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه (هه‌موو ئه‌مانه خودا دروستی كردوون)، كه ئه‌م زانایه ئه‌مه به گه‌وره ترین ده‌سكه‌وت ده‌زانێت له تۆێژینهوهكهیدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژینگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ست و فیطرهتهی منداڵ نیه كه تیایدا باوه‌ربون به خودا بوونی هه‌یه، وه لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌ڵامی منداڵاكان به‌هۆی كۆمهڵگاو ژینگه و فێربوونه‌وه نیه به‌ڵكو سروشتی یه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و توانایی خودا منداڵاكان له ئه‌زمونێكدا كه پرۆفسێۆر (باریت) ئه‌نجامی داوه شتێكی سه‌رنج راكێشی بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی كه كیسه‌یه‌كی دانا به‌ردی تێدابوو به‌ڵام كیسه‌ی پسكیت بوو بۆ منداڵی ته‌مه‌ن ( 3-4 ) ساڵ وه پاش ئه‌وه‌ی پرسیارلێكردن كه ئایا ئه‌مه چی تێدایه ؟ هه‌موو ووتیان پسكست به‌ڵام پاش كردنه‌وه‌ی وه نیشان دانیان كهبهردی تێدایه، دوای ئه‌مه پرسیاریان كرد ئایا به بۆچونی تۆ خودا ده‌یزانی چی تێدایه ؟ وه‌ڵامیان به‌ڵێ بوو، هه‌روه‌ك چۆن پرسیاره‌كه‌ی گۆری و وتی ئایا دایك و باوكت ده‌زاننن چی تێدایه ووتیان به‌ڵێ.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت كه منداڵ كاتێك شتێك ده‌دۆزێته‌وه یان ده‌زانێت پێی هه‌موو كه‌سانی تریش ئه‌وه ده‌زانن.
به‌ڵام منداڵانی سه‌رو پێنج ساڵ و زیاتر، واته ته‌مه‌نی وورده وورده زیاتر جیاكردنه‌وه و ناسینه‌وه‌ی شته‌كان، ئه‌وان له وه‌ڵامدا ووتیان خودا ده‌زانێت چی تێدایه، به‌ڵام بۆ پرسیاری دایك و باوكیان ووتیان نه‌خێر.
هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ش كە ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن (نیكولا نایت ) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لهمندڵانی هۆزی ایا كه بیروباوه‌رێكی تێكه‌ڵیان هه‌یه له‌نێوان بیروباوه‌ری مایاو كاثۆلیكی، كه‌له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌م منداڵانه‌ش زانینی شته شاراوه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ خودای كاسۆلیكهكهیان نه‌وه‌ك خوداكه‌ی تریان له‌بیروباوه‌ری مایا، لێره‌وه (باریت) بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌و بیروباوه‌ره‌ی له‌ناخی مرۆڤدا هه‌یه و فیطرهی به‌بوونی خودا سروشتیه‌و دهسكهوتوو نیه وه هه‌ستپێكردنی ئاسانه و روونه وه هه‌روه‌ها یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه‌ی كهلهرۆژنامهی (تلیگراف) ی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا هاتووه (منداڵان كه له‌دایك ده‌بن باوه‌ریان به‌خودا هه‌یه).
(ئایا ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده به هێزه )(یاخود گرنگه؟)
((خودای گه‌وره له سوره‌تی الأعراف ئایه‌تی 172 باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات و ده‌فه‌رموێت (ئه‌و كاته‌ی په‌روه‌ردگارت به‌ڵێنی وه‌رگرت له‌نه‌وی أدهم هه‌مووی وه‌ك نه‌وه‌یه‌ك له‌پشتی پێغەمبه‌ر ئادم و كردنی به شاهید به‌سه‌ر خۆیانه‌وه كه ئایا من خودای ئێوه نیم ووتیان به‌ڵێ شاهیدی ده‌ده‌ین كه‌نابێت رۆژی دوایی بڵین ئێمه بێ ئاگا بووین)).
به‌جیاوازیه‌كی بچووكه‌وه وه فراوانكردنی سنووری پرسیاره‌كه ” ده‌توانین بپرسین كه ئایا ئه‌م هه‌بوونی هه‌سته سروشتیه به هێزه لای مرۆڤ كه بریتی یه لهباوهربوون به‌خودای گه‌وره له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیدا بوونی هه‌یه ؟ وه بۆوه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره (سامی عامری) ده‌ڵێت ((بوونی مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌بوونی ئه‌و فیطره‌ته)) واته‌ی دوانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌براون.
وه هه‌روه‌ها (مرتضی فرج) پێی وایه تۆێژینه‌وه له‌سه‌ر فیطره‌تی باوه‌ربوون په‌یوه‌سته به‌سێ لایه‌ن كه‌یه‌كه‌میان بریتی یه لهگهرران به‌دوای بوونی خودا له‌ره‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو كات و شوینێك وه دووه‌میان بونی هه‌ستكردنی به‌رده‌وامه به ئاماده‌بونی بوون هه‌بونی خودا له‌نه‌فسی مرۆڤدا وه كۆتاییه‌كه‌شی ئه‌و ئاراسته بونه‌یه كه مرۆڤ هه‌موو كات هه‌یه‌تی ڕووه‌و خودا و هه‌ستكردنه به پێویستی بوون به خوودا.
به‌مشێوه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی (اونخیسط ساباتییه) له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كهلهخوی كردووه، كه‌ئایا من بۆ دیندارم؟ بۆ په‌یوه‌ستم به ئایینه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت چونكه ناتوانم وانه‌بم چونكه ئاینی بوون به‌شیكی په‌یوه‌ستی خودی منه، وه ده‌لێت له‌وانه‌یه پێم بڵێـت ئه‌مه كاریگه‌ری و وراسه و خێزان و په‌روه‌رده‌و ویسته، پێێان ده‌لێم زۆر جار ویستوومه منیش وا بڵێم به‌ڵام سه‌یرم كردووه كه ئه‌مانه بابه‌ته زیاتر ئالۆز ده‌كه‌ن و هیچ وه‌ها نیه، وه هه‌ر لێره‌وه وته‌ی به‌ناوبانگی زانا (ڤۆلتێر)ی به‌ناوبانگ هاتوه كه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر خۆی بۆ خۆی خودایه‌ك نه‌بوایه ده‌بوو دروستی بكه‌ین).
له‌هه‌مان باس‌دا، ده‌توانین هه‌ندێك له تۆێژینه‌وه‌ی تۆێژهكان له زانكۆی (بریتش كۆلۆمبیا) ببینین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیا بین له‌وه‌ی باسمان كرد كه هه‌ندیك له خۆبه‌خشه‌كان پرسیاریان لێكرا سه‌باره‌ت به مردن ووتیان به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جیهانه به‌ژیری و رێكوپێكی دروست كراوه وه بۆ مه‌به‌ستیش دروستكراوه، كه‌هه‌مان شت له‌بیروبۆچونی (الیزابیث كینج)دا ده‌رده‌كه‌وێت له وتاره‌كه‌ی له‌رۆژنامه‌ی _واشنطن پۆست) به‌ناونیشانی (من بێباوهرم) كه ده‌ڵێت: (هه‌رچه‌نده من بێباوهرم به‌ڵام ناتوانم له‌بیركردنه‌وه له‌بوونی خودا خۆم بپارێزم، وه ده‌ڵێت زۆر ناخۆشه هه‌ست به‌بوونی شتێك بكه‌یت و باوهڕرشت پێی نه‌بێت، كه من هه‌تا ئێستاش باوه‌رم نییه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه هه‌ست به‌بوونی خودا ده‌كه‌م هه‌موو كات ئه‌م ئارهزوهم هه‌یه.
ئایا ئه‌مه سه‌یره؟ منداڵێكی (5) ساڵان پێی وایه كه‌شتێكی پێكه‌نیناویه ئه‌گه‌ر پێت وابێت ئه‌م كه‌ونه بێ بهدیهینهره، وه لاهوتیهك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه نكۆڵی لهفیطریهتی باوه‌ربوون به‌راستی بێ مانایه.
ڕۆژنامه نوسێك كه بێ باوه‌ره نه‌توانێ هه‌ستی سه‌باره‌ت به‌بوونی خودا بشارێته‌وه، باوهڵامهكهت پێ بڵێم كه (جون كالفن) ئه‌م بابه‌ته شی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێـت هه‌ستێك هه‌یه له مرۆڤدا پێی ده‌وترێت هه‌ستی ئیلاهی كی هۆكاره بۆ به‌خشینی باوه‌ربوون به خودا به‌تایبه‌ت له مانای (ربوبیەته) واته په‌روه‌ردگار بوونی خودا، كه ئه‌مه واده‌كات بڵێین ناكرێت مولحیدێكی ڕاستی هه‌بێت (واته به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست و ئاره‌زووی ئیلاهی نه‌بێت، چونكه خۆشه‌ویستی دڵ بۆ راسته باڵاكان خۆشه‌ویستیه‌كی بنه‌ره‌تیه له‌دڵدا وه ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به‌یه‌كگرتنی نیوان سروشتی باوه‌ربون به‌خودا (كه‌له نه‌فسی مرۆڤدا هه‌یه) له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ر بوونه له‌جهانی نهینی نه‌فس و سروشتی مرۆڤه‌وه ده‌ربچێت و بێته ناو جیهانی راستی و كردار (وته‌ی فه‌یله‌سوف بلانتنجایه).
لێره‌دا زۆری توێژه‌ران پێیان باشه فه‌رموده‌ی پێغمبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بهێننه به‌رچاو له ئیمامی بوخاری گێراوهتیهوه كه ده‌فه‌رموێت (هه‌موو له‌دایك بوویه‌ك (منداڵێك ) له دایك ده‌بێت له‌سه‌ر فیطره‌ت به‌ڵام دواتر كه‌س و كاری ده‌یگۆرن بۆ جوله‌كه یاخود نه‌سرانی یاخود ئاگرپه‌رست) ئه‌بو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی له شه‌رحی ئه فه‌رمووده‌یه وته‌ی (الطبی) هێناوه كه ده‌ڵێت: مرۆڤه‌كان له‌سه‌ره‌تادا له‌بنه‌ره‌تدا ئاماده‌ی ته‌واویان هه‌یه بۆ قه‌بوڵكردنی باوه‌ر، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێك جێبهێلدرێت له‌سه‌ر ئه‌م فیطره‌ته هه‌روا گه‌وره ده‌بێت و باوه‌ردار ده‌بێت و ئه‌گه‌ر لابدات ئه‌وه بێگومان به‌هۆی ده‌رد یان به‌ڵایه‌كی دونیاییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌كات، چونكه باوه‌ربون به‌خودا ته‌نها زانیارییه‌ك یان فكریهك نییە، به‌ڵكو پێویستی و ئاراسته‌ی ژیانه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه (عامری) ده‌ڵێـت دارشتنی قورئانی له‌م بواره‌دا زیاتر نزیكه له بانگه‌وازی ئه‌زموونی (ته‌جریبی) نه‌وه‌ك بانگه‌وازی دارنین یان لێكردنه‌وه (تجریدی) چونكه دارشتنی قورئانی فه‌رمان به مرۆڤ ده‌كات بگه‌رێته‌وه نه‌فس و سروشتی خۆی هه‌تا بتوانێت باوه‌ر بدۆزێته‌وه كه هه‌ڵواسراوه به پانتای دڵه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش نزیكه له ووته‌كه‌ی (بیغوفیتیش) له نوسینه‌كه‌ی به‌ناوی (ئیسلام له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) كه تیایدا بانگ ده‌كات بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سروشت واته فیطره‌ت له‌ریگه‌ی تێرامان و پاش دۆزینه‌وه‌ی به‌دیهێنه‌ری جیهان كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له چوارچێوه‌ی ئایه‌تێكی خودایی گه‌وره‌دا هه‌ن كی ده‌فه‌رموێت (ئێمه به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانیان پیشان ده‌ده‌ین له ئاسمانه‌كان له‌خودی خۆیان هه‌تا روون بێت كه ئه‌مه حه‌ق و ڕاستیه ) (سوره‌تی فصلت ئایه‌تی 53)، وه هه‌روه‌ها توێژه‌ر (عبدالله الهجیری ) له په‌رتوكه‌كه‌یدا (شموع النهار ) روونی ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ ناتوانێت به ته‌واوه‌تی ووی باوه‌ر بێت چونكه دژه له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌رمان وه‌ك ئه‌خلاق و بابه‌ته‌كانی فیطری مرۆڤ – وه‌ك كۆنه‌بونه‌وه‌ی دوو دژ – چونكه بێ باوه‌ری به‌نده له‌سه‌ر ئینكاركردنی بابه‌ته‌كانی ئه‌و دیوی سروشت و باسه‌كانی و به‌ڵگه‌كانی بونی خودا، كه ئه‌مه وایكرد نوسه‌ر ( نوری فیتاشی ) له په‌رتوكه‌كه‌یدا به‌ناونیشانی ( زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه (الحاد) بێ باوه‌ری ته‌واوه‌تی نیه، وه ئه‌مه‌ش ته‌نها باسێك نیه‌ی) كه‌له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌یه‌كێك له‌نوسه‌ره بێ باوهرهكانهوه ده‌گێرێته‌وه كه ئاماژه ده‌كات وه ده‌ڵێت (بونی باوه‌ری ته‌واوه‌تی و راست نیه به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی مرۆڤه‌كان بیر پێ ده‌كه‌نه‌وه ).
وه له‌توێژینه‌وه‌كه‌یدا كه له گۆڤاری (cognition) له‌ژێر ناونیشانی (بۆچی ئه‌مه‌م لێ رووده‌دات؟) زۆریك له‌بی باوه‌ره‌كان وه‌ڵاممی پرسیاره‌كانیان كه‌لێیان كراوه نزیكه له‌وه‌ڵامی باوه‌رداره‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه گرنگه‌كان و كاریگه‌ره‌كانی ژیانیان، چونكه زۆربه‌یان پێیان وا بووه كه روودانی ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه‌ی كه له ژیانیاندا توشیان بوه بێگومان حیكهتێكی تێدابووه یاخود سوودی هه‌بووه چونكه هه‌روه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌ر له خۆوه نیه و هه‌موو ئه‌مانه رێكخراون، هه‌روه‌ك چۆن (عامری) روونی ده‌كاته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بابه‌تی بێ باوه‌ری له‌لای بێباوه‌ران ته‌نها ئینكاری بونی خوداوه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێ جار ده‌ڵێن ئه‌م كه‌ونه له خۆوه دروستبووه، به‌لام ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌لماندنه به‌ناوبانگه‌یه كه ده‌لێت (مانا به‌بێ بوونی مانا هیچ كات مانای نییە)، واته بێباوه‌ران له‌ئه‌وپه‌ری توانایاندا كه ده‌ڵێن خودا نیه و كه‌ون له خۆ وه دروست بووه، به‌ڵام زانست و واقیع پێمان ده‌ڵێـت كه ئه‌م كه‌ونه زۆر رێكخراو به ئه‌ندازه‌یه و مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌سته‌و وه‌ستانه.
هه‌روه‌ها توێژه‌ر له‌بیروباوه‌ری ئیلحادی (عبدالله الشهیری) پێی وایه كه زۆرینه ئه‌وه نازانن كه بێباوه‌ران گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن ئه‌زموونی خودی و سروشتی مرۆڤ بنیاتنراوه له‌سه‌ر مهفههومێكی ناراست كه‌له‌لایه‌ن ژیری مرۆڤه‌وه، كه پێیان وایه ئه‌زموونه‌كانمان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆكارێكی ده‌ره‌كی، به‌ڵام تێروانینی راسته‌قینه بۆ ئه بابه‌ته كه هه‌موو بابه‌تێكی تایبه‌ت به عاطیفه و ویژدان و شعور په‌یوه‌سته به ناوه‌رۆكی كاری عه‌قڵ و شوێن و بریاردان له عه‌قڵی مرۆڤدا، واته كاتێك ئه‌م بێیباوهره خودی خۆی كه بریارێك ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بێباوهربێت ئه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه ده‌یبات به‌ره‌و بابه‌تیكی عاطفی نه‌وه‌ك بیركردنهوهك به مه‌نتیق و ژیری بێت و لهفیكرهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت به‌هه‌مان شیوه زانای ده‌رونناس (أنطونیو داماسیو) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێت هیچ كاتیك بیروباوه‌رێك بونی نیه به‌بێ بوونی بنهماێكی عاطفی هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌ك ده‌گرێته‌وه – وه‌ك الشهری – ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ وێنه‌ی قورئانی و پێغەمبهرری بۆ ژیری و عه‌قڵ كه وای ده‌بینن ئه‌مه گه‌وره‌تر بێت كه ئه‌وه‌ی كه ته‌نها له ده‌ماغی مرۆڤدا كورت بكرێته‌وه به‌ڵكو ئه‌مه بریتی یه له كۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ داواكاری وویستیهكانی كه (الشهری) درێژه به‌م بابه‌ته ده‌دات و ده‌ڵێت (پێم وایه كه پرسیاری فیطڕهت جارێكی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ وێنه‌ی گشتی عه‌قڵ و به‌هه‌مان شێوه پێم وایه كه كه‌سێكی بێباوه‌ر بریاری بێباوه‌ری ده‌دات هه‌لده‌ستێت به‌لا بردنی پیكهێنهرهكانی ویژدانی له‌عه‌قڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جێگای ئه‌و بكاته‌وه كه گوایه ئه‌م بریاره له فیكرێكی ته‌واوه هاتووه.
وه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له بێباوه‌ران گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ئیمان له‌م بۆ چونه‌دا (الشهری) نزیكه كه (جستون باریت) كه دووه‌میان به‌رگری له‌وه ده‌كات كه ناكرێت بوترێت هه‌بونی باوه‌ربوون له‌ناخی مرۆڤدا خورافاته‌و بێ مانایه له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، هه‌روه‌ك هه‌بوونی دێوه‌زمه و بابانوئێل و هتد…. كه باریت ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مانه درۆن ئه‌ی بۆچی كه گه‌وره ده‌بین خورافه‌ته‌كان نامێنن به‌ڵام هه‌ستی ئیمان هه‌رده‌مینێ؟ ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارێك كه زانا (الشهری) ده‌یكات و ده‌ڵێت ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌له بێباوهریهوه گه‌راونه‌ته‌وه بۆ باوه‌ربوون ئایا ئه‌وان به‌راستی ئه‌وه‌ی له فیطره‌تی مرۆڤدا هه‌یه هه‌ڵیانوه‌شاندۆته‌وه یاخود گه‌راونه‌ته‌وه بۆ بنه‌ماو بنه‌ره‌تی راستی سروشتی مرۆڤایه‌تی؟
بۆ ئه‌م بابه سوود وه‌رگیراوه له نوسراوه‌كانی (جستوون باریت) له په‌رتوكه‌كه‌ی (فطریة الایمان) وه هه‌وره‌ها له په‌رتوكی (براهین وجود الله) كه نوسه‌ر (سامی عامری) نوسیوه‌تی وه هه‌روه‌ها په‌رتوكی (الاجماع الانسانی) كه له‌نوسینی (رضا زیدان)ه.