ئیبن حه‌زم ناوی (عه‌لی كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌زم)ه، به (ئه‌بو موحه‌مه‌د) ناسراوه، كونییهكهشی ( ئیبن حه‌زم)ه. به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك (ئه‌نده‌لوسی)یه، ساڵانی (384 – 456 هـ) دا ژیاوه.
ئه‌م زانا پایه به‌رزه له سایه‌ی خانه‌واده‌یه‌كی ئاشنا به زانست و زانیاری و پڕ له نازو نیعمه‌ت و به‌ختیاردا گۆش و په‌روه‌رده كراوه، بۆیه ژیانی ته‌رخانكردووه بۆ درێژه‌دان به‌و سه‌رمایه زانستی یه‌ی كه له خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بۆی به‌جێ مابوو .. هه‌تا دوای مردنی باوكی (كه باوكی وه‌زیری ئه‌نده‌لوس بووه) خۆی پۆستی وه‌زیری گرتووه‌ته ده‌ست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر دونیا نه‌ویست و له‌سه‌رخۆ..بووه.
“بۆچونه فیكری یه‌كانی كانگه‌یه‌كی پڕگهوههری به‌رده‌وامی فیكر‌و،
خۆری پرشنگداری كتێبخانه‌ی ئیسلامین”
جا ئه‌م بارودۆخه ته‌ندروست و كه‌ش و هه‌وا سازگاره، ئه‌و زانا خاوه‌ن به‌هره له زانست و زانیارییه‌یان به‌رهه‌م هێنا كه ده‌ریایه‌كی بێ بن بووه له‌بواره‌كانی زانستی:( ئه‌ده‌ب ، شیعر، سهگوزهشته، مه‌نتیق، فه‌لسه‌فه، فیقهی ئیسلامی، بنه‌ماكانی فیقهی ئیسلامی، عه‌قیده، فه‌رمووده شوناسی، ڕه‌وانبێژی، زمانه‌وانی..)دا.
هه‌ر بۆیه بۆچونه فیكری یه‌كانی كانگه‌یه‌كی پڕگهوههری به‌رده‌وامی فیكر‌و، خۆری پرشنگداری كتێبخانه‌ی ئیسلامین…
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه( كه دڵۆپێكن له‌ده‌ریایه‌ك) هه‌ندێ له زاناكان ره‌خنه‌و تێبینی یان هه‌یه له‌سه‌ری ، كه‌م تا زۆر به شێواز‌و ئاستی جیا جیا به‌رهه‌ڵستی ڕاو بۆچونه‌كانی ده‌كه‌ن و داده‌به‌زنه سه‌ری.. هه‌ندێكیان ڕه‌خنه‌كانیان له چوارچێوه سروشتییهكاندایه و، هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر هه‌ندێ له بیر‌و بۆچوونه‌كانی زۆر به‌توندی سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن و ده‌یشكێنن و په‌راوێزی ده‌خه‌ن ته‌نانه‌ت تیایاندایه كه له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ده‌ری ده‌كه‌ن..
له هه‌مان كاتدا زاناگه‌لێكی زۆری بیر فراوان و گه‌شبین به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه و قوڵتر لێكۆڵینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی وردیانكردووه بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه… تا له ئاكامدا ئه‌وه‌یان فه‌راهه‌مكردووه كه ئه‌گه‌رچی وه‌ك مرۆڤێك مه‌عسوم و به‌ری نییه له هه‌ڵه‌و كه‌م وكوڕی(چونكه ته‌نها -وه‌حی- كامڵ و ته‌واوه)، به‌ڵام به‌و چه‌شنه‌ش نییه كه له دووره‌وه، یان به دیدێكی ناته‌ندروست خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و پاشكۆ ده‌خرێت… پاشان هه‌ستاون به پۆزش هێنانه‌وه بۆ ڕاو بۆچوونه‌كانی ئیبن حزم و،به‌ر په‌رچی نه‌یاره فیكری یه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
جا لێره‌دا له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رفه‌تی گونجاو، ناتوانین ئه‌و ڕه‌خنه‌و وه‌ڵامانه به‌ته‌واوی بخه‌ینه ڕوو، به‌ڵام بۆ به‌رچاو ڕوونی(به پشتیوانی خوا) په‌نجه ده‌خه‌ینه سه‌ر دیارترینیان له میانه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا:
یه‌كه‌م : پابه‌ند نه‌بوون و گوێ نه‌دان به ڕاو بۆچون و، ئاداب و خووڕه‌وشتی مامۆستا‌و شێخه‌كانی( ).
وه‌ڵام:
بۆ دڵنیابوون و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو و نه‌هێشتنی ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر (ئیبن حزم) باشتر وایه گوێبیستی خۆی بین كه ده‌رباره‌ی شێخ و مامۆستاكانی به‌م چه‌شنه ده‌دوێت و ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتبین له ئه‌هلی عیلم و زانست، وه شیاوی بایه‌خ و ڕێز‌و گرنگی بن له ناكۆكی و ڕاو بۆچوونه جیاوازه‌كاندا – مه‌سعودی كوڕی سوله‌یمان و، یوسفی كوڕی عه‌بدوڵای كوڕی موحه‌مه‌د-ه).
هه‌روه‌ها له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ (رساله الهاتف)دا قه‌درو ڕێزی ته‌واو پیشان ده‌دات له ئاست هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی په‌یامبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر لێبێت و ڕه‌زای خوایش له‌سه‌ر ئه‌وان بێت) و سه‌رجه‌م زانا‌و پێشه‌وایان و، ده‌ڵێت: ( -حاشا لله- خوا نه‌كا هیچ كه‌س له ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین و دوور له ئه‌ده‌ب، یان به‌توانج و برینداركردن به‌رپه‌رچی یه‌كێك له كه‌سه ناسراوه‌كانی ئیسلام بداته‌وه، یان سیفه‌تی نه‌زانی بده‌ینه پاڵیان، یان قسه‌یه‌ك بكه‌ین له ئایندا كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردبێ) .
دووه‌م : وه‌رنه‌گرتنی ( القیاس : به‌راورد) وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی حوكمی شه‌رعی، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕاو بۆچوونی سه‌رجه‌م زاناكانی فیقه و ئوصولی فیقهی ئیسلامی یه.
وه‌ڵام :
له‌ڕاستیدا ئه‌مه ناكۆكییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له نێوان ئیبن حه‌زم و پێشه‌وایانی ئیسلامدا، له كاتێكدا كه ئێمه ده‌زانین زانایانی فیقهی ئیسلامی له ڕیزبه‌ندیی سه‌رچاوه‌كانی حوكمی شه‌رعیدا (القیاس : به‌راورد)یان له كۆتایی هه‌موو سه‌رچاوه لۆجیكی یه‌كانه‌وه داناوه، كاتێك له سه‌رچاوه‌كانی تردا به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وت ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (القیاس)، هه‌ندێكیان له‌و كاته‌شدا وه‌ك (چروری) ناچاری په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مه‌نهه‌جی زانایانی پێشه‌وا بكه‌ین له “ڕیزبه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی حوكمیان لێوه‌رگرتووه و فتوایان پێداوه” زۆر به ڕوِونی وه‌ڵامی ئه‌و تێبینی یه‌مان لا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، بۆ نموونه:
– پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ڕیزبه‌ندی بنه‌مای حوكمی به‌م شێوه كردووه (به‌پێی به هیزترین):
بنه‌مای یه‌كه‌م : ده‌قه پیرۆزه‌كان (القرێ‌ن والسنه).
بنه‌مای دووه‌م : فه‌تواو مه‌زهه‌بی صه‌حابه (مژهب الصحابی).
بنه‌مای سێیه‌م : ڕای (راجح) به‌هێزتر له مه‌زهه‌بی (الصحابی) ئه‌گه‌ر ناكۆك بوون.
بنه‌مای چواره‌م : (الحدیپ المرسل( )) وه(الحدیپ الچعیف) لای پێشه‌وا ئه‌حمه‌د هه‌ندێكیان (صحیح)ن، زۆرێكیشیان (حسن)ن.
بنه‌مای پێنجه‌م : (القیاس للچروره) به‌راورد له‌به‌ر ناچاری.
هه‌روه‌ها له مه‌زهه‌بی پێشه‌وا (حه‌نه‌فی و شافیعی)شدا (قیاس) به پله‌ی پێنجه‌م دێت له ڕیزبه‌ندی بنه‌ماكاندا .
سێ یه‌م: ڕه‌فتارو گوفتاری زۆر سه‌خت و تیژ بووه به‌رامبه‌ر زانایان.. هه‌تا وتراوه زمانی ئیبن حه‌زم و شمشێری حه‌ججاجی سه‌قه‌فی هاوتان.
وه‌ڵام :
وتراوه ده‌ركه‌وتنی هۆكار، كاره نامۆكان ئاسایی ده‌كاته‌وه‌و سه‌رسامیی مرۆڤ لا ده‌بات، هه‌ر له‌و سۆنگه‌وه لێره‌دا به‌كورتی باسی هه‌ندێ له‌و فاكته‌رانه ده‌كه‌ین كه له پشت ئه‌و ڕه‌فتارو خورڕهوشته تووند‌و تیژه‌ی ئیبن حه‌زمه‌وه بوون، به‌و هیوایه‌ی بتوانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه بكه‌ین بۆیان، وه ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ گه‌یشتن به دیمه‌نه ڕاستی و ئاسایی و جوانهكانیی.
1- سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی موسوڵمانان ڕویانكردبووه (التقلید) شوێنكه‌وتنی زانایانی پێشه‌وا و، پشتیانكردبووه كیتاب و سوننه‌ت، واته: له‌بری تێڕامان و تێڕوانین و لێكۆڵینه‌وه له قورئان و سوننه‌ت سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ی ڕاوبۆچونی مرۆڤه‌كان (پێشه‌وایان) بوون، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات (الفروع) لقه‌كانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز چڕ بكرێته‌وه له تێگه‌یشتن و لۆجیكی كه‌سێكدا.. ئه‌وكات ئاینی ئیسلام (الإعجاز التشریعی) گه‌وره‌ترین ئیعجاز و تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌واوی پێویستییه مرۆییه‌كانه له هه‌موو كات و شوێنێكدا… جا له‌وانه‌یه ئه‌م مه‌ترسییه بێت زانای عه‌للامه(ئیبن حه‌زم) تێبینی كردبێت و ناچاربووبێ ڕه‌فتار و گوفتاری به‌و چه‌شنه سه‌خت و تیژ به‌كار بهێنێت، به‌و هیوایه‌ی موسوڵمانان به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌و ڕووگه هه‌ڵه‌یه وه‌رچه‌رخێنن به‌ره‌و قورئان و سوننه‌ت، وه ڕێگاو رێبازی پێشه‌وا به‌ڕێز و پایه به‌رزه‌كان زیندوو بكه‌نه‌وه، نه‌ك له ئه‌نجامی ڕق وكینه‌ی جاهیلانه‌وه بێ!(حاشا لله…).
2- خانه‌واده‌و پێگه‌و پله‌و پایه‌ی هۆكاری ترن، چونكه وه‌ك باسمانكرد ئیبن حه‌زم دوای مردنی باوكی پۆستی وه‌زیری گرته ده‌ست، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌فسییه‌ت و ده‌رونی مرڤ.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سه‌رگوزه‌شته‌ی په‌یامبه‌ر (موسى –سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت -) بكه‌ین ده‌بینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بووه له په‌یامبه‌رانی خوا (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سایه‌ی خانه‌واده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن شكۆدا نهشو نمای كردبوو، هه‌میشه چاو نه‌ترس و بوێر و به‌هێز … بووه له هه‌ڵمه‌ت بردن و هێرشكردندا .
3-هه‌ستكردنی به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارو كاربه‌ده‌ستان و زاناكانی ده‌ورو به‌ریشیان نیاز‌و مه‌به‌ستی خراپیان پێیه‌تی و ده‌یانه‌وێت توشی كێشه‌و گرفت و ئازاری بكه‌ن.
4- خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ فه‌رزكردن، كه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێك ناچاریانكردبوو به‌و شێوه بێت، له‌وانه:
أ- زۆربه‌ی ساته‌كانی ته‌مه‌نی نه‌یاری سیاسه‌ت بووه، وه‌ك وه‌فاداریی بۆ (به‌نی ئومه‌یه).
ب- خوای گه‌وره به‌هره‌و ژیرییه‌كی پێبه‌خشیبوو كه هه‌رگیز سه‌ر نه‌وی نه‌كات بۆ ده‌سه‌ڵاتداران، وه كه‌سایه‌تی و عه‌قڵی خۆی نه‌كاته ته‌سبیحی هه‌ڵسوڕاوو گاڵته‌جاڕی به‌رده‌ستیان … جا ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی له‌و شێوه‌شی ببینیایه ده‌ستبه‌جێ هه‌ستی به توانا‌و ڕاست ویستی و پارێزكاریی خۆی دهكردو، خۆی له ئه‌وان به باشتر ده‌بینیه‌وه.
چواره‌م: زۆر توند بووه له ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌كردنی (التعصب المژهبی..) ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و لایه‌نگریی ناڕه‌وا .
وه‌ڵام :
1- وه‌ك له خاڵی پێشوودا باسمانكرد ئه‌م واقیعه (التعصب المذهبی..) به‌شێوه‌یه‌كی نادروست و سنور به‌زێن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، ئیبن حه‌زمیش ناچار ده‌بێت هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كردار (ردالفعل)ی بنوێنێت و لێی بێده‌نگ نه‌بێت، چونكه پێشه‌وا پایه به‌رزه‌كان خۆیشیان به‌و چه‌شنه كاره قایلنه‌بوون ، وه له مه‌ڕ وته‌كانیاندا ڕاشكاوانه ره‌ددی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌توانین بڵێین له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه(ئیبن خه‌زم) جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ پێشه‌وایاندا، له‌كاتێكدا هه‌موویان (حدیپ) فه‌رمووده‌یان پێش بۆچونی خۆیان داناوه، له‌وانه:
أ- پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه (80- 150 هـ): له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشه‌واو پێشه‌نگی ئه‌هلی ره‌ئی یه، ده‌ڵێت: (إژَا صَحَّ الْحَدِیپُ فَهُۆ مَذهَبِی : ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك صحیح بوو ئه‌وه مه‌زهه‌بی منه) .
وه هه‌ركات فتوای بدایه ده‌یگووت: (هژا رأیُ وهو أحسنُ ما قدرنا علیهِ فمن جا‌و بأحسن منه فهو أولى بالصوابِ : ئه‌وه بۆچونه، هه‌ر ئه‌وه‌نده توانا‌مان هه‌یه، هه‌ركه‌س باشتری هێنا ئه‌وه له پێشتر‌و ڕاست تره ).
ب- پێشه‌وا مالیكی كوڕ ئههنهس(95 -179 هـ) ده‌ڵێت: (ما منْ أحدٍ إلا وهۆ مأخوژٌ منْ كلامهِ ومردودٌ علیهِ إلا رسول اللهُ – صلى الله علیه وسلم( )- :هه‌موو كه‌س بۆچونه‌كانی قابیلی وه‌رگرتن و ره‌تكردنه‌وه‌یه بێجگه په‌یامبه‌ر–درودی خوای لێبێت-)
ج- پێشه‌وا شافعی (150 – 204 هـ) ده‌ڵێت: (إژَا صَحَّ الْحَدِیپُ فَهُۆ مَذهَبِی : ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك صحیح بوو ئه‌وه مه‌زهه‌بی منه).
وه ڕۆژێك به ئیمامی موزه‌نی(كه یه‌كێكه له قهتابییهكانی خۆی) گووت : (یا أبا إبراهیمُ لا تقلدنی فی كلِّ ما أقولُ وانڤرْ فی ژلكَ لنفسكَ فإنهُ دینٌ : باوكی ئیبراهیم، له هه‌موو بۆچونه‌كاندا شوێنم مه‌كه‌وه، به ڵكو بۆخۆت تێبینیی بابه‌ته‌كه بكه‌و حوكمی لێوه‌ربگره) .
د- پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل (164 – 241هـ) ده‌ڵێت: (لیسَ لأحدٍ معَ اللهِ ورسولهِ كلامٌ: هیچ كه‌سێك مافی ڕا ده‌ربڕینی نییه له ئاستی قورئان و سونه‌تدا) . هه‌روه‌ها به پیاوێكی گووت: (ڵا تُقَلِّدْنِی ۆڵا تُقَلِّدْ مَالِكًا ۆڵا الپَّوْڕیَّ ۆڵا الْأَوْزَاعِیَّ , ۆخُژْ مِن حَیْپُ أَخَژُوا .”- یعنی – منَ الكتابِ والسُّنَّه: ته‌قلیدی من مه‌كه‌ن وه ته‌قلیدی مالیك و سهوریی ئه‌وزاعی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان چۆن وه‌ریانگرتووه‌و هه‌وڵیانداوه‌و ماندوو بوون، ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه وه‌ریبگرن) . به‌ڵام دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستی موجته‌هیده نه‌ك ته‌واوی خه‌ڵك.
2- وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆی وته‌كانی ئیبن حه‌زم دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به ڕه‌هایی ئیدانه‌و سه‌رزه‌نشتی ته‌قلیدی نه‌كردووه، به‌ڵكو قسه‌ی له‌سه‌ر خراپی شێوازی ته‌قلید كردووه، كه ئه‌ویش سێ جۆره:
أ- پشتبه‌ستن به ته‌قلیدو بۆچونی پێشه‌وا به‌ڕێزه‌كان و پشتكرن له قورئان و سوننه‌ت و لانه‌كردنه‌وه به لایاندا.
ب- ته‌قلیدكردنی كه‌سێك كه نه‌زانی ئایا ئه‌هلیه‌ت و شیاویی ئه‌وه‌یه وته‌كانی وه‌ربگیرێت یان نا.
ج- سوربون له‌سه‌ر بۆچونی (مقلَّد) ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قلیدی كردووه پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و بۆچونه مه‌به‌ستی نه‌یپێكاوه.
ئینجا له‌وانه‌یه بوترێت: ئایا بۆچی هه‌ندی له فتوای پێشه‌واكان پێچه‌وانه‌ی ده‌قی حه‌دیسی صه‌حیحه؟
به‌پشتیوانی خوا ده‌ڵێین: ( بێگومان هیچ یه‌كێك له پێشه‌وا به‌رێزه‌كان كه جێی متمانه‌ن لای ئومه‌ی ئیسلامی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یه‌كی نه‌كردووه كه ڕاشكاوانه پێچه‌وانه‌ی حه‌دیسی صه‌حیح بێت، وه هه‌ر هه‌موویان كۆك و یه‌ك ده‌نگن له‌سه واجبییهتی شوێنكه‌وتنی په‌یامبه‌ر (درودی خوای لێبێت)، بۆیه ئه‌گه‌ر وته‌ی زانایه‌ك پێچه‌وانه‌ی حه‌دیسێكی صه‌حیح بوو، ئه‌وا پێویسته (عوزر) پۆزشی بۆ بهێنینه‌وه… به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه:
1- به‌لایه‌وه ئه‌و فه‌رمووده‌یه له په‌یامبه‌ره‌وه (درودی خوای لێبێت) وه‌رنه‌گیراوه.
2- پێی وا نییه مه‌به‌ستی ئه‌و مه‌سه‌له به‌و شێوه‌یه بێت.
3- پێی وایه ئه‌و حوكمه (منسوخ-ه) هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
هه‌موو ناكۆكییه فهرعییهكان له ژێر ئه‌م سێ خاڵه‌دا جێیان ده‌بێته‌وه.
كه‌واته: پێویسته دڵنیا بین له‌وه‌ی كه مرۆڤ له ههرئاستێكی زانستییدا بێت هه‌ر مرۆڤه‌و له‌و قوارهیه ده‌رناچێت، چونكه (الانسان) له (نسیان) له‌بیرچونه‌وه وه‌رگیراوه‌و قابیلی ڕاست و هه‌ڵه‌یه له بۆچونه‌كانیدا ((ته‌نانه‌ت په‌یامبه‌رانیش (سه‌لامی خوایان لێبێت) بێجگه (وحی)له بۆچوونه مرۆییهكانیاندا به هه‌مان شێوه‌ن))،هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆزیش پێمان ده‌فه‌رموێت:[ .. مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ ڕجَالِكُمْ ۆڵكِنْ رَسُوڵ اللَّهِ ۆخَاتَمَ النَّبِیِّینَ : موحه‌مه‌د …پێغه‌مبه‌ری خوایه و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه](الأنبیاو: 40)، خۆ نهیفرمووه: حه‌نه‌فی یان شافعی یان مالیك… دواهه‌مین موجته‌هیده له ئیسلامدا…، ( ) له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر موسوڵمان عه‌قڵ و بیر‌و هۆشی نه‌خاته ژێر ڕكێفی هیچ كه‌س یان مه‌زهه‌بێكه‌وه، چونكه هیچ ده‌قێك نه‌هاتووه كه پێشه‌واو زانایان به گشتی یان به تایبه‌تی مه‌عسومن وه‌ك په‌یامبه‌ران(سه‌لامی خوایان لێبێت)، یان فریشته‌كان.. هه‌روه‌ك هیچ ده‌قێك نه‌هاتووه مولزه‌م و ناچارمان بكات پابه‌ندبین به بۆچوونهكانیانهوهو تێڕوانین و تێڕامان و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین.. به‌ڵكو ڕێنمونیمان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌وانه(شوێنكه‌وتن به مولزه‌می و تێڕامان) تایبه‌تن به قورئان و سونه‌ته‌وه، وه چه‌ندین جار له‌مه‌ڕ ده‌قه‌كاندا فرمانیشی پێداوین.. هه‌تا به‌و ڕێژه‌یه‌ی فه‌رمانی به (إیمان)باوه‌ڕبوون كردووه فه‌رمانیشی به تێفكرین و تێڕامانكردووه له ده‌قه پیرۆزه‌كان..
چونكه پابه‌ندبوون به مولزه‌می به مهزهبێكهوه مرۆڤ كوێرده‌كات له ئاست هه‌ندێ حه‌ق و ڕاستی كه له مه‌زه‌بێكی تردایه، وه گه‌وره‌ترین ئیعجازو تایبه‌تمه‌ندی ئاینی ئیسلام ژێردهخات و ده‌یشارێته‌وه كه :(المپالی، الواقعی، الشمولی( )) په‌یامێكی جیهانی یه‌و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانی مرۆڤ ده‌داته‌وه له هه‌موو كات و شوێنێكدا.. له‌سه‌ر ئه‌م بنهمایشه ئاینی ئیسلام ده‌رگای ئیجتهاد و توێژینه‌وه‌ی واڵا كردووه له بواره (عقلی) لۆجیكیهكاندا تا هه‌ستانی قیامه‌ت… والله أعلم.
ئینجا بۆ رێنمونی نه‌شاره‌زایان ده‌فه‌رموێت:[..فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ:.. ئێوه له شاره‌زایان بپرسن](النحل: 43، الأنبیاو:7)