به‌ره‌و گێرانه‌وه‌ى رۆڵ و ئه‌رك له كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامی هاوچه‌رخدا “قورئان و مناڵی موسڵمان به‌نمونه”

ن: د. حه‌سان عبدالله حه‌سان
و: لوقمان سه‌مه‌د برادۆستى
مانگی ره‌مه‌زان مانگی قورئانه، كه تیایدا موسڵمانان زۆرتر ڕووده‌كه‌نه قورئان، ئێمه له‌م وتاره‌دا داوای نوێكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی موسڵمان به قورئانه‌وه ده‌كه‌ین له رێگه‌ى دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندیه، به‌جۆرێك كه سوودبه‌خش بێت له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵگا و ئومه‌تدا، گه‌ران به‌دوای چۆنیه‌تی گێرانه‌وه‌ى رۆڵ و وه‌زیفه‌ى قورئان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامی باسێكه پێویسته بایه‌خی ته‌واوى پێبدرێت له‌لایه‌ن بانگخواز و چاكه‌خواز و په‌روه‌شیارانه‌وه به‌گشتی.
ناكرێت بڕوانینه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا ئومه‌ت تیایدا ده‌ژیت به‌بێ به چه‌قكردنی قورئان له‌م ڕوانینه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌خوازێت دووباره بیناكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمان و قورئان، ئه‌مه‌ش به مه‌نهه‌جێك دێته‌دی كه دوو شتی تیا به‌رپابێت:
یه‌كه‌م: خاڵیبوونه‌وه له‌م كه‌موكورتیه‌ی كه ئێستا هه‌مانه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قورئاندا، به‌ڕوونی مه‌به‌سته‌م تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مامه‌ڵه بازرگانیه‌یه كه له‌گه‌ڵ قورئان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، واته ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى كه وایده‌بینێت كه قورئان كۆگایه‌كه بۆ خێر و خێرات و ئێمه خێرى لێوه‌رده‌گرین، به‌بێ گوێدانه ئه‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ى كه قورئان بۆی دابه‌زیوه و به‌بێ گوێدانه خودی مه‌به‌سته‌كانی خوێندنه‌وه‌ى قورئان و ئه‌و بابه‌تانه‌ى تریش كه په‌یوه‌ستن به‌م باسه‌وه.
دووه‌م: به‌ئاگابوون له‌و توانا ته‌فسیری و ڕاڤه‌كردنه گه‌وره‌یه‌ی كه قورئان هه‌یه‌تی له ڕوانین و بینشی بۆ روداوه‌كان و راڤه‌كردنیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌وا له موسڵمان ده‌كات د‌رك به ئه‌ركی سه‌شانی بكات له‌لایه‌نی كۆمه‌ڵگا و شارستانیه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌مه‌ش داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات دووباره بیر له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ قورئان بكه‌ینه‌وه و پێویستی راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان نیشانده‌دات، ئه‌م راستكردنه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه‌یه‌ش ده‌بێت هاوشان بێت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای جوڵه‌ى مرۆڤ و ده‌ستپێكردنی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ى كه ئه‌ویش قۆناغی مناڵییه.
“په‌یوه‌ندی ئێستای ئوومه‌ت به قورئانه‌وه”
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و داروخانه شارستانیه‌ى زیاد له دوو سه‌ده‌یه تووشی ئومه‌ت بووه له‌گه‌ڵیشیدا داروخان و پاشه‌كشه ڕووی كرده ئومه‌ت له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ قورئاندا و له سروشت و شێوازیدا، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو له هۆكاره‌كانی ئه‌و داروخانه شارستانیه‌ى
كه ئومه‌ت به‌خۆیه‌وه بینی. سه‌ره‌ڕای ئه‌و روداوه مێژوویه زۆرانه‌ى كه ئومه‌ت به‌خۆیه‌وه بینیونى له‌لایه‌نی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له وه‌ته‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مه‌دینه به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قورئان هه‌ر به‌رده‌وام بووه و پایه‌كانی دانه‌رووخاون و پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه و، به‌رده‌وام قورئانی پیرۆز هۆكارێكى گرنگبووه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی شارستانی ئومه‌ت به جیهاندا.
قورئان پاڵنه‌رێكی به‌هێز و هانده‌رێكی گه‌وره بووه بۆ وزه‌ى زیندووى تاك و كۆمه‌ڵ و ئومه‌ت و سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌و جوڵانه‌وه شارستانیه به‌رفراوانه‌ى كه مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینی.
دكتۆر “عماده‌ده‌ین خه‌لیل” ئه‌و گۆرانگارییانه‌ى كه قورئان دروستی كردوون له عه‌قڵی مرۆڤدا به سێ گۆرانكارى سه‌ره‌كی ده‌بینێت:
یه‌كه‌میان: گۆرانكارى له جیهانبینی و بیروباوه‌ردا، كه به‌ها جیهانبینیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌ك: ڕه‌بانیه‌ت و گشتگیرى و ته‌وازن و یه‌كتاپه‌رستی و كرداری بوون و ئیجابی بوون و واقعی بوون، كه ئه‌مانه‌ش ده‌چنه ناو یه‌كترى و به‌هه‌موویان هاوئاوازییه‌كی هزرى بێوێنه دروستده‌كه‌ن.
دووه‌میان: گۆرانكاری مه‌عریفی، ئه‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له‌و گۆرانكاریه مه‌عریفیانه‌ى ڕووده‌ده‌ن له لایه‌نی عه‌قڵى كه وا له مرۆڤ ده‌كات بتوانێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ر و جیهان و بوون “وجود” دا بكات.
سێیه‌میان: گۆرانگارى له ڕووی میتۆده‌وه، كه لێكۆڵینه‌وه بۆ عه‌قڵى موسڵمان فه‌راهه‌م ده‌كات و، به‌گوێره‌ى یاسا و ده‌رهاویشته‌كانی پێكدێت و به‌سه‌ر سێ لایه‌ندا درێژبۆته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین له:
– هۆكار بوون “السببیة”
– یاسای مێژووی “القانون التاریخی”
– میتۆدی توێژینه‌وه‌ى هه‌سته‌كی “ئه‌زموونی” 1.
له‌كاروه‌ستانی ئه‌م هێزه پاڵنه‌ره له‌كاركردن له ده‌روونی مرۆڤی موسڵمان رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له وه‌ستانی چالاكی و به‌خششه ژیارییه‌كانی، ئه‌مه‌ش كاتێك ڕوویدا كه عه‌قڵ موسڵمان جیابوویه‌وه له په‌یوه‌ندیكردن به سه‌رچاوه‌ى جوڵه و حه‌ره‌كه‌ى كه “قورئان”ه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه خامۆش بوون ره‌گه‌كانی مه‌عریفه و میتۆد و جیهانبینی، دواتریش ئومه‌ت ونبوو له ده‌ركه‌وتن و ئاماده‌بوون، چه‌مكه‌كانی شێوان و جیهانبینیشی پێكرا و میتۆدی هزرى و پرۆگرامی دروستكردنی عه‌قڵی رۆڵه‌كانی له شوێنی تره‌وه وه‌رگرت، دواتر بوو به نێچیرێكی ئاسانی به‌ندكراو بۆ هه‌موو خوازیارێكی نوێ.
له نیشانه‌كانی داروخانی په‌یوه‌ندی ئومه‌ت به قورئانه‌وه ئه‌مانه‌ن:
– ده‌سته‌وه‌سانی له تێگه‌یشتن و لێ وردبوونه‌وه‌ى قورئان و ئیكتیفاكردن به له‌به‌ركردن و ده‌رخستنی، ئه‌مه‌ش ئه‌و جێگره‌وه قه‌ره‌بووكه‌ره‌وه ده‌روونیه‌یه كه ئومه‌ت دایهێناوه له ده‌ره‌نجامی تێكچوون و شێوانی په‌یوه‌ندی به قورئانی پیرۆزه‌وه.
– ئیكتیفاكردن به راڤه و شیكردنه‌وه زۆر و به‌جێماوه‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر بابه‌ته كه‌لامی و ئیعرابی و لایه‌نه ڕه‌وانێژییه‌كان به‌بێ لاكردنه‌وه بۆ لاى مه‌به‌سته قورئانیه‌كان و، بایه‌خنه‌دان به تێڕامان و وردبوونه‌وه له تێگه‌یشتنی خود و كۆمه‌ڵگه و سه‌ره‌نجامی ئومه‌ت له زه‌مینه‌ى وێناكردنی قورئانیه‌وه.
– هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قورئاندا كرا به‌شێوازێكی حه‌رفی له‌فزی كه پشتیده‌به‌ست به‌وه‌ى كه قورئان ئامرازێكه بۆ ئامۆژگارى نه‌رێنی و ترساندن و گوێرایه‌ڵی كردنی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه رێگه‌یه‌ك بێت بۆ رێنموێنی خه‌ڵكی و ئاوه‌دانی و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رپرسیاره‌تی شارستانی بۆ موسڵمان، ” كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامی قسه ده‌كات به‌گوێره‌ى بنه‌ما قورئانیه‌كان، به‌ڵام ناژیت به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی قورئان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی مه‌نتقی كردارى “عه‌مه‌لى”ه له ئاكارى ئیسلامی‌دا” 2.
مناڵی چه‌قی گێرانه‌وه‌ى قورئانه:
هه‌ڵسوكه‌ته “پێچه‌وانه‌كه‌ى” ئومه‌ت له‌گه‌ڵ قورئاندا و گواستنه‌وه‌ى له تێرامانه‌وه بۆ ده‌رخستن و له مه‌نتقی كارپێكردنه‌وه بۆ مه‌نتقی گوفتار و له مه‌قاسیده‌وه بۆ به‌شبه‌شكردن و پارچه پارچه‌كردن، دووباره دروستكردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندیه نایه‌ته‌دی ته‌نها له رێگه‌ى ئه‌و ده‌ستپێكه ویژدانی و ده‌روونیه نه‌بێت كه مرۆڤی موسڵمان هه‌یه‌تی، واته له رێگه‌ى بیناكردنی په‌روه‌رده‌یی كه له خاڵی سه‌ره‌تای تێگه‌شتن و دروستبوونی ویژدانی و ده‌روونی و عه‌قڵی موسڵمانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
بیرۆكه‌ى ماڵه قورئانیه‌كان “البیوت القرێنیه” به‌رده‌وام وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، پێویسته له‌سه‌ر ئومه‌ت هه‌ڵسێت به دامه‌زراندنی ئه‌م ماڵانه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و به‌ئاگابێت لێیان و ئاگارداربێت له پێویستی بوونی ئه‌م ماڵانه له ڕووی وجودی و شارستانیه‌وه، ئامانجی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ئه‌مانه‌یه:
1- گێرانه‌وه‌ى قورئان بۆ سه‌ر سفره‌ى خێزانی موسڵمان، مه‌به‌ستمان به سفره لێره‌دا سفره‌ى په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و ده‌روونیه، به‌جۆرێك كه قورئان ببێت به چه‌قی گرنگی پێدانی خێزان له ڕووى فێربوون و خوێندن و گفتوگۆ و تێرامان، به‌جۆرێك لاوی موسڵمان پله‌وپایه و نرخێكی گه‌وره‌ى بداتێ له ده‌روونیه‌وه، ئه‌و ژینگه‌یه‌ی له ده‌وروبه‌رى مناڵه ته‌نها ئه‌و شتانه نین كه جوڵاون به‌ڵكو ئه‌و ئاماژه و ره‌مزانه‌شن كه ویژدانیان لێى پێكدێت.
2- زمانی قورئان، هه‌روه‌ك چۆن زمان به هۆكارێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له دروستكردنی ویژدان و رۆشنبیرى بۆ مناڵ ئه‌وه زمانی قورئانیش ئامرازێكی گرنگه له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می تێكه‌ڵبونی رۆشنبیرى و سرینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندیه رۆشنبیرى و ژیارییه‌كان، په‌یوه‌ستبوونی مناڵ به زمانی قورئان چه‌ندین ئاسۆی به‌رفراوانی بۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ژیانی قورئانی له ناخی خۆیدا، هه‌روه‌ك چۆن زمان رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له بیناكردنی چه‌مك و جیهانی هزرى مناڵ و پێكهاته رۆشنبیریه‌كه‌ى.
3- بیناكردنی رۆشنبیریه‌كی خێزانی قورئانی، كه قورئان سه‌رچاوه‌ى جوڵه و چالاكی و رێنمونی و مه‌رجه‌عیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌جۆرێك كاریگه‌رى بێنێته‌دی له نێو خێزانی بچوك.
4- دروستكردنی مێژووی قورئانی، ئه‌م مێژووه ده‌ستپێده‌كات له په‌یوه‌ندیكردنی مناڵ به‌قورئان و تۆماره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی، به‌مه‌ش زاكیره‌یه‌كی قورئانی بۆ مرۆڤی موسڵمان دروستده‌بێت كه گه‌شه ده‌كات به‌گه‌شه‌كردنی لایه‌نی عه‌قڵی و ویژدانی و فیسیۆلۆجی، له‌مناڵیش ئه‌م زاكیره‌یه تۆمارى بارودۆخی مناڵه‌كه له‌گه‌ڵ قورئان ده‌كات و كاریگه‌رى قورئان له‌سه‌رى ده‌رده‌كه‌وێت و ئاسمان و زه‌وى به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و په‌نهانی به بینراو ده‌به‌ستێته‌وه، به‌مه‌ش دۆخێكی یه‌كگرتوو دێته‌دی له‌نێوان موسڵمان و قورئان و، له‌نێوان موسڵمان و ئیسلامدا.
5- په‌روه‌رده‌كردنی لایه‌نی ویژدانی مناڵ به قورئان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قورئان كه به‌شداریده‌كات له پێكهێنانی ته‌رازووى حوكم و دادپه‌روه‌رى قورئانی له‌گه‌ڵ خوود و كۆمه‌ڵگا.
هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی بنیاتنانی پاڵنه‌رى قورئانی له مناڵ‌دا:
له درێژه‌ى بنیاتنانی پاڵنه‌ره قورئانیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و داروخانه‌ى له كه‌سایه‌تی موسڵمان و عه‌قڵی دروستبووه، ئه‌وه پێویسته ئێمه پانتای زیاتر بده‌ین به قورئانی پیرۆز له واقعی مناڵه‌كانمان له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و وابه‌سته‌بوونه ویژدانیه‌ى مناڵی له‌سه‌ر فێرده‌كرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌شی جیاكردنه‌وه و دابه‌شبوونه به‌سه‌ر مرۆڤی دواكه‌وتوو و مرۆڤی په‌یامدار، ئه‌مه‌ش كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌جێهێنانی ئه‌وه بریتیه له‌مانه‌ى لاى خواره‌وه:
1- مناڵه‌كه رۆژانه قورئان هه‌ڵبگرێت له نێو جانتای قوتابخانه‌ی و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت له نێو جانتاكه‌ى بۆ قورئان، به‌و مه‌رجه‌ى گه‌وره‌ى رێزی قورئانی فێربكرێت به‌و شێوه‌یه‌ى گونجاوه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و قۆناغی پێگه‌شتنی.
2- قورئان بكه‌ین به واقیعێكى ده‌وڵه‌مند و به‌رفراوان كه مناڵ هه‌موو خولیا و هیوایاتی خۆی تیا بدۆزێته‌وه.
3- هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مناڵ له پرۆگرامه ته‌له‌فزیۆنه خراپه‌كان و ئینته‌رنێت و موبایل و هتد ..، ئه‌مه‌ش به سه‌رقاڵكردنیان به خوێندنه‌وه و نوسینه‌ى ئایه‌ته‌كانی قورئان و ره‌نگكردنی ئایه‌ته قورئانیه‌كان دوای ئه‌وه‌ى بۆیان ده‌نوسینه‌وه له‌سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌پێناو راكێشانی سه‌رنجی مناڵ به‌لای قورئاندا، چونكه سه‌رنجدانی مناڵ له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه.
4- تێركردنی پێداویستى مناڵ له‌لایه‌نی گێرانه‌وه‌ى چیرۆك، باشترین كاریش بۆ ئه‌مه بریتیه له گێرانه‌وه‌ى چیرۆكه قورئانیه‌كان بۆ مناڵ به‌تایبه‌تی له‌پێش كاتی خه‌وتنی مناڵه‌كه، به‌جۆرێك بكرێت به‌خوو بۆی هه‌موو رۆژێك ئه‌گه‌ر چه‌ند خوله‌كێكی كه‌میش بێت چیرۆكه قورئانیه‌كانی بۆ بگێردرێنه‌وه.
پێویسته سێبه‌ری قورئان هه‌موو چالاكیه‌كانی مناڵ له ماڵه‌وه بگرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ناوی سوره‌ته‌كانی فێر بكرێت و له سه‌ر كاغه‌زێك یان له‌وحه‌یه‌ك شته‌كانی بۆ بنوسرێن یاخوود وێنه بكێشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى مناڵه‌كه به‌گوێره‌ى ئاستی تێگه‌یشتن و پێگه‌شتنی خۆی شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و شتانه بكات كه بۆی نوسراون یان وێنه‌كێشراون…
پوخته‌ى قسه ئه‌وه‌یه:
ئه‌م ئومه‌ته رزگارى نابێت له‌م هۆكار و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م هه‌موو دۆرانه مادی و ده‌روونیه‌ی تێیكه‌وتووه ته‌نها به فێركردن و بنیاتنانه‌وه‌ى “ماڵه قورئانیه‌كان” نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو دروستكردنی نه‌وه‌یه‌ك كه هۆكاره‌كانی داروخان و شكسته‌كان تێپه‌رێنێت كه نه‌وه‌كانى ئێستا تێیكه‌وتوون، ده‌ستپێكیش هه‌میشه ئه‌و ده‌ستپێكه ده‌بێت كه ئه‌م ئومه‌ته سه‌ره‌تا ده‌ستی پێیكرد: “كۆتای ئه‌م ئومه‌ت چاكنابێت ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه سه‌ره‌تای ئه‌م ئومه‌ته‌ى پێ چاكبوو ” كه ئه‌ویش قورئانی پیرۆزه، كه هیچ شتێك ناتوانێت جێگه‌ى بگرێته‌وه و شوێنی پڕ بكاته‌وه.
……………
پـه‌راوێـزه‌كـان:
1- د. خه‌لیل عماده‌دین “حول اعادة تشكیل العقل المسلم” لاپه‌ره 47 – 60 به‌كورتی.
2- مالك بن نه‌بی “شروط النهضة” لاپه‌ره 96.