یه‌كسانی، مانای وه‌كیه‌كیی ناگه‌یه‌نێت “نێرینه وه‌ك مێینه نییه”

ا. د. عبدالحميد ابو سليمان
جێی داخه ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام، به‌هۆی پیسبوونی كه‌لتوری ئوممهتو تێكچوونی بیروباوه‌ڕییه‌وه، ده‌ستیانكردووه به‌ڕووكردنه خۆرئاوا‌و شێوازی ژیانیان‌و په‌یوه‌ندییه ماددییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتییه‌كانیان، كه تاكه سه‌رچاوه‌و مه‌رجه‌عیان ئاره‌زووی ده‌رونیانه.
ڕه‌وشی خێزان له‌خۆرئاوا
یه‌كێك له گرنگترین دۆزه‌كانی ئه‌م شوێنكهوتنهی خۆرئاوا، شوێنكهوتنیانه له‌باره‌ی خێزان‌و خانه‌واده‌وه. ئه‌و نووسه‌رانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بینن چۆن خێزانی خۆرئاوایی لێكههڵوهشاوهو چۆن لادانی مه‌ترسیدار بووه‌ته هۆی وێرانكردنی خێزان، هێشتا شوێنی خۆرئاوا ده‌كه‌ون. یه‌كێكی وه‌ك “فۆكۆیاما” گه‌وره بیرمه‌ندی خۆرئاوایی كه كتێبی “كۆتایی مێژوو” (The end of History)ی نووسیوه، كتێبێكی دیكه‌ی ده‌ركرد به‌ناوی “سه‌رمایه‌ی مرۆیی” (The Human Capital) كه تیایدا هۆشیاری ده‌دات له‌وه‌ی كه چۆن خێزانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ره‌سی هێناوه‌و تێكشكاوه، تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی منداڵ وایلێهاتووه خۆی ده‌كوژێت‌و كه‌سانی دیكه‌ش ده‌كوژێت، هه‌روه‌ها هۆشیاری داوه له‌وه‌ی توندوتیژیی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا گهشهدهكاتو به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات، تا ناچاربوون كۆچبه‌ران له‌ده‌ره‌وه هاورده بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی باری قورسی به‌ته‌مه‌نه‌كان بگرنه‌ئه‌ستۆ، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌دایكبوونه‌وه.
هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
كاتێك مرۆڤی بیرمه‌ند، بیر له‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتییه ڕوولهزیادانه ده‌كاته‌وه، بۆیدهردهكهوێت سه‌رچاوه‌كه‌ی: بۆچوونی خۆرئاواییه‌كانه له‌وه‌دا كه نێرینه‌و مێینه وه‌كیه‌كن، نه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كبن. به‌مانای ئه‌وه‌ی جیاوازیی ڕه‌گه‌زیی نێرینه‌و مێینه، گاڵته‌یه‌كه لهدروستبووندا، به‌مجۆره كه‌سی خۆرئاوایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌رجه‌عییه‌تێكی ئاینیی نییه كه نێرینه پابه‌ند بكات به‌وه‌ی ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی باوكایه‌تی‌و خهرجیو سه‌رپه‌رشتیی منداڵه‌كانی بگرێته‌ئه‌ستۆ، ئه‌مه پاڵی به‌ئافره‌ته‌وه ناوه بچێته ده‌ره‌وه بۆ كاركردن. كاركردنیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارویه‌ك نان، نه‌ك دایكایه‌تی، بووه‌ته ئه‌وله‌وییه‌تی ژیانی ئافره‌ت. به‌مشێوه‌یه شتێكی سروشتییه ئافره‌ت واز له هاوسهرگیرییو نه‌وه‌خستنه‌وه بهێنێتو به‌وه‌ش وایلێهاتووه به‌شێكی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌وه ده‌خه‌نه‌وه، منداڵه‌كانیان باوكیان نییه. ئه‌مه‌ش بێگومان دهروونو ڕهوشتو ڕه‌فتاری قوربانییه‌كه، كه ئه‌نجامی ساته خێراتێپهڕبووهكانی وروژاندن‌و په‌یوه‌ندییه ناشهرعییهكانه، وێران ده‌كات. به‌جۆرێك قوربانییه‌كه بۆیدهردهكهوێت ئه‌وكه‌سه‌ی به‌خێوی دهكاتو سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات ئافره‌تێكه كه به‌هۆی كاركردنه‌وه شه‌كه‌ت بووه‌و بۆ چاودێریكردنی منداڵه‌كه‌یشی هیچ یارمه‌تییه‌ك له باوكێكه‌وه (واته مێرده‌وه) نابینێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات قوربانییه‌كه (منداڵه‌كه) له په‌روه‌رده‌ی باش‌و ئاسایشی سهرپهرشتییو ڕێزی باوكایه‌تی، بێبه‌ش بێت.
ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر، نووسینه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نێرینه‌و مێینه وه‌كیه‌كن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سته‌مكردن له ئافرهتو وێرانكردنی خێزان. هه‌موو ئه‌مه به‌هۆی شوێنكه‌وتنی به‌ئاگایانه یان بێگایانهی خۆرئاوایی بهگشتیو خێزان به‌تایبه‌تی دروست ده‌بێت، خێزانێك كه ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه ده‌بینن چۆن خێزانی خۆرئاوایی وێران بووه، بیرمه‌نده خۆرئاواییه‌كان خۆیان پێش كه‌سانی دیكه، دادوبێدادیانه به‌ده‌ست ئه‌و حاڵه‌وه.
خێزانی كلاسیكی خۆرهه‌ڵاتی
باشتر بوو ئێمه گشتمان، زیاتر له بیرمه‌نده خۆرئاواییه‌كان، سووربووینایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دووربكه‌وینه‌وه له‌و ناسۆرو لادانانه‌ی كه خۆرئاوا تێیكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌ی كاری ئه‌م شوێنكه‌وتنه كه‌لتوری‌و فیكرییه‌ی خۆرئاوا‌و خێزانی خۆرئاوایی ئاسانكردووه، ئه‌وه‌یه كه جێگره‌وه “به‌دیل”ی ئه‌و نموونه خۆرئاواییه، به‌بۆچوونی ئه‌وان، ته‌نها ئه‌و نموونه كلاسیكی‌و نه‌ریته (خۆرهه‌ڵاتیی)هیه كه ئافره‌تی كردووه به كۆیله‌و ڕۆڵی مرۆڤانه‌ی ئافره‌تی له‌بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا په‌راوێز خستووه، هه‌روه‌ها بێبه‌شی كردووه له به‌شداریكردن له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا به هه‌موو هۆكارێك كه له‌به‌رده‌ستیدا بێت، به‌جیاوازیی پابه‌ندبوون (ئه‌رك)و تواناكانی له‌قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی ژیانیدا، به‌تایبه‌تی پاش قۆناغی دایكایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی قۆناغی دایكایه‌تی وا ده‌كات خێزان ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌بێت، به‌جۆرێك كاركردن له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌ر حسابی خێزان (كۆرپه‌ی تازه‌له‌دایكبوو) نه‌بێت، به‌ڵكو (كاركردن) ببێته بهخشینو شارهزاییو خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه.
بێگومان له قۆناغی پاش به‌جێهێنانی مافی دایكایهتیو خێزان‌و ئه‌سته‌مبوونی وه‌چه‌خستنه‌وه (قۆناغی بێئومێدیی)، كاركردن له ژیانی ئافرهتو باوكی منداڵه‌كانیدا، ده‌بێته ئه‌وله‌وییه‌تی ژیانی هه‌ردووكیان (ژن‌و پیاوه‌كه)، به‌جۆرێك كاركردن توانای ماددیی بۆ پشتگیریكردنی منداڵه‌كانیان‌و یارمه‌تیدانیان بۆ پێكه‌وه‌نانی خێزانی خۆیان، فه‌راهه‌م بكات. به‌دوای ئه‌وه‌دا ڕۆڵی نه‌وه‌كان دێته‌پێشه‌وه، كاتێك باوك‌و دایكیان، یان یه‌كێكیان، پیرده‌بێت، ده‌بێت ئه‌ركی پشتگیریكردن‌و یارمه‌تیدانیان بگرنهئهستۆیان تا ئه‌وكاته‌ی كۆتایی ته‌مه‌نیان دێت‌و به‌ره‌و مردن هه‌نگاو ده‌نێن.
نمونه‌یه‌ك جیاواز له خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵات
جا ئه‌گه‌ر ئێمه به نموونه‌ی خێزانی كلاسیكیی خۆرهه‌ڵاتیی خۆسهپێنو له‌هه‌مانكاتدا به نموونه‌ی خێزانی لێكههڵوهشاوو ونبووی خۆرئاوایی، ڕازینهبین، پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ڕێگه‌یه‌كی ڕاست كه یه‌كسانی‌و ته‌واوكاریی له‌فیتره‌تی مرۆڤدا له په‌یوه‌ندیی نێرینه‌و مێینه‌و تهواوكارییاندا به‌دیبهێنێت، بدۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك جێگره‌وه “به‌دیل”ێك له‌جیاتی هه‌ردوو نموونه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه، به‌جۆرێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نموونه نوێیه، بینای خێزان بكه‌ین‌و بیگێڕینه‌وه بۆ ڕاسته‌ڕێی فیتره‌ته مرۆڤایه‌تییه ڕۆحییه سهلامهتهكه.
دیوێكی دیكه‌ی وه‌كیه‌كیی
ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ئه‌و نووسه‌رانه كه كه‌وتوونه‌ته داوی فیكری خۆرئاوا‌و گاڵته‌جاڕیی وهكیهكبوونی نێرینه‌و مێینه‌و ده‌نگیان بۆ پشتگیریی “وهكیهكبوونی نێرینه‌و مێینه” به‌رزده‌كه‌نه‌وه، د‌رك به‌وه بكه‌ن ئه‌و وهكیهكبوونه پاساوێكه بۆ په‌یوه‌ندیی قه‌ده‌غه‌كراو “حه‌رام”، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیوایه مافی ژنیشه خیانه‌ت له مێرده‌كه‌ی بكات‌و فرهپهیوهندیی نادروست پێكبهێنێت، وه‌ك مێرده‌كه‌ی ده‌یكات كاتێك خیانه‌ت له ژنه‌كه‌ی دهكاتو تاوانی فرهپهیوهندیی نادروست ئه‌نجام ده‌دات.
جا كه زانیمان یه‌كسانی، مانای وه‌كیه‌كی ناگه‌یه‌نێت، ئه‌وكات ده‌زانین خیانه‌تی مێرد‌و فرهپهیوهندییه نادروسته‌كانی، كارێكی جیاوازه‌و خیانه‌تی مێرد، وه‌ك خیانه‌تی ژن‌و فرهپهیوهندییه نادروسته‌كانی نییه، پاشانیش كاریگه‌رییه‌كانی خیانه‌تی ژن وه‌ك كاریگه‌رییه‌كانی خیانه‌تی مێرد نییه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو خیانه‌ته‌كه، په‌یوه‌ندیی تاوانكاریی قه‌ده‌غه‌كراون، به‌ڵام وه‌كیه‌ك نین.
خیانه‌تی ژن، بینای خێزان له‌بناغه‌وه وێران ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نی لاواز تیایدا، كه منداڵه، له نیعمه‌تی باوكایه‌تی‌و سهرپهرشتیو پشتگیریی باوك بێبه‌ش دهبێتو ده‌بێت به‌منداڵێكی بێ باوك‌و بێ نه‌ژادی دایكێك كه په‌روه‌رده‌و گرنگیدان پێی پشتگوێ ده‌خات. ده‌بێته منداڵی دایكێك كه كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاروویه‌ك نان، شه‌كه‌تی كردووه، وه‌ك چۆن له‌خێزانه خۆرئاواییه‌كاندا ده‌یبینین. ئه‌مه هه‌مووی ئه‌گه‌ر بێت‌و دایكه شهكهتهكه منداڵه‌كه‌ی فڕێنه‌داته شه‌قام كه له‌وێش ئه‌گه‌ر تیانه‌چێت، ده‌برێته خانه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیی منداڵه دۆزراوه‌كان.
به‌ڵام خیانه‌تی پیاوو فرهپهیوهندییه قه‌ده‌غه‌كراوه نادروسته‌كانی، خیانه‌تێكه كاریگه‌رییه‌كانی جیاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك، وه‌ك باوكی منداڵه‌كانی ده‌مێنێته‌وه‌و مافی باوكایه‌تی‌و نه‌ژادی به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها مافی په‌یداكردنی پاروی ژیان‌و چاودێری دایك‌و باوكی هه‌یه.
به‌مجۆره، ئه‌وه‌ی كه باجی فرهپهیوهندییه نادروسته‌كانی پیاو (مێرد) ده‌دات، ژنه‌كه‌و منداڵه‌كانی نییه، به‌ڵكو مێردهكهیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت ده‌بێته باوك بۆ ئه‌و منداڵانه‌و ناوی ئه‌و هه‌ڵده‌گرن، هه‌ر ئه‌ویش چاودێرییان دهكاتو پاروی ژیانیان بۆ دابینده‌كات. به‌مشێوه‌یه پاكداوێنیی ژن (دایك)، مافه‌كانی خۆی‌و مافی منداڵه‌كانی له باوكایهتییداو له دابینكردنی ژیان‌و چاودێریی دایك‌و باوكیان، ده‌پارێزێت.
به‌ڵام په‌یوه‌ندییه نادروسته‌كانی پیاو، ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی ده‌دات، ئه‌و ژنه‌یه كه خه‌ڵه‌تێنراوه، خۆی‌و ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه ده‌یخاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بن به”هه‌ڵگیراوه”، له‌وانه‌شه ژنه‌كه ناچار بێت ئه‌و منداڵه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندییه بووه، فڕێبداته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵكو یه‌كێك هه‌بێت هه‌ڵیبگرێته‌وه یان بیباته خانه‌ی سه‌رپه‌رشتیی منداڵه هه‌ڵگیراوه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام نه‌مرێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كاریگه‌ریی خیانه‌تی پیاو له ژنهكهیو چوون به‌دوای په‌یوه‌ندییه قه‌ده‌غه‌كراوه نادروستهكاندا، ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی ژن‌و وه‌چه‌كه‌ی ناوه‌ستێت، به‌ڵكو هه‌ندێكجار هه‌ندێك ژن به‌هۆی په‌یداكردنی بژێوی ژیان‌و هه‌وڵی بانده‌كانی له‌شفرۆشی، ناچار ده‌بن ببنه له‌شفرۆش.
خیانه‌تی پیاو، تاوانێكه له‌قێزه‌ونترین تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به مافی ژنانی ناچاركراو یان خهڵهتێنراوو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش ده‌یخاته‌وه، به‌وه مافهكانیو كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
به‌مجۆره بانگه‌شه‌كردنی ئه‌و نووسه‌رانه بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره شه‌رمهێنه وێرانكه‌ره، وه‌ك پاساوێك بۆ ڕه‌فتاری خیانه‌تی ژن‌و ئیغراكردنی ژن به‌وه‌ی (تۆڵه له‌مێرده‌كه‌ی بكاته‌وه به‌خیانه‌تكردن)، به‌وه زیانه مرۆییه‌كه دووهێنده دهكهنو بێڕێزیی به‌رانبه‌ر به ژن‌و منداڵ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌خه‌نه ناو په‌یوه‌ندیی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و “بهخۆرئاوابووانه”و ئێمه‌ش، بزانین “زیناو داوێنپیسی”، وه‌ك تاوان‌و ڕه‌فتاری قه‌ده‌غه‌كراو، تاوانێكی بێزراوه، جا چ پیاو بیكات، یان ژن، كاریگه‌رییه‌كانیشی ـ ئه‌گه‌رچی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌یكات‌و باجه‌كه‌ی ده‌دات جیاواز بێت ـ به‌ڵام به‌پله‌ی یهكهمو پێش هه‌موو شتێك، تاوانێكی بێزراوه دژ به‌مافی ژنان‌و منداڵان‌و خێزان.
ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه
پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه چاره‌سه‌ری هه‌ر لادانێك به‌جیا بكات، به‌جۆرێك ژن پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندیی خێزانه‌كه‌و منداڵه‌كانی بكات‌و پیاویش قه‌ده‌غه بكرێت له‌وه‌ی له‌ڕێی هۆكاری دروسته‌وه نه‌بێت، نه‌توانێت سێكسی ده‌ستبكه‌وێت‌و ده‌بێت ئه‌ركی به‌رپرسیارێتیش بگرێته‌ئه‌ستۆ، به‌وه ڕێزی ئافره‌ت ده‌پارێزین.
هه‌روه‌ها ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌یه ژیان بۆ هه‌موو ئافرهتو خێزانێك فه‌راهه‌م بكات، به‌جۆرێك هیچ ئافرهتو خێزانێك ناچار نه‌بێت بۆ په‌یداكردنی پارووی ژیان، بكه‌وێته كارێكه‌وه ڕێزی خۆی‌و ڕێزی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ده‌یخاته‌وه، بڕوشێت.
گریمانهبوونی وه‌كیه‌كیی له‌نێوان پیاوو ژن‌دا، مانای گاڵته‌جاڕییه لهدروستبووندا، له‌به‌رئه‌وه ته‌واوكاریی بریتییه له‌یاسای دروستبوون (خه‌لق)، هه‌روه‌ها یه‌كسانیی واتای ئه‌وه‌یه هه‌ر دروستكراوێك بتوانێت خودی خۆی بێنێتهدیو پێویستییه‌كانی به‌شێوازێكی ڕێزدارانه، به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌بێت نووسهرانو ڕۆشنبیرانی دڵسۆز وازبهێنن له لاساییكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی خێزانی خۆرئاوایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بینین چ كاریگه‌رییه‌ی وێرانكه‌ری له‌سه‌ر خێزان‌و كۆمه‌ڵگه هه‌یه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن “لهحهرامدا، نێرینه وه‌ك مێینه نییه”، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌ی لاوازی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خێزان بریتییه له‌وه‌ی پیاو به‌بێ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی، سێكسی ده‌ستبكه‌وێت. به‌وه‌ش خێزان‌و كۆمه‌ڵگه باجی گرانی ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه وه‌كیه‌كی له‌نێوان نێرینه‌و مێینه‌دا هه‌یه، نه‌ك ته‌واوكاریی، هه‌روه‌ها پێیانوایه ژنان مافی په‌یوه‌ندیی نادروستیان هه‌یه وه‌ك چۆن مێرده‌كه‌ی ده‌یكات.
باجی ئه‌م نه‌زانینه، یان پشتگوێخستنه‌ی دانایی دروستبوون (حكمة الخلق)، سته‌مكردنه له ژن‌و وێرانكردنی خێزانه. هه‌روه‌ها پێویسته وا له نێرینه بكرێت به هه‌موو ڕێگه‌كان بتوانێت سێكسی دروستی ده‌ستبكه‌وێت‌و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆو سه‌رپه‌رشتی دایكی ـ وه‌ك منداڵ ـ بكات‌و سه‌رپه‌شتی ژنه‌كه‌ی ـ وه‌ك هاوڕێو هاوژیان ـ بكات‌و سه‌رپه‌رشتی كچه‌كه‌ی ـ وه‌ك پاڵپشت‌و یارمه‌تیده‌ر ـ بكات، له لاوازی‌و پیریشیدا هاوكاریی بكرێت.
(تێبینی: به‌ده‌ستكارییه‌وه كراوه بهكوردیو سهرباسهكان زیادكراوی وه‌رگێڕانه كوردییهكهن).