ڕامانێك له چه‌مكی ئازادی له تێڕوانینی ئیسلامی‌و عه‌لمانییه‌وه
له‌به‌رئه‌وه له‌م وتاره‌دا، باس له چه‌مكی ئازادی‌و چۆنیه‌تی باسكردنی له نووسینه عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌كه‌م، چ ئه‌و نووسینانه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی فیكریی ئیسلامیی، یان عه‌لمانییان هه‌یه. یه‌كه‌م: بابه‌تی ئازادی له فیكری ئیسلامی‌دا نووسینه دێرینه‌كان له باره‌ی ئازادییه‌وه سێ جۆرن: فه‌قیه و زانایانی ئاینی له چوارچێوه‌ی شهریعهتو یاسای ئاینییدا باسیان له‌ئازادی كردووه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی چه‌سپاندنی یاسا فیقهییهكانی تایبه‌ت به‌جیاكردنه‌وه‌ی “مسوڵمانی ئازاد‌و به‌نده (كۆیله)” لهیهكترو جیاكردنه‌وه‌ی حوكمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا. زانایانی عیلمی كه‌لام (فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی) تاوتوێی بابه‌ته‌كه‌یان له ڕوانگه‌یه‌كی ئه‌نتۆلۆجی پوخته‌وه كردووه، (ئه‌نتۆلۆجی واته زانستی وجود)، كه تیایدا كرده‌وه‌كانی به‌نده‌یان له زانستی بیروباوه‌ڕ (عه‌قیده)دا به‌ستووه‌ته‌وه به بابه‌تی ئولوهییهتهوه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی قسه‌كردنیان له باره‌ی سنوری توانای مرۆڤ به‌رانبه‌ر به توانای خوا‌و بوونی مرۆڤ له نێوان ئه‌وه‌ی كه به‌ویستی خۆی كاره‌كانی ده‌كات یان به زۆر (موخهییهرو موسهییهر)، هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی چه‌مكی قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه. هه‌رچی سۆفیگه‌رییه، ئه‌وا ئه‌وان باسیان له جوانییه‌كانی ئازادی مرۆڤ له‌ڕێی ئازادبوونی ته‌واوه‌تیی ویستی مرۆڤه‌وه، كردووه. چه‌ند نووسینێكی هاوچه‌رخیش هه‌ن كه له‌و تهرحو خستنه‌ڕووه كلاسیكییه خۆیان ئازاد كردووه‌و ئازادییان به‌ستووه‌ته‌وه به یه‌كتاپه‌رستی یان په‌رستشی خوای په‌روه‌ردگار، به جۆرێك خوای گه‌وره ده‌سته‌به‌ر (دابینكهرو گه‌ره‌نتی)ی ئازادیی مرۆڤه‌و په‌رستشی خوا ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئازادبوونی مرۆڤ له گشت كایه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی‌و ده‌رونییه‌كانی ژیانیدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئاڕاسته‌یه به‌ره‌و نوێبوونه‌وه چووه‌و هه‌وڵی داوه ئازادی بهیهكتاپهرستییهوه ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ستۆی خۆیان‌و لابردنی نیگه‌رانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه هه‌وڵێكن هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆچوونی جێنشینبوونی مرۆڤ (بهخهلیفهبوونی مرۆڤ)ی تێدا به‌دیناكرێت، كه ئه‌و بۆچوونه هانده‌ری كرداری مرۆڤه، ئه‌و بۆچوونی (جێنشینبوونی مرۆڤ)ـه پایه‌كانی بریتیین له كاری شارستانی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی. له كۆتاییدا ده‌رده‌كه‌وێت زۆرینه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، له بازنه‌یه‌كدا ده‌خولێنه‌وه كه بریتییه له: بۆچوونێكی فیقهیی كه سه‌رقاڵی یاسا فیقهییهكانه له نێوان ئازاد‌و به‌نده‌دا، یان قسه‌وباسی كه‌لامی (فه‌لسه‌فی)یی كه دووڕیانی “ناچاری‌و به‌ویست” (جه‌برو ئیختیار) كۆتوبه‌ندی كردووه‌و هێشتا له‌سه‌ر یه‌كێكیان یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، یان چه‌مكگه‌لی سۆفیگه‌رییه كه په‌یوه‌ندیی به‌مرۆڤه‌وه پچڕیوهو خۆی له”خود”دا كۆكردووه‌ته‌وه‌و سه‌رسامی جوانییه‌كانی ڕۆحی باڵایه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌تیسماوی ئاره‌زووه خودییهكانو هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كانه، كه هیچ كارێكی شارستانی داهێنه‌ری لێ سه‌وز نابێت. یان هه‌وڵی نوێن كه تاڕاده‌یه‌ك خستنه‌ڕوو (ته‌رح)ه‌كه‌ی نوێكردووهتهوهو به‌هاكانی یه‌كتاپه‌رستی‌و ئولوهییهتی هێناوه‌ته‌وه به‌رباس، به‌ڵام به‌بێ جه‌ختكردنه سه‌ر به‌هاكانی جێنشینبوونی مرۆڤ كه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی داهێنانی مرۆڤه‌و هانده‌ری تێڕوانین‌و كاریه‌تی. دووه‌م: بابه‌تی ئازادی له بۆچوونی عه‌لمانییه‌تدا: بابه‌تی ئازادی به بۆچوونی عه‌لمانییه‌ت، له‌ڕووی سیاسییه‌وه په‌یوه‌سته به‌ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌ڕووی فیكرییشه‌وه په‌یوه‌سته به چه‌مكی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه‌ی دواییان تێڕوانینێكی تایبه‌تی بۆ مرۆڤ له‌ناخدایه، كه له گشت سیاقه مێژوویی‌و ئه‌خلاقییه‌كان دایدهبڕێتو وه‌ك مرۆڤێكی سروشتی، شتێكی سروشتی/ ماددیی له‌ناو شته سروشتییه/ ماددییه‌كاندا بۆیدهڕوانێت، وه‌ك ئه‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی چه‌مكی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆرژوازی سه‌یری ده‌كات كه پێیوایه تاكی سروشتی له‌پێشتره له كۆمه‌ڵگه‌ی ناسروشتی، ئه‌و گرێبه‌سته‌ش له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا گۆڕدرا بۆ گرێبه‌ستی ناكۆمهڵایهتیی داروینی، كه گریمانه‌ی جه‌نگی “گشت دژ به‌گشت” ده‌كات وه‌ك “تۆماس هوبز”ی گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی بۆرژوا له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا پێشبینی كردبوو. بانگه‌شه‌كردن بۆ ئازادی له سایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا، بانگه‌شه‌یه‌كی بهشبهشكردنانهی ئازادییه، جه‌خت له‌سه‌ر ئازادی سیاسی‌و ئابوریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی به‌عه‌لمانیكردنی بواری ئازادییه، به‌جۆرێك ئازادیی بێلایه‌ن دهكرێتو پێوهرهكانیشی له‌خودی خۆیه‌وه وه‌رده‌گرێت.. ئه‌م قسه‌وباسه له‌باره‌ی ئازادییه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب مه‌سیری نووسه‌ری عه‌ره‌ب ناویناوه بیردۆزی نوێی مافه‌كان. كه بیردۆزێكه وه‌ها سه‌یری مرۆڤ ده‌كات كه “ئه‌ركی قورسی هۆشیاریی مرۆیی‌و مێژوویی خۆی هه‌ڵناگرێت وه‌ك بڵێی ئه‌مه ئاده‌مه پێش ساته‌وه‌ختی دروستبوونی، پێش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره گیان بكات به‌به‌ریدا، ئه‌و پارچه‌یه‌كه له‌قوڕ كه ده‌توانرێت به‌هه‌ر شكڵێك بێت دابڕێژرێت‌و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌و (مرۆڤ)و هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی سروشتیی/ ماددیی دیكه‌دا نییه”. به‌مشێوه‌یه مرۆڤ له هه‌موو ئه‌و به‌هاو پێوه‌رانه داده‌ماڵڕێت كه له دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ گشت پێكهاته سروشتییه‌كانی دیكه‌دا یه‌كسانی ده‌كات. پاش ئه‌وه هه‌ندێك له ماف‌و ئازادییه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێده‌دات ئه‌ركی خۆی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بهرههمهێنانو به‌كارهێنه‌ر به‌باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات. ئیتر گشت لایه‌ك سه‌ری زمان‌و بنی زمانیان باسی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت كه بووه به‌هاوتای “بهرهڵڵاییو ده‌ستدان له پیرۆزییه‌كان”. به‌ڵام ئازادی ڕاده‌ربڕین خۆی بووه‌ته كۆتێك بۆ خنكاندنی هه‌ركه‌سێك پێیوابێت ئازادی ڕاده‌ربڕین مافی ئه‌وه‌و بڵێت ئازادی ڕاده‌ربڕین سنورداره. له‌كاتێكدا شته‌كه له جیاوازیی بۆچوون‌و به‌كارهێنانی ئازادی خۆی، زیاتر نییه. گشت لایه‌ك یه‌كڕان له‌سه‌ر پێویستیی ئازادبوونی میلـلـهتانو گه‌یشتنه‌وه به‌كاروانی “گه‌شه‌پێدان”، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ئازادی خۆیان پیاده بكه‌ن له‌وه‌ی چ “گه‌شه‌پێدان”ێك كه خۆیان پێیانباشه، هه‌ڵیبژێرن. دیارده‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه پێمانباشه ناوی بنێین “ئازادیی داروینی”، (وه‌ك) ئازادی كۆمپانیاكانی ده‌رمان بۆ هه‌ڵبژاردنی نرخی ده‌رمانه‌كانیان، ئازادی كۆمپانیاكانی چهكو ته‌قه‌مه‌نی بۆ فرۆشتنی بهرههمهكانیانو ئازادی جوتیاره خۆرئاواییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی زیاده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه‌و میوه‌یان.. ئه‌مه هه‌مووی به‌رانبه‌ر به مافی نهخۆشو قوربانییانی جهنگو ناكۆكییه‌كان كه برسێتی كردوونی به كۆیله. كه‌واته، ئازادی ده‌بێته شتێكی ڕه‌ها كه گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه داده‌پڵۆسێت، به‌جۆرێك نا‌توانیت ئازادی خۆت پیاده بكه‌یت له‌وه‌ی كه له ئازادی ڕزگارت بێت، هه‌ر به‌ناوی ئازادییه‌وه ئازادییت لێزه‌وت ده‌كرێت. سێیه‌م/ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی ئازادی زۆرینه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی كه باس له بابه‌تی ئازادی ده‌كه‌ن، له نێوان دوو كاریگهرییدا نووسراون: كاریگه‌ریی غه‌یب (به‌مانا لاهوتییهكهی) كه ڕێگری كرداری مرۆڤه، له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی ڕه‌های ماددیی یان عه‌لمانییه‌ت. له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین بابه‌تی ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی نزیك له به‌هاكانی “جێنشینبوونی مرۆڤ” بخه‌ینه‌ڕوو، به‌دوور له كاریگه‌ریی غه‌یب (لاهوت)ی قه‌ده‌غه‌كه‌ری كرداری مرۆڤ‌و كاریگه‌ریی ڕه‌های عه‌لمانییه‌تی پیسكه‌ری كرداری مرۆڤ، قسه ده‌كه‌ین. ئازادی به‌ڕووی مه‌ودا مرۆییه فراوانه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه. قسه‌كانیشمان له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی جێنشینبوونی مرۆڤ‌و فه‌لسه‌فه‌ی ناونانی مرۆڤ بنیاتده‌نێین وه‌ك “ئهبویهعروبی مه‌رزوقی” (زانایه‌كی عه‌ره‌به) باسی لێوه‌كردووه. ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات “بوون” پێنج مه‌ودایه، مرۆڤیش له‌ڕێی دوو په‌یوه‌ندییه‌وه سه‌ر به‌و “بوون”هیه: ـ په‌یوه‌ندییه‌كی بوون “وجودیی” كه ئه‌و (واته مرۆڤ) به‌شێكه له گشت ئاسته‌كانی بوون “وجود”. ـ په‌یوه‌ندییه‌كی ئیدراكی “زانین، دركپێكردن” كه چه‌مكه‌كه‌ی به‌شه‌كییه له چه‌مكی گشتی. به‌مجۆره مرۆڤ سه‌ر به ئاستی “سروشتی ـ ژیان”ه له‌ڕووی بوون‌و ئیدراكهوه، هه‌روه‌ها سه‌ر به ئاستی “ژیان ـ مێژوویی”ه له‌ڕووی بوون‌و ئیدراكهوه، دیسانه‌وه سه‌ر به ئاستی “ژیریی ـ بیردۆزیی، ژیریی ـ كردارییو بوون (وجود)یی ـ گشتیی”یه كه گشت ئه‌م ئاستانه كۆده‌كاته‌وه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئازادكردنی وته‌و قسه له ئازادی له‌سه‌ر دوو ئاسته: أ/ ئاستێكی شكڵی: مه‌به‌ست لێی دووانه دێرینه/ نوێیه‌كه‌یه، واته “به‌ویست‌و به‌زۆر” (جه‌برو ئیختیار). ئاستی ڕێژه‌ی بوون (وجود) یان په‌یوه‌ندیی هه‌نده‌كی له نێوان مرۆڤ‌و ڕه‌گه‌زه‌كانی بوون كه له‌پێشه‌وه باسكران، ده‌مانبات به‌ره‌و جیهانی دروستبوون (خه‌لق) یان ناچاری، “مرۆڤ به‌بێ ویستی خۆی هه‌ندێكه له‌و ئاستانه‌ی بوون‌و هیچ بژاردهیهكیشی نییه له‌وه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بووایه ئه‌وا مرۆڤ له‌ناو گومانی خۆیدا قه‌تیس ده‌ماو هیچ جیاوازییه‌كیش له‌نێوان وههمو ڕاستی‌و له نێوان خهیاڵو واقیعدا نه‌ده‌ما”. هه‌روه‌ها ئاستی په‌یوه‌ندیی درككردن له نێوان مرۆڤ‌و ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌دا، ده‌مانبات به‌ره‌و جیهانی فه‌رمان (ئیختیاری، به‌ویست). “ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بووایه مرۆڤ له‌ناو ناچاردا قه‌تیس ده‌ماو جیاوازیی له‌نێوان ڕێژهییو ڕه‌هادا نه‌ده‌كرد بۆ تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو بهشهكیو گشتی”. به‌مجۆره بنه‌ما مه‌عریفییه‌كه‌ی دوانه كۆنه‌كه (جه‌برو ئیختیار) ده‌گۆڕین، ته‌نانه‌ت جیهانی ناچارییش بۆ كرده‌ی مرۆڤ له‌كار نا‌خرێت. ب/ ئاستێكی ناوه‌رۆكی: ده‌روازه‌ی قسه‌كردنمان له‌م باره‌وه بریتییه له‌وه‌ی كه “ڕههایبوون (موتڵه‌ق)و به‌ها (قییه‌م)، له شته بێگومانییهكانی باوه‌ڕه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له كرداره‌كانی زاتی ئیلاهیـن كه سروشت‌و شه‌ریعه‌ت (یان سیسته‌می ناچاری‌و فه‌رمانی كه‌ونی‌و سیسته‌می ئازادیی یان فه‌رمانی شه‌رعی)ـی هێناوه‌ته‌بوون. ئه‌م دوو ڕههایهتییهش هه‌میشه به‌وه وه‌سف ده‌كرێن كه دوو ڕه‌های به‌رزو بڵندو سه‌ربه‌خۆن‌و جیان له زانست‌و كرداری ئێمه‌ی مرۆڤ”. له‌م دوو ئاسته‌وه، دوو شتمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت: یه‌كه‌م ـ بینین‌و كرداری مرۆڤ ئه‌و ڕه‌ها (موتڵه‌ق)ـه ته‌واوه‌تییه نین كه لێیان تێپه‌ڕ بێت، ئه‌مه‌ش هانده‌ری كرداری مرۆڤه بۆ هه‌وڵدان بۆ ته‌واوه‌تی “كامڵبوون”و نزیكبوونه‌وه له ڕه‌هاو نزیكبوون لێیه‌وه. “به‌وه‌ش له میانه‌ی هه‌وڵی یه‌كله‌دوای یه‌كی مرۆڤدا بۆ درككردن به‌و دوو ڕه‌هایه، به‌هه‌ردوو مانای درككردن ـ ههستپێكردنو گه‌یشتن پێی ـ له ڕووی بیردۆزییو كردارییه‌وه، توێژێكی چڕ له بوونه‌وه‌ره بیردۆزییهكانو جێبه‌جێكاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان، جا چ به‌تاك بێت یان به كۆمه‌ڵ پێكدێن. ئه‌وه‌ش بریتییه له مێژووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵكو ئه‌وه مرۆڤ خۆیهتیو هیچی دیكه نییه، ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤه‌وه بۆی بڕوانین. هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتنی ڕه‌های مرۆڤه، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی خواوه بۆی بڕوانین. ئه‌م په‌یوه‌ندییه، له هه‌ردوو تێڕوانینهكهیهوه، بریتییه له بهخهلیفهبوونی مرۆڤ‌و جێنشینبوون به‌هه‌ردوو مه‌ودا بیردۆزییو كردارییهكهیهوه”. دووه‌م ـ بینین‌و كرداری مرۆڤ ئه‌و ڕه‌ها (موتڵه‌ق)ـه ته‌واوه‌تییه نین كه لێیان تێپه‌ڕ بێت، هیچ كه‌سیش ڕه‌های به‌هایی به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌وه‌ش “ئازادیی” لهناسراوییهوه ده‌كه‌ین بهنهناسراو، هیچ جه‌للادێك نامێنێت كه كه‌سانێك كه بۆچوونێكی دیكه‌یان ده‌رباره‌ی ئازادی هه‌یه بترسێنێت، ئه‌و ئازادییه‌ی كه وه‌ك گشت به‌رهه‌مێكی خۆرئاوایی، بووه‌ته چه‌مكێكی جیهانیی داخراو‌و شكڵی كه نا‌توانیت له‌سایه‌یدا ئازادیی خۆت بێنیته‌دی.. ئه‌گه‌رنا ئازادییهكهت به‌ناوی ئازادییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ئیتر به‌مجۆره ئازادیی به‌سه‌ر مه‌ودا مرۆییه‌كاندا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وكات قسه له‌باره‌ی ئازادیی سنورداركردنی ئازادییه‌كان بكه‌ین‌و سوود له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه زۆره ببینین كه ئه‌زموونی جۆراوجۆری مرۆڤایه‌تی ده‌یبه‌خشێته‌وه. له‌كۆتایی ئه‌م ههوڵو ده‌روازه‌یه‌دا، قسه‌كانمان له‌وه‌دا كۆده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌مان “كولـلـه”ی خۆی هه‌یه (كه له سه‌ره‌تای وتارهكهوه باسمان لهكولـلـهكه كرد). هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه‌شمان ئازادیی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بووایه “عه‌لی عیززه‌ت بیگۆڤیچ”ی بیرمه‌ند ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ له‌كتێبی (هه‌ڵهاتنم بۆ ئازادی) به‌مجۆره باسی له ئه‌زموونی زیندانیكردنی خۆی نه‌ده‌كرد كه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب بریتیی بێت له هه‌ڵهاتنی ڕۆشنبیرییم به‌ره‌و ئازادی، ئه‌وا هه‌ڵهاتنی سۆزدارییم له‌و نامانه‌دا بوو. دڵنیا نیم له‌وه‌ی منداڵه‌كانم ده‌زانن یان ڕۆژێك بێت بزانن ئه‌و نامانه بۆ من چیان ده‌گه‌یاند؟ من له‌و ساتانه‌دا كه ده‌مخوێندنه‌وه هه‌ستم ده‌كرد من مرۆڤێكی ئازاد نیم‌و به‌س، به‌ڵكو وه‌ك بڵێی مرۆڤێكم خوای گه‌وره گشت خێر‌و چاكه‌ی ئه‌م دونیایه‌ی پێبه‌خشیوم”. |