ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بی، تێڕوانێكی مێژوویی

موحسین محه‌مه‌د ساڵح
وه‌رگێڕانی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
(برنارد لویس) ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی یادی 98 ساڵه‌ی له‌دایكبونی كرده‌وه، ره‌نگه ماڵئاوایی له دونیا بكات و واهه‌ست بكات هه‌ندێك له خواست و ئامانجه‌كانی هاتوونه‌ته دی، له‌دوباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تائیفی و ره‌گه‌زی، ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه كه‌سێكی جوله‌كه‌ی زایۆنی توندڕه‌وه، نامه‌ی دوكتۆراكه‌ی سه‌باره‌ت به تائیفه‌ی (حه‌شاشین)ه كه تائیفه‌یه‌كن له رێچكه‌ی شیعه‌ی ئیسماعیلی جیابوونه‌ته‌وه.
ناوبراو وای ده‌بینێت پارچه پارچه‌كردنی هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی و ره‌گه‌زی، به ده‌مه‌وه‌چوون و خواستێكی سروشتیه بۆ پاڵنه‌ره مێژویی و جوگرافی و رۆشنبیری و كلتووریه‌كان، ناوبراو وای ده‌بینێت ئه‌م پارچه پارچه‌كردن و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره به پرۆژه‌ی زایۆنی ده‌كات و زه‌مانه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیه بۆ مانه‌وه‌ی ئیسرائیل كه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه دامه‌زراوه.
لویس كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر قوتابخانه‌ی پارێزگاره نوێیه‌كان، له سه‌روی هه‌موویانه‌وه جۆرج بۆشی كوڕ، ناوبراو عێراقی داگیركرد و هه‌وڵیدا له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی و ره‌گه‌زی رێكی بخاته‌وه.
تێڕوانینی ئایینی:
هه‌ردوو ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پێویستیان به‌چاوه‌ڕوانی لویس و هاوشێوه‌كانی نه‌بوو تا ململانێی تائیفی ببینن، ئه‌مه‌و بوونی جیاوازیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هاوه‌ڵان (خوایان لێ رازیبێت)، به‌لاَم جیاوازی ئه‌وان له سه‌ر بنه‌مای تائیفی نه‌بووه. جیاوازی له سروشتی مرۆڤدایه، مرۆڤه‌كان له ئایین و رێباز و رۆشنبیری و پێوه‌ره‌كان و یه‌كه‌مایه‌تیه‌كان و حه‌زو چێژه‌كان و ئاستی زانستی و زیره‌كی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ده‌سته‌ڵات و جوانیدا جیاوازن، واته جیاوازیه‌كان سروشتی و كۆنن و زاده‌ی ئه‌م قۆناغه و سه‌رده‌مه نین.
له‌م ژیانه‌دا هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك، بیرمه‌ندێك، یان پێغه‌مبه‌رێك ته‌نانه‌ت خودی خوای گه‌وره‌ش بێبه‌ش نه‌بونه له سوكایه‌تی پێكردن و خراپه‌كاریه‌كانی خه‌ڵكی.
به‌ڵام لێره‌دا چه‌ندین بنه‌مای ره‌فتار و ره‌وشت و پێوه‌ری ژیان هه‌ن كه هه‌موو بیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆجیاكان له‌سه‌ری كۆكن، وه‌ك بانگه‌وازكردن بۆ راستگۆیی و ئه‌مانه‌تپارێزی و دادپه‌روه‌ری و ئه‌زیه‌ت نه‌دانی كه‌س، بێگوێیدانه ئاستی پابه‌ندبونی خه‌ڵكی به‌م بنه‌مایانه‌وه.
گرفت لێره‌دا خۆی له بوونی جیاوازیدا نابینێته‌وه، به‌ڵكو له‌توانای ره‌خساندنی ژینگه و سیسته‌م و یاساگه‌لێكدا ده‌بینێته‌وه كه بتوانێت پرۆسه‌ی جیاوازی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه ببات، به‌شێوه‌یه‌ك جیاوازیه‌كان بگۆڕێن بۆ جیاوازی هه‌مه‌ڕه‌نگ و داهێنان، نه‌ك بۆ جیاوازی ململانێ و وێرانكاری.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام دانی ناوه به بوونی جیاوازی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا هه‌روه‌ك له قورئانی پیرۆزدا هاتووه ( انا خلقناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا ) الحجرات 13.
ئیسلام زۆركردنی له ئایندا ره‌ت كردووەته‌وه، شوێنكه‌وتوانی ئاینه‌كانی تری پاراستووه و چاودێری كردوون ، هه‌روه‌ها له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا رێسا‌و رێنمایی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جیاوازی له نێوان خودی مسوڵماناندا (فان تنازعتم فی شی فردوه الی الله و الرسول ) النسا‌و 59 . ( وان گائفتان من المۆنین اقتتلوا فاصلحوا بینهما، فان بغت احداهما علی الاخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفی‌و الی امر الله ) الحجرات 9.
زانایانی مسوڵمان به‌درێژایی مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شوێنكه‌وته‌ی فیقهی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیبن ( خوای لێ ڕازیبێت )، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوخۆی مسوڵمانان( له‌كاتی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌رچواندا ناكرێت شوێنی هه‌ڵاتوه‌كانیان بكه‌ویت، دیله‌كانیان بكوژیت، په‌لاماری برینداره‌كانیان بده‌یت، ماڵه‌كانیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ نابرێت، ناكرێن به كۆیله‌و كه‌نیزه‌ك) بۆیه ئیمامی عه‌لی خوای لێ رازیبێت به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌واریج و كه‌سانی تریشدا كردووه.
وه‌ك زانراوه له قوتابخانه‌كانی فیقهی ئیسلامی‌دا مسوڵمان به‌كافر دانانرێت، مه‌گه‌ر نكۆڵی له زانراوێكی زه‌روری و ناسراوی ئه‌م دینه‌ی كردبێت، یان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی كردبێت كه جگه له كوفر هیچ راڤه‌یه‌كی تر له‌خۆنه‌گرێت، بۆیه پانتایی لێبوردن و جیاوازی له‌نێوان مسوڵمانان و رێچكه‌كانیاندا زۆر فراوانه و چووەته نێو مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕو په‌رستش و مامه‌ڵه‌كانه‌وه.
ئه‌زمونی مێژوویی:
كه‌سانێكی زۆر بونه‌ته قوربانی نووسینی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان (ئه‌وانه‌ی ته‌به‌نای بیروبۆچونه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌مێژوونوسه عه‌ره‌ب و مسوڵمانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه) له شێواندنی مێژوی زێڕینی ئیسلامی ناوچه‌كه، وا وێنای ده‌كه‌ن به‌وه‌ی مێژووی شه‌ڕ و ململانێ و قه‌یرانی ره‌گه‌زی و تائیفه‌گه‌ریه، چونكه ئه‌وانه به ئه‌نقه‌ست ته‌ركیز ده‌خه‌نه سه‌ر مێژووی سیاسی و ململانێی نێوان بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكان و به‌دوای خاڵی جیاوازیدا ده‌گه‌ڕێن و گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن و فو به ئاگره‌كه‌یدا ده‌كه‌ن.
ئێمه نكۆڵی له‌جیاوازی و ململانێ ناكه‌ین، چونكه ئه‌مه كارێكی سروشتیه له ره‌وتی مێژوودا، هه‌روه‌ها له سوننه‌تی ده‌ستاوده‌ست و كێشمه‌كێشی نێوان خه‌ڵكه‌كاندا، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا هه‌زار نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان داده‌نێین، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان بۆ باسی مێژووی شارستانی ناوچه‌كه ناكه‌ن؟ بۆچی جه‌خت له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری ناكه‌نه‌وه؟ له‌كاتێكدا شارستانی ئیسلامی بۆماوه‌ی سه‌دان ساڵ مرۆڤایه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهانی ئیسلامی له‌نێو نیعمه‌تی ئارامی و لێبورده‌یی ئاینی و خۆشگوزه‌رانی بوون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا كه له‌نێو ململانێی ئاینی خوێناویدا گێنگڵیان ده‌دا.
درێژترین ماوه‌ی سه‌قامگیری ئه‌وروپا كه له مێژوی خۆیدا بینیبێتی بریتیه له‌و قۆناغه‌ی كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه دێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی له‌شه‌ڕی نێوان مسوڵماناندا یان له‌ناوچه‌كانیاندا روویداوه به درێژایی مێژووی 1400 ساڵ، زۆر كه‌متره له ژماره‌ی ئه‌و كوژراوه ئه‌وروپیانه‌ی كه به‌ده‌ستی ئه‌وروپیه‌كان كوژراون له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا به‌ته‌نها، یان له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی عه‌ره‌ب و مسوڵمانه‌كان بارودۆخی نائارامی و شه‌ڕیان له هه‌ندێ قۆناغ و چه‌ند شوێنێكی دیاریكراودا به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش زۆرجار په‌یوه‌ندی به ململانێی سیاسی یان سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تان یان داڕوخانیانه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه حكومڕانی ناوچه عه‌ره‌بی و مسوڵمانه‌كانیان كردوه به درێژایی مێژوو، ده‌ستیان له كاروباری ژیانی كه‌سی و ئاینی و مه‌زهه‌بی وه‌رنه‌داوه‌و بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریان به‌جێهێڵاوه، به‌مه‌رجێك خه‌ڵكه‌كه دژایه‌تی ده‌سته‌ڵاته‌كانیانی نه‌كردبێت.
قوتابخانه‌ی (اهل السنه) زۆر تونده له‌به‌كافردانان و رشتنی خوێنی مرۆڤه‌كاندا و مه‌رجی زۆر توند‌و مه‌حكه‌می بۆ داناوه، هه‌ربۆیه بژاره‌ی لێبورده‌یی ئاینی و بانگه‌وازكردن به شێوازی جوان، كاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بووه به درێژایی ره‌وتی مێژووی ئیسلامی.
زۆربه‌ی بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكان و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مسوڵمانان سه‌ر به مه‌زهه‌بی سوننه‌ن، ئه‌هلی سوننه‌ش ده‌مارگیری تائیفی، یان هه‌ستكردن به‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی تائیفین نه‌بووه، به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامن و ده‌ریایه‌كی فراوانن و ئامێزیان بۆ هه‌موولایه‌ك كردووەته‌وه، گه‌ر ئه‌هلی سونه ده‌مارگیری تائیفی هه‌بوایه، یان هاوشێوه‌ی دادگای پشكنین له ئیسپانیا هه‌نگاویان بنایه ئه‌وا زۆربه‌ی فیرقه‌و تائیفه‌كانی تر هه‌ر له زۆر زووه‌وه له‌ناوچوبون.
زانایانی سوننه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئیبن ته‌یمیه‌ش له‌نێوانیاندا شیعه‌ی دوانزه ئیمامیان به‌كافر دانه‌ناوه، هه‌رچه‌نده فیرقه‌ی بچوكی باتنی لاده‌ریان به‌كافر زانیوه، سه‌باره‌ت به‌و فیرقانه كاریان به زاهیرو رووكه‌ش كردوه‌و نهێنیه‌كانیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره .
بۆیه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و سوپاكه‌ی هه‌رگیز شه‌ڕی ئه‌م فیرقانه‌یان نه‌كردووه، كاریان بۆ دژایه‌تی و ریشه‌كێشكردن یان زۆرلێكردنیان بۆ هیچ كاروبارێكی ئاینی نه‌كردووه.
له هه‌ندێك قۆناغی مێژویی نائاسایدا مسوڵمانان توشی زوڵم و سته‌می تائیفی دینی بونه‌ته‌وه، بۆ نموونه دانیشتوانی باكوری ئه‌فریقا له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فاتمیدا كه مه‌زهه‌بی ئیسماعیلی پیاده ده‌كرد، رووبه‌ڕووی زوڵم و سته‌م بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌هلی سوننه له ئێران‌دا كاتێك ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ته‌به‌نای مه‌زهه‌بی شیعی دوانزە ئیمامی ده‌كرد فشار‌و زۆریان به‌كارده‌هێنا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكه‌كه تا ببن به شیعه.
كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا هه‌بوو، زۆربه‌ی دانیشتوانی باشووری عێراق سونی بون، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی باشوری عێراق بوونه زۆرینه‌یه‌كی شیعی له ساڵی 1750 – 1900 له‌كاتێكدا عێراق له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوو وه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش سونی بوو له سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه.
ئیستیعماری رۆژئاوا كاتێك وڵاته ئیسلامیه‌كانیان داگیركرد، هه‌وڵیاندا كار له‌سه‌ر سۆزی تائیفی و مه‌زهه‌بی و ره‌گه‌زی بكه‌ن، كاریان به بنه‌مای په‌رت كه‌و زاڵبه ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه به رووكه‌ش بانگه‌شه‌ی عه‌لمانیه‌تیان ده‌كرد به‌ڵام له واقیعدا زه‌مینه‌سازیان ده‌كرد و هاوكاری هه‌ڵمه‌تی به‌گاوركردن بوون له ئه‌فریقیاو نیمچه دورگه‌ی هندی و ئیندۆنیسیاو شوێنه‌كانی تر.
بۆ نموونه ئیستیعماری فه‌ڕه‌نسی سوریای له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تائیفی دابه‌ش ده‌كرد ( دیمه‌شق، حه‌له‌ب، دروز، عه‌له‌ویه‌كان، لوبنانی گه‌وره) هه‌وڵیان ده‌دا مه‌سیحیه‌كان بپارێزن و چاودێریان بكه‌ن، هانی ده‌مارگیری و مه‌ترسی تائیفیان ده‌دا، ئه‌مه‌و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندیه‌كان هیچی وایان له فه‌ڕه‌نسیه‌كان كه‌متر نه‌بوو و هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و ده‌كرد .
بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان:
بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كان له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا فۆڕمێكی نیشتیمانیان له‌خۆگرتبوو هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه به‌شداری تێدا ده‌كرد دژی داگیركاری ئیستیعمار، هیچ شه‌قڵێكی تائیفه گه‌ری له‌خۆنه‌گرتبوو، سه‌ركرده‌كان رابه‌رایه‌تی خه‌ڵكیان ده‌كرد به‌بێ هیچ هه‌ستیاریه‌ك، بۆ نموونه ( سلگان الاگرش ) كه كه‌سێكی (دورزی) بوو سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی سوریای ده‌كرد دژی فه‌ڕه‌نسیه‌كان.
ئیستیعماری رۆژئاوا پشتگیری ژماره‌یه‌ك كه‌مایه‌تی دیاریكراویان ده‌كردو ترسی له‌لا دروست ده‌كردن سه‌باره‌ت به زۆرینه‌ی مسوڵمانان، ئه‌مه‌ش پاڵی به‌هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده‌و ره‌وتانه‌ی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه ده‌دا كه هانا بۆ ئیستیعماری داگیركه‌ر ببه‌ن و داوای زه‌مانات و پاراستنیان لێ بكه‌ن.
مسوڵمانان و مه‌سیحیه‌كان له‌شۆڕشی فه‌ڵه‌ستیندا دژی به‌ریتانیایه‌كان و دژی پرۆسه‌ی زایۆنی نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی به‌رگری و یه‌كریزی نیشتیمانی بووه، هه‌ره‌وه‌ها راپه‌ڕینه‌كان و بزافی چاكسازی و شۆڕشه ئیسلامیه‌كان هیچ كات شه‌قڵێكی تائیفی یان ته‌كفیری توندڕه‌وی له‌خۆ نه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی عه‌ره‌بی كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆرینه‌یان سه‌ربه مه‌زهه‌بی سونین به هه‌ستیاریه‌وه یان به‌دوژمنایه‌تی نه‌یان ڕوانیوه‌ته زۆرێك له بیرمه‌ند و سه‌ركرده‌كانی هزری نه‌تەوایه‌تی عه‌ره‌بی كه‌سه‌ر به تائیفه‌و ئاینی تر بوون، وه‌ك میشیل عه‌فله‌ف و زه‌كی ئارسوزی و قوسته‌نتین زه‌ریق و كه‌سانی تر .
بۆیه ژینگه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده ئامێزێكی لێبورده‌یی و ئه‌مان و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شی به‌خۆوه بینیوه بۆ هه‌موو ئاین و ئاینزاكان، هه‌ر سه‌ركه‌شی و لادانێك له‌م ره‌وته به شتێكی نائاسایی و كاتی و سنووردار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ململانێی تائیفی:
له‌ساڵانی رابردودا چه‌ندین ره‌وتی تونڕه‌و و ته‌كفیری به‌ده‌ركه‌وتون هه‌روه‌ها دیارده‌ی تائیفی له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، گرنگترین هۆكاره‌كانیشی بریتین له:
_ پاڵپشتی ئیستیعماری رۆژئاوا بۆ هه‌ندێك كه‌مایه‌تی و ترساندنیان له زۆرینه ئیسلامیه‌كه، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له‌و سه‌ركرده‌و زه‌عیم و ره‌وتانه‌ی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه هانایان بۆ ئیستیعمار بردووه بۆ پاراستنیان‌و داواكردنی زه‌مانات و تایبه‌تمه‌ندیان له‌نێو تائیفه‌كه‌دا.
هه‌ندێك له سه‌ركرده‌و ره‌وته‌كان له‌نێو كه‌مایه‌تیه‌كاندا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ رێكخستنی گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، بۆ نموونه لایه‌نگرانی تائیفه‌ی عه‌له‌وی له زووه‌وه دزه‌یان كردووەته نێو سوپای سوریا و حزبی به‌عس و تیایدا ده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌هێزكردوه و دواتر له میانه‌یه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو ولاَتی سوریادا گرتووه، هه‌ر بۆیه جه‌ماوه‌رێكی زۆر له سوریه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه په‌راوێز خراون له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تائیفی، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌لی گۆڕانكاری دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و شێوازێكی تائیفی توندی به خۆوه بینیوه.
_ زۆربه‌ی ئه‌و رژێمه عه‌ره‌بیانه‌ی كه دوای قۆناغی ئازادی و رزگاری له چنگی ئیستیعمار گه‌شتنه ده‌سته‌ڵات ته‌به‌نای بیری نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌بی و ئاید‌ولۆژیه‌تی عه‌لمانیه‌تیان كردووه، به‌شێوازێكی سته‌مكارانه‌و خراپ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان كردووه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م رژێمه سته‌مكارانه دژایه‌تی ره‌وتی ئیسلامی میانڕه‌ویان ده‌كرد و سه‌ركوتیان ده‌كردن و ئازادی كاركردنیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كردن، ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته له شه‌قامی ئیسلامی‌دا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد، كه بریتیه له هه‌ستكردن به زوڵم و سته‌م و داخرانی ئاسۆی سیاسی لای زۆرێك له خه‌ڵكی هێنایه دی، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی ره‌وتی توندڕه‌و كه ئاستی زانستی شه‌رعی و ئه‌زمونی سیاسی و واقیع بینیان لاواز بوو، له هه‌مان كاتدا ده‌سته‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان سوربوون له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وتانه‌دا، بۆیه ئه‌م ره‌وتانه توشی داخران بون و بوونه ره‌وتێكی شوڕشگێڕی نامولته‌زیم به‌و بنه‌ما فیقهی و شه‌رعیانه‌ی كه زانایانی مسوڵمان دایانناوه، كار گه‌شته ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان نه‌رم بوون له به‌كافر دانان و خوێنرێژیدا.
_ شوێنه‌واری ره‌فتاری رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا له پاڵپشتیكردنی قه‌واره‌ی ئیسرائیلی و داگیركردنی فه‌ڵه‌ستین و ئاواره‌كردنی گه‌له‌كه‌ی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و مسوڵماناندا، وای كردووه زۆرێك له‌وان به‌پێی پێشینه‌یه‌كی ئاینی و شارستانی شیكردنه‌وه بۆ زۆرێك له‌و ره‌فتارانه ده‌كه‌ن، داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌م هه‌ست و قه‌ناعه‌تانه‌ی لای خه‌ڵكی زیاتر به‌رجه‌سته كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر موسوڵماناندا دێت له بۆسنه‌و میانمار و كشمیر و باشوری فلیپین و … هتد .
_ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران‌دا ترسی لای هه‌ندێك له رژێمه عه‌ره‌بی و رۆژئاوایه‌كاندا دروستكرد، هه‌روه‌ها ترس و دڵه‌راوكێ لای خه‌ڵكێكی زۆری مسوڵمانی سوننه دروستكرد.
له‌كاتێكدا هه‌ندێك له رژێمه عه‌ره‌به‌كان به رووكه‌ش دژی ئێران كارده‌كه‌ن ، مه‌به‌ستیان راكردنه له چاكسازی نێوخۆیی یان رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی، هه‌روه‌ها رژێمه رۆژئاواییه‌كان كارده‌كه‌ن بۆ جوڵاندنی هه‌ستی تائیفه‌گه‌ری له‌نێو مسوڵماناندا، تا سه‌رقاڵیان بكه‌ن دوریان بخه‌نه‌وه له پرسه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كان و گۆڕانكاری و چاكسازی و هه‌ستانه‌وه‌و رزگاركردنی فه‌ڵه‌ستین.
_ له‌لایه‌كی تره‌وه سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ئێران له عێراق و سوریا‌و یه‌مه‌ندا لای زۆرێك له مسوڵمانان به تایبه‌تی سوننه رون و ئاشكرا نه‌بووه، شیكردنه‌وه‌یه‌كی تائیفی بۆ كراوه و خه‌ڵكانێكی زۆریش دژی شیعه بونه‌ته‌وه.
_ سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی تائیفی كاربه‌ده‌ست و حكومڕانه‌كانی عێراق ( له‌دوای داگیركردنی عێڕاقه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه) ئه‌م هه‌سته‌ی زیاتر به‌رجه‌سته كردووه، به‌هۆی سیاسه‌ته تائیفیه‌كانی ده‌سه‌لاَتدارانی عێراقه‌وه و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌ی سوننه‌و دورخستنه‌وه‌یان به‌شێوازی جۆراوجۆر له‌كایه‌ی سیاسی.
_ هه‌روه‌ها ناوچه‌ی تری ململانێش هه‌ن كه ده‌كرێت شرۆڤه‌ی تائیفه‌گه‌ری بۆ بكرێت وه‌ك له به‌حره‌ین و رۆژهه‌لاَتی سعودیه و پاكستان و شوێنه‌كانی تر .
به‌ره‌و ده‌روازیه‌كی گونجاو:
_ بوونی دیارده‌ی ده‌مارگیری تائیفی و مه‌زهه‌بی ته‌نها له‌نێوان مسوڵمانان و ولاَته‌كانیاندا كورت هه‌ڵنایه‌نێ، به‌ڵكو ده‌مارگیری له‌ئاستی جیهانیدا بڵاوبووەته‌وه، له نێو هه‌موو ئاین و ئاینزاكاندا بوونی هه‌یه، بۆیه ده‌شێت توندڕه‌وی و ده‌مارگیری مه‌سیحی بێت یان جوله‌كه یان بوزی یان هیندۆسی….. هه‌روه‌ها سیسته‌می جیهانی هه‌یه سیاسه‌ته‌كانی به‌ری نین له‌پاشخانی ئاینی و وه كارده‌كات بۆ ئاڵۆزكردنی ململانێكان.
_ ململانێی تائیفی ناوچه‌كه به‌ره‌و كێشه‌و قه‌یران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و په‌رتبوون ده‌بات و جگه له دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام كه‌سی تر سودی لێ نابینێت، ئه‌م جۆره ململانێیه ململانێیه‌كی كوێرانه و وێرانكه‌ره بۆ هه‌موو لایه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژێم و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه‌ئاگری تائیفی خۆش ده‌كه‌ن یان شێوازی تائیفی پیاده ده‌كه‌ن.
_ هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ر به‌لای ئێمه‌وه خۆی له رێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، مافی گه‌لان له بڕیاردانی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ، هه‌روه‌ها رێگرتن له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی ئازاد بۆ ره‌وته ئیسلامیه میانڕه‌وه‌كان بۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان و دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌وڵی په‌راوێخستن و ریشه‌كێشكردنیان.