به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی فیكر
م.نازم عبدالله
پێناسه‌ی فیكر:
ژیری مرۆڤ سروشتی زه‌وی هه‌یه، هه‌موو جۆره كانزایه‌كی تێدایه، به‌ڵام ئه‌بێ له ڕێگه‌ی شته زانراوو هه‌سته‌كانه‌وه، به‌دوای نه‌زانراوه پێویسته‌كاندا بگه‌ڕێت، (المقریزی، ص:248, وابن منظور,ص:307) چۆن ناكرێت كۆمپانیایه‌ك له‌شاخ و هه‌ڵه‌ته‌كانی كوردستاندا به‌دوای هه‌موو شتێك‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت یه‌ك جۆره كانزا له‌به‌رچاو بگرێت و پلان و به‌رنامه‌و جۆری مه‌كینه و جۆری زه‌ویه‌كه‌ش دیاری بكات كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئه‌وجۆره كانزایانه‌ی تێدایه و ئه‌و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، مرۆڤ به‌دوای باوكه ئاده‌میدا چووه، ده‌رباره‌ی دونیای ماده هه‌موو شتێك ده‌زاێت چونكه جیهانی ماده بۆ مرۆڤ دروست كراوه‌و تایبه‌ته به‌خۆیه‌وه، ئه‌ویش بۆ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی زه‌وی هاتووه ( وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا) (البقره:31). نابێ مرۆڤ ئه‌ركێكی پێ بسپێردرێت و هیچی له‌وباره‌وه پێ نه‌وترێت (وَآتَاكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ) ( ابراهیم:34). به‌ڵام ئه‌م زانینه تایبه‌ته به مرۆڤه‌وه‌و فریشته‌كان هیچی لێ نازانن، چونكه هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی به‌ئه‌وانه‌وه نییه ( ثمَّ عَرَضهُمْ عَڵی الْمَلائِكَه‌ِ فَقَاڵ أَنْبِئُونِی بِأَسْمَا‌ء هَٰۆُلا‌ء إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِین) (البقره31) ئه‌وانیش له وڵامدا وتیان (قَالُوا سُبْحَانَكَ ڵا عِلْمَ ڵنَا إِڵا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِیمُ الْحَكِیمُ) ) (البقره32).
زانایانی شاره‌زا له مێشك ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی ماندووبكات و بیه‌وێت زانیاریه‌كانی گه‌شه بكات توانای به‌كار هێنانی (100%) مێشكی هه‌یه، (http://vb.maharty.com/showthread.php?t=273) به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت به‌یه‌ك گوژمه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی زه‌مه‌ن هه‌موو ئه‌وه‌ی له مێشكیدایه به‌كاری بێنێت و پێش كات بكه‌وێت، جگه له پێغه‌مبه‌ران (درودی خوایان له‌سه‌ربێت) كه له ڕێگه‌ی نیگاوه پێش كات كه‌وتون و له پێشهاته‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هه‌ندێك كه‌سی هه‌ڵكه‌وتووش كه پێشبینی هه‌ندێك ڕوداو پێشهات ئه‌كه‌ن، ئه‌م به‌شه‌یان ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكات ئایا ڕۆژگار ڕاستی پێشبینیه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت یان به‌درۆی ده‌خاته‌وه (لِكُلِّ نَبَإٍ مُسْتَقَرٌّ ۚ وَسَوْفَ تَعْڵمُونَ) جگه له‌م دووچینه، خه‌ڵكی به‌گشتی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی مێشكی به‌كار دێنێت كه هه‌ست بكات پێویستی پێیه‌تی، بۆیه ده‌توانین بڵێین نهێنیه‌كانی بونه‌وه‌ر به درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت، خوای گه‌وره ئه‌مانه‌تپارێزی به‌های مرۆڤایه‌تی به‌ستوه‌ته‌وه به هوشیاری و به‌كارهێنانی مێشك و هۆش و دڵ، (إِنَّا عَرَضنَا الْأَمَانَة عَلی السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْض وَالْجِبَالِ فَأَبَیْنَ أَنْ ێحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَڵهَا الْإِنْسَانُ ۖ إِنَّهُ كَانَ ڤَلُومًا جَهُولًا) (الاحزاب 72). دوای ئه‌م پێشه‌كییه ده‌مه‌وێت به‌پوختی باس هه‌ندێك له‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌ر په‌لوپۆهاویشتنی هزری مرۆڤ بكه‌م. ئه‌وانیش:
1ـ نه‌بونی ئازادی:
ئازادی سه‌ره‌كیترین پانتایی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه، ئه‌و مرۆڤه‌ی ته‌نها بیر له‌وه‌بكاته‌وه چۆن ئازاد بێت، ناتوانێت بیر له بواره‌كانی تری ژیان بكاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای سه‌ده‌ی ڕابردو بكه‌ین له مێژوی گه‌لی كوردا، ده‌بینین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد گه‌لێكی چه‌وساوه بووه به‌رده‌وام له خولیای ئه‌وه‌دا بووه چۆن وه‌كو گه‌لانی دونیا خاوه‌نی قه‌واره‌و بوونی خۆی بێت، بۆیه چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه، شیعر، ئه‌ده‌ب، ،پێگه زانستی، قوتابخانه شه‌رعییه‌كان و،بیری سه‌ركرده‌كانی له چوارچێوه‌ی شۆڕش و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌دا بووه، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه زیانی به گه‌لی كورد گه‌یاندوه‌و وایكردوه كورد بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی نه‌بێت و ژێرده‌سته یێت و هاووڵاتی پله دوو بوون، ڕێگربوون وه‌كو خۆی بیر بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو كات له چوارچێوه‌ی عه‌قڵی داگیركه‌رو گه‌له سه‌رده‌سته‌كاندا بیری كردوه‌ته‌وه، هه‌موو كات سه‌رسام بووه به گه‌لانی تر‌و له‌چاو ئه‌واندا خۆی به‌كه‌م زانیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو بكه‌ین زانا ناوداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانیان ڕه‌واجی هه‌بووبێت به زمانی بێگانه نوسیویانه و زۆر جاریش كۆچیان كردوه بۆ پایته‌ختی گه‌له ده‌ستڕۆیشتوه‌كان، له‌ناو گه‌ل و وڵاتی خۆیاندا نه‌ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه ژێرده‌سته‌یی هۆكارێكی دواكه‌وتویی گه‌لی كورد بووه، كه نه‌یتوانیوه وه‌كو گه‌لانی دونیا له هه‌موو بواره‌كاندا بیر بكاته‌وه‌و هزری ڕه‌سه‌نی خۆی هه‌بێت، مرۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ردا بیر ده‌كاته‌وه پێویسته ده‌وروبه‌رێكی گونجاوو له‌بار بۆ خۆی بسازێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و گونجاوو سودبه‌خشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای گه‌لانی دراوسێمان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان واقیعێكی جیاوازیان هه‌یه له‌وی تریان، ته‌رزی بیركردنه‌وه‌شیان لێك جودایه، بۆ نموونه گه‌لانی فارس و تورك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌رزی بیركردنه‌وه‌یان دیاره، ئه‌ویش بیركردنه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاتی فارس و تورك (ئێران‌و توركیا) هه‌موو پڕۆژه‌و بیركردنه‌وه‌و چاكسازیه‌كانیان له‌و چوارچێوانه‌دایه، هه‌روه‌كو ده‌ستووری ئێران مادده‌كانی (15و 115 )و ده‌ستووری توركیاش له مادده‌ی (2) ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌لی عه‌ره‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توشی دوفاقه‌یی بیرۆكه‌ی ئیسلامی و عه‌ره‌بی بوون، ته‌رزی بیركردنه‌وه‌یان ڕوون نییه، نه‌ته‌وایه‌تی و ئوممه‌ی ئیسلامیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردوه، له‌لایه‌ك ناتوانن به‌وشێوه مرۆڤدۆستانه‌یه بیربكه‌نه‌وه كه ئیسلام هێناویه‌تی، كه جیاوازی ناكات له نێوان هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا و فه‌زڵی عه‌ره‌ب و هیچ ڕه‌گه‌زێك نادات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زێكی تردا (وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِڵا رَحْمَه‌ً لِلْعَاڵمِینَ) (الأنبیا‌ء:107) هه‌رگه‌لێك بتوانێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌دا دونیا بینی بكات، هزرو ئایدیاكانی باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی تردا، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و كه‌مه‌ئاینه‌كانه‌و ئه‌وان قازانج ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته مه‌ترسیان نابێت له‌به‌ر ئاین و نه‌ژاد سته‌میان لێ بكرێت و مافه‌كانیان پێشێل بكرێت، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی به هۆشیاری ده‌كرێت و به‌شێكی تریشی به ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت ـ بۆیه نه‌بوونی چه‌قی بیركردنه‌وه له ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا دوو ته‌وژمی زۆر توندی وه‌به‌رهێناوه، له لایه‌ك ته‌وژمێكی عه‌ره‌بی شۆڤێنی توندڕه‌و، له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌وژمێكی ئیسلامی توندڕه‌و، كه له‌به‌ر ململانێی ناوخۆ وه‌كو گه‌لانی تورك و فارس نایان په‌رژێته سه‌ر بیرۆكه‌ی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له‌ناوخۆی خۆیاندا.
2ـ به ئامانج گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك بكرێته ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی فیكر، خه‌ڵكی به‌گشتی جگه له نوخبه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی هزرو بیركردنه‌وه‌وه ڕاستییه‌كان وه‌رناگرن، به‌ڵكو ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌ئامانج گه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیانه‌وه، ڕاستی بیر‌و بۆچونه‌كان بزانن، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی پێغه‌مبه‌ره‌كان بكه‌ین، یوسف پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه ئابووریه‌كانه‌وه ئه‌ركی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌جێهێنا، هه‌ر‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) تا له مه‌دینه ئاسایشی دروست نه‌كردو گوزه‌رانی خه‌ڵكی باش نه‌كردو قه‌واره‌یه‌كی دروست نه‌كرد، سوره‌تی سه‌ركه‌وتن (النصر) نه‌هاته خواره‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕه‌وت و بزافه ئیسلامییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌گشتی بكه‌ین، هیچ كامێكیان وه‌كو لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی وڵاتانی توركیا‌و مه‌غریب سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له‌و دوو وڵاته‌دا بایه‌خیان به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك داوه‌و مه‌به‌ست و ئامانجه شه‌رعیه‌كانیان ته‌حقیق كردوه، خۆیان له‌ململانێی ڕواڵه‌تی پاراستوه، بۆیه له‌و وڵاتێكی وه‌كو توركیادا ئه‌و ڕه‌وت و لایه‌نه ئیسلامییانه‌ی به‌ڕه‌سمی خۆیان ته‌رخان كردبوو بۆ بانگه‌وازكردن بۆ پره‌نسیپه ئیسلامییه‌كان و شه‌ڕی ئایدۆلۆژیایان به‌بێ پڕۆژه‌و خزمه‌تكردن، له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیان ده‌كرد، به‌ره‌و‌دواوه گه‌ڕانه‌وه، به‌رانبه‌ره‌كانیشیان زیاتر به‌هێزبوون، به‌ڵام دوای گۆڕینی میكانیزمه‌كانی كاری ئیسلامی له‌لایه‌ن ڕه‌وتێكی تری ئیسلامییه‌وه، ئێستا كاری ئیسلامی له‌و وڵاته زۆر له‌پێشكه‌وتن دایه و گه‌یشتون به ده‌سه‌ڵات، هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه.
3ـ چاولێكردن (التقلید) و چه‌قبه‌ستوی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی چۆنیه‌تی حوكمڕانی مێژووی ئیسلامی، پێویسته بۆسیاسه‌تكردن و چۆنیه‌تی وڵات به‌ڕێوه‌بردن بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رموده كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و جێنیشینه سه‌ر ڕاست و سه‌ركه‌وتوه‌كانی، چونكه ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه له‌ڕاستی ده‌وڵه‌تداری له ئیسلامدا تێده‌گه‌ین و به ئێش‌و ئازاره‌كانی گه‌لان ئاشنا ده‌بین و خۆمان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ین به مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی شه‌ریعه‌ته‌وه، به‌ڵام كتێبه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعی وه‌كو: (الاحكام السلطانیه) ئیمامی ماوه‌ردی و ئه‌بو یه‌علا (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوی مسوڵمانانه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به فیكری سیاسی مسوڵمانان كردوه، به‌ڵام له چۆنیه‌تی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌نزیرو شه‌رعیه‌تدانه به چۆنیه‌تی حوكمڕانی سه‌رده‌می ئومه‌ویه‌كان و عه‌باسیه‌كان، كه بریتی بووه له حوكمڕانی میراتی و كوده‌تاكردن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خاوه‌ن بڕیاری ڕاسته‌قینه كه جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكه (ته‌ماشای: الاحكام السلطانیه، الامام الماوردی،ص:30 بكه) شاره‌زایانی فیكری سیاسی له‌وكاته‌دا له‌باتی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتی له ڕوانگه‌ی قورئان و چۆنیه‌تی حوكمڕانی پێغه‌مبه‌رو خه‌لیفه ڕاشیده‌كان بكه‌ن به پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگانی حوكمڕانی سه‌رده‌می خۆیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ته‌نزیریان بۆ ئه‌و واقیعه‌ی خۆیان كردوه، كه ده‌سه‌ڵاتی میراتی و كوده‌تاكردن بووه، كه ئه‌مه‌ش فه‌توای ناچاری و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ واقیعدا، نه‌ك پشتبه‌ستن بووبێت به پره‌نسیپه ئیسلامییه‌كان.
4ـ ترسان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو میكانیزم و بیرۆكه‌یه‌كی تازه‌دا، لێكجودا نه‌كردنه‌وه‌ی میكانیزم و ئایدۆلۆژیا له‌یه‌كتر، گه‌ڕان به‌دوای ده‌قی شه‌رعی و به‌ڵگه‌ی مێژوویدا، بۆ بابه‌ته‌كانی وه‌كو ئیداری و سیاسی و وڵات به‌ڕێوه‌بردن، كه له فیكری ئیسلامی‌دا ئه‌م بابه‌تانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و وڵات تیایدا ڕه‌چاوده‌كرێت، نه‌ك وه‌كو عه‌قیده‌و خواپه‌رستی تیایدا ڕێگه له‌ئیجتیهاد گیرابێت، كه ئه‌م دیارده‌یه‌ش له مێژووی ئیسلامی‌دا شتێكی تازه نییه، شافیعی مه‌زهه‌بێك فه‌توا ده‌دات ( لا سیاسة إلا ما وافق الشرع) ئیبنوعه‌قیلی حه‌نبه‌لیش كه له (513)دا كۆچی دوایی كردوه ڕاڤه‌یه‌كی جوان بۆ وته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه نه‌بێت كه‌وا شه‌رع وتویه‌تی ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت: “لا سیاسه إلا ما نطق به الشرع: فغلط” (الطرق الحكمیه، ابن القیم الجوزی، ص: 13 )
زۆربه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌وده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن و له بواری ئیداره‌و سیاسه‌ت و حوكمڕانیدا حه‌رام و حه‌ڵاڵیان لێ تێكه‌ڵ بووه، له ململانێی سه‌رده‌میانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كانیاندا كۆڵه‌وارن و ناتوانن وه‌كو پێویست هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان كه‌مه‌ندكێش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردوه زۆربه‌ی كات له هاوكێشه‌كاندا له‌دواوه‌ی خه‌ڵكانی تره‌وه‌بن، زۆربه‌ی كاته‌كانیان گفتوگۆكردن بێت له‌سه‌ر شه‌رعی و بێشه‌رعی كۆمه‌ڵێك میكانیزمی حوكمڕانی و بابه‌تی لاوه‌كی، كه ئه‌و خۆخه‌ریككردنانه هیچ خزمه‌تێك به پڕۆژه‌ی كاری ئیسلامی ناكات.
5ـ دیاری نه‌كردنی ئه‌وله‌ویه‌ت و خاڵی گۆڕانكاری، لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست پۆلێنی ئه‌و بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریانه بكه‌ن كه له‌ڕوی شه‌رعییه‌وه تێبینیان له‌سه‌ره، له‌باتی ئه‌وه‌ی ئاسته باڵاكان قسه‌یان له‌باره‌وه بكه‌ن، بسپێردرێن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌جۆرێك ئه‌و بابه‌تانه‌ی به ده‌سه‌ڵات گۆڕانكاریان تێدا ده‌كرێت، له‌پڕۆژه‌یه‌كدا گه‌ڵاڵه بكرێن و له په‌رله‌مان بكرێت به یاسا تا حكومه‌ت كاری پێویستی بۆ بكات، یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه هه‌یه سه‌ركردایه‌تی و ئاسته‌باڵاكان جێی بهێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان قسه‌ی پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن، یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویسته خه‌ڵكی له‌سه‌ر هوشیار بكرێنه‌وه بسپێردرێن به ڕاگه‌یاندنكاره‌كان ئه‌وان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته كێشه‌ی خه‌ڵك بكرێت به چه‌قی داوا‌و پڕۆژه‌كان و په‌له نه‌كه‌ن له‌و بابه‌ت و مه‌سه‌لانه‌ی ته‌نها داواكاری لایه‌نه ئیسلامییه‌كان خۆیانه‌و نه‌بووه به‌ڕای جه‌ماوه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆلێنكردنه بكرێت، جگه له‌وه‌ی سه‌رئێشه‌و مقۆمقۆ له كۆڵ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش لایه‌نه عه‌لمانی و خه‌ڵكه گشتییه‌كه‌ش به‌هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داوا‌و پێشنیاره‌كانیاندا ناكه‌ن، ئه‌وكاته سه‌ركردایه‌تی و ئاسته باڵاكان له‌جیاتی خۆخه‌ریككردن به بابه‌تی خیلافی و لاوه‌كیه‌وه، ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به به‌ده‌ستهێنانی خاڵی جه‌وهه‌ری و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌و پلانه به‌رجه‌سته‌كان.