ئیسلامیيه‌تى مه‌عریفه یان مه‌عریفه‌ى ئیسلامى؟

كۆسرەت ساڵح
پرۆژه‌ى ئیسلاميیه‌تى مه‌عریفه بریتییه له پرۆژه‌یه‌كى هزریى ژیارى، له‌لایه‌ن په‌یمانگاى جیهانى هزرى ئیسلامى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، له هه‌ردوو فۆرمى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه و ته‌كامولى مه‌عریفى خۆى ده‌نوێنێت، یه‌كه‌میان زیاتر لایه‌نى وێناندن و تیۆرى ده‌گرێته‌وه و دووه‌میان تایبه‌ته به‌لایه‌نى كردارى و پراكتیكیه‌وه.
ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پرۆژه‌یه بریتیه له هه‌ستاندنه‌وه‌ى ژیارستانى ئیسلامى و ئاواكردنه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها هێنانه‌پێشه‌وه‌ى وڵاتانى جیهانى سێیه‌م بۆ ئاستى وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، به هزر و دید و بیر‌و بۆچوون و جیهانبینیه‌كى نوێ، كه كۆكه‌ره‌وه‌ى زانست، ئاین، به‌هاباڵاكان، ژینگه دۆستى و مرۆڤ دۆستى بێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌نها بۆ جیهانى ئیسلامى و جیهانى سێیه‌م ئاماده‌نه‌كراوه، هه‌روه‌ك به‌ته‌نها موسوڵمانان ناكاته ئامانج، به‌ڵكو چاكسازى له هزرى تێكرایی مرۆڤایه‌تى و سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیان ئامانجیه‌تى.
له‌دیدى بیرمه‌ند و رابه‌رانى ئه‌م پرۆژه‌یه، تێكرایی قه‌یرانه‌كانى وڵاته ئیسلامیه‌كان لێكه‌وته‌ى قه‌یرانى هزریین، تاوه‌كو قه‌یرانى هزریش چاره نه‌كرێت، هیچ ئاسۆیه‌ك له ئارادا نیه بۆ چاره‌كردنى قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانى لایه‌نه‌كانى تر، وه‌ك قه‌یرانى په‌روه‌رده، ئابورى، ژینگه‌یی، ته‌ندروستى…هیتد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنى په‌یمانگا (1981ز) تاوه‌كو ئه‌مرۆ، كۆمه‌ڵێك پرسیار و تێبینى له‌سه‌ر كۆى پرۆژه‌كه و به‌شێك له‌تێزه هزریه‌كانى له ئارادایه. به‌شێك له‌و پرسیار و تێبینیانه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ چه‌مكه‌كان، به‌شێكیش بۆ پێكهاته و ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كان.
چه‌مكه‌كان به‌هۆى نوێیه‌وه جۆرێك له‌ناروونى له‌لاى بیسه‌ر یان خوێنه‌ر، كۆمه‌ڵێك گریمانه و پرسیار دروست ده‌كه‌ن. یه‌كێك له‌م چه‌مكانه‌ى بیرى خوێنه‌ر سه‌رقاڵ ده‌كات و خه‌یاڵدانى ده‌وروژێنێت، برییتیه له چه‌مكى (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه).
هه‌ر له سه‌ره‌تایی بینینى چه‌مكێكى له‌م چه‌شنه، كۆمه‌ڵێك پرسیارى جه‌وهه‌رى له هزرى خوێنه‌ر ئاماده‌ده‌بن، له‌مانه: ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه یان مه‌عریفه‌ى ئیسلامى؟، بۆچى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌یه و بۆچى مه‌عریفه‌ى ئیسلامى نیه؟. كاتێك ده‌وترێت پرۆژه‌ى په‌یمانگا پرۆژه‌یه‌كى نوێیه، ئایا جیاوازى هه‌یه له گه‌ل مه‌عریفه‌ى ئیسلامى یاخود نا؟ ئاخر مه‌عریفه‌ى ئیسلامى هه‌ر له‌چاخه‌كانى سه‌ره‌تایی ئیسلامیه‌وه تێزێكى وروژێندراوه و هه‌زاران زانا و دانا سه‌رقاڵی شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ت و تێزه هزریه‌كانى بوون.
له‌م بابه‌ته به كورتى هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م پرسیارانه شیكاربكه‌ین. هه‌روه‌ها جیاوازى و خاڵى به‌یه‌ك گه‌یشتنى نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه روونبكه‌ینه‌وه.
چه‌مكى زانیارى (مه‌عریفه) به‌كۆمه‌ڵێك پێناسه شیكراوه‌ته‌وه، ده‌كرێت به‌پوختى بوترێت، مه‌عریفه به‌و باره ده‌روونیه ده‌وترێت كه مرۆڤ له ده‌ره‌نجامى هه‌ست و په‌یبردنه‌وه پێى ده‌گات، سه‌باره‌ت به پرس و دیارده‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌سته‌مه خودى ئه‌و په‌یبردن و باره ده‌روونیه وه‌ك خۆى له‌رێگه‌ى نوسین، وشه و ده‌سته‌واژه روونبكرێته‌وه(1).
بیرمه‌ندان سه‌باره‌ت به كرۆكى مه‌عریفه و په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ زانست ناكۆكن. به‌شێكیان زانست و زانیارى (العلم والمعرفة) به‌هاوواتا هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌شێكى تریش بۆچوونیان وایه له‌یه‌كجیان، هه‌ندێ زاناش، فه‌خره‌دینى رازى به‌نموونه، پێیان وایه، هه‌ر له بنچینه‌وه زانست و زانیارى پێناسه ناكرێن، چونكه بارێكى ده‌روونیه و لێكه‌وته‌ى په‌یبردن و هه‌سته و وشه ناتوانێت بۆچوونى له‌باره‌وه بكات. (2).
مه‌عریفه جیا له پێناسه، هه‌ڵگرى سروشت و بوار و سه‌رچاوه و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیه نامانه‌وێت لێره باسیان لێوه‌بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به مه‌عریفه‌ى ئیسلامى ده‌كرێت بوترێت كۆى دید و بۆچوونى تاكى موسوڵمان به‌رامبه‌ر به بوون، جیهان و گه‌ردوون، ژیان و مرۆڤ، چاره‌نووس و سه‌ره‌نجامى كۆى ئه‌م پرسانه له‌خۆ ده‌گرێت. به‌واتایه‌كى تر، مه‌عریفه‌ى ئیسلامى بریتیه له تێروانینى گشتى ئیسلام بۆ ئه‌م پرسانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران. هه‌رچى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌یه كۆمه‌ڵێك پێناسه‌ى جۆراجۆرى بۆ كراون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خودى چه‌مكه‌كه‌ش جیاوازى بیروبۆچوون هه‌یه، زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى بیرمه‌ندانى په‌یمانگا چه‌مكى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه به‌كارده‌هێنن، كه به‌عه‌ره‌بیكه‌ى (إسلامیة المعرفة) یان (أسلمة المعرفة) و به‌ئینگلیزیش…Islamization of knowledge به‌كاردێت. له‌هه‌مان كات به‌شێكى تر، وشه‌ى مرۆیی بۆ ئه‌م چه‌مكه زیاد ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى روونتر ببێته‌وه و دیدڵێلى تێدا به‌دینه‌كرێت، بۆ نمونه كه‌مال حه‌سه‌ن، كه ماوه‌یه‌كى زۆر جێگرى سه‌رۆكى زانكۆى ئیسلامى جیهانى-مالیزیا بووه و بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ له‌نێوان (1998-2003) سه‌رۆكى زانكۆ بووه و ئێستا سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌ى زانكۆى ئیسلامیه، پێى وایه:
به‌كارهێنانى چه‌مكى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌ى مرۆیی (أسلمة المعرفة الإنسانیة Islamization of Human knowledge ) گونجاوتره له به‌كارهێنانى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه، هۆكارى زیادكردنى وشه‌ى مرۆیی بۆ چه‌مكه‌كه لاى ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه ته‌نیا به‌كارهێنانى چه‌مكى (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه) ناروونى دروست ده‌كات، سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ى كه‌سانێكى زۆر، تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئاشنایه‌تى هزرێكى له‌م چه‌شنه نین و یه‌كه‌م جاره ده‌یبیستن، له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌ى ئیسلامى تێكهه‌ڵى ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كى تر ئامانجى پرۆژه‌كه كۆى مرۆڤایه‌تیه نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا موسوڵمانان، بۆیه پێویسته بۆ نه‌هێشتنى ناروونی، رێگریكردن له خراپ تێگه‌یشتن و تێكهه‌ڵنه‌كردنى له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانى تر، چه‌مكى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه‌ى مرۆیی به‌كاربێت(3).
سه‌باره‌ت به پێناسه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه، عیماده‌ددین خه‌لیل به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى ده‌كات: (ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه بریتیه له موماره‌سه‌كردنى چالاكیه مه‌عریفیه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌كانى ئاشكراكردن و كۆكردنه‌وه و تێكهه‌ڵكێش و لێكدان و به‌یه‌كبه‌ستن و بڵاوكردنه‌وه‌یان، له گۆشه‌نیگا و دیدگای ئیسلامى بۆ گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ)(4).
بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌م پێناسه‌ى سه‌ره‌وه بۆ چه‌مكه‌كه، پرۆژه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه ته‌نها چالاكیه مه‌عریفیه‌كان ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌ش خه‌لیل ده‌یه‌وێت كۆى ئه‌و چالاكیه زانستیه رووتانه (العلوم المجردة) له پرۆسه‌كه بخاته ده‌ره‌وه كه له‌بازنه‌ى زانستى رووت خول ده‌ده‌ن، وه‌ك چالاكی و هاوكێشه فیزیای و كیمیای و زه‌ویناسى و بیركاریه‌كان، چونكه ئه‌م جۆره زانستانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك رێسا بیناكراون كه دوور و نزیك له‌لایه‌نى وێناندن و تیۆریه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نه رۆحى و ئاینیه‌كانه‌وه نیه، ئه‌گه‌رچى له‌رووى كردار و كارپێكردنه‌وه، پێویسته ره‌چاوى بنه‌ما ئاینیه‌كان، به‌ها باڵاكان، مرۆڤدۆستى و ژینگه‌دۆستى بكرێـت(5).
كه‌واته ده‌كرێت بوترێت، ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه كارده‌كات بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى كۆى مه‌عریفه مرۆییه‌كان له‌ژێر هه‌ژموون و چوارچێوه‌ى جیهانبینى ئیسلامى بۆ كۆی تێزه‌كانى تایبه‌ت به گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئاراسته‌كردنى تێكرای زانسته‌كان بۆ كاراكردنیان له‌ژێر ره‌چاوكردنى بنه‌ما ئیسلامیه‌كان و رێنمایه‌كانى ئاینى ئیسلام و به‌ها قورئانیه‌كان.
به‌مپێیه، مه‌عریفه‌ى ئیسلامى و ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه په‌یوه‌ندیه‌كى توندوتۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام دووشتى له‌یه‌ك جیان، له‌هه‌مان كات كۆمه‌ڵێك خاڵى هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌عریفه‌ى ئیسلامى به‌كۆى دیدگای قورئانى و ئیسلامى ده‌گوترێت بۆ پرسه‌كانى تایبه‌ت به گه‌ردوون و ژیان و مرۆڤ و چاره‌نوس، كه له زانستى كه‌لام و ئسولدا به وه‌ڵامى پرسیاره گشتیه‌كان یان گه‌وره‌كان (الأسئلة الكلیة) ناسێنراون. له‌كاتێكدا ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه كار بۆ دارشتنه‌وه‌ى پێكهاته‌ى زانست و زانیاریه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فۆرم و شێوازێكى قورئانیانه دووباره دایانبرێژێته‌وه، كه له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌و زانست و زانیاریانه له ژینگه‌یه‌كى نائیسلامى، له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌كى دوور له دین وێناكراون وه‌ك كۆمه‌ڵناسى و ده‌رووناسى….هتد.
له‌لایه‌كى تر، مه‌عریفه‌ى ئیسلامى هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا كار بۆ چه‌سپاندنى جیهانبینى ئیسلامى بۆ تاكه‌كان ده‌كات، له‌كاتێك ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌ناعه‌ته هه‌ڵه‌كان ده‌كات، ئیسلامى بن یان نائیسلامى، سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ پرسه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى بیناكردنى جیهانبینیه‌كى دروست، پاڵپشت به سه‌رچاوه‌كانى مه‌عریفه و زانستى هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توراس و كه‌له‌پوورى مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و كه‌له‌پوورى ئیسلامى به‌تایبه‌تى.
خالێكى تر، مه‌عریفه‌ى ئیسلامى تاكى موسوڵمان ده‌كاته ئامانج، به‌پێچه‌وانه‌ى ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه، كه كار بۆ پێشكه‌شكردنى مه‌عریفه‌یه‌كى دروست بۆ تێكرایی مرۆڤایه‌تى ده‌كات، هه‌وڵ ده‌دات كێشه مه‌عریفیه‌كانى جیهان شیكاربكات و به‌دیلێكى دروست پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها، مه‌عریفه‌ى ئیسلامى زیاتر لایه‌نى رۆحانیات و وێناندن ده‌گرێته‌وه، له‌كاتێك ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه پرسه‌كانى تایبه‌ت به دیارده گه‌ردوونى، ده‌روونى، كۆمه‌ڵایه‌تى شیكار ده‌كات و هه‌وڵده‌دات له‌هه‌مبه‌ر ئاستى خواسته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا بێت و داخوزایه‌كانى جێبه‌جێبكات.
به‌مپێیه‌ش بۆمان روونده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌ى مه‌عریفه‌ى ئیسلامى له‌رووى مێژوویه‌وه ریشه‌یه‌كى دوور و درێژى له توراسى ئیسلامى هه‌یه، به‌ڵام له ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه جیایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ئه‌م دوو چه‌مكه وه‌ك هاومانا سه‌یربكرێن، چونكه مه‌عریفه‌ى ئیسلامى خاوه‌نى توراسێكى كه‌ڵه‌كه‌بوو و نارێكخراوه و كۆی به‌رهه‌مى زانایانى بواره جیاجیاكان و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان له‌خۆده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئیسلامیه‌تى مه‌عریفه پرۆژه‌یه‌كى سه‌رده‌میه و له حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو هه‌وڵى گه‌ڵاڵه‌كردنى دراوه و له‌پێناو جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونى په‌یامه‌كانى له‌ساڵى 1981 په‌یمانگاى جیهانى هزرى ئیسلامى له ڤێرجینیا (ئه‌مریكا) بۆ دامه‌زرێنراوه، دواتر له ساڵى 1983 زانكۆى ئیسلامى جیهانى مالیزیا بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى پڕۆژه‌كه دامه‌زرێنراوه و له‌ساڵى 1989 بۆ 1998 عبدالحمید ئه‌بو سولێمان وه‌ك نوێنه‌رى فه‌ڕمى په‌یمانگا، له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى مالیزیا، وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆكه ده‌ستبه‌كاربووه، له‌ساڵى 1998 تاوه‌كو ئێستا ئه‌بو سلێمان راسته‌وخۆ ئه‌ركى به‌دواداچوونى چۆنیه‌تى به‌رجه‌سته‌كردنى پرۆژه‌كه‌ى له‌لایه‌ن زانكۆى ئیسلامیه‌وه له ئه‌ستۆ گرتووه(6).
سه‌رچاوه‌كان:
1- د.عبدالله بن محمد القرني، المعرفة في الإسلام مصادرها ومجالاتها، ط2، 2008، ص18
2- فخرالدین الرازي، المباحث المشرقیة، تحقیق: محمد المستعصم بالله البغدادی، دار الكتاب العربی، ط1، 1990م، ج1، ص453.
3- Mohammad Kamal Hassan, IIUM policies and guidelines on Islamization, 2013, p.23.
4- عمادالدین خلیل، مدخل إلى إسلامیة المعرفة، دمشق- بیروت: دار ابن كثیر، 2006م، ص9.
5- هه‌مان سه‌رچاوه، ص21.
6- عبدالحمید أبو سلیمان، إسلامیة الجامعة وتفعیل التعلیم العالی بین النظریة والتطبیق، مجلة إسلامیة المعرفة، العدد27، 2001م.