قه‌یرانی ئه‌قڵی موسوڵمان

بەشی یەكەم
ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئوممه‌تی ئیسلامیی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه قه‌یرانی ئه‌قیده و بیروباوه‌ڕ نییه، به‌ڵكو قه‌یرانی فیكره، و كێشه‌ش له‌وه‌دایه كه فیكر و ئه‌قیده تێكه‌ڵكراوه، چونكه ئه‌قیده پیرۆزه و فیكر پیرۆز نییه، تێكهڵكردنیشیان دید و تێڕوانینێكی ناڕۆشن دروستده‌كات.
جه‌نگی ئێستا و داهاتوومان جه‌نگی رزگاركردنی ئه‌قڵه زیاتر له‌وه‌ی جه‌نگی رزگاركردنی خاك بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ویستت ئوممه‌تێك داگیربكه‌یت، ئه‌وه فیكری داگیر بكه و عه‌زیمه‌تی تێك بشكێنه، دوای ئه‌وه خاك و خێر و بێره‌كه‌ی هه‌ر خۆی و به‌ئاسانیی دێته به‌رده‌ستت. به‌ڕاستیی ئه‌م جه‌نگه (جه‌نگی رزگاركردنی فیكر) كارێكی سه‌خته، چونكه داگیركرانی خاك روون و دیاره و به‌ئاسانیی ده‌بینرێت و ته‌ماشاده‌كرێت، به‌ڵام داگیركرانی فیكر و ئه‌قڵ به كه‌سێك د‌رك ناكرێت كه ئه‌قڵێكی ده‌رده‌دار و بیماری هه‌بێت. ئه‌م مانا و تێگه‌یشتنانه‌یه كه (دكتۆر عه‌بدولحه‌مید ئه‌بو سوله‌یمان) له كتێبه بهپێزهكهیدا (قه‌یرانی ئه‌قڵی موسوڵمان)، كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه بكرێته پرۆژه‌ی سه‌رده‌م، جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه. ئه‌م كتێبه له بنچینه‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و وتار ده‌گرێته‌خۆی كه نوسه‌ر (دكتۆر عه‌بدولحه‌مید) به‌درێژایی ده‌یان ساڵ ئاماده‌یكردووه، و تیایدا نوسه‌ر هه‌وڵده‌دات له دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ده‌ردی ئوممه‌ت و دیاریكردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا رۆبچێت: ئه‌ویش ده‌ردی ونبوون و زایه‌بوونی ژیاریی (التیه الحضاری)ـه كه ئوممه‌ت له كاتی شه‌هیدكردنی هه‌ردوو خه‌لیفه (عوسمانی كوڕی عه‌ففان و عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب- خوا لێیان رازیی بێت) تاوه‌كو رۆژگاری ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی.
ئینجا نوسه‌ر چه‌مكی (ره‌سانایه‌تی ئیسلامیی هاوچه‌رخ) ده‌خاته‌ڕوو، و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مه ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ره و كۆی ده‌ستپێكه‌كانی تر بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه پووچه‌ڵ و ره‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌و دهستپێكانهش بریتین له: ده‌ستپێكی چاولێكه‌ریی بێگانه، و ده‌ستپێكی كلاسیكیی مێژوویی، و ده‌ستپێكی ره‌سانه‌یه‌تیی ئیسلامیی.
هه‌رچی ده‌ستپێكی چاولێكه‌ریی بێگانه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو سه‌ده ده‌ستی به‌سه‌ر ویست و تواناكانی چاكسازیی و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی جیهانی ئیسلامییدا گرتبوو، ئه‌مه‌ش له دوو ئه‌زموونی شكستخواردوودا به روونیی دیاره: ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی، و ئه‌زموونی بانكه ئیسلامییه‌كان، ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی له سه‌ده‌ی كۆتایی ته‌مه‌نیدا بریتی‌بوو له لاساییكردنه‌وه و چاولێكردنی رۆژئاوا، و به هه‌مانشێوه بانكه ئیسلامییه‌كانیش چاولێكه‌ریی و لاساییكردنه‌وه بوون به ئومێدی ئه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ راپه‌ڕینی ئوممه‌ت و نه‌شونماكردنی، به‌ڵام ئه‌میش شكستی هێنا چونكه له ده‌ستپێك و گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد كه جیاواز بوو له گۆشه‌نیگا و تێڕوانینی ئیسلام، و له‌گه‌ڵ به‌ها و ئامانج و مه‌به‌ست و ئامرازه‌كانی ئیسلامدا یهكینهدهگرتهوه. چاره‌سه‌ری بێگانه‌ی دزه‌كراو لێره‌دا له چاره‌سه‌رێكی شانۆ ئامێز ده‌چێت كه وای له ئوممه‌ت كردووه ته‌نها رۆڵی ته‌ماشاكه‌ری شانۆیه‌كه‌ی هه‌بێت و هیچ رۆڵ و ره‌نگ و نه‌خشێكی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه نه‌بێت، و ئه‌وه‌شی له‌سه‌ریه‌تی ته‌نها كارلێكێكی سهلبییانهیه له‌گه‌ڵ زنجیره دیمه‌نه‌كانی شانۆیه‌كه، كه ده‌نگه‌ده‌نگ و هاتوهاوار وهوتاف كێشان و جارجاره‌ش جۆرێك له هه‌ڵچوونه.
به‌ڵام چاره‌سه‌ری كلاسیكی مێژوویی ئه‌وه‌یه كه ئوممه‌ت چه‌ندین سه‌ده‌یه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، كه هه‌موو ره‌هه‌ندێكی شوێن و كاتی قه‌واره‌ی ئوممه‌ت و ره‌وڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه، و له‌م چه‌رخ و سه‌رده‌مانه‌ی دواییشدا بهرهوپاشچوون و دواكه‌وتن و بهجێمانێكی به‌رده‌وامی له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ژیانی هاوچه‌رخ و ئه‌و هێزه دوژمنكارییه دڕندانه‌ی دژی ئه‌قڵ و فیكری ئوممه‌تی ئیسلامیین، پێوه‌دیاره. ئه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌و وێنه ماددیه به‌رجه‌سته مێژووییه‌ی له سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تای مێژووی ئیسلامدا زاڵ و باو بووه له ناو كۆمه‌ڵی موسوڵماناندا، له ئێستادا بیهێنێته‌وه گۆڕێ و دووباره‌ی بكاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبداته ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی كه له شوێن و كات و حاڵوباڵدا روویداوه و هیچ ئه‌رزش و ئیعتیبارێكیان بۆ دابنێت.
پێداگریی و سووربوون له‌سه‌ر ئامراز و ده‌روازه و ده‌ستپێكی فیكریی كلاسیكی مێژوویی له پرۆسه‌ی چاكسازییدا نابێت وامان لێبكات كه ته‌سلیمی ببین، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌سلیمی بووین و قهبووڵمانكرد، ئه‌وا ئه‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كانیشی، كه بریتین له دواكه‌وتوویی و لاوازیی و داڕوخان و تێك‌شكان له‌به‌رده‌م داگیركاریی فیكری دزه‌كراو، قه‌بووڵ بكه‌ی.
سه‌باره‌ت به ده‌روازه و ده‌ستپێكی (ره‌سه‌نایه‌تیی ئیسلامیی)ـش، مه‌به‌ست له چه‌مكی (ره‌سه‌نایه‌تیی ئیسلامیی) واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ واقیعی هاوچه‌رخ به ده‌روازه و ده‌ستپێكی خودی ئوممه‌ت كه ئیسلامهتییهكی گشتگیریی هه‌یه، و پاشان تێگه‌یشتنی هه‌موو سیاسه‌ت و بواره پیاده و جێبه‌جێكراوه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامه‌تیی و هه‌ڵهێنجانی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه راست و ره‌وانه‌ی له نێوانیاندا هه‌بووه، به ره‌چاوكردنی هه‌ردوو ره‌هه‌ندی كات و شوێن، تاوه‌كو ببێته بنه‌مای مامه‌ڵه‌كردن كۆی لایه‌نه‌كانی ژیان وكۆمه‌ڵی هاوچه‌رخ، به‌مه‌ش سه‌رله‌نوێ ئوممه‌ت ده‌توانێت ببێته پێشه‌نگ و پێشه‌وای ژین و ژیار، كه ئه‌مه‌ش له سێ لایه‌نی سه‌ره‌كیی بنیاتنراوه: دید و روانینێكی ئیماندارانه‌ی پاڵنه‌ر و هانده‌ر، فیكرێكی مه‌نهه‌جیی كارای سه‌ركه‌وتوو، په‌روه‌رده‌یه‌كی ویژدانیی ئیجابیی ساغ و دروست. هه‌ربۆیه پرۆسه‌ی چاكسازیی به تێروتهواوكردنی هه‌ردوو لایه‌نی ئهقیدهیی و فیكریی نه‌بێت نایه‌ته دی، و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش، له كۆتاییدا، بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی بۆ نێوانی وه‌حی و ئه‌قڵ و پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌یان، واته خستنه‌كاری ئه‌قڵ له په‌یبردن به وه‌حی و بابه‌ته‌كانی، و رێنوێنیكردنی ئه‌قڵ له زانینی مه‌به‌سته هه‌مه‌كییه گه‌ردوونیی و به‌ها ژیانی و ژیارییه‌كانی وه‌حی.
نوسه‌ر تاوتوێی ریشه‌ی مێژوویی قه‌یرانی ئوممه‌تی ئیسلامیی ده‌كات و له دوو ره‌گه‌زی سهرهكییدا ده‌یبینێته‌وه: گۆڕانی بنه‌وانی سیاسیی: عه‌ره‌بی ده‌شته‌كیی و دروستبوونی فیتنه و هه‌ره‌سهێنانی خیلافه‌تی راشیده، و لێكترازان له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی فیكریی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی. و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئێستا ئوممه‌ت پێیگه‌یشتووه به‌رهه‌م و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكترازانه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تیی فیكری و سیاسیی‌دا روویداوه، كه به شه‌هیدكردنی هه‌ردوو خه‌لیفه (عوسمانی كوڕی عه‌ففان و عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب- خوا لێیان رازیی بێت) ده‌ستپێده‌كات وئینجا زاڵبوون و هاتنه‌سه‌ر حوكمی ئومه‌وییه‌كان، و دواتر باڵاده‌ستبوونی عه‌ره‌به ده‌شته‌كییه‌كان به‌سه‌ر هاوه‌ڵانی وه‌ك حوسه‌ین و عه‌بوڵای كوڕی زوبه‌یر و موحه‌ممه‌دی كوڕی زونهفسو زه‌كیه و زه‌یدی كوڕی عه‌لی، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر كۆی ئوممه‌ته‌كانی رۆم و فارس و تورك و هیند و ئه‌وانی تر، كه به‌پێی پێویست له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه له سه‌رچاوه پاك و بێخه‌وشه‌كه‌ی ئیسلام به‌هره‌مه‌ند نه‌بووبوون.
به گۆڕانی بنه‌وانه سیاسییه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی بنه‌وانه‌ی فیكریی له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی، دۆخێك دێته ئاراوه كه تیایدا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی مل به كه‌سانی خاوه‌ن فیكر و پابه‌ندیی ئایینی كهچدهكهن و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی‌یان چۆن بخوازێت ئاوا كار و سیاسه‌ت پیاده ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و ئازار و سزا و ناڕه‌حه‌تییه‌ی كه چوار پێشه‌وا دیاره‌كه‌ی ئیسلام چه‌شتوویانه: بۆ نموونه پێشه‌وا (ئه‌بو حه‌نیفه) له زینداندا گیانی سپارد چونكه ئاماده نه‌بوو له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی پابه‌ند نه‌بوو، ببێته به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زاوه‌ت، و پێشه‌وا (مالیك)ـیش ئه‌وه‌نده‌ی لێیدرا تا ده‌ستێكی له‌كاركه‌وت به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌توایه‌ی كه دابووی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه وتنی (ته‌ڵاق به ناچاریی-ته‌ڵاقخواردن به‌زۆر) نابێته هۆی تهڵاقكهوتن، چونكه ئه‌م فه‌توایه ره‌هه‌ندی سیاسیشی هه‌بوو، پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)ـیش تووشی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و زیندانیی هات به‌هۆی به‌گژاچوونه‌وه و به‌رهه‌ڵستیكردنی پلان وبه‌رنامه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له سه‌رده‌می خه‌لیفه (مه‌ئموون)دا، و هه‌رچیی پێشه‌وا (شافیعی)ـیشه توانیی له‌ده‌ستی سوڵتان له به‌غداوه به‌ره‌و میسر هه‌ڵبێت چونكه سوڵتان ده‌ترسا له‌و فیكره‌ی كه پێشه‌وا (شافیعی) هه‌ڵیگرتبوو. هه‌ربۆیه نوسه‌ر پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه بزاڤی ئیسلامیی به‌ته‌نها پشتبه‌ستن به لایه‌نی ئهقیدهیی سه‌ركه‌وتوو نابێت، و به هه‌مانشێوه عه‌لمانییه‌كانیش به ته‌نیا پابه‌ندبوونیان به لایه‌نی فیكرییه‌وه سه‌رناكه‌ون، و ده‌ڵێت: “گرتنه‌خۆی هه‌ردوو لایه‌نی ئهقیدهیی و فیكریی له كۆتاییدا بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌نیی بۆ نێوانی وه‌حیی و ئه‌قڵ و فیتره‌ت.” واته گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و سیانه پێكه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌و قه‌یرانه‌ی له ئێستادا ئوممه‌تی ئیسلامیی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه قه‌یرانی ئه‌قیده و بیروباوه‌ڕ نییه، به‌ڵكو قه‌یرانی فیكره و كێشه‌ش له‌وه‌دایه كه فیكر و ئه‌قیده تێكه‌ڵكراوه، چونكه ئه‌قیده پیرۆزه و فیكر پیرۆز نییه و تێكهڵكردنیشیان و مامه‌ڵه لهگهڵكردنیان وه‌ك یه‌ك شت دیدێكی ناڕۆشن دروستده‌كات، به‌ڵكو نووسه‌ر وایده‌بینێت كه ئه‌وه شوێنی ده‌رد و نه‌خۆشییه‌كه‌یه، چونكه موسوڵمان وایلێهاتووه كه ده‌سته‌وسان بێت له پیاده‌كردنی تێڕوانین و لێووردبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌دا و به ده‌ست دوو جۆر له تیرۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، كه به بۆچوونی نوسه‌ر ئه‌و دوو جۆره تیرۆره بریتین له: “تیرۆری ماددیی، كه كۆی میكانیزمه‌كانی ئه‌و تیرۆره له ده‌ستی سه‌ركرده سیاسییه‌كاندایه و ئه‌وان، به چاوپۆشین له‌وه‌ی كه چیی نیاز و مه‌به‌ستێكیان هه‌یه، ته‌حه‌كومی پێوه‌ده‌كه‌ن و جۆری دووه‌میش لای سه‌ركرده و پێشه‌وایانی فیكره كه میكانیزمه‌كانی تیرۆری ده‌روونیان له ده‌ستدایه.”
پاشان به دوور‌و درێژیی و فراوانی باسی ناوه‌رۆك و ناواخنی چه‌مكی (قه‌یرانی ئه‌قڵ) و بواره‌كانی چاكسازییكردن تێیدا ده‌كات و پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه قه‌یرانی ئه‌قڵی موسوڵمان قه‌یرانی فیكره نه‌ك ئه‌قیده. دواتر ده‌پرسێت بۆچی ناموسوڵمانان رقیان له موسوڵمانانه و لێیان تووڕه‌ن؟ له‌به‌ر بنه‌مای خوابهیهكگرتنه (مبدأ التوحید)؟ یان بڕوابوون به خوا و حه‌ق و دادپه‌روه‌رییه؟ یان ویستی خێر و چاكه و دادپه‌روه‌رییه؟ یاخود بنه‌مای شورا و بنه‌مای برایه‌تیی و به‌هاكانی رێز و دامه‌زراوییه (الكرامه والاستقامه)؟ یان به‌گژاچوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و خراپه‌كاریی و سته‌مكارییه؟ یا به‌پێویست زانینی راستگۆیی و ئه‌مینی و چاكه‌كاریی و دڵسۆزیی و پابه‌ندیی له كاردا و گه‌یاندنی په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تییه؟ و شتی تریش كه نوسه‌ر پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌مانه ده‌ستپێكی ئیسلامه‌تی و به‌ها و كرۆك و ناواخنی ئیسلام و ئیسلامهتین، و له‌مانه بترازێت نه‌زانیی و لێتێكهڵبوون و شتی پووچ و بێبنهماو ئه‌فسانه‌یه. ئینجا ئاماژه‌یه‌كی خێرا ده‌دات به‌و ئایه‌ته پیرۆز و به‌پێزانه‌ی قورئان و ئه‌و كتێب و سه‌رچاوه گرنگ و سه‌ره‌كیی، و وشه و وته تێر و ته‌واوانه‌ی په‌یامی ئیسلام كه هه‌م پێداگریی له‌سه‌ر به‌هاو مه‌به‌سته‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن، هه‌م به مه‌نهه‌جێكی رێك و راست رێ له سه‌رلێشێوان و خراپ تێگه‌یشتنی مانا و مه‌به‌سته‌كان ده‌گرن. پاشان دێته سه‌ر باسی به‌ها گرنگ و باڵا وبنچینهییهكانی ئیسلام كه له قورئاندا هاتووه، وه‌ك: خوابهیهكگرتن له په‌روه‌ردگارێتی و په‌رستندا، و یه‌ك ئامانجی و یه‌ك مه‌به‌ستیی له بوونی مرۆڤ و له به‌رپرسیارێتییه ویژدانییهكهی، و دادپه‌روه‌ریی و چاكسازی، و خراپه‌كاریی و سته‌م و زێده‌ڕۆیی نه‌كردن، و راستگۆیی و ئه‌مینی و چاكه‌كاریی، و به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه و ئاوه‌دانكردنه‌وه، و نیاز و مه‌به‌ستی خێر. پاشان دێته سه‌ر باسی ئه‌و سوننه‌ت و یاسا‌و رێسایانه‌ی كه پیاده‌كه‌ری قورئانن و پشتوپهنایشینی، وه‌ك: مه‌به‌ست و ویژدان و شوێنگه‌ی به‌هاو به‌رپرسیارێتیی مرۆیی، و نه‌رمونیانی و به‌زه‌یی بهیهكترداهاتنهوهو رهوشتجوانیی، و دادپه‌روه‌ریی و تێكۆشان و رێكوپێكیی له كاردا. دوایی به دوور ودرێژیی دێته‌سه‌ر جیاكارییكردن له نێوان قه‌زیه و بابه‌تی فیكر و ئامرازه‌كان، هه‌روه‌ها جیاكارییش ده‌كات له نێوان به‌هاكان و مه‌به‌سته‌كان و سه‌رله‌نوێ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه قه‌یرانی ئوممه‌ت قه‌یرانی فیكره نه‌ك قه‌یرانی ئه‌قیده، و قه‌یرانی مه‌نهه‌جه نه‌ك قه‌یرانی ناوه‌رۆك، و قه‌یرانی ئامرازه نه‌ك مه‌به‌ست.