ئیبن ڕوشدی ئه‌نده‌لوسی و كاریگه‌ری له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆشنگه‌ری وعه‌قڵانیه‌ت له فیكری ئه‌وروپا….
مهدی حمه‌سعید محمد
ماسته‌ر له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی
ئیبن روشدی ئه‌نده‌لوسی (520 هـ- 595 هـ) فه‌یله‌سوف و پزیشك و فقیه و فه‌له‌كناس و فیزیائی، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفانی ئیسلامی‌و پاڵپشتی فه‌لسه‌فه بووه وه قازی شاری ئیشبیلییه بووه ، كه ئێستا هاوتای وه‌زیری داد و شێخی ئه‌زهه‌ره پێكه‌وه(1)، وه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه شه‌رحی كتێبه‌كانی ئهرستۆو ئه‌فلاتۆنی كردووه ڕاو سه‌رنجی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر بۆچوونی فه‌یله‌سوفه‌كانی پێش خۆی وه‌ك بۆچونوكانی ئیبن سینا و فارابی نهزهرییهكانی ئه‌فلاطون و ئه‌رستۆ، له سه‌ره‌تای مناڵییه‌وه هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كردووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كتێبی (الموگأ)ی ئیبن مالك(2)، وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی مالك زۆربه‌ی بۆچوونه فیقهییهكانی خۆی به‌رجه‌سته كردووه.
مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی هیچ فه‌یله‌سوفێكی به ئه‌ندازه‌ی ئیبن ڕوشد تۆمار نه‌كردووه، كه خاوه‌ن پێگه‌و ناوبانگی تایبه‌تی خۆی بێت، كه زۆرێك له بیرمه‌ندانی رۆژئاوای كه‌مه‌ند كێش كردووه له‌وه‌ی تێزه‌كانی جیگه‌ی توێژینه‌وه‌و قسه له‌سه‌ركردن بێت(3)
ئیبن روشد زیاتر لایه‌نی دیرایه‌ت و عه‌قڵگه‌رایی و زاڵه به‌سه‌ریدا وه‌ك له‌وه‌ی ئه‌هلی ریوایه‌ت و نه‌قڵ بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پشكی زۆری له بواری ریوایه‌تدا هه‌یه، وه خاوه‌نی كتێبی ( البیان والتحصیل لما فی المستخرجه من التوجه والتعلیل) كه كتێبێكی به نرخ و به پێزه له مه‌زهه‌بی مالیكی‌دا( 4 )
به بۆچوونی زۆربه‌ی بیرمه‌ندان گه‌شتنی بیر‌و هزری ئیبنو روشد بۆ ناو فیكری خۆر ئاوا له قه‌رنی سیانزهده په‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵدرایه‌وه له مێژووی هزری ئه‌وروپادا ، وه ئاماده كارییه‌كی گه‌ورره‌ی جێهێلا بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له قه‌رنی پانزه‌دا ، كه ئه‌بێته سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ له بواری فیكری له ئه‌وروپادا، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بینین فه‌لسفه‌ی ئیبن و روشد به‌تایبه‌تی ڕۆلێكی گه‌وره ده‌گێڕێت له ده‌ركه‌وتنی ئه‌قڵگه‌رایی و زانستگه‌رایی نوێ له ئه‌و روپادا.
له گرنگترین ئه‌و كارارانهی كه له‌سه‌ر ئیبن ڕوشد له قه‌رنی بیست دا كرابێت به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌و تیّزهی كۆچكردوو پڕۆفیسۆر دكتۆر محمود قاسم كردوویه‌تی به ناونیشانی (تیۆری زانین لای ئیبن ڕوشد و ته‌ئویل كردنی له لایه‌ن تۆماس الاكوینی) كه به شێوازی میتۆدێكی ئه‌كادیمی زانستی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خاته ڕوو كه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی مه‌سیحیی (تۆماس الاكوینی)(622-673هـ) كه شوێنكه‌وتووانی به (دوكتۆری فریشته‌یی) ناوی ده‌به‌ن، كه تیۆره‌كه‌ی له بواری زانستی ئیلاهی هیچ شتێك نی یه جگه له ته‌رجه‌مه‌ی حه‌رفی ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئیبن روشد، كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌پێشوودا خستوویه‌تیه ڕوو( 5 ).
ئه‌م تێزه‌ی د. محمود قاسم نامه‌یه‌كی دكتۆراكه‌یه‌تی كه له‌پاش هه‌شت ساڵ له خوێندن و دیراسه له‌فه‌ره‌نسا، و خۆ پرٍ چه‌ك كردن بهوشارستانیهتهی رۆژئاوا وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتن، له زانكۆی سۆربۆن له ساڵی1945 ریسالهكهی پاش تاوتێكردن له‌زانكۆی ناوبراو به پله‌ی (الشرف اڵاولی) قبوڵ كرا.
ئیبن روشد خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی دانسقه‌و به‌نرخه له بواری فیقه و فه‌لسه‌فه‌و زانستی كه‌لام ، له‌وانه له بواری فیقه دا خاوه‌نی (بدایه المجتهد ونهایه المقتصد)، هه‌ر وه‌ك چۆن له بواری پریشكیدا خاوه‌نی كتێبی (الكلیات)ه كه به‌رده‌وام له ئه‌وروپا ده‌خوێنرێت له گه‌ل دانراوه‌كانی ابن سینا والرازی تاوه‌كو سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی.
سه‌ره‌تای به‌گه‌ڕ خستنی وزه‌و تواناكانی ئیبن وروشد به داواكارییه‌ك له لایه‌ن خه‌لیفه‌وه هه‌ستا به شه‌رح كردن و ساده‌كردنی كتێبه‌كانی له سێ شه‌رح دا، ئه‌وانیش : (مختصر ، ومتوسط ، وموسّع) كه بوون به مه‌رجه‌ع بۆ ئه‌وروپییه‌كان ، كاتێك بۆ زمانی لاتینی وه‌رگێڕدرا.
له بواری فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیشدا دیارترین كاره گرنگه‌كانی له‌م سێ به‌شه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌وانیش:
به‌شی یه‌كه‌م : پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان فه‌لسه‌فه‌و ئاییندا.
به‌وه‌ی كه بڕوای وه‌ها بوو كه عه‌قڵی راست هیچ كات دژایه‌تی وه‌حی ڕاست و دروست ناكات ، وه ساڵی (1178م) كتێبێكی نایاب و به‌پێزی له‌و باره‌یه‌وه دانا به‌ناونیشانی ( فصل المقال، فیما بین الحكمه والشریعه من الاتصال) كه ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌ر چی قه‌باره‌ی بچووكه، به‌ڵام زۆر گه‌وره و به به‌هایه، به شێوه‌ی گشتی تاكه كتێبێكه دانراوه به‌رگری له فه‌لسه‌فه و ئازادی فه‌لسه‌فه بكات.
كتێبه‌كه باسی گرفتی ئه‌ساسی سه‌رده‌می خۆی ده‌كات، ئه‌ویش خوێندنی فه‌لسه‌فه‌یه ئایا واجبه و ئێمه موكهللهفین به خوێندنی؟ یان زیانبه خشه وپێوسته حرام بكرێت؟ یاخود سوونه‌ته؟ ئیبن روشد چاره‌سه‌ری كۆتایی باس ده‌كات به‌وه كه هه‌ر خودی ده‌قه دینییه‌كان بانگهێشتی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن بۆ بیركردنه‌وه له بوونه‌وه‌ر، قورئان زۆر پڕه له‌م بانگ هێشتانه، وه فه‌لسه‌فه‌ش هه‌روه‌ك خاوه‌نی (فصل المقال) باسی ده‌كات هیچ نی یه جگه له خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی به‌ڵگه‌یی بۆ بوونه‌وه‌ر ( 6 )
بابه‌تی گونجاندنی عه‌قل و وه‌حی وه‌ك زانراوه بابه‌تێكی زۆر گرنگه، وه ئیبن روشد به‌رهه‌می باشی پێشكه‌ش كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، وه بۆچوونی ره‌خنه‌گرانه‌ی به زانایانی ئه‌هلی كه‌لام له‌م كتێبه‌یدا بهڵگهیهیكی به‌هێزه له‌سه‌ر بڕوای ته‌واوی به فه‌لسه‌فه، وه هجومێكیشه بۆ هێرش به‌رانی فه‌لسه‌فه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه زانایانی ئه‌هلی كه‌لام له ئه‌شاعیره كه كاریگه‌رن به ئیمام غه‌زالی( 7 ).
له گرنگترین خزمه‌تێك وه‌ك به‌رگری كردن له فه‌لسه‌فه كردبێتی دانانی كتێبی وه‌ك (تهافت التهافت) كه وه‌ك به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی كتێبی ئیمامی غه‌زالی (تهافت الفلاسفة) نوسیویه‌تی، وه كتێبه‌كانی تری وه‌ك (مناهج اڵادلة فی عقائد الملة)، ( ومقاله فی العلم الإلهی) ،( فصل المقال فیما بین الشریعة والحكمة من الاتصال) پوخته‌ی ده‌ره‌نجامی له‌و بواره‌یه‌وه ئه‌وه كه حه‌قیقه‌ت یه‌ك شته پێغه‌مبه‌ران له ڕێگه‌ی سروشههوه وه‌ریده‌گرن، خه‌ڵك و فه‌یله‌سوفانیش له رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه ده‌ركی ده‌كه‌ن( 8 )، له ڕێگه‌ی ئه‌م میتۆده‌وه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئامانجی عه‌قڵ ووه‌حی یه‌ك شته‌و هیچ دژایه‌تییه‌ك له نێوانیاندا نی یه.
به‌شی دووه‌م: به پێویست زانیینی جیاوازی و جیا كردنه‌وه له نێوان عاله‌می په‌نهان (عالم الغیب)كه زۆر به كورتی له قورئان باس كراوه و مرۆڤه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وه‌حی یه‌وه ده‌یزانن و مرۆڤ مكلف نی یه بگه‌ڕێت به دوایدا، و عاله‌می بینراو(عالم الشهاده)دا كه پانتاییه‌كی زۆری له قورئاندا گرتووه وه مرۆڤ موكه‌له‌فه له‌م بواره‌دا ئیش بكات.
عاله‌می په‌نهان : ئه‌و دنیایه‌یه كه خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به زانستی خۆیه‌وه، وه ئێمه ته‌نها ده‌بیت پابه‌ند بین پێوه‌ی و ڕۆ ناچین له باره‌یه‌وه ، به‌هۆی نه‌گه‌شتنی ئاوه‌زمان به نهێنییه‌كانی زانستی خودای گه‌وره.{ وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ}اڵانعام:59. { قُلْ ڵا ێعْڵمُ مَنْ فِی السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض الْغَیْبَ إِلَّا اللَّهُ}النمل:65.
عاله‌می بینراو: هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌چێت به عهقڵمانداو ، هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین ، وه مافی خۆشمانه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
په‌یوه‌ندی عه‌قڵ به عاله‌می بینراو له سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیار قورئان به‌واجبی داناوه كه عه‌قڵ له‌م بواره‌دا بكه‌وێته گه‌ڕ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی لای خواره‌وه:_
عه‌قڵ توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا زانست وه‌رگرێت و كه‌شفی یاساكانی گه‌ردوون بكات و په‌یوه‌ندییه هۆكارییهكان له نێوان جۆره‌كاندا دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی زانست وه‌رگرێت له‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ی كه خودای گه‌وره كردوویه‌تیه جێ‌نشین له‌سه‌ری.
خودای گه‌وره مرۆڤی به‌هره‌دار كردووه به پێنج هه‌سته‌كان وه‌ك جوندی بۆ خزمه‌تی عه‌قل بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته هه‌ستیاره‌كان بناسێت، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسیار خستۆته سه‌رشانی ئه‌گه‌ر خراپ به‌كاری بهێنێت ، یاخود كه‌مته‌رخه‌می تێدا بكات،ل{ وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولا}الإسرا‌ء: 36.
هه‌سته‌كان به‌هره‌یه‌كی زانستی عه‌قڵیین له عاله‌می بینراو، وه جاسوسی عه‌قڵن، به‌بێ هه‌سته‌كان عه‌قڵ ناتوانێت هیچ شتێك له عاله‌می بینراو بزانێـت، كه هه‌ر هه‌ستێك په‌یوه‌سته به عاله‌مێكی دیاری كراوه‌وه. بیهێنه پێش چاوی خۆت مرۆڤێك ئه‌م هه‌ستانه‌ی نه‌بوو چۆن ده‌توانێت زانستی یه‌قینی وه‌رگرێت!!
بێ هودهیهی پرسیاری رهِنگ له نابینایه‌ك بكه‌ی، یاخود پرسیاری جیاوازی ده‌نگی دوو گیاندار له كه‌سێك بكه‌یت كه نابیسێت.
ئه‌وه‌ی نادیاربێت له هه‌سته‌كانی مرۆڤ و ئهزمهونی كه‌سایه‌تی، بێگومان نادێاره له‌عه‌قڵ و زانستی یه‌قینی( 9 ).
به‌شی سێیه‌م: ئیبن ڕوشد بڕوای وایه خه‌ڵكی له به‌رامبه‌ر ئاییندا یه‌ك جۆر نین، ئایینی ئیسلام كه ئاینێكی خواییه ، ئاڕاسته‌ی هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك كراوه‌و هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی ئاستی تێگه‌یشتنی خۆی ، بانگه‌وازی خواییش چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه به‌و ئایه‌ته ده‌هێنێـه‌وه كه دهفهرموێـت: (ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) سوره النحل:125.
ئیبن ڕوشد له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م ئایه‌ته‌دا پێیی وایه خه‌ڵكی به گشتی له سێ ئاستدان، ئه‌وانیش:
(البرهانیون) ئاستی بورهانییهكان: كه تایبه‌ته به ئاوه‌ز مه‌نده‌كان، ئه‌وانه‌ن كه به‌فه‌لسه‌فه‌و به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی و تێڕوانینی عه‌قڵی و بورهان باوه‌ڕ ده‌هێنن.
(الخطابییون) ئاستی ئامۆژگاری و ویژدان: ئه‌وانه‌ن ته‌نها به ڕێگه‌ی وتار و ئامۆژگاری باوه‌ڕ ده‌هێنن، ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی گشتی و ئاسایین.
(الجدلییون)ئاستی گفتۆ گۆی جوان و ئاست به‌رز…… تایبه‌ته به به‌شی ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ن كه ئاستیان له له خه‌ڵكی گشتی و ئاسایی به‌رزتره.
ئه‌و بڕوای وه‌هابوو كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكانی سه‌ر زه‌وی پێویسته له‌سه‌ر سێ پۆڵێن مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر بكڕێت، له ژێر ڕۆشنایی ئایه‌تی قورئان، به‌وه‌ی كه وتاری خیگابی وتاری جه‌ده‌لی وتاری فه‌لسه‌فی هه‌یه‌و هه‌ر به‌شه‌یان ئه‌هلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ناكرێت وتاری به‌شێك بۆ غه‌یری ئه‌هلی خۆی باس بكرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی خیاب باسی وتاری فه‌لسه‌فی یان بۆ بكڕێت( 10 )
لێره‌دا كاریگه‌ری ئیبن و روشد ده‌رده‌كه‌وێت له گه‌شه‌كردنی فیكری ڕۆژئاوا، سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری له زیندوو كردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ، له دوای له‌بیرچوونه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌وروپای رۆژئاواوه، كه بێگومان فه‌لسفه‌ی ئهرستۆۆ له دوای ئیبن وڕوشدهوه جم و جوڵ و په‌ره‌پێدانی زۆری به خۆوه بینی به‌هۆی لێكدانهوهكانیهوه له‌سه‌ر ئه‌رستۆ.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر له خۆمان بپرسین: ئایا په‌ند وانه له هێنانی ئه‌م داتا مێژووییانه چی یه؟ بۆچی بۆ ئیبن وڕوشد وعهقڵانییهكان گرنگترین باس و خواسیان باسی ئه‌م كاریگه‌رییه ده‌كه‌ن كه چهمانهوهیهكی مێژووییه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، وه لانكه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڕابوونی ئه‌وروپایه له قه‌رنی پانزه‌دا، كه پێش ئه‌و ماوه‌یه ئه‌وروپا به هه‌یمه‌نه‌ی وه‌ستانی عه‌قڵی و فیكری و سه‌رده‌می تاریكی به‌ناوبانگه؟
هیچ شتێك له دانپێنانمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ی كه بڵێین: ده‌ركه‌وتنی ئیبن و ڕوشد له سه‌رشانۆی فیكری جیهاندا، ده‌سپێكی ده‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ترین به‌ئاگابوونی فیكری یه له ڕۆژئاوادا.
ئه‌گه‌ر تێروانینێكی بابه‌تیانه له‌سه‌ر باردو دۆخی فیكری و عه‌قڵی باوی جیهانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بكه‌ین، ئه‌مرۆ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێـت كه ئه‌و موعادهلهیهی باس كرا تا ئێستا هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و نه‌گۆڕاوه، وه لێره‌دا ڕوون ده‌بێـته‌وه كه هه‌ستانه‌وه‌ی فیكری له ڕۆژهه‌لات له‌و سڕبوونه‌ی تێیكه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌ی فیكر‌و ئه‌هلی چاره‌سه‌ر په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگاییه فیكرییه‌ی كه ئیبن و ڕوشد له گرنگترین رابه‌رانی بووه له رۆژهه‌لات و ڕۆژئاوادا له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می نوێ‌دا.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- الفلسفة الإسلامية مدخل وقضايا، لأستاذ الدكتور حامد طاهر، دار الهاني للطباعة والنشر، ص280.
2- الفكر السامی فی تاریخ الفقه الإسلامی، لمحمد ا‌لحسین الحجوی، إداره المعارف بالرباط، سنه 1340، المطبعة البلدیة بفاس، 4\54
3- قضية الألوهية بين الدين والفلسفة، الاستاذ الدكتور محمد السيد الجليند، ص 309.
4- الفكر السامی فی تاریخ الفقه الإسلامی، لمحمد ا‌لحسین الحجوی، 4\54.
5- نظرية المعرفة عند ابن رشد وتأيلها لدى توماس الأكويني، د. محمود قاسم، ص 27.
6- أثر ابن رشد في فلسفة العصور الوسطى، دكتورة زينب محمود الخضيري، ص 118.
7- أثر ابن رشد في فلسفة العصور الوسطى، دكتورة زينب محمود الخضيري ص118-119.
8- الفيلسوف المفترى عليه، لدكتور محمود قاسم، ص 22.
9- قضية الالوهية بين الدين والفلسفة، د. محمد السيد الجليند، ص 57.
10- فصل المقال فيما بين الشريعة والحكمة من الاتصال، لابن رشد، تحقيق: دراسة وتحقيق: محمد عمارة، الناشر: دار المعارف، الطبعة: الثانية، عدد الأجزاء: محمد عمارة، ص 53-57.