شارستانیهتـی ئیسلامـی، هۆكارى دواكه‌وتن و رێگـه‌ی هه‌ڵسانـه‌وه‌ى له دیـدی: (پ. د. عيمادهدین خه‌لیل)
ئاماده‌كردنی: لوقمان سه‌مه‌د برادۆستی
شارستانیه‌تی ئیسلامی رۆژانێك بوو سه‌رمه‌شقی جیهان بوو و، خه‌ڵكی ئه‌وروپا پێی سه‌رسامبوون و هه‌وڵی گه‌یشتن پێیان ده‌دا، شارستانیه‌تی ئیسلامی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك لایه‌نی گه‌شاوه و پرشنگدار بوو كه ده‌یتوانی رابه‌رایه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ى پووكانه‌وه و دواكه‌وتووی ڕووی له جیهانی ئیسلامی كرد، ئیتر شارستانیهتهكهشیان ئه‌و پێگه‌یه‌ی نه‌ما و نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر ململانێ گه‌وره‌كانی جیهان خۆی بگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هاته پله‌كانی دواوه تاوه‌كو گه‌یشت به‌و بارودۆخه‌ى ئێستا تیایه‌تی، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ى دووباره جیهانی ئیسلامی ببوژێته‌وه و شارستانیه‌ته‌كه‌ى بگه‌رێته‌وه پێشه‌نگ پێویسته هۆكار و فاكته‌ره‌كانی ئه‌م دواكه‌وتووی و داروخانهى شارستانیه‌ته‌كه‌ى دیاری بكرێت و په‌نجه بخرێته سه‌ر برینه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به باشترین شێوه سارێژ بكرێن.
هه‌روه‌ها پێویسته فاكته‌ره‌كانی هه‌ڵسانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى شارستانیه‌ته‌كه ڕوونبكرێنهوه و كارییان له‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌مه كار ئاسانی ده‌كات بۆ دووباره گێڕانه‌وه‌ى پێشه‌نگایه‌تی شارستانیه‌تی ئیسلامی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسینێكی جوانی به‌رێز دكتۆر “عمادهدین خه‌لیل”م بینی، كه باس له شارستانیه‌تی ئیسلامی ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردن و هه‌وڵدان ده‌گه‌رێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى شته دروستكراوه‌كان و به‌رهه‌مهاتووه‌كانی ئه‌وروپا، بۆیه ئه‌و هانمان ده‌دات بۆ كاركردن و پێشكه‌وتن نه‌ك چاولێكه‌رى و گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و هزر و كه‌له‌پوور و دروستكراوى بێ ئامانجی خۆرئاواییه‌كان.
دكتۆر عمادهدین ده‌فه‌رمووێت: ئێمه له ئێستادا وه‌ك ده‌وترێت له پيَشبرِكێیهكی شارستانیداین له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، ئه‌وان –هه‌روه‌ك ده‌وترێت- له‌پێش ئێمه‌وه‌ن به‌نزیكه‌ى نیو سه‌ده، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ماوه زه‌مه‌نیه به هه‌وڵێكی چه‌ند قات ببڕین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به ئه‌وان و به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.
ئه‌مه هه‌مووى ڕاسته، به‌ڵكو پێویستیێكه له پێویستیه مێژوویه‌كان بۆ هه‌موو گه‌لێكى زیندوو كه بیه‌وێت و هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ى جێگایه‌كی شیاوی هه‌بێت له‌م جیهانه‌دا و، تاوه‌كو به به‌دیهێنانی مه‌رجه وابه‌سته‌كان به‌و رێزه شیاوه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئه‌وه مێژوو ئه‌م هه‌موو پێشبركێ شارستانیانه به‌رده‌وامانه‌ى به‌خۆوه نه‌ده‌بینی له نێوان گه‌لان و میلله‌تان و، ئه‌و گۆرانه به‌رده‌وامانه له پێگه‌كانى پێشه‌وه‌دا ڕوویاننه‌ده‌دا، هه‌ندێكجار ئه‌م گه‌له پێشكه‌وتووه و هه‌ندێكجاریش ئه‌وه‌ى تر و، هه‌ندێكجار ئه‌و میلله‌ت و هه‌ندێجارى تر ئه‌و گه‌له‌ى تر، ئه‌مه‌ش قیاس به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و توانایه‌ى گه‌لێك له گه‌لان بهگهرى ده‌خات، یان میلله‌تێك له میلله‌تان بۆ خێراكردن بۆ گه‌یشتن به هێڵی كۆتای و به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی پێشه‌وه.
به پێی وته‌ى دكتۆر عمادهدین خه‌لیل ئه‌و گه‌لانه‌ى كۆششێكی ته‌واویان نه‌كردووه، یاخوود لایه‌نی كه‌می كۆششیان پێشكه‌شكردووه، ئه‌وه به‌هیچ جۆرێك ناگهشتوون و ناشگه‌ن به ئامانجه‌كانیان، به‌ڵكو هه‌ر له پاڵاوتنه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌رده‌كرێن له پێشبركێ ژیارییه‌كان و، ته‌نانه‌ت هه‌لى به‌شداریكردنیشیان نابێت.
دواتر جه‌نابی دكتۆر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه چاوه‌روانی وه‌ڵامێكی راشكاوانه ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئێستای ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی پێشبركێیه‌كه هۆكاره‌كانی به‌راستی هاتوونه‌ته‌دی؟ ئاخۆ له هێڵی ده‌ستپێكه‌وه له‌سه‌ر هێڵكه كێشراوهكانهوه رۆشتووین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان؟. دكتۆر له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێت: مرۆڤ دووڕو ده‌بێت ئه‌گه‌ر به به‌ڵێ وه‌ڵام بداته‌وه، یاخوود لانی كه‌م به‌نه‌زان و كورتبین داده‌نرێت كه توانای تێگه‌یشتن و له‌خۆگرتنی خولگه‌ى ئه‌و روداوانه‌ى به به‌رچاوى خۆیه‌وه ڕوده‌ده‌ن نیه، پێویسته دانبنێین به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌رده‌وامین له ئه‌نجامدانى زیاد له نیوه سه‌ده تاكو ئێستاش، پێویسته دانیپیابنێین بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاترى پێ زیایه نه‌كه‌ین و وزه و توانای زیاترى تیابهفیرۆ نه‌ده‌ین و، ههلندهین به خۆر ئاوا بۆ دوركه‌تنه‌وه له زه‌مینه‌ى ژیارى ئێمه و فرین له ئاسمانی حه‌وته‌م و ئێمه‌ش هێشتا هه‌ر خه‌ریكى گێژاو و سینهخشكێ بین له‌سه‌ر زه‌وی.
له‌باره‌ى ئه‌و فاكته‌رانه‌ى سه‌ره‌كیانه‌ى ئێمه‌یان گه‌یاندۆته ئه‌مرۆ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیه دیارى بكه‌ین كه تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كردووین و، ئه‌وه‌ى لهدهستداوین كه له‌ده‌ستمانداوه، ده‌توانین به‌یه‌ك وته بڵێین: به‌راستی ئێمه واتێگهیشتووین كه‌وا پێگه‌یشتن و پێشبركێی شارستانی بریتیه له گواستنه‌وه له كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌ك كردارێك كه خۆمان بهژیرى و شاره‌زای و به‌ده‌ستی خۆمان بیكه‌ین و، له بیروباوه‌ڕ و جیهانبینی و باوه‌ڕه بێگهردهكهمان ده‌ریبێنین.
شاره‌كانمان وه‌ك هه‌ندێك له بێژه‌ره‌كان وتوویانه شۆرشێكی كۆنكرێتی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ، شهقامانێكی به‌رفراوان كه باڵه‌خانه‌ی جوان و سه‌رنجراكێش بهسهریهوهن، وه‌ك ئه‌وانه‌ى به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیۆرك و له‌نده‌ن و پاریسهوهن.
رۆڵی ئێمه‌ش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كهڵهكهبونێكی زۆر له به‌كارهێنانی پیشه‌سازی نوێی ئه‌وروپیه‌كان، له به‌فرگره‌وه تاوه‌كو موجه‌میده و ته‌له‌فزیۆن و جل شۆری ته‌واو ئۆتۆماتیكی، تاوه‌كو ڤیدیۆ و هتد… ئه‌مانه بهركارهاتوێكن كه له خۆرئاوا دروستكراون و، به‌شه‌كانی له‌وێ دروستكراون و ئێمه‌ش هیچمان نه‌كردووه جگه له به‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی به‌یه‌كتره‌وه.
دامه‌زراوه‌كان پشتبه‌ستنێكی زیاد له پێویست به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به كۆتا شته داهێنراوه‌كان، له كارگه میكانییهكانهوه تاوه‌كو حاسیبهى ئه‌لیكترۆنی و رۆبۆته‌كان. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه وایان لێنه‌كردووین یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی خۆرئاوا، به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك بستیش ماوه‌ى نێوان شارستانی ئێمه و ئه‌وانى له یه‌ك نزیك نه‌كرده‌وه، ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه به‌ڵكو بگره زیاتریش دوورى خستنه‌وه، ئه‌مه بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وه‌ى ئێمه كردمان بریتی بوو له گواستنه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌رهه‌می شارستانی خۆرئاوا به گواستنه‌وه‌یه‌كی شته‌كی یاخوود بازرگانیه‌كى ڕووت، ئه‌و هه‌موو شته‌ى ئه‌وانمان كۆكرده‌وه و بهسهریهكا كه‌وتن تاوه‌كو هه‌ندێك كات ته‌نانه‌ت كادرى مرۆییشمان نه‌بوو كه تواناى كارپێكردن و خستنه‌كارى ئه‌و شتانه هه‌بێت.
ئێمه له‌م سنوره وه‌ستاین، گواستنه‌وه له به‌روبوومه مادییه‌كانى شارستانیه‌تى خۆرئاوا، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها به‌س نیه، ڕاسته ئه‌مه له قۆناغی ئێستادا پێویستیه‌كه له پێویستیه‌كان و ناچارین، به‌ڵام له‌خودی خۆیدا و وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه و نه‌نانی هیچ هه‌نگاوێكی تری هاوشێوه و له‌خۆگرى ئه‌و كات كه‌واته ئێمه هیچمان نه‌كردووه. ده‌كرێت ره‌فاهیه‌ت به‌ده‌ستبێنین، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه مه‌رجه‌كانی پێشبركێی شارستانی به‌ده‌ستناهێنین كه بتوانین كێبركێی ئه‌وانی تر‌ى پێبكه‌ین.
دواتر جه‌نابی دكتۆر سه‌باره‌ت به رێگه‌ى راست بۆ گه‌شتنه‌وه به شارستانیه‌ته باڵاكه‌ى جاران و بوونه‌وه به‌سه‌ر مه‌شق ده‌ڵێت: هه‌نگاوی پێویست ئه‌وه‌یه وته هه‌ڵه‌كه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه و، دركی ئه‌وه بكه‌ین كه شارستانیه‌ت كرداره نه‌ك ته‌نها گواستنه‌وه، واته گواستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و داهێنراوه‌كانی شارستانیه‌كان و پاڵدانه‌وه لێی به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ كردار و كۆششی جدی.
سه‌باره‌ت به پاراستنی ڕه‌سانه‌یه‌تی دینداریش دكتۆر عمادهدین ده‌ڵێت: ئه‌و كرداره‌ش كه حه‌تمیه ده‌بێت ره‌سه‌نایه‌تی و خودیه‌تی و هێزی كه‌سێتی تیابێت له بۆشایهوه پێكنایه‌ت، یاخوود سه‌رچاوه له بۆشایهوه ناگرێت، به‌ڵكو پێویستی به بیروباروهرێكی پاڵنه‌ر و، ئیمانێكی هه‌ڵنه‌ر و، بینشێكی گشتگیر و، ئامانجگه‌لێكی دیاریكرا و، تایبه‌تمه‌ندیه‌كى جیاكه‌ره‌وه هه‌یه. ئه‌م بیروباوه‌ر و ئیمان و بینش و ئامانج و تایبه‌تمه‌ندیه له كوێوه بێنین ئه‌گه‌ر له خودی ئیسلامه‌كه‌وه نه‌بێت !، ئه‌و ئیسلامه‌ى یه‌كه‌مجار دروستیكردین و كردنی به خاوه‌ن شارستانی هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه توانای ئه‌وه‌یه هه‌یه دووباره دروستمان بكاته‌وه و بمانكاته خاوه‌نی شارستانیه‌ت؟!.
ئه‌و ئیسلامه‌ى كه روحی كاركردن و كرده‌وه و جێبه‌جێكردن پێبه‌خشین و، مه‌رجه پێویسته‌كانی پێداوین و، هانی داوین بۆ بازدانی مه‌ودای زۆر و، پێشره‌وى كردووین بۆ شكاندنى چه‌ندین ژماره‌ى پێوانه‌ی، تا گه‌یشتن به هێڵی كۆتای و سه‌ركه‌وتن و شایهتبوون به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لان و میلله‌ت و شارستانیه‌كان؟
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نیش بۆ فه‌رامۆشكردنی ئیسلام و گواستنه‌وه‌ى شارستانیه‌تی خۆرئاوایی و كۆپی كردنی ئه‌و شارستانیه ده‌ڵێت: هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ پشتبه‌ستن به بیروباوه‌رێكی تری جگه له بیروباوه‌رى ئیسلامی له هه‌مان شوێنی خۆمان ده‌مانهێڵێته‌وه، چونكه ئه‌و كات ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كی دوو لایه‌نه ده‌كه‌ین، له كاتى گواستنه‌وه شته‌كان ئێمه شته داهێنراوه‌كانی خۆرئاوامان ده‌گواسته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش خاوه‌ن جۆرێك له بێلایه‌نی بوو، كه هیچ نه‌بوو جگه له هه‌ڵپه و ڕاكردنی به‌رده‌واممان به دوای خۆرئاواوه.
به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا ئێمه كۆمه‌ڵێك هزر كه هه‌ڵه و لادانی زۆر له خۆیان ده‌گرن، یاخوود له باشترین دۆخدا كۆمه‌ڵێك به‌هایان تیایه كه جیاوازن له به‌هاكانی ئێمه، كه هه‌ر له‌سه‌رتاوه دژیه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته یاخوود گهیاندووینهته ئه‌و داروخانهى ئێستا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین، ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و ماوه درێژه خهفهتاویهى له‌نێوان ئێمه و خۆرئاواییه‌كاندا هه‌یه.
وه‌ك ده‌بینن: ئایه ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى به جدی بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه و، دووباره ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه له سه‌ره‌تاوه، چونكه ئێمه مه‌رجه پێویسته‌كانمان هه‌یه كه‌وامان لێده‌كه‌ن ماوه‌ى دورودرێژ ببڕین؟!. ‘
ئه‌م وته‌یه‌ی دكتۆر عمادهدین زۆر به‌جێیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌كانی ئیسلام هه‌وڵبده‌ن و كۆشش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شته تیۆر و نهزهرییهكانی ئیسلام بكه‌ن به كردار و ئیسلامه‌تى و بیروباوهرهكهى له ژیانی رۆژانه‌یاندا ڕه‌نگبداته‌وه و بنه‌ماكانی بوون به پێشه‌نگ و گرتنه‌وه ده‌ستى جڵه‌وى شارستانیه‌ت و فه‌رمانڕه‌وای زه‌مین بگرنه‌وه ده‌ست، چونكه وه‌ك دكتۆر ده‌فه‌رموێت هه‌موو مه‌رج و فاكته‌ره‌كان له ناو ئاین و رابردووى كه‌له‌پور و شارستانیهتهكهماندا هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌وه به پێشڕه‌وی قافڵه‌ى مرۆڤایه‌تی.