
ده‌گوترێت فیكر ئاوێنه‌یه‌كه، ره‌نگدانه‌وه‌ی پرسه‌كانی رۆژگاره، پێتان وایه فیكری ئیسلامی ئه‌مرۆ وه‌ڵامی پرسه‌كانی ئومه‌تی ئیسلامیه؟ یاخود گۆڕانكاریه‌كانی جیهانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بووه، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و كاریگه‌ریه تا كوێیه؟
بسم الله الرحمن الرحیم
فیكری ئیسلامی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری تووش ده‌بێت وێنه‌ی له ناوخۆی كۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی ده‌شێوێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م تووشی بووه، تائێستاش به‌رده‌وامه، كاریگهریگهلێكن پێشینه‌ی نه‌بووه، چونكه كارتێكه‌ره‌كان له دۆخێك هاتوون كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی زۆربه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی ناسنامه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه، ئه‌وه‌شی ره‌نگدانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و فیكره، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پاڵدراوه‌ته ئیسلام، به سروشتی حاڵ ئه‌و رووداوه گه‌ورانه له جیهان كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌مان بۆی كرد بینیویه‌تی، له‌گه‌ڵ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكردووه، ئێستا ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هاتووه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌مكی ئومه‌تی ئیسلامی بووه یه‌كێك له قوربانیه‌كانی ئه‌و جه‌نگه.
پاشان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دروستبوو كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دروستبوو ــ عه‌لمانیه‌تی پاڵپشت بۆ داگیركاری سه‌كردایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كرد، خوێندنی ئیسلامی په‌راوێزخرا، ئه‌فكاری رۆژئاوایی له بواری فێكردن، ئابووری، سیاسه‌ت بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش راسته‌خۆ هۆكاربوو بۆ له ڕیشهههڵكێشانی ئایین له ژیانی مسوڵمانان، بۆیه له ئه‌نجامی نه‌مانی روانگه فیكریه‌كان ده‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی مۆركی فیكری ئیسلامی له ده‌ست خۆی بدات، وێنه‌ی ئیسلام و فیكری ئیسلامی شێوێندرا لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌واقیعی مسوڵمانان به‌دوای ده‌گه‌ڕان، به‌ڵام ئه‌وه رێگر نه‌بوو له كاردانه‌وه و به‌رگریكردن، ئه‌وه‌ش ئه‌ندازه‌یه‌ك له وشیاری هێنایه كایه‌وه بووه هۆی گه‌شه‌پێدانی فیكری ئیسلامی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شێواندنانه، وه‌ڵامی پرسه‌كانی ئومه‌تی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و فیكره تا ئێستاش لای كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیاریكراوه.
هه‌ندێك پێیان وایه فیكری ئیسلامی ئێستا له‌قۆناغی پاشه‌كشه و وه‌ستاوییه، ئه‌گه‌ر به رابردووی سه‌رده‌می مالیك بن نه‌بی و سه‌ید قوتب و محه‌مه‌د ئیقبال و إسماعیل فاروقی ….. هتد به‌راورد بكرێت ئێوه ره‌ئیتان چیه له‌و حكومه؟
حكوم دان به پاشه‌كشه‌ی فیكری ئیسلامی به به‌راورد به‌وه‌ی ئه‌و بیرمه‌ندانه پێشكه‌شیان كردووه، حكومێكی دادپه‌روه‌رانه نیه، ئێمه حكوم به‌سه‌ر كاره‌كانی ئه‌و بیرمه‌ندانه وا ده‌ده‌ین ئه‌وان زمهنێك ژیانی خۆیان ئه‌و كارانه ته‌رخان كرد، له‌وه‌یه وا حكوم بده‌ین به‌رهه‌مه فیكریه‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده هاوچه‌رخانه هاوشێوه‌ی به‌رهه‌می زانایان بێت له سه‌ده‌ی رابردووه، ئێمه زۆرجار به‌رهه‌مه فیكریه‌كانیان له ژیانیان دیاری ناكه‌ین، مردنی لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ورده‌كاری له ناوی ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی له چاره‌گی سه‌ده‌ی رابردوو ژیان، تا ئێستا ئاماده‌بوونیان هه‌یه شتێك روون ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و وێنه به‌رده‌وامه‌یه تا ئێستا به‌بێ پچڕانه‌وه بوونی هه‌یه، به‌ڵام راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ پڕه له ژاوه‌ژاوی فیكری، وای لێهاتووه دۆخێكی رۆشنبیری گشتی دروستبكات له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كاریگه‌ری خراپ له سه‌ر فیكر دروست بكات، له‌گه‌ڵ بوونی بیرمه‌ندان.
دیدگایه‌كی باو هه‌یه پێی وایه كه بیرمه‌ندی ئیسلامی ته‌به‌نی مهرجعهیهتی ئیسلامی ده‌كات، كار ده‌كات له‌سه‌ر كاراكردنی له واقیع دا، ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك نووسه‌ر ده‌خوێنینه‌وه له مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامی، ئه‌وان داوا مێژووگهریهتی ده‌ق ده‌كه‌ن، خۆیان وه‌ك ئیسلامی وه‌سف ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك ناوه‌ند خۆیان به‌هه‌ڵگری ئیسلامی میانڕه‌و ده‌ناسێنن، تا چه‌ند ئه‌و بانگه‌شه‌یه راسته چۆن وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌ده‌یته‌وه؟
وه‌ڵام: پرسیارێكی گرنگه پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌یه، ململانێیه‌كی فكری هه‌یه له چه‌ندین گۆڕه‌پان، له‌وانه مه‌یدانی چه‌مك و زاروهكان، مه‌یدانی مه‌رجه‌عیه‌تی فیكری و پێداویستی میتۆد، چه‌مكی ئیسلامی دادپه‌روه‌ر، یان ئیسلامی میانڕه‌و ده‌سپێكی به‌رامبه‌ر ئه‌و پهڕگیریه بوو به‌ناوی ئیسلام، چه‌مكێكی تر هه‌یه ئێستا بووه به چه‌مكێكی ناسراو به ئیسلامی ڕه‌سمی، كه حكومه‌ته‌كان ته‌به‌نی ده‌كه‌ن له جیهانی ئیسلامی و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش له رۆژاوا گرنگی پێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ داماڵینی ئه‌و هێزانه‌یه كه به هێزی ئیسلامی سیاسی ناسراون، له چه‌مكی میانڕه‌وی.
ئیسلام له كۆتایی دا ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره كردوویه‌تی به ئایین بۆ خه‌ڵك، زاراوه‌كانی ئیسلامی سیاسی، یاخود ئیسلامی ره‌سمی، یان شه‌عبی، یان میانڕه‌و، بوونه به ئامراز بۆ به‌كارهێنانی ئایدۆلۆژی و سیاسی.
ئه‌وه‌شی له بواری مه‌رجه‌عیه‌ت و مه‌نهه‌ج، ژاوه‌ژاوی فیكری له‌گه‌ڵ پێشنیازكردنی میتۆده‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئایینه‌كان جێبه‌جێكردنیان به‌سه‌ر ئیسلام ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك چاولێكردنێك له پرۆسه‌ی چاكسازی ئایینی ئه‌وروپی له لایه‌ك، له لایه‌كی تر به‌كارهێنانی میتۆدی ره‌خنه‌یی نوێ بوو، كه ره‌خنه‌ده‌گرێت له‌وه‌ی ناونراوه خوێندنه‌وه‌ی ئیمانی بۆ ده‌قی ئایینی، له‌بری ئه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی جۆراوجۆره له میتۆدی خوێنده‌وه‌ی مێژوویی و ئه‌نسرۆپۆلۆژی و زمانه‌وانی خستۆته ڕوو.
بیرمه‌ندی مسوڵمان هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دووه‌می نیه بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت له‌بری وقورئان و روونكهرهوهكهی كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌ی كه به نه‌گۆڕ وه‌سف ده‌كرێت بۆ كاراكردنی له واقیع پشت به شێوازی تێگه‌یشتنی كراوه و به‌رده‌وام نوێ ده‌به‌ستێت به‌گوێره‌ی ئاستی مه‌عریفی سه‌رده‌م و ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ، ئه‌مه مه‌به‌سته كه بنه‌ماكانی ئه‌و ئایینه بۆ هه‌موو كات و شوێنێك ده‌گونجێ.
ئه‌گه‌ر ده‌ق به نه‌گۆڕ وه‌سف بكرێت، ئه‌وا میتۆد و تێگه‌یشتن له‌ده‌ق و دابه‌زاندنی له‌سه‌ر واقیع به گه‌شه‌كردوو وه‌سف ده‌كرێت، هیچ رێگریه‌ك نیه له میتۆده هاوچه‌رخه‌كان له ژێر تیشكی مه‌قاصیدی شه‌ریعه هه‌ندێك شت وه‌ربگیرێت كه بیرمه‌ندی ئیسلامی سودی لێوه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها بابه‌تی بوون ده‌خوازێت گومانی باش به هه‌ندێك بیرمه‌ندی هاوچه‌رخ ببردرێت كه ناسراون له بواری “بابه‌ته ئیسلامیه‌كان” هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دواكه‌وتوویی ئومه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن، به هاوبه‌شی له نێوان ئیجتیهادی ئیسلامی و میتۆدی هاوچه‌رخ، له هه‌ندێك بابه‌ت پێكاویانه، له هه‌ندێك بابه‌تیش هه‌ڵه‌یان كردووه، هه‌ندێك ئیجتیهادیان سوود به‌خشه، هه‌ندێكی زیان به‌خشه.
دادپه‌روری نیه، یه‌ك حكوم به‌سه‌ر هه‌موویان بده‌ین، یان هیچ حكومێك نه‌ده‌ین له‌سه‌ر هه‌ر لێكۆڵه‌رێك له بواری فیكری ئیسلامی كار ده‌كات، وه‌سفی بكه‌ین ئه‌وه بیرمه‌ندێكی ئیسلامییه، یاخود پرۆژه‌یه‌كی فیكری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌و فره‌ییه له فیكری ئیسلامی هاوچه‌رخ، ئه‌نجامی نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی سه‌ره‌كییه له ئیسلام ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته له‌خۆی بگرێت بۆ حكوم دان له‌سه‌ر ئیجتیهادی ئیسلامی له فیكری ئیسلامی، زۆربه‌ی ئه‌و دهزگهیانهی هه‌یه مۆركێكی رێكخستنی سیاسیان پێوه‌یه، توانای پابه‌ندكردنیان نیه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه پاڵیان، بۆیه كه‌س ناتوانێ رێگری له‌و فره‌ییه بكات له‌وانه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ فیكری ئیسلامی، له كۆن له رێگه‌ی ئه‌بوو حه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی ئه‌و دیارده‌یه ده‌ركه‌وت له پێشه‌كی كتێبی” مقالات الإسلامیین ” نووسینی: دوای پێغه‌مبه‌ر خه‌ڵك جیاوازیان زۆر له‌ناو دروست بوو، هه‌ندێك هه‌ندێكی به گومڕا داده‌نا، هه‌ندێك خۆیان له هه‌ندێك بێبه‌ری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش بوونه گروپ و كۆمه‌ڵی جیاواز و لێك دوور، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئیسلام گشتگیره به‌سه‌ر هه‌مووان.
به پشت به‌ستن به‌وه، چۆن ده‌توانین بیرمه‌ندی ئیسلامی دیاری بكه‌ین؟
پرسیارێكی یه‌كجار گرانه، هه‌وڵم داوه له كتێبی” البناء الفكری” گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌تی پێناسه‌كردنی زاراوه‌كانی ئه‌و بابه‌ته بكه‌م، ئه‌وه‌م به باش زانیوه كه هیچ پێناسه‌یه‌كی ته‌واو نهخهمهڕوو، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌وه، پرسی دیاریكردنی كێ بیرمه‌ندی ئیسلامیه، چه‌ند روێكی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه جیاوازی له نێوان بیرمه‌ندی مسوڵمان و بیرمه‌ندی ئیسلامی، بیرمه‌ندی پسپۆڕ له ئیسلام، به‌ڵام مسوڵمان نیه، هه‌روه‌ها جیاوازی له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه به‌خۆی ده‌ڵێت: بیرمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك، یان زۆر خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن بیرمه‌ند، له نێوان ئه‌و روانگانه جیاوازی و هاوبه‌شی هه‌یه له‌و ده‌لاله‌تانه‌ی ده‌درێته له‌قه‌بی بیرمه‌ند، له‌به‌رامبه‌ر زانا، شه‌رعزان، رۆشنبیر، فه‌یله‌سوف و بانگخواز و له‌قه‌بی تر هه‌یه، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌قه‌بی بیرمه‌ند زۆر به‌كار نه‌هاتووه، ده‌بینین له توراسی ئیسلامی، لهقهبهكانی زانا، شه‌رعزان، فه‌رموده‌ناس، شێخ، ئه‌دیب، پزیشك ئه‌و جۆره له‌قه‌بانه به‌كارهاتووه، تا ده‌گاته پێوه‌لكاندنی سیفه‌تی عالم، كه تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت، وه‌ك زانای شه‌رعی، زانای فه‌رمووده‌ناس، زانای ته‌فسیر، فیكر سیهفهتێكی تایبه‌ته به مرۆڤ له نێوان بوونه‌وه‌ره‌كان، به‌ڵام بیرمه‌ند له ناو خه‌ڵك ئه‌وانه‌ن كه فیكر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌سی ئاسایی نین، له رووی ئه‌و سوودانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و فیكرانه له‌گه‌شه‌ی بنیاتنانی فیكری تیۆری له بواری كرده‌یی، كاتێك قسه له بیرمه‌ندی په‌روه‌رده‌یی و بیرمه‌ندی ئابوری ده‌كه‌ین سوده‌كانی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه، بێگومان بیرمه‌ند زانستی له‌بواره‌كه‌ی خۆی لایه، ئه‌زموونی له میتۆدی ئه‌و زانسته هه‌یه، به‌ڵام سیفه‌تی فیكر تایبه‌ت نیه لای، به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌و شتانه تێده‌په‌ڕێنێت شتی تازه له كاروباری گشتی پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌ندێك جار ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو.
هه‌ندێك جار ئه‌و بیرمه‌نده له سیفه‌تی فه‌یله‌سوف نزیك ده‌بێته‌وه، كاتێك فیكره‌كانی به ره‌خنه‌ی قوڵ وه‌سف كردێت، له تیۆری دادهڕهندرێت و ده‌بێته كرهیی.
به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین له‌قه‌بی بیرمه‌ندی ئیسلامی بده‌ینه كه‌سێك شته سه‌ره‌كی و پێویستیه‌كانی ئیسلام نه‌زانێ، یان گرنگی به واقیعی مسوڵمانان نه‌دات، به فیكری به‌شداری نه‌بێت له هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئومه‌تی مسوڵمان، پاشان كۆی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی مورتاح نین به پێدانی له‌قه‌بی بیرمه‌ندی ئیسلامی به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پله‌ی به‌رزیان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌وه دیارده‌یه‌كی تایبه‌ته.
له‌سه‌ره‌تایی مێژووی ئیسلامی جیاوازی كراوه له نێوان زانایان به زانسته‌كه‌یان ویستوویانه ده‌نگی گشتی بن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ری دووربن له زانایانی ده‌سه‌ڵات.
له‌و ماوه‌ی كۆتایی ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسیانه‌ی جیهانی ئیسلامی پێیدا تێده‌په‌ڕیت، وای له هه‌ندێك بانگخواز كردووه نكۆڵی له‌وانه بكه‌ن كه سه‌رقاڵن به‌فكری ئومه‌ت، ده‌ڵێن: باشتره شته پێویستیه‌كانی ئایین بزانن؟
به گه‌وره‌تر زانینی زانا له بیرمه‌ند لای هه‌ندێك گروپ پرسێكه چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه، یه‌كه‌م په‌یوه‌سته به دوانه‌ی توراس و هاوچه‌رخی، یاخود نوێگه‌ر و پارێزكار، ئه‌وانه دوانه‌یه‌كن به‌پێویستی ده‌زانم تێ‌یان په‌ڕێنین، ناكرێت له تێگه‌یشتنی ئیسلامی ئه‌و دوانهیانه بخرێنه به‌رامبه‌ر، قبوڵ ناكه‌ین مسوڵمانی ئه‌مرۆ توراسی بێت، هاوچه‌رخ نه‌بێت، پاڕێزكار بێت، نوێگه‌ر نه‌بێت، ئه‌و دولایهنیه په‌یوه‌سته به زمان، بهكارنههاتنی ئه‌و زاراوه‌یه له توراس به واتای جائیز نه‌بوونی نیه له زمانی هاوچه‌رخ، چونكه واتای زاراوه بریتیه له‌و ده‌لاله‌ته‌ی ئاخێوه‌رانی تێی ده‌گه‌ن، كه مه‌به‌ست پێی چ واتایه‌كه له‌و زمانه؟ زمان بوونه‌وه‌رێكی زیندووه له وشه و رسته‌كانی گه‌شه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فیكر و شته‌كان بگرێته خۆی، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زمانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه سیفه‌تێكه بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كان له هه‌مان كات زۆربه‌ی ده‌قه كۆنه‌كانی به هه‌مان زمانی ئێستای نووسراوه، ، ئێمه موعه‌له‌قات له شیعری عه‌ره‌بی ده‌خوێنیه‌وه، قورئان ده‌خوێنینه‌وه، فه‌ره‌زده‌ق و ئه‌بوو ته‌مام و موته‌نه‌بی و ئه‌حمه‌د شه‌وقی و نزار قه‌بانی، ئه‌و وشانه‌ی پێویستیان به ته‌فسیركردنه لای خوێنه‌ری هاوچه‌رخ، هه‌ندێك جار وشه‌گه‌لێكن له شیعری جاهیلی، یان ئیسلامی، یان قورئان، یان شیعری هاوچه‌رخه.
من زیاد له جارێك گوێم له شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی بووه ده‌یگوت: “من بانگخواز، یان واعیزم” له‌كاتێك من زۆربه‌ی كتێب و بابه‌ته‌كانیم خوێندۆته‌وه، هاوڕێیه‌تیم كردووه له زۆر هه‌ڵوێستی، ده‌توانم بڵێم له پێشه‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێی بگوترێت بیرمه‌ند.
له كتێبی “الناءالفكری” ئه‌و پرسه‌م موناقهشهكردووه، له ژێر ناونیشانی” گفتوگۆی زانست و فیكر” ئاماژه‌م به‌وه كه هه‌ندێك زاراوه‌ی زاست به‌باشتر ده‌زانن له زاراوه‌ی فیكر، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م به‌وه كرد هه‌ندێكیان له لایه‌نگرانی بزاڤه ئیسلامیه‌كان به به‌كارهێنانی وشه‌ی فیكر بازنه‌كه ته‌نگ ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار په‌یوه‌سته به پارێزگاری زمانهوانهوانی، یان لایه‌نگری رێكخراوه‌یی بۆ هه‌ندێك سه‌ركرده، ده‌توانین بڵێین: زانست فیكره، رۆشنبیری فیكره، فه‌لسه‌فه فیكره، هه‌موو ئه‌مانه فیكری مرۆڤایه‌تین، ئه‌نجامی بیكردنه‌وه‌ی مرۆڤن، به‌ڵام فیكرن له چه‌ند ئاستێكی جیاواز، له‌وه‌ی هه‌مووی حه‌ق بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ك فیكرێكی ئیسلامی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه زانست ئه‌وه‌یه مرۆڤ فێری ده‌بێت له ئاستێك له ئاسته‌كان، یان له بابه‌تێك له بابهتهكان، زانیستیش خاڵی نیه له رێسا و مه‌نهه‌ج، به هه‌مان شێوه‌ش فیكر رێسا‌و مه‌نهه‌جی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر زانست بریتی بێت له گرنگی دان به بابه‌ت و سه‌رقاڵ بوون بێت به روونكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی و رێكخستنی، فیكر بریتیه له‌و زانسته، كاتێك پێوه‌ندی به واقیعه‌وه ده‌كات هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌دات له پێناو باشتركردنی ئه‌و واقیعه، ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان زانست و فیكر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زاراوه، نه‌ك بۆ چه‌مك، زاراوه‌ی زانست له كۆنه‌وه له زمان ناسراوه له په‌یوه‌ستی به بابهتهكان و میتۆد و لق و به‌شه‌كانی، زاراوه‌ی فیكر تازه‌یه، وا پێناسه‌كراوه، كه بۆچوون و حكوم و پهیپێكردنهكانه، كه بیركردنه‌وه‌ی مرۆیی پێی ده‌گات له رێگای فێربوونی میتۆدی، یان ده‌زگایی، یان بیكردنه‌وه‌ی زهنی له بابه‌تێكی دیاریكراو بۆ شیكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی و بیكردنه‌وه له هۆكاره‌كانی و ئه‌نجامه‌كانی و په‌یوه‌ست به ژیان و خه‌ڵك، نه‌مان زانیوه زانایه‌ك هه‌بێت توانای بیركردنه‌وه‌ی نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ر كه‌میش بووبێت، نه‌مانزانیوه بیرمهنێك هه‌بووبێت و توانای زانستی كه‌م بووبێت، ئه‌گه‌ر سنوورداریش بووبێت.
ته‌به‌نی كردنی دیدگایه‌كی ئیسلامی و دیفاع لێكردنی وه‌ك واجبێكی شه‌رعی سه‌یر ده‌كات، ئێستا پێی وایه ئه‌مه بووه چاوه‌ڕوانی مێژوو چۆن وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه؟
دیدگای ئیسلامی دیدگایه‌كی تایبه‌ته له تێگه‌یشتنی بابه‌ت، یان پرس، یان دیدگا بۆ جیهان، وه‌ڵامی پرسیاری هه‌مه‌كی “كۆتایی” له‌خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی جیهان، مرۆڤ، ژیان، دیدگای ئیسلامی بۆ بابه‌تێكی دیاریكراو لقێكه له یدگای جیهانی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره نه‌بوو، كه‌واته دیدگایه‌كی ئیسلامی نیه، هه‌موو خه‌ڵك له‌و جیهانه كۆن و تازه دیدگایهكیان هه‌یه بۆ جیهان، به‌هۆشیاری بێت، یان به‌بێ هۆشیاری، به وێنه‌یه‌كی روون و ته‌واو بێت، یاخود به‌وێنه‌یه‌كی شێواو بێت، دیدگای جیهانی ئیسلامی شتێكی مێژوویی نیه، ژیانێك نیه له مێژووێكی دیاریكراو، به‌ڵكو به‌شێكه له سیفه‌تی ئیسلامی بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌به‌رخۆیان بكه‌ین، خۆیانی ئاوێته بكه‌ن به‌بێ لێ جیابوونه‌وه، كه بریتیه له كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو له په‌یبردن. به‌ڵام هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و شێوه پهیبردنانه، كه تاك به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه ده‌ڕوات، لقی لێ ده‌بێته‌وه، ئه‌و جۆره دیدگایه به‌جۆرێك له جێگیری وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڵام ڕێگایه‌كه هۆشیاری و كاراكردنی له ژیانی نوێ به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و دیدگا ئیسلامیه‌ی نه‌یه‌وێت، با دیگایهكی تری نوێی هه‌بێت، كۆتایی دێت، یان یه‌ك دیگایه، یاخود یهكێكیانی دیگایهكی ئیسلامیه، ئه‌وه‌ی تری نا ئیسلامیه.
راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ هه‌ڵوێستێكی وه‌رگرتووه، تێیدا وا مسوڵمان وێنا ده‌كات، كه تیرۆرسته، ئیسلام هاوواتی تیرۆره، به‌جۆرێك وای لێهاتووه ته‌نانه‌ت مسوڵمانان له نموزه‌جی ئیسلامی هه‌ڵبێن له هه‌موو بواره‌كان، چۆن ئه‌و وێنه‌یه راست بكه‌ینه‌وه؟
بێگومان ئێمه ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌مێك ده‌ژین كه ده‌كرێت پێی بگوترێت سه‌رده‌می ئاژاوه، كاره‌كان تێكه‌ڵ بووینه، راگه‌یاندن یه‌كێكه له‌وانه‌ی گه‌یاندینی به‌و حاڵه‌ته، یه‌كێك له روانگه‌كانی ئه‌و ئاژاوه‌یه زۆر قسه‌كردنه له سه‌ر تیرۆر، گه‌ڕان به‌دوای بواره‌كانی ئینتیمای ئیسلامی، یاخود شێوازه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئیسلامی، دانانی یاسای دژه تیرۆره له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان له‌وانه‌ش وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هێشتا كاره‌كان تێكه‌ڵ نه‌بوون، مرۆڤ دۆش دابمینێ نه‌زانی حق و ناحه‌ق چیه، حه‌ق روونه، ئه‌وه‌ش راست نیه هه‌موو مسوڵمانان له نمونه‌ی ئیسلامی راده‌كه‌ن. به‌ڵكو مسوڵمانان به‌گشتی پێیان وایه په‌یڕه‌وی ئیسلامی له زۆربه‌ی بابه‌ته تایبه‌ته‌كان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیین جیاوازیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێك لادان، به‌ڵام پێیان وایه كه نمونه‌ی ئیسلامی له بواری حكوم و ئابووری و پێوه‌ندی نێده‌وڵه‌تی له ئاستی ئه‌وه نیه، كه خوا پێیان ده‌فه‌رموێت باشترین ئومه‌تن، ئه‌وان باڵاده‌ستن، خوای گه‌وره رێگای بۆ كافران نه‌هێشتۆته‌وه به‌سه‌ر مسوڵمانان.
زۆربه‌ی مسوڵمانان ئه‌وه ده‌زانن، هه‌ندێكیان هه‌وڵی گۆڕانكاری ده‌ده‌ن، زۆربه‌یان داوای ده‌ربازبوون له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ن، راستكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه، ئه‌ركه له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت، هه‌موو كه‌سێك له بواری خۆی چاودێری بكات، هه‌مووتان به‌رپرسن، لێپرسینهوهشتان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له به‌رپرسیارێتی، راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه، ئه‌ركه له بواری گۆڕانكاری خراپه به‌ده‌ست و زمان و دڵ پێكه‌وه، یاخود به هه‌ریه‌ك له‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ر بوو، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن میكانزم بێت بۆ فه‌وزا، زۆرێك له راگه‌یاندنی سه‌رده‌م له‌به‌رده‌ستی هه‌موو تاكێك دایه، زۆربه‌ی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه تێگهڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری و خێرخوازی و سیاسی و فێكردن بووینه، تاك ده‌توانێ ئه‌ركه‌كانی خۆی لێ جێبه‌جێ بكات، كه تاك به‌ته‌نیا ناتوانێ، هه‌ندێك تاك له فه‌رمانگه ده‌بێته دروستكه‌ری بڕیار، ئه‌وه ده‌توانێ كه خه‌ڵكانی تر به‌وجۆره ناتوانێ.
له رۆژئاوا دیارده‌ی ئیسلامفۆبیا باڵاده‌سته، به پله‌یه‌ك ئیسلام به هۆشیاری و ناهۆشیاره ره‌تكراوه‌یه، ئایه ئه‌و ئهلهنگهریانه ئه‌وه نین، كه ئیسلام وه‌ڵامیان بداته‌وه؟
گومان له‌وه دانیه دیارده‌ی ترس له ئیسلام له بازنه‌یه‌كی زۆر فراوان به‌ر بڵاوه، به‌ڵام هه‌ندێك خراپه خێری تێدایه، له كاتێك زۆربه‌ی رۆژئاوایه‌كان نه‌یانده‌زانی ئیسلام چیه، به‌ڵام دیارده‌ی ترس له ئیسلام ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ هێنانه پێشه‌وه ئیسلام چیه؟ ده‌ستیان به گه‌ڕان كرد به دوای زانیاری ده‌رباره‌ی ئیسلام، به‌شێكی زۆری ئه‌و ترسانه‌ی دهرخرانه روو له ئیسلام، له به‌رامبه‌ر لێكۆڵینه‌وه خۆی نه‌ده‌گرت، پاشان ژماره‌ی مسوڵمانان له رۆژئاوا زیادی كرد، هه‌ندێك وێنه‌ی راستكرده‌وه ده‌رباره‌ی ئیسلام و مسوڵمانان. دیارده‌ی كۆچكردنی مسوڵمانان بۆ رۆژئاوا بوه به دیارده‌یه‌كی تێكه‌ڵ كه كۆچی نه‌زانی و هه‌ژاری بوو، هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنیان پێشكه‌ش نه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆچی زانایان و فێرخوازان و داهێنه‌ران وێنه‌یه‌كی گه‌شی شارستانیان پێشكه‌ش ده‌كرد.
خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ هه‌ندێك وڵاتی ئیسلامی بكات بۆ به‌كارهێنانی بوونی مسوڵمانان له رۆژئاوا بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ترس له ئیسلام، ئه‌و ره‌تكرانه‌وه و بوونی شارستانیه‌تێكی رۆشنی ئیسلامی ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه له‌خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو ئیسلام.
دوانه‌یی ئیسلام و رۆژئاوه بووه به یه‌كێك له ئارێشه‌كانی فیكری ئیسلامی هاوچه‌رخ له دوای دژی هه‌ندێك له‌و وێنه‌یی جه‌سته‌ی بیرمه‌ندی مسوڵمان رۆجیه گارودی سوتاند، بۆچوونی ئێوه چیه؟
ئارێشه‌ی دوانه‌ی ئیسلام و رۆژئاوا ئارێشه‌یه‌كی بێ مانایه، له لایه‌ك رۆژئاوا سنووری جوگرافیه، لایه‌نێك، یان چه‌ندین لایه‌نی به‌رامبه‌ره، ئیسلام فیكری ئایینیه به‌رامبه‌ری ئه‌فكاری ئایینه‌كانی تره.
بێگومان به‌كارهێنانی زاراوه شتێكی ئاساییه، ده‌كرێت له چه‌ند گۆشه‌یه‌كه‌وه له‌و ئارێشه‌یه حاڵی بین، ئه‌و دوانه‌یه نوێ نیه، له سه‌ره‌تای جه‌نگی سهڵیبیهوه كۆتایی نه‌هاتووه، به درێژایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه له دڵی رۆژئاوا بوو، ئه‌و دوانه‌یه ئه‌وروپا و داگیركه‌ری ئه‌ورووپی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی كرده ئامانج، شێواندنی ئیسلام ویستی سه‌ره‌كی بوو بۆ رۆژهه‌ڵاتناسی و ته‌بشیر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئایینی و گۆڕینی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان، كه تا ئێستا ویستی رۆژئاوایه پرۆگرامه‌كان به‌ڕۆژئاوایی بكات و خاڵی بكاته‌وه له هۆشیاری ئایینی ئیسلام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ریشه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له هه‌ڵوێستی رۆژئاوا نیه به‌رامبه‌ر ئیسلام، به‌ڵكو كێشه‌كه په‌یوه‌سته به دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان و قابیلیه‌تی بۆ داگیركاری و هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانی و بچووكبوونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كان و فیكر و زانستی رۆژئاوا و ته‌نانه‌ت زمانه‌كه‌شی، بۆیه ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ن له وه‌رگرتنی، هه‌ست ده‌كه‌ن كه رۆژئاوا له‌سه‌ر حه‌قه له تاقیكردنه‌وه‌ی مسوڵمانان و مل پێكهچكردنیان.
پرسی بڕیاری سوتاندنی جه‌سته‌ی گارودی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه، بۆ زه‌لیلی مسوڵمانان ده‌گه‌ڕیته‌وه، حكومه‌ت و ده‌زگاكان، كه‌سمان نه‌دیت دوو فرمێسكی بۆ بڕێژن، ئه‌و هه‌ڵگه‌رایه‌وه له فیكری ماركسی، پاشان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له فیكری سه‌رمایه‌داری، هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له قانونی ئه‌وروپی و لایه‌نگری سه‌هیۆنی، كاتێك مسوڵمان بوو بینی واقیعی مسوڵمانان بریتی نیه له له‌و ئیسلامه‌ی خوای گه‌وره هیدایه‌تی له‌سه‌ر دلاوه، له هه‌موو كاتێك ئه‌و پیاوه بوێر بوو، راشكاو بوو، وه‌ك محه‌مه‌د غه‌زالی گوته‌نی: زۆرزانانی رۆژئاوا و گێلانی مسوڵمانێك له مسوڵمانان له‌دژی ئه‌و پیاوه گه‌وره كۆبوونه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له چاره‌نووسی هه‌ر رۆژئاوا‌و ده‌زگاكانی نیه، ده‌زگاكانی لاوه‌كیه‌كانی جیهانی ئیسلامیش لێی به‌رپرسیارن، كه به‌رگه‌ی ئیجتیهاده فیكریه‌كانیان نه‌گرت، ته‌نیا به خۆ به‌ری كردن وازیان نه‌هێنا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ماشیان بۆ دروستكرد، ئه‌گه‌ر وڵات و ده‌زگای ئیسلامی كاریگه‌ر هه‌بووایه ده‌بوو پاڵپشتی بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئیسلام له ئه‌وروپا.
بیرمه‌ندی مسوڵمان به‌ده‌ست په‌راوێزخستنه‌وه ده‌ناڵێنێت، كۆمه‌ڵگه پشتی تێكردوه، ئه‌وه‌ش له ئاماده‌نه‌بوونی له ژیانی ئیسلامی ده‌بینین، پاشان گرنگی ده‌دات به جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك كه‌سێكی نوخبه، كه پێویسته له ناو كۆمه‌ڵگه بێت، چۆن ده‌تواندرێت بیرمه‌ندی مسوڵمان پێگه‌ی خۆی بۆ بگێڕنه‌وه؟
قه‌ده‌ری زۆرێك له زانایان و بیرمه‌ندان داهێنه‌ران وابوو، نه‌گه‌ن به‌و رێزه‌ی شایسته‌ن له ژیانی خۆیان له ناكۆمهڵگهكان، به‌داخه‌وه گرنگی دان به فیكریان دوای لهدهستچوونیانه.
ئه‌وه زیان به‌وان ناگه‌ینی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه بێبه‌ش ده‌بێت له سود وه‌رگرتن لێیان له كاتی گونجاو، نمونه‌ی ئه‌وانه وه‌ك نمونه‌ی دوره‌یدی كوڕی سهمه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌ی، كاتێك فه‌رمانی پێكردن و هۆشداری دان له‌گه‌یشتنی جه‌نگاوه‌ران، گوێیان بۆی نه‌گرت، قه‌سیده‌یه‌كی گوتووه ده‌ڵێ: أمترهم أمری بمنعرج اللوی، فلم یستبینوا الرشد إلا ضحی الغد.
به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی توانای ئه‌و بیرمه‌ند و چاسكازانه له ئه‌ندازه‌ی كاریگه‌ریان كورت نابێته‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانیان، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ریان میكانزمی زیاتر بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سودی زیاتر بگه‌ینن به كۆمه‌ڵگه‌كانیان، ئه‌گه‌ر سیفه‌تی نوخبه‌یی دووریان بخاته‌وه له گه‌له‌كه‌یان ناتوانن ئاماده‌گی خۆیان بسه‌لمێنن له‌ناو خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیفه‌تی نوخبه‌یی ته‌نیا بۆ تێگه‌یشتنیان بێت له پرسه‌كان و ئه‌و ده‌توانن به‌شداری زۆرباش بكه‌ن و پارێزگاری بكه‌ن، كه‌مترین شت ئه‌وه‌یه ده‌توانن ئه‌وه‌نده پێشكه‌ش بكه‌ن كه خه‌ڵكانی تر كردوویانه.
زۆری ئه‌و ئارێشانه‌ی كه فیكری ئیسلامی گیرۆده‌ی بووه له گۆڕه‌پانی ئیسلامی و جیهانی، پێویست ناكات ببێته هۆی داڕوخان و بێ هیوایی له‌وه‌ی ناكرێت چاكسازی و گۆڕانكاری بكرێت، بێهیوایی كارایی و توانای جوڵه ده‌كوژێت، پێویسته بیرمه‌ندی مسوڵمان به‌شدار بێت له دروستكردنی پێشبینی بۆ داهاتوو.
كاری ئیسلامی فره مه‌یدانه، سیاسی هه‌یه، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، په‌روه‌رده‌یی هه‌یه…هتد پێویستی به‌گه‌شه‌پێدان و داهێنانی فیكریه له هه‌موو بوارێك، سه‌رمایه‌ی سه‌ركرده‌كان له هه‌موو بواره‌كانی كاری ئیسلامی بریتیه له سه‌رمایه‌ی فیكری ئیسلامی، چالاكوانی ئیسلامی له سیاسه‌ت پێویستی به شاره‌زایی له فیكری سیاسی ئیسلامیی هاوچه‌رخه، چالاكوانی ئیسلامی له‌بواری په‌روه‌رده‌یی پێویستی به فیكری ئیسلامی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخه، به‌هه‌مان شێوه سه‌رجه‌م بواره‌كان.
فیكری ئیسلامی هاوچه‌رخ بریتی نیه له توراسی ئیسلامی، فیكری سیاسی ئیسلامی هاوچه‌رخ بریتیه له داهێنانی هاوچه‌رخ، بیرمه‌ندی ئیسلامی له ئه‌زموونی گه‌شه‌پێكردنی هاوچه‌رخ ده‌ست پێده‌كات له زانستی سیاسی و په‌یڕه‌وی سیاسی ئه‌وه له‌خۆی بگرێت، كه په‌یڕه‌وی بكات، شیكاری ره‌خنه‌یی بابه‌تی بكات له ژێر تیشكی وه‌حیی خوایی و سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر و شتانه‌ش كه له توارس پێویستیه، به‌مه‌ش فیكرێكی ته‌واو پێشكه‌ش ده‌كات، كه پێوه‌ندی به‌هێزی هه‌یه به كیشه‌كانی له واقیع دا هه‌یه، سات له‌دوای ساتیش چاره‌سه‌ره‌كانیش له خۆی ده‌گرێت.
كاتێك ده‌گوترێت ئومه‌ت قه‌یرانی فیكری هه‌یه، ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه چاو بپۆشرێت له قه‌یرانه‌كانی تری وه‌ك: سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی.
قه‌ده‌ری هه‌ندێك بیرمه‌ند وایه پسپۆڕبێت له بوارێك له بواره‌كان. قه‌ده‌ری هه‌ندێك بیرمه‌ندی تر وایه له پرسه ههمهكیهكان به‌شدار بێت، بواره‌كان ببڕێت ته‌نیا له یه‌ك بوار كارناكهت، چاكه له‌وه دایه كاتێك هه‌وڵه چاكسازیه فیكریه‌كان یه‌كده‌گرن، گشتی و تایبه‌ت هاوكاری یه‌كتر ده‌بن له بواری خۆیان و بواره‌كان تر.
ئه‌و دیمانه‌یه مهزورق لعومهری ئه‌نجامی داوه له ژماره هه‌شتی گۆڤاری (التبیان) بڵاو كراوه‌ته‌وه.