توێژینەوەوتار

مایکڵ پۆڵانی… بۆچی زانست بە سەرکەوتووترینی دامەزراوەکان دادەنرێت؟

ن:شادي عبدالحافظ

و: ئه‌حمه‌د دیاری قصاب

 

لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠دا، ئەو ئەرکە یابانیەی بەناو “هایبوسا ٢” بووبەپایان گەیشت، لە ناردنی نموونەیەک لە هەسارۆکەی “ریگۆ” بۆ سەر زەوی، کە سێسەد ملیۆن کیلۆمەتر لێوەی دوورە، ئەرکەکە پێش شەش ساڵ لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد، پاش چوار ساڵ لە دەستپێکی گەیشت، لە پاشاندا دەستیکرد بە هەڵخەمڵاندنی خولگەکەی بە وردی، دواتر چەند جارێک خۆی پاڵنا بەرەو هەسارۆکەکە، کاتێکیش لێی نزیک دەبووەوە لە هەموو جارێکدا قۆڵیکی مێتاڵی درێژ دەکرد، و چنگێکی لەوەی دەکەوتە بەردەمی لە خۆڵ و بەرد هەڵدەگرت، پاشان مەکوکەکە دووبارە بەرز دەبووەوە.

 

لە مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٠دا، ئەو ئەرکە یابانیەی بەناو “هایبوسا ٢” بووبەپایان گەیشت، لە ناردنی نموونەیەک لە هەسارۆکەی “ریگۆ” بۆ سەر زەوی، کە سێسەد ملیۆن کیلۆمەتر لێوەی دوورە، ئەرکەکە پێش شەش ساڵ لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرد، پاش چوار ساڵ لە دەستپێکی گەیشت، لە پاشاندا دەستیکرد بە هەڵخەمڵاندنی خولگەکەی بە وردی، دواتر چەند جارێک خۆی پاڵنا بەرەو هەسارۆکەکە، کاتێکیش لێی نزیک دەبووەوە لە هەموو جارێکدا قۆڵیکی مێتاڵی درێژ دەکرد، و چنگێکی لەوەی دەکەوتە بەردەمی لە خۆڵ و بەرد هەڵدەگرت، پاشان مەکوکەکە دووبارە بەرز دەبووەوە.

ئەو ڕێگەیە چیە کە لە ڕێیەوە دەتوانین سەرکەوتنی زانست بە موعجزەیەکی سەروو سروشت نەیژمێرین؟ هەڵبەتە دەبێت هۆکارێک هەبێت بۆ ئەم وردەکارییە بێ پێشینەیەی مێژوومان، هۆکارێک کە ئەو سەرکەوتنە ڕۆژ لەدوا ڕۆژ زیاد بووە ڕاڤە بکات، کە لە چەندین بواردا بەرجەستەی دەکەین، لە زانستەکانی گەردوون، بەهەمان شێوە لە زانستەکانی دەمارزانی و هەموارکردنەوەی جینیی، یان ماددە خێرا گەیەندەرەکان. سەردەمانێکە ئەم پرسیارە بابەتی سەرەکی بووە بۆ زۆرێک لە بوارەکانی فەلسەفە و کۆمەڵناسی، بۆ نموونە، هیلاری پۆتنەم، فەیلەسووف و بیرکاریزانی ئەمریکی، پێشنیاری ئەوە دەکات کە واقعیبوونی زانستیی، ئەو قوتابخانەیەی کە دەڵێت مێتۆدی زانستیی مەعریفە لە واقعێکدا کۆدەکاتەوە کە لە ڕاستیدا بوونی هەیە، ئەوە تەنها فەلسەفەیەکە کە سەرکەوتنی زانستیی ناکاتە موعجیزەکی سەروو سروشت، بەڵکو دەیکاتە شتێکی مومکین، ناوی بەهانەی لێ دەنێت “موعجیزە بوونی نییە” ( (No Miracle Argument.

لە بەرانبەریشدا مایکڵ پۆڵانی، زانای هەنگاریی بریتانی، پێی وایە کە بابەتەکەش پەیوەندی بە سروشتی کۆمەڵگەی زانایانەوە هەیە. ئەو پێی وایە، لە پەیپەرە هەرە بەناوبانگەکەیدا “کۆماری زانست: گریمانە سیاسی و ئابووریەکە” (The Republic of Science: Its Political and Economic Theory)،  کە لە ڕۆژنامەی “منیرڤا” بڵاوبوویەوە، پێی وایە کۆمەڵگای زانستیی بریتیە لە “نموونەیەکی زۆر پچووککراوەیە لە کۆمەڵگەی ئازاد“، بەڵکو پۆڵانی پێی وایە کە بیرۆکەی “کۆمەڵگەی ئازاد” خۆدی خۆی گشتاندنێکە بۆ ئەو ڕێبازە زانستیەی کە کۆماری زانست دەبات بە ڕێوە! بەڵام ئەم ڕێبازە چیە؟!

مايكل بولاني

 

خۆگونجاندنی دوولایەنە:

بەپێی پۆڵانی، ئەوا کۆمەڵگەی زانایان بە ڕێگەیەک کار دەکەن پێی دەوترێت هاوکاریکردن لە ڕێی خۆگونجاندنی دوولایەنەوە (Coordination by Mutual Adjustment). بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکەش دەتوانین نموونەیەکی بچووک بهێنینەوە، با وای دابنێن کە مەتەڵێکی کاغەزی (وێنەی پارچە پارچە) هەیە پێکاتوە لە پێنج سەد پارچە کە پێویست دەکات پێکەوە بلکێنرێن بۆ دروستکردنی وێنەی پەپولەیەک لە دارستاندا دەفڕێت، تۆ و هاوڕێکانت دادەنیشن بەرامبەر ئەو پارچانە و پێویستیشە کە پێکەوە دەست بکەن بە ڕێککردنەوەی و وردە وردە پێکەوە لکاندنیان، باشترین ڕێگە چیە بۆئەوەی باشترین دەرئەنجامتان بداتێت بە کەمترین کات؟

لێرەدا کۆمەڵێک پێشنیار هەیە، بۆ نموونە دەتوانین کە پارچەکان بە یەکسانی دابەش بکەین بەسەر هەر یەکێکتاندا، بەڵام کێشەی ئەم ڕێگەیەیان ئەوەیە دەشێت کە هەر یەكێکتان پێویستی بە پارچەی ئەوی تریان ببێت بۆ تەواوکردنی کارەکەی. پێشنیارێکی تر ئەوەیە کە یەکێکتان هەڵبستێت بە دابەشکردنی کارەکان بەسەر ئەوانی تردا، ئەم پێشنیارەیان پێویستی بە کاتی زۆرە، لەبەرئەوەی دەبێت یەکێکیان وێنە گەورەکە بە تەواوی هەڵبسەنگێنێت لە سەرەتادا، هەتاوەکوو وێنەکە ئاڵۆزتریش بێت بابەتەکە ئاڵۆزتر دەبێت، ڕێگەچارەی کۆتاییش هەیە، کە لە ڕاستیشدا زۆربەی کاتەکان ڕوودەدەن، ئەویش ئەوەیە کە سەرجەم پارچەکان لە نزیک هەموواندا دابنرێن، پاشان هەر یەکەیان  پارچە بە پارچەی هەڵدەبژێرێت و لە نزیکترین شوێنی خۆی دایدەنێت.

لێرەدا هەریەک لە ئێوە پێشکەوتنێک بەدەست دێنێت بەتێبینی کردنی بەرهەمی ئەوانی دی، هەر پارچەیەک کە هاوەڵەکەت دایدەنێت ئەشێت هاوکاری تۆ بێت بۆ بەرەوپێشچوونێکی گەورەتر لە ڕەخساندنی شوێن بۆ پارچەکانت، بابەتەکە وەک گروپێکی مۆسیقای جاز وایە کە پێکەوە کار دەکەن لەپێانو بەرهەمهێنانی باشترین کۆپلەی مۆسیقی کە پێشتر پلانی بۆ دانەڕێژرابوو و لە نۆتەشدا نەنوسرابووەوە، هەریەکەیان کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی باشترینی توانای خۆی، بەڵام لە کاتی کارەکەشیدا تەماشای بەرهەمی ئەوانی دیکەش دەکات و گەشە بە مۆسیقاکەی دەدات لەسەر بونیاتی ژەنینی ئەوانی دی.

بە گوێرەی پۆڵانی، زانستیش بە هەمان شێواز کار دەکات، بەڵام ئەمیان هەوڵی ئامانجێکی ئایندەیی دیاریکراو نادات هەر وەک مەتەڵەکە، سەرجەم بەرهەمە زانستیەکان بەردەستە بۆ هەموو زاناکان، لەبەرئەوەی لە گۆڤارە زانستییە تایبەتمەندەکاندا بڵاودەکرێنەوە لە بارەیانەوە گفتوگۆی چڕ و بەپیت ئەنجام دەدرێت، بەرهەمە زانستیەکانی تۆ وەک زانایەک گەشە ناکات بە کوالیتی و خێرایی نموونەیی بەبێ ڕوانین لەم کارانە، گەرهەر زانایەک لە ژورێکی داخراودا جیا بکەینەوە، پاشان بەجێی بهێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک لە کێشەکان، ئەوا دەشێت لە قۆناغێکدا لە پێشکەوتن ڕابوەستێت، لەبەرئەوەی خەرمانی زانایانی پێشوو لەم بوارەدا ڕێیی مەتەڵەکەی بۆ ڕووناک دەکاتەوە و هاوکاری دەبێت لە قاڵبوونەوە لە کێشەی گەورەتردا لە ئایندەدا.

لێرەدا پۆڵانی هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی بیرۆکەیەکی گرنگ کە دەڵێت زانایان و دامەزراوە زانستییەکان بریتین لە  “خود دەسپێشخەرە سەربەخۆ و خۆگونجێنەرەکان” (self-coordination of independent initiatives)، سەرجەم تاکەکانی بینەری کاری هاوەڵەکانیانن، ئەم جۆرە پێکەوەکارییە بە زۆرە، لەبەرئەوەی هەر زانایەک ڕێگەچارەسەریەکی دی دەدۆزێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی خۆی لە ڕێی سەیرکردنی کاری زاناکانی دی، دەرەنجامەکەش دەکاتە بەرهەمی “هەمووان” کە گەورەتر دەبێت لە کۆی بەرهەمی تاکەکانی بە جودا، دەشتوانین درک بەو حاڵەتە بکەین لە ئێستادا کە هەمووان تێیدا دەژین، ئەویش پەتای کۆڕۆنایە (COVID-19).

لە سەرەتای پەتاکەوە چەندین گروپی تۆژەری جودا جودا بەدواداچوونیان دەکرد لەسەر پێکهاتە و گۆڕانە جینیەکانی کۆڕنای خۆ تازەکەرەوە، هەر تاکێک لەو گروپانەدا کاریان بۆ خۆیان دەکرد، بەڵام کاتێک سەرجەم داتاکان خرانە بەردەست بۆ سەرجەم زاناکان لە سەرانسەری جیهاندا لەڕێی ڕێگەکانی دونیای تەکنەلۆژیاوە، ئەمە وایکرد ببێتە خێراترین حاڵەت لە مێژووی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا کە تێیدا ئەم بڕە زۆرە لە زانیاری و داتا کۆببێتەوە لە چەند هەفتە و مانگێکی کەمدا هەر لە سەرەتای پەتاکەوە، کە لە هەموویان گرنگتر ئەوە بوو یاریدەدەر بوو  بۆ خێرا دۆزینەوەی جۆری نوێ لە پێکوتەکان.

دەستە شاراوەکە:

ئێستا، چەمکێکی نوێ کە ئەستەمبوو بە بیرتا بێت کە شتێکی ئاوها ببینیت لە پەیپەرێکی زانستیدا دەربارەی زانستی کۆبوونەوەی زانست، ئەویش “دەستە شاراوەکە”یە، کە ئادەم سمیث بناغەی ئەم زاراوەیەی هێنایە کایەوە لە سەدەی هەژدەهەمدا کاتێک لە کتێبە ناودارەکەیدا “شۆڕشی گەلان” باس لەوە دەکات کە پێویستە لەسەر حکومەتەکان کە واز بهێنێن لە دەسەڵات گرتن بەسەر بەڕێوەچوونی کەرتی ئابووری و واز لە خەڵکی بهێنێت بە خواستی خۆیان کڕین و فرۆشتن بکەن، بەشێوازێک کە هەرکەس خۆی بڕیارەکانی خۆی بدات بە شێوازێکی سەربەخۆ و تەنها بەدووی قازانجی خۆیدا هەوڵبدات، ئەو بابەتەی کە پێی وابوو دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی سەرجەم بازاڕ.

هەر وەک ئەوەی لە بازاڕە ئازادەکاندا دەگوزەرێت، دامەزراوە زانستیەکان بەشێوازێکی کاریگەر کاردەکەن گەر وازی لێبهێنرێت بە سەربەخۆیی و بەبێ دەستتێوەردان، لە کۆتاییدا هەر زانایەک بەرەو ڕووی کۆمەڵە هێزێک دەبێتەوە، هەندێکیان ڕکابەرین و هەندێکیشیان پەیوەستن بە ئارەزوەکانیەوە،  ئەمە وای لێ دەکات کە چی لە توانایدایە بیکات بۆ ئەوەی خۆی بخاتە شوێنێک لە بازاڕی کێشە زانستیەکاندا کە گونجاوە بۆی، بۆیە دانەیەک هەڵدەبژێرێت کە بەتەواوی سەرنجی ڕادەکێشێت، بە شێوازێک کە نە زۆر ئاسان بێت کە سەرجەم سەرچاوەکانی تێدا بە هەدەر بدات، جا ئاخۆ تاواناکانی بێت یاخود ئەو هاوکاریانەی کە دەکرێت بەدەستی بهێنێیت، نە ئەوەندەش سەخت بێت بە ئەندازەیەک کە کاتێکی  زۆر لە لە بەرەنگاریدا بەهەدر ببات.

کاتێک زانا دەگاتە چارەسەری ئەم کێشەیە ئەوا هزری خۆی ڕازی دەکات بەشێوازێکی تەواو لایەنگرانە بۆ بەرژەوەندی تایبەت، بەڵام لە هەمان کاتدا کار دەکات بۆ بەرژەوەندی گشتی، ئەم بیرۆکە نوێیەی کە بەرهەمی هێناوە سوودمەند دەبێت بۆ هەموو کۆمەڵگا هەر کات لەنێو تاکەکانیدا بڵاوببێتەوە، بەم شێوازە زانست بەرەو پێش دەچێت، بە هێواشی و بێدەنگی و پتەوی، و بەبێ دەسەڵاتێکی ناوەندی. لە بازاڕی ئازاددا ئامانج بەرەوپێشبردنی بەرهەمە ماددییەکانە، لە حاڵەتی زاستیشدا بریتیە لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمە هزرییەکان.

 

لەم دیدگایەوە، ئەوا مەنزومەی بازاڕی ئازاد تەنها حاڵەتێکی تایبەتە کە تێیدا میکانیزمی هاریکاری لەڕێی خۆگونجاندی دولایەنەی تێدا بەکار هاتوە، بەڵام ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە پۆڵانی ناڵێت کە زانست نموونەیەک بەکاردەهێنێت کە لە بازاڕی ئازاددا بەکار دێت، بەڵکو پێی وایە کە زانست نموونەیەکە کە پێوەرەکانی هاریکاری بە باشترین شێوازی مومکن بە کار دەهێنێت، بۆیە پیشنیاری ئەوە دەکات کە ئەم نموونەیە هاوردە بکرێت بۆ سیاسەت و ئابووریش.

لەبەرئەمە، هەر وەک پۆڵانی ڕونی دەکاتەوە، کارکردن لەژێر دەسەڵاتێکی ناوەندیدا پێشکەوتنی زانستیی بە تەواوەتی ڕادەگرێت، ئەو لێرەدا بەدیاریکراوی ئاماژە بە کاری زانستیی ژێردەسەڵاتی بەرێوەبردنی یەکێتی سۆڤێتی دەدات، هەروەک لەو لێکۆڵینەوەیەیدا کە پێشتر باسمان کرد دەڵێت: “کارکردن لە ژێر یەک دەسەڵاتدا سەربەخۆیی دەستپێشخەریە زانستیەکان لەناو دەبات، بۆیە بە شێوازێکی گشتگیر لە کاریگەریەکەیان کەم دەکاتەوە بەرەو ئاستی  کاریگەریی تاکە کەسێک کە لە سەنتەرەوە ئاڕاستەیان دەکات، ئەمەش لەڕاستیدا دەبێتە هۆی ئیفلێجبوونی هاوکاری لە نێوانیاندا“.

 

مامۆستا و قوتابی:

لەم خاڵەوە پۆڵانی دەچێتە سەر باسی یەکێک لە پایەکانی ئەم پێشکەوتنە زانستییە، ئەو لێرەشدا وەڵامی پرسیارێکی گرنگ دەداتەوە کە بەتەواوی گەوهەری ئەم کۆمەڵگایەیە، دەپرسێت: چی وا لە زانایان دەکات کە متمانەیان بە یەکتری و بە بەرهەمەکانیان هەبێت؟ ئەوە ئەم متمانەیەیە کە وا لەم کۆمەڵگەیە دەکات بۆ پلەی بەرزتر لە هاوکربوونی لەنێوانیاندا، لە حاڵەتی زانستیشدا، پۆڵانی وای دەبینێت کە چەند هۆکارێکی زۆر گرنگ هەن کە ئەم هاڕمۆنییە دروست دەکەن.

لە لایەنی خودی بەرهەمی زانستیەوە، پۆڵانی ٣ پێوەری سەرەکی پێشکەش دەکات کە نازناوی “شایستەیی زانستی” پێ دەبەخشرێت، یەکەمیان بریتیە لە مەعقولیەتێتی، بە تاتیبەت پاش پێداچوونەوەی پەیپەرە زانستییەکان لە لایەن پسپۆڕانی هەمان بوار (وەک پێی دەڵێن پێداچوونەوەی هاوپیشەکان (Peer Review))، دووەمیشیان بەها زاستیەکەیەتی، کە لە ڕێژەی وردیی و ڕوونیی  و گرنگیی دەرەنجامەکانیدا دەردەکەوێت، جاخۆ لەڕووی میتۆد بێت یاخود ناوەڕۆک، سێهەمیشیان بریتیە لە ڕێژەی ڕەسەنایەتی، ئەو کاتە دەردەکەوێت کە زاناکان لە میانەی کارێکی زانستییدا سەڕسووڕمانی خۆیان دەردەبڕن.

گەر کەمێک ڕابمێنیت ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە دەشێت ڕێژەیەک لە زیادی و کەمی هەبێت لە نێوان هەندێک لەم پێوەرانەدا، لە لایەکەوە توندە و ڕێژەیەکی زۆر وردبینیی و هێز لە خۆ دەگرێت، لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە ڕەسەنایەتی لە خۆ دەگرێت، ئەویش سیفەتێکە کە خۆی لە خۆیدا داهێنەرانەیە تەحەددای چەقبەستوویی دەکات کە بەلای خۆپارێزیدا دەشکێتەوە لە پێکهاتەکەیدا، بۆڵانی دەڵێت: “ئەم شڵەژانەی نێوان زەرورەتی جێبەجێکردنی پێوەرە پسپۆڕییەکان لە لایەکەوە و ڕەسەنایەتی لە لایەکی ترەوە پێویستە بۆ ئاڕاستەکردن و پەرەپێدانی کاری زانستیی”.

لەو حاڵەتەدا ئەو دەسەڵاتە زانستییە بەرهەم هاتووە لە دەرەنجامی جێبەجێکردنی ئەم پێوەرە پیشەییانە بەشێوازێکی توند، کە نزیکە لە نەریتەوە (Tradition)  کۆمەڵێ بەها و بیروباوەڕ لە خۆ دەگرێت، زاناکان بە میراتی لەوانەی پێش خۆیانەوە وەری دەگرن (بە شێوازی مامۆستا و قوتابی)، بەڵام لەهەمان کاتدا نەریتێکە کە هانی ڕەسەنایەتی و ڕەخنەی خودی و پێداچوونەوەی بەردەوام دەدات، ئەم پێکهاتەیەی کە دژیەک دەردەکەوێت لە سەرەتاکەیدا وەک پۆڵانی پێی وایە گەوهەری ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیە کە کۆمەڵگای زانایان بەدەستیان هێناوە تاکو ئێستە.

ئەوەی سەیرە لەمەدا بانگەشەی ئەوەی مێتۆدی زانستی بریتیە لە “لاسایی کردنەوە”یەک کە زاناکان زۆرکات پەیڕەویی  دەکەن، وەک تۆمەتێک دەوترێت، یاخود ڕەخنەیەکی  بریندارکەر بۆ زانست، بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە ئەم بانگەشەیە بە ئەرێنیی پێشکەش دەکرێت، پۆڵانی ڕای وایە کە بابەتەکە وەک ئەوە وایە گەر لە وڵاتێکدا ڕاپەڕینێک ڕوو بدات، ئەوا دوو ڕێگە هەیە بۆ بەردەوامبوون لە دوای ئەوەدا، یەکەمیان وێرانکردنی سەرجەم ئەوەی پێشتر بونیات نراوە و دووبارە وڵاتێک لە خالی سفرەوە دروست بکرێتەوە، دووەمیشیان بریتیە لەوەی کە لە ئێستادا لەبەر دەستماندایە دەست پێ بکەین و وردە وردە پەرەی پێ بدەین لەڕێی ڕەخنەی خودیەوە، بەڵام هەردەم دەبێت شتێک هەبێت کە لێوەی دەست پێ بکەین، ناکرێت لە سفرەوە دەست پێ بکەین.

لەلایەنێکی دیشەوە زاناکان لەسەر ئەم پێوەرە پیشەییانە ڕاهێنراون لە زانکۆ و تاقیگەکاندا، بۆ ساڵانێکی زۆر، بەهەمان شێوە کارەکانی پێداچوونەوە و نامەی ڕاسپاردە و چاوپێکەوتنەکانی وەرگرت و ڕەتکردنەوە بۆ پیشە زانستییەکان و خەڵاتە ماددیی و مەعنەویەکان، بەهەمان شێوە ڕەوشتی سیستەمەکانی پاداشتی زانستیی لە بنچینەدا پشت بە بەرهەمی زانستیت و ڕێژەی پەیڕەوکدردنی پێوەرە پیشەییەکان دەبەستێت، هەرچۆن بێت ئەو فەندەی کە وەرت گرتووە، هەموو ئەمانە هاوکار دەبن بۆ چاندنی ئەزموونەکانی زانا و ئاڕاستەکردنیان بە شێوازێک کە کۆمەڵگەی زانستیی متمانەی تێدا بڵاو دەبێتەوە بەپێی ڕێژەی پێشەیی هەر لایەنێک کە تێیدایەتی، کە لە هەمان کاتیشدا دەبێتە بەهێزکردنی متمانە لە ناو خودی بەشەکانیدا، بەهەمان شێوە هاوکار دەبێت بۆ دروستکردنی ئاستێک (بەتاکید نموونەیی نا بەڵام گەورە) لە پێکەوەکارکردن لە کۆمەڵگای زانستیدا، کە بەحاڵی خۆی ئەومان بۆ بەرهەم دێنێت کە پێی دەڵێن “ڕای زانستیی”.

ڕای زانست:

بە پێی پۆڵانی، “ڕای زانستیی بەتەنها ناگەڕێتەوە بۆ زانایەکی تایبەت، بەڵکو دابەشکراوە بەسەر هەزاران پارچەی پچووک کە هەر یەکەیان تاکێکی ناو کۆمەڵگەی زانستی هەڵیگرتووە، هەر تاکێکیش بەدەوری خۆی پشتگیری گریمانەی ئەوی تر دەکات“، ئەوەش بەڕونی لە ئێستادا دەردەکەوێت لەوەی پێی دەوترێت کۆدەنگی زانستیی (Scientific Consensus)، بۆ نموونە بابەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەربگرە، کە دەکرێت بڵێین ٪٩٧ لە کاری ێکۆڵینەوەکان لە بواری گەرمبوونی جیهانیدا دەڵێن کە مرۆڤ هۆکارێکن بۆ دروستبوونی، و جۆن کۆک لە ساڵی ٢٠١٣ هەستا بۆ لێکۆڵینەوەی دەرەنجامی ٤٠٠٠ لێکۆلینەوەی زانستی کە باس لە گەرمبوونی جیهان دەکات، دەرکەوت کە ٪٩٧ ئاماژە بە ڕۆڵی مرۆڤ دەکات لە دروستبوونیدا.

بەڵام ئەم ڕا زانستیە مەرج نیە ڕاست بێت، بەڵکو دەشێت چەند ئامانجێکی پیشەسازیی و بازرگانی و سیاسی تێوەی بگلێت بۆ شێواندنی لە هەندێک کاتدا، و لەبەرئەوەی پێوەرە پیشەییە زانستیەکان بە ڕەچکە لایەنێکی پارێزکار دەگرێتە بەر، کە دەشێت هاوکاربێت لە سەر بەردەوامبوون لەسەر ئەو هەڵەیە بۆ ماوەیەک، بەڵام پۆڵانی ڕای وایە کە ئەمە ریسکێکە کە دەبیت زانست تاقی بکاتەوە، و بێگومان چەند هەڵە هەن کە دەردەکەون لەو ڕێگەیەدا، بەڵام ئەمە باشترینە کە زانست بتوانێت پێشکەشی بکات، چونکە بەبێ بوونی ڕایەکی زانستیی دروست و ڕوون و متمانەپێکراو ئەوا ڕێچکەی زانست بەرەو ناکارایی دەچێت، بەبێ ئەم جۆرە دەسەڵاتە، یاخود بابڵێن ئەم چڕنوکانە، ئەوا بازاڕخۆشکەرانی درۆ و دەلەسە بەردەوام دەبن لە قۆستنەوەی زانستدا، “تەها ئەو دیسپلینەی کە ڕای زانستیی کاریگەر ناچاری دەکات دەتوانێت گزی زانستیی ڕابگرێت”.

لەو خاڵەدا پۆڵانی دەست دەکات بە باسکردنی پێوانەیەکی لاوەکی گرنگی دی کە ئەویش پەیوەندی جەماوەرە بە زانستەوە، لە لایەکەوە دەڵێت هێزی  ڕای زانستیی لە کۆمەڵگەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ متمانەی جەماوەر بە زاناکان، بەڵام –لە لاکەی دیەوە- دەڵێت کە تێوەگلانی جەماوەر بە ڕای زانستیەوە زۆر جار زیانبەخش دەبێت، چونکە جەماوەر دەشێت بگەڕێن بە دوای لایەنی کرداری یاخود تەکنیکی یاخون بەسوود بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ، ئەگەر توانی کۆمەڵگەی زانایان ناچار بکات لە ڕۆیشتن بەو ڕێچکەیەدا، ئەوا مەنزومەی زانستیی بەدەست ئاڕاستەکەرێکی دەرەکی نوێ دەناڵێنێت، کە ڕێگر دەبێت لە پێشکەوتنی.

بەڵام تێبینیەکی گرنگ هەیە کە پۆڵانی دەیخاتە ڕوو لەو خاڵەدا کاتێک ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم کێشەیە پەیوەستە بە خودی دامەزراوە زانساتیەکانەوە (زانکۆکان)، کە زۆر کات، لە توێژینەوە زانستیەکاندا، لەگەڵ جەماوەردا بە زمانی قازانجی ڕاستەوخۆ (قازانجی مادیی) دەدوێن، پێویستیشە لەسەر دەزگاکان کە واز لەم ڕێگەیە بهێنن “ئەوانەی کە وادەزانن کە جەماوەر گرنگی بە زانست دەدات تەنها وەک سەرچاوەیەکی سامان و دەسەڵات هەڵەن بەشێوازێکی ترسناک لە بڕیاردان لەسەر دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ خەمڵاندنی ئەوەی کەوا خەڵکی کەمتر ئارەزووی پشتگیریکردنی زانستیان دەبێت بۆ مەبەستی دۆزینەوەی سروشتی شتەکان

هەروەک سەرنجی دەدەیت، لەسەرجەم بەهانەکانیدا، دەرەنجام ئەوەیە کە پۆڵانی دەیەوێت لە خاڵی ناوەڕاستدا بوەستێت  لە نێوان دەسەڵاتدا کە  خۆی لە لاساییکردنەوەی زانستیی سەنگیندا دەبینێتەوە و لەنێوان داهێناندا کە خۆی لە ڕەسەنایەتی و بیرکردنەوەی دەرەوەی سندوقدا دەبینێتەوە، خاڵێک کە لە ناو ناکۆکی تەندروستی نێوان هەردوو بابەتەکەدا دروست دەبێت.

کەوایە کۆماری زانست، بەپێی پۆڵانی، کۆمەڵە دەستپێشخەریەکە، جاخۆ لەلایەن زانایانەوە بێت یاخود دامەزراوەکان، کە هەریەکەیان بە شێوازێکی سەربەخۆ کار دەکەن، بەڵام هەوڵ دەدەن، لە ڕێی خۆگونجاندنی ئاڵوگۆڕ پێکراودا، بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامێک کە پێشتر دیاری نەکراوە، کە پابەند و پشت قایم کراوە بۆ ئەوە، لە ڕێی دەسەڵاتێک کە نەریتێکی بۆماوەیی هەیە کە نەوە بە نەوەی زانایان لە مامۆستاکانیانەوە بۆیان دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە دینامیکیە، بەردەوامبوونی مانەوەی پەیوەستە بە تازەگەریی خودیی بەردەوام لە ڕێی ڕەسەنایەتی شوێنکەوتووانی.

بێگومان ئەمە بیرۆکەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، کۆمەڵێکی زۆر لە گۆڕانکاری لەخۆ دەگرێت کە ڕێ بۆ دیبەیتێکی زۆر لە بارەیەوە خۆش دەکات، بەڵام ناکۆکبوون لە چەند ڕوویەکیدا دەبێت، زۆر تەندروست دەبێت. ئەم پەیپەرە لە سەردەمێکدا سەری هەڵدا کە ناکۆکی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و یەکێتی سۆڤێتیدا هەبوو لەسەر سروستی دەسەڵات و بەڕێوەبردن، کە ڕەنگی دابۆوە لە زانست و پیاوەکانی و دەزگاکانیشی، بەڵام ئەوەی سەیرە لێرەدا خودی ئەو گفتوگۆ و پرسیار و بەرهەڵستیانەی کە هزری پۆڵانی پێشکەشی کردووە یاخود خستویەتیە ڕوو، هەرچەندە نەخشەی سیاسی بەتەواوی گۆڕدراوە، هێشتا لە ئارادان!

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply