كتێبەكان بە PDF

ڕەنگدانەوە شارستانییەتی یۆنانی لە ناو شارستانییەتی ئیسلامیدا، لە سەردەمی عەبباسی یەکەمدا (٧٤٩- ٨٤٧) ز.

ناوی کتێب : ڕەنگدانەوە شارستانییەتی یۆنانی لە ناو شارستانییەتی ئیسلامیدا، لە سەردەمی عەبباسی یەکەمدا (٧٤٩- ٨٤٧) ز.
ناوی نوسەر/وەرگێر: زریان حاجی
زنجیرە :١٨
ژمارەی لاپەرە : ٢٨١
ساڵی چاپ : ٢٠١٢

ئەم کتێبە ھەوڵێکی زانستییە بۆ بەئەکادیمییانە دەرخستنی یەکێک لە ناوازەترین سەردەمەکانی کاریگەربوون و ئاوێتەبوونی دوو شارستانیەتی گەورە لە ناسکترین ماوەی تەمەنی
ھەردووکیاندا، کە بریتییە لە پووکاندنەوەی یەکێکیان کە شارستانیەتی یۆنانییە و پەرەسەندن و بووژاندنەوەی ئەوی تریان بە کاریگەری و لەسەر پاشماوەی یەکەم کە شارستانیەتی ئیسلامییە. لایەنێکی تری گرنگیی لێکۆڵینەوەکە لەوەدایە، کە بۆ یەکەم جارە بابەتێکی لەم جۆرە ببێتە پڕۆژە و ماددەی خاوی لێکۆڵینەوە و تێزێکی زانستی، لانی کەم بە زمانی کوردی کە لەم بوارەدا گەلێک ھەژارە. نووسەر بابەتەکەی لە چوار بەشدا باس کردووە: بەشی یەکەم، شارستانیەت و قۆناغەکانی شارستانیەتی یۆنانی. بەشی دووەم، کاریگەریی فتوحاتی ئیسلامی لەسەر گەیاندن و گرێدانی. بەشی سێیەم، بزووتنەوەی وەرگێڕان و ڕۆڵی لە گەیاندنی شارستانیەتی یۆنانی بە شارستانیەتی ئیسلامی لە سەردەمی یەکەمی عەباسیدا. بەشی چوارەم، ڕەنگدانەوەی زانستە وەرگیراوەکان لەناو شارستانیەتی ئیسلامیدا.

کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

ڕەنگدانەوە شارستانییەتی یۆنانی لە ناو شارستانییەتی ئیسلامیدا، لە سەردەمی عەبباسی یەکەمدا (٧٤٩- ٨٤٧) ز.

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply