وتار
كێشه‌ی خراپه(پرسی شه‌ڕ) له‌نێوان ئه‌لبێرت كامۆ و سه‌عیدی نورسیدا
نووسینی: Hakan Gok
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: شكار ئیبراهیم
زۆرێك له ئەیسیستەکان (خودا ناباوه‌ڕه‌كان) پێیان وایه, گه‌ر خودا هه‌بێت, ئه‌وا نابێت خراپه( شر- Evil) بوونی هه‌بێت, چونكه خودا, به‌پێی ئه‌و پێناسه‌ی بۆیكراوه, ده‌سه‌ڵاتدارێكی بێ سنووره( القدیر- Omnipotent) و هه‌موو شتێك ئه‌زانێـت(علیم- Omniscient) و چاكه‌كار و چاكه‌ویسته( خیر- Benevolent) ئا له‌م خاڵه‌وه ئه‌یسیته‌كان گه‌شتوون به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بوونی خراپه و شه‌ڕ ئارگۆمێنت و به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕداره‌كان ره‌ت ئه‌كاته‌وه بۆ بوونی خودایه‌كی چاكه‌كار.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه خاڵێك و پۆینتێكی لۆجیكی و ئاقڵانه‌یه؟
ئه‌لبێرت كامۆ و سه‌عیدی نورسی دوو بیریار و موفىه‌كیرن له هه‌مان كات و ساتدا ژیاون, یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی دیدگایه‌كی ڕۆژئاوایی ئه‌یستیتانه ئه‌كات, و یه‌كێكیشیان نوێنه‌رایه‌تی دیدگایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامییانه ئه‌كات, هه‌ردووكیان دوو دیدگای زۆر جودا پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن مرۆڤ پێویسته له كێشه‌ی خراپه( The Problem Of Evil-مشكله الشر أو معچله الشر) و ئازارچه‌شتن ( المعاناه- suffering) تێبگات.
• ئه‌لبێرت كامۆ و كتێبی ( The plague- تاعوون)
كامۆ وای پێ‌باش بووه كه هه‌ندێك له بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كانی له ڕۆمانی ( le peste) ده‌رببڕێت, ڕۆمانه‌كه‌ی له ساڵی 1947 نووسیوه, وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی به (The plague) ]وه‌رگێردراوه بۆ سه‌ر زمانی كوردیش به‌ناوی تاعون له‌لایه‌ن ڕه‌سووڵ سوڵتانییه‌وه[
له‌و ڕۆمانه‌یدا كامۆ دونیابینی خۆی ده‌رباره‌ی پرسی شه‌ڕ نماینده ئه‌كات, تاعون شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی خراپه‌یه‌كی سرووشتی نیشان ئه‌یات, به‌مجۆره تاعوونی دبلی كه به‌هۆی جرجه‌كانه‌وه په‌یدابوون له شارێكی جه‌زائیردا به‌ناوی ئۆران( وارانی ئه‌مڕۆ), ڕه‌نگه كامۆ سروش و ئیلهامی له په‌تای كۆلێرای ساڵی 1849ـی جه‌زائیره‌وه وه‌رگرتبێت, خراپه‌یه‌كی سروشتی كه چه‌ندین ژیانی برد و بووه هۆی مردنی خه‌ڵكانێكی زۆر, یاخود به ئه‌و مۆڕاڵه شه‌ڕه‌نگێزییه‌ی نازییه‌كان له داگپیركردنی فه‌ڕه‌نسادا, كه ملیۆنان خه‌ڵكی توشی مه‌رگ و فه‌تاره‌كرد له‌گه‌ڵ ئازارێكی بێ ئه‌ناز و گه‌وره[١].
له‌نێوان چه‌ندان كاره‌كته‌ری نێو ڕۆمانی تاعووندا, دوو كاره‌تكه‌ر زۆر گرنگن له ئه‌و ڕوه‌وه كه بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كانی كامۆ ده‌رئه‌بڕن, هه‌روه‌ك كاره‌كته‌ریزه‌كردنی ده‌یڤد هیۆم( David Hume) بۆ كاره‌كته‌ری فیلۆ(Philo) دیما(demea) و كڵینزس كه نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندان دیدگای جیاوازی فه‌لسه‌فی ئه‌كه‌ن.
كامۆ به‌ڵگه‌ی بڕواداران و ئه‌یسیتان له ده‌می پیاوێكی 35 ساڵه‌وه نیشانی خوێنه‌ران ئه‌یات ” دكتۆر بێرنارد ڕیۆ” و خزمه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی ” باوكه پانیلۆكس”, كه گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌یشه, ئه‌یسیتێكی به‌مۆڕاڵ(ئه‌خلاق) كه‌سێك كه خوێنه‌ر ته‌نها له كۆتاییدا د‌رك و په‌ی به‌وه ئه‌بات كه دكتۆر ڕیۆ نوێنه‌ری بیركردنه‌وه‌ی خودی كامۆیه, باوكه پانیلۆكس, كاهینێكی یه‌سوعی, دنیابینی مه‌سیحی(كریستیانی- باوه‌ڕداران) ده‌رده‌بڕێت له‌ڕێگه‌ی وتاره‌كانییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆكانییه‌وه له‌گه‌ڵ دكتۆر ڕیۆ.
كامۆ سه‌رگوزه‌شته‌ی شه‌ڕێك ئه‌گێڕێته‌وه كه هه‌ردوولا دژی به‌ڵای تاعوون له واران ئه‌نجامی ئه‌یه‌ن, لایه‌نی عه‌قڵانی, له‌ژێر ڕۆشنایی توێژینه‌وه و زانست و ته‌كنه‌لۆجیادا, كه له‌لایه‌ن دكتۆر ڕیۆوه پێشه‌نگایه‌تی ئه‌كرێت, له كێشمه‌كێشمدابوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بگرێت له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینێكی نوێوه, له هه‌مان كاتدا هێزه كه‌نیسه‌ییه‌كان( السلگات الكنسیه- Ecclesiastical authorities)ــی شاره‌كه ڕێگه‌یه‌كی میتافیزیكی(غه‌یبی)ـیان گرتبووه به‌ر ئه‌ویش به‌هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵ, له مانگی یه‌كه‌می تاعوونه‌كه‌دا, باوكه پانیلۆكس داوه‌تكرابوو بۆ ئه‌وه‌ی گوتارێك پێشكه‌ش بكات له شاری كاسیدڕأڵ, سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌ی به تۆمه‌تباركردن ده‌ستپێكرد, وتی : ” برایانم, كاره‌ساتێكتان توشبووه, لێ برایانم ئێوه شایه‌نی ئه‌و كاره‌ساته‌ن!” [٢]. و به‌رده‌وامبوو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌شێ: له سیفری خروج(Exodus) و وتی: ” یه‌كه‌مجار كه ئه‌م كۆست(محنه- tribulation)ـه ڕویدا له‌مێژوودا, بۆ ئه‌وه بوو لووتی دوژمنانی خودا بشكێنێت, فیرعه‌ون دژی به‌رنامه و پلانی ئیلاهی و ئه‌به‌دی و تاعوون چۆكی پێداهێنا و سه‌رشۆڕیكرد, له‌سه‌رتای مێژووه‌وه قامچی خودا لووتبه‌رزان و خۆبه‌شتزانانی سه‌رشۆڕكردوه, برایانم بیر له‌مه بكه‌نه‌وه و بچنه سه‌رچۆك ئێوه‌ش”[٣].
بۆ باوكه پانیلۆك, تاعوون, یان هه‌ر خراپه‌یه‌كی تر هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه كه باسیكرد, نێردرا بۆ سه‌ر خه‌ڵكانێك كه لایانداوه له‌ڕێگه‌ی خودا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكاته‌وه یاخود سزایان بدات, ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه سوربوو كه خه‌ڵكی واران شایسته‌ی ئه‌و سزا قورسه‌ن, هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی سۆدۆم و گۆمۆرا( دوو گوندن له به‌یبڵ باسكراون) شایسته‌ی بوون, هه‌روه‌ك فیرعه‌ون, تاعوون بۆ پانیلۆكس, سزای خودابوو دای له خه‌ڵكی واران بۆ پرژاندنی خوێنی ئینسانی و له‌ناوبردنی به‌دبه‌ختی” له چاندنێكدا كه ده‌رفه‌ت ئه‌یات به دوورینه‌وه‌ی ڕاستی و حه‌ق”[٤].
پانیلۆكس, له كۆتاییدا ئه‌وه‌ی پێشنیاركرد كه دانیشتوانی واران پێویسته ته‌نها یه‌ك وشه بڵێن به‌ڕووی ئاسمانه‌كاندا ئه‌ویش تاكه وشه‌یه‌كه كه پێویسته مه‌سیحییه‌ك(كریستییانێك) بیڵێت, ئه‌ویش بریتییه له‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی, پاشان, ئه‌و بڕوای وایه, خودا كاره‌كانی تر ئه‌نجام ئه‌دات
پاش وتاره‌كه‌ی پانیلۆكس مۆنسیور ئۆسۆن, دادوه‌ری شاره‌كه, وتی به‌دكتۆر ڕیۆ كه شیكارییه‌كه‌ی پانیلۆكس” به‌دڵنیاییه‌وه شایسته‌ی هیچ چه‌ندوچونێك نییه و ڕاسته” هه‌رچۆنێك بێت, كامۆ دیدگا وجودییه‌كه‌ی خۆی پشان ئه‌یات له لاپه‌ڕه‌كانی دواتردا كاتێك دكتۆر ڕیۆ و جیان تارو گفتوگۆیه‌كیان ئه‌بێت له ماڵه‌كه‌ی ڕیۆدا له‌و شوێنه كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ئه‌مایه‌وه تێیدا, خانمه ڕیۆ, ئه‌و خانمه‌ی هاتبوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا بژی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بردرابوو بۆ كه‌ره‌نتینه.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونی ڕۆمانه‌كه‌دا, كامۆ باسی ئازارچه‌شتنی منداڵانێكی بێ‌تاوان یه‌نێته پێشه‌وه كه به‌هۆی تاعوونه‌وه ئازارئه‌چێژن, ژاك ئۆسۆن, كوڕی دادوه‌ر ئۆسۆن, توشی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌بێت, سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی دكتۆر كه‌ستێڵ یۆ پاراستنی ژیانی به‌سیرۆمه دژه تاعونه‌كه, ژاك ئه‌مرێت پاش ماوه‌یه‌كی دێژ له ئازارچه‌شتنێكی تاقه‌تپڕوكێن.
دكتۆر ڕیۆ و باوكه پانیلۆكس جارێكی كه یه‌كیان بینییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له‌و شوێنه‌ی كه ژا‌كی لاوی تێدا مرد, پانیلۆكس ئه‌وه‌ی پێشنیاركرد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئازارچه‌شتن و مردنی منداڵێكی بێ‌تاوان شتێكی ناپه‌سه‌نده و له پشتی تێگه‌شتنی مرۆڤه‌وه‌یه, به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌وشته‌ی خۆش‌بووێت كه لێی تێناگات, ئه‌مه‌ش پاڵی به‌دكتۆر ڕیۆوه نا كه وه‌ڵامبداته‌وه” نه‌خێر, باوكه, من باوه‌ڕێكی جیاوازم هه‌یه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی, و بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه تێیدا ئه‌مرم من پێویسته ئه‌و خه‌ڵق و دروستكردنه ڕه‌تبكه‌مه‌وه كه تێیدا منداڵێك ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێت”
باوكه پانیلۆكس له‌گه‌ڵ ژا‌كی گه‌نجدابوو له‌كۆتا كاتژمێره‌كانی ته‌مه‌نیدا و نوێژی ئه‌خوێند و نزای ئه‌كرد بۆ خودا تاكو بیپارێزێت و نه‌جاتی بدات, سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دكتۆر ڕیۆ و دكتۆر كه‌ستێڵ و تیمه پزیشكییه‌كه به‌هه‌مانشێوه نزاكانی باوكه پانیلۆكس, كوڕه‌كه مرد, ئه‌مه باوكه پانیلۆكس به‌ته‌واوه‌تی دركی به‌وه‌كرد كه به‌هانه نه‌ویسته, به‌ڵام هێشتا پێویسته قبوڵبكرێت چونكه ویستی خودا به‌مجۆره‌بووه.
له‌م خاڵه‌وه تا كۆتایی, كامۆ پانیلۆكس وێنائه‌كات وه‌ك ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی كه گومانكردن تێیدا سه‌ریهه‌ڵدا له ئازاری منداڵێكی بێتاوانه‌وه كه هیچ به‌ڵگه و ئارگۆمێنێتێكی ئایینی ناتوانرێت ڕاڤه بكرێت.
له وتاری دووه‌می باوكه پانیلۆكسدا, قه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆتر هه‌یه له‌باره‌مبه‌ر قه‌شه تونده‌كه‌دا, پانیلۆكس جێناوی ” ئێمه” ـی به‌كارهێنا له‌بری “ئێوه” به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ كاریلێكرابوو له‌لایه‌ن ئازار و كۆتایی منداڵێك و مردنیه‌وه, باوكه پانیلۆكس قسه‌ی كرد له كڵێسایه‌كی ئارامتر و كه‌متر قه‌ره‌باڵغدا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوانێكدا كه كه‌متر جۆش و خرۆشیان هه‌یه,
پانیلۆكس وتی: ” برایانم, خۆشه‌ویستی خودا كارێكی گرانه, پێویسته كه‌سێك به‌ته‌واوی واز له‌خودی خۆی و ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌ندیان پێیوه‌هه‌یه بهێنێت, به‌ڵام ئه‌مه تاكه شتێكه بتوانێـ غه‌م و په‌ژاره‌ی ئازارچه‌شتن و مه‌رگی منداڵێك بڕه‌وێنێـه‌وه, ئه‌وه شتێكه وای لێده‌كات پێویست بێت چونكه به‌بێ ئه‌وه ڕێی تێناچێت یه‌كێك بتوانێت له‌و شتانه تێبگات, كه‌واته ئێمه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كمان نییه بێجگه له‌وه‌ی ویستمان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خودا بێت, ئه‌مه وانه‌یه‌كی قورسه كه‌ویستم له‌گه‌ڵ ئێوه هاوبه‌شی پێبكه‌م برایانم, ئه‌مه ئیمانه – شتێكی دڵڕه‌قانه له‌چاوی مرۆڤه‌كانه‌وه بڕاوه له‌چاوی خوداوه- كه ئێمه پێویسته پێی بگه‌ین, پێویسته ئێمه خۆمان هاوتای ئه‌و وێنه ناشرینه بكه‌ین, له لوتكه‌كه‌دا هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ ئه‌كرێت و هاوشان و یه‌كسات ئه‌كرێت, و حه‌ق و ڕاستی له تاریكی و زوڵمه‌ت یه‌ته‌ده‌ره‌وه, ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه له زۆرێك له كڵێساكانی باشوری ئه‌فریقادا, قوربانیانی تاعوون بۆ چه‌ندان سه‌ده نووستون له‌ژێر به‌رددا له خۆڕۆسدا, و قه‌شه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌وان وتار و ئامۆژگاری ئه‌كه‌ن, ئه‌وه ڕۆحی ئه‌وانه جاڕده‌دات و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له خۆڵه‌مێشه‌كه‌وه هه‌تاكو منداڵانیشیان تێدایه ئه‌وانه”[٦].
له چون به‌ره‌و كۆتایی كتێبه‌كه‌ی كامۆ, كامۆ وێنای ئازاری نه‌خۆشی و ساغڵه‌مییه‌كان ئه‌كات له ڕێگه‌ی باوكه پانیلۆكس و جیان تارۆ, پانیكلۆس ویستی خودای قبوڵ و په‌سه‌ندكرد و ڕه‌تیكرده‌وه به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كه ببێته‌وه و مرد به به‌شه ئیمانه‌ی كه له به‌ده‌نیدا مابوویه‌وه و باوه‌ڕی پێی مابوو سه‌رینایه‌وه, هه‌ر له‌و كاته‌وه دكتۆر ڕیۆ كه‌یسه‌كه‌ی پانیلۆكسی وه‌ك ” كه‌یسێكی پڕ گومان” تۆماركرد چونكه هیچ له تاعونی نه‌ئه‌كرد, له‌هه‌مان كاتداتارۆ شه‌ڕێكی پاڵه‌وانانه‌ی به‌رپاكرد به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی تاعوونه‌كه به‌ڵام شه‌ڕێكی پڕ نشست بوو و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تێیدا و به‌هه‌مانشێوه مرد.
سه‌عیدی نورسی و په‌یامه‌كانی نور(EPISTLES OF LIGHT)
له په‌یامه‌كانی نوردا[٧] كه كۆمه‌ڵێك نوسینی نورسییه, بنچینه فه‌لسه‌فییه‌كانی خۆی داڕشتووه ده‌رباره‌ی بوونی خودا وه‌ك دروستكه‌ر و پارێزه‌ری ژیان و گه‌ردوون, جیاوازییه‌كی ڕه‌وان و ڕوون له نێوان تێگه‌شتن( مفهوم- concept)ـی باوه‌ڕداران(Theists) و نورسی ده‌رباره‌ی خودا ئه‌وه‌یه كه نورسی ته‌نها باوه‌ری به‌وه نییه كه خودا دارا و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی بێ سنور(القدیر- Omnipotent) و هه‌مووشتێك ئه‌زانێت ( علیم- Omniscient) و چاكه‌كار و چاكه‌ویست (خیر- benevolent) ـه به‌ته‌نها به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه خودایه‌كی عادل و سزاده‌ر و دانا و به‌هێز, به‌مشێوه نورسی موناقه‌شه و ئه‌رگۆمێنت سازییه‌كانی خۆی ئه‌كات كه بوونی خراپه یان ئازار به زه‌ڕوڕی و ڕوونی ممانای ئه‌وه نییه كه دژ یه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بوونی خودایه‌كی چاكه‌كاری چاكه‌ویستدا, ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه خراپه و ئازاری تێدایه له حه‌قیقه‌تدا ڕه‌نگه سیفاته‌كانی خودا نیشان بدات وه‌ك عادل و سزاده‌ر و دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا دۆخه‌كه چاك ببێت و بچێته‌وه سه‌ر دۆخی درووستی خۆی, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دیدگای نورسی له‌باره‌ی خراپه و ئازار چه‌شتنه‌وه هاوشێوه ئه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دیدگاكانی پانیلۆكسدا, به‌ڵام به‌ڕوونی ئه‌توانرێت هه‌ست به جیاوازییه جه‌وهه‌ری و ئه‌ساسییه‌كه بكرێت, ئه‌وه ڕاسته نورسی پێی وایه خراپه و ئازار وه‌ك به‌شێكه له ئاگاركردنه‌وه‌یه‌كی ئیلاهی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری هه‌ڵه و خراپ ئه‌نجام ئه‌یه‌ن و ڕێنموونی خه‌ڵك بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر دوعا و نزاكردن[٨]، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه ڕوون ئه‌كاته‌وه كه بۆچی بوونی خراپه و ئازارچه‌شتن به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون نییه له‌سه‌ر بوونی خودا.
به‌پێی نورسی, مرۆڤ هیچ ڕه‌وایه‌تی و مافێكی نییه كه نه پڕته‌وبۆڵه‌ی بێت و گله‌یی هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌م خراپه سروشتییه‌كان و به‌هه‌مانشێوه خراپه مۆڕاڵییه‌كان كه ڕه‌نگه ئازاری توش بكات, نورسی به‌پێی سێ خاڵ به‌ڵگه سازی بۆ مه‌وقیفی فیكری خۆی ئه‌كات.
یه‌كه‌م خاڵ كه نورسی باسی ئه‌كات ئه‌وه‌یه مرۆڤ دروستكراوێكی هونه‌ری خودایه, به‌مجۆره خودا ئه‌توانێت به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه له به‌رامبه‌ر دروستكراوه‌كانیدا هه‌ر كارێك بكات كه ئه‌یه‌وێت, وه‌ك ته‌شبیهـ و پێچواندن, نورسی مرۆڤ ئه‌چوێنێت به‌و نمونه‌یه‌ی كه خه‌یاتێك كاری له‌سه‌ر ئه‌كات له كاتی دروستكردنی پۆشاكدا, نورسی ئه‌وه ڕوون ئه‌كاته‌وه كاتێ هونه‌رمه‌ندێك ئه‌و پۆشاكه ئه‌دات به نمایشكارێك هه‌موو مافێكی هه‌یه له‌وه‌ی پێی بڵێت: دانیشه, هه‌سته, به‌مجۆره بسوڕێره‌وه تا كۆتایی, نمایشكاره‌كه هیچ مافێكی نییه كه سكاڵا له فه‌رمانبه‌ده‌سته‌كه‌ی بكات.
له بریسكه‌كاندا, نورسی ئه‌ڵێت:
…هه‌روه‌ك چۆن ناوی دكتۆری چاره‌سه‌ركار ئه‌وه به‌پێویست ئه‌گێڕێت نه‌خۆشێك بوونی هه‌بێـت, بۆیه به‌هه‌مان شێوه ناوی دابینكه‌ر(provider-الرزاق) ئه‌وه پێویست ئه‌كات كه برسێتی بوونی هه‌بێـت, هه‌ر به‌مشێوه‌یه پادشا و خاوه‌نی هه‌موو ناوچه‌یه‌ك توانای هه‌یه ده‌سكاری ئه‌وشتانه بكات كه موڵكی ئه‌ون به‌ویستی خۆی[٩].
به‌م شێوه‌یه, بۆ نورسی, لاشه و ژیان موڵكی دروستكه‌ره به‌ماوه‌یی(temporary) دراوه به مرۆڤ, مرۆڤ پێویسته شوكرانه‌بژێربێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارییه‌ی پێ به‌خشیوه, نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانی سكاڵا بكات.
به‌هه‌مان شێوه نورسی ده‌لاله‌ت له‌وه ئه‌كات كه سیفاته‌كانی خودا داوای هه‌لومه‌رجانێك ئه‌كه‌ن كه نه‌خوازراون بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی میهره‌بانی یان سیفاتی ئیلاهی تێدا ده‌ربكه‌وێت, بۆ نموونه ناوی خودا” شافی” ئه‌وه به‌پێویست ئه‌گێڕێت بوونی نه‌خۆشی هه‌بێت, یان ناوی ڕۆزیده‌ری خودا ئه‌وه به‌پێویست ئه‌گێڕێت برسێتی هه‌بێـت, به‌مجۆره تا كۆتایی [١٠].
خاڵی دووه‌م كه نورسی تیشكی ئه‌خاته‌سه‌ر بریتییه له ئه‌وه‌ی كه خراپه و ئازار مه‌ست لێیان پاڵفته‌كردن و باشتركردنی ژیانه, نورسی پێی وایه كه نه‌بوون و نه‌قسی نه‌خۆشی و خراپه له ڕاستیدا زۆر خراپتره بۆ ژیان له‌وه‌ی كه هه‌بن, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌بێت, ئه‌مه‌ش ئه‌و ژیانه نموونه‌یی(مپالی-ideal)ـه‌یه كه كامۆ داوای ئه‌كات, ئه‌وا هیچ باشتربوونێك بۆ ژیان بوونی نییه له وێنه گشتییه‌كه‌دا, به‌واتایه‌كی تر, مرۆڤ پێویست بووه كار له‌سه‌ر به‌رگریكه‌ر له خۆشی بكات بۆ چه‌ندین سه‌ده, و له به‌رامبه‌ردا, ته‌ندرووستی, دروستانه, و دۆخه‌كانی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری و بنچینه‌یی به‌ره‌وپێش چووه, گه‌ر زێرابه كراوه‌كان نه‌بونایه‌ته هۆی نه‌خۆشی, مرۆڤ زیره‌كی خۆی به‌كار نه‌ئه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی مۆدێرنی ئاوا دابمه‌زرێنێت كه ئه‌مڕۆ گشتمان سودی لێ ئه‌كه‌ین, له به‌رامبه‌ردا, هه‌ر له پیسییه‌كی زۆردا ئه‌ماینه‌وه, و شایسته‌ی ئه‌م دۆخه مرۆییانه نابین, نورسی ئاماژه به‌وه ئه‌كات و ئه‌ڵێت:
له‌ڕێگه‌ی واتای كاره‌سات و ناساغییه‌وه‌یه كه ژیان نوێ ئه‌بێـه‌وه, كامڵ ئه‌بێت, به‌هێز ئه‌بێت, پێش ئه‌كه‌وێت, ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجام پێئه‌گه‌یه‌نێت, ئه‌گات به كه‌ماڵی ته‌واو و مه‌به‌سته‌كه ته‌واو هه‌ق پێده‌دات, و ئه‌و ژیانه‌ی وا به‌ڕێكی بێ به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر پشتییه‌ك به ئیسراحه‌ته‌وه هیچ له‌خێری ته‌واو ناكات له وجوددا به‌وڕاده‌یه‌ی كه له شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌كات كه بوونی نییه, له ڕاستییدا ئه‌وه‌ش به‌ملایه‌نی خراپه‌یه‌دا دێت زیاتر [١١].
خاڵی سێهه‌م كه نورسی ئاماژه‌ی پێ ئه‌كات ئارگۆمێنتێكه كه ژیانێكی كورت له‌م ژیانه ئاماده سازییه بۆ ژیانێكی مالانیهائی ئاخیره‌ت, لێره‌وه, ئه‌م ژیانه نه‌خۆشی و خراپه و ئازار و میحنه‌ت له‌خۆئه‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ تاقیبكاته‌وه كه چۆن په‌رچه‌كردار ئه‌كات, كردار و په‌رچه‌كرداره‌كانی جائیزه‌یه‌كی ئه‌به‌دی و هه‌میشه‌یی یان سزایه‌كی توش ئه‌كات, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مرۆڤ پێویسته قوه‌ت و سه‌بڕ نیشان بدات و سه‌ختگیربێت له‌به‌رامبه‌ر موسیبه‌ته‌كاندا.
نورسی ئه‌ڵێت:
ئه‌م مه‌مله‌كه‌تی دونیایه كیڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه, بنكه‌ی خزمه‌ته, شوێنێك نییه بۆ چێژ و پاداشت وه‌رگتنه‌وه, به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌مه ماڵی خزمه‌ته ماڵی په‌رستش و ناساغی و موسیبه‌ته- هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی كه كار له ئیمان ناكات و به‌دانبه‌خۆداگرتن چاره ئه‌بێت- به‌ته‌واوی سه‌رقاڵی په‌رستشبه, به‌ڵكو زۆر توند و تۆڵبه له‌سه‌ری, ڕه‌نگه عیباده‌تی سه‌عاتێك بكه‌ن به‌هی ڕۆژێك, له‌بری سكاڵاكردن پێویسته شوكرانه بژێی بكرێت [١٢].
و له ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رج نییه هه‌ر شتێك به‌ڕووكه‌ش شه‌ڕ بێت له ڕاستیشدا وابێـت, نورسی پێی وایه شه‌ڕ پێویسته بۆ قه‌درزانینی خۆشی و شادی, و ئه‌وه ڕوون ئه‌كاته‌وه كه هه‌ر وه‌ستانی شادی بۆ خۆی ئازاره و وه‌ستانی ئازاریش هه‌ر بۆ خودی خۆی شادییه [١٣].
له كۆتاییدا, نورسی ئه‌وه پشتڕاست ئه‌كاته‌وه, كه‌هیچ دژیه‌كییه‌ك نییه له نێوان بوونی خودا و بوونی شه‌ڕدا, و نورسی ئه‌وه ڕۆشن ئه‌كاته‌وه كه خودا ته‌نها خۆشه‌ویستییه‌كی كوللی و میهرێكی كوللی نییه هه‌روه‌ك چۆن كریستییانه‌كان پێیان وایه, به‌ڵكو سیفاتانێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌یه, و نورسی پێی وایه شه‌ڕ و خراپه پێویسته بۆ ده‌رخستنی سیفاته‌كانی خودا, وه‌ك ڕۆزیده‌ر و شیفابه‌خش و هه‌تاكۆتایی.
جیاواز له كامۆ, كه هه‌وڵ ئه‌یات چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خراپه بكات ته‌نها له‌نێوان چوارچێوه‌ی ژیانی كورتی ئێمه‌دا, نورسی بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌گه‌ڕێت له پشتی مه‌رگه‌وه, بۆ نورسی ژیانی فیزیگی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا كۆتایی دێت, به‌ڵام ژیانی ڕوحی دوای مه‌رگ به‌رده‌وام ئه‌بێت, به‌مجۆره, هیچ ئازارچه‌شتنێكی ئه‌م ژیانه به هه‌وانته‌ناڕوات, ئازارچه‌شتن یان بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه و تاوانه كه‌سییه‌كان هه‌ژمارئه‌كرێت یان بۆ وه‌ده‌ستخستنی به‌خششێكی گه‌وره‌تر و به‌رزتر له ژیانی ئاخیره‌تدا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا, نورسی ئه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌وه‌ی گه‌ر نه‌خۆشی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بێت سزای كه‌سه خراپه‌كان بدات, هه‌مووكه‌سێك باوه‌ڕ ئه‌هێنێت به بوونی خودا كه ئه‌وه‌ش دژ ئه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌م ژیانه به‌ته‌واوی.
به‌كورتی, كامۆ و نورسی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ڕاجیان له به‌رامبه‌ر وێناكردنیان بۆ شه‌ڕ و خراپه, یه‌كه‌م هه‌وڵئه‌یات كه به‌هانه بهێنێته‌وه بۆ یه‌كگرتنی شه‌ڕ و خودا ته‌نها له سنوری ئه‌م ژیانه بینراوه‌دا, و ئه‌گات به‌وه‌ی كه شه‌ڕی حه‌قیقی بوونی هه‌یه, به‌ڵام خودا بوونی نییه, به‌ڵام ئه‌ویتریان(سه‌عیدی نورسی) هه‌رچۆنێك بێت, هه‌وڵ ئه‌یات بۆ به‌هانه هێنانه‌وه‌ی بوونی خراپه و خودا له سیاقێكی گه‌وره‌دا, ئه‌ویش بریتییه له‌ژیانی زه‌مینی و دونیا و ژیانی پاش مه‌رگ, و ئه‌گات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هیچ ناسازگارییه‌ك نییه له‌نێوان بوونی خودا و بوونی شه‌ڕ, به‌ڵكو ڕێك به‌دژی ئه‌وه‌وه, ئه‌و شه‌ڕه پێویسته, و گرنگه كه هه‌بێت تاكو كه‌ماڵی ئیلاهی ده‌ربكه‌وێت
سه‌رچاوه‌كان:
[1] In “Layers of meanings in La Peste,” Margaret E Gray writes that The Plague is an allegory to Nazi invasion of France. See Edward J. Hughes, The Cambridge Companion to Camus, NY, Cambridge University Press, 2007, pp. 165-77.
[2] Camus, Albert, Robin Buss (translator), and Tony Judt (editor). 2001. The Plague, Harmondsworth: Penguin Books, p. 73.
[3] Ibid. 74.
[4] Ibid. 75.
[5] Ibid. 75.
[6] Ibid. 176.
[7] The Risale-i Nur (The Epistles of Light) is the name Said Nursi gave to the collection of his writings. It consists of around twenty pieces of books and is about 6000 pages. The main four books are The Words (Sözler), The Letters (Mektubat), The Flashes (Lem’alar), and The Rays (Șualar).
[8] In The Flashes, Nursi writes: “Drawing on the verse (Quran, 21:83), we should say in our supplication, ‘O my Lord and Sustainer! Indeed, harm has afflicted me, and You are the Most Merciful of the Merciful.” See, Nursi, Kaynaklı, İndeksli Risale-I Nur Külliyatı 1, Sözler, Mektubat, Lemalar, Şualar, p. 580.
[9] Ibid. p. 581.
[10] Nursi defends his theism based on the Divine Names of God which require certain conditions to manifest.
[11] Nursi, Kaynaklı, İndeksli Risale-I Nur Külliyatı 1, Sözler, Mektubat, Lemalar, Şualar, p. 581.
[12] Ibid.
[13] Ibid. p. 583.