وتار
جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت له كۆمه‌ڵگا ئازاده‌كاندا
د. موحه‌ممه‌د ئه‌لموختار ئه‌لشه‌نقیتی
وه‌رگێڕانی: كامه‌ران حه‌سه‌ن
له دوای شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه، چیتر بابه‌تی پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت، بابه‌تێكی تیۆری نییه، به‌ڵكو قسه‌و باس و توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌سه‌ر شێوازی پراكتیككردن یان جێبه‌جێكردنی عه‌مه‌لیانه‌ی شه‌ریعه‌ته، هه‌ر بوَیه پێویسته رێككه‌وتنێك هه‌بێت له‌سه‌ر تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌م بابه‌ته له‌نێو بازنه‌ی ململانێ‌و ناكۆكی‌و دروشمی سیاسیه‌كان ده‌ربهێنرێت، به‌ره‌و نه‌خشه‌و پلان و تێگه‌یشتنێكی كرداری ئاڕاسته بكرێت.
ئه‌مڕۆ، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت، دوو قوتابخانه، یاخود دوو رای جیاواز له ململانێدان:
یه‌كه‌میان عه‌لمانیه‌كان: كه پێیانوایه شه‌ریعه‌ت دژ‌و پێچه‌وانه‌ی ئازادییه.
دووه‌میان سه‌له‌فیه‌كان: كه پێیانوایه ئازادی دژی شه‌ریعه‌ته.
عه‌لمانیه‌كان رایان وایه كه وه‌حی ـ سروش، مێژوویه‌كه‌و ده‌كرێت ئێمه‌ش تێیپه‌ڕێنین و له بیریكه‌ین، ئه‌مه‌ش له دیدگای ئیسلامه‌وه رایه‌كی نه‌شیاو و قبوڵنه‌كراوه.
سه‌له‌فیه‌كانیش رایان وایه، ده‌بێت ئه‌مڕۆ وه‌حی (سروش)، وه‌ك خوَی كۆپی بكرێته‌وه، ئه‌م رایه‌ی ئه‌مانیش لای عه‌لمانیه‌كان نه‌شیاو و قبوڵنه‌كراوه.
له‌نێوان ئه‌م دوو نه‌شیاو و قبوڵنه‌كردنه‌دا، شه‌ریعه‌ت له‌كارخراو گه‌یشتینه رێگه‌یه‌كی داخراو!
عه‌لمانی‌و سه‌له‌فییه‌كان له بابه‌تی شه‌ریعه‌تدا له ده‌ستپێكدا دژ‌و له به‌ره‌نجامدا كۆكن، بێگومان له‌گه‌ڵ جیاوازی نیه‌ت و مه‌به‌ستی هه‌ردوولا.
سه‌له‌فیه‌كان ئه‌م ڕایه‌ی خوَیان، به به‌رگرییكردن له شه‌ریعه‌تی ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌مانه ئیسلامیان له قاڵبێكی مێژوویی‌دا كورتكردۆته‌وه، بۆ هه‌موو كارێكی نوێ، شتێكی نوێ، ده‌ڕۆن له‌مێژوودا بۆی ده‌گه‌ڕێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك لای پێشینه‌كان (السلف) نه‌بێت، ئه‌وا شتێكی نامۆیه‌و نابێت ببێت!
به‌لاَم عه‌لمانییه‌كان، په‌یوه‌ست و كاریگه‌رن به دیدگا ناڕه‌واكه‌ی ڕوَژئاوا بوَ ژیان، به‌وه‌ی ئه‌وان ژیان دابه‌ش ده‌كه‌ن بوَ ژیانی ئایینی و دنیایی، له كاتێكدا ئیسلام ئه‌م دابه‌شكارییه قبوڵناكات، ئیسلام وه‌ك چوَن داكوَكی له یه‌كخواناسی ده‌كات به هه‌مان شێوه داكوَكیده‌كات كه ژیانیش یه‌ك ژیانه، ژیانی دونیا كێڵگه‌ی ژیانی دواڕوَژه.
كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مڕۆمان پێویستیان به پێكهاتن‌و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش هه‌یه له‌سه‌ر دیدگایه‌كی تیۆری روون‌و دیار سه‌باره‌ت به چه‌مكی شه‌ریعه‌ت، پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت و كێ هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جیكردنی شه‌ریعه‌ت؟ هاوڕا له‌گه‌ڵ رێزگرتن‌و گرنگییدان به ئازادییه گشتییه‌كان‌و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ، واته هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌كه به‌یه‌كه‌وه‌و جیانه‌كردنه‌وه‌یان له‌یه‌كدی.
له ئه‌مڕۆدا كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت‌و ئازادی، زۆر گرنگه، تاوه‌كو ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ كۆده‌نگییه‌كی ئه‌خلاقی له‌پێناو رزگاركردنی كۆمه‌ڵگه له‌و دابه‌شبوونه رۆشنبیر‌و ئه‌خلاقی نێوان ئیسلامی‌و عه‌لمانیه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی مێژوویی له‌گه‌ڵ خود و له‌گه‌ڵ تێكڕای مرۆڤایه‌تی.
له ئێستادا چه‌ندان رێگر هه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و كۆده‌نگییه ئه‌خلاقییه‌دا، گرنگترینیان لاوازیی دید‌و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی تیۆرییه له‌لای لایه‌نگر و پشته‌وانانی شه‌ریعه‌ت سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت، ئه‌مانه خاوه‌نی دید‌و چه‌مكێكی روون‌و شێواز‌و به‌رنامه‌یه‌كی عه‌مه‌لی نین له‌مه‌ڕ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت‌و ئازادی.
به لاكه‌ی تردا عه‌لمانیه‌كان، گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك (دیدی نه‌رێنی فه‌لسه‌فی‌و پێوه‌ری مێژوویین) كه هه‌ڵقوڵاوی نێو بارودوَخی ڕوَشنبیری كوَمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان و ئه‌زموونه‌كه‌یانن.
ئه‌م باسه پێویستی به توێژینه‌وه‌ی فراوان هه‌یه، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی گشتی بدوێم وه‌ك دیدگایه‌كی تیۆری له‌مه‌ڕ پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگه ئازاده‌كاندا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپێكێك له‌پێناو ئاشته‌واییه‌كی مێژوویی نێوان شه‌ریعه‌ت‌و ئازادی.
یه‌كه‌م/ یه‌كه‌م هه‌نگاو كه پێویسته لێوه‌ی ده‌ستپێبكه‌ین ئه‌وه‌یه، ئایین، نێوه‌ڕۆكی ئایین، سروشت‌و ماهیه‌تی ئایین چییه؟ گه‌لانی جیهانی ئیسلامی له هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی دونیا، ئیماندارتر‌و دیندارترن، به‌ڵام به به‌راورد به هه‌موو گه‌لانی دونیاش، خاوه‌نی كه‌مترین زانستن له‌سه‌ر ئایین، به‌مانا هاوچه‌رخه‌كه‌ی (زانستی ئایینه‌كان).
فه‌یله‌سوفه عه‌لمانیه‌كان به (رۆژهه‌ڵاتی‌و رۆژئاواییه‌وه)، ئاین له سێ ره‌گه‌زی (عه‌قیده، په‌رستش، دروستبوونی گه‌ردوون واته (چیرۆكی بوون، مه‌به‌ست له ژیان، خه‌ون‌و ئومێده‌كانی مرۆڤ )دا كورتده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ندێك له‌و فه‌یله‌سوفانه ڕه‌وشت و ئاكاره‌كان به به‌شێكی جه‌وهه‌ری ئایینی، نازانن، به‌ڵام به‌لای عه‌لمانییه‌كانه‌وه یاسا‌و یاسادانان هه‌ر به ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئایینه.
به‌ڵام كورتكردنه‌وه‌ی ئایین له‌م سێ ره‌گه‌زدا، لانیكه‌می ئایین‌و ئایندارییه، به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام هه‌رگیز به ته‌نیا له‌و سێ ره‌گه‌زه‌دا كورتناكرێته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ پایه گرنگه‌دا، ئیسلام پێكدێت له ره‌وشت، له شه‌ریعه‌ت‌و یاسا‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌كان.
نهێنی ئه‌م ڕایه‌ی عه‌لمانییه‌كان له مه‌ڕ ئایین، كاریگه‌ربونیانه به هه‌ندێ قه‌تابخانه‌ی فه‌لسه‌فی ڕوَژئاواو ئه‌زمونه مێژووییه‌كان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین، دیدی رۆژئاواییه‌كان بوَ ئایین، بۆ ئایینێكه كه رۆژگاری خۆی به‌ڕێكردووه‌و گونجاوی ئه‌و ماوه مێژووییه بووه، واته ئایینی مه‌سیحیه‌ت بۆ ئه‌م رۆژگاره نییه‌و نه‌گونجاوه و ئێستاكه ئایینێكی ده‌ستكارییكراو و كاتبه‌سه‌رچووه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌میشه پێگه‌ی ئایین لای جیهانی ئیسلامی سه‌نگینتر بووه له پێگه‌ی ئایین لای گه‌لانی رۆژئاوا، ئه‌مانه ئه‌و راستییه‌ن كه ده‌بێت عه‌لمانییه‌كان بیزانن.
دووه‌م/ پێویسته (شه‌ریعه‌ت) وه‌ك مانا‌و به‌كارهێنانه قورئانییه‌كه مانا‌و راڤه و ته‌به‌نی بكرێت، له قورئاندا‌و له ئایه‌تی 18ی سوره‌تی (الجاپیه) شه‌ریعه‌ت به‌مانای ئایین به‌گشتی هاتووه كه ده‌فه‌رمووێت: (پم جعلناك علی شریعه من اڵ‌مر فاتبعها…). ته‌به‌ری، له ئه‌بی زه‌یده‌وه وه‌ریگرتووه كه راڤه‌ی ئایه‌تی 18ی سوره‌تی (الجاپیه)ی به‌و مانایه كردووه كه (شه‌ریعه‌ت واته ئایین)، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بوبه‌كری ئاجه‌ری له‌ساڵی 360ی كۆچی له كتێبی (الشریعه)دا كه كتێبێكه تایبه‌ته به عه‌قیده، سه‌باره‌ت به مانای شه‌ریعه‌ت له قورئاندا هه‌مان ڕای هه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه، راغبی ئه‌سفه‌هانی له ساڵی 500 كۆچی له كتێبی (الژریعه الی مكارم الشریعه) كه كتێبێكه تایبه‌ته به ره‌وشت، دیسان هه‌مان رای هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئه‌و دوو كتێبه‌ی ئه‌و دوو زانا گه‌وره‌یه كه هه‌ردووكیان له‌ناونیشانه‌كانیاندا وشه‌ی شه‌ریعه‌ت هاتووه، به‌ڵام له هیچكامیاندا هیچ ئه‌حكام‌و فه‌رمانێكی عه‌مه‌لی نه‌هاتووه به‌مانای فیقهی، یاسایی!!.
كاتێك ئێمه به‌مانا قورئانییه‌كه له شه‌ریعه‌ت تێده‌گه‌ین، واتا به مانای ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌ت بریتییه له كوَی ئایین به عه‌قیده‌و دروشمه‌كان و ڕه‌وشت و یاساكانیشه‌وه، له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین كه شه‌ریعه‌ت له وڵاتانی ئیسلامییدا به‌ته‌واوی‌و یه‌كجاره‌كی له‌كارنه‌خراوه، به‌ڵكو به‌نیوه‌یی، یان به‌شێكی په‌كخراوه، ئه‌وه‌تا ده‌بینین موسڵمانان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی‌و په‌یوه‌ستن به عه‌قیده‌و ره‌وشتی ئیسلامه‌وه، ئه‌م به‌شانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه به‌مانا قورئانییه‌كه‌ی.
شه‌ریعه‌ت له دوو لایه‌نه‌وه یان دوو به‌شی له‌كارخراوه:
1ـ له‌كارخستنی شه‌ریعه‌ت له‌كۆی هه‌موو ئه‌و به‌ها (ده‌ستووری‌و سیاسییه) ئیسلامییانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی (حوكم)ی له‌سه‌ر بونیاتده‌نرا، به‌تایبه‌ت لایه‌نی راوێژ (الشوری)و شێوازی پیاده‌كردنی راوێژ، هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ری‌و ئازادی كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات فه‌راهه‌می بهێنێت، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پله‌وپایه‌و دارایی گشتیدا وه‌ك ئه‌مانه‌ت‌و ماڵی گشتی، نه‌ك وه‌ك موڵكێكی تایبه‌ت به شه‌خس‌و حزب‌و بنه‌ماڵًه‌كان.
له‌كارخستنی ئه‌م به‌شه سه‌ره‌كییه‌ی شه‌ریعه‌تیش، نوێ نییه، به‌ڵكو هه‌ر له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچییه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئه‌م به‌شه‌ی شه‌ریعه‌ت له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه له‌كارنه‌خرا، به‌ڵكو له‌لایه‌ن موسوڵمانان خۆیانه‌وه‌و پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌و ئاشوبه‌كانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی، له‌كارخران، من دوور‌و درێژ له كتێبه‌كه‌مدا به ناوی (الخلافات السیاسیه بین الصحابه) له‌سه‌ری دواوم.
له‌كارخستنی ئه‌م به‌ها (ده‌ستووری‌و سیاسییانه) بۆ ماوه‌ی چه‌ندان سه‌ده، زۆر كاریگه‌رو گرنگتره بووه له له‌كارخستنی چه‌ند یاسایه‌ك، هه‌میشه به‌هاكان سه‌رچاوه‌ی یاساكانن، یاساكان له(به‌ها)كانه‌وه له‌دایك ده‌بن‌و هه‌ر له خزمه‌تی به‌هاكانیشدا ده‌بن، هه‌ربۆیه له‌كارخستن‌و په‌كخستنی به‌هاكان زۆرترسناكتره له په‌كخستنی یاساكان.
2- سه‌باره‌ت به لایه‌نه یاساییه‌كانی شه‌ریعه‌ت، به تایبه‌ت یاساكانی بواری تاوان (ئه‌و تاوانانه‌ی پێویستیان به سزایه) و هه‌ندێكیش له یاساكانی خێزان‌و پاره‌و پول‌و دارایی، ئه‌م به‌شه‌ی شه‌ریعه‌ت، له‌گه‌ڵ هاتن، یان ده‌ستپێكردنی داگیركاره ئه‌وروپییه‌كان بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی، په‌كخران،، یاخود، دوورخرانه‌وه.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه هه‌ست‌و سۆزی موسوڵمانان زیاتر په‌یوه‌سته، زیاتر كاریگه‌ره به‌م به‌شه له یاساكانی شه‌ریعه‌ت كه داكیرگه‌ران له‌كاریانخستووه، وه‌ك كاریگه‌رییان به له په‌كخستنی (لایه‌نه ده‌ستوورییه‌كه)ی شه‌ریعه‌ت، كه چه‌ندان سه‌ده‌یه له‌لایه‌ن موسڵمانان خۆیانه‌وه له‌كارخراوه، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌ه‌یه موسڵمانان زیاتر له ژێر كاریگه‌ری كاردانه‌وه‌و په‌رچه‌كرداری به‌رانبه‌ره‌كانیاندان، زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی كراوه بن‌و بتوانن له بارودۆخی خوَیان تێبگه‌ن‌و ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بێت‌و بیر له پلان‌و به‌رنامه‌ی داهاتوویان بكه‌نه‌وه.
ده‌نا هه‌میشه به‌ها‌و پڕه‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كان له‌پێش یاساكانه‌وه بوون، له‌وه‌ش زیاتر هه‌میشه به‌ها‌و پڕه‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كانن كه (مانا‌و ژیان) به یاساكان ده‌به‌خشن، ئه‌مڕۆش هه‌ر وڵاتێك ده‌ستووری نه‌بێت، یاساكانی بێ مانا‌و بێ قورسایی ده‌بێت.
سێیه‌م/ به‌هۆی ئه‌وه‌ی لای هه‌ندێك له موسڵمانان، شه‌ریعه‌ت بۆته شوناسێكی رۆشنبیری‌و دروشمێكی سیاسی، له‌بری بیركردنه‌وه له شه‌ریعه‌ت به ئاڕاسته‌ی پیاده‌كردنێكی كرداری (عملی)، له سایه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌وه دوو دژه زاراوه‌ی، (یاسای شه‌رعی)و (یاسایی دروستكراو، یان زه‌مینی)، هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مه وایكردووه وه‌ك (یاسای كوفر) سه‌یری هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی رۆژئاوا بكرێت كه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا پیاده ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش به كاریگه‌ری ئه‌و تێڕوانینه سه‌له‌فیه‌ته‌یه كه ده‌یه‌وێت تێكڕای كاروباره عه‌مه‌لی‌و كردارییه‌كان به تێڕوانینێكی عه‌قائیدیانه هه‌ڵسه‌نگێنێت‌و دایانڕێژێته‌وه.
بۆ ده‌رچوون له دژێتی ئه‌م دووانه‌ییه‌ی (یاسای شه‌رعی‌و یاسای دانرا‌و و دروستكراو و ناشه‌رعی، كه له بنه‌ڕه‌تدا به زیانی گه‌وره بۆ پراكتیككردنی شه‌ریعه‌ت ته‌واو ده‌بێت)، پێویسته ئێمه له‌وه تێبگه‌ین كه ئیسلام ئایینی چاكسازی‌و راستكردنه‌وه‌و ته‌واوكارییه، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: من نێردراوم بۆ ته‌واوكردنی ره‌وشت‌و ئاكاره باشه‌كان. واته نه‌ك نووسین له لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی‌دا، یاخود هه‌موو ئاكار‌و ره‌وشته‌كانی كۆمه‌ڵگا بڕوخێنێت‌و ده‌ستكردنه‌وه به سه‌ر له نوێ بیناكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له سفره‌وه.
پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه شه‌ریعه‌ت نه فیقهه، نه یاسایه، به‌ڵكو شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی یاساكان‌و فیقهیشه، هه‌ربۆیه ده‌كرێت گۆڕانكاری له فیقه‌و یاساكان بكرێت‌و ده‌رچوونیش نه‌بێت له شه‌ریعه‌ت، هیچ پێویست ناكات كه هه‌ر یاسایه‌ك، ده‌قێكی شه‌رعی پشتگیری بكات ئه‌وجا بڵێین یاساكه ئیسلامییه، به‌ڵكو هه‌ر یاسایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌ریعه‌ت فه‌راهه‌م بهێنێت‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی شه‌رعی نه‌بێت، ئه‌وه ئه‌و یاسایه یاسایه‌كی شه‌رعیه‌و شه‌ریعه‌ت په‌سه‌ندی ده‌كات.
گه‌وره زانای مۆریتانی سه‌ده‌ی بیسته‌م شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولوه‌دود (خوای گه‌وره لێی خۆش بێت) به‌م شێوازه گوزارشت له‌و مانا گه‌وره‌یه ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویستمان پێیه‌تی‌و به‌یاساكردنی فیقه نییه، به‌ڵكو به‌فیقهكردنی یاساكانه.
مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویستمان پێیه‌تی پاڵفته‌كردنی یاساكانه (به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هاتبن)، واته به‌راوردكردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیانه به ده‌قه‌كانی وه‌حی، زۆربه‌ی ئه‌و یاسایه‌نه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێیانده‌وترێت: یاسای دانرا‌و، یان وه‌زعی، پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی شه‌رعی نین‌و فه‌رامهێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانن‌و له‌گه‌ڵ رۆحی ئیسلام‌و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تدا یه‌كده‌گرنه‌وه، هه‌ر له پاراستنی عه‌قیده‌و رۆح‌و ماڵ‌و حورمه‌ت‌و رێزی مروَڤه‌كان، كارێكی نالۆژیكیه یاساگه‌لێكی له‌و شێوازه به‌تۆمه‌تی كوفر بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه.
به‌نموونه ده‌بینین: پێچه‌وانه‌ی دیدی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كان، فره‌یی له سه‌رچاوه‌كانی یاسادانان دژ‌و پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت نییه، له‌كاتێكدا ده‌قه‌كانی وه‌حی رێكخه‌ر‌و دادوه‌ر بن له‌كاتی هه‌بوونی جیاوازیدا، له ده‌ستووری مه‌دینه‌دا‌و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خودادا جۆرێك له دانپێدانانی له‌خۆگرتبوو له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان له بواری ئاشته‌وایی‌و له‌یه‌كترگه‌یشتن‌و زۆر شتی دیكه‌دا، پاشتر ئه‌و دابونه‌ریتانه بوونه به‌شێك له فیقهی ئیسلامی.
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ستایشی دادگه‌ری ده‌وڵه‌تی حه‌به‌شه ده‌كات له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تێكی مه‌سیحی بوو؟! كه‌واته ده‌كرێت یاساكان هه‌م له دابونه‌ریتی گه‌لانی موسوڵمان وه‌ربگیرێن، هه‌م له یاساكانی ده‌وڵه‌تانی ناموسڵمان، به‌مه‌رجێك ئه‌و یاسا وه‌رگیراوانه دژ‌و پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی ئیسلامی نه‌بێت، وه‌ك ئیبنوقه‌یم له‌م وته‌یه‌دا ئه‌م بابه‌ته روونتر ده‌كاته‌وه: (هه‌ر رێگه‌یه‌ك كه حه‌قی پێ فه‌راهه‌م بهێنرێت‌و دادگه‌ری پێ بناسرێت‌و بسه‌لمێنرێت، ئه‌وه پێویسته حوكمی پێبكرێت).ئیبنوقه‌یم (إعلام الموقعین عن كلام رب العالمین) (4/353).
چواره‌م/ پێویسته جیاكارییه‌كی دیار‌و روون هه‌بێت له‌نێوان ئه‌حكام‌و فه‌رمانه (یاسایی)ه‌كان له ئه‌حكام‌و فه‌رمانه‌كانی بواری (ره‌وشت‌و ئاكار), ئه‌م بابه‌ته له‌نێوه‌ندی رۆشنبیری ئیسلامی هاوچه‌رخدا زۆر ناڕوونه‌و زۆر ئاڵوَزێنراوه.
شه‌ریعه‌ت به مانای قورئانییه‌كه‌ی، بیروباوه‌ڕ‌و په‌رستش‌و ره‌وشت ده‌گریته‌خۆ كه ئه‌مانه به (مافه‌كانی خودا) ناسراون‌و په‌یوه‌ستن به ناخ‌و ویژدانی مرۆڤه‌وه‌و به فشار و زوَرلێكردن فه‌راهه‌م ناهێنرێن، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌ت لایه‌نه یاساییه‌كانیش ده‌گرێته‌خۆ كه ئه‌مانه پێویستی به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنیان‌و به (مافی مرۆڤه‌كان) ناسراون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بواره ره‌وشتییه‌كانی شه‌ریعه‌ت فراوانتره له بواره یاساییه‌كانی، هه‌ربۆیه بواری ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، یاخود ئه‌و یاسایانه‌ی پێویستیان به ده‌سه‌لاَت و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته زوَر كه‌مه، كه‌واته هاوكێشه‌كه وا ده‌خوازێت، فه‌راهه‌مهێنانی ئازادییه‌كی زۆرتر‌و یاسا‌و یاساكارییه‌كی كه‌متر.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌نێوه‌ندی فیكری ئیسلامییدا تێكه‌ڵییه‌كی زۆر له سێ ئاستی به‌رپرسیارێتیدا كراوه: ئه‌وانیش (ئاستی ویژدانی تاك، ئاستی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه، ئاستی فشاری ده‌وڵه‌ت).
هه‌ر بۆیه جوَرێك له حكومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت ده‌بینین كه به‌ناوی دینه‌وه‌و له چه‌ندان بواردا ده‌ستوه‌رده‌داته تایبه‌تمه‌ندی ژیانی تاكه‌كان، له‌كاتێكدا ئیسلام ئه‌مه‌ی بۆ ویژدان‌و ناخی مرۆڤه‌كان جێهێشتووه، وه‌ك بواره‌كانی بیروباوه‌ڕ، په‌رستن، ره‌فتاری تاك، له‌كاتێكدا ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به ناخ و ویژدانی تاكه‌كان و زیانی بۆ ئه‌وانی دیكه نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت یا حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی ئیسلام داوای لێده‌كات تا بیكات، بریتییه له فه‌راهه‌مهێنانی دادگه‌ری، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و ماف‌و ئازادی خه‌ڵك، قۆرخنه‌كردنی پۆست‌و كورسی ده‌سه‌ڵات، تالاَننه‌كردنی داهاتی وڵات‌و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره حاكمانه‌ی كه كارێك داوایان لێكراوه نایكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه كارێك كه ئه‌وان به‌رپرسی نین ده‌یكه‌ن، له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (پاش من جۆرێك له فه‌رمانڕه‌وا په‌یداده‌بن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن جێبه‌جێی ناكه‌ن، كارێكیش ده‌كه‌ن كه فه‌رمانیان پێنه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ریان بجه‌نگێت ئیمانداره، ئه‌وه‌ی به زمان‌و به وشه له به‌رانبه‌ریان ده‌وه‌ستێت ئیمانداره، ئه‌وه‌ی به‌دڵ له‌گه‌ڵیان بجه‌نگێت ئیمانداره، ئه‌وه‌ی له‌و سێ پۆله نه‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و جۆره فه‌رمانڕه‌وایه ئیماندار نییه).
شێخی ئه‌لبانی به‌و جۆره ده‌قه، ئه‌م فه‌رمووده‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه له‌كتێبی (موارد الڤمێ‌ن علی زوائد إبن حبان).
ئێمه له ئه‌مڕوَدا چه‌ند جێبه‌جێكردنێكی شێواوی شه‌ریعه‌ت ده‌بینین، وه‌ك به‌زۆر پێداخستنی دوكان‌و بازاڕ له‌كاتی نوێژه‌كاندا، یاخود قه‌ده‌غه‌كردنی خواردن له شوێنه گشتییه‌كاندا له ره‌مه‌زاندا، یاخود چه‌ندان هاوشێوه‌ی ئه‌م كارانه، كه هیچ كام له‌مانه نه‌ده‌قێكی شه‌رع پشتگیری ده‌كات، نه‌پشتئه‌ستووره به ئه‌زموونی زه‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كانی راشیدین.
ئه‌م جۆره كارانه‌ی كه به‌ناوی پراكتیككردنی شه‌ریعه‌ته‌وه ده‌كرێن، به‌زاندنی ئازادیه گشتییه‌كانی خه‌ڵكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، خراپتر له‌مه‌ش لێدان و شێواندنی ویژدان‌و ناخی مرۆڤه‌كانه‌و ده‌ره‌نجامیش دووڕوویی‌و چاوبه‌ستی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئاینداری به‌بێ هه‌بوونی ئازادی، مرۆڤ په‌رستنه، نه‌ك په‌رستنی خودای تاك‌و ته‌نیا، ئاینداری ڕاست و دروست، ئه‌و خوَشه‌ویستی و په‌رستشه دڵسۆزانه‌یه كه له ناخ‌و ویژدانی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت به‌رانبه‌ر خوای دروستكه‌ر‌و به‌دیهێنه‌ر، دوور له هه‌ر جوَره فشار‌و توندوتیژییه‌كی لایه‌ن یا كه‌سانێك (فاعبدالله مخلصا له ا‌لدین، ألا لله ا‌لدین الخالص) (زمر 2-3).
پێنجه‌م/ ئایینی ئیسلام، فه‌رمان‌و داواكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیانی گشتی، ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كات، كۆمه‌ڵگا راسپێردرا‌و و به‌رپرسه له به‌رانبه‌ر شه‌ریعه‌تدا، هه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌رپرسه و خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌كه راڤه‌و شیكار بۆ ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌ت بكات‌و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌حكامانه دیاریی بكات‌و ئاماده بكات، ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها كاری نوێنه‌رایه‌تیه بۆ كۆمه‌ڵگا.
ئیمامی حه‌ره‌مه‌ینی جوه‌ینی له (غیاپ اڵ‌مم) له‌لاپه‌ڕه 276دا ده‌ڵێت: موسوڵمانان به‌گشتی به‌رپرس‌و داوالێكراون له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كان، پێشه‌وا (سه‌رۆك) له به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ستبوون‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك یه‌كێكه له موسڵمانان، به‌ڵام ئه‌م پێشه‌وایه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆ جێبه‌جێكردن‌و پراكتیككردنی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام).
هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌كی موسڵمانان، ناچار ناكرێت، یاخود فه‌رمانی پێنه‌كراوه به جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ك له یاساكانی شه‌ریعه‌ت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه ئه‌و یاسایه‌ی له‌لا په‌سه‌ند نه‌بێت‌و ره‌ددی بكاته‌وه، له‌رووی كرداریشه‌وه گه‌مژه‌یه‌كی سیاسییه ئه‌گه‌ر كارێكی وا بكات، فه‌رمانڕه‌وای موسڵمان ئه‌وكاته ده‌توانێت یاساكانی شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ بكات، كه داواكاری كۆمه‌ڵگه بێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه تاوانباره لای خوای گه‌وره‌و خوای گه‌وره لێیده‌پرسێته‌وه، ناكرێت فشار‌و زۆر له كۆمه‌ڵگه بكرێت، لێردا ئه‌ركی ئه‌وانه‌یه كه داوای جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت ده‌ده‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن كۆمه‌ڵگه رازی بكه‌ن به شه‌ریعه‌ت، نه‌ك په‌نابردن بۆ فشار‌و توندوتیژی، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و سه‌ربازیشیان له‌ده‌ستدابێت.
دیسان پێویسته بانگخوازانی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت ئاگاداری قۆناغ‌و بارودۆخه سیاسییه‌كه بن، هه‌روه‌ها ئاگاداری سروشتی قۆناغه‌كانی گۆڕانكاری بن له ته‌مه‌نی گه‌لان، بۆ نموونه پێویسته بارودۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، ئابووری هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌ر ئه‌مه نا، به‌ڵكو له‌به‌رچاوگرتنی ئاماده‌یی خه‌ڵك‌و ئاستی رازیبوونیان به چاره‌سه‌ری ئیسلامی له‌مه‌ڕ دانانی شێوازی وشه‌ی شه‌ریعه‌ت له ده‌ستووردا، پێویسته هۆشیاربن له‌مه‌ڕ گۆڕانكاری ئاشتییانه له خۆسه‌پاندنه‌وه به‌ره‌و ئازادی.
هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پله‌به‌ندی (هه‌نگاو به هه‌نگاو) كه ئه‌مه‌ش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
شه‌شه‌م/ سیستمی دیموكراسی، پیاده‌كه‌ر و فه‌راهه‌مهێنه‌ری به‌شه (ده‌ستووری‌و یاساییه)كه‌ی شه‌ریعه‌ته، ئه‌و به‌شه‌ی كه له‌مێژوودا زۆرترین سته‌می لێكراوه‌و له‌كارخراوه.
له سیستمی دیموكراسیدا‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی ژیرانه‌ی په‌روه‌رده‌یی كه پێگه‌یشتنی قۆناغه‌كه‌و ئاماده‌یی كۆمه‌ڵگای له‌به‌رچاوگرتبێت‌و كۆمه‌ڵگه بچێته ژێرباری به‌رپرسیارێتی، ده‌سه‌ڵاتیش رێز له هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵگه بگرێت، له‌م ساته‌دا ده‌توانرێت شه‌ریعه‌ت به‌پێی به‌ش به‌ش‌و یاسا به‌یاسا پراكتیك بكرێت.
له ئه‌مڕۆدا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی ئازاده، كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی هه‌ڵبژێردراو بێت به هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و دوور له ساخته‌كاری، ده‌سه‌ڵاتێك كه بتوانێت خه‌ڵك‌و فه‌رمانڕه‌واكان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بكات، گه‌نده‌ڵی‌و خۆسه‌پاندن كۆتایی پێبێنێت، هاوڵاتیان، به چاوپوَشیكردن له ئایین و نه‌ته‌وه و زمان و …هتد، یه‌كسان بن له به‌رانبه‌ر ئه‌رك‌و مافه‌كانیاندا.
شه‌رعیه‌تی سیاسی گرنگترین فه‌رمان و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ته، سه‌روه‌ری یاسا‌و یه‌كسانبوونی هه‌مووان له به‌رده‌م یاسادا، له‌پێشتر‌و گرنگترن له‌جۆری یاساكه‌و سه‌رچاوه‌ی یاساكه، هه‌ر جۆره شێوازێك له جێبه‌جێكردنی یاساكانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایانه به به‌ڵگه‌ی گومانهه‌ڵنه‌گر پشتڕاست نه‌كرابوونه‌وه، ئه‌گه‌ر كات‌و شوێن له‌به‌رچاونه‌گیرابوون، له‌گه‌ڵ ئاستی ئاماده‌گی‌و پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه ساز‌و گونجا‌و نه‌بوون، ئه‌وه ئه‌و شێوازه له پڕاكتیككردنی یاساكانی شه‌ریعه‌ت، دژ‌و پێچه‌وانه‌ی به‌هاكانی شه‌ریعه‌ته، به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه هه‌میشه یاساكان له خزمه‌تی به‌هاكاندان، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خودای گه‌وره بۆ مرۆڤه‌كان، له‌شێوه‌ی شێخێكی مێزه‌ر له‌سه‌ر نییه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیبێت، به‌ڵكو ئه‌وكاته شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت كه داواكاری و هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد بێت.
جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت له كۆمه‌ڵگه ئازاده‌كاندا ــ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یخوازین ــ له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا پێویستی به ته‌به‌نییكردن‌و كاركردنه به چه‌مكی شه‌ریعه‌ت به‌مانا فراوانه قورئانییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها پێویسته به‌هاكانی شه‌ریعه‌ت له‌پێشتر‌و گرنگتر سه‌یر بكرێت له یاساكانی شه‌ریعه‌ت، په‌یبردن و دوَزینه‌وه و ئاشكراكردنی به‌شه له‌كارخراوه‌كانی شه‌ریعه‌ت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته دان به هه‌موو ئه‌و خه‌وش‌و كه‌موكوڕییانه بنرێت كه له ئه‌زموونه مێژووییه‌كه‌ماندا بۆمان ماوه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها چاومان له‌و كه‌موكوڕییانه بێت كه له‌سه‌رده‌ستی داگیركه‌ران هاتبوون‌و پاشتریش ده‌وڵه‌ته عه‌لمانییه‌كان درێژه‌یان به‌و كه‌موكوڕییانه‌دا داوه. پێویسته هه‌میشه جیاكاریی بكه‌ین له‌نێوان ده‌ق‌و ره‌گه‌زه نه‌مر‌و پشتڕاستكراوه‌كان، له ئه‌و ڕه‌گه‌زه مێژوویانه‌ی كه وه‌ك بۆماوه‌ییه‌كی ئایینی، یان میراتێكی ئایینی ماوه‌ته‌وه.
پێویسته له‌گه‌ڵ خۆمان‌و مرۆڤایه‌تیدا ئاشته‌وایی بكه‌ین‌و ئاشت ببینه‌وه، پێویسته چاومان له ئاینده‌بێت، نه‌ك رابردوو بلاوێنینه‌وه، پێویسته هه‌نگاو هه‌ڵبگرین به‌ره‌و پێشه‌وه، به‌ره‌و ئیسلام، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلام، چونكه ئیسلام له‌دوای ئێمه‌وه نییه.(لمن شا‌و منكم أن یتقدم أو یتأخر) (المدپر 37 )