مەبەست لە میتافیزیک لێرەدا ئەو دەقانەی، کە لە دەرەوەی زانست ئاماژە بە بابەتی زانست دەدەن لە فۆرمی جیاواز، وەک فیزیکی و بیولوجی و پزیشکی… ھتد. بەمەبەستی گەێشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ و رزگاربوونی لە نەھامەتیەکان و ناخۆشێەکانی ژیان. بۆ من میتافیزیک خۆی وەک رێنیشاندەر دەردەخات و مرۆڤیش دەبێت پەێرەوی لێ بکات، بە پێچەوانەوە تووشی گرفت و نەھامەتی دەبێت.. باسی ئەمرۆمان بریتییە لە یەکێک لە نەخۆشییە کوشندەکانی سەردەم ” ئایدز” وەک مەترسی و توقاندن، مرۆڤی توشی قەیرانی دەرونی و کۆمەلایەتی کردووە.
ئەو پرسیارەی گرنگە لێرەدا بکرێت ، ئەوەیە، ئایا ئایدز چییە ؟ چۆن دروست دەبێت ؟ ھۆکاری دروستبونی چییە ؟ ئایا نەخۆشی ئایدز بوونی پێش وەختەی ھەیە لە مرۆڤدا ؟ گەر ھەبێت چۆنە ؟ بۆچی ھەموو مرۆڤێک تووشی نابێت ؟ چارەسەری زانستی ھەیە بۆ ئایدز ؟ گەر نا، چۆن دەکرێت وەک نەخۆشی وەسف بکرێت و بڵێن چارەسەری نییە ؟ بەڵام ئەو نەخۆشییە. کەواتە دەبێت چارەسەریشی ھەبێت، ھەرچەندە تا ئێستا زانست نەیتوانیوە چارەسەری دەست نیشان بکات. بۆیە لێرەوە مرۆڤ دەبێت بە دوای چارەسەرەکەیدا بگەرێت لە کێلگەیەکی تردا لە دەرەوەی زانست وەک میتافیزیک و ئەخڵاق ؟ ئایا لە نێو دەقەکانی قۆرئاندا ئاماژە بەم جۆرە نەخۆشییە و نەخۆشی کوشندەی تر دراوە؟ باس لە چارەسەری نەخۆشییەکە کراوە؟ ئەمانە دەبنە بابەتی گفتوگۆ و دیالوکی ئەمرۆمان.
سەرەتا لە رووی زانستییەوە باس لە نەخۆشی ئایدز و پێکھاتەی بیولوجی و دەروونی مرۆڤ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین ئەم نەخۆشییە بوونێکی پێش وەختەی لە مرۆڤدا ھەیە یان نا؟
زانست ئەوەی سەلماندووە، کە نەخۆشی ئایدز وەک ” دەستەی زانیاری ” لە نێو جیناتی مرۆڤدا ھەیە، مەبەستم لە دەستەی زانیاری، کە پێی دەوترێت ” میمات ” بریتییە لە ” کۆدی ھەر تاکێک” کۆمەڵی زانیاری بیولوجی دەرباری ئەو تاکە لە خۆ دەگرێت ، کە کورتەی ژیانی مرۆڤی تیادا تومار کراوە . لەوانە نەخۆشییەکانی، کە مرۆڤ ئامادەیی تیادایە تووشی بێت گەر مەبەستی بێت .
بە نموونە زانای بیولوجی ” جورج سی ولیمز” لە زانکۆی نیویورک فی ستونی برووک، لە شیکردنەوەی بۆ ” جین ” و ” دەستەی زانیاری” پشت بەستن بە تیوری ” گەشەی” داروینی لە ” ھەلبژاردنی سروشتی ” باس لەوە دەکات ، کە نەخۆشی ئایدز، نەخۆشییەکی نوێ نییە، یان بلین HIV نەخۆشی پێدەری نوێ بێت، بەڵکو بریتییە لە فاکتەرێکی نەخۆشی پێدەری گەشەکردووی خێرا تا گەیشتنی بە بەرزترین بلەی ژەھراوی بوون”. لێرەدا دەپرسین پێش ئەوەی گەشە بکات شوێنی ئەو نەخۆشییە کوێ بوە؟ چونکە نەخۆشییەکی نوێ نییە(١) ئەنجام، کەواتە پێشتر لە جەوھری مرۆڤدا بوونی ھەبووە(٢) شوێنی نەخۆشییەکە..، بەم بووونە دەوترێت ” بونی ھیزەکی” بە پێی بۆچوونی ئەریستوتیلیس . ئەم بوونە نابێتە بوونێکی کردەکی (٣) ھەموو بوونێکی ھێزێکی پێویستی بە کردە ھەیە..( کردەی سروشتی یان میتافیزیکی یان خودی )..، گەر ھۆکار و پاڵنەری خۆی نەبێت ، ئەویش ” الممارسە الجنسیە الغیر مشروعە” ” رابوردنی سیکسی بە نا یاسایی . یەکەم دیاردەی نەخۆشی ئایدز تومار کرا سالی ١٩٨٤ لە بریتانیا گەنجێک کە ” شژوژی جنسی ” ھەبووە. بۆیە لێرەدا گرفتێکی پزیشکی نییە لە بەردەم تێوری پالاوتنی سروشتی بۆ چارەسەرکردن یان خوپاراستن لە نەخۆشییەکە.
کەواتە ئەو فاکتەرانەی کاریگەرن لەسەر کەمکردنەوەی یان راگرتنی رێژەی ژەھراوی بوونی نەخۆشییەکە ھەیە، وەک خۆی دەمینتەوە گەر مرۆڤەکان مەبستیان بێت ، بە نموونە خۆپاراستن لە جووتبونی نا مەشروع. بۆیە سەرچاوەی گرفتە پزیشکیەکان نەبوونی خۆگونجاندنە لەگەل ژینگەدا، کە ئێمە لە ئێستادا بەشیکین لەو دۆخە . کاتێک ژینگە وەک فاکتەرێک بۆ جوڵانەوەی نەخۆشییە شاراوەکان وەسف بکرێت، ئەوا ژینگە ئێستا زور لەبارە بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی ئایدز بیت” وروژێنەکانی وەک وێنە رووتەکان و گرتە ڤیدیوەیەکان…ھتد”.
بەلام چۆن مرۆڤ خۆی لەو دیاردەیە دەپارێزێت؟ ئایا بە دوورکەوتنەوە نییە لە جووتبونی نا مەشروع، ئایا پاراستنی داوینی مرۆڤ نییە؟ لێرەدا دەبینین لە دەقێکی پیغمبەردا بۆ گەنجان دەڵێت : ئەوەی توانای ژن ھێنانی نییە با بە رۆژ بێت “. ھەموو دەزانین مرۆڤ کاتێک بە برواوە بە رۆژ دەبێت، ئەوا کاری لەو جۆرە ئەنجام نادات و وزەی حەزی بونی بە جووت بون لاواز دەبێت، واتا وروژینەرەکان کار ناکەنە سەر جولاندنی حەز و شەھوەتەکانی، چونکە ئەمە پێویستی بە وزە ھەیە، مرۆڤیشی لە کاتی بە روژوبون وزەی کەم دەبێتەوە.
ھەموو دەزانین پزیشک رۆڵی زور گەورە دەبینێت لە کەمکردنەوەی نەخۆشییەکان بە تایبەتی نەخۆشی کوشندە، بۆیە پێویستە لێرە بە دواوە پەیوەندی نێوان نەخۆش و پزیشک بەم جۆرە بێت ، ئەم زانیاریانە کاری نەخۆش و پزیشک بەریوەدەبات، بەلام لە ئیستادا وا نییە”. ڕاستە چونکە نەخۆش تەنھا بروا بە قسەی پزیشک دەکات، بۆیە دەبێ پزیشک رۆلی کەسێکی ئامۆژگارکەر ببینێت لەگەل نەخۆشدا. چونکە نەخۆش تەنھا برواو متمانە بە قسەکانی پزیشک دەکات لەم سەردەمەدا لە بەر ئەوەی زانستییە. بۆیە دەبێت پزیشکەکان تەنھا رۆڵی چارەسەری زانستی نەبینن بۆ نەخۆشەکان، بەڵکو پێویستە بەردەوام رۆڵی ئاموژگارکەر و بانگخوازیش ببینن.
گەر لێرەدا نموونەیەک وەربگرین لە زانستی ھاوچەرخ وەک ” ھەندسەی جینات” ئەو راستییەی باس کردووە، کە پێکھاتەی مرۆڤ ھۆکاری لەشساغی و نەخۆشی لەخۆ دەگرێت . ئەو پێکھاتەیە لە دۆخی ” کمون”دایە، واتا شاراوە. مرۆڤ خۆی خاوەنی ئامرازەکانی جولانەوەی ئەو پێکھاتەییە. لە ڕێگای رفتار و کارو چالاکیەکانیەوە. نموونە نەخۆشی ئایدز ، زۆر لە ئێمە نازانێت ھۆکاری دروستبوونی ئەم فایروسە چییە و چۆنە، ئایدز بە شێوەی ” کمون” لە پێکھاتەی مرۆڤدا ھەیە وەک ڤایروس ، لە نێو ” جیناتیدا” لە کروموسوماتیدا بونی ھەیە، گەر مرۆڤ رفتاری ھەڵە و نەشیاو و نەگوجاوی” وەک جووتبونی ناشەرعی” کرد ئەوە تووشی دەبێت ، پاڵنەرەکە دۆخێکی ناجێگیرە بە ھۆی وروژینەورەوە روودەدات، بۆیە کارە خراپەکە وروژێنەرە بۆ ھێنانەی جولەی جیناتەکە، کە لە پێکھاتەی مرۆڤدا ھەیە، گەر تووشی لەرینەوە و بوژانەوە بۆ، ئەوە فایرۆسی ھۆکاربەخش بەو نەخۆشیانە دەبەخشێت.
لێرەدا مرۆڤەکان خۆیان خاوەنی ئازادی و ویستی جولانەوەی یان چالاکردنی ئەو دۆخەیان ھەیە، دۆخی لەشساغی یان نەخۆشی ، ئەمەیش بە ڕێگای ئاگابوون لە زانین و پەروەردە و پابەندبوون بە یاساکانی تەندروستی و بنەماکانی ئایین .
بەڵگەی ئاینی بۆ ئەمە :” إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (2) إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (3)} [الإنسان] لێرەدا وشەی امشاج بە واتای ” تیکەڵی ناکۆک” لە پێکھاتەی جیاواز لە نوتفەی بەختەوەری و نەھامەتی، ئاشتی و پێکدەدان ، لەش ساغی و نەخۆشی…ھتد، بۆیە دەبینین دەقەکانی قورئانی پیروز بە روونی باس لە مرۆڤ دەکات لە رووی پیکھاتەی درەوونیەوە لە دوو لاوە ” احسن تقویم” و ” اسفل سافلین”. لە نێوان ئەم دوو لایەدا چەند ویستگەیەکی دەروونی تر ھەیە تیادا مرۆڤ بەرزدەبێتەوە گەر پابەندی رێنمایی و یاساکانی تەندروستی دەرونی بێت یان خۆی لێی بە دوور بگرێت ، ئەو ویستگانە بە ناوی ” حەوت دەروونەکەوە” وەسف دەکات ” النفس الامارە بالسوء- النفس اللوامە – النفس الملھمە – النفس المطئنە – النفس الراضیە – النفس المرضیە – النفس العابدە للە”.کەواتە دەتوانین بڵێن مرۆڤ وەک بوونەوەر لە سەر زەوی بۆ تاقیکردنەوە ئامادە کراوە ، پا بەندبوون بە یاسا ئەسمانییەکانەوە یان بە پێچەوانەوە ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ لە تاقیکردنەوەکان دەربچێت یان نا. ڕاستە تا ئێستا زانست نەیتوانیەوە چارەسەری تەواو و گونجاو بۆ نەخۆشی ئایدز بدوزێتەوە ، بەڵام ڕاست نییە بڵێن زانست سوود لە میتافیزیک وەرناگرێت ، چونکە زۆر لە دووزینەوە زانستییە ھاوچەرخەکان وەک یەک وان لە گەڵ دەقە میتافیزیکیەکان. بۆیە من پێم وایە گەر ھەمەھانگی ھەبێت لە نێوان زاناکان و میتافیزیکیەکان ، ئەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت دۆخەکە باشتر بکەن. ھەروەھا مرۆڤەکانیش لە دوای دروستبوونیان ئازادی تەواویان پێدراوە ، کە چۆن رفتار بکەن و چۆن پلان بۆ خۆیان دیاری بکەن ، بەڵام لە دواجاردا ھەر خۆی بەرپرسیار دەبێت لە ئاستی رفتارو پلانەکانی ، گەر رچاوی بنەما و یاسا و رێنمایەکانی ئاینی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەکردە بێت. کەواتە دەگەین بەو ڕاستییەی کە دەڵێت : ھەر چەندە مرۆڤ پابەندی یاسا و رێنمایی و بنەما رەوشتیەکانی ئیسلام و زانست بێت ، ئەوەندە لەش ساغ و تەندروست دەبێت. لێرەدا ئەم پرسیارە زۆر گرنگە لە خۆمانی بکەین ، ئایا کاتێک خوای گەورە لە قورئانی پێروزدا دەفەرمێ :” لا تقربوا الزنی …” چەند لە ئێمە لە واتای ئەو دەقە تێگەیشتووین ؟ چونکە نیزیکبوونەوە لە زینا ، بۆ خۆی ھۆکارە بە تووش بوون بە نەخۆشییەکە. کەواتە تاکە چارەسەرە خو پاراستنە لە جووتبوونی نا یاسایی .
پ.د. حسن حسین صدیق.
مامۆستای لۆجیک و فەلسەفەی زانست.
زانکۆی راپەرین\ بەشی فەلسەفە.