توێژینەوە

هونەرى ڕەنگەكان لە ئيسلامدا و كاريگەرييان لەسەر ژيار و ژيانى مرۆڤ

محمد مەلا محمود تاوگۆزى

دەستپێك:
وەك لاى هەمووان ئاشكرايە قورئانى پيرۆز هەموو باس و بابەتێكى تێدا جێ كراوەتەوە و لە گشت زانست و هونەرێكيش دواوە _ جا ڕاستەوخۆبێ (مەنتوق) يان بە ئاماژە و مەدلول (مەفهوم)_، وە لە بوارەكانى زانستى سەردەميشدا نەك دوا نەكەوتووە، بەڵكو سەرچاوەى داهێنانەكانە.
يەكێك لەو هونەرانەى كە لە قورئاندا بە ڕونى و ڕاشكاوى باسي لێوە كراوە و گرنگى پێدراوە هونەرى ڕەنگەكانە، كە پێم وايە ئێمە تاكو ئێستا وەك پێويست ئاووڕمان لەم بوارە نەداوەتەوە و بە هەندمان وەرنەگرتووە؛ چون ئەگەر بێتو تێڕامانێك لە قورئان بكەين و سەرنجێكى خێراي بدەين ئەو كات دەبينين زۆرێك لە ڕەنگە جۆراوجۆرەكان خراونەتە بەرچاو و بە زەقي باسيان هاتووە.
توێژەران پێيان وايە ڕەنگەكانيش بە ئەندازەى ڕوناكى پێويست و بەهادارن، چونكە تەنها ڕوكەشێك نييە نمايش بكرێت و بەس، بەڵكو هەر ڕەنگە و فەلسەفەى تايبەتى و دەرهاويشتە و مەدلولاتى خۆي هەيە و خوێندنەوەى قوڵتر لەخۆ دەگرێت. بە تايبەت لەلاى هونەرمەندان و ديزاينەران و قاڵبوانى بوارەكە ڕەنگدانەوە و كاردانەوە هەستيەكانى مرۆڤى لێوە دەخوێنرێتەوە.

بايەخ و گرنگى جۆربەجۆري ڕەنگەكان:
بێگومان هونەرى ڕەنگەكان شتێكى سادە و ڕۆتينى كەم بايەخ نييە، بەڵكو بوارێكى گرنگە و دەبێت بە جوانى و ديقەتەوە لێي بڕوانين و قسەى جدى لەسەر بكەين، چونكە:
١ـ جۆراوجۆري ڕەنگەكان يەكێكە لە ڕەهەندەكانى هونەر و هەست و جوانى و زەوق، كە جوانيش يەكێكە لە ڕەگەزە ويستراوەكانى خواى گەورە لە بەديهێنان و نەخشاندنى گەردوندا.
٢ـ جۆراوجۆري ڕەنگەكان بە هێما و زمانێكى جيهانى دادەنرێت لە زۆربەى شارستانێتيەكاندا، بە تايبەتيش لەلاى هونەرمەندان و وێنەكێشان، وە لەنێو زۆرينەى گەلانى جيهانيشدا واتاى ڕەنگەكان هاوبەش و چونيەكن.
٣ـ ڕەنگە جياوازەكان لەلايەكەوە نيشانەى دەسەلآت و قودرەتى پەروەردگارن، لەهەمانكاتيشدا سۆز و ميهرەبانى خوداى مەزن نيشان دەدات لەگەلأ بەندەكاني.
پەروەردگارمان دەفەرموێت: [أَڵمْ تَژ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَڵ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْژجْنَا بِهِ پَمَژاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيچٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَژابِيبُ سُودٌ وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَژَلِكَ إِنَّمَا ێخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُڵمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ]. فاگر: ٢٧ ـ ٢٨. واتە: ئايا سەرنجت نەداوە كە بە ڕاستي خوا لە ئاسمانەوە بارانى باراندووە جا ئێمە ئەو بارانە جۆرەها بەروبومى جياوازمان دەرهێناوە كە (ڕەنگيان، قەبارەيان، تاميان، بۆنيان، شێوەيان، شوێنيان، وەرزيان) جياوازە، هەروەها هەندێ لە كەژ و كێوەكانمان بە زنجيرە كێشاوە، هەيانە چين و هێلأ و نەخشي سپي و سورە و ئەوانيش ڕەنگيان جياوازە، وە هەشيانە ڕەنگى ڕەشێكى تاريك و تۆخە. هەروەها بەو شێوەيە لە خەڵكيش، لە گيانداران و مالآتيش جۆرەها ڕەنگ و شێوە و قەبارەى جياواز هەيە، بەڕاستي هەر زاناكان پەي بەو نهێنيانە دەبەن و لەناو بەندەكانى خوادا هەر ئەوان لە خوا دەترسن، بەڕاستي ئەو خوايە زۆر بالآدەستە و زۆريش لێخۆشبووە.
٤ـ لەلايەكى ديكەوە جياوازى و جۆراوجۆرى ڕەنگەكان يەكێكە لەو ناز و نيعمەتانەى كە خواى گەورە ڕژاندويەتى بەسەرماندا و داواشمان لێدەكات بە گەورە و گرنگى بزانين.
٥ـ خواى مەزن لە چەندين شوێندا ئاماژە بە بوونى ڕەنگە جياوازەكان دەكات و ڕێنمونيمان دەكات بۆ وورد بوونەوە و تێڕامان لێيان، وەك دەفەرموێت: [وَمِنَ آيَتِهِ خَلقُ السَّمَواتِ والأرْضِ واختِلَافُ ألسِنَتِكُم’ وأَلْوَانِكُم’إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ للعالِمِينَ]. الروم: ٢٢.
هەروەها دەفەرموێت: [وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ]. النحل: ١٣. دووبارە دەفەرموێت: [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الأرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لأوْلِي الأَلْبَابِ]. الزمر: ٢١. ديسانەوە دەفەرموێت: [ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ]. النحل: ٦٩.
ئەگەر سەرنج لەم ئايەتانە بدەين ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە جياوازى و جۆراو جۆرى ڕەنگەكان ڕێ نيشاندەرن بۆ ووردبوونەوە و تێڕامان لە دەسەلآتى پەروەردگار و سۆز و بەزەييشي.

چونكە بيهێنينە پێش چاوى خۆمان ئەگەر ئەم دنيايە تەنها لە يەك ڕەنگ يان چەند ڕەنگێكى دياريكراو پێكبهاتايە ئەوكات چ هەستێكمان دەبوو؟!
ياخود ووردببينەوە ئەگەر ڕۆژێك بەفر دنياى تەنى و تەواوى زەوى داپۆشي، سەيركە هەرچەندە ديمەنێكى جوان و سەرنجڕاكێشە بۆ ماوەيەكى كاتيي، بەلآم ئەگەر بەردەوام دنيا هەمووى ئەو ڕەنگە بوايە ئايا جوانييەكى ئەوتۆمان بەدي دەكرد؟ بێگومان نەخێر.
ئەى ئەو كات هەستي ئەو كەسانە چۆن دەبوو كە ڕقيان لە ڕەنگى سپييە؟!!
كەواتە ڕەنگە جياوازەكان نيعمەتێكى بە قەدر و قيمەتن و خەلآتێكى پەروەردگارە بۆمان.
كاتێك لە بوونەوەر وورد دەبينەوە دەبينين هەر شتە و ڕەنگێكى جياواز و تايبەت بە خۆى هەيە، بۆ نمونە: ميوەكان، گوڵەكان، درەختەكان، هتد… هەروەها خۆر ڕەنگێكى تايبەتى هەيە كە زەردە، ئاسمان و دەرياكان شينن، شەو تاريك و ڕەشە، تەنانەت مرۆڤەكانيش هەريەكە و ڕەنگێكى تايبەتييان هەيە، وە هەروەها …
هەر لەم سۆنگەيەوە لێكۆڵەران و پزيشكانى دەروني جەخت لەسەر ئيجابيەتى و سودە فرەچەشنەكانى ئەم جۆراوجۆرێتيە دەكەنەوە و دەڵێن: هەر ڕەنگە و تايبەتمەندى خۆى هەيە، هەريەكەيشيان كاريگەرى خۆى هەيە لەسەر لايەنى دەروونى و گۆڕينى مەزاج و ناخى مرۆڤ و، تەنانەت هەر ڕەنگە و كاردانەوە و گوزارشتى تايبەتيشي هەيە، وەك دواتر باسي لێوە دەكەين.
بەم پێشەكييەى ڕابورد بەسندە دەكەين و دەچينە سەر باس و ناوى ئەو ڕەنگانەى كە لە قورئانى پيرۆز و فەرمودە شيرينەكانى پێغەمبەردا (درودى خواى لەسەر بێت) باسيان هاتووە:

يەكەم/ ڕەنگى سپى:
لە چەندين شوێنى قورئانى پيرۆز و فەرمودەكانى حەزرەتدا (درودى خواى لەسەر بێت) ئاماژە بە ڕەنگى سپي دراوە، ئاشكرايشە ڕەنگى سپى هەروەك دەرونناسان دەڵێن: دەلالەت لەسەر پاكى و بەرائەت و ئاشتي و ئاشتيخوازى و گەشبينى دەكات.
بۆيە دەبينين (ئيحرام)ى حاجيان و پۆشاكى بوك و كفنى مردووان و مێزەرى زانايان ڕەنگەكەى سپييە، ئەمەش بۆ ئەوەى پەيامى پاكى و بەرائەت و ئاشتيخوازى بە بەرامبەريان بدەن.
پێغەمبەريش (درودى خواى لەسەر بێت) هانمان دەدات بۆ لەبەر كردنى جل و بەرگي سپي، وەك دەفەرموێت: ((ألبسوا من ثيابكم البياض فإنها من خير ثيابكم وكفنوا فيها موتاكم….)). رواه أصحاب السنن. واتە: ڕەنگى جل و بەرگەكانتان با سپي بێت، چونكە سپي باشترين ڕەنگە، وە مردووەكانتان لە كفنى ڕەنگ سپيدا كفن بكەن.
هەريەكە لە حەزرەتى (جوبرەئيل و ميكائيل)ـيش (سەلامى خوايان لێبێت) جلى سپييان لەبەر كردووە، هەروەك (سەعد) خواى لێڕازى بێت دەفەرموێت: ((رأيت بشمال النبـي صلى الله عليه وسلم رجلين عليهما ثياب بيض يوم أحد ما رأيتهما قبل ولابعد)). رواه البخاري: ٥٦٢٨. واتە: لە غەزاى (ئوحود)دا لەلاى چەپي پێغەمبەرەوە (درودى خواى لەسەر بێت) دوو پياوم بينى (واتە جوبرەئيل و ميكائيل) بەرگى سپييان لەبەردابوو پارێزگارييان لە پێغەمبەر دەكرد، ئەو دوو پياوە نە پێشتر بينيومن وە نە دواتريش بينيمنەوە.
ڕەنگى دەموچاوى بەهەشتيەكانيش لە قيامەتدا سپييە، وەكو خواى مەزن دەفەرموێت: [يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ وأما الذين ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ]. آل عمران: ١٠٦ ـ ١٠٧.
هەروەها بەشێك لە نيعمەتەكانى بەهەشتيش ڕەنگيان سپييە، وەك پەروەردگار دەفەرموێت: [بَيْضَاء لَذَّةٍ لِّلشَّارِبِينَ]. الصافات: ٤٦.
هەندێك لەو ئايەتانەى باسي ڕەنگى سپي تێداكراوە:
١ـ [وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ. فاطر: 27.
٢ـ [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ]. البقرە: ١٨٧.
٣ـ [وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاء لِلنَّاظِرِينَ]. الأعراف: ١٠٨.
ئەمانە و چەندين شوێني ديكە وەك سورەتەكانى (الشعراء: ٣٣، النمل: ١٢، گه: ٢٢، القصص: ٣٢، يوسف: ٨٤).
كەواتە ڕەنگى سپي ڕەنگێكى پيرۆز و شەرعيي و سونەتيە، باش وايە مسوڵمانان بەشێك لە جل و بەرگ و كالآكانيان ڕەنگى سپي بێت.

دووەم/ ڕەنگى سەوز:
ئەمەش يەكێكە لەو شا ڕەنگانەى كە لە قورئانى پيرۆزدا باسي لێوەكراوە، ڕەنگى سەوز دەلالەت لەسەر ژيان و نوێ بوونەوە دەكات و، لە قورئانى پيرۆزدا (هەشت) جار باسى هاتووە، كە ڕەنگە ئەمەش ئاماژەيەك بێت بۆ دەرگاكانى بەهەشت كە ژمارەيان (هەشت) درگايە.
خواى گەورە باس لەم ڕەنگە دەكات و دەفەرموێت: [وَسَبْعِ سُنبُلاَتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ]. يوسف: ٤٣.

وەك دەبينين حەوت ساڵە پڕ خێر و خۆشي و ئاسودەييەكەى سەردەمى حەزرەتى (يوسف) سەلامى خواى لێبێت بەناوى سەوزيي و سەوزاييەوە ناوى هاتووە، كەواتە ڕەنگى سەوز دەلالەت لە ژيان ژيانەوە و خێر و بەركەت دەكات.
زۆرێك لە نيعمەتەكانى بەهەشت ڕەنگيان سەرزە، وەك لەم ئايەتانەدا ئاماژەى پێكراوە: [مُتَّكِئِينَ عَلَى رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيّ حِسَانٍ]. الرحمن: ٧٦. هەروەها ئايەتى: [وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الأَرَائِكِ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا]. الكهف: ٣١. دووبارە خواى مەزن دەفەرموێت: [وَهُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ انظُرُواْ إِلِى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ]. الأنعام: 99. [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَتُصْبِحُ الأَرْضُ مُخْضَرَّةً إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ]. الحج: ٦٣. وە [مدهامتان]. الرحمن: ٦٤.
حەزرەتيش (درودى خواى لەسەر بێت) خۆى بەرگى سەوزى پۆشيوە، هەر وەك (ئەبو رەسمە) دەفەرموێت: ((إنطلقت مع أبي نحو رسول الله صلى الله عليه وسلم فرأيت عليه بردين أخضرين)). رواه أصحاب السنن. واتە: لەگەلأ باوكمدا چوينە خزمەت پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) بينيم دوو بالآپۆشي سەوزى لەبەردا بوو.
لەوەى ڕابوورد بۆمان دەردەكەوێت كە سەوزى و سەوزايي ڕەنگێكى پەسەند و شەرعييە، وە مايەى دڵئارامى و خۆشييە، هەروەك ووتراويشە:
ثلاث يذهبن عن المرء الحزن *** الماء والخضراء والوجه الحسن.
واتە: سێ شت خەم و پەژاەى مۆرڤ دەڕەوێنێتەوە: ئاو، سەوزايي، دەم و چاوى مۆرڤى خواناس و جوان.
هەمووشمان ئەوەمان لەلا ڕوونە كە لە بەهاراند چونكە دونيا سەورزى پۆشيوە، مرۆڤ لە خۆيەوە ئارام و ئاسودەيە و هەست بەدڵنيايي و چێژ دەكات.
لەبەر ئەم هۆيەشە كە ڕەنگى نەخۆشخانەكان و جل و بەرگى پزيشكان سەوزە، چونكە وەك ووتمان سەوز ماناى ژيانى تێدايە و ڕەنگێكى ئومێدبەخشە بە مرۆڤ.
لە ڕاپۆرتێكد هاتووە كە پردى (بلاك فرايار) لە (لەندەن)ى پايتەختى (بەريتانيا) كە پێشتر ڕەنگەكەى (ڕەساسى) بوو، خەڵكێكي زۆر كە لە ژيان بێزار و نائومێد بوون لەو پردەدا خۆيان هەڵدەدايە خوارەوە، ئەو پردە بوو بوو بە دوا وێستگەى ئەو كەسانەى كە هيچ ئومێدێكيان بە ژيان نەمابوو، هەر لەبەر ئەم دياردانەش ناوى لێنرابوو پردى (بلاك فرايار)، بەلآم توێژەرەوانى ئەو وولآتە هاتن بيريان لەوە كردەوە كە ئەم ڕەنگە ڕەساسييە بگۆڕن بۆ ڕەنگى سەوز، دواى گۆڕينى ڕەنگەكە بۆيان دەركەوت ڕێژەى خۆ كوشتن لەو پردەدا بۆ ئاستێكى بەرچاو دابەزيوە و كەم بۆتەوە.

سێهەم/ ڕەنگى زەرد:
ديسانەوە ئەم ڕەنگەش لە قورئانى پيرۆزدا باس كراوە، توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە زەرد ڕەنگى جۆش و خرۆش و ڕونى و متمانە و هێزە. بە تايبەت زەردى ئاڵتونى بۆ پاراستنى جەستە لە پەڵە و لە ژەهراوى بوون سودبەخشە.
ئەم ڕەنگە لە قورئانى پيرۆزدا چەند جارێك هاتووە، وەك: [قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاء فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ]. البقرة: 69. هةروةها: [وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّا لَّظَلُّوا مِن بَعْدِهِ يَكْفُرُونَ]. الروم: 51. [ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لأوْلِي الأَلْبَابِ]. الزمر: 21. [اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الأمْوَالِ وَالأَوْلأدِ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا وَفِي الأخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلاَ مَتَاعُ الْغُرُور]. الحديد: 20. [كَأَنَّهُ جِمَالَتٌ صُفْرٌ]. المرسلات: 33.
(فەزلى كوڕى عەباس)يش دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت: ((دخلت على رسول الله صلى الله عليه وسلم في مرضه الذي توفي فيه وعلى رأسه عصابة صفراء فسلمت عليه، فقال: «يا فضل» قلت: لبيك يا رسول الله، قال: «اشدد بهذه العصابة رأسي» قال: ففعلت)). رواه الترمذي فى الشمائل: 137. واتە: لەو نەخۆشييەى كە حەزرەت (درودى خواى لەسەر بێت) تێيدا وەفاتيكرد چوم بۆلاى و سلآوم لێكرد، پارچە قوماشێكى (زەرد) بەسەر سەريەوە بوو، فەرموى: ئەى فەزل، منيش ووتم: بەڵێ قوربان. فەرمووى: ئەم پارچە پەڕۆيە سەرمى پێ ببەستە، منيش بۆم بەست.

هەروەها صەحابەى بەڕێز (ئيبن عەباس) خواى لێڕازى بێت، دەربارەى ڕەنگى زەردى تۆخ دەفەرموێت: (الصفرة تسر النفس). تفسير القرطبـي: 1/ 363. واتە: ڕەنگى زەرد مرۆڤ دڵخۆش دەكات.
ئيمامى (عەلى)ـيش خواى لێڕازى بێت، دەفەرموێت: (من لبس نعلي جلد أصفر قلّ همه). تفسير القرطبـي: 1/ 363. واتە: هەركەسێك نەعل و پێلآوى چەرمى زەرد لە پێ بكات خەم و پەژارەى كەم دەبێت.
ئەگەر سەرنج بدەين دەبينين ئەم ئايەت و فەرمودانە هەندێكيان بە ئيجابيەوە باسي ڕەنگى زەردى تێدا كراوە، هەندێكيشيان بە سلبي، زانايان لەمبارەيەوە دەڵێن ئەگەر زەردييەكە تێر و تۆخ بوو (وەك زەردى ئاڵتونى، كە ڕەنگى مانگاكەى بەنى ئيسرائيلە) ئەوا گرنگ و سود بەخشە.
ئەوەش ناشارنەوە كە هەندێك زەردى دەبێتە مايەى مەلەلى و بێزارى و هەست ماندوكردن.
كەواتە زەردى هاوبەشە لە نێوان خۆشي و ناخۆشي و زيان و قازانجدا، بەلآم ئەمەيان پەيوەندى بە جۆرى زەردييەكەوە هەيە.

چوارەم/ ڕەنگى سوور:
ئەم ڕەنگە بۆ بەرزكردنەوەى پلەى گەرمى جەستە و زيادكردنى هەستى سۆز و خۆشەويستى و زيادكردنى لێدانى دلأ بەسودە.
ئەم ڕەنگە تەنها يەك جار لە قورئانى پيرۆزدا هاتوە، خواى گەورە دەفەرموێت: [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ]. فاطر: 27. لە نەريتى كوردەوارى خۆماندا بەداخەوە هەندێك جار لەبەر كردنى جل و بەرگى ڕەنگ سور بە عەيبە و نەنگى سەير دەكرێت، بەلآم ئەگەر ئاووڕێك لە جل و بەرگى پێغەمبەرى پێشەوامان بدەينەوە، دەبينين جل و بەرگى سوريشى لەبەر كردوە، هەروەك (بەرائـ) خواى لێ ڕازى بێت دەفەرموێت: ((كان النبـي صلى الله عليه وسلم مربوعا، قد رأيته فى حلة حمراء ما رأيته شيئا أحسن منه)). رواه البخاري: ٥٨٤٨. واتە: پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) بالآى مامناوەند بوو (نە كورت نە درێژ)، من بينيم بالآپۆشێكى سورى لەبەردا بوو، هيچ كەسێكم نەديوە لە ئەو جوانتر بێت.

پێنجەم/ ڕەنگى شين:
ئەم ڕەنگە بۆ دابەزاندنى پلەى گەرمى لەش بەسودە و پشوو دەبەخشێت بە جەستە و دەرون، ئەم ڕەنگە تەنها يەك جار لە قورئاندا باس كراوە، ئەويش لە سورەتى (تەها) ئايەتى ژمارە (١٠٢)، كە خواى مەزن دەفەرموێت: [يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا]. واتە: لە ترسى سزاى خودا و لەكاتى زيندوو بوونەوەدا چاوى تاوانباران شين هەڵدەگەڕێت.
ئەمەش ئەوە ناگەيەنێت كە ڕەنگى شين ڕەنگێكى ناپەسەند بێت، بەڵكو بە پێچەوانەوە وەك ووتمان هەر ڕەنگە و تايبەتمەندى و گوزارشتى خۆي هەيە، ئەوەتا دەبينين ڕەنگى ئاسمان و دەرياكان شينە.
پەروەردگارمان لە قورئاندا دەفەرموێت: [أفلم ينظروا إلى السماء فوقهم كيف بنيناها و زيناها و مالها من فروج]. ق: ٦. واتە: ئايا سەرنجي ئەو ئاسمانەيان نەداوە كە لە سەريانەوەيە چوَن دروستمان كردوە و ڕازاندومانەتەوە، وە هيچ درز و كەلێنێكي تيادانييە.
پێشەوا (غەزالي) ڕەحمەتى لێبێت لە كتێبي (الحكمە في مخلوقات الله)دا دەفەرموێت: خوا ئاسماني بە ڕەنگێك كێشاوە كە لە هەموو ڕەنگەكانيتر بۆ چاو باشترە، چونكە ئەگەر ئاسمان تيشك يان ڕوناكي هەبوايە ئەوا زياني بە تەماشاكار دەگەياند، سەيركردني ڕەنگى شين و سەوز لەگەلأ بينيندا گونجاوە.
جێي خۆيەتى لێرەدا بپرسين ئايا بۆچي ڕوناكي خۆر سپييە بەڵام ڕەنگى ئاسمان سپي نييە و شينە؟ لێكدانەوەي فيزيايي بۆ ئەمە چيە؟
زاناياني فيزيايي سەلماندويانە كە شەپۆلەكاني بنەوشەيي و شين كورتن و دە ئەوەندەي شەپۆلە ڕوناكيە درێژەكان پەرش و بلآو دەبنەوە، كە توشي ڕەنگي سور دەبێت تيشكي سور دەستبەجێ بوَ ناو هەواي زەوي دەگوازرێتەوە، كەچي شەپۆلەكاني شين كە كورتە هەر لە جێي خوَي پەرش دەبێتەوە بە تەنولكە هەوايي و ئاو و توَز و خوَڵەكاندا كە لە هەوادايە ئەوە ئەو ڕوناكيە پەرش بووەوەيە.

شەشەم/ ڕەنگى ڕەش:
ئەم ڕەنگە لە نێو نەريت و كەلتورى زۆرێك لە گەلاندا ڕەنگێكى گونجاو و ڕاقييە، بە ڕەنگى وورد بوونەوە و تێفكرين و بێ دەنگى و بێ لايەنى ناسراوە، هەر بۆيە دەبينين خەڵكانێكى زۆر لە كاتى پرسە و غەم و پەژارەدا ئەم ڕەنگە دەپۆشن.
ڕەنگى ڕەش لە چەندين ئايەتى قورئاندا ڕاستەوخۆ ناوى هێنراوە، كە ئەمانەن:
1ـ [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ]. البقرة: 187.
2ـ [أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ]فاطر: 27.

3ـ [يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ]. آل عمرن: 106.
4ـ [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثوىً لِّلْمُتَكَبِّرِينَ]. الزمر: 60.
5ـ [وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلاً ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ]. الزخرف: 17.
وەك لە هەندێك لەم ئايەتانەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە ڕەنگى ڕەش ڕەنگى ديمەنى دۆزەخ و دۆزەخييەكانە لە قيامەتدا، هەروەها ڕەنگى ئاگر و دۆزەخيش هەر ڕەشە، بەلآم ئەمە ناكاتە ئەوەى كە ڕەنگى ڕەش بەد و ناپەسەند بێت.
بەڵكو بەپێچەوانەوە پێغەمبەرى خۆشەويست (درودى خواى لەسەر بێت) خۆى جل و بەرگى ڕەشي لەبەر كردووە، هەروەك (جابر) خواى لێڕازى بێت، دەفەرموێت: ((أن رسول الله صلى الله عليه وسلم دخل مكە عام الفتح وعليه عمامە سوداء)). رواه مسلم. واتە: پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت) لە كە چووە ناو مەكەوە مێزەرێكى ڕەشي لەسەردا بوو.
هەروەها خاتوو (عائيشە)ى دايكمان خواى لێڕازى بێت دەفەرموێت: ((صُنعت للنبي صلى الله عليه وسلم بردة سوداء فلما عرق فيها وجد ريح الصوف فقذفها وكان يعجبه الريح الطيب)). رواه أبوداود والترمژي. واتە: بالآپۆشێك لە خورى ڕەش دروستكرا بۆ پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت)، ئەويش لەبەرى كرد، بەلآم كە عەرەقي كرد و زانى بۆنى خورييەكە ناخۆشە ئيتر نەيكردە بەرى و لايبرد، چونكە پێغەمبەر زۆر حەزى لە بۆنى خۆشبووە و پێي سەرسام بووە.

ئەمانەى سەرەوە گرنگترينى ئەو ڕەنگە سەرەكى و ڕەسەنانە بوون كە لە قورئانى پيرۆزدا ئاماژەيان بۆ كراوە و باسيان هاتووە. بێگومان ڕەنگى ديكە زۆر و زەبەندن، وەك: مۆر، پرتەقاڵى، نيلى، وەنەوشەيي، خۆڵەمێشي، قاوەيي، و هتد… بەلاَم پێدەچێت ناو و باسيان لەبەر ئەوە نەهاتبێت كە ڕەنگ گەلێكى لاوەكين و پێكهاتە و تێكەڵيەكن لەو ڕەنگە سەرەكييانەى سەرەوە. كە هەريەكەيان تايبەتمەندى و سودى خۆي هەيە، هەمووشيان لە ڕوى حوكمى شەرعييەوە دەچنە خانەى هەمان ڕەنگە ڕەسەنەكانى پێشووە، واتە حەلآڵن.

كۆتايي و دەرەنجام:
لە كۆتايي ئەم باسەدا دەگەينە ئەم دەرەنجامانەى خوارەوە:
يەكەم/ لە شەريعەتى ئيسلامدا ڕێگرى لە بەكارهێنانى هيچ جۆرە ڕەنگێك نەكراوە، نە لە جل و بەرگدا، وە نە لە هيچ كالآ و شت و مەكێكدا. بەڵكو تەنها ڕێگرى لە ڕەنگێك كراوە كە بۆ ناوبانگ و شانازى كردن بەسەر خەڵكانيتردا بەكاربهێنرێت.
دووەم/ جياوازى و جۆربەجۆري ڕەنگەكان نيشانەى دەسەلآت و هێزى پەروەردگارن، لە هەمان كاتيشدا يەكێكن لە نيعمەتە گەورەكان بەسەرمانەوە، هەر بۆيە دەبێت لە ڕيزى نيعمەتەكاندا بيانژمێرين و شوكرانە و سەناى خواى بەخشندەى لەسەر بكەين.
سێيەم/ پێويستە زياتر ئاووڕ لەم بوارە (واتە هونەرى ڕەنگەكان) بدرێتەوە و، توێژينەوەى زياتر لەسەر گرنگى و بايەخيان بكرێت و بە قەدرەوە لێيان بڕوانين، چونكە كاريگەرى ڕاستەوخۆيان هەيە لەسەر دەرون و ژيان و ژيارى مرۆڤ.
چوارەم/ هەندێك جار لە نەريتى كوردەوارى خۆماندا جۆرە ڕەنگێك پەسەند ناكرێت، ياخود بە عەيب و دژەباو سەير دەكرێت، بەلآم ئەمە تەنها نەريتێكە و دوور ونزيك پەيوەندى بە ئيسلامەوە نييە، بەڵكو وەك ڕوونمان كردەوە لە شەريعەتدا هەر كەسە و ئازادە چ ڕەنگێك هەڵدەبژێرێت.
پێنجەم/ لێرەوە دەگەينە ئەو حەقيقەتەى كە شەريعەتى ئيسلام و قورئانى پيرۆز نەك لە كاروانى زانست و هونەر دوانەكەوتووە، بەڵكو لە هەموو بوارەكاندا پێشەنگە، و حيسابيشى بۆ هەموو بوار و لايەنەكانى ژيان كردووە. هەروەك پەروەردگارمان دەفەرموێت: [مافرّطنا فى الكتاب من شيئ]. واتە: هيچ شتێك نييە كە ئێمە لەم قورئانەدا باسمان نەكردبێت و ڕوونمان نەكردبێتەوە.

 

 

 

خشتەيەكى ڕوپێوى بۆ هەژمارى ئەو ڕەنگانەى لە قورئاندا هاتوون

سەرچاوە:
سود وەرگيراوە لەم توێژينەوانەى خوارەوە لەسەر تۆڕي ئينتەرنێت:
١ـ الألوان ودلالتها فى الحچارە الإسلاميە مع تگبيق على نماژج من المخگوگات العربيە: أ.د. حنان عبدالفتاح محمد مگاوع، مجلە الإتحاد العام للآپاريين العرب، العدد: ١٨، ص: ٤١٨ ـ ٤٤٦.
٢ـ اللون ودلالته فى القرآن الكريم: نجاح عبدالرحمن المزارقە، رسالە مقدمە إلى عمادە الدراسات العليا استكمالا لمتگلبات الحصول على درجە الماجستر فى الأدب/ قسم اللغە العربيە وآدابها ـ جامعە مۆتە ٢٠١٠.
٣ـ الألوان فى القرآن والسنە: حنان ناصر الشعراني، موقع: www.iijazforum.org
٤ـ جمال الألوان فى آيات القرآن: آلاء صقر، موقع: blogs.aljazeera.net
٥ـ معاني الألوان فى القرآن الكريم: موقع: www.balagh.co
٦ـ الألوان فى القرآن رۆيە فنيە ومدلول: د. أشرف فتحي عبدالعزيز، موقع: quran-m.com
٧ـ الألوان فى القرآن: جمال الحنبلي، موقع: albayan.ae

محمد مه‌لا محمود تاوگۆزی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply