الكتب بصيغةpdf

ئیبن تەیمیە و ئیسلامێتی زانست

ناوی کتێب : ئیبن تەیمیە و ئیسلامێتی زانست
ناوی نوسەر/ وەرگێر: د. تەھا جابر عەلوانی / د. حسین محمد ئیبراھیم
زنجیرە :١٤
ژمارەی لاپەرە : ١٠٦
ساڵی چاپ : ٢٠١١

ئەم نامیلکەیە ھەوڵی داوە کە پەیوەندیی نێوان فیکری شێخولئیسلام ئیبنو تەیمیە و ئیسلامبوونی زانستەکان ڕوون بکاتەوە، دەیەوێت باس لە قۆناغەکانی شۆڕشەفیکری عەقیدەییەکانی لە ڕێی نووسین و گفتوگۆ و بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و نەیارانی بیروباوەڕی دروست بکات، دەیەوێت بەراوردی واقعی ئەو سەردەمەی ئیبن تەیمیەو کارەکانی بکات لەگەڵ واقعی ئەمڕۆی موسوڵمانان و کارەکانی بەشۆڕشێکی مەعریفیی ڕاستکەرەوەی ھزری نیشان بدات کەتیایدا دەقەکان و عەقڵ ھیچ تێکگیرانێک نییەلە نێوانیاندا. نووسەر سەرەتای کتێبەکەی بەکورتەیەک لەژیاننامەی ئیبن تەیمیە قەیرانە فیکری و –ڕەزای خوایان لەسەر- قیدەییەکانی سەردەمی دەست پێ دەکات، پاشان ەەڵوێستەکانی سەبارەت بەکافرکردنی خەڵک و سۆفیگەرایی ناتەندروست دەخاتەڕوو، میتۆدی لە ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان و دووری لەچاولێکەری باس دەکات و ئەو میحنەت و ستەمانە باس دەکات کەھاتوونەتە ڕێی، پاشان کەمێک باس لەئیسلامێتیی زانست دەکات و باسی بەرنامەی کۆکردنەوەی ەەردوو خوێندنەوەکە-وەحی و گەردوون- دەکات، پاشان باس لەپەیوەندیی ئیبن تەیمیەو ئیسلامێتیی زانست دەکات و بەراوردێکی کارەبنەما دۆزییەکانی دەکات لەگەڵ ئەم بەرنامەەاوچەرخەئیسلامییەکەدەیەوێت زانست بەئیسلام ئاشنا بکات و وەحی بکاتە سەرچاوەیەکی نوێی زانست و بنەماکانی

کرتە لەو بەستەرەى خوارە بکە بۆ داگرتن:

http://zahawi.org/wp-content/uploads/2019/06/14_compressed.pdf

سەنتەری زەھاوی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً