الكتب بصيغةpdf

موسوڵمانان و جێگرەوەی شارستانی

ناوی کتێب : موسوڵمانان و جێگرەوەی شارستانی
ناوی نوسەر/وەرگێر: حەیدەر عەبدولکەریم ئەلغەدیر/ یاسین ئەحمەد زەنگەنە
زنجیرە : ١٢
ژمارەی لاپەرە : ٥٢
ساڵی چاپ : ٢٠١٠

نووسەر لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە ئاماژەی زۆر ھەیە، دەیسەلمێنێ کە ھێڵی بەیانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەرەو لێژبوونەوە دەڕوات، گەواھی و بەڵگەی زۆر ھەیە کە خۆری شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەرەو ئاوابوونە، توانای زۆری لەدەست داوە بۆ ڕازیکردنی نەوەکانی، سەرەڕای گەلانی تر، بە کەڵک و سوودی شارستانیەتەکە و بەردەوامبوونی.
ھەموو ئەمانە وا دەکات پرسیارکردن لە جێگرەوە، پرسیارێکی پێویست و پێداگیریی لێ بکرێت، وەک دەردەکەوێت –تا ئێستا- جێگرەوەی پاڵێوراو کە زیاتر چانسی بۆ سەرکردایەتیکردنی مرۆڤایەتی لە خولێکی نوێی شارستانێتیدا ھەبێت، مسوڵمانانن. بەھیوای ئەوەی پشتیوان بە خوا، مسوڵمانان ئەرکە شکۆدار و مەزنەکەی کە چاوەڕێیان دەکات، جێبەجێ بکەن و بەرز بنەوە بۆ ئەو ئاستە و مەرجە بابەتییەکان بەدەست بێنن, بۆیە نووسەر چەند مەرجێک دادەنێت بۆ جێگرتنەوەی شارستانی کە جێگەی کارکردن لەسەریان و بەرجەستەکردنیانن لەلایەن تاک و کۆمەڵگە ئیسلامییەکان.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

موسوڵمانان و جێگرەوەی شارستانی

سەنتەری زەھاوی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً