قەیرانی ویست و ویژدانی موسوڵمان: ڕەھەندی ونبووی پڕۆژەی چاکسازی ئوممەت، تێڕوانینێکی ئیسلامی سەردەمیانە بۆ چاکسازی لە پەروەردەو ڕۆشنبیریدا
ناوی کتێب : قەیرانی ویست و ویژدانی موسوڵمان: ڕەھەندی ونبووی پڕۆژەی چاکسازی ئوممەت، تێڕوانینێکی ئیسلامی سەردەمیانە بۆ چاکسازی لە پەروەردەو ڕۆشنبیریدا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / د. کاوە فەرەج سەعدون- عومەر تۆفیق خەتات
زنجیرە :٥
ژمارەی لاپەرە : .٣٨
ساڵی چاپ : ٢٠٠٨
کورتەیەک دەربارەی:
ئەم کتێبە، ئەو ئامرازە مەنەەجی و ڕۆشنبیرییە پێویستانە ڕوون دەکاتەوە، کە پێویستن بۆ چاکسازیی پەروەردەیی, گرنگترین بنەماکانی ئەم چاکسازییەش و سەرەتاکانی ڕۆشن دەکاتەوە, هەروەها سەرنجمان ڕادەکێشێت بۆ دەزگای خێزان و ڕۆڵە میحوەرییە فیترییەکەی (خۆڕسکەکەی) کە وەک کاری سویچی ئیشپێکردن وایە، لە پڕۆسەی بەدیەێنانی چاکسازیی پەروەردەیی و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و شارستانیدا. ئەم کتێبەدەیەوێت تیشک بخاتەسەر قەیرانی مەزنی تاکی موسوڵمان، ئەویش قەیرانی ویست ویژدانە و لەبەشی یەکەمی کتێبەکەدا بەوردی کێشەکەدەخاتەڕوو، لە بەشی دووەمدا هەوڵ دەدات نەخۆشییەکە دیاری بکات کەلەتێکچوونی بوارەکانی تێگەیشتنی گشتی و لایەنی پرۆگرامی و چەمکەکان بەگشتی و تێکچوونی وتار و گوتار و بڵاوبوونەوەی عەقڵیەتی پڕوپووچ و چەواشەکاری و خورافەو زیادبوونی دەمارگیریی ئایینی و مەزەەبی و ڕەگەزپەرستیدا خۆی دەبینێتەوە. پاشان لە بەشی سێیەمدا؛ نووسەر ەەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەم قەیرانەدەدات و منداڵ دەکاتەنوقتەی دەرچوون بۆ ڕاستکردنەوەی قەیرانەکانی ئوممەت و دانای میکانیزمی پەروەردەیی ڕەسەن و فرەڕەەەند، نەوەیەکی بیر تەندروستمان بۆ بەرەەم دێنێت. لە بەشی چوارەم و کۆتاییدا، نووسەر بابەتەکەی چڕ دەکاتەوە لەوەدا کەبنیاتنانی منداڵێتی منداڵ چارەسەری بنەڕەتییەبۆ چارەسەری قەیرانەکانی ئوممەت، بەتایبەت قەیرانی ئیرادە و ویژدانی تاکی موسوڵمان و تیایدا چەندین ڕێکار و نموونەی بەرجەستەدەخاتەڕوو.
کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:
قەیرانی ویست و ویژدانی موسوڵمان: ڕەھەندی ونبووی پڕۆژەی چاکسازی ئوممەت، تێڕوانینێکی ئیسلامی سەردەمیانە بۆ چاکسازی لە پەروەردەو ڕۆشنبیریدا