من نحن
سه‌نته‌رێكی ناحكومیی و ناسیاسیی سه‌ربه‌خۆیه و كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه، كار ده‌كات له پێناو چه‌سپاندن و به‌هێزكردنی هزر و مه‌عریفه‌ی دروست و هاوچه‌رخ له كوردستان بنكه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌نته‌ر له شاری سلێمانییه
ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ر
1ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی هزر و مه‌عریفه‌ی دروست و هاوچه‌رخ له كوردستان.
2ـ گرنگییدان به مه‌عریفه وه‌ك بوارێكی زانستی و ئه‌كادیمیی.
3ـ گه‌شه‌پێدانی رۆشنبیریی هاوچهرح له كوردستان.
4ـ هاندانی داهێنان و تازه‌گه‌ریی له فیكردا.
5ـ هه‌وڵ ده‌دات بۆ چه‌سپاندنی دیالۆگ و لێبورده‌یی.
6ـ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان، له‌پێناو سوودوه‌رگرتن له فیكر و كه‌لتووره جیاجیاكان.
7ـ ئاڕاسته‌كردنی توێژینه‌وه زانستیی و ئه‌كادیمییه‌كان له پێناو خزمه‌تكردن و به‌رهه‌مهێنانی فیكر و مه‌عریفه‌ی نوێ و موعتهدیلانه.
8ـ هاوكاریی هه‌وڵ و كۆششی توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆ و بنكه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه زانستییه نایابه‌كان.
9ـ پارێزگارییكردن له ناسنامه‌ی فیكریی و رۆشنبیریی ره‌سه‌نی میلله‌تی كورد.
10ـ هاندانی قوتابیانی زانكۆ و رۆشنبیرانی لاو له‌پێناو به‌ره‌و پسپۆڕییچوون له بواره‌كانی فیكر و مه‌عریفه‌دا.
چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر
1ـ كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاریی و پێگه‌یاندن بۆ توێژه جیاجیاكان.
2ـ دانان و وه‌رگێڕان و په‌خشی كتێب و گۆڤار.
3ـ سازدانی كۆڕ و سیمینار و وتار و وه‌رزی رۆشنبیریی.
4ـ به‌ستنی خێوه‌تگه‌ی فیكریی.
5ـ به‌كارهێنانی هه‌ر هۆیه‌كی گونجاوی تر كه خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ر بكات.