الكتب بصيغةpdf

توندوتیژی و ئیدارەی ململانێی سیاسی لە فیکری ئیسلامیدا

ناوی کتێب : توندوتیژی و ئیدارەی ململانێی سیاسی لە فیکری ئیسلامیدا
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / عەبدولله کەستەرانی
زنجیرە : ١٠
ژمارەی لاپەرە : ١٦٣
ساڵی چاپ : ٢٠١٠
ئەم کتێبە دەیەوێت ئەوە بچەسپێنێت کە ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکی قورئانییە و ھیچکات ھۆکاری پەرتەوازەیی موسڵمانان نییە، وەک ئەوەی خەڵکانێک لێی دەترسن و لەبەر ئەوەش مراندوویانە، یا خەریکە دەیمرێنن، ئەمەش دیکتاتۆر و ستەمکارە فکری و سیاسییەکان کەڵکیان لێ وەرگرتووە. بەپێچەوانەوە، ئازادیی ڕادەربڕین ھۆکاری یەکبوونە، نەک ھەر ئەوەندە؛ بەھێزترین ھۆکاری یەکبوونی موسڵمانانە لە ڕوانگەی ڕواڵەتێک لە ڕواڵەتەکانی یەکبوونی ئیسلامی کە یەکبوونی ھزرییە، نووسەر ھەوڵی داوەبابەتەکەی لە سێ بەشدا تاووتوێ بکات: لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستۆتەسەر یەکبوونی ھزریی نێوان موسوڵمانان و ھۆکارەکانی یەکبوونی ھزری و ڕایەڵەکانی. لە بەشی دووەمدا، نووسەر باسی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات و بنەما شەرعییەکانی دەخاتە ڕوو و باسی شمولیەتی تێڕوانین دەکات و واقعی بوون و بابەتی بوون تیایدا دەخاتەڕوو. لە بەشی سێیەمدا، نووسەر تیشک دەخاتەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و یەکبوونی ھزری لە واقعی ئەمڕۆی موسوڵماناندا.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

توندوتیژی و ئیدارەی ململانێی سیاسی لە فیکری ئیسلامیدا

سەنتەری زەھاوی

مقالات ذات صلة

اترك تعليقاً