هه‌واڵ
سه‌نته‌رى زه‌هاوى ئێواره‌كۆڕى "پرسیارگه‌لێكى مه‌نهه‌جى له‌ باره‌ى هزرى ئایینی" سازكرد
به‌روار: 19/01/2018
بینین:   98

زه‌هاوى- سلێمانى
رۆژى پێنجشه‌مه‌ 18/1/2018، سه‌نته‌رى زه‌هاوى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى فیكریی، نوێترین ئێواره‌كۆڕى بۆ به‌ڕێز (د. سه‌باح به‌رزنجى) سه‌رۆكى سه‌نته‌رى زه‌هاوى، به‌ ناونیشانى:  "پرسیارگه‌لێكى مه‌نهه‌جى له‌ باره‌ى هزرى ئایینی"یه‌وه‌ سازكرد.

له‌ سه‌ره‌تادا (د. سه‌باح به‌رزنجى) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووى ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ ده‌بینه‌وه‌، كه‌ زیاتر مه‌به‌ست لێیان گومان دروستكردنه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌و مه‌نهه‌جى مامه‌ڵه‌كردنه‌ ده‌دوێین، كه‌ زۆر گرنگه‌، گومانكردنیش دوو جۆره‌: گومانكردنى مه‌نهه‌جی، هه‌روه‌ها گومانكردنى ره‌هایى، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گومانكردنى مه‌نهه‌جین 

دواتر كۆڕگێڕ پۆلێنى ئه‌و پرسیار و گومانانه‌ى كرد و وتى: به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به‌ هزرى دینییه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى چۆن ئه‌و هه‌موو قیرائه‌ته‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ى قورئان هه‌یه‌؟ هه‌روه‌ها چۆن پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لێ بێ) ئه‌و هه‌موو ژنه‌ى هێناوه‌؟ محه‌مه‌د (دروودى خواى لێ بێ) وه‌حى بۆ نه‌هاتووه‌، ده‌ركه‌وتنى وه‌حی مومكین بووه‌ و روویداوه‌؟!.. ئێمه‌ له‌ رووى مه‌نهه‌جییه‌وه‌، ده‌توانین دادگایى ئه‌و جۆره‌ دیعایانه‌ بكه‌ین، كه‌ ئه‌وان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا (د. سه‌باح به‌رزنجى) ئاماژه‌ى به‌ جۆرێكى دیكه‌ له‌ پرسیار وگومانه‌كان كرد، كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ عه‌قڵه‌وه‌. ئێمه‌ تا چه‌ند ده‌توانین عه‌قڵ به‌كار بهَێنین؟. (به‌رزنجى) پێیوایه‌ عه‌قڵى سه‌لیم ده‌توانێت پرسیار و گومان دروست بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بێت گوێ له‌ هه‌موو پرسیارگه‌لێك بگرین.

پاشان (د. سه‌باح به‌رزنجى) باسى له‌و پرسیار و گومانانه‌ كرد، كه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ى گومان له‌ "بوون" و وتى: ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ مه‌علوماتیان له‌ باره‌ى چوارده‌وره‌كه‌ى خۆیانه‌وه‌ نییه‌، كه‌چى گومان له‌ بوون و ژیان ده‌كه‌ن!

كۆتا به‌شى پرسیار و گومانه‌كان كه‌ ئاڕاسته‌ ده‌كرێین، (د. سه‌باح به‌رزنجى) وتى: ئه‌وانه‌ن‌ كه‌ گومان له‌ ئه‌خلاق ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌خلاق چییه‌؟، به‌شێك له‌ ئه‌خلاق رێژه‌ییه‌، به‌شه‌كه‌ى تریشى ره‌هایه‌. هه‌روه‌ها پرسیارێكى دیكه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێین: گه‌ر ئێمه‌ ئه‌خلاقمان هه‌بوو، دینمان بۆچییه‌؟. ئێمه‌ ده‌ڵێین: ئه‌و ئه‌خلاقه‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌، ئه‌خلاقێك له‌گه‌ڵ مه‌سئولیه‌ت نه‌بێت، بایه‌خێكى نییه‌، بۆیه‌ ئه‌خلاقى دینى زۆر گرنگه‌.

پاشان ئێواره‌ گۆڕه‌كه‌ به‌ پرسیار و سه‌رنجى ئاماده‌بوان كۆتایى هات.

شایانى باسه‌، ئێواره‌كۆڕه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (د. دیارى ئه‌حمه‌د) جێگرى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى زه‌هاوى-یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌برا.
    
 
 
‌ ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱/٦/۲۰۱٨، سه‌نته‌ى زه‌هاوى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى فیكریی، له‌ شارى سلێمانى، نوێترین ئێواره‌ى كۆڕى خۆى به‌ ناونیشانى: "پێگەیشتنی فیقهی و هزریی لای زانایانی مسوڵمان، ئەشعەری و ئیبن تەیمیە ب...‌
‌ ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌مه‌ 7/6/ 2018 – 22ى ڕەمەزانی 1439، سه‌نته‌رى زه‌هاوى له‌ هۆڵى ساداتى پیرخدرى، به‌ به‌شداریی ده‌یان خوێندكارى زانكۆ و مامۆستایانى زانكۆ، سیمیناری "قودس لە هزر و ویژدانی ئوممەتدا...‌
‌ به‌م نزیكانه‌، خوێنه‌ران ئاشناده‌بن به‌‌ نوێترین به‌رهه‌مه‌كانى سه‌نته‌رى زه‌هاوى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى فیكریی، كه‌ سێ كتێبی دانسقه‌ و گرنگن ئه‌وانیش: "رشته‌به‌ندی به‌ها باڵاكان" له‌ نووسینى فه‌تحى حه‌سه‌...‌
‌ ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌مه‌ 7/5/2018، له‌ شارى سلێمانى، هه‌ردوو ده‌سته‌ى راوێژكاریی و ده‌سته‌ى كارگێڕیى سه‌نته‌رى زه‌هاوى كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ى كار و چالاكى س...‌
‌رۆژى پێنجشه‌مه‌ 19/4/2018، (د. سه‌باح به‌رزنجى) سه‌رۆكى سه‌نته‌رى زه‌هاوى به‌ وته‌یه‌ك به‌شداریكرد له‌ کۆنفرانسی بیروڕاکانی دکتۆر مستەفا زەڵمی، كه‌ له‌ دانیشگای پەیامى نور لە شاری سەقزى رۆژهه‌ڵاتى كور...‌
‌ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ۲٨/٤/ ۲۰۱٨، (پ. د. فەرسەت مەرعی) ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری زەهاوی، بە توێژینەوەیەک بەشداریکرد لە کۆنگرەی زانستی زانکۆی هەکاری لە تورکیا بە ناونیشانی: "ڕۆڵی تەکیەی نەقشبەندی لە ...‌
‌ لە چوارچێوەی کارەکانی کۆڕبەندی زانستیی یەکەمی سەنتەری بێشکچی و زانکۆی دهۆک، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲٦/٤/۲۰۱٨ (د.سەباح بەرزنجی) سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بە توێژینەوەیەک بەشداریی لە دانیشتنی دووەمدا كرد، بە نا...‌
‌ لە میانەی کارەکانی کۆڕبەندی زانستی زانکۆی دهۆک و سەنتەری بێشکچی، كه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥ـ٤ـ۲۰۱٨ سازكرابوو، پێشانگایەکی نمایشکردنی بەرهەمە چاپکراوەکانی سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی مرۆڤایەتی بۆ ناساندن ...‌
1 بۆ 8 له‌ کۆی 200     
 
 
  
Copyright ©, All Right Reserved.