چالاکی
ڕێبازی زانستی سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا
به‌روار: 04/08/2013
بینین:   1670

ئێواره‌ كۆڕێك سه‌باره‌ت به‌ (ڕێبازی زانستی سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا)

رۆژی (24) ڕه‌مه‌زان به‌رامبه‌ر 2/8/2013 سه‌نته‌ری زه‌هاوی هه‌ستا به‌ سازكردنی ئێواره‌ كۆڕێك بۆ به‌ڕێز (د. حسین محمد إبراهیم ) له‌ ژێر ناونیشانی (ڕێبازی زانستی سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا).
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ ناره‌وایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر فه‌رموده‌و ڕیوایه‌ته‌كانی وه‌ باسی له‌و قوتابخانانه‌ كرد كه‌ له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا دراسه‌و لێكۆلینه‌وه‌ بۆ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كه‌ن وه‌ كردنی به‌سێ قوتابخانه‌ی جیاوازه‌وه‌ : یه‌كه‌میان قوتابخانه‌یه‌ك كه‌ زۆر موحافز كارانه‌ لێكۆلینه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌گه‌ڵ فه‌رموده‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر فه‌رموده‌كان له‌ڕوی سه‌نه‌ده‌وه‌ دروست بن ئه‌وه‌ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ وه‌رده‌گرێت به‌بێ ره‌چاوكردنی ده‌ق(متن)ه‌كه‌ی و ڕای زانایان فیقه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
 
قوتابخانه‌ی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه‌ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و كاریان پێناكات ، وه‌ ئه‌وانه‌ش چه‌ند تاقم وكه سایه‌تیه‌كن كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان په‌یڕوو بۆچونی جیاوازی هه‌یه‌.
قوتابخانه‌ی سێهه‌م : له‌و نێوه‌نده‌دا به‌ ڕێزو قه‌دره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ فه‌رموده‌كان و ڕای زانایان وه‌رده‌گرێ له‌سه‌ریان، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی فه‌رموده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ وه‌ستا له‌گه‌ڵ قورئان یان واقع و مێژوو ئه‌وه‌ ڕتی ده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو ئه‌و مولابه‌سات وكاریگه‌ریه‌ كاتی و زه‌مانیه‌ و كه‌سی و شوێنیه‌كان به‌هه‌ند ده‌گرێ له‌ مانا كردن و ڕون كردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
باشان به‌ڕێزیان (ده‌) خالیان خسته‌ ڕو بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ ئاڵۆزه‌كانداو به‌نمونه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
دواتر ده‌رگای پرسیارو وه‌لاَم به‌ڕوی ئاماده‌ بواندا كرایه‌وه‌و بابه‌ته‌كه‌یان به‌پرسیارو تێبینیه‌كانيان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
له‌دوا ته‌واو بونی كۆڕه‌كه‌ش ئاماده‌ بوان له‌سه‌ر خوانی سه‌نته‌ر ئیفتاریان كرده‌وه‌ و نانی ئێواره‌یان خوارد.
بۆ بینی‌ وێنه‌كانی‌ كۆڕه‌كه‌ بڕوانه‌ ئه‌م لینكه‌:
zahawi.org/Gallery_Detail.aspx
 
‌ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 9/1/2014 سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری ئێواره‌كۆڕێكی بۆ خاتوو ئامینه‌ صدیق عه‌بدولعه‌زیز به‌ ناونیشانی "بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی میانڕه‌و له‌ قورئانی پیرۆزدا، سوره‌تی (البقره...‌
‌سه‌نته‌ری زه‌هاوی هه‌ستابه‌ سازدانی‌ كۆرێك بۆ به‌ڕێز مامۆستا موحسین پیرۆت به‌ناونیشانی‌...‌
‌ له‌ میانه‌ی‌ كارو چالاكیه‌كانیدا ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 4/7/2013 سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ستا ...‌
‌ه‌ میانه‌ی‌ زنجیره‌ كۆڕه‌كانیدا، دوانیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 22/11/2012 سه‌نته‌ری‌ زه‌هاوی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فیكریی‌، ئێواره‌كۆڕێكی‌ بۆ دكتۆر ره‌شید عه‌ماره‌ مامۆستای‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان به‌ ناون...‌
‌ه‌ژێر ناونیشانی‌ ( په‌ره‌پێدانی‌ تواناكانی‌ ئافره‌تان ) وه‌ له‌ به‌رواری‌ (29-30/6/2012 ) سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ستا به‌ سازدانی‌ خوولێكی‌ دوو ڕۆژه‌ بۆ ئافره‌تان كه‌ له‌ رۆژی‌ یه‌كه‌مدا دوو وانه‌ پێشكه‌ش...‌
‌له‌ به‌رواری‌ ( 14/6/2012 ) سه‌نته‌ره‌كه‌مان هه‌ستا به‌ سازدانی‌ سیمیناریك بۆ دكتۆر ( حسین محمد صالح ) له‌ ژێر ناونیشانی‌ ( شێواندنی مێژووی ئیسلام هۆکار و ئامانج ) كه‌ له‌ دو ته‌وه‌ره‌دا پیشكه‌شی‌ ئام...‌
‌سیمیناری‌ ( چه‌ند سه‌رنجێك ده‌رباره‌ی‌ ئیسلام و شیعر ) له‌ به‌رواری‌ (18/5/2012 ) سازكرا بۆ دكتۆر ( اسماعیل ابراهیم به‌رزنجی‌ ) ...‌
‌سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌نته‌ری‌ زه‌هاوی‌ هه‌ستا به‌ سازدانی‌ سیمینارێك بۆ به‌ڕێز دكتۆر دیاری‌ ئه‌حمه‌د له‌ ژێر ناونیشانی‌ ( به‌ڵگه‌بوونی سوننه‌ت له‌ بواری پزیشکیدا ) له‌ به‌رواری‌ 10/8/2012 له‌ هۆڵی‌ سه‌ن...‌
1 بۆ 8 له‌ کۆی 10     
 
 
  
Copyright ©, All Right Reserved.