ووتار
ڕامانێكی گشتی له‌ سه‌ر جوڵانه‌وه‌ ئیسڵاحیه‌كان
به‌روار: 10/02/2018
بینین:  296

أ.د. طه جابر العلواني

ن: د. ته‌ها جابر عه‌لوانی  
 و: لقمان صمد برادۆستی

هه‌ر كه‌سێك به‌ دواداچوون بكات بۆ مێژووی ئیسلامی به‌ كۆن و نوێیه‌وه‌ ئه‌وا دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یرى ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌ ئه‌مه‌ پوخته‌كه‌یه‌تی: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری ئیسڵاح له‌ بواره‌ جیاوه‌زه‌كاندا و به‌ درێژای سه‌ده‌كان به‌ڵام ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ هۆیی دروستبوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموون و ته‌جروبه‌ى ئه‌م جوڵانه‌وانه‌، به‌ڵكو ده‌بینین زۆربه‌ى ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ دواتر هاتوون گوێیان نه‌داوه‌ به‌وانه‌ى پێش خۆیان یاخوود ره‌خنه‌یان لێگرتوون و دووریان خستوونه‌ته‌وه‌و خۆیان له‌ خاڵی سفره‌وه‌ ده‌ستیان پێكردۆته‌وه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌و شوێنه‌ى جوڵانه‌وه‌كانی پێشوو تر تیایا وه‌ستاون ده‌سپێبكه‌ن، به‌ڵكو پێویست بوو ئه‌وانه‌ى كه‌ دواتر هاتوون بینا بكه‌ن و درێژه‌ بده‌ن به‌ ئه‌و پینچینه‌و ئه‌ساسه‌ى ئه‌وانه‌ى پێش خۆیان دایانڕشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌م ئه‌زموون و ته‌جروبه‌یه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كی ڕابوونی وا دروستی بكه‌ن كه‌ توانای مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوون و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئاڵه‌نگاریه‌كان (تحدیات)ى هه‌بێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا خاوه‌نی ئامرازى توانادار بێت بۆ پێدانی توانای نوێبونه‌وه‌ به‌ گوێره‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگی قۆناغه‌ مێژوویه‌كان و به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامرازو هۆكارانه‌ى ده‌یخوازێت كه‌وا له‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كات سه‌ركه‌وتوو بێت. 

بۆ نمونه‌ خه‌لیفه‌ى ئومه‌وی عومه‌رى كوڕى عبدالعزیز هه‌ڵسا به‌ كۆمه‌ڵێك چاكسازی له‌ زۆر بواردا له‌وانه‌:  

1- كار كردن له‌سه‌ر دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ و بنیاتنانی یه‌كێتی ئومه‌ت به‌ په‌نا بردنه‌ به‌ر گفتوگۆ و موناقه‌شه‌كردن به‌ شێوازی جوان له‌ گه‌ڵ ئه‌و گروپ و ده‌ستانه‌ى كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌وت یاخیبوبون و چه‌كیان دژی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرتبوو له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌كانی ئومه‌ویی له‌پێش خۆیدا، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئومه‌تی ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ نابێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ى نێوه‌خۆیه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی ئومه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ هێز ببرێت به‌ڵكو ده‌بێت به‌ گفتوگۆو موناقه‌شه‌كردن به‌ شێوازی جوان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دوای ئه‌و هاتن له‌ خه‌لیفه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌نا بردن بۆ هێزو شمشێر بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌ ناوه‌خۆیه‌كان و ده‌ره‌كیه‌كان.

2- هه‌ڵسا به‌ پرۆسه‌ى گێرانه‌وه‌ى شته‌ به‌ سته‌م داگیر كراوه‌كان و سه‌ندنه‌وه‌ى ماڵى گشتی له‌وانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتبوو یان به‌ ڕێگه‌ى ناشه‌رعی وه‌ریان گرتبوو، وه‌فه‌رمانی كرد به‌ فرۆشتنی موڵك و ماڵی ئه‌و خه‌لیفانه‌ى پێش خۆی به‌ شێوه‌ى خستنه‌ڕووی ئاشكرا، ته‌نانه‌ت ئه‌و خشڵ و شتانه‌ى باوكى خێزانكه‌ى به‌ دیارى دابوونى به‌ كچه‌كه‌ى هه‌مووی گێڕانه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى گشتی (بیت المال) ئه‌و ویستی به‌م كاره‌ى بنه‌مای پارێزگارى كردن له‌ ماڵ و سامانی گشتی دابمه‌زرێنێت و ڕه‌وانه‌بونى ده‌ستكارى كردن و به‌كارهێنانى به‌بێ ڕه‌چاوكردنى لایه‌نی شه‌رعی وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ملكه‌چكردنی حاكم و كاربه‌ده‌سته‌كان بۆ لێپرسینه‌وه‌.

3- هه‌ڵسا به‌ هه‌وڵدان بۆ چاكسازی لایه‌نى فیقهی به‌ كۆكردنه‌وه‌ى سوننه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سوننه‌تانه‌ ببنه‌ فیقه و په‌یڕه‌و بۆ ئومه‌ت له‌و ڕوانگه‌یه‌ى كه‌ سوننه‌ت ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ى قورئانی پیرۆزه‌، كه‌ قورئان خۆی تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى به‌دیهێنه‌رو دامه‌زرێنه‌ره‌ بۆ بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌ت وه‌ سوننه‌ی ڕاست و چه‌سپاویش تاكه‌ رۆشنكه‌ره‌وه‌ى په‌یوه‌ستكه‌ر (الملزم)ى قورئانه‌.
به‌ڵام له‌ دواى ئه‌و هه‌ر زۆر زوو خه‌ڵكى لایاندا له‌م ڕێگه‌ كۆنه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) بكه‌ن به‌ شاهیدى به‌هێزو پاڵپشتی یارمه‌تیده‌ر بۆ مه‌زهه‌به‌ فیقهیه‌كانیان.   

له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌وڵه‌ تپَده‌په‌ڕێنین بۆ گه‌ران به‌ دوایی نمونه‌یه‌كی ترى چاكسازی له‌ كۆتای سه‌رده‌می عه‌بباسی ئه‌وه‌ ده‌بینین مه‌ئموون ئه‌و نمونه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ پرۆسه‌ى رۆشنبیر كردن كه‌ هه‌موو كه‌له‌پوورى مرۆڤایه‌تی تیا كراوه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی جۆرێك له‌ ڕێگیری كردن و سانسۆر خستنه‌ سه‌ر ئازادی راده‌بڕین و قه‌ده‌غه‌كردنی نه‌یاره‌كان به‌ هێز له‌ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌ جیاوه‌زه‌كانیان كه‌ پێچه‌وانه‌ى بۆچوونی خه‌لیفه‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بوون، وه‌پڕۆسه‌ى گرتن و له‌ناو بردنی نه‌یاره‌كان  به‌رده‌وامی هه‌بوو تاوه‌كو هه‌ژده‌ ساڵ كه‌ بریتی بوو له‌و به‌شه‌ى كه‌ مابوو له‌ خه‌لافه‌تی خۆی و خه‌لافه‌تی موعته‌سه‌می برای و به‌شێك له‌ خه‌لافه‌تی متوه‌كیل كه‌ ئازادی ڕاده‌ربڕِینی گێڕایه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك، وه‌ بنچینه‌ى ئه‌و دووانه‌ى پێش خۆیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ دایانهێنابو له‌ وتن به‌ (خه‌لقی قورئان) و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌ هه‌نگاوێكی چاكسازی داده‌نرێت له‌م لایه‌نه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بێ به‌شنه‌بوو له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ موعته‌زیله‌كان كه‌ به‌ده‌ورى دوو براكه‌یه‌وه‌ بوون و هانیان ده‌دان بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كانیان، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و دارێژه‌رى مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت بوو.

ئه‌گه‌ر چاومان لاده‌ین له‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رپێچیه‌كانی ئه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ ئه‌كرێت وه‌ك چاكساز و موسڵیحێك دابنرێت له‌ چوارچێوه‌ى رێگه‌دان به‌ نه‌یارو دژ به‌ ده‌ربڕینی بۆچۆنه‌كه‌ى و پاراستنی له‌وانه‌ى دژی بۆچونه‌كه‌ی ئه‌ون و نه‌یاریین. وه‌چوارچێوه‌ى كاری گه‌رانه‌وه‌ بوو بۆ سه‌ره‌تای كارو فه‌رمان كه‌ قورئان بنچینه‌و بناغه‌ى بۆ داناوه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) پێیه‌وه‌ په‌یوه‌ستبووه‌ به‌ درێژای ژیانی خۆیی و جێنیشینه‌ چاكه‌كانیشی له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ پێیه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون، گێرانه‌وه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ زۆرن.
ده‌كرێت درێژه‌ بدرێت به‌ باس كردنی زۆرێك له‌ هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له‌وانه‌ هه‌وڵه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى زه‌نكی و صه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی و هه‌ندێك له‌ سوڵتانه‌كانی بنه‌ماڵه‌ى عوسمان كه‌ ئه‌نجامیاندا.  

ئه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌وڵدان و تێكۆشان بۆ ئیسڵاحكردن كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری پێشه‌وایان و زانایانی گه‌وره‌ كه‌ به‌ نوێكه‌ره‌وه‌ (المجدد) ناسراون كراوه‌ له‌وانه‌ش: ئیمامی مالك و ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافیعی و بوخارى و موسلیم و ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل و ئه‌سه‌دی كوڕی فورات و ئیمامی غه‌زالی و ئیمامی حه‌ڕه‌مه‌ین و ئه‌بو حسه‌نی ئه‌شعه‌رى و جگه‌ له‌وانیش تا ده‌ڕوات بۆ ئه‌و موسڵیحانه‌ى كه‌ مێژووى ئێمه‌ ناسیونی له‌ نمونه‌ى عبدالقادرى گه‌یلانی و ئیبن ته‌یمیه‌و قۆتابخانه‌كه‌ى تاوه‌كو ده‌گاته‌ سه‌ده‌ى نۆزده‌ كه‌ هه‌وڵی هه‌ندێك زانایی ئه‌زهه‌ر و هه‌ندێك گه‌وره‌ زانای جیهانی ئیسلامی به‌خۆیه‌وه‌ بینی تاوه‌كو ده‌گاته‌ ئه‌فغانی و كه‌واكیبی و موحمه‌د عه‌بده‌و ره‌شید ره‌زا و نائیتی و ده‌هله‌وى و شه‌وكانی و... هتد.                   
 
 
 
  
Copyright ©, All Right Reserved.