تازەترين چاپكراو

‎خاڵ لەســـەر پیــت

ئەم بابەتانەی لەم كتێبەدا كۆكراونەتەوە هەمەرەنگ و فرەچەشنن و دەچنە بوارگەلی هزر و ڕۆشنبیریی و ئەدەبیات و عیرفان و پرسە هەنووكەییەكان، زۆرترینیان لە گۆڤاری خاڵ و یەكێكیان لە گۆڤاری كۆچ و ئەوانی تریش لە ماڵپەڕی زەهاویی و بۆنەی فەرهەنگیی جیاوازدا پێشكەش كراون. هەر هەمووشیان خزمەت بە بواری هزری ئیسلامیی و فەرهەنگی كوردیی دەكەن. بۆ ئەوەی بیكەمە ڕشتەی پێكەوە بەستن و قیبلەنمای هزری نوێی ئیسلامیی كوردیی، كە باشتر وایە لەمەولا جەخت بكاتەوە لە سەر ڕۆشنكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان كه‌ هه‌رچه‌نده‌ جیاوازبن ده‌توانن له‌ بۆته‌یه‌كدا كۆببنه‌وه‌ و خزمه‌ت به‌ ستراتیژی فیكریی و ڕۆشنبیریمان بكه‌ن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply