توێژینەوە

ڕاستیەک لە پێناو عیسای کوڕی مەریم(سەلامی خوایان لێ بێت)


خستنە ڕووی ڕاستێکان لە هەربابەتیکدا بێت، بەشیوەیەکی زانستیى و دور لەدەمارگیر
ى ویژدانە زیندووەکان بەبیستنی ئاوێتەی دەبن و ڕوولە ڕووناکیە شاراوەکەی دەکەن، خۆشەویستمان(عیسا) سەلامی خوای لێ بێت بەندەو پەیامبەری خوایە، هەرچۆن بڕوامان هەیە بە پێغەمبەرایەتی(محمد) درودی خوای لێ بێت، هەروایش بڕوامان بە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت هەیە، بەدڵنیاییەوە دێتەوە سەرزەوی دەیسەلمێنیت بۆ هەموان کە نەکوژراوە و نە لەخاچدراوە، بەڵکو لە ئاسمان بووە لای خوای تاک و تەنهاو بێ هاوەڵی خۆی، خۆشەویستیەک بەنەزانانە بێت ستەم لێکردنە لە بەهاو و گەورەیی خۆشەویستەکە،

ئەوانەی دەڵین: (عیسا)(علیه السلام) لەخاچ دراوە، هیچ بەڵگەیەکی لۆژیکی و گومان بڕ لە هەگبەیاندا نیە، بەڵام ئەوانەی کە دەڵین نەکوژراوە و لەخاچ نەدراوە، بەڵکو خودا بەرزی کردووەتەوە بۆ ئاسمان، نوسراوی کتیبێک دەکەنە بەڵگە کە(١٤٤٢)ساڵ لەمەوبەر فەرمووی:نەکوشتنێک نەلەخاچدانێک لە گۆڕدانیە،﴿ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِن شُبِّهَ لَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ اخْتَلَفُواْ فِيهِ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِلاَّ اتِّبَاعَ الظَّنِّ وَمَا قَتَلُوهُ يَقِيناً، بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا سورة النساء: (157– 158)واتە: به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که‌ ده‌یانوت به‌ ڕاستی ئێمه‌ مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه‌، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه‌ له‌ قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه‌ و (که‌سێکی تریان کوشتووه‌ له‌ بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ بیرو بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه‌، خۆشیان له‌ گوماندان تیایدا و ئه‌وانه‌ هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، جگه‌ له‌ شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه‌ (ده‌ڵێین) که‌ نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه‌، به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه‌ بۆ لای خۆی، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه‌.

ئەگەر بەشێوەیەکی لۆژیکیانە بیر کەینەوە، ئایە بۆچی قورئان نکۆڵی لە خاچ دان دەکات، چی بەرژەوەندییەکی تیایە! دەیەوێت دۆست بۆخۆی زۆرکات! یادوژمن! ئایە مەبەست لەوەیە کە کەسناتوانێ پەیامبەرانی خوا بکوژێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر، چونکە هەر لە قورئاندا لەچەندان شوێن باسی کوشتنی بە ناحەقی پەیامبەرانی خوا کراوە بە دەستی نەیارانەکانیان، بۆنمونە:

١ ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَيَقْتُلُونَ الَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِالْقِسْطِ مِنَ النَّاسِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ. ال عمران:21.

2- ﴿….كَانُوا يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ ال عمران:212.

٣-﴿لَقَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا وَقَتْلَهُمُ الْأَنْبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ وَنَقُولُ ذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِال عمران:181.

كەواتە نکۆڵیکردنی قورئان لە خاچدانی (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، لەڕق و کینەو جیاوازی نیە، بەڵکو قورئان هاتووە ڕاستکردنەوە بكات بۆ ئەو هەڵا مێژوویەی کە دروستکراوە لە ڕابردوودا، قورئان ڕاستێکان دەخاتەڕوو، ئەوەتا لە نزیکەی (١٠)شوێندا ئاماژە بە کوشتنی (پەیامبەران)ی(سڵاوی خوایان لێ بێت) خوا دەکات لەلایەن دوژمنەکانیانەوە، وەهاتویشە لەخاچدانی پەیامبەرێکیش بەدرۆدەخاتەوە، كەواتە ئەمە لۆژیکی ترە تا ئەوەی کتێبی پیرۆزی دەستکاری کراوە باسی دەکات.

چەندحیکمەتێک لە نکۆڵیکردن لە خاچدانی(عیسا) سەلامی خوای لێ بێت لە قورئاندا

١-قورئان دەیەوێ ئەوڕوداوە مێژوویەیەی کەباسدەکرێ لە سەر لەخاچدانی (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت بە درۆبخاتەوە.

٢- ویست و یارمەتی خوا دەردەخات لەسەر بەرگریکردن و سەرخستنی دۆستەکانی بەسەر دوژمنەکانیان.

٣- (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت :نەفرەت لێ کراو نەبووە، بەڵکو پەیامبەرێکی موبارەک وپیرۆزبووە، هەروەک لە قورئاندا هاتووە (قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ،وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا)ز مريم: (30-31) ئەمەیش وەک وەڵامدانەوەیەکی یەهودییەکان.

٤- نکۆڵیکردن لە بیروباەوەڕی ڕزگاری (الخلاص)، واتە: (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، خۆی نەکردووە بە قوربانی هیچ کەسێکی تاوانبارو گوناهکارێک، وە دەبێت هەموان بزانن کە هەموو مرۆفێک بارمتەی کاروو کردەوەی خۆیەتی، وەک لە قورئاندا هاتووە (كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ). طور:٢١. واتە: (هه‌موو كه‌سێك بارمته‌ی كاروكرده‌وه‌ی خۆیه‌تی ، گوناهی كه‌سی دیكه‌ نادرێ به‌سه‌ریا). ئەمەیش وەک وەڵامدانەوەیەک لەسەر گاورەکان.

٥- نکۆڵیکردن لەو بیروباوەڕەیەی کەسانێک پێیان وایە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، کوڕی خوایە(پەنابەخوا).

6ئاشکراکردنی دەستکاری کردنی (ئینجیل پیرۆز، لەلایەن گومڕایانەوە.

٧- هەواڵدان بە هەموان کە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، کۆتا پەیامبەر نیە.

(عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، لای ئێمە پیرۆزە، ئەی لای ئەوان

لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، دەفەرمووێت: خودا منی پیرۆز کردووە، (وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا).مريم ٣١. واتە🙁 منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه‌ له‌ هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که‌ نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له‌ زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له‌ ژیاندا هه‌م). وەلە ئایەتیکی تردا دەفەرمووێLإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُعِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ). (آل‌عمران :٤٥)

کاتێک که‌ فریشته‌که‌ وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م بێگومان خوا مژده‌ت ده‌داتێ به‌ وته‌یه‌ک له‌وه‌وه‌ که‌ ناویمه‌سیح(عیسا)ی کوڕی مه‌ریه‌مه‌ به‌ڕێزو پایه‌به‌رزه‌ له‌ هه‌ردوو جیهاندا وه‌ له‌ نزیکانی باره‌گایه‌. کەواتە (عیسا) علیە السلام لای موسڵمانان بەڕێزو پایەدار و خۆشەویست و پەیامبەرەو کوڕی خاتوو(مەریم)ه سەلامی خوای لێ بێت،کەبەبێ باوک بە موعجیزە لەدایک بووە

ئایا دەزانن هەرکەس بڕوای بە لەخاچدانی (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، هەبێت! بزانیت یانا بڕوای بە نەفرەت لێکردنیش هێناوە! شوێنکەوتوانی (بولس) بە شیوەیەکی هەڕەمەکیانە نەفرەتیان لە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، دەکرد،(بولس) لەبەهاری ساڵی(٥٦)میلادی، نامەیەکی بۆناردن،قەدەغەی کردن لەو کارە، پێی وتن(لەبەر ئەوە هەواڵتان پێ دەدەم، بۆ هیچ کەسێک نیە، قسە بکات، بە (روح القدس)، بڵێ(یسوع) نەفرەت لێکراوە، وە هیچ کەس ناتوانێ بڵێ(یسوع) پەروەردگارە، تەنها بە(روح القدس) نەبێت).( سفر القضاة:٣/12). كەچی پاش ئەم نامەکەمتر لە ساڵێک لە زستانی(٥٧)میلادی، نامەیەکی نارد بۆ دانیشتوانی(غلاطة)، کەتەواو پێچەوانەی نامەکەی تر بوو، بە ئاشکراو بە ڕوونی دەڵیت: (یسوع) ملعونە! ئەوەی خۆی کردە قوربانی ئێمە لە نەفرەتی شەریعەت، مەسیح بوو، نەفرەتەکەی لەپێناو ئێمە بوو، بە گوێرەیی ئەوەی نوسراوە نەفرەت لێکراوهەموو ئەوانەیە کە هەڵواسراون بە دارو تەختەوە! تاکو ببەن بەسەر ئومەتدا بەبەرەکەتی ئیبراهیم لە یسوعی مەسیحدا). (رسالةإلى أهل غلاطيه (3/13).

ئەم فیکری (نەفرەت) لێکردنە تەنها لای (بولس) بوونی هەیە و ئەو دایهێناوە، (نەفرەت) ملعون هیچ واتایەکی تر هەڵناگرێت، قێزەونترین ووشەیە، هەروەک لە (ئینجیلی مەتا و مرقس)یش هاتووە، کە(ڕۆژێک (یسوع) سەلامی خوای لێ بێت، برسی بوو، دارێکی هەنجیری بینی لە دوورەوە، کە گەڵای پێوەبوو، چوون بۆ لای دارەکە بەو هیوایەیی شتێکیان لێوە دەستکەویت، کاتێک گەیشتن هیچ شتیکی پێوە نەبوو، چونکە کاتی هەنجیر نەبوو، پێی وت: هیچ کەس لە تۆ بەر ناخوات لە ئێستاوە تاکو هەتاهەتایە، لە ڕۆژیکی تردا (یسوع) و قوتابیەکانی تێپەڕبوون و بینییان دارهەنجیرەکە ووشک بووە لە ڕەگەوە، (بطرس)ی حەواری وتی: گەورەم بڕوانە ئەو هەنجیرە کە نەفرەتت لێ کرد! ووشک بووە). (مرقس:١١/١٩-٢٠).

ئەوکەسە کێ بوو کە کاهینەکان دادگاییەیان کرد!

دیارە ئەوەی باسدەکرێت کە کەسێک دەستگیر کراوە، دادگایی کراوە، هەندێ پێیان وایە کە (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت بووە، بەڵام ئەگەر بە دواچوونی ورد بکریت دەبینیت ئەو کەسە (عیسا) (علیه السلام) نەبووە،

بە بەڵگەی ڕاڤەکاران و لێکدەرەوانی (ئینجیلی پیرۆز) و نوسەرانی گاور باوەڕ، (شارل دود) لە کتێبەکەیدا (مؤسس المسیحیة)دا ئاماژەبە کۆدەنگی (ئینجیلەکان) دەکات لەسەر ئەو کەسەی کە براوەتە بەردەم کاهینەکان بۆ دادگایی کردن نکۆڵیکردووە کە (مەسیح) بێت، سەرۆکی کاهینەکان،کاتێک پرسی لەوکەسەی کە هێنایان بۆ دادگا، ئایا تۆ مەسیحی کوڕی خوای زیندووی!؟، (پەنابەخوا)، ئەگەر سەیری وەڵامی کەسە بەندکراوەکە بکەین، لە ئینجیلەکان جیاوازە بەڵام هەمووی ئاماژەیە بەوەی کە ئەوکەسە (مەسیح) سەلامی خوای لێ بێت، نەبووە، لە ئینجیلی(مەتا) وتویەتی: تۆ ئەمە دەڵێت. لە ئینجیلی(لوقا) وتویەتی: ئێوە دەڵێن کەمن ئەوم،جولەکەیەک وتی:کەواتە تۆ کوڕی خوای!؟، کاهینەکە هەستاو جلەکانی دڕاندو وتی:کافر بووی،کافربووی، پێویستمان بە گەواهیدەر نیە.

(١٣٩) زانا کە نوێنەرایەتی کەنیسە جیاوازەکانی کەبە فەرنسی دەدوێن،لە کۆمەڵەی (المسكونية)دا خۆیان دەبیننەوە، ڕاڤەو و لێکدانەوەیان بۆ وەڵامەکانی ئەو کەسەکردووە، کە لە (ئینجیلی لوقا) هاتووە،

١- (انتم الذين تقولون هذا)، ئێوە ئەوە دەڵێن، واتە:یسوع ئەو نازناوەی ڕەفزکردووە،ئاماژەیە بەوەی کە ئەوکەسەی گیراوە دانی نەناوە بەوەی کە (یسوع)ه.

٢- (تۆ ئەمە دەڵێت)، واتە: تۆی ئەمە دەڵێت، من دەڵیم: مەسیح نیم.

هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئینجیلەکاندا نیە، تەنها ئینجیلی(مرقس) نەبێت، دەڵیت،وتویەتی: بەڵی من ئەوم. ئەمەیش شازە، قیاس ناکرێت،(شارل جينيبر) نکۆڵیکردووە کە ئەمە لەسەرەتای(السفر)دا بوو بێت.

ئینجیلی پیرۆز

(کتێبی پیرۆز) بە یونانی (بیل) پێ دەوتریت واتە:(الکتاب) لە دووبەشی سەرێکی پێک دێت:

١- (العهد القدیم) یا (العهد العتیق)(پەیمانی کۆن)ناسراوە لای گاورەکان، بە باسی دروستبوونی دونیاو پێغەمبەرانی (علیهم السلام)پێش (عیسا) “علیه السلام” دەکات، لە(٣٩) ئەسفار پێک دێت، (٥)ی سەرەتای ناوی(أسفار موسى الخمسة)بەسەردا بڕاوە، وەناودەبرێت بە(تەورات)،(تەورات)یش ووشەیەکی عبریە بەواتای(یاساو ڕێنبەر(تعلیم) وشەریعەت) دێت، (سامیرێکان) داننانێن بەم(٣٩) ئەسفارەدا، تەنها (٧)یان نەبێت، کە ئەویش (أسفار الموسى الخمسة سفر یشوع سفر القضاة). و نوسخەی تەوراتی (سامیری) جیاوازە لە نوسخەی تەوراتی(عیبری) یەهودییەکان، وە ئەم دوانەیش جیاوازن لە نوسخەی تەوراتی یونانی، یونانیەکە(٧) ئەسفاری زیاترە لە تەوراتی (عیبری)، (٧) ئەسفارەکە ناو دەبرێت بە(أسفار الأبوکریفا).

٢- (العهد الجدید) پەیمانی نوێ: لە (٢٧) ئەسفار پێک دێت، بەشی دووەمی  (کتێبی پیرۆزە)، سەرەتا ووشەی (ئینجیل) بە چوار ئینجیلەکە وتراوە(مەتا- مرقصلوقا– یوحنا))،(بەڵام دواتر و ئێستا بە هەر (٤) ئینجیلەکەو تەواوی نامەکانی (بولس و نامە کاثولیکێکان و سفر أعمال ونامەکانی یوحنای یەکەم و دووەم نامەکانی یەهوزا و ڕوئیاکانی یوحنا و نامەكانى يعقوب. نامەكانى بطرس يەكەم. نامەكانى بطرس دووەم.)دەوترێت. ووشەی (ئینجیل) ووشەیەکی یونانیە لە ووشەی (إيفانجليوس) یونانی وەرگیراوە بەواتای(مزگێنی) دێت یا (هەواڵی دڵخۆشکەر).

بەکورتی کتێبی پیرۆز پێک دێت: لەپەیمانی کۆن(٣٩)ئەسفار بە پێی تەوراتی عیبری + پەیمانی نوێ(٢٧) ئەسفار دەکاتە  (٦٦)ئەسفار. بە پێی تەوراتی یونانی: پەیمانی کۆن:( ٤٦) ئەسفار+پەیمانی نوێ(٢٧) ئەسفار کۆی گشتی دەکاتە(٧٣)ئەسفار. گاورەکان لەڕبردوودا تاکو ئێستا خاوەنی نزیکەی(٢٠) کۆمەڵەو ئەنجومەنی ڕاوێژکارین کە گەورە قشەوزاناکانیان بڕیاری تیادەدەن، لەسەر ئەوشتانەی کە لە (پەیمانی کۆن و نوێ) بوونی نیە. ئەنجومەنی ڕاوێژکاری (النیقیة) لە شاری (نائس) ساڵی(٣٢٥)میلادی، کۆبوونەوە بڕیاری وەرنەگرتن و دورخستنەوەی(١٤) ئەسفار لە(٢٧) ئەسفارەکەیان دەرکرد، چونکە گومانیان لێی هەبوو، لە پاش (٣٩) ساڵ لەم بڕیارە ئەنجومەنی زانایانی گاورەکان لەشاری (لودیسیا)ساڵی(٣٦٤)میلادی کۆبوونەوە، بڕیاری وەرگرتنی بۆ (٧) لەو (١٤)ئەسفارە دەرکرد کە ئەنجومەنی (النیقیة) ڕەفزیان کردبوو، پاشان لەدوای(٣٣)ساڵ دیسانەوە کۆمەڵەکە لە شاری (قرطاجیة) کۆبووە بڕیاری وەرگرتنی هەر(١٤) ئەسفارەکەی دەرکرد!.

دیارە (ئینجیل) زۆر بووە هەر دانەیەکی پاڵدراوە بە کەسێکەوە، هەندێ سەرچاوە ئاماژە بە(٢٧٠) دانە دەکەن، هەندێ تر دەڵێن:(٤٠٠) ئینجیلی جیاواز، هەندیکی تر باسی (٥٠٠) دانەیان کردووە. بەپێی سەرچاوەکان کۆمەڵەی(النیقیة) ساڵی(٣٢٥) میلادی، بە دەنگی زۆرینە لەناو هەموو ئەو (ئینجیل)لانەی بوونی هەبوو, تەنها(٤) ئینجیلیان هەڵبژارد، کە ئەویش ئینجیلی(مەتا- مرقصلوقا– یوحنا).

کۆنترینیان ئینجیلی(مرقس)یە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان  ساڵەکانی(٦٠-٧٠)میلادی، بە زمانی یونانی نوسراوە!

هەندێکیش دەڵین: ئینجیلی(مەتا) کۆنترینە بۆ دەوروبەری ساڵی(٦٠)میلادی، وەهەندێکیتر باسی ساڵەکانی(37 3841434861 62 – 6364)میلادی دەکەن،کەس نازانێت ساڵی چەند نوسراوە، کەس نازانیت بە کام زمان نوسراوە کاتێ کۆکراوەتەوە، نوسخەی یەکەم و بنەڕەت،کە بەزمانی(ئاراميی) نوسراوە ونبووە.

هەندێ ناوی ئەو ئینجیلانەی بوونیان هەبووە لە ڕابردوودا، بەڵام لەلایەنی ئەنجومەن و کۆمەڵەی زانایانی گاور، ڕەفزکراون و گومان خراوەتە سەریان، لەوانە: (إنجيل توما, متى الثاني، الأناجيل اليهودية المسيحية, وهي (إنجيل العبريين، وإنجيل الناصريين، وإنجيل الإثني عشر، وإنجيل الأبيونيين) وإنجيل المصريين, وبطرس, وباسيليوس, وماركيون, و أبللس, وناسينس, وفيليب, وماتياس, ومريم, وبرثولماوس ونيقو ديموس, و عمالائيل, والكمال, وبرنابا, والانكراثيين, وهيثيوس, ويهوذا……).

ئەو چوار کەسەی کە ئینجیلەکانیان دەدرێتە پاڵ (مەتا- یوحنا- مرقس_ لوقا) کۆدەنگی هەیە کە (لوقا و مرقس) (مەسیح)یان نەبینیوە، بەڵام (مەتا و یوحنا) بینیویانە، هەر چوار ئینجیلەکە لە پاش بەرزکردنەوەی (مەسیح) سەلامی خوای لێ بێت، نوسراوە، وە هیچ ئاماژەیەکی تیانیە کە پەیامەکانی ناوی قسەی(خوا) یا (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت لە لایەن خواوە پێی گەیشتبێت، تەنها ئاماژەی کردووە بە کۆمەڵێ قسەو کردار و موعجیزاتی، وە خۆیان دەڵین هەموو ئەوشتانەی کە بینویانەوە و بیستویانە نەیانگواستۆتەوە و تۆماریان نەکردووە، هیچ ئینجێلێک بە زمانە بنەرەتێکەی خۆی کە پێی نوسراوە بوونی نیە،کە زمانی (ئارامیە)، کۆنترین نوسخەی بە زمانی یونانی بوونی هەیە،کەکەس نازانێ کێ وەریگێڕاوە و ساڵی چەند بووە. د.روبرت لە توێژینەوەکەیدا بەناونیشانی(حقیقة الکتاب المقدس) دەڵێت: هیچ کتێبێک هێندەی(کتێبی پیرۆز)دەستکاری و گۆڕین و هەڵەی تیانیە. د. روبرت بۆ چابخانەی (تسفنجلی) یاداشتیکی ئامادەکرد تاکو لەگەڵ (کتێبی پیرۆز) بڵاوبکرێتەوەو چاپ بکرێت، بەڵام قەدەغەکرا یاداشتەکە چاپ بکرێت، کاتێ پرسیار کرا لە هۆکاری قەدەغەکردنەکەی: وتیان:بەڕاستی خەڵکی بەهۆی ئەم یاداشتەوە باوەڕیان لە دەست دەدەن بە کیتابی پیرۆز). زانای بەناو بانگ(جون میل) باسی (٣٠٠٠٠)هەزار جیاوازی لە (١٠٠) مەختوتەی یونانی دیاریکرد لەپاش (٣٠)ساڵ لێکۆڵینەوە لەساڵی(١٧٠٧)میلادی.

بیروباوەڕی گاورەکان(النصاری)

زۆرینەی ڕەهای گاورەکان بڕوایان وایە (خودا) تەنهایە و خاوەنی سێ (ئەقانیم)ه، ئەقانیم ووشەیەکی یونانیە بە واتای(کەس)(الشخص) دێت، سێ کەسەکە بریتی یە لە (باوک) کە دروستکاری هەموو شتێکە و خاوەن و ڕێخەری هەمووە، دووەم(کوڕەکەیەتی) کە لێی بووە لە ئەزەلەوە،یەکسانە بەباوکی لەڕووی  خوایەتی و پەروەردگارییەوە چونکە لەوە، کەسی سێهەم(روح القدس)ه، ئەم سێ کەسە یەگرتو و یەکن لە جەوهەر و خواستن و ویستن، وە هەر یەکێک لەم سیانە خوایەکی تەواون، بەڵام ئەمە واتای سێ خوای نیە! بەڵکو یەک خوا پێک دێنن! خۆیشیان داندەنێن بەوەی کە هیچ ڕێگایەک نیە بۆ تێگەیشتن لەمە!چونکە عەقڵ دەرکی ناکات، وەناوی دەبەن بە(سر التثلیث)نهێنی سێ ئەقانیمەکە(الأب- الإبن- الروح القدس).

(مەسیح) سەلامی خوای لێ بێت لە (مەریم) علیه السلام، لە دایک بووە، بڕوایان وایە خوای مرۆڤەکانە! وە خۆیشی مرۆڤێکی ڕاستی یە، هەروەک مرۆڤەکانی تر لاوازی و پێویستی بەشەری ڕووی تێدەکات، وەهەر لەهەمان کاتدا خوایەکە تەواوی توانا خوایەتی هەیە، وەناوی دەبەن  بە(سر التجسد). بە پێ ئەو لێکدانەوەیی کە کۆمەڵەی (خلقیدونیة) کردوویەتی ساڵی(٥٤١)میلادی، پێیان وایە:مەسیح(سەلامی خوای لێ بێت) یەک کەسە بەڵام خاوەنی دوو سروشت وخەسڵەتە لە هەمان کاتدا:

١- خەسڵەتێکی مرۆڤ بوون(ناسوت).

٢- خەسڵەتێکی خوایی(لاهوت)کە خوای مرۆڤەکان دەکات.

کۆمەڵێ دەستەوتاقم هەر لەناو گاورەکاندا بیروباوەڕی(التثلیث- التجسد- تألیه المسیح)، ڕەفزدەکەن و نکۆڵی لێدەکەن، لەوانە: (فرقة الأبيونيين، و فرقة الكارينثيانيين، و فرقة الباسيليديين و فرقة الكاربوقراطيين، فرقة الهيبسيستاريين، و فرقة الغنوصيين…..).

وە کۆمەڵیک قەشەوکەسایەتی بەناوبانگی مەسیحیش هەمان شێوە نکۆڵێی دەکەن لەوا بیروباوەڕێک لەوانە:

١- ديودوروس أسقف طرطوس.

٢- بولس الشمشاطي:کەلە (ئەنطاکیە) ژیاوە یەکتاپەرست بووە،خەڵکانێکیش شوێنکەوتەی بوون،وە بە کۆمەڵەی(البولقانیة)ناسراوبوون.

٣- الأسقف لوسيان الأنطاكي أستاذ آريوس کەلەساڵی( 312 )میلادی مردووە.

٤- آريوس أسقف لە کڵێسای (بوكاليس )لە ئەسكندريە (250 ـ 336)م، بەهەزاران کەس شوێنی کەوتن وناودەبران بە (ئاریوسێکان).

وەلە سەردەمانی ئەم دوایەیش کە سانێک هەبوون دژی سێ خوای وەستانەوە، لەو کەسانە:

١- دکتور (ميخائيل سيرفيتوس) ئیسپانی،(1151)م، وەبە ئاشکرابیروباوەڕی(سێ خوایی) بە هیچ و پوچ دادەنا، وە زۆربەتوندی نکۆڵی لەخوایی بوونی مەسیحی دەکرد، وە (سێ خوای)ناو دەبرد بەجیانەوەری شەیتانی خاوەن سێ سەر(الوحش الشيطاني ذي الرؤوس الثلاثة)، هەر لە سەر ئەم هەڵوێستانەی کڵێسا کوشتیان بە سوتاندن!.

٢- قەشەی ڕۆمانی(فرانسيس ديفيد)کە ساڵی(١٥٧٩) مردووە، سەرتا قەشەیکی کاثۆلیکی بوو، پاشان بووەبە (بروتستانتی) پاشان بووبە یەکتاپەرستێکی ڕاستەقینە، دژایەتی (تثلیث و خوای بوونی مەسیحی) دەکرد، لە وڵاتانی (بولونیا و ئەنگاریا) شوێنکەوتوانی بڵاوبوونەوە، تەنانەت کاریگەریان لەسەر پاشای(ئەنگاریا) کردبوو،بەو هۆیەوە بڕیاری بەئازادی مومارەسەکردنی بیروباوەڕی یەکتاپەرستیانی بۆ دەرکردن.

٣- لێکۆڵەری بەریتانی(جون بیدل) کە لە ساڵی(١٦١٥) لەدایک بووە و لەساڵی(١٦٦٢) مردووە، هەستا بە کۆمەڵیک چالاکی بە هێزو نایاب و بڵاوکردنەوەی کۆمەڵیک پەیامی یەکتاپەرستی بەپاڵپشت بە بەڵگەی بەهێز و لۆژیکی لەسەر ناڕەوابوونی پوچی(خوایی بوونی مەسیح وروح القدس)، چەندین جار زیندانی کرا،لەسەر بیروباوەڕە دروستەکەی، بۆ دواجار هەر لە زیندان مرد.وەزۆرکەسی زاناو بەناو بانگ کاریگەر بوون بە بیروباوەوڕی لەوانە:سید ميلتون(١٦٧٤م) مردووە- إسحاق نيوتن(1727م)مردوو جون لوك(1704م)مردووە….

٤- قەشەی بەریتانی(توماس إيملين) کەساڵی(1741م)مردووە، کتێبێکی نوسی بە ناونیشانی(بحث متواضع حول روایة الکتاب المقدس عن یسوع المسیح)تیایدا ڕوونی کردبووە کە بیروباروەڕی(خوایی بوونی مەسیح و یەکسان بوونی بە باوک!) ناڕەواو نادروستە، هەر لەسەر ئەم ڕونکردنەوەی ڕاستیە دەستگیرکراوتومەتبارکرا بە داهێنەرو بدعەچی، وە دورخرایەوە لە بەریتانیا، بەڵام هەر کۆڵێ نەدا لەسەر بیروباوەڕی یەکتاپەرستی.

شاؤول(بولس)کێ یە؟

شاؤول لە دایبابێکی یەهودی لەدایک بووە، وە لە (سفر أعمال الرسل)دا هاتووە لەسەر زمانىبولسث

لەشاری (طرسوس ) لەئاسیای بچوک،کەتورکیای کۆن دەکات، دەوروبەری ساڵی (٤) میلادی،ول دیورانت دەڵێ:لەدەوروبەری ساڵی(١٠)میلادی لەدایک بووە.

(شاؤول) بەواتای(طالب)داواکار دێت، بەپێی سەرچاوەکان دوژمنیکی سەرسەخت و دڵ ڕق بووە بەرامبەر مەسیحێکان، هەر وەک لە (سفرالأعمال:٣/8) ئاماژە بەبەژداریکردن لە ئازاردانی  مەسحیەکان دەکات، (وَأَمَّا شَاوُلُ فَكَانَ يَسْطُو عَلَى الْكَنِيسَةِ وَهُوَ يَدْخُلُ الْبُيُوتَ وَيَجُرُّ رِجَالاً وَنِسَاءً وَيُسَلِّمُهُمْ إِلَى السِّجْنِ). لەپاش چەند ساڵێک لە خاچدانی (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت وەک گاورەکان دەڵێن ،بەشێوەیەکی کتوپڕو لەناکاو کاتێ کاهینەکان بەکارێک ناردبوویان بۆ (دیمەشق)لە ڕێگادا ئاشکرای کرد کە (مەسیح)ی لەخاچدراوی بینیوەو باوەڕی پێ هێناوە کردویەتی نێنراوی خۆی، وە ئەو کوڕی خوابووە و خۆی کردووە بە قوربانی هەموو مرۆڤەکان،وەناوی خۆیشی گۆڕی بە(بولس) واتە بچوک(الصغیر)، تەواوی سەرچاوەکان ئاماژە بوەدەکەن کە(بولس) مەسیح)ی علیه السلام نبینیوە ئەگەر چی لەسەردەمی ئەویشدا ژیاوە، بەڵام لە قوتابیەکانی بینیوە،(بولس) لەدەوروبەری ساڵی(٣٧)میلادی، ئامادەبوو لەکاتی کوشتنی یەکێک لە قوتابیەکانی (عیسا) سەلامی خوای لێ بێت، بەناوی(إستفانوس)وە باسی ئەوەکراوە (بولس) ڕەزامەند بووە لەسەر کوشتنی، هەروەک لە(سفرالأعمال:٧/٥٨)ئاماژەی پێدەکات،(وَكَانَ شَاوُلُ رَاضِياً بِقَتْلِه)ِ.

(بولس) بەشێوەیەکی خێراو بەهێز بانگەوازی دەست پێکرد، بەنوسین و بەوتاردان، لەو (٢٧) ئەسفارەی (پەیمانی نوێ) (١٤)یان بولس خاوەندارێتی دەکات، زۆر شوێن گەڕا بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕە نوێکەی لەناو مەسیحیەکان،بەئاشکرا دەیوت(عیسا) کوڕی خوایە! توانی ئامانجی خۆی بپێکێت،ئەوەی نەیتوانی بیکات لەدەرەوەی مەسیحێت لەسەرکوتکردن و لەناوبردن، توانی لەناو جەرگەی مەسیحێتدا بەدەستی بهێنێت،کەئەویش شواندنی ئایینێکی یەکتاپەرستی بۆ ئایینێکی سێ خوایی! یەکەم سەرچاوەی بیروباوەڕی شێوانراو نوسراوەکانی (بولس)ه، وەبەبەڵگەوە سەلمێنراوە کە (٤) ئینجیلەکە لەپاش (بولس) کۆکراوەتەوە، وەلەسەرەتادا شوینکەوتوانی (بولس) کەمبوون، بەڵام بە هۆی بڕیاردانی (کۆمەڵەی النیقیة) لەساڵی(٣٢٥م)لەسەر (سێ خوایی) کە (بولس) دایهێنابوو لەناو خەڵکی، وە پشتگیری کردنی ئیمپراتۆری قسطنطينەی ئەوکاتەلەبۆچوونی زۆرینە لەبیروباوەڕی(تثلیث)بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم بیروباوڕە شوێنراوە بەدەستی (بولس)،وەلەپاش ئەمە هەرکەس پێچەوانەی بیروباوڕی(تثلیث)ی هەبوایە بە(هرطقة) دەناسرا واتە:بیدعەچی وداهێنەر لە بنەماکانی ئاییندا. (بولس) ساڵی(٦٤م)بەپێی زۆرینەی سەرچاوەکان لە ڕۆما کوژراوە.  بۆیە ڕاستر وایە لە ئێستادا بڵێن ئایینی بولس نەک ئایینی مەسیح.  

         

سەرچاوەکان

1. الإعلام بما في دين النصارى من الفساد والأوهام وإظهار محاسن الإسلام: أبو عبد الله محمد بن أحمد بن أبي بكر بن فرح الأنصاري الخزرجي شمس الدين القرطبي.
2. الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح: تقي الدين أبو العباس أحمد بن عبد الحليم بن عبد السلام بن عبد الله بن أبي القاسم بن محمد ابن تيمية الحراني الحنبلي الدمشقي .
3. الكتاب : ألوهية المسيح عليه السلام : ياسر من منتدى طريق الايمان
4. الأناجيل الأربعة ورسائل بولس ويوحنا تنفي ألوهية المسيح كما ينفيها القرآن:بقلم : سعد رستم
5. منهج دراسة الأديان بين الشيخ رحمت الله الهندي (ت: 1891 م) :إعداد الباحث: شريف مسعد فياض عبد الفتاح
6. مختصر إظهار الحق:مؤلف (الأصل) : محمد رحمت الله بن خليل الرحمن الكيرانوي العثماني الهندي الحنفي:تحقيق واختصار: محمد أحمد عبد القادر ملكاوي
7. الأساس في السنة وفقهها – العقائد الإسلامية: سعيد حوّى
8. مدخل إلى تاريخ الأديان: دکتور زانا محمد أمین سعید
9. بولس و أثره في النصرانية :دراسة تحليلية: طارق محمد الشافعي
10- تخجيل من حرف التوراة والإنجيل: صالح بن الحسين الجعفري أبو البقاء الهاشمي
11- مسألە صلب عیسا بین الحقیقە والوهم: الأستاذ الشريف بن حمزة الجزائري
12- قصة الحضارة: ويليام جيمس ديورَانت ، ترجمة: الدكتور زكي نجيب محمُود وآخري
13- نقض الموسوعة اليوسفية : أبو ماجد أحمد بن عبد القادر تركستاني
14- الموسوعة العقدية:مجموعة من الباحثين بإشراف الشيخ عَلوي بنعبد القادر السقاف
بینینی زیاتر

وریا ئەحمد

وریا ئەحمەد محمد، لەدایک بووی:/١٩٨٤، بەکالوریوس لە شەریعەی ئیسلامی زانکۆی کۆیە. مامۆستا لە دواناوەندی شێخ معروفی نێرگزەجاڕی ئیسلامی. تویژەر لە زانستە ئیسلامیەکان .