وتار

(سەردەمی ڕۆحانیەت و گەشەی دین)

کاتی جێگۆڕکێی شارستانییەکانە، مرۆڤایەتی لەزۆربەی ئەزموونە مرۆیەکان شکستی هێناوە، ئێستا بەدیل ئەخوازن
فەیلەسوف و زاناو جڵەوگرانی جیهان تێگەشتن لەوەی لوتکەی بەرزی ماددەش مرۆڤ ئاوێتەی ئاسودەیی ناکات، لەحەیوەتی داهاتە ماددیەکان هەڕەشە لەکەسایەتی و بیرە ڕۆحانیەکان دەکەن، دەزانن مرۆڤایەتی تینووە بە ئاین چونکە ئەو کەلێنە ڕۆحیە گەورەیە تەنها ئایین دەتوانێت پڕی بکاتەوە، کۆمەڵناس و بیرمەندان سەدەکانی حەڤدەو هەژدەو نۆزدە بیست و بیست یەک بەم شێوەیەیی خوارەوە و لەسەر ئەم بنەماو تێچوونانە پێیان وایە سەدەی بیست و یەک سەدەی “ڕۆحایاناتە” :
ـ سەدەی حەڤدە سەدەی عەقڵگەرایی بوو .
ـ سەدەی هەژدە سەدەی ڕۆشنگەری کلتوری میللەتان بوو .
ـ سەدەی نۆزدە سەدەیی بێ دینی و دژە دینی بوو .
ـ سەدەی بیست سەدەی زانست بوو لەڕاستی دا لەم سەدایە لە ڕێگەی فکری سەرماداریەوە هەنگاوی گەورە نراو مرۆڤایەتی بەشێوەیەکی خێرا چووە پێشەوە.
تەنانەت زانست خەریک بوو بچێتە ڕیزی خواوەندەکانەوە بەلای هەندێکەوە کە ئیتر کۆتایی زانست و هیچ مەقامێک لە زانست دا نەماووە مرۆڤ دەستی پێی نەگات.
بەشێوەیەک مرۆڤایەتی خستەبووە خەیاڵی گومڕاییەوە کە لەزانستی پزیشکیدا باش لەگواستنەوەی ڕۆح و مێشک و ئاوێتەی ڕۆحی دەکرا، کەئەمە پێچەوانی بنەماو تیۆری ئایینە،
وە لەسەرجەم بوارەکانی تر واتە کایەکانی تری زانست وەک جۆلۆجی و فیزیایی قسەو باس لەکۆمەڵێک زانست دەکرا کە هەوڵی بەدرۆ خستنی دەقە دینیەکان دەدات، بەڵام سەرجەمی ئەمانە لەکۆتای دا پێویستیە ماددیەکانی مرۆڤی پڕ دەکردەوە، لایەنی ماددی لەسەر حیسابی لایەنی ڕۆحی پڕ دەکردەوە، بەڵام هێشتا مرۆڤ هەست دەکات هەر وونەو ناتوانێت تینیوێتی خۆی بشکێنێت.

ـ سەدەی بیست ویەک سەدەی گەڕانەوە دەبێت بۆلای دین، چونکە مرۆڤایەتی زۆر شتی مادی بەدەست هێنا بەڵام لەلایەنی ڕۆح و معنوی زۆر شتی لەدەست دا.
لەم سەدایەدا زۆربەی پێداویستیە دەرەکیەکان بەرجەستەبوون و بەپایان هاتوون بەڵام پێداویستە ناوەکیەکان هەتا بێت زیاتر دەبێت و نامێنێت، لێرەوە مرۆڤایەتی هەستی کردووە کەلێنیە ڕۆحیەکان پێویستی بەپڕکردنەوە هەیە، بۆ ئەمەش پێویستە پەنا بۆ ئاسمان ببرێت، لەزەوی دا چارەسەرە ناوەکیەکان ڕێژەیەکی کەمیان هەن، توانراوە بە یاسا تنظیمی کۆمەڵێک لە پرینسیپە مرۆیەکان بکرێت، بەڵام هێشتا زیاتریش بکرێت ناتوانیت جڵەوی مرۆڤ بگیرێت و بەتەواوەتیی گۆشی بکات بەئاسودەیی، دورکەوتنە لە دیین بەڵێنی خودایە کە مرۆڤەکان توشی ناڕەحەتی و ناخۆشی دەکات
(( وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ))
((ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من و پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین..))

لە ژیانی مرۆڤ دا بەگشتی لەسەر هەرشتێک ناکۆکی زۆر هەبوو، ئەوە ئەوشتە نرخ و بەهای هەیەو لە ئاییندەدا ئەبێتە بەشێکی سەرکی لەپێداویستیەکانی مرۆڤ، ئەگەر تێڕابمێنیت لەئێستادا سەرجەم جەخماخە ناکۆکییە مرۆیەکان هزری و فکرین، ئەمەش ئەوەمان پپێدەڵێت کە هزری مرۆڤ داخوازی ئایین دەکات، کێشەی مرۆڤەکان لەوێدایە کە لەسەر وەحدییەتی ئاین کۆک نابن، ئەگینا سەرجەمیان کۆکن لەسەر ئەوەی مرۆڤایەتی ڕۆحی تینوە بەئاین،

دکتۆرێکی دیاری دەروونی ئەمریکی بەناوی «هنري لنك» دەڵێت : ماوەیەکی زۆر دژایەتی ئایینم دەکردو ئیکناری وجودی خودام دەکرد، لەپاش گەڕانێکی زۆر بۆم دەرکەوت
مرۆڤ ئەو هێزەی هەیەتی لەژیان لە ئایین و ئیمانەوە سەرچاوەی گرتووە .

هەروەها نوسەری دیاری ئەمریکی «ديل كارينجي» خاوەنی کتێبی «دع القلق وابدأ الحياة»، لەکۆی کۆمەڵێک قسەی لەسەر گرنگی ئایین لەژیانی مرۆڤ دا دەڵێت : ئایین لە پێداویستیە گرنگەکانی ژیانە بۆمرۆڤ.

هەروەها لەکتێبی «الرجل العصري يبحث عن روح» «كارل يونج» دەڵێت: ڕاوێژکاری نەخۆشیە دەرونیەکان بووم لە سی ساڵی ڕابردودا، ئەوکەسانەی ڕۆحیان بەئاین پڕکردبووە خاوەنی کەمترین نەخۆشی بوون .

بێگومان کێشە گەورەکەی ئێستای مرۆڤایەتی نەبەستنەوەی دەرونیەتی بە پیرۆزیەکەوە، ئەمەشە وایکردووە ڕێژەی خۆکوشتن و نەخۆشیە دەرونیەکان لەگەشەکردن دایە، شپرزەی و نائاسودەی مرۆڤ هەرگیز وجودە دەرەکیان بۆی پڕ ناکەنەوە ئەگەر لەناوەوە خاوەنی مبدئ و ڕوئیا نەبێت و تەوەسولی ڕۆحی نەبێت هەمیشە وەک نەخۆشێک وایە بۆیە
دکتۆر (أ.بريل) دەڵێت : (( إن المرء المتدين حقًّا لا يعاني قط مرضًا نفسيًّا”)).

عاریفان و بیرمەند و هزرڤانانی کوردیش دەمێکە گوزارشت لەتام و لەزەتی ژیان دەکەن لەڕێگەی شادەمارەی ئاسودەیی ئاین و ڕۆحەوە بۆنمونە:
“پیرەمێردی” حەکیم دەفەرموێت :
قەیناکە ئیتر هیچی خۆش ناخۆم
تەنیا مەیلێکی خۆت بنێرە بۆم

هەروەها عاریفی گەورەی کورد “مەولەوەی” دەفەرموێت:
عیرفان بەوانە کەی حاصل دەوێ
بەو پێ ئەو صحرا چلۆن طەی دەوێ
دیارە مەولەوی لێرەدا زەمی عەقڵ و زانین دەکات و ئەوانەی لاف و پۆز بەعەقڵەوە لێدەدەن بۆناسینی خودا.

کەواتە مرۆڤی خاڵی لە ڕۆح ئەگەر چی داهێنەرو بەرهەم هێنریش بێت ناتوانێت پێداویستیە ناوەکیەکانی پڕکاتەوە،
مرۆڤ و کۆمەڵگە ئەگەر چی پێشیش بکەون ڕۆحیان خاڵی بێت هەر دادەڕوخێن لەم سۆنگەیەوە ” شبنلگر” کتێبێکی سێ بەرگی دەنوسێت بەناوی ( داڕوخانی شارستانێتی ڕۆژئاوا) ، کەواتە کۆمەڵگە لەهەرکوێ بێت لەئاستی ماددە ئاستی ڕۆحی لاوازبێت هەرردەڕوخێت، بۆیە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان باسی جێگرەوە دەکەن واتە مرۆڤایەتی بەدیل ئەخوازن و دەڵێن پێویستە لەپاڵ پێشکەوتنە مادیەکان جیهانی ڕۆح و معنەویەت بەجێ نەمێنێت، بۆئەمەش بەدیل ئەخوازن بە ئایین.

سودم لەم سەرچاوانە وەرگرتووە :
ـ کتێبی ( هاکا ئیسلام گەڕایەوە) ئیکرام کەریم .
ـ ماڵپەری (دارالفکر) .
ـ مێژووی فەیلەسوفە ناودارەکان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

بینینی زیاتر