چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی خولێکی پەروەردەیی بۆ دایکان و باوکان دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیریی نوری حیکمە خولێکی پەروەردەیی بۆ کۆمەڵێک دایک و باوک لە سلێمانی کردەوە، لەماوەی سێ ڕۆژدا ۱۷ـ۱۹ /١٠ /٢٠٢٠ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.ئازاد عەلی ئیسماعیل) لەسەر بنەمای کتێبی (پەیوەندییەکانی نێوان دایباب و منداڵ) وانەکانی خولەکەی گوتەوە.
ئەم کتێبە بەرهەمی نزیکەی بیست ساڵ توێژینەوەی سێ بیرمەندی گەورەیە کە پەیمانگای جیهانیی فیکری ئیسلامی بە زمانی ئینگلیزیی چاپیکردووە و سەنتەری زەهاوی وەریگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
لە ئێستا وەکو مەنهەجێکی پەروەردەیی گرنگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت کە پەیوەندی نێوان دایباب و منداڵەکانیان ڕێکدەخات لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشە و گەورەبوونیاندا.
شایانی باسە د.ئازاد عەلی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی کۆیە و پسپۆڕی بواری دەرونزانییە.

لە کۆتایی خولەکەدا د.سەباح بەرزنجی وتەی سەنتەری زەهاوی پێشکەشکرد و بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply