وتار

گرنگی زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە،”أسباب ورود الحدیث”

گرنگی زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە

((أسباب ورود الحدیث))

زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە، لە بابەتە گرنگەکانی زانستی فەرموودەیە، ڕێگایەکی فرە گرنگە بۆ هەڵجێنانی بڕیارە شەعییەکان و، تیگەیشتن لە ناوڕۆکی فەرموودە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە(دەقی)ی فەرموودەکەوە.

بۆ تێگەیشتنێکی تەواو و، پێگەیشتنێکی دروست لە فەرموودەکانی پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت)، پێویستە ئاگادارێکی باش و،ورد لە کات و شویێن و ژینگە و بارودۆخی ئەو فەرمودە کە وتراوە بزانرێت، هەر وەک چۆن بۆ تێگەیشن لە قورئانی پیرۆز پێویستە ڕاظەکار (مفسير) ئاگاداری تەواوی هۆکاری هاتنەخوارەوەی ئایەتەکان بێت، هەروایش گرنگە ڕاظەکاری فەرموودە ئاگاداری هۆکاری وتنی فەرموودە بێت.

پێناسەی (علم اسباب ورود الحدیث)

بریتی یە لە: زانستێک کە لێکۆڵینەوە دەکات لەو هۆکارە داخوازانەی، کە پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) یەکەم جار وسەرەتا فەرموودەکەی دەربارەی فەرمووە، وە ئەو هۆکارە یا پرسیار بووە، يان چیرۆک، ياخود ڕووداوێک، بە هۆیانەوە فەرموودەکەی فەرمووە (١).

وەلە پێناسەیەکی تردا هاتووە و دەڵێت:

ڕێگایەکە بۆ دیاریکردنی مەبەست لە ناو ڕۆکی فەرموودە، لە بابەتە گشتیەکان، یا تایبەتیەکان، یان ڕەهاکان، یاخود پابەستکراوەکان، یا نەسخ، جگە لەمانەیش(٢).

کەواتە هەر هۆیەک یا چیرۆک وبەسەرهاتێک، یا ڕووداوێک بە هۆیەوە پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) فەرموودەیەکی فەرمووبێت، ئەوا ئەو هۆ و چیرۆک وبەسەرهات و، ڕووداوە ناو دەبرێت بە هۆکاریی وتنی فەرموودە، (سبب ورودالحدیث)، بەڵام ئەگەر صحابە (خودا لێیان ڕازی بیت) لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) فەرموودەیەکی باسکرد بۆ ئەوەی بیکەنە بەڵگە لە هەر بابەت و بۆنەیەک لە بۆ نەکان، ناونابرێت بە (سبب ورود) بە ڵکو ناو دەبرێت بە (سبب ذکر(٣).

مێژووی زانستی هۆکاری وتنی فەرموودە

(تأریخ علم أسباب ورود الحدیث)

تەمەنی ئەم زانستە وەک نوسراو کە لە بەردەستدا بێت لەسەر (اسباب ورود الحدیث) تا کۆتایی ساڵەکانی(شەسەد)ی کۆچی و سەرەتاکانی (حەوسەدی) کۆچی بوونیان نیە، لە هەندێ سەرچاوەدا باسی کۆمەڵیک دانراو لە سەر (أسباب ورود الحدیث) کراوە پێش ئەو مێژووە، بەڵام بەردەست نین و فەوتاون، نمونەیش وەک ئەم پێشەوا بەڕێزانە(٤):

1- ئەبو حفص العکبری (٣٨٧ هــ) کۆچی دوایی کردووە.
2- ئەبو حامد بن کوتاه الاصبهانی(الجوباری) (٥٨٢ هــ)کۆچی دوایی کردووە.
3- ناصح الدین بن عبدالرحمن الحنبلی الدمشقی( ٦٣٤هــ) کۆچی دوای کردووە.

یەکەم زانا بەشێوەیەکی سەربەخۆ و، وەک بەشێک لە زانستی فەرموودە کە باسی کردبێت و بەردەست بێت زانای پایەبەرز پێشەوا( البلقینی)یەکە لەساڵی (٧٢٤هــ) لە دایک بووە و لە ساڵی (٨٠٥هــ) کۆچی دوای کردووە، ئەویش لە کتێبی (محاسن الاصطلاح فی تضمین ابن الصلاح))دا كە هاتووە (5) بەشی نوێی بۆ زانستی فەرموودە زیاد کردوو کە پێشەوا (ابن صلاح) لە کتێبەکەی خۆیدا (مقدمة) باسی نەکردووە، (ابن صلاح) (٦٥) بەشی لە زانستی فەرموودە باسکردووە، یەکێک لەو بەشانەیپێشەوا( البلقینی) زیادی کردووە (اسباب ورود الحدیث)ە،کە لە (٦٩) یەم بەشدایە، بەڵام زۆر بە کورتی. پاشان پێشەوا (سیوطی)

( ٨٤٩)لەدایک بووە ، ٩١١)هــ کۆچی دوای کردووە، کتێبێکی بەناوی (اللمع فی أسباب ورود الحدیث) نوسیوە، (٩٨) فەرموودەی هێناوە بەبێ دووبارە، هەموو فەرموودەکان (سبب ورود)ە کەی باسکردووە، وە کتێبەکەیشی وەک کتێبە (سوننەن و صحاحەکان) نوسیوە و ڕێکخستنەکەیشی بەشێوەی پەرتوکی (فیقهی)داڕشتووە، واتە: لە بابەتی پاکژی و نوێژ(باب الطهارة و باب الصلاة) دەست پێ دەکات تاکۆتایی بابەتە فقیهیەکان(٥).

وە ابن حمزەی ديمەشقی کەلەساڵی (١١٢٠هــ) کۆچی دوای کردووە، کتێبێکی بەناوی (البیان والتعریف فی أسباب ورود الحدیث الشریف)(١٨٣٤) فەرموودەی هێناوە، بۆ هەموو فەرموودەیەک هۆکاری وتنەکەی باسکردووە، وە بۆ هەندێ فەرموودە زیاتر لە هۆکارێکی ئاماژە پێکردووە (٦)

لە زانایان و توێژەرانی نوێ و سەردەم کۆمەڵێک نوسراوی بەپێز و بەسودیان نوسیوە.

لەوانە:

١- علم أسباب ورود الحدیث وتطبیقاته عند المحدثین والأصولیین: لدکتور طارق أسعد.

٢- سبب ورود الحدیث، ضوابط ومعاییر: لزین العابدین محمدعصری.

٣- أسباب ورود الحدیث وأثر معرفتها فی توجیه الأحکام: حسن الشرقاوی.

٤- أثر معرفة أسباب الورود فی التعامل مع الحدیث فقها وتنزيلا: لزوهيرالباتني الجزائيري.

٥- معرفة أسباب الحدیث: لسعد التخیفی.

سودی زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە

کۆی گشتی فەرموودە، لە ڕوانگەی زانستی هۆکاری وتنی فەرموودە دوو بەشە(٧):

١– ئەو فەرموودانەن کە هۆکار نەبووە بۆ وتنیان.

٢- ئەو فەرموودانەن کە هۆکار هەبووە بۆ وتنیان.

زانینی هۆکاری وتنی ئەوفەرموودانەی کە هۆکاریان هەیە سودی زۆری هەیە، لە

گرنگترین سودەکانی:

1- هاوکارە بۆ پەیبردن بە مەبەستەکانی شەریعەت (٨).

٢- هۆکارە بۆ زانینی بڕیارە تەشریعیەکان(٩).

٣- تێگەیشتنێکی تەواو لە فەرموودە و، هەڵێنجانی بڕیارە شەرعیەکان بە شێوەیەکی دروست(١٠).

٤- لابردنی ناتەبایی و ناکۆکی لە نێوان ئەو فەرموودانەی کە لە ڕواڵەتدا وادەردەکەوێت ناکۆکی لە نێوانیاندا بوونی هەیە،ئەویش بە گەڕانەوە بۆ زانینی هۆکاری وتنی فەرموودەکان، کەدەکرێت لە ڕێگەوە پەرگهاندن (جمع) لە نێوانیان بکرێت (١١).

٥- لابردنی هەر دژواریی و ئیشکالەتێک لە واتای فەرموودە ئەگەر هەبێت (١٢).

٦هۆکارە بۆ ئاسان لەبەرکردن و تێگەیشتن لە ناوڕۆکی فەرموودە، وە جێگیربوونی لە دیدگای هەرکەسێک کەگوێی لێ دەبێت کاتێک زانی هۆکاری وتنی ئەم فەرموودە چیە.

٧- بە زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە هەندێ جار ئەودەقانەیکە بەدەربەڕینیکی گشتی هاتوون تایبەت بوونیان دەردەکەوێت، وە بەهەمان شێوەیش بۆ دەقە ڕەها و، پابەستکراوەکانیش (١٣).

٨- مەعریفە و بە ئاگایی باشت پێ دەدات لە سەر ئەو شتانەی کە فرمانێکی داخوازین یاخود قەدەغەن، یا ئەو فرمانە داخوازیە بۆ فەرزە، یا سوننەتە، یا ڕێگە پێدراوە، وە ئەوقەدەغەیش، قەدەغەیەکی ڕەهایە یا ناپەسەندە (١٤).

٩- دەستکەوتن و سود وەرگرتن لە پەروەردە و تەزکیە و فیرکردنەیی کە بەبوونی هەبووە، ئەویش بە ئاگابوون لە ئەو بار و دۆخەی کە پێغەمبەری ئازیزی (درودی خوای لێ بێت) تیابووە.

چەند نمونەیەک لەسەرئەو فەرموودانەی کە (سبب ورود)یان هەیە:

١- ((عَنِ ابْنِ شِهَابٍ حَدَّثَنِى أَبُو عُبَيْدٍ مَوْلَى ابْنِ أَزْهَرَ أَنَّهُ شَهِدَ الْعِيدَ مَعَ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ قَالَ ثُمَّ صَلَّيْتُ مَعَ عَلِىِّ بْنِ أَبِى طَالِبٍ – قَالَ – فَصَلَّى لَنَا قَبْلَ الْخُطْبَةِ ثُمَّ خَطَبَ النَّاسَ فَقَالَ إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَدْ نَهَاكُمْ أَنْ تَأْكُلُوا لُحُومَ نُسُكِكُمْ فَوْقَ ثَلاَثِ لَيَالٍ فَلاَ تَأْكُلُوا (15))).واتە: (أبو عبید) كارگوزاری(ابن ئەزهر) ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ عمر كوڕی خگاب (خوای لێ ڕازیبێت) ئاماده‌ی نوێژی جه‌ژن بووه‌، دواتر له‌گه‌ڵ علی كوڕی أبيگالبيش (خوای لێ ڕازی بێت) نوێژم كردووه‌، پێش وتار نوێژیبۆ كردین، ئینجا وتاری بۆ خه‌ڵكی داو وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ڕێگری لێكردوون كه‌ له‌ دوای سێ شه‌وگۆشتی قوربانیه‌كه‌تان بخۆن، كه‌واته‌ ئێوه‌ش مه‌یخۆن. ئەمفەرموودە ئەوەمان     بۆ ڕووندەکاتەوە کە هەڵگرتنی گۆشتیقوربانی لە سێ ڕۆژ زیاتر قەدەغەو

حرامە،بڕیارەکەیش بەردەوامی هەیە تاکو ڕۆژی دوایی، بەڵامبەگەڕانەومان بۆ (سبب ورود)ی فەرموودەکە، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە ئەم قەدەغەکردنە کاتی بووە و گرێدراو بووە بە باروگوزەرانی ئەو موسڵمانانەی لە گوندەکانەوە هاتبوونە ناو شاریمەدینە، ئێستا کە ئەو دیاردە نەماوە قەدەغەکردنەکەیشهەڵگیراوە، بەبەڵگەی ئەم فەرموودە: ((عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ وَاقِدٍ قَالَ نَهَى رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- عَنْ أَكْلِ لُحُومِ الضَّحَايَا بَعْدَ ثَلاَثٍ. قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَبِى بَكْرٍ فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِعَمْرَةَ فَقَالَتْ صَدَقَ سَمِعْتُ عَائِشَةَ تَقُولُ دَفَّ أَهْلُ أَبْيَاتٍ مِنْ أَهْلِ الْبَادِيَةِ حِضْرَةَ الأَضْحَى زَمَنَ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « ادَّخِرُوا ثَلاَثًا ثُمَّ تَصَدَّقُوا بِمَا بَقِىَ ». فَلَمَّا كَانَ بَعْدَ ذَلِكَ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّ النَّاسَ يَتَّخِذُونَ الأَسْقِيَةَ مِنْ ضَحَايَاهُمْ وَيَحْمِلُونَ مِنْهَا الْوَدَكَ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « وَمَا ذَاكَ » قَالُوا نَهَيْتَ أَنْ تُؤْكَلَ لُحُومُ الضَّحَايَا بَعْدَ ثَلاَثٍ. فَقَالَ «إِنَّمَا نَهَيْتُكُمْ مِنْ أَجْلِ الدَّافَّةِ الَّتِى دَفَّتْ فَكُلُوا وَادَّخِرُوا وَتَصَدَّقُوا (١٦))). واتە: له‌ عبداللهكوڕی واقده‌وه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ڕێگری كرد له‌ خواردنی گۆشتیقوربانی له‌ سێ رۆژ به‌دواوه‌، عبدالله كوڕی أبو بكر ده‌ڵێ: ئه‌مه‌م بۆ (عمرە) باسكرد، ئه‌ویش وتی: ڕاست ده‌كات، له‌عائشه‌م بیستوه‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌یوت: خه‌ڵكانێ له‌دانیشتوانی بیابان وگوندەکان له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلی الله عليه وسلم) له‌ ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا هاتنه‌ مه‌دینه‌،پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (به‌شی سێڕۆژ هه‌ڵبگرن پاشان ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌وه‌ بیكه‌نه‌ خێر). له‌ دوایئه‌وه‌ به‌ ماوه‌یه‌ك وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌ڵكی هیزه‌دروست ده‌كه‌ن له‌ قوربانیه‌كانیان و به‌ز و پیوی تێدا هه‌ڵده‌گرن،پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (جا ئه‌وه‌ چیتیایه‌). وتیان: ڕێگریت كرد له‌ گۆشتی قوربانیه‌كان له‌ دوایسێ شه‌وه‌ بخورێ، فه‌رمووی: (من له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕێگریم لێكردنله‌به‌ر ئه‌و میوانانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كه‌ هاتبوونه‌ ئێره‌ ئێسته‌ بیخۆن وهه‌ڵیبگرن و خێری لێبكه‌ن.

٢- عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: ((قَالَ رَسُولُ اللَّهِ – صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -: “لَمْ يُرَ لِلْمُتَحَابَّيْنِ مِثْلَ النِّكَاحِ (17).

واته: نابينرێت باشتر لەهاوسەرگیری بۆ کچ و کوڕێک کە یەکتریان خۆشئەوێت.

هۆکاری وتنی ئەم فەرموودە: جابری کوڕی عبدالله، دەفەرموێ: پێاویک هات بۆ لای پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) وتی: ئەینێردراوی خودا لای ئێمە کچیکی بێ باوک هەیە، دووپیاو هاتوون بۆ داخوازی، یەکێکیان دەوڵەمەندە و ئەویتریان هەژار،کچەکە هەژارەکەی دەوێت، ئێمەیش دەوڵەمەندەکە، پاشان پێغەمبەر ئەم فەرموودەی فەرموو (١٨).

٣- عن الْبَرَاء بْنَ عَازِبٍ، يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: ((إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى الصَّفِّ الْأَوَّلِ (19). واتە: بەڕاستی خوا و فریشتەکانی سڵاوات لە سەر ڕیزی یەکەمی نوێژدەدەن.

هۆکاری وتنی ئەم فەرموودە: موجاهید، وتویەتی: کاتێک پێغەمبەر (درودی خوای لێ بیت) ڕیزی یەکەمی نوێژی بینی کە تەنکەو و چوڵە، ئەم فەرموودەی فەرموو، پاشان خەڵکی لە ڕیزی یەکەم قەرەباڵغیان دروستکرد (٢٠).

٤- قال صلى الله عليه وسلم )):لا تسبوا الأموات فتؤذوا الأحياء (٢١).

واتە: جوێن بە مردوان مەدەن زیندوەکانی پێ ئازاربدەن.

هۆکاری وتنی ئەم فەرموودە: عبدالله ی کوڕی عباس، گێڕایەتیەوە، دەڵێت: پیاویک خراپی ووت بەرامبەر باوکی ئیمام عباس، ئەویش زلەیەکی لێدا، کەس وکاری کۆبوونەوە و وتیان: وە الله ی ئێمەیش پێیدا دەکێشین هەر وەک ئەو چۆن کێشاوێیەتی پێدا، ئەمە گەیشتە پێغەمبەری خوا (درودی خوای لێ بێت)، پاشان وتارێکی دا، فەرمووی: کێ ڕێزدارترین خەڵکە لای خودا؟، وتیان: تۆ ئەی نێرراوی خودا، فەرمووی: دەی بە راستی عباس لەمنە و ومنیش لەئەوم، جوێن بەمردووەکانمانمەدەن، زیندوەکانی پێ ئازاربدەن(٢٢).

کەواتە زانینی هۆکاری وتنی فەرموودە(أسباب ورود الحدیث)بەشێکی گرنگی زانستی فەرموودەیە، بۆیە گرنگ و پێویستە زانینی ئەم زانستە بۆ کەسانێک کە سەودایان لەگەڵ فەرموودەو فیقهدا هەیە تاکو لەو ڕێگایەوە بنچینە ڕێژییەکی ورود و جوان بکەن بۆ تێگەیشتن لە ناوڕۆکی فەرموودە و هەڵێنجانی پەیامی دروست و پێویست.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

1. الوسيط في علوم ومصطلح الحديث: ٤٦٧
2. معرفة اسباب ورود الحدیث: ٦
3. الوسيط في علوم ومصطلح الحديث: ٤٦٨
4. ألفية السيوطي في علم الحديث: لاپەڕە :١٠٥ . نزهة الظر في توضيح نخبة الفكر في مصطلح أهل الأثر: لاپەڕە:١٩١. و ذیل طبقات الحنابلة: لاپەڕە: ٣/434. و تأریخ الإسلام ووفیات المشاهیر والأعلام: ١٢/ 754            
5. – أسباب ورود الحدیث ،مؤلفاته ، أقسامه، فوائده: د.عادل العونی، لاپەڕە: ٤- ٥
6. أسباب ورود الحدیث ،مؤلفاته ، أقسامه، فوائده: د.عادل العونی، لاپەڕە: 6
7. البيان والتعريف في أسباب ورود الحديث الشريف: ١/3
8. معرفة أسباب ورود الحدیث: لاپەڕە: ١٢
9. هەمان سەرچاوەی پێشوو: ١٢
10. هەمان سەرچاوەی پێشوو: ١٢
11. أسباب ورود الحدیث، مؤلفاته، أقسامه، فوائده : لاپەڕە: ١٧
12. أسباب ورود الحديث (( تحليل و تأسيس )): لاپەڕە: ٥٤
13. علم ورود الحدیث و أثره فی فقه الحیث: لاپەڕە: ٦
14. أسباب ورود الحدیث، مۆلفاته، أقسامه، فوائده : لاپەڕە: ١٧
15. صحيح مسلم: 6/79، ژمارەی فەرموودە: 5210
16. صحیح مسلم: ٦/80، ژمارەی فەرموودە: 5215
17. سنن ابن ماجة: 3/54، ژمارەی فەرموودە: 1846
18. مشيخة ابن شاذان الصغرى، ١/45، ژمارەی فەرموودە: ٦١
19. سنن ابن ماجة، 2/132، ژمارەی فەرموودە: 997
20. مصنف ابن أبي شيبة، ١/ 3، ژمارەی فەرموودە: 3838
21. مسند الإمام أحمد بن حنبل، 30/ 150، ژمارەی فەرموودە: 18210
22. المستدرك على الصحيحين، ٣/371، ژمارەی فەرموودە: 5421

بینینی زیاتر

وریا ئەحمد

وریا ئەحمەد محمد، لەدایک بووی:/١٩٨٤، بەکالوریوس لە شەریعەی ئیسلامی زانکۆی کۆیە. مامۆستا لە دواناوەندی شێخ معروفی نێرگزەجاڕی ئیسلامی. تویژەر لە زانستە ئیسلامیەکان .