چالاكیهەواڵ

وەفدێکی سەنتەری زەھاوی بەشداریکرد لە کۆنگرەی ناودارانی کورد

لە رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە (١- ٢/٧/٢٠١٩)، شاندێکی سەنتەری زەھاوی، کە پێکھاتبوو لە (د. سەباح بەرزنجی) سەرۆکی سەنتەر و وەفدێکی ھاوڕێی، بەشدارییانکرد لە کۆنگرەی ناودارانی کورد، کە لە شاری (سنە)ی کوردستانی رۆژھەڵات بە ئامادەبوونی سەدان میوان و بەشداربوو لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بەڕێوەچووە.
لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا، چەند وتەیەکی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەکە، لەوانە پارێزگاری سلێمانی و سنە و زانکۆی کوردستان لە سنە و پانێڵێکیش پێشکەشکران. لە رۆژی دووەمیشدا، (د. سەباح بەرزنجی) سەرۆکی سەنتەری زەھاوی بە وتەیەک لە پانێڵی پاشنیوەڕۆدا بەشداریکرد.
بڕیاروایە ساڵانە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە بەردەوانی ھەبێت، کە ئامانج لێی رێزلینانە لە ناوداران و کەسایەتییە ئەدەبی و ھونەریی و زانایانی ئایینی.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply