وتار

بە سیستمکردنی “ئیسلامێتی مەعریفە” لە مالیزیا: کێشە هەنووکەییەکان و ئایندەی

نووسینی: پرۆفیسۆر ساڵح یاپار

پيشەکی:

ئەم باسە تایبەتە بەو هەوڵەی ئێستا لە مالیزیا لە ئارادایە بۆ بە ئیسلامیکردنی مەعریفە لە کۆمەڵە دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا. ئەو دامەزراوانەی باس دەکرێن دابەشکراون بۆ دوو بەش. بەشێکیان ئەوانەن خۆیان وەک دامەزراوەی ئیسلامی پێناسە دەکەن و بەشەکەی تریش ئەوانەن کە خۆیان وا پێناسە ناکەن.

شکۆی ڕابردوو:

خەڵکی موسڵمان سەردەمانێک هەم بەهێز هەم کاریگەر بوون. پابەند بوون بە بەهایە باوەکانی ئیسلام و وزەی خۆیان بەگەرخستبوو لە رۆشەنبیری لە کۆمەڵە بوارێک، بەپێی جیهانبینی ئیسلامی ژیانیان بەڕێدەکرد. هەر بۆیە بوون و کۆمەکە ڕۆشەنبیریەکانیان بۆ چەندان سەدە ڕێزیان لێ دەگیرا تەنانەت لە لایەن دووژمنەکانیانەوە. شارستانیەتی ئیسلامی کلاسیکی کە لە ئەندەلوس و شوێنی تر گەشایەوە. ئەوەندە پرشنگدار و مەتین بوو کاریگەری خستە سەر پێشکەوتنی مەعریفە و شارستانیەت لە ڕۆژئاوا (غەرب).

کێشە هەنووکەیەکە:

بەهۆی بێهیزێ موسڵمانانی نەوەکانی دواتر و قۆناغێکی دوور و درێژی داگیرکاری (کۆلۆنیالیزم) رۆژئاوا، ئومەت بێکاریگەر کراوە. شارستانیەتی ئیسلامی گیانی (رۆحیەتی) داهێنەرانەی نەماوە و شارستانیەتەکە خەریکە لەناودەچێت. موسڵمانان ناچار کراون کە بژین و بەشدار بن لە کلتورێک و شارستانیەتێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ پترتر نا ئیسلامی، رۆژئاوایی، عەلمانیتر دەبێت. بەمەش ئومە ڕۆژ بە ڕۆژ نامۆ دەبێت بە شارستانیەتی ئیسلامی وچەمکی مەعریفەکەی.

بەڵام بە خۆشبەختیەوە گۆڕانێک لە دۆخەکە رووی دا لە ناوەراستی سەدەی ٢٠ کاتێک هێزە کۆلۆنیالەکان بەرە بەرە زاڵبوونیان بەسەر خاکی موسڵمانان نەدەما. بەمەش لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردوو سەرهەڵدانەوەی ئیسلامی و خواستێکی بە پەلە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی شارستانیەتی ئیسلامی سەریان هەڵدا. لە بواری مەعریفە، سەرەتا لە ساڵانی حەفتاکان، بیرمەندە موسڵمانەکەن، کە لەلایەن سەیید محمد نەقیب العەتاس و ئیسماعیل راجی و هاوشانەکانیان سەرکردایەتی دەکران، دەستیان کرد بە بانگەشە کردن بۆ پرۆسەی بە ئیسلامیکردن.

پێناسەی “ئیسلامێتی مەعریفە”:

پرۆسە یان چەمکی ئیسلامێتی مەعریفە خۆی لە خۆیدا بەشێکە لە پرۆسەی ئیسلامیکردن بە گشتی. بە پێی ئەلعەتاس (١٩٧٨)، ئیسلامیکردن بریتیە لە: ئازادکردنی مرۆڤ سەرەتا لە نەریت کلتوور-نەتەوەی جادوویی، ئەفسانەیی، رەوانگەرایی (animistic) ، دواتریش ئازادکردنی زمان و بیرکردنەوەی لە عەلمانیەت.

بەمەش، بە پێی العەتاس، ئیسلامیکردنی مەعریفەی هەنووکەیی رۆژئاوایی مانای وایە کە دوای ئەم پرۆسە جیاکاریەی سەرەتا، مەعریفەی پاکراوە لە توخمە ڕۆژئاواییەکان و چەمکە سەرەکیان تێکەڵدەکرێن بە توخم و چەمکی سەرەکی ئیسلامی.

چوونکە کێشەی سەرەکی بریتیە لە نەهێشتنی چەمک و توخم سەرەکییە عەلمانییە-ڕۆژئاواییەکانو گەشەپێدانی چەمک و توخمە ئیسلامییەکان لە جێگەیان، العەتاس پرۆسەکە وەک “ناڕۆژئاوایی کردنی مەعریفە” دەناسێنیت (١٩٧٨) . سەیید حوسێن ناسر (١٩٩٣) پرۆسەکە دەبینێت وەک دووبارە هێنانەوەی ئایین بۆ ناو مەعریفەت بەپێی چوارچێوە ئیسلامییەکە. ئامانجە سەرەکییەکە بۆ هەردووکیان برییتیە لەوەی بە شێوەیەکی ئێپیستۆمۆلۆجی (مەعریفی) ئەو مەعریفەیەی ئەمرۆ کە عەلمانیەت و ڕۆژئاوایی زاڵن بەسەریدا هەڵبوەشێندرێتەوە و بگۆردرێت بۆ ئەوەیبگونجێدرێت لەگەڵ ژیانێک بە ئەندێشەی ئیسلامی یەکتاپەرستی. ئەم هەوڵە مانای ئەوەش دەگەیێنێت کە مەعریفەی عەقڵ ببەسترێ بە مەعریفەی سرووشی ئاسمانی. ئەمە ئەرکێکی قورسە بەهۆی زاڵی و کاریگەری بەردەوامی ڕۆژئاوا لەسەر بەشەکانی تری مرۆڤایەتی وەک لە بابەتی دامەزراوەی بەرهەمهێنانی مەعریفە.

بەسیستمکردنی “ئیسلامێتی مەعریفە” لە مالیزیا:

وەک دیارە باشترین و گونجاوترین شوێن بۆ گەشەپێدان و دەسپێکردن بە قۆناخی مەعریفییەکە بریتیە لە زانکۆ. لە مالیزیا هەنگاوێکی بوێر نرا لە ساڵی ١٩٨٣ کاتێک زانکۆیەک لە ژێر ئاڵای ئیسلامی دامەزرێنرا. ئەم زانکۆیە بریتیە لە زانکۆیە نێودەوڵەتی ئیسلامی مالیزیا (IIUM). دەربارەی ئەو بابەتەی ئێستا جێگەی باسە، پرۆسەی ئیسلامیکردن تایبەت نییە بە یەک بەشی مەعریفە، بەڵکو هەموو دامەزراوەکە دەگرێتەوە. وەک دامەزراوەییەکی ئیسلامی، زانکۆیەکە بریارێکی دروستی دا بەوەی پشت بە فەلسەفەیەک ببەستن کە بە روونی دیاری دەکات کە مەعریفە دەبێ لەپێناو رۆحیەتی یەکتاپەرستی بڵاوبکرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، زانکۆکەکە لە پرۆگرامی خوێندنەکەی بەبێ کێشە بەشەکانی خوێندنی تێکەڵ بە بەها نەریتیە ئیسلامییەکان و ئاکارە چاکەکان کردووە.

زانکۆی ئیسلامی مالیزیا لە دوو لایەنەوە خۆشبەختە چوونکە دەستە (ستاف) ئەکادیمییەکەی هەم موسڵمانن هەم شارەزان لە بابەتی ئیسلامیکردنی مەعریفە. بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی بەشەکانی خوێندنی سەردەم بەتەواوی ئیسلامیکراون، دەستەیەکی تایبەت لە مامۆستایان تایبەت بە زانستی سرووش هەر لە سەرەتاوە دامەزرێنران. تۆزێک دواتر ناوەندێک بە ناوی پەیمانگای نێودەوڵەتی بیر و شارستانییەتی ئیسلامی (ISTAC) دامەزرێنرا. العەتاس بۆ ماوەیەک درێژ بەرێوبەری دەزگاکە بوو. بێجگە لەمە، بۆ ماوەیەک تەنانەت لقێکی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ بیری ئیسلامی (IIIT) ، کە لە ئەمریکایە، لکێندرا بە زانکۆکە. بەرەچاوکردنی هەموو ئەمانە، بێجگە لە چەند شکستێکی بچووک، زانکۆی ئیسلامی مالیزیا دەکرێ بە هەوڵێکی سەرکوتوو دابندرێت لە بابەتی ئیسلامیکردنی مەعریفە. زانکۆکە ئێستا بەشێکە لە کۆمەڵەی زانکۆ ئیسلامییەکان لە جیهانی ئیسلامی.

چەندین زانکۆی تر دواتر شوێن پێی زانکۆی ئیسلامی مالیزیا کەوتن و دواتر لەژێر ئاڵای ئیسلامی دامەزرێندران. یەکێک لەوانە KolejUniversiti Islam Malaysia (KUIM)، کە لە ساڵی ٢٠٠١ دامەزرێدنرا. لەم دواییانە ناوەکەی گۆرا بۆ Universiti Sains Islam Malaysia (USIM). وەک زانکۆی ئیسلامی مالیزیا (IIUM)، زانکۆی (USIM)پابەندە بە تێکەڵکردنی مەعریفەی سرووشیئاسمانی (نەقلی) و مەعریفەی ئەقڵ (عەقڵی). زانکۆکە تەمەنی زۆر نییە تاوەکوو داوەری لەسەر بدرێت، بەڵام پرۆسەی ئیسلامیکردنی زانستی لەم زانکۆیە دەبێت ئاسانتر بێت چوونکە بوارەکەی تەسکترە بەوەی زانکۆکە تیشک دەخاتە سەر زانستە قورسەکان (وەک فیزیا و کیمیا). هەروەها دەکرێت زانکۆکە سوود لە ئەزموونی زانکۆی ئیسلامی مالیزیا وەربگرێت.

دۆخەکە جیاوازە لە زانکۆکانی وەک UniversitiMalaya (UM), Universiti KaebangsaanMalaysia (UKM), Universiti Putra Malaysia (UPM), Universiti Teknologi Malaysia (UTM), Universiti Sains Malaysia (USM) هتد… ئەم زانکۆیان لەژێر ئاڵای ئیسلامی دانەمەزراون. بەگشتی ئیسلامیکردنی مەعریفە بەشێک نییە لە پیلانی فەرمی زانکۆکان، بەمەش گرینگی تایبەتی پێ نادرێت. فرە-ئایینی، فری-کلتووری دەستەی مامۆستایان یەکێک لە هۆکارە رێگرەکان. تەنانەت زۆرێک لە موسڵمانە ئەکادییمەکان لەوانەیە بەم چەمکە نەزانن و هەندێکی تر لەوانەیە پشتگیری لێنەکەن. لەوانەیە ئەم ئەکادیمییە موسڵمانانە زیاتر ئاگەدارن و بەلای هزری تازە و نەریتی تر کە پەیوەستن بە مەعریفەوە بچن وەک تێزی ڕەخنە (critical theory)، deconstruction  و پۆست-مۆدێرنە (postmodernism)، فێمینیزم و گوتاری پۆست-کۆلۆنیالیزم. دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەم زانکۆیان بە شێوەیەکی گشتی لەم دواییانە پتر خەریکی KPI (Key Performance Indictor)(پێوەری سەرەکی ئاست) و بابەتی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی چڕ لە زانکۆن. ئەمانەش بە تایبەت تیشکیان دەخرێتە سەر لە پێناو ریزبەندی ساڵانەی زانکۆکانی گۆڤاری تایمز.

ئەوە مانای ئەوە نییە کە لەو دەزگایانەی خوێندنی باڵا هیچ گرینگیەک نادرێت بە تەریب کردن یان پەیوەست کردن مەعریفە بە ئیسلام. هەوڵەکە بوونی هەیە، بەڵام بەشێوەیەک چڕ نییە و بە ئاشکرا “ئیسلامیکردنی مەعریفە” باس ناکرێت. بەشێکی هۆکاری بوونی ئەم هەوڵەش بەهۆی ئەو هەوڵەی Institut Aminuddin Baki (IAB) پەیمانگای ئەمینودین باقی بوو، کە لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکان کۆمەڵە خولێکی فێربوونیان (وۆرک شۆپ) دەربارەی “ئیسلامیکردنی مەعریفە” بۆ مامۆستایانی چەندان زانکۆی گشتی ڕێکخست. هەر بۆیە چەندان مامۆستا (ئەکادیمیک) زانکۆکانی UKM, UM, USM و زانکۆکانی تر ئاگایان لە هزری “ئیسلامیکردنی مەعریفە” هەیە. هەندێک لەو مامۆستایانەی زانکۆ پرۆگرامی خوێندنی خۆیان لەو بارەیەوە لە زانکۆکانی خۆیان دەست پێکردووە.

لە زانکۆی Universiti Sains Malaysia (USM) بۆ نموونە هزرەکە شوێن پێی خۆی گرتووە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە بەهۆی دامەزراندنی ئەمینداریەتی زانستی و فەلسەفەی ئیسلامی (SEFSI) . کاری سەرەکی ئەمیندارییەکە ئەوەیە مامۆستایان بناسێنێت بە نەریتی ڕۆشەنبیری ئیسلامی و چەمکی مەعریفەی ئیسلامی بەو هیوایەی ئەوان بەشی خوێندنی خۆیان، جا چ زانستە قورسەکان بێت یان هونەر، لەگەڵ چەمکی مەعریفەی ئیسلامی. بێجگە لە SEFSI، کۆمەڵەیەک بەناوی ناوەندی خوێندنی گەشەی ئابووری ئیسلامی و هونەری بەڕێوەبەرایەتی ئیسلامی (ISDEV) لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزرێنرا. ISDEV پرۆگرامێکی خوێندنی دکتۆرا و ماستەرە کە تێیدا قوتابییانی بەشی خوێندنە کۆمەڵایەتیەکان ڕادەهێندرێن لەسەر بابەتی گەشەی ئابووری و بەڕێوبەرایەتی کار بەپێی بەها و چەمکی مەعریفەی ئیسلامی.

بۆ ئەوەی پرۆسەکە خێراتر بکرێت، جێگری ڕاوێژکاری زانکۆی USM مامۆستایە هاوشانەکانی خۆی جار جار هاندەدات بۆ ئەوەی چاو لە ئەندەلوس بکەن. ئەم شێوازەی ڕۆشەنبیری ئەندەلوسی لە زنجیرەیەک سیمیناری خۆجێی و نێودەوڵەتی و نامیلکە باسکراوە (Dzulkifli Abdul Razak 2006). ئامانجەکە تەنها گەشاندنەوەی نەریتی ڕۆشەنبیری ئیسلامی نییە، بەڵکوو لە پاڵ ئەمە درێژەدانە بە گەشەی ئابووری، ژینگە، مرۆڤ و سرووشت.

پلانی گۆرانی زانکۆ کەلەم دواییانە زانکۆکە پێشکەشی کرد بە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەپێناو پێگەی APEX (Accelerated Program for Excellence) پرۆگرامی خێراکراو بۆ نایابی یەکدەگرن لەگەڵ ئەم ئامانجانەی سەرەوە(Universiti Sains Malaysia 2008) . لەم پیلانەی زانکۆکەکە کە پێشکەش بە وەزارەت کراوە، “ئیسلامیکردنی مەعریفە” و دەستەواژەی تر کە پەیوەندی بە ئیسلامەوە هەبێت ئاماژەیان پێ نەکراوە. ئەوەی ئاماژەی پێکراوە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بریتیە لە “خوێندن بۆ داهاتویێکی درێژ” و “تێکئاڵانی زانست و هونەر”. بەڵام ئەو بەهایانەی کە پیلانەکە ئاماژەیان پێدەکات، وەک یەکسانی، ئاسانکاری، بەردەستبوون، هەرزانی و کوالیتی، هەموویان ڕێکن لەگەڵ ئیسلام. بنەمای پیلانەکە، بۆ یەکخستی زانست و هونەر، ڕێکن لەگەڵ ئەو بنەمایەی ئیسلام کە مەعریفە بە یەکگرتوو دادەنێت.

بەبەکارهێنانی درووشمی “بەدەستخستی داهاتوویەکی درێژ” و بەکارهێنانی ستراتیجی زەریای شین*، زانکۆی USM ئێستا چەندین ملیار کەسی هەژاری جیهانە. زانکۆکە کار دەکات بەرەو دەرهێنانی چەندین ملیار کەس لە جیهاندا کە گیریان خواردووە لە بەشی هەرە ژێرەوەی هەرەمی کۆمەڵایەتی-ئابووری. زانکۆکە مەعریفە وەک جۆرێک متمانەی اللە بە مرۆڤایەتی هەژمار دەکات. هەر بۆیە دەبێت زانکۆکە گرینگی بە ئەکادیمەکەکان بدات و دەرچووی زانکۆی وا بەرهەمبێنێت کە توانستی ئەوەیان هەبێت مەعریفە بە پێی ویستی اللە بەکاربێنن بۆ بەجێهێنانی ئەرکی خۆیان وەک خزمەتکار و نوێنەری اللە لەسەر زەوی.

دەرئەنجام:

لە دەرئەنجامدا، من پێم وایە ئەو کارەی لە زانکۆی USM دەکرێت لە زانکۆی تریش کە وەک ئیسلامی لەقەڵەمنادرێن دەکرێت، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز و بە چڕی جیاواز. بەم شێوەیە، “ئیسلامیکردنی مەعریفە” داهاتووی هەیە، هەرچەندە چەمکەکە لەوانەیە بەکارنەیەت. ئەوانەی بەدوای ئەم کارەوەن دەبێ بەردەوام بن لە کارە قورسەکەیان، وە چالاکوانی نوێ دەبێت بهێندرێنە ڕیزی کارەکە جار جار. داهاتووی “ئیسلامیکردنی مەعریفە” لەو دامەزراوانەی کە ووشەی ئیسلامی هەیە لەناوەکەیان تەنانت گەشترە.

سەرچاوەکان:

Al-Attas, Syed Muhammad Naquib. 1978. Islam and Secularism.

Dzulkifli Abdul Razak. 2006. Islam Hadhari in Action: Lessons from Andalusia Series.

Al Faruqi, Ismail Raji. 1995 Islamization of Knowledge.

http://www.iiu.edu.my

Mohammed Muqim, ed.1999. Research Methodology in Islamic Perspective.

Md. Salleh Yaapar. 1997. “Perceptions of Islamization of Knowledge,” Al-Hikmah.

Nasr, Seyyed Hussein. 1995. The Need for a Sacred Science.

Universiti Sains Malaysia. 2008. Transforming Higher Education for a Sustainable Tomorrow.

بینینی زیاتر