چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی کۆبوونەوەی ساڵانەی ساز دەکات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی بە ئامادەبوونی سەرۆکی سەنتەر سازدەکات

ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ١٢/ ٢/ ٢٠٢٢ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە ئامادەبوونی سەرۆکی سەنتەرو ئەندامانی دەستەی گشتی کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی ساز کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا  تاوتوێی کارو چالاکییەکان کراو هەڵسەنگاندن بۆ هەموو کارو چالاکیەکان کراو، بە ڕەچاوکردنی دۆخی نوێی گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ھزریی ھەرێمی کوردستان و پێداویستییە ھەنووکەییەکان، چەندین پێشنیازی نوێ بۆ کارو چالاکییەکان لەڕووی چەندێتی و چۆنیەتیەوە خرایەڕوو.

شیاوی باسە سەنتەری زەهاوی سەنتەرێکی فیکریی ناحکومی ناسیاسییە، گرنگی بە هزرو کەلتوورو مەعریفەی ئیسلامی بە دیدێکی موعتەدیلانە دەدات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply