وتار

پەتا (تاعون) لە نێوان (سۆز) و (سزا)ی پەروەردگاردا

زۆر جار لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتا و ڕووداوە سروشتی و مرۆییەکاندا خێرا پەنا دەبرێتەبەر ئەم وەڵامە حازرە سەرزارەکی و تەقلیدییە و، دەڵێین: ئەوە سزای خوایە بۆسەر مرۆڤ و مرۆڤایەتی، ھەروەک ئەم فەرموەدەیەش دەکەین بە بەڵگە و سەنەد بۆ تێگەییشتنەکانمان. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە وەڵامێکی زانستی و شەرعی بەجێ نییە.
ھەروەکو لێرەدا لە چوارچێوەی (چوار) تەورەدا نیگاکانی لەسەر کۆ دەکەینەوە و ڕاستی بابەتەکەمان بۆ دەردەکەوێت.
یەکەم
دەق و واتای فەرمودەکە
«عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أَنَّهُ قَالَ: إِنَّ هَذَا الْوَجَعَ أَوِ السَّقَمَ رِجْزٌ عُذِّبَ بِهِ بَعْضُ الأُمَمِ قَبْلَكُمْ ثُمَّ بَقِىَ بَعْدُ بِالأَرْضِ فَيَذْهَبُ الْمَرَّةَ وَيَأْتِى الأُخْرَى، فَمَنْ سَمِعَ بِهِ بِأَرْضٍ فَلاَ يَقْدَمَنَّ عَلَيْهِ، وَمَنْ وَقَعَ بِأَرْضٍ وَهُوَ بِهَا فَلاَ يُخْرِجَنَّهُ الْفِرَارُ مِنْهُ». واتە: ئەم ئازارە یاخود ئەم نەخۆشییە -کە مەبەستی پەتایە- سزایەکە خودا ھەندێ لە گەلانی پێش ئێوەی پێ سزاداوە، پاشان شوێنەواری ماوەتەوە لە شوێنێکدا، جارێک دێت و جارێک دەڕوات. ھەرکەس لە ئێوە بیستی لە شوێنێکدا بڵاوبۆتەوە با نەچێتە ئەو شوێنە، وە خەڵکی ئەو شوێنەش با نەچنە دەرەوە و لەو جێگە ھەڵنەیەن.
دووەم
پلەی فەرمودەکە
دروستی فەرمودەکە چەسپاوە (صةحيحة)، پێشەوا (موسلیم) لە ژێر ناونیشانی: (باب الطَّاعُونِ وَالطِّيَرَةِ وَالْكَهَانَةِ وَنَحْوِهَا) بە ژمارە (٥٩٠٨) ھێناویەتی. جگە لەویش ھەریەک لە پێشەوایان: (بەیھەقی) و (تەبەرانی) ریوایەتیان کردووە.
سێھەم
ئایا پەتا (تاعەون) سزا و سەربازی خودایە؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بە ڕەھایی نادرێتەوە، بەڵکو پێویستی دابەشکاری و پۆلێنکردن ھەیە، ھەروەک لە دەقی ئەم فەرمودەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دایکمان (عائیشە، خودا لێی ڕازی بێت) دەیگێڕێتەوە: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَتْ سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الطَّاعُونِ فَأَخْبَرَنِي أَنَّهُ عَذَابٌ يَبْعَثُهُ اللَّهُ عَلَى مَنْ يَشَاءُ، وَأَنَّ اللَّهَ جَعَلَهُ رَحْمَةً لِلْمُؤْمِنِينَ لَيْسَ مِنْ أَحَدٍ يَقَعُ الطَّاعُونُ فَيَمْكُثُ فِي بَلَدِهِ صَابِرًا مُحْتَسِبًا يَعْلَمُ أَنَّهُ لَا يُصِيبُهُ إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَهُ إِلَّا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ شَهِيدٍ». واتە: دەربارەی پەتا (تاعون) پرسیارم لە پێغەمبەر کرد (دوردی خوای لەسەربێ)، فەرمووی: ئەوە سزای خودایە بۆسەر ھەر کەسێک بیەوێت، بەڵام بۆ بڕوادار سۆز و میھرەبانییە؛ چونکە ھەر بڕوادارێک توشی پەتا ببێت، دان بە خۆیدا بگرێت و خۆی ڕابگرێت لە شوێنی خۆی، وە ئومێدی پاداشتی ھەبێت، ھەروەھا بزانێت ھیچ شتێک بە بێ فەرمان و بڕیاری خودا توشی نایەت، ئەوا بە وێنەی شەھیدێک پاداشت دەدرێتەوە.
کەواتە مادام ئەم پاداشتە زۆر و گەورەیە بۆ بڕواداران دانراوە، ئیدی ئەوە خۆی بۆ خۆی نیعمەتێکی گەورە و بەھادارە و ڕێزێکە خودا بۆی داناون، نەک سزا و ئازار، ھەروەک لە دەقی ئەم (دوو) فەرمودەیەوە ئەم ڕاستییە وەردەگیرێت کە خۆشەویستمان (دوردوی خوای لەسەر بێت) فەرمویەتی: ئەگەر ھات و بڕواداران بە ھۆی پەتاوە مردن ئەوا شەھیدن، یاخود پاداشتی شەھیدێکیان بۆ دەنوسرێت، کە ئەمە گەورەترین و ڕێز و خەڵاتە . «عَنْ عُتْبَةَ بْنِ عَبْدٍ السُّلَمِيِّ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ يَأْتِي الشُّهَدَاءُ وَالْمُتَوَفَّوْنَ بِالطَّاعُونِ فَيَقُولُ أَصْحَابُ الطَّاعُونِ نَحْنُ شُهَدَاءُ، فَيُقَالُ: انْظُرُوا فَإِنْ كَانَتْ جِرَاحُهُمْ كَجِرَاحِ الشُّهَدَاءِ تَسِيلُ دَمًا رِيحَ الْمِسْكِ فَهُمْ شُهَدَاءُ فَيَجِدُونَهُمْ كَذَلِكَ»[1] [1] ـ رواه الطبراني في المسند، الرقم: 1630 – ضمضم عن شريح بن عبيد‘ وأحمدن الرقم: 17688 – حديث عتبة بن عبد السلمي أبي الوليد رضي الله تعالى عنه‘ والهيثمي، الرقم: 3866.
. ھەروەھا دەفەرموێت:«الشُّهَدَاءُ خَمْسَةٌ: الْمَطْعُونُ وَالْمَبْطُونُ وَالْغَرِقُ وَصَاحِبُ الْهَدْمِ وَالشَّهِيدُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»[1].
[1] ـ رواه البخاري، الرقم: 624 – باب فضل التهجير إلى الظهر‘ ومسلم، الرقم: 5049 – باب بيان الشهداء.
بەڵام بەداخەوە وەکو گوتمان وەڵامی ئامادەکراوی زۆرێک بۆ پەتا و ھاوشێوەکانی ئەوەیە: سزای خودایە، یاخود سەربازی ونی خودایە بۆ گوناھباران و تاوانبارانی دەنێرێت، لە کاتێکدا خودای مەزن دەفەرموێت: کەس سەربازەکانی من ناناسێت وە نازانێ کێ و چین تەنھا خۆم نەبێت. ﭽﯞ ﯟ ﯠ ﯡﯢ ﯣﭼ المدپر: ٣١. خۆ گەر بێت و ئەوانە سەربازی ون و نادیاری خودابن، ئەوا بێگومان مرۆڤ لە دەربازبوون و چارەسەرکردنیدا دەستەوسان و لاوازە و ھەر دەبێ ئەو سەربازانەی خودا سەربکەون بە سەریدا، ھەروەک دەفەرموێت: ﭽﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝﭼ الێافات: ١٧٣.
لە لایەکی دیکەوە ئەگەر سەربازی پەروەردگاریش بێت، خۆ بۆ ئەوە نەیناردوون ھەتا مرۆڤەکان و بە تایبەتیش بەندەکانی خۆی لە ڕێگەی دروست و ڕاست دوور بخاتەوە، یاخود تووشی نەھامەتی و سەختییان بکات.
چوارەم
ئایا پەتا لە نیشانەکانی ھاتنی قیامەتە؟
ئەوەندەی من ئاگاداربم لە فەرمودەکاندا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەھاتووە بڵاوبوونەوە و زۆر بوونی پەتا لە نیشانەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی بێت، بەڵکو ئەوەی ھاتووە زۆربوونی ھۆکارەکانی مردنە، ھەروەک لەم فەرمودەیەدا ھاتووە، پێغەمبەر (دوردی خوای لەسەر بێت) فەرمویەتی: «بَيْنَ يَدَيْ السَّاعَةِ مُوتَانٌ شَدِيدٌ وَبَعْدَهُ سَنَوَاتُ الزَّلَازِلِ» . واتە: پێش ھاتنی قیامەت مردن زۆر و بەربڵاو دەبێت، دوای ئەویش ساڵانێکی پڕ زەمین لەرزە دێن.
لێرەدا ھەندێک لە زانایان (مُوتان)یان ھاوشێوەی پەتا (تاعون) ڕاڤە کردووە، دیارە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت تەنھا لەو واتایەدا کورتی بکەینەوە، بەڵکو ھەروەک (ئیبن خەلدون) دەفەرموێت: ((وأما كثرة الموتان فلها أسباب: من كثرة المجاعات كما ذكرناه، أو كثرة الفتن لاختلال الدولة فيكثر الهرج والقتل، أو وقوع الوباء، وسببه في الغالب فساد الهواء بكثرة العمران لكثرة ما يخالطه من العفن والرطوبات الفاسدة وإذا فسد الهواء وهو غذاء الروح الحيواني وملابسه دائما فيسري الفساد إلى مزاجه فإن كان الفساد قويا وقع المرض في الرئة وهذه هي الطواعين وأمراضها مخصوصة بالرئة ..))[1] [1] ـ تاريخ ابن خلدون: 302.
. لێرەدا (ئیبن خەلدون) ھۆکارەکانی زۆربوونی مردن دەخاتە ڕوو، کە خۆی لە: برسێتی، شەڕ و کوشتار، پەتا، تێکچونی کەش و ھەوا و ھاوشێوەکانیدا دەبینێتەوە.
گومانیشی تێدا نییە ھەر جۆرە تێکچون و ناڕێکییەک لە سروشت و ژینگەدا دەستی مرۆڤی تێدایە، ھەروەک خۆشەویستمان (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: «يَا مَعْشَرَ الْمُهَاجِرِينَ، خَمْسٌ إِذَا ابْتُلِيتُمْ بِهِنَّ، وَأَعُوذُ بِاللَّهِ أَنْ تُدْرِكُوهُنَّ، لَمْ تَظْهَرِ الْفَاحِشَةُ فِي قَوْمٍ قَطُّ، حَتَّى يُعْلِنُوا، بِهَا إِلَّا فَشَا فِيهِمُ الطَّاعُونُ وَالْأَوْجَاعُ الَّتِي لَمْ تَكُنْ مَضَتْ فِي أَسْلَافِهِمُ الَّذِينَ مَضَوْا ..»[1].
[1] ـ رواه ابن ماجه، الرقم: 4019 – باب العقوبات‘ والبيهقي في الشعب، الرقم: 10550.
. لێرەدا پێغەمبەر دەرکەوتنی گرانی و وشکەساڵی و چەند نەخۆشییەک دەخاتە ئەستۆی زۆری و ئاشکرایی کۆمەڵێک و گوناە و تاوانی مرۆڤ.
لە فەرمودەیەکی دیکەدا پەتا (تاعون)ی بە ھۆکاری لەناوچونی گەلەکەی ژماردووە، ھەروەک دایکمان (عائیشە) دەفەرموێت، پێغەمبەر فەرمووی: «لَا تَفْنَى أُمَّتِي إِلَّا بِالطَّعْنِ وَالطَّاعُونِ»[1].
[1] ـ رواه أحمد، الرقم: 25062 – حديث السيدة عائشة‘ والهيثمي، الرقم: 3867 (2/ 372).
» . واتە: گەلەکەم لەناو ناچێت، مەگەر بە کوشتن و پەتا.
کەواتە گەر بێت و مرۆڤەکان فەرمانبەردار و سوپاسگوزاربن، ئەوا خوای گەورە بەدووریان دەخات لەم جۆرە (ئیبتیلا) و تاقیکردنەوانە، ھەروەک دەفەرموێت: ﭽ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﭼ النساء: ١٤٧.
پێغەمبەری خۆشەویستیش دەفەرموێت: «عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلاَّ لِلْمُؤْمِنِ إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ»[1].
[1] ـ رواه مسلم، الرقم: 7692 – باب الْمُؤْمِنُ أَمْرُهُ كُلُّهُ خَيْرٌ.
واتە: سەرم سوڕماوە بۆ کاری بڕوادار، ھەموو شتێک خێرە بۆی، ئەگەر خێر و خۆشی ڕووی تێبکات و سوپاسگوزار بێت لەسەری، پاداشتی لەسەر وەردەگرێت. وە ئەگەر ناڕەحەتی و ناخۆشی ڕووی لێ بنێ و ئارام بگرێت لەسەری، ئەوا پاداشتی لەسەر وەردەگرێت، ئەمەیش جگە لە بڕواداران بۆ ھیچ کەسێکی دیکە نییە.
لە فەرمودەیەکی دیکەدا دەفەرموێت:
«مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ»[1] [1] ـ رواه البخاري، الرقم: 5318 -باب ما جاء في كفارة المرضى. . واتە: مسوڵمان تووشی ھەر ناڕەحەتی و ناخۆشی و خەم و خەفەتێک ببێت، تەنانەت دڕکێکیش بچێت بە پێیدا، خودا دەیکات بە کەفارەتی گوناھـ بۆی.
وە لە فەرمودەیەکى دیکەدا دەفەرمویت: «أُمَّتِى هَذِهِ أُمَّةٌ مَرْحُومَةٌ لَيْسَ عَلَيْهَا عَذَابٌ فِى الآخِرَةِ عَذَابُهَا فِى الدُّنْيَا الْفِتَنُ وَالزَّلاَزِلُ وَالْقَتْلُ» . . واتە: ئەم گەلەی من گەلێکی رەحم پێکراوە، خوای گەورە لە دونیادا بە ھۆی ئاژاوە و زەمین لەرزە و کوشتنەوە سزایان دەدات، بۆ ئەوەی لە دوا ڕۆژدا سزایان لەسەر نەھێڵێت.
کەواتە پەتا (تاعون) خۆی لە خۆیدا (بەڵا) نییە، بەڵکو (ئیبتیلایە)، جیاوازی نێوان ئەم (دوو) چەمکەش ڕوون و بەرچاوە. (بەڵا): چەمکێکی گشتییە و زیاتر سزای خوادیە بۆ بێ بڕوایان یاخود گوناھیاران و خراپەکاران، (ئیبتیلا): تاقیکردنەوەیە بۆ پێغەمبەران و بڕوادارانی خۆپارێز، کە مایەی پاکبوونەوە و لێخۆشبوونی گوناھـ و بەرزی پلەی دواڕۆژیانە. لەمبارەیەوە (ئیبن عاشور) دەفەرموێت: ((ولما كان الاختبار يوجب الضجر والتعب سمي بلاء كأنه يُخلق النفس، ثم شاع في اختبار الشر لأنه أكثر إعناتاً للنفس، وأشهر استعماله إذا أطلق أن يكون للشر، فإذا أرادوا به الخير احتاجوا إلى قرينة أو تصريح)) . التحریر والتنویر: ١/ ٣٦٤. خواى گەورەش هەمیشە خۆشەویستەکانى خۆی تاقیکى دەکاتەوە، وەک پیغەمبەر فەرمویەتى: «إِذَا أَحَبَّ اللَّهُ قَوْمًا ابْتَلَاهُمْ».دواجار بۆمان دەردەکەوێت ئەم جۆرە نەخۆشی و پەتایانە بۆ بڕواداران خێر و فەڕە و، سەربەرزی و بەختەوەری دواڕۆژی تێدایە، کەواتە سۆزە نەک سزا، ئیبتیلایە نەک بەڵا.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر