وتار

کۆرۆنا چی پێوتین؟

ن: د. ئەحمەد شوقەیری

دکتؤر ئەحمەد شوقەیری (١٩٧٣.ز) نووسەری سعودیی و پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی ھزریی و کؤمەلآیەتی بەناوبانگە لەوانانە: (الخواطر، بلا شباب، رحلە مع الشیخ حمزە یوسف)، کە لە رێگەیەوە ھەوڵیداوە لاوان ھؤشیار بکاتەوە و خؤیان پێ بگەیەنن و گەشە بە فیکر و یٔاستیان بدەن.
بەرنامە و ئەدەبیاتی شوقەیری تایبەتمەندیی لەوەدایە، کە بە زمانێکی سادە و نەرمونیان و بەراوردکاریی و گەشتکردن بؤ ولآتان دەیەوێت وەرگر تێبگەیەنێ. بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی “أربعون”ە، کە لەم سالآنەی رابردوودا بلآوی کردەوە.
دوێنێ (م. حسن قادر)ی ھاوڕێم، لە واڵی خؤی لە فەیسبووک، وتارێکی شوقەیری بە ناونیشانی: ” دروس تعلمناھا من ازمە وباء کورونا “بلآوکردەوە، منیش دوای خوێندنەوەی، کە زانیم وەری ناگێڕێت، پێم باشبوو بؤ ھەوادارانی بە کەمێ دەستکاریەوە وەربگێڕم، چونکە بە شێوازە سەرنجڕاکێشەی خؤی نووسیویەتی، کە بە ڕاستی شایانی خوێندنەوەیە.

١- کؤرؤنا زەرورەتی چاوگێڕانەوە بە کارەکانمانی بؤ سەلماندین و دەبێت کارە لەپێشینەکان دیاریی بکەین، کە ئەوانیش لە پێش ھەموویانەوە بریتین لە دروستکردنی زیاتری نەخؤشخانە و قوتابخانە.
٢- قەیرانەکان حەقیقەتی ناوەوەی مرؤڤەکان و رەفتاریانی دەرخست.
٣- چین لەو جەنگەی، کە ناودەبرێت بە جەنگی جیھانی سێیەم، بە بێ تەقاندنی یەک گولــلە، سەرکەوت.
٤- ڕؤژئاواییەکان ئەوەندە رؤشنبیر و خوێندەوار و پێشکەوتووش نەبوون، بەو شێوەیەی کە ئێمە لێمان دەڕوانی.
٥- لە ڕاستیدا دەرکەوت دەوڵەمەندەکان کەمتر لە ھەژارەکان بەرگریی و ھێزی مانەوەیان ھەیە.
٦- ھیچ کاھینێک، یان قؤڵبڕێک نەیتوانی شیفای تووشبووانی ڤایرؤسی کؤرؤنا بدات.
٧- کارمەندانی تەندروستی (پزیشک و پەرستارەکان) زؤر شایستەترن، کە خزمەتیان بکرێت لە چاو ئەوەی، کە ئەفسانەکانی وەرزش و ھونەر بەدەستیان ھێناوە.
٨- ھەروەھا ڕوون بووەوە، کە نەوت ھیچ بەھایەکی لە کؤمەڵگەدا بە بێ بەکارھێنانی، نییە.
٩- گەردوون بە بێ دەستێوەردانی مرؤڤـ، بە خێرایی لە نوێبوونەوەدایە.
١٠- ھەستی زیندەوەران و گیانلەبەرانمان ناسی، ئەویش مانەوە لە قەفەس و کولانەکانیاندایە.
١١- زؤربەی خەڵکی دەتوانن کاری ماڵەوە بکەن، ھەروەکو بینیمان.
١٢- ھەموومان دەتوانین بە بێ خواردنی خێرا (فاسفوت)یش بژین، کە چەند ناتەندروستیشە.
١٣- ھەروەھا گەڕانەوە بؤ ژیانی تەندروست، ئەوەندەش قوورس نەبوو، کە پێشتر پێمان وابوو.
١٤- میدیا بە ھەموو کەناڵەکانیەوە پڕن لە قسە و لێدوانی پووچ.
١٥- دەتوانین پشووەکانمان لە ماڵەوە و بە شێوازی ئاسایی بەسەربەرین، لەو ڕووەوە سەفەرکردن مەرج نییە.
١٦– زانایان و مامؤستایان و بیریاران شایانی باشترین رێزلێنان و بەرزترین مووچەن، نەک یاریزانانی تؤپی پێ و ھونەرمەندان.
١٧- دەرکەوت پیاوانیش دەتوانن نان و چێشت دروست بکەن.
١٨- ژیان چەند فشفوڵ و دانەمەزراوە، بؤیە بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکە.
١٩- ئەمریکا تاکە دەوڵەتی بالآدەست و تاک جەمسەر نییە لە جیھاندا.

سەرچاوە:أحمد مازن الشقیری، ویکبیدیا
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D٨%A٣%D٨%AD%D٩%٨٥%D٨%AF_%D٩%٨٥%D٨%A٧%D٨%B٢%D٩%٨٦_%D٨%A٧%D٩%٨٤%D٨%B٤%D٩%٨٢%D٩%٨A%D٨%B١%D٩%٨A

بینینی زیاتر

هەژار حاتەم

هەژار حاتەم حمە، لەدایك بووی 1979 ماستەر لە ڕاگەیاندن، چەندین چەندین وتارو توێژینەوەی نوسووە و خاوەنی دوو كتێبە...