تازەترين چاپكراو

شێخ محمد غەزالی، ڕوانگەو بیرەوەرییەکانی

مرۆڤه‌كان چه‌ند جۆرێكن، هه‌یانه‌ ته‌نها بۆ خۆی ده‌ژی و چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانه‌كانی خۆی تێناپه‌ڕێنێت، ئه‌گه‌ر له‌وه‌شی تێپه‌ڕاند ئه‌وا ته‌نها خێزان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ده‌گرێته‌وه‌، كه‌سانێكیش هه‌ن بۆ هۆز یان كۆمه‌ڵه‌ و حزبه‌كه‌ی یان خه‌ڵكی شار و گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌ژین، كه‌سانێكیش بۆ نه‌ته‌وه و گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌ژین، به‌ڵام مرۆڤه‌ جیاوازه‌كان ئه‌وانه‌ن کە دەبنە ‌(پیاوى ئوممه‌ت).
شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی – خوا لێی خۆش بێت- یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌، ئه‌و له‌و حه‌فتاو حه‌وت ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا پیاوی ئوممه‌ت و پیاوێكی به‌قه‌د ئوممه‌تێك بوو. له‌مێشك و عه‌قڵ و دڵیدا خه‌م و ناسۆره‌كانی ئوممه‌ت و كێشه‌كانی هه‌ڵگرت‌، له‌ جه‌نگه‌ فكرییه‌كانیدا به‌شدار بوو، كاری بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئوممه‌ت كرد.
ئەم كتێبه‌ى به‌رده‌ستتان چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكى جياوازه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنى تر، چونكه‌ كه‌سانى نوخبه‌ و بيرمه‌ند ئه‌نجاميانداوه‌ له‌گه‌ڵ شێخ غه‌زاليدا‌، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانيان بۆ ئاشنابوون به‌ لايه‌نه‌كانى ژيانى ئه‌م كه‌سايه‌تييه‌ مه‌زنه‌، ويستويانه‌ پوخته‌ى هزر و بۆچونه‌كانى ده‌ربخه‌ن له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى هزرى ئيسلامى و ئه‌و واقعه‌ى كه‌ تيايدا ژياوه‌. هه‌ر بۆيه ‌خوێنه‌رى ئه‌م كتێبه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ئاشنا ده‌بێت به‌ ژياننامه‌ى ئه‌م زانا و نووسه‌ره‌ بليمه‌ته‌‌ له‌ زۆر لايه‌نى واقعى هزرى و مێژژوويى كارى ئيسلاميى سه‌ده‌ى ڕابووردووش تێده‌گات.

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر