توێژینەوە

بیری رۆشەنگەری و ناکۆکیەکانی، زاراوەی (رۆشەنگەری) لە گوتاری فەلسەفی عەرەبی

عبدالوھاب المسیری

بەم دوایانە وشەی (رۆشەنگەری ) بوو بە وشەیەکی سەرەکی لە گوتاری سیاسی و فەلسەفی، کارێکی سود بەخشە چەند تێبینیەک لە سەر ھاتنە پێشەوەی ئەم زاراوەیە بدەین لە سیاقی عەرەبی، ئەو تێبینیانەمان لەسەری ھەیە:

١ــ پێناسەی (رۆشەنگەری) لە ئەدەبیاتی عەرەبی پێناسەیەکی گشتیە بۆ چەند ئامانجێک وەک: (مافی ئیجتھاد، ڕاجیایی)، (بوێری لە بەکارھێنانی عەقڵ)، (ھیچ دەسەڵاتێک بەسەر عەقڵەوە نیە، تەنھا عەقڵ نەبێت) و (بەکارھێنانی گشتی بۆ عەقڵی مرۆڤ لەسەرجەم کێشەکان).

زۆربەی لێکۆڵینەوە عەرەبیەکان (ڕۆشەنگەریان) لە چەند وشەیەکی کانت وەرگرتوە، بۆنمونە: بوێری لەوە وەرگیراوە: (بوێربە لە بەکارھێنانی عەقڵت) بەبآ پەیوەستکردنی بە فەرھەنگی فەلسەفی کانت بە گشتی، یەکێک لە فەرھەنگە فەلسەفیەکان بەم جۆرە پێناسەی (بزوتنەوەی رۆشەنگەری) کردووە: ((بزوتنەوەیەکی فەلسەفیە لە سەدەی ھەژدە، جیا دەبێتەوە بە بیری پێشکەوتن، نەبونی متمانە بە داب و نەریت، گەش بینی، باوەڕ بەعەقڵ، ھەروەھا جیا دەبێتەوە بە بانگەشەکردن بۆ بیرکردنەوەی خودی، بڕیاردان لەسەر بنەمای شارەزایی کەسایەتی)) فەرھەنگەکە پێناسەکە لەو ئەندازەیە ڕادەگرێت، کە ھاوتایی دەکات لە نێوان ((پێناسەی بزووتنەوەی رۆشەنگەری)) لەگەڵ ئازایەتی سادە، کە بانگەشەکارانی ئەم بزوتنەوەیە بانگەشەیان بۆ دەکرد، وەک ئەوەبوو نەمانی پێناسە بێت، وەک ئەوەی کە بەدوایی یەکییەتی ماتریالیزمی گریمانەکراو، خودی بەدوایەکھاتنی چەپێنراوبێت.

پێویستە چەندین پێناسەی ترھەبن، کە لەم پێناسە زۆرقوڵتر و پێکھاتەیی تربن ، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم پێناسانە ئاسانن، کە نوسراون زۆریش بڵاون، ئەمانەن بون بە چوارچێوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەم بزوتنەوە فەلسەفیە رۆژئاواییە، سەرجەم ئەو بانگەشانەی لەم پێناسانە داواکراوە شایەنن بۆ بە ئامانج گیران، ناکرێت مرۆڤ پێچەوانەی بێ، کێ ھەیە مافی ئیجتھاد و ڕاجیایی حکومی عەقڵ لەسەرجەم کێشەکان ڕەت بکاتەوە، کێشە لەبەکارھێنان و بەکارنەھێنانی عەقڵ نیە، بەڵکو کێشە لەبەکارھێنانی جۆری عەقڵە، کە بەکار دەھێنرێت (عەڵکی مادیە، یاخود عەقڵێکە دەتوانێت مادە تێبەڕێنێت) لەو بازنە گشتیەی، کە ئەم عەقڵە تێیدا ئەجوڵێتەوە، سەرچاوەی کۆتاییە، کە لێوەی دەردەچێت، (لەو شوێنەوە تێبینی دەکرێت کە ھاوواتاییەک ھەیە لەنێوان وشەی (ڕۆشەنگەری) و (عەلمانیەت )، بەڵکو لە نێوان وشەی (ڕۆشەنگەری) و (مادیەت) لەگەڵ ئەوەشدا بیری عەقڵگەرایی پێویستی بە مادیگەرایی نیە، بیری مادی گەرایش پێویستی بە عەڵگەرایی نیە، سوفستائیەکان و نیتشە و فکری پۆست مۆدێرن گەواھیدەری ئەم ڕاستیەن.

٢ــ شتێکی ئاشکرایە، کە وێنەی ڕووناکی مەجازی (النورالمجازی) لە داھێنانی عەقڵی عەلمانی عەرەبی نیە، بەڵکو وێنەیەکە لە توراسی رۆژئاوا وەرگیراوە، نەک بە واتای مەجازی، بەڵکو بەواتای(وەرگیران) یاخود (گواستنەوە) (ھەروەک دەڵێین: ئەم کتێبەم وەرگرت، ھەروەک (خواستن) واتە: ئەوەی وەردەگیرێت دەدرێتەوە، لەم حاڵەتە ڕۆشەنگەری واتە: کۆمەڵێک بۆچون، کە گوازراوەتەوە، بەھیچ شێوەیەک ڕەتناکرێتەوە، لەگەڵ ئێمە دەمێنێتەوە (وێنەی ڕوناکیە مەجازیەکان) بەشێکە لە فەرھەنگی فەلسەفی و شارستانی ڕۆژئاوا، ئاساییە لە شارستانیەتەکانی تر وەربگرین، کەواتە چۆن ئاسۆی زانستیمان فراوان بکەین، پەی بەو شتانە ببەین کە لەشوێنانی تر لەسەر دەستی مرۆڤەکان داھێنراون، لە زەمەنی جیاواز؟ ئەوەی تێبنی دەکرێت فکری عەلمانی عەرەبی کاتێک لەڕۆژئاوا وەردەگرێت، خۆی لەم ڕاستیە نەزان دەکات، کە ئەم زاراوانە بەشێک نین لە فەرھەنگی زمانەوانی، بەشێکیش نین لە فەرھەنگی شارستانی.

بیری رۆشەنگەری و سەدەی ڕینیساس لە ئەدەبیاتی رۆژئاوا لەبەرامبەر (سەدەی تاریکی و سەدەیی ناوەڕاست دانراون، ئێمە بۆمان ھەیە بپرسین سەردەمی عەباسیەکانی یەکەم لەگەڵ سەردەمی ناوەڕاستی تاریک لەرۆژئاوا بەراورد دەکرێت) ھەروەھا سەردەی تاریکی بەنیسبەت ئێمەوە سەردەمی ڕێنیساسی بەدواوە دێت، دواتر سەردەمی رۆشەنگەری؟ وەرگرتنی ئەم وێنە مەجازیە بەنیسبەتی ئێمە بەو شێوەیە کارێکی نەزانانەیە، ھەندێک عەلمانی عەرەبی نا عەقڵانی لەبەر بڕواھێنانیان بەڕۆژئاوا پێی ھەڵدەستن، تا گواستنەوەی بەم جۆرە زاراوانە بەبآ حکومی عەقڵ.

٣ــ بیری رۆشەنگەری کۆمەڵێک بیروبۆچونی نوێی پێشکەش بەخوێنەری عەرەبی کردووە، لەکاتی داواکردنیان بۆ جێبەجێکردن، دەبێتە ھۆی چاکسازی لە وڵات و خەڵک، ئێمە دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان فکر، لەگەڵ ئەفکار، دەبێ پەی بەوە ببەین کە عەقڵی عەرەبی فکر و رشتەبەندی (المنڤومە) فکری ناگوازێتەوە، بەڵکو کۆمەڵێک فکر دەگوازێتەوە، وشەی فکر بریتیە لە کۆمەڵێک ڕشتەبەندی فکری پەیوەست بە یەکەوە، یەکێتیەک لەنێوانیان ھەیە، نمونەیەکی زانستیە، کاتێک گواستنەوەی ئەفکار تەواو دەبێت بە نمونەیەکی تەواو، لەو کاتەدا پشت لە ڕەھەندە زانستیەکانی دەکرێت (کۆیی کۆتایی) بۆیە دیدی ڕەخنەی خۆی دەشارێتەوە، چەندین فکری دژبەیەک کۆدەبێتەوە، ناتوانرێت جیاکاری بکرێت لەنێوان فکری جەوھەری فکری، فکری پەراوێزخراو.

٤ــ فکری عەلمانی عەرەبی بە گوێرەی پێویست فکرێکی کراوە نیە بەسەر شارستانیەتەکانی تر، شارستانیەتی جیھانی بەنیسبەت رۆشەنبیری عەرەبی واتە: ئینگلتەرا، فەرەنسا، ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، فکری لیبرالی، فکری مارکسی، ئەگەر زۆر ئاسۆ فراوان بێت ئیسپانیا و پۆڵندا و ڕووسیا بەگەر دەخرێت، ئەگەریش زۆر ماندوبێت ئیتاڵیا و یۆنان و چەند شوێنیکی تر دەناسێت، بەڵام بازنەی رۆژئاوا جێ ناھێڵێت زۆر بەکەمی نەبێت، بەلای رۆشەنەبیری عەلمانی عەرەبیەوە سنوری جیھان لە رۆژئاوا کۆتایی دێت، بۆیە ھیچ شتێک لە رۆشەنگەر چین نازانێت، (چونکە زاراوەی (رۆشەنگەری) درێژبونەوەی ھەیە لە مێژووی توراسی چینی)

٥ــ عەقڵی رۆژئاوا وێنەیەکی مەجازی داھێنا لە سەدەیی ھەژدەم، لەو کاتەی کە زانست تازە سەرەتای بوو، ھێشتا لای زانایان گومان باڵادەستب بوو، بەلایانەوە زانست نادیارەکان ڕووندەکاتەوە بۆئەوەی ببێت بە زانراو وڕووناکەرەوە، ئەم پرۆسەیە پلەیی بوو، بەو واتایەیی کە داشی ئەو زانستانە بەدرێژایی رۆژگار لە زیادبون بوو، داشی نەزانی لە پوکانەوە بوو، بەرەو خاڵێک، کە نھێنیەکان خۆیان حەشاردابوو، کە تێیدا پەنا دەبرا بۆ بەر واقع و یاساکانی و چاکسازی لە ژینگە، بەڵکو پەنا دەبرا خودی دەرونی مرۆڤایەتیش.

دوای چوار سەدە لە ڕۆشەنگەری ئاشکرابوو بۆ مرۆڤی ڕۆژئاوایی ئەو کارە بەو سادەیە نیە، چونکە ئەگەر بەو سادەییە بوایە، دەبوو ئێمە ژیان لەناو خراپە و خراپەکاری بەسەربەرین (زۆرینە، یاخود کەمینە) بەدرێژایی مێژوو لەو کاتەی رۆشەنگەری لە رۆژئاوا دەرکەوت، کە (نوێنەرانی رۆشەنگەری لەسەردەمێکی کۆنەوە پەیڕەوی دەکەن) بزوتنەوەیەکی ڕەگەزپەرستی داپڵۆسێنەرە لەسەدەی نۆزد بوو، پێکھاتەیەکی ئیمپریالی خراپ، چەندین گەلی چەوساندەوە، لەو کاتەی ھەردوو جەنگی رۆژئاوا ڕوویاندا، لەوکاتەی حکومی ستالینی و نازی دەرکەوت تەنھا عەقڵوێران نەبوو، بەڵکو ڕۆح و جەستەش وێران بوو، لەوکاتەش کە بزوتنەوە شۆڕشگێرەکان دەرکەوتن پارێزگارییان لە مرۆڤ دەکرد، گۆڕانکاری بە حکومەتی تیرۆرست و چەوساندەوەی ملیۆنەھا کەس ناکرێت، لەو کاتە خۆمان بینیەوە لە شارێک، کە لە شەقامەکانی دەرۆیشتین سەیری چواردەوری خۆمان دەکرد، کاتێکیش بەیانیان لە خەو ھەڵدەستاین دەبوو پرسیار بکەین لەبارەی پیس بون و تەقینەوەی نەوەوی، پاکتاوی ڕەگەزی، بەرتیل، نرخی چەک، گەندەڵی، بەڕەڵایی و ئایدزو، ھەواڵی ئەستێرەکان و کارە بەدڕەوشتیەکانیان و ھەڵوەشانەوەی خێزان، ھەروەھا ئەندازەیی تاڵانکردنی باکور بۆ باشورو ژمارە حیسابی دەسەڵاتدارانی جیھانی سێیەم لە بانقەکانی سویسرا، لەوکاتەی کە چەند بزوتنەوەیەکی ھەرەمەکی نا عەقڵانی دەرکەوتن لەگەڵ عەقڵ بەریەککەوتن بە دڵێکی خۆش ھەڵوەشاندنەوەی مرۆڤ و کۆتایی مێژوویان ڕاگەیاند، ئەوکاتەی ھەستمان بە نامۆیکرد، تا رەمزی مرۆڤ لە ئەدەبی مۆدێرن بوو بە (سیزیف ژیانێک دەژیا ھیچ واتایەکی نەبوو) رەمزی سەردەمی نوێ بوبە زەوی وێرانە، لەوکاتەش مرۆڤی ھاوچەرخ لە چاوەڕوانیدابوو ھیچ شتێکی دەست نەکەوت.

بەرھەمی درێژی ڕۆشەنگەری بەئەندازەیەک تاریک بوو، بۆیە مرۆڤی ڕۆژئاوایی لە زۆربەی تەرحەکانی بەرامبەر بە ڕۆشەنگەری پاشگەزبۆوە، دوای ئەوەی پەی برد بە تاریکی و دژبەیەکانی و مەرترسیەکانی بۆسەر مرۆڤ و گەردوون.

لەگەڵ ئەوەشدا عەلمانیەکانی عەرەب ھەڵدەستن بە گواستنەوەیی تەرحەکانی رۆشەنگەری لە ڕۆژئاوا بە ھەوڵێکی زۆر زەحمەت، کە مرۆڤ توشی ماندوبونێکی زۆر و پشێوی دەکات، ھەندێک جار توشی غەم و ناڕحەتی بەھێز دەبێت، کە شت بە بآ رێکخستن و ڕەخنەگرتن و پێداچونەوە نقڵ دەکات.

بنەماکانی فکری بزوتنەوەی رۆشەنگەری

وشەی (رۆشەنگەری) لە زمانی عەرەبی لە فعلی (إستنارە) وەرگیراوە، ئەم وشەیەش لە وشەی(نور) وەرگیراوە، کە وەرگێردراوی ژمارەیەک وشەی ئەورووپیە وەک: (Enlightenent) ئینگلیزی، ئەم وشەیەش لە (Laght) بەو واتای (نور) وەرگیراوە، ( ئەمەش وەرگێردراوی وشەیەکی ئەڵمانیە) ھەندێک جار دەگوترێت: (فلسفە اڵنوار) یاخود (فلسفە التنویر) وشەی ڕووناکی (نور) لە دەروونی مرۆڤایەتی پێچەوانەی تاریکیە (الڤلام)، ھەوەک وشەی “خراپە” پێچەوانەی “چاکە”یە، ھەر بۆیە وشەی رۆشەنگەری (بەواتای: ئەم فکرە دێت، کە تاریکی چوێندراو بە نەزانی، وەک چۆن رووناکی تاریکی لادەبات، رۆشنگەری نەزانی لادەبات) ئەمە جیاوازی زۆری نیە لەگەڵ ئەو وێنەیەی لە گوتاری فەلسەفی و مجازی بڵاوە، کە بەلای ئەمەوە دەچێت تێڕوانین بۆ جیھان لە میانەی کۆمەڵێک دوولایەنی (الپنائیات) ڕەق و ناکۆک و ئاسیایی وەک: “کۆتر، ھەڵۆ” ــ “مەدەنی/ ئاینی” ـ “میکانزمی/ ئەندامی” ئەمانە دوولایەنەی ڕەقن، ڕەنگدانەوەی چەندین ناکۆکی ترن، کە ھەندێکیان وا گومان دەبەن بونیان لە سروشتیدایە، کە ئەمەش وا دادەنێت ئەستێرەی وەرزشە نێگەتیڤ بێت، یان پۆزەتیڤ.

ھەندێک جار ئاماژە بەوە دەکرێت کە (سەردەمی رۆشەنگەری) بەم پێیەی کە (سەردەمی عەقڵ) بووە، لە بەرامبەر (سەردەمی نا عەقڵ دادەنرێت) بەڵام ھەندێک (سەردەمی عەقڵ) دادەنێنن بۆ ئاماژەکردن بەم ماوەیە لە مێژوی فکری لە ئەورووپا لەسەدەیی ھەژدە، کە فەلسەفەکانی عەقڵی تێروانینی زانستی و مادی لەنێوان خەڵکی فێرخواز و ھەندێک و ھەندێک نوخبەی رۆشەنبیری و سیاسی بڵاوبویەوە، ھەندێکیان بەشێوەیەکی وشیارانە فکرەکانی سەردەمی عەقڵیان وەرگرت، کە لەسەدەی ھەژدە دەستی پێکرد، بەوانە دەگوترێت (رۆشەنگەرەکان ) بەو ماوەیەش دەگوترێت (سەردەمی رۆشەنگەری) لە نێو بانگێشەکەرانی رۆشەنگەری ھەندێکیان پاداشاکانی ئەوروپابوون، ھەروەھا ئەندامانی کۆمەڵەی شاھانەی بەریتانیا ساڵی (١٦٦٢)، ئەندامانی کۆمەڵەی ئەکادیمیایی فەرەنسی بۆ زانست (١٦٦٦) ئەندامانی مەحفەلی ماسۆنی وکۆمەڵەکانی ئیلیۆمیناتی و رۆزکرۆشیانی نھێنی بوون.

ھەندێک لەو بڕوایەدان سەدەی عەقڵ دەگەرێتەوە بۆ کتێبەکانی فرنسیس بیکۆن، بەتایبەت کتێبیNovum Oragunum (١٦٢٠) واتە میتۆدی نوآ، ھەروەھا دەگەرێتەوە بۆ کتێبەکانی تۆماس ھۆبز(١٦٧٩) بەتێروانینی ماتریالزمی بۆ عەقڵانیەتی ڕینیە دیکارت (١٥٦٨ــ ١٦٥٠) بۆ حلولی بارۆخ سپینۆزا (١٦٣٢ــ ١٦٧٧)، ھەروەھا بۆ ئیمبریقی جۆن لۆک (١٦٣٢ــ ١٧٠٤) إسحاق نیوتن (١٦٤٢ــ١٧٢٦) ئامێری گەردوون، بۆچونەکانی لایبتنس (١٦٤٦ــ ١٧١٦). نەوەی یەکەم لە رۆشەنگەرەکان ئەمانە لەخۆدەگرێت: لە فرنسا جان جاک رۆسۆ (١٧١٢ــ ١٧٧٨) فرانسۆ ڤۆڵتێر (١٦٩٤ــ ١٧٧٨) مۆنتیسکیۆ (١٦٨٩ــ١٧٥٥)، نەوەی دووەم ئەوانە لەخۆی دەگرێت: دنیس دیدیرۆ(١٧٣٣ــ ١٧٨٤) کە یەکەم بەشەی مەوسوعەکەی لە ١٧٥١ بڵاوکردەوە، ئیتان بونیە دی کۆندیلاک(١٧١٥ــ ١٧٨٠) جۆلیان لامتیری (١٧٠٩ــ ١٧٥١) کلۆد ھلفتیوس (١٧١٥ــ ١٧٧١) بول ھێنری ھۆڵباغ (١٧٣٣ــ ١٧٨٩)، لە ئەڵمانیا ئەو کەسانە لە رێزی رۆشەنگەران بوون ھەریەک لە کریستیان وولڤ (١٦٧٩ــ ١٧٥٤) جیتلیب باومجاتن (١٧١٤ــ ١٧٩٢) بیریاری ئەڵمانی جولەکە موسا مندلسۆن (١٧٢٩ــ ١٧٨٦) ولسنج (١٧٢٩ــ١٧٨١) عمانوێڵ کانت (١٧٢٤ــ ١٨٠٤) یوحنان ھەردەر (١٧٤٤ــ ١٨٠٣) لە ئینگلتەراش گرنگترین بزوتنەوەیەک رۆشەنگەری رەنگی تێدا دابێتەوە بزتنەوەی (الربوبی)بوو، گرنگترین بیریاری رۆشەنگەری لەو بزوتنەوەیە جۆزیف بەریستلی بوو (١٧٣٣ــ ١٨٠٤) جریمی بتنام (١٧٤٨ـــ ١٨٣٣) ئادەم سیمس (١٧٢٣ــ ١٧٩٠) ئیداوارد جیبۆن (١٧٣٧ــ ١٧٩٤) ولیام جودوین (١٧٥٦ـــ ١٨١٦)، دریاترین مفکری رۆشەنگەری لە وڵاتە یەکگرتوەکان تۆماس بین (١٧٣٧ـــ ١٨٢٦) بنگامین فراکلین (١٧٠٦ـــ ١٧٩٠).

سەرجەم کتێبەکانی مێژوو ھاوڕان کە شۆڕشی ئەمریکا و شۆڕشی فەرەنسا زادەی سەردەمی رۆشەنگەرین، سەردەمی ئێمەش بەرھەمی سەردەمی رۆشەنگەرییە.

بزوتنەوەی رۆشەنگەریی و ھەندێک لە سەرچاوەفکریە سەرەکیەکانی

مێژوونوسانی بزوتنەوەی رۆشەنگەری جەخت لەسەر گرنگی ھەریەک لە جۆن لۆک و نیوتن دەکەنەوە، لە دانانی بنەما فکریەکانی رۆشەنگەری، جۆن لۆک توانی ھاوکاری بانگەشەکەرانی رۆشەنگەری بکات بە دیدێکی مادی سادە بۆ عەقڵ و میکانزمەکانی پێکھاتەی فکر، نیوتن بۆ تێروانی مادی ئاسایی و میکانزمی بزتنەوەی رۆشەنگەری، وەک ئەوەیە بخرێتە چوارچێوەی (بونەوەری گەورەو بونەوەری بچوک) لە بازنەی تەفسیرکردنی ئاسایی و روون.

گەیشتنی کتێبەکانی جۆن لۆک بە قارەی ئەوروپا، تەشبیە کراوە بەقانونی رۆمانی بۆ ئەڵمانیا لەسەرەتای سەدەکانی ناوەڕاست، ھەروەک کارەکانی نیوتن دوای دەرچونیان بە ماوەیەکی کەم وەرگێردران بۆ زمانی فرەنسی، نیوتن یەکێکە لەو زانایانەی سەرتا، کە تیۆرەکانی گۆڕا بۆ زانست لەو سەدەی، کە باوڕی بە یەکێتی زانست ھەبوو، کەواتە نامۆنیە کە تیۆرەکانی نیوتن بە کارا دابنرێت، نەک تەنھا لە جیھانی لاشەیی ماتریالیزمی جوڵێنەر، بەڵکو لە جیھانی بیروھۆشی مرۆڤایەتی، واتە لە جیھانی بەرچاو ومرۆڤ، بەم ھۆیەوە بە یەکەم زانای سروشتی دادەنرێت، ھێڵی زانایانی تیۆرەکانیان لە تێڕوانینێکی ڕووتی لاوەکی لە جیھانی سروشت بۆ تێروانینێکی گشتگری لە بونەوەر، وەک: (داروین و ئەنیشتاین).

ئێمە وای دادەنێین، کە رۆشەنگەری بەم سادەیەی بەھێزە (بەڵام رۆشەنگەری بێ زیانە) بە تێروانینێکی مادی عەقڵانی، بە دەوری تێروانینی دیاریکراو بۆ عەقڵ و پەیوەندی عەقڵ بەسروشتەوە دەخولێتەوە، ماتریالیزم و ئەوەی کە لێی دەبێتەوە لە تێروانینی بۆ مێژوو و ڕەوشت و ئیستاتیکا….ھتد لە دەوریی ڕشتەبەندیەکی فەلسەفی ئەخولێتەوە، کە سآ تەوەرەیە:

مرۆڤ

سروش

خودا

لە رۆشەنگەری عەقڵی مرۆڤ لەشوێنی ھەرسێکیان دایە:

١ــ عەقڵی مرۆڤ: فکری رۆشەنگەری، فکرێکی عەقڵانیە، جەخت لەسەر مەرجعەیەتی مرۆڤ دەکاتەوە، کە سەنتەرەکەی عەقڵیەتی، وێنەیەکی گەورە دەدات بە عەقڵ، سەرچاوەی زانستی تەنھا عەقڵە، ئەویش تەنھا (شتی بەرچاو و ڕوون قبوڵ دەکات، ئەم شتانەی کە لەگەڵ مەنتیق دەگونجێنن) ھەستەکان (تەنھا ئەم شتانە قبوڵ دەکەن، کە دەخرێنە بەرپێوانە) تاقیکردنەوە (ھەموو ئەم شتانەی بۆ ملکەچ دەکرێت لە بونەوەردا) مێژوو دەخرێتە ژێر تاقیکردنەوە، کە ئەزموونی مرۆڤە لە ڕابردوو، گشت شتێکی داواکراو لە مرۆڤی عاقڵ (یارمەتیدراوە بەعەقڵ، ھەستەکان، مەنتق، زانستی کەڵەکەبوو (المعلومات المتراکمە) مێژووی زانستی عەقڵ ھەڵدەستێت بە ڕەتکردنەوەی ھەر ڕاستیەک، کە واقعی مادی بەرچاو تێپەڕیبێت، وەک: ئەفسانە، خەیاڵ، نادیارەکان، پەیبردن، بەڵگەی لاوەکی، بیروباوەڕ، سەلمێنراوەکات.

بەڵام لە واقعدا عەقلڵ لە دوو وێنە دەردەکەوێت:

١ــ عەقڵی کارا: عەقڵ لە دیدی کانت ــ بونەوەرێکی کارایە، ھەندێک بۆچون و گوتەی شیکاری کاتی و شیوێنی تێدا دروستکراوە، وەک: (ھۆکار، قانونی مەنتقی، بیرکاری، گوتەکان (المقولات) کات و شوێن) ئەو فکرانەی گەردوونین، کە ھەڵدەستن بە گۆڕینی ھەستەکان (گەردوونی و ماتریالیزم) کە بڵاون بۆ ھەستەکان و چەمکە گشتیەکان، ھەستەکان ھەڵدەستن بە رێکخستنی دیاردە جۆراوجۆرەکان لە جیھانی مادی، بەڵام عەقڵی کارای داھێنەر، کە دەیەوێت دای بڕنێت، ھاوسەنگی بکات لە نێوانیان، دواتر سبەبەیەت زیادی کرد، بۆ چەمکەکانی کات و شوێن، لەبەر ئەوە ڕاستیەکان گۆڕان (ماتریالیزم) بۆ حەقیقەت و گشتیەکان .

ب ــ عقڵی سلبی گەیەنراو: عەقڵ بەگوێرەی تێڕوانینی جۆن لۆک و ھەندێک لە فەیلەسوفانی مەوسوعی(لە فەرەنسا) کە گرنگترین دانەرانی بنەماکانی تیۆری رۆشەنگەری عەقڵە ــ ئەمانە بەشی پارچەنەکراو (جزءلایتجز)بوون لە سروشتی/ مادە لەو حاڵەتەی جوڵەبێت، یان تەنھا لە حاڵەتێکی شێوازی باڵابێت لە شێوازەکانی مادە.

بۆیە وەک لاپەڕەیەکی سپیە، سەرجەم ھەستە مادیەکانی بەسەر جێبەجێ دەبێت بەشێوەیی مادیگەری چەندێتی میکانیزمی ڕۆژلە دوای ڕۆژ.

ھیچ شتێک لە عەقڵ نیە، کە پێشتر لە وجودا لە ھەستەکان بونی ھەبووە، بەزاراوەی لاتیتنی دەگوترێت:

(nihil ini in intellectu quod non prius senso) ئەو فکرە گشتیە موجەرەدانەی لە شیکاری کۆتا بەخشەری بەشی بەرھەست(مادی) کە کۆبونەتەوە لەسەر روکەشی عەقڵ، لە ئەنجامی ئەم گردبونەوە ئالییەو پێکەوەنوسانە لە نێوانی ئەمانە و نێوان یاساکان، بوبە بە ئەفکارگەلێک کە زۆرترین پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە، ئەم ئەفکارانە ئاوێتەوپەیوەستی یەکتر دەبن تا دەگەن بە ئەفکارێکی گشتی (الافکار الکلیە) ئەفکاری گشتی ئەوەیە ــ لە کۆتا شیکاریا ــ ئەفکاری جوزئی، ئەفکاری موجەرەد، ئەفکارە بەرچاوەکانە، زانست تەنھا بەرھەمی ھەستی مادیە، ڕاستی (الحقیقە) ئەو چەمکانەنن کە لەکۆیی پەیپێبردنی ھەستەکردنە جۆراوجۆرەکانمان دان، لەم چوارچێوەیەدا عەقڵانیەتی مادی زیاتر گەشەدەکات، زیاتر ڕوون دەبێتەوە و مادیەتی دەردەکەوێت.

جا ئەم عەقڵە ئەگەر عاقڵێکی کارا بێت ھەڵسێت بە داڕشتنەوەی شتەبەرھەستەکان (محسوسات)، لە چوارچێوەیەک، یاخود وەرگیراو بێت لە دەرھاوێشتەی بەھەرھەستەکان، کە بەشێوەکی ئاسایی لەخودی خۆی پێک ھاتبێت، لە سەرجەم حاڵەتەکان عەقڵ بەسە بۆ دەرکردن بە واقع.

پەی بردن بەردەوام دەبێت لەو کردارانەی، کە عەقڵ پێی ھەڵ دەستێت لە سەرجەم ئاستە جیاوازەکان، تا مرۆڤ دەگاتە بە شبھە حەقیقەتی گشتی، ئینجا بۆ یاساکانی واقع، کە خاوەن مۆرکێکی گشتین و قابیلی جێبەجێکردن و تاقیکردنەوەن.

لەم میانەی ئەم زانستەوە بۆمان دەردەکەوێت، کە گردبونەوەی زانیاری لە رێگای نەوەکانەوە، کە دەکرێت مرۆڤ حکوم بەسەر واقعەوە بکات و بەسەریدا باڵا دەست ببێت بیخاتە خزمەت خۆی و بگات بە سیستەمێکی زانستی و ئەخلاقی و سیاسی، ھەروەھا ڕوونیشی بکاتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا توانای جیاوازکردنەوەی لە نێوان باش وخراپەوە ھەیە، کە کامیان ڕاستن وکامیان درۆن، بەمە مرۆڤ بەختەوەری لە زەوی بەرھەم دەھێنێت. بەم تێڕوانینەی مرۆڤ بۆ واقیع گەشبینیەکی گەورە بەرھەم دەھێنێت، مرۆڤ لە مەترسیەکانی لە چەقی گەردوون دادەنێت دەیکات بە مرجەعی کۆتایی، عقڵ لێرە جێگرەوەی خودایە لە سیستەمی ئاینی، خاوەن پێشینەیە لە سەر ھەموو بونەوەرەکان، چێژ لە سەربەخۆیی تەواو وەردەگرێت لە سروشت/ مادە، بەڵکو واتە: سەربەخۆیی ھەمو تاکێک لە مرۆڤایەتی کاتێک بۆ ھەموو مرۆڤێک توانایەکی عەقڵی ھەبوو، داھێنان و رێگایی تایبەتی ھەبوو بۆ گەیشتن بە زانست، بەڵام زانستەکەی ناکۆک نەبوو لەگەڵ ئەوزانستانەی، کە خەڵکانی تر پێی گەیشتبون.

٢ــ گەردوون (الطبیعە): بانگەشەکارانی رۆشەنگەری بڕوایان ھێناوە، کە گەردوون خاوەنی یاسای نەگۆرە گشتی گونجاوە، ھەروەھا وەک ھەر مادیەکی تری نەگۆڕ جزوئی تێپەڕاندووە ئامانجی تری ھەیە، بوە بەشوێنی پاراستنی زانستی و ئەخلاقی جوانیەکان، لەوێوە مرۆڤ پێوەرەکانی خۆیی وەردەگرێت، بانگەشەکارانی رۆشەنگەریی جیاوازیان کردوە لە نێوان ئەم شتانەی کە پێشێلی گەردوون دەکەن، لە گەڵ شتە ناسروشتیەکان، بەڵام ئەوانەی کە پێشێلی سروشت دەکەن ھیچ بونێکیان نیە تەنھا خەیاڵن، بەڵام ناسروشتیەکان لە بونەوەردا ھەن و لادانێکی کاتی پێک دەھێنن لە کرۆکی گەردوون، بۆ نمونە: نەریتی نا عەقڵانی و نەریتە کەڵەکەبووەکانی بە درێژایی مێژوو و کەھەنوت کۆی تاوانەکان پێھێنەری لادانن لە رێساکانی ژیان لە گەردون.

گەردون شوێنی پاراستنی یاسا زانستی و ئەخلاقییەکانە، مادام مرۆڤ پەیوەست بێت بە گەردوون و ڕێنیشاندراوبێت بە گوێرەی ڕێنیشاندانەکانی گەردوون، مرۆڤ دەگات بە ڕاستە رێگا، دەگات بە مەنزومە زانستی و ئەخلاقیەکان، کە بۆ خزمەتی خۆی بەکاریان دەھێنیت بۆ چەسپاندنی پێشکەوتنێکی بێ کۆتایی، کاریش دەکات لەسەر رێکخستنی کۆمەڵگاو ئاڕاستەکردنی ھەڵسوکەوتی مرۆڤایەتی.

بۆیە بنیاتنانی چەمکەکانی وەک: ڕاستی، چاکە، جوانی، لە چەمکی گەردوون دەرچوون/ مادەش بنەمایەکی سەرەکییە تێڕوانینە لە ڕۆڵی دەوڵەت بویەوە، کە بەگوێرەی گەردوون بەرێوە دەچوو، یاساکانی بەسەر کۆمەڵگای جێبەجێ دەکرد و جارێکی دایدەڕێشتەوە، تێروانێک بۆ ئەخڵاق بەم پێیەیی کە بریتیە لە ئاڕاستەکانی گەردوون بۆ مرۆڤ دەکرێت جارێکی تر ڕێکبخرێنەوە لە رێگای ئاڕاستەکردنی عەقڵانیەتی مادی، لە ئەنجامی ئەمەشدا مرۆڤی گەردوونی دەرکەوت، یاسای گەردوونی دەکەوت، ئاینی گەردوونی و ئەخلاقی گەردوونی دەرکەوتن.

٣ــ خودا: بیری رۆشەنگەری باوڕیی ڕاستەخۆ پەروەردگاریەتی، جا ئەم خودایە بونی ھەبێت، یاخود نەیبێت، ئەمە کارێکی لاوەکیە، چونکە ئەگەر خوا بونی ھەبێت پەیوەندی بە رشتەبەندی مرۆڤی زانستی و ئەخلاقی نیە، کە (پشت بە گەوردوون دەبەستن/ مادە) بەو پێش خوادیەتی کارێکی تایبەتە.

بیری رۆشەنگەری لە ھەمو کاتەکان یەک جۆر مادی نیە، بۆ نمونە کانت بەلایەوە خۆی پێشەنگی بیری رۆشەنگەرییە، ھەروەک جان جاک رۆسۆ بەو سۆزە بەھێزەی ھەیەتی ڕەنگدانەوەیەکی زیاتری بەخشیوە، زۆر دووترە لە عەقڵانیەتی مادی، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە وا دەزانین، کە بیری رۆشەنگەری گەیشتۆتە عەقڵانیەتی مادی لە فکری فەیلەسوفان یاخود بیرمەندە مەوسوعیەکان لە فرەنسا، ئەمەش وامان لێدەکات کە بۆچونەکانیان سروشتی تێڕوانینی رۆشەنگەریمان بۆ ڕوون بکەنەوە وەک پرۆژەیەکی نمونەی، بۆ دواھاتو چاوەڕوانکراوە کۆمەڵێک ناکۆکی لەگەڵخۆی ھەڵگرتوە، کە دواتر باسی دەکەین.

ڤۆڵتێر بەیەکێک لە گەورەترین فەیلسوفانی رۆشەنگەری دادەنرێت، ھاوکاری دنیس دیدرۆی کردوە لە ئامادەکردنی ئەو مەوسوعەیە، ڤۆڵتێر کاریگەری جۆن لۆکی فەیلەسوفی ئنگلیزی لەسەر بوو، وەک زۆربەی فەیلەسوفانی تر باوەڕی بەیەک خوایی ھەیە بەتێروانینی نیوتنی، گەردوونیش بەگوێرەیی یاساکان دەجوڵێنەوە، بەڵام باوەڕی بە خوای تاقانەش ھەبوو، کە جوڵێنەری یەکەمە، ھۆی کۆتایی ھەیە لەم شوێنە عەقڵێک و ئەندازیاریکی باڵاھەیە گەردوون بەرێوە دەبات، خودا جەورھەرێکی سەربەخۆنیە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لەگەردوون، ویستی پەراوێزخستنی دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕۆڵی لەڕیشە دەربھێنرێت، کە بنەمای جوڵێنەری یەکەمە لە گەردوون.

ڤۆڵتێر بەراورد لە نێوان گەردوون و پەروەردگار دەکات، لە رووی وشیاری و جوڵە ڕخنە لە دوالیزمی رۆح و جەستە دەگرێ، ڕۆح شتێکی سەربەخۆ نیە لە مادە، وشیاری کۆتا تایبەت مەندی مادەیە، کە لە لاشەی زیندو دەردەکەوێت، (بەلام رۆح بەو دەرچونەی لە باوەڕھێنان بە پەروەردگاریەتی خوایەک وەک جوڵێنەری یەکەم، ئەمەی زیاد کرد، کە خوا ئەوەیە، کە ملکەچی تایبەت مەدندی وشیاری مادەیە).

ڤۆڵتێر ڕەدی ئەو بیرەی کردەوە، کە فکرەکان حەشاردرابن لە عەقڵ، بەڵکو سەرچاوەی زانیاری تێبینی و تاقیکردنەوەیە، فەلسەفەی مێژوو لای ڤۆڵتێر لە مەنزومەیەکی معرفی مادی سەرچاوەیی گرتوە (گوتراوە: ڤۆڵتێر خاوەنی زاراوەی فەلسەفەی مێژووە) ڤۆڵتێر باوەڕی وابوو، کەئەوەی مێژوو دەجوڵێنێت بیری پێشکەوتنە بەبآ دەست تێوەردانی خودا، ئامانجیش لە لێکۆڵینەوەک لەمێژو تێرکردنی ویست نیە، بەڵکو گەڕانە بەدوای ئەم کەسانەی ھاوکار دەبن بۆحکوم کردن لە داھاتوو، ڤۆڵتێر یەکێک بوو لەوانەی کە پشگیری لە پادشایەتی ڕەھای ڕۆشەنگەر دەکرد، بەڵام لە کۆتایی ژیانی ویستی بەلای حکومی کۆماری داگۆڕا.

بزوتنەوەی رۆشەنگەریی و ھەندێک لە سەرچاوە سەرەکیە فکریەکانی

تێبینی کراوە، کە ھاوکێشە یەکلایەنەکان لە نێوان بیریارانی رۆشەنگەری عقلانیەتی مادی لە بەرزبونەوەدایە، لەگەڵئەوەشدا پاشکشە ھەیە لەم بۆچونانەی کە خواکانیان جیاوازە لەگەڵ مادە، تەنانەت ئەگەر بشسەلمێنین، کە عەقڵی کارا مەرکەزیەتی زیاد دەکات.

جۆلیان دی لامیتری لە ساڵی (١٧٤٥) کتێبێکی نووسی بەناوی (التڕریخ الگبیعی للنفس)، لە ساڵی (١٧٤٨) کتێبێکی تریشی نووسی بەناوی (الإنسان آلە) لە لایەنی مادی بە فەلسفەی دیکارت کاریگەری بوو، ھەرچی لایەنی میتافیزیقی ھەبوو پشتگوێی خستبوو، بیرۆکەی ئەم کتێبە بریتی بوو، لەوە، کە گەردوون ئامێرێکە یاساکان بەڕێوەی دەبەن، مرۆڤ وەک گیانلەبەر وایە، گیانلەبەر وەک ئامێرێک وایە ھەڵدەستێک بە ڕۆڵی خۆی، بۆیە کارەکانیان ھاوشێوەن، حاڵەتی رۆح ھاوشێوەیی بەدەنە، ھەردووکیان یاساکان دەیانبات بەرێوە، مرۆڤ ھەمان کار دەکات، کە گیانلەبەر دەیکات، جیاوازی تەنھا لە پلەدا ھەیە، ئەوە بنەمای فەلسەفەیە، کە پێی دەگوترێت: (یەکێتی زانستەکان) ئەگەر کارەکە بەم شێوەیە بێت، کە باسمان کرد، پێویست ناکات رۆح لە مرۆڤ دابڕنین، تەنانەت ئەگەر وامان دانا، بونی دەروون ڕوون دەبێتەوە، کە تەنھا دووبارەبونەوەیەکە بۆ لاشە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا، گریمانەکردنی بونی خودا (گریمانەیەکی پێویست نیە)، بەھەمان شێوە مرۆڤ ئەگەر ببێت بە مادەیەکی ڕووت، دەبێت بە ئامێرێک. (وەک نوکتە وایە کە دەگوترێت دی لامیتری، لەوانەیە بەھۆی زاڵبونی لایەنی حیوانی کۆچی دوای کردبێت، ھەستی بە سنوری لاشەی خۆی نەکردبێت)

بە پشت بەستن بەم تێڕوانینە تاک لایەنە مادیە دینس دیدرۆ لای وایە مادە لە خودی خۆی زندوە ، جوڵە لە ناو مادە و سەرجەم بونەوەرەکان ھەیە، لەگەڵ ئەوەش ئەو جوڵەیە لە سەرجەم ڕەگەزەکان ھەندێکی لە نێو ھەندێکی دەڕوات (واتە: یەک جەوھەر ھەیە) ھەموو زیندەورێک بە ئەندازەیەک مرۆڤە، ھەمو کانزایەک تا ئەندازەیەک ڕووەکە، ھەموو ڕووەکێک تائەندازەیەک زیندەوەرە، ھەموو شتێک تا ئەندازەیەک ئاوە، یاخود ھەوایە، یا ئاگرە، لە کۆتاییدا دەگەن بەو ئەندازەی، کە یەک سەرچاوەیان ھەیە، وەک ئەوەیە فەلسفە بگەرێتەوە بۆ بەر لە سوقرات، عەقڵیش تەنھا ئەندامێکە لە ئەندامەکانی لاشەیەکی چڕو دیاریکرا.

دوای قۆناغی باوڕھێنان بە پەروەردگاریەتی خودای گەورە، وەک ڤۆڵتێر لە بیری “مردنی خودا” نزیک بۆوە، بەو ئیعتبارەی خوای گەورە لە گەردوون تواوەتەوە، توشی سەرجەم ئەو خراپەکاریانە دەبێت، کە مرۆڤەکانی تر توشی دەبن، بەو واتایەی، کە پەروەردگار لە مەنزومەی فکری “حلولی”یە وەک ڕووەک و گیانلەبەر و مرۆڤ وایە.

لە ١٧٥٨ کلۆد ئەدریان ھلفتیوس کتبێکی نوسی لە بارەی رۆحەوە، لە ساڵی ١٧٧٣ش لە کتێبێکی تری بارەی مرۆڤەوە نوسی، لەو کتێبانەی گەیشتە ئەو ڕایەی، کە ھەڵسوکەوتی مرۆڤ پشت بە ھەستی فیزیقی دەبەستێت، مێشکی مرۆڤ بەردەوام وشیارە، کە ئامێرێکە لە ئامێرەکانی زانیاری، فکر کۆمەلێک ھەستە پاڵ بە خودەوە دەنێت بۆ ژینگەیەک لە دەرەوەی ژینگەی مرۆڤ، کە دەڵێت: (ئێمە لە دروستکراوی ئەو دانراوانەین دەوروبەریان داوین، نەک شتێکی تر).

لە ساڵی ١٧٧٠ بۆل ھێنری ھۆلباخ لە کتێبی (نثام الطبیعە) ، کە یەکێکە لە گرنگترین کتێبەکانی دەڵێت: مرۆڤ رۆڵەی دەوروبەریەتی، ھیچ شتێک نیە بەناوی رۆح، ڕەوشت و فکر سەرچاوەیان ھەستەکانە، گەردوون مادە و جوڵەیە، ئەم جوڵەیەش جوڵەی ئاسایە بۆ جەستە، جیھانی مادەش لە ھەمان جوڵەیە، ھەموو شتێک یاسای پێویست بەڕێوەیی دەبات، لە چەند کتێبێکیشی ھێرشێکی توند دەکاتە ئاین.

تێبینی ئەوەکراوە مادیەت یەک لایەن دەبینێت لە جیھان کە ئەوەش کاتیکی نمونەییە، لە کارەکانی بییر کابانیس (١٧٥٧ــ ١٨٠٨) ئەو پزیشکەی کە باوەڕووی وایە مرۆڤ گەورەی چارەنوسی خۆیەتی، توانایەکی ھەیە ھیچ سنورێکی نیە بۆ گەشەکردن، لەگەڵ ئەوەش چەندین میکانزمی تایبەت جێگیربووە، ئەم گەش بینیە گشتگیرەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە بۆ بڕوای کابانیس کە ھیچ شتێک ئەو باوەڕی ناگۆڕێت، کە مرۆڤ مادەیەکی ڕووتە، دەکرێت بخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی کیمایی و فسیۆلۆژی، دەکرێت شیکاری بۆ بکرێت ھەروەک شیکاری بۆ کانگا و سەوزەوات دەکرێت، ھەروەھا دەکرێت شیکاری بۆ فکری بکرێت، ھەروەک شیکاری بۆ مەوادی کمیای دەکرێت، لە ھەموو حاڵەتە دەرونیەکانی دەگێڕدرێتەوە بۆ فاکتەرە مادیە جۆراوجۆرەکان (ژینگە، خواردن، باری تەندروستی جەستە) بۆیەش کابانیس پاڵنەرە ڕەوشتیەکانی کورت کردۆتەوە بۆ خۆویستی و بەدەستھێنانی بەختەورەی و خۆشی، دواتریش گوتویەتی: مێشک بیردەکاتەوە ھەروەک گەدە خواردن ھەرس دەکات، جگەر زەرداو فرێدەدات، زۆر دلێرانە جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە، کە مەعنەوی واتە: مادی، بۆیەش بەپێویستی دەزانێت وتاربێژی کۆن لە شوێنی دکتۆر دابنرێت، ھەروەک پێشی وایە ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی کاریگەری ھەیە لە پاراستنی میراتەکەی، ئەگەر توانیمان لە ڕووی فیسیۆلۆجیەوە لە مرۆڤ بگەین دەکرێت بارودۆخی مرۆڤ بە باشی ڕابگرێت، فەلسەفەی کابانیس مادیەکی ڕوکەشە، ئەوەندە ڕووکەشە مرۆڤ سەری سوڕماوە لە مادیەتیەکەی، لەگەڵ ئەوەشدا تێڕوانێکی نمونەییە، سەرجەم بابەتە سەرەکیەکانی تێدا دەرکەوتوە لەفەلسەفەکانی مادی، لە کتێبی: (العلاقات بین الگبیعی والمعنوی فی الإنسان) کە لەساڵی ١٨٢٠ نوسیویەتی زۆرێک لە گوتەی مادیگەراکان دیاری دەکات، کە پەیوەندیان بەژێرخانەوە ھەیە، لەگەڵئەوانەشی کە پوەندیان بەمعنوی ھەیە.

تێبینیکراوە، کە بۆچونەکانی کابانیس لە کۆتایی ژیانی زیاتر بەرەو ئاڕاستەی رۆحانیەت ڕۆی لە نێوان ماتریالیزم ئایدالیزم پەسند دەرکرا لەیەک چوارچێوەدا.

مارکیز جان ئەنتوان نیکۆلاس دی کۆندورسیە (١٧٤٣ــ ١٧٩٤) بچوکترین مەوسوعیەکان بوو، زانایەکی ماتماتیکی فرەنسی و مێژوونووسێکی زانستەکان و چاکسازێکی کۆمەڵایەتی بوو، باوەڕی تەواوی بە یەکێتی زانست ھەبوو، باوەڕیشی وابوو، کە زانستی سروشتی و ماتماتیک توانای رۆشەنکردنەوەی ڕەوشتی مرۆڤیان ھەیە، بۆیەش داوای جێبەجێکردنی دەکرد لە کۆڵینەوە لە سەر دیاردەی مرۆڤایەتی.

کۆندورسیە ڕای وابوو قانونی ژمێریاری زنجیرەی سەرەکیە، زانستی سروشتی و زانستی مرۆڤ پێک دەبەستێت، ھەموو ڕاستیەکان تاقیکردنەوەی گریمانەین، پلەی گریمانەیی لە دیاردەی مرۆڤایەتی بەرزترە, لە دیاردەی سروشتی دەکرێت گوزارشت بکرێت لە ھەمو پلەکانی گریمانە لە میانەی تیۆری گریمانەکان، بۆیەش دەکرێت پەیوەست بکرێت لە نێوان ڕاستی ماتماتیک بەرامبەر ھەموو دیاردەکان، کۆندروسیە ھەوڵی دا گەشە بەم شتە بدات کە ناوی نابوون (ماتماتیەکە کۆمەڵایەتیەکان) بەو پێیەیی کە زانستی ئەخڵاقین، کە پێکھێنەری بنەمای فەلسەفیە بۆ کۆمەڵگای دیموکراسی، ئەگەر مرۆڤ ماتماتیکی کۆمەڵایەتی جێبەجآ بکات لە سەرجەم بوارەکانی ژیان و زمانێکی زانستی بەکار بھێنێت، لە توانای دەبێت شێوەکانی بیرکردنەوەی ئاسایی و لاسایکردنەوە دوور بخاتەوە، لەشوێنی پێوانەیەکی ورد دابنێت، عەقڵ باڵادەست دەبێت، ماتماتیکی کۆمەڵایەتی زنجیرێکی بەھێزە لە نێوان پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیە.

ئەم تێروانینە بنەمایەکی فەلسەفی لە سەرجەم ماناکانی یوتۆبیای فەلسەفیە، لە ھەمانکاتیشدا کۆندورسیە تێروانینی خۆی ھەیە لە بابەتی پێشەوتن لە کتێبی (مخگگ لێورە تڕریخیە لتقدم البشری) ١٧٩٧ ئامانج لەو کتێبە دەرخستن و وەرگرتنی مرۆڤە لە ژینگەی ئاسایی خۆی، دواتر لە سنوری مێژوویی و شارستانیەتی کە بەسەر خۆی دادەچەسپێنێت، بۆ بەھێزکردنی باوەڕی بەپێشکەوتن پشت بەمرۆڤی سروشتی دەبەستێت، کە بۆ ئەویش پشت بە حەقیقەتەکان و توانا و ھەست و بۆچونانەی کۆبۆتەوە دەبەستێت، ئەو توانایەش لە ھەمو مرۆڤێک ھەیە، کە پرۆسەیەکی گشتگیرە کە لە سەرەتاترین ھەستەوە دەست پێدەکات، بە فکرە لێکدراوەکان کۆتای دێت، ئەوەش بەشێوەیەکی میکانیکی بەرژەوەندی مرۆڤایەتی دەردەخات.

دەکرێت ئەوەش ھاوکار بێت لە پێشخستنی یارمەتیدانی ئازادکردنی مرۆڤی ئاسایی لە کۆت و بەندەکانی، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی پێشکەوتنێکی بێکۆتایی.

کۆندرۆسیە گەیشت بە کێشەیەکی شاردراوە لە تێروانینی بۆ مێژوو، پاشان پێشکەوتنی خستە بەرەی مرۆڤ بەم واتایەی، کە بەشێکە لە گەردوون، کە (مەبەستی مادەیە) بۆیەش پێشەکەوتن بە دەست دێت بە ئەندازەی ملکەچی مرۆڤەکان بۆ یاساکانی گەردوون، ھەروەھا ئینکاری ویستی مرۆڤەکانیش دەکات، کۆندورسیە ھەوڵی دا لەو بۆچونە گریمانەیە شتێک بەرھەم بھێنێت، کە ئەمە تێروانێنەکە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی تاک ملکەچی یاساکانی گەردوونە، بەڵام رەگەزی مرۆڤایەتی ھەوڵدەدات خۆی دەرباز بکات لە یاسا گەردوونیەکان، ئەگەرچی گەردوون توانیەکی باشی بە مرۆڤ بەخشیوە بۆ ئەوەی شت لە گەردون فێربێت، دەکرێت لەمیانەی مادە زۆرشت تێپەرێنێت، بەڵام خودی شارستانیەت بەھەمی مادەیە، واتە بەرھەمی یاسا گەردوونیەکانە.

کۆندرورسیە دەرکی بەو کێشەیە کردبوو، کە لە تێروانینی بۆ مێژوو شاراوەبوو، پێشکەوتنیشی دابوە پاڵ مرۆڤ، بەو پێیەی کە بەشێکە لەسروشت/ بە مانامادیەکەی، لەبەر ئەمە پێشکەوتن بە ئەندازەی ئەمە دەچەسپێت کە مرۆڤ چەند ملکەچی یاساکان دەبێت، چەندیش پێشکەوتن بەرەنگاری ویستی مرۆڤ دەبێتەوە، کۆندریۆس ھەوڵیدا تێروانینێکی نوآ بخاتەوە، کە پوختەکەی ئەمەبوو، تاک دەتوانێت ملکەچی یاساکانی سروشت بێت، بەڵام خودی رەگەزی مرۆڤایەتی وەک کۆی گشتی دەتوانێک ئازادبێت لە سروشت، چونکە سروشت ئەو توانایەی بۆ مرۆڤ دەستەبەرکردووە، کە لە سروشت فێر بێت، بەم واتایەی کە مادە تێپەڕێنێت، بەڵام شارستانیەت بەرھەمی سروشتە، بۆیەش یاساکانی شارستانیەت ھەمان یاسایی سروشتە/ مادە، بەم واتایەی، کە کۆندورسیە ھەوڵدەدات بەردەوامی حەتیمەی مادی بخاتە لا.

ئومێد دەکرێت ئەو رێگایەی کۆتایی ژیانی کۆندروسیەی پێھات، دەلالەتێکی قوڵی ھەبێت، ئەو بیرمەندە بەدرێژایی ژیانی خۆی بانگەشەی بۆ پێشکەوتنی بێکۆتایی کرد، کە بە یاسایی سروشتی دادەنرێت، ژیا بۆ ئەوەی حکومە تیرۆببینێت، (سەرکەوتنی بابەتی تەواو بەسەرخود)، گشتی بەسەرتایبەتی، کۆبەسەر بەشێک، دەوڵەت بەسەر مۆڤ، سروشت/ مادە بەسەر ھەمووشتێک، لەم ماوەیە ھەڵات وخۆی شاردەوە، لە نوێنەری یاسای سروشتی شاردەوە(مادی) واتە دەوڵەتی علمانیەتی گشتگیری رەھا، بەڵام کارەکەی ئاشکرابوو، کاتێک بۆ یەکێک لە ھۆتێلە بچوکەکان رۆیی، ئۆمیت داوای (قرێ بیچ) کرد لە ژماردنی ھێلکەکان ھەڵەی کرد، ئەو داوای کردبوو دوادزە ھێلکە بێت، ئەوەش کارێکی نائاسایی و تایبەتە، لای ئەوان نامۆیە، سەرپێچی یاسایی گشتی کردووە، ئەم پیاوە ھەژارە دەستگیرکرا، ئەو پیاوەی بەحەماسەوە مژدەی زۆری دابوو بە بیرکاری کۆمەڵایەتی پێویستی بەکارھێنانی زمانی بێلایەنی ورد، فرێدرا سجن، شەوی یەکەمی بەبآ خەوی لەسجن بەسەربرد، (دەگوترآ: ئەو نوێنەری بزوتنەوەی شۆرشە، ژەھریان بۆ لە خواردن کرد) ملکەچ نەکردنی تەواو بۆ نمونەی ژمارەو گەردیلەی سروشتی/ مادە، (ھەڵە کارێکی مرۆییە) بەکار نەھێنانی بۆ زمان کارێکی بێلایەنانە، ژیربێژیەکی وردە.

شت بەست باس دەکرێت، یەکێک لە بیریارەکانی پۆست مۆدێرنە باس لە مرۆڤ دەکاتن، بەو مانایەی کە ئۆملیتە، وشەیەکە واتای(قرێ بیچ) بەڵام لەمیانەی یاریکردن بەوشەکان دەکرێت ببێت بە مرۆڤی بچوک(Hommelette) لە ھەمان کاتدا، ئەوە مرۆڤی بچوکە بەتەواوی لەگەڵ مادە لێک نزیکە، ئەویش دیسان بریتیە لە (قرێ بیچ) کە کیانێکە ھیچ ناسنامەیەک وسنورێکی نیە، بەڵکو لە ئەنجامی پرۆسەی ھەڵوەشاندنەوەیە، چونکە دروستکردنی (قرێ بیچ) دەبێت بە(المسگح).

ھێرتزل جارێک رایگەیاند ئارەزومەندە دەوڵەتێکی جولەکە دامەزرێنێت، بآ ئەوەی ئازارێک بە عەرەب بگات، لە سەر ئەو قسەیە یەکێک لەمیژوونوسان دەڵیت: دەیەوێت ئوملێت دروست بکات و ھێلکە نەشکێنێت، ئەو دەیەوێت پەیڕوی لە توندرەوی بکات بەبآ ھەڵوەشاندنەوەی عەرەب.

دەکرێت ھەمان قسە بۆ جان جاک رۆسۆ بگوترێت، کە بەژداربووە لە ھەندێک مەوسوعەی فەلسەفی، ئەویش نوێنەرایەتی ئەو سەرکەشیەی دەکرد لەسەر مادە، بەڵام لەراستیدا ھەڵگەرانەوەی لە واقیعدا لەسەر (یەکیەتی بوون) نەبوو، بەڵکو تەنھا لەسەر لایەنی عەقڵی بوو، ئەو بروای بە حاڵەتی سروشت ھەبوو، پێی وابوو مرۆڤ رۆڵەی ژینگەی خۆیەتی، مرۆڤێکی سروشتیە، مافی سروشتی خۆی ھەیە، لاشەیەکی سروشتی ھەیە/مادی، ھەندێک پێیان دەگوت (الومچات الإلھیە) یاخود ھێرش بۆ سەرمادیگەرایی لە کتێبەکەی، ئەمە ھەنگێک بڕگەی شیعریە، کە دەربڕینی ویستێکی سادەیە لە توانەوەی لە کۆی سروشتی گەورە، ئەمەی کە کار دەکات لە عەقڵی روت لە سپینۆزا، کاردەکات لە عەقڵی رۆسۆ کاردەکات، بنەمای بوونی مادیگەری دەمێنێتەوە، ھەروەک پەیوەندی مرۆڤ بەو بونە بەردەوام دەبێت، ھەروەک ھەیە(بە بوونی شوێنکەوتەیی، ملکەچی سنورنەبەزاندن)

بەم شێویە رۆسۆ پێی وایە حاڵەتی سروشتی (کۆرپەلە) حاڵەتی باڵایە بۆ مرۆڤ، باڵاترین ناوە، بەلاتینی (sumum bonum) بەپێچەوانەی حاڵەتی شارستانیەت و مێژوو(کە ئەو بوارەیە مرۆڤ کرۆکی مرۆڤی خۆی جیاواز لە سروشت/ مادە) لەو رووەوەی کە لە سنورێکی دیاریکراو دەژیت، بە ناسنامەیەکی دیاریکری دەردەکەوێت، بەپرسیارێتی مرۆڤایەتی بونی ھەڵدەگرێت)

ئەمە حاڵەتی خراپەکارییە، چارەسەریش بۆ خراپەکاری بونەور نیە، تەنھا بەگەرانەوە نەبێت بۆ سروشت، بۆ خاڵی سفر پێش ئەوەی مرۆڤ بچێتە جیھانی شارستانیەت.

بەڵام گەرانەوە بۆ رەحمی سروشت پرسێکی ئەستەمە، بۆیە رۆسۆ لە (پەیمانی کۆمەڵایەتی) پێشنیاز دەکات، کە بەو ئیعتیبارەی نزیکترین خاڵە لە حاڵەتی ئاسایی، پەیمانی کۆمەڵایەتی دەربرینی (ویستی گشتیە) کە لەو رووەوەی سەرجەم مرۆڤەکان ھاوتان، لەبەرامبەر ئەو پەیمانە، پێویستە ملکەچی تەواویان ھەبێت بۆی، یەکسانیان بەسەر دەچەسپێنرێت، ئەگەر رەفزیان کردەوە لەبەر تەنازول کردنە لەبەرامبەر ویستی گشتی لە ویستی تایبەتی خۆیان، بەو ویستە گشتیە دەبێت بە وێستێکی گشتی راستگۆ لە ھەموو حکومەکانی، بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستی خوا.

وەک ئەوەی رۆسۆ داوابکات، دان بەئاینێکی سروشتی بنێن، ئەمەش لەسەر بنەمای (بەخواکردنی کۆمەڵگا)یە، بەو واتایەی کە کۆمەڵگا دەبێتە یەکەکی رەھای مادی عەلمانیەتێکی گشتگیری نوآ، کە شوێنی لاھوتیەتی رەھای کۆن دەگرێتەوە، لە دوایدا زۆرێک لە پێشنیارەکانی رۆسۆ لەسەر بنەمای فکری دژ بەرۆشەنگەری بوو، کە لە بنەمادا جیاوازی نەبوو لە بنەمای مادیگەرایی لە فکری رۆشەنگەری.

ھەندێک دژەوانەی شاراوە لە فکری بزوتنەوەی رۆشەنگەری:

فکری بزوتنەوەی رۆشەنگەری خاوەن رێرەوێکی فکری تەواوکاریە، پشت چەند بنەمایەکی سەرەکی دەبەستێت، ئەو رێرەوەمان بەشتێکی ئاسایی بێ زیان وەسف کرد، بەوەی (مادەی عەقڵانیە) ئەویش نمونەیەکی ئاوێتەی شاراوەیی لە مادیگەرایی دەردەخات، بۆیەکەم جار وەک ئەوەیە ئەم رێرەوە رێک بێت لەگەڵ فکری خۆی، پێویستە ھەموو ئەو پرسیارانەی کە رووبەرووی مرۆڤ دەبنەوە، بەیەک رێگای ئاسایی، بەڵام تێروانینێکی پشکێنەر بێت، بۆ ئەوانەی زۆرترین دژاوانەکانی لەخۆگرتوو دەربخات، بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم: لە بواری تیۆری مەعریفە:

بیری بزوتنەوەی رۆشنەگەری بەو ئیعتبارەی فکرێکی عەقڵانی مادییە، دەرچووە لە رەتکردنەوەی ھەمو فکرێکی مەرکەزی دەرەوەی کۆمەڵگا، سوربونە لەسەر بونی سەنتەر لە خودی مادە، بۆیە ئەم کارە بووە بە کارێکی جیاواز لە جیھان ( سروشت و مرۆڤ) بەڵکو جیھان شاراوەیە تێیدا، لە سروشتی شتەکانە، (نەک رەوانەکرابێت لەلایەن خوای گەورەوە)

لەو سیستەمە مایە فکری رۆشەنگەری دەخرێتە روو، کە فکرێکە جیھان شوێن قانونە مادیەکیان کەوتیە، عەقڵی مرۆڤ ئامرێکی گونجاوە، مرۆڤ دەتوانێت لەمیانەی عەقڵەوە پەی بە دەوروبەری خۆی ببات، بەڵام کێشەیەکی سەرەکی نەگۆر ھەیە لە رشتەبەندی معریفی، کە لە چواردەوری مەرجعیەتی مادی بوونی ھەیە، ئەویش بریتیە لە کێشەی عەقڵی مرۆڤگەرای بە سروشت/ مادە، کامیان جێگای گرنگیە، (ئەمە کێشەیەکە پەیوەستە بە گشتی بە بەشێک) ئەم کێشەیە لە ناکۆکێکی نێوان تاک نمونەی مادی لە خود، کە خۆی بە رەواتر دەزانێت لە مرۆڤ، بۆیە دەبینین فکری بزوتنەوەی رۆشەنگەری دەبێت بەدوو بەش، لەمیانەیان ناکۆکی دەست پێدەکات، لەبارەی مرۆڤەوە، کە کامیان لەبارەی ئەم بابەتەوە دەبێتە سەنتەر.

چونکە یەک تێگەیشتن نیە بۆ عەقڵ و مرۆڤ و سروشت، بەڵکو دوو تێگەیشتنی ناکۆک و دژ بەیەک ھەن، کە سەردەکێشن بۆ دوو جۆر لە جۆرەکانی فکر، ھەردووکیان لە بەشی (عەقڵانی) دادەنرێن، بەشێک ئەولەویەت دەدات بە سروشت/ مادە، (پێکەنە کۆی بڕیار لە مرۆڤ) بەشەکەی تر دەیدات بە سروشت، مادە دەبێت بەیەکەم لەسەر مرۆڤ (پێکەنەکۆی بڕیار لە سروشت). بەشی یەکەم پێی وایە عەقڵی مرۆڤ عەقڵێکی کارایە دەرکی سروشت دەکات، دەتوانێت دایبڕێژێتەوە، قانونەکان پوخت دەکاتەوە، سیستەمی مەعریفی دادەمەزرێنێت، مرۆڤ و گەردوون دەبن بەجێگرەوە، دەبنەوە بەخوا.

بەشی دووەم: پێی وایە عەقڵی مرۆڤ عەقڵێکی نیگەتیڤە، ئەولەویەت دەدات بە سروشت، کاری سەرەکی مرۆڤایەتی بریتیە لە دیاریکردنی وەرگرتنی یاساکانی سروشت و ملکەچکردن بۆیان.

بەمەش گەڕاینەوە بۆ کێشەیەکی کۆن بەدرێژای مێژوو رووبەرووی فەلسەفەی مادی بۆتەوە، (لەدەرکەوتنی فکری فەلسەفی بەر لە سوقرات) ئەویش کێشەی دیارکردنی پێگەی بریاری گەردوونە، ئایە سروشتە/ مادە، یاخود مرۆڤە، کامیان لەپێش کامیانە، ناکرێت لە گەردوون دوو ناوەند ھەبێت، پێویستە ئەو ناکۆکیە یەکلابکرێتەوە، (پێویست بە پێداچونەوەیە)

ئەوکارە یەکلا دەبێتەوە لەبەرژەوەندی ئەو نمونەی کە لە بەرژەوەندی سروشت دایە/ مادە لە بنەڕەتەوە ئەویش برتیە لە گەرانەوە بۆ کۆتایی لەشیکردنەوەی سروش. عەقڵی مرۆڤ ڕەھەندی ھەرەلاوازە، چونکە جیھان لە میانەی ھەستەکانەوە دەبینێت(مادە)، کەواتە ماخودی عەقڵ بریتیە لە مادەیەک لە حاڵەتی جوڵەکردن، بەشێکی دابەشنەکراوە لە سروشت دەگەرێتەوە بۆ یەک بنەما کە پاڵ بەشتەکان وەدەنێت لە دەرەوە بۆ ناوەوە.

ناکرێت متمانە بە عقڵ بکرێت ئەگەر فکرەکانی کولی بوون لە ئەنجامی کۆبونەوەی ھەستەکان بەشێوەی ئامرازێک پێکەوە بەسترابوون( ئەگەر داھێنانیش بن) لە عەقڵی خۆمان، ئەم ئەفکارە کولایانە تەنھا وەھمێکن لە وەھمەکانمان، ئەوانە بەرھەمی ھەستەکانمانن، ئەو ھۆکارەی کە شاراوەیە لە سروشت ھەندێک جار نەریتێکە لە نەتریتە عەقڵیەکانمان، تەنھا خورافەیەکی مرۆڤایەتی، ئامانجێکە عەقڵی مرۆڤایەتی فەرزی دەکاتە سەر واقعی بەرچاوی مادی ناپەیوەست بەیەکەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایش بخاتە درونی مرۆڤایەتیەوە(ئەمانە بەھای مرۆڤایەتین و نازاستین پەیوەست نین بەجیھانی زانست و شتەکان سروشت/ مادە).

مرۆڤ ئەوەی لەسروشت ھەیە لەخۆی گرتووە، ناکرێت یاسای تایبەتی ھەبێت، ھەروەھا ناکرێت سەربەخۆبێت لە دەوروبەر، ئەو شوێنکەوتەی یاسا نەگۆرە ئالیە ماتماتیکەیەکانە، کە پێویست و گشتگیرن، کە نێوان مرۆڤ وشتەکان رێک دەخات، مرۆڤ دەخولێتەوە بەگوێرەی ئەم یاسایانە، ئەو بەشێکی رێکخراوە لەگەڵ یاسای سروشتی، ملکەچی تەواوە (لەگەڵ ئەوەی لە عەقڵی ھەیە) بۆ یاسای سروشتی ئالی گشتی (ئەمە ئەو دۆزینەوانەی کە نیوتن پاڵپشتی کردووە، لەبارەی جوڵەی ئالی گەرودون و دۆزینەوەی ھارفی تایبەت بەجوڵەی ئالی خوێن) سروشت و جولەی ئەوەی روونکردیتەوە، کە ناوکەونە دەرەوەی وەحی خوای، بەڵکو دەکەونە چوارچێوەی ھەستی مرۆڤ و ویست و ئارەزوی، یاخود ئامانجە مرۆڤایەتیەکانی، واتە مرۆڤ ھیچ پێوەندی بەخواو سروشت ومرۆڤ نیە، گەرون لە وانی تێپەراندووە، تەنانەت ناو نمونەیەکیشم یاسای عەقڵ دەبینین، لەگەڵ ئەوەی سەربەخۆیی ھەیە دەشوبھێتە یاسای سروشتی، بزوتنەوەی فکر بە سروشت دەچێت، کە چۆن بەش لەگەڵ گشتی و خود لەگەڵ بابەت یەک دەگرنەوە.

بۆیە کاتێک فکری رۆشنگەری بەھەمو جەختکردنەوەیەکی لەسەر گرنگی عەقڵی مرۆڤ وچەقیەتی مرۆڤ لەکۆتایی دەبێتە ھۆی ھەڵوەشاندنەوەی عەقڵ و گێرانەوەی بۆ مادەو یاسا گشتیەکانی ئەو جوڵەیەو بەشێوەیەک عەقڵ دەبێتە مادەیەکی سروشتی وەرگیراو (نێگەتیڤ وناکارا) بۆ دەرھاوێشتە مادیەکانی بەرچاو، کاری دەبێتە چاودێری کردنی سروشت ودۆزینەوەی ئەوانەی لە سروشت داھەن لەگەڵ ھاوسەنگی راگرتنیان بەبێ دەستوەردان لێی، بۆیە مرۆڤ سەنتەریەتی لەدەست دەکات، کاتێک (بەدەستی ھێناوە لەرێگای عەقڵی کارا) ئازادی مرۆڤی پێگەیشتوو جێگیر دەبێت کە خاوەنی ئەو عەقڵەیە، (یا دەماغ) نیگەتیڤە لە میانەی ملکەچ بوونی بۆ پێویستیەتی (مادیەتی ئالی) مرۆڤی پێگەیشتوو بەختەوەری بەدەست دێنێت بە ئەندازەی ملکەچی بۆ یاسا مادیەکانی سروشت وتوانەوەیان تێیدا، واتە سەنتەربونی عەقڵی مرۆڤ ویەکلاکردنەوەی ودانانی لەشوێنی سەنتەرەیەتی مادیەتی توند.

ھەمان شت بڵێ لەبارەی مرۆڤەوە، پرۆژەی مرۆڤگەرای ورۆشنگەری بە پەراوێزخستنی خواو سەنتەربونی مرۆڤ دەستی پێکرد، بەڵام ئێمە دوای کەمێک ئەوە دەخەینە روو، کە تەھا قسەیەکی رووتە، کە خودی لۆجیکی بنەمای مادی مرۆڤی پەراوێز خست، وەک (بونەوەرێکی جیاواز لەسروشت) پاشان سیستەمی سروشتی لەخۆی گرت کە ئامانج ومەبەستەکان تێ دەپەرێنێت.

ئەمە مرۆڤ پاک دەکاتەوە، ھەموی دەخاتەوە باوەشی یەک مادیتی کە کۆربەیەکی پشودەرە( تاکیەتی تواوە لەمادە، واتە گەرانەوە بۆ رەحم و بۆ جیھانی سادەی یەکەم کە ھیچ دوالیزمێکی تێدا نەبوو ھیچ گفتوگۆ وپاڵەپەستۆو بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی تێدانەبوو، ھیچ بریارێکی ئەخلاقی دوای بژاردەی ئازادی ناکات لەنێوان چاکەوخراپە ناکات). (لەگەڵ ئەوەش پێویستە قسە لەسەر سەرخستنی نمونەی سەنتەریەتی سروشتە/ مادە سەرختنی یەکجارەکی نیە، نمونەی سەنتەریەتی دەوری مرۆڤ نامێنێتەوە بۆ ھەوڵدان لەسەر جەختکردنەوەی خودی خۆی، واقع جەخت لەسەرسەنتەریەتی مرۆڤایەتی دەکاتەوە، لەپێشبونی عەقڵی مرۆڤایەتی لەسەر سروش وپاشان لایەکردنەوەی لەبەرژەوەندی سروشتیەتی مادی، جەختکردنەوە لەسەر لەپێشبونی سروشت/مادە لەسەر عەقڵی مرۆڤی (سەنتەریەتی لەدەوری خود پاشان سەرخستنی بابەت) کە شێوازێکی دووبارەیە لە ھەموو لایەنەکانی مەنوزمەی رۆشنگەری (ھەموو مەنزومەتواوەکان بۆ یەک مادیەتە) مێژووی فەلسەفەی رۆژئاوا لەسەرەتاوە بریتیە لە مێژووی ململانێیە لەنێوان نکۆڵی کردنی گەردوون بەخواکردنی مرۆڤ وبیری پێچەوانەی خوایەتی گەردوون نکۆڵی کردن لەمرۆڤ.

یەکێک لە مێژوونوسانی فەلسەفەی رۆژئاوا زاراوەی (رۆشنگەری تاریک)ی داھێناوە، کە جیاوازە لە (رۆشنگەری رووناک) ئێمە وای دەبینین (رۆشنگەری تاریک) ئەو ھەڵوەشاندەوە دەخوازێت لەسەر مرۆڤ، وەک گوتەیەکی سەربەخۆ لەسروش، کە خۆی حەشارداوە لە گوتەی (رۆشنگەری رووناک) کە فەلەسەفیەکی عەقڵانی مادی ھەموو شتیک دەگێرتەوە بۆ یەک بنەمای مادی، خودی ئەو جۆرە عەقڵە بون وکرۆکی خۆی لە مادیەت وتوانی لەسەر یاساکانی مادی وەرگرێت، مرۆڤ ھیچ بونێکی نیە لەدەرەوەی یاساکانی مادە.

لەگەڵ ئەوەی ھێگل بۆ چونی وایە کە خود دەگات بە بابەت ورۆح ومادە، یەک دەگرنەوە، ناکرێت باڵادەستی بۆ تێیدا تەنھا بۆ یاسای مادی بێت، یەکردنەوەی مرۆڤ لە بەرژەوەندی سروش (گەردوونی ومادی) کارێکی یەکلاکەرەوەیە لە لنەمای مەنزومەی مەعریفەی مادی، لەگەڵ ئەوەیھەندێک جار قسەی ناوازەی لەگەڵە لەبارەی مرۆڤ و عەقڵ وئازادی.

دووەم: گشتی توتایبەت (جوزئی وکولی)

سەنتەری بونی مرۆڤ وپێشکەوتنی لەسەر سروشت جەختکردنی لەسەر سەربەخۆی وتایبەتی بونی لە گشتی کوجوزئی جیاواز لە ھەمووی (کولی) بەڵام وەک چۆن مەرکەزیەتی مرۆڤ لەبەرژەوەندی سروشت/ مادە یەکلاکرایەوە، سەربەخۆبونی تایبەت وجوزئی بۆ یەکلاکردنەوەی گشتی ھەمووی (کولی) لەکۆتایی مادە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی تر زاڵ نابێت یە تایبەتی یاخود یان بە بەشەکی) دەکرێت قسە بکرێت کە جەختکردنەوە لەسەر سەربەخۆی وتایبەتیەتی لە فکری رۆشنگەری کە بنەماکەی بریتیە: لە:

١ــ تاقیکردنەوە پێویستە بکرێت لەسەر دیاریکراو، بەرچاو، بەردەست، راستەوخۆ، ئامادە، چونکە ناکرێت تاقیکردنەوە لەسەر غەیب وبێ سنور، نەبینراو، قیاس لەسەرنەکراو بکرێت.

٢ــ بیری پۆزەتیڤیزمی رۆشنگەری ھەوڵیدا ھەمان دیاردە لەخودی یاسا جوڵێنەرەکان وھەموو ئەوانەی پێویستن بۆ تێگەیشتن لێی بدۆزێتەوە، چونکە ناکرێت ئاوڕ بدرێتەوە بۆ ئەوشتانەی کە لەدەرەوەی رەھانە(سەنتەربونی جیھان لەناوەوە دەست دەکەوێت)

٣ــ مەعریفەی مرۆڤایەتی سەرچاوەکەی عەقڵ وھەستەکانە، ناکرێت تاقیکردنەوەی تێدا بکرێت جگە لەو جیھانە مادییەی ناوەی، لەناو ئەوکات وشوێنەی مرۆڤ تێیدا دەژیت.

٤ــ قوڵبونەوەی ئەم نەزعە تایبەتمەنیدە بەھۆی ئیمان بەوەی کە ھەموو تاکێک دەتوانێت بەھۆی عەقڵی کارایی ئازادی رەخنەیی بەبێ کاریگەربوون بە وەھم ودابو نەریت بگات بە حەقیقەت، عەقڵی کارا توانی ھەیە کە گشت پەیوەست بکات بە تایبەت.

ئەمە ئاراستەی یەکەم لە فکری رۆشنگەری، بەڵام نەزعەیەکی تری ھەیە ئاراستەی گشتە لە مەنزومەی رۆشنگەری فکری:

١ــ عەقڵ بەو پێیەی بەشێکە لەسروشت رەنگدارکراوە بە شایستەکی نائاسایی لە دیاریکردنی گشتی، رووندیار، سادە، متەواتر، وێکچوو، ھاووێنە، دووبارە، ئەوەی ملکەچی قیاسە، ئەوەی ھاوبەشە لەنێوان بونەکان، ھەرچی لایەنی نادیارو کەم وێنەیە، ئەوە عەقڵ گرنگی پێ نادات، ھەرچی لەقیاس بەدووربێت لە عەقڵ بەدوورە، ئەو واقیعەی کە عەقڵ بەرھەمی ھێناوە واقیعێکی گشتی دابەشی نیە، چونکە عەقڵ جگە لەخۆی ھیچ شتیک لە سروشت نابینێت، واقیع جیھان نابینێت تەنھا بە ئیعتباری مادەی بەکارھاتی گۆردراوی گشتی نەبێت کە بەکاردێنرێت، ھەروەک یەکێک لە بانگەشەکارانی ھونەری بیناسازی وەزیفی گوتویەتی: ئەگەر شتێکمان بە دڵسۆزی دروستکرد، کەنیسەی کاتدرائی نابێت جیاوازی بکات لەو دروستکرنەی بەتەواوی، ھەروەک مرۆڤ تەواوجیاوازە لە سروشت.

٢ــ ئەو تێبینیە بەتەنھا نازانستیە، کە بەتەنھا رووکەشی شتەکان و رەنگ و رێرەوی تایبەت وگشتی دەبینێت لەگەڵ ئەوەی بەرھەست ودیاریکراوە، کە پێویستە عەقڵی پشکێنر لەمیانەی ئەو رووکەشیە جێبەجی بکات، ئەوەی ئەو دیاردەیە رووتبکاتەوە لە تایبەتمەندی وتەنھایەتی روناکردنەوەی، لەپێناو گەیشتن بە یاسایەکی گشتی ورووت، ئەوەی لە سنوری کات وشوێن بێت کورتکراوەتەوە لەسەر ھەندێک کەسی نائاسایی ونا عەقڵانی، سروشت جیاوازی وتایبەتمەندی ناناسێت.

٣ــ مرۆڤی تاک ھەندێک جار دەگاتە حەقیقەتێک بەخودی خۆی، بەڵام ئەگەر چەند کەسێک ھەڵسان بەتاقیکردنەوەی مادی وعەقڵی، ئەوا پێویستە بگەن بەھەمان قانون (مادی سروشتی) گشتی( عەقڵی مرۆڤ لەگەڵ سروشت رێکە، عەقڵی ھەموو مرۆڤ لەگەڵ سروشت یەکە)

٤ــ کێشەک دەرکەوێت لەگواستنەوە لە تایبەت بۆگشتی، لە بەش بۆ ھەموو، ھەروەھا چۆنیەتی بەستانەوەیان بەیەکترەوە، چۆن رێکیان دەخەیەوە، جاریکی دەبنین فکری رۆشنگەری لە بۆ ئەوە دەچێت کە کردەی گۆرین وپەیوەستکردن کردەیەکی میکانیکیە، بەش وتایبەت ھەرگیز جیاواز نین، لە ھەموو گشتی، دەکرێت بگەن بە رێکەوتن بەشێکی میکانیکی.

بەم جۆرە دەبینین کە سەربەخۆی تایبەت لەگەشتی (بەش لە ھەمووی) بنەمایەکی راستەقینەی نیە، چونکە لە کۆتایی کارەکە لایەنی مادی زاڵ دەبێت، بەھێزترین، بریتیە لە لایەنی گشتی کە بەرجەستەی یاسای جوڵە دەکات، بەم شێوەیە، وەک عەقڵ لە سروشت تاوایەوە، تایبەت لەگشتی دەتاوێتەوە، گرنگی بەتایبەت وتاک کەم دەبێتەوە، مرۆڤ تایبەتمەندی خۆی لەدەست دەدات، ھیچ شتێک نامێنێت لە کۆی بونەوەرەکانی تری جیابکاتەوە، لەبری ئەو مرۆڤە پرنھێنیە، تاکێکی خاوەن فەردانیەتێکی دەسەڵات رەھا، خاوەنی عەقڵ و سەنتەرێتی، مرۆڤێک دەردەکەوێت بەرجەستە لە کۆمەڵیک یاسا کە دەکرێت دیاریان بکات، بیانناسێیت، حوکمیان لەسەربکات( سەنتەریەتی لەدەوری خود سەرئەکێشێ بۆ سەرکەوتنی بابەت) ئەوکێشانە کێشەی تیۆری مەنتقیی نین، ئەوانە لەسەر ئاستی مێژووی وکۆمەڵایەتی دیاریکراو پەیڕەو دەکرێن. لەسەرەتای ئەم کارەوە لە کۆمەڵگا نوێکان گرنگی بەتاک و ڕەگەزەکان ھەندێک سیفات ومێژووی گەلان دەرکەوت، ھەروەک تاکیەتی فەلسەفی وبیری سەنتەربونی مرۆڤ وگرنگی بە لاشەی مرۆڤ ورەنگی دەوروبەری فاوستیەت وخەیاڵ وسۆزلە ئەدەب ھەموویان جەخت لەسەر تایبەت دەکەنەوە لەسەر حیسابی ئەوانەی گشتین.

لەم چوارچێوەیە، فکری نەتەوەیی عەلمانی دەرکەوت، ھەر پرۆژەیەکی قەومی عەلمانی بەسروشتی خۆی لە تایبەتمەندی تاکی نەتەوەیی و گرنگی ومافی دەربرینی بۆچونەکانی لەمیانەی بنەما رۆشنبیری وکۆمەڵایەتی ئابوری وسیاسی بەرجەستەی ئەو تایبەتمەندیەو گەشەکردنیان دەبێت. دەوڵەتی نەتەوەیی شەرعیەتی لە گەل وەردەگرێت، گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە، وەک ئەوەیە سەروەری لە گەل وەربگرێت خۆی دەخاتە لای فکری تایبەتمەندی نەتەوەی.

بۆیە دەبینین دەوڵەتی نەتەوەی بە ھەموو ھێزێکەوە سنورەکانی دیاری دەکات، بازاری یەکدەخات، مێژووی نەتەوەی دووبارە دەنوسێتەوە، مۆزەخانەکات توند دەکات، گەشە بە ھونەری گەلەکەی دەدات باڵاخانەکان دەرازێنێتەوە، تاکی نەتەوەی زیاد بکات (سەرچاوەی دەسەڵاتەکان بنەمای سەروەری) بە ھەستکردن بەو تایبەتمەندیەی ھەیەتی( ئاراستەیەکە چەند شێوەیەکی ھیستریای وەردەگرێت، بۆگەیشتن بەئاستی نازیەت وفاشیەت وسەھینۆیەت ونەتەوە پارچەیەکیان، کە خۆیان دەدەنە پاڵ فکری گەلی دەسەڵات لەدەست وتایبەتمەندی خۆی.

بەڵام لەمیانەی گەشەکردنی رۆشنبیری وئابوری لە شارستانیەتەکانی عەلمانیەتی رۆشنگەر، خانەی گشتی دەستی پێکرد، (ژیانی گشتی) فراوان دەبێ، میکانزمی بازارکردن وراماڵینی داھاتی تاک، بزوتنەوەی ئالی لەکۆمەڵگا ھەموو داھێنانەکانی تاکی لەناوبرد، ئەمە رەنگدانەوەی بوو لەسەر فکری نەتەوەی عەلمانی، کە لە چوارچێوەیەکی مادی عەقڵی دەخولایەوە، مادە کارێکە کە مرۆڤ توشی نائارامی دەکات، بەگشتگیری رازاوەتەوە، بۆیە زۆرێک لە قەومیە عەلمانیەکان ئاماژە بە قسەکردن لەبارەی تایبەتمەندی رۆمانسی و دەربرینی رابردوو دەدەن، کە ئەمە پێچەوانەی پێشکەوتنە.

بۆنمونە فکری بەرژەوەندی ئابوری وەربگرە، کە زۆرینەی پێچەوانەی بەرژەوەندی ئابوریە لەگەڵ تایبەتمەندی و پارێزگاری کردن لێی، لە باشترین حاڵەت قوربانی بەتایبەتمەندی دەدات لەپێناوی پێشکەوتن، تایبەتمەندی کارێکە پەیوەست بە ھەستکردن وپەیبردن، ھەرچی پێشکەوتنی ئابوریە، کارێکە پەیوەست بە ھەست، ئەوەی کە لەنێوان ھەستکردن ھەستەوەرەکان ھەیە، ئەوەش نێوانیان زۆرە، نمونەی رۆشنگەری مادی کە لە تەنیشت ھەستەکان لەدژی ھەستکردنە، لەمیانەی چوارچێوەی مادی پێویستە لایەنی مادی سەربخرێت بەسەر لایەنی نامادی، بۆیە گشتی ھەموو تایبەتمەندیەکان تێک دەشکێنێت.

لێرەوە رۆشنگەری مرۆڤی قەومی پەیوەست بەکات وشوێنی دیاریکراو کە خواردنی کۆن دەخوات جلی نەتەوەیی لەبەر دەکات، لەپێناو خزمەتی نشتیمان کاردەکات کە دەربری رۆحی نەتەوەو مێژوەکەیەتی، مرۆڤی ئاسایی یان جیھانی یاخود مادی دەردەکەوێت، (مرۆڤی بوبەشتی خاوەن یەک رەھەند) کە لەدەرەوەی سیاقی مێژووی وکۆمەڵایەتی دەردەکەوێت یا (وەک ئەوەی گومان دەبرێت) کە تایبەتمەندی نیە (لەگەڵ تایبەتمەندی مرۆڤایەتی) مرۆڤێکە ھەمبەگر دەخوات، تیشیرت لەبەر دەکات، وەک ئالەتێک بەھەرئاراستەیەک ئاراستەی کەیت دەروات، ھەمو کەلوپەلێکی تازە بەکار دەینێت بەئاسایی بەگوێرەی مۆدێل، چێژ لە بەرنامە تەلەفیزۆنیەکان وەردەگرێت، گوێ لە نوێترین گۆرانی دەگرێت، بەھاکانی دەگۆرێت بەگوێرەی پێویستی باردۆخ، کە پچراو لەوەی پێشوو. ئەم کارەش نامۆنیە، مەنزومەی مادیی کە لە چوارچێوەیە دەخولێتەوە کە لە جیاوازی چەمکی مرۆڤی سروشتی دەردەچێت، کە چێژ لە سەنتەریەتی تایبەتی گەردوون وەرناگرێت، ئەمە بەشێکە لە سیستەمی سروشتی گشتی کە ملکەچی یاساکانی سروشتی گشتی دەبن، نەک یاسای تایبەت بەو.

ئەم ئاراستەیە قوڵ دەبێتەوە لەگەڵ فروانبونی وبەکاربەری جیھانی کە کار لەسەر یەک شێوازی خواردن وجل وبەرگ وچێژوو خەوەنەکان دەکات.

بەردەکەوتنی بازاری جیھانی نوێ بەشێکی گەورەی خەونی بزوتنەوەی رۆشتنگەری ھاتەدی، بەتایبەت رێنیشاندانی واقع وشێوازی جیھانەو سەروەری مرۆڤی سروشتی، کە (ئەوخەونەیە کە زۆرێک دەیبینین کە لەخودی خۆیدا کابوسێک بوو)

لە ئێستادا زۆر لە رۆشنبیرانی جیھانی( لەوانەی کە لەپێشەوە پارێزگاریان لە بێ لایەنداری دەکرد دەژی شوێنکەوتن دەوەستان) ئێستا قسە لە حەقیقەتێک دەکەن، کە بنەمای ناکۆکی نێوان وڵاتان بریتیە لە ململانێی ئابوری (گشتی) یەکلاکردنەوەی لەچوارچێوەی مادیەتی گشتی دەبێت، بێ گرنگی دان بەھیچ ناسنامەیەک یاخود تایبەتمەنیەک. لێرەوە بۆ ئەوە دەچن ھەر قسەکردنێک لە گەشەکردنی سەربەخۆ لەپرسێکی ئەستەم فەرمان پێکراو پێویست نەبێت، کە ناسنامە بارگرانیەکە پێویستە لێی دەرباز بین.

لەم دواییە قسەکردن لەبارەی (جیھانگیر) زیادی کردووە، کە بووە بە نمونەی باڵا بۆ وەرگرتن وچەسپاندنی، ھەروەھا بەوەی کە حەتمیەتێکەو پێویستە جێبەجێبکرێت ورەتنەکردنەوەی نەبێت. دەکرێت ئەو دابەشبونەی نەتەوەی عەرەبی لەو ساڵانەی دوایی دەربڕی زیادکردنی ئەو ھاوسەنگیەی نێوان رۆشنگەری وبە عەلمانیکردن و جیھانگیری بێت، بەجۆێک ھەموو تاکێک ھەڵسێت بە فرێدانی تاکیەتی خۆی ناسنامەکەی بۆلایەک، ھەروەک نەتەوەکانی تر تایبەتمەندی خۆیان وازلێھێنا، ھەمو بەھایەکی رۆمانسی تایبەت بەکەسایەتی نەتەوەیان جێھێشت، چونە نێو ژیانی گشتی خۆشتر، ئەوە ئەو رێگایە کە وڵاتەکەمان دەکاتە کۆپیەکی بێ رووناکی لە سەنگافورە، کە وڵاتی فندق و خانو وفیردەوس وسۆپەرمارکێتی گەورەیە، کە ھەموو کاڵایەکی پێویست وبێ مانای لەخۆگرتووە.

دووەم: تاک ودەوڵەت:

ناکۆکی نێوان ئەو دوو نمونەیە دەردەکەوێت( مەرکەزی بونی مرۆڤ، مەرکەزی بونی سروشت/ مادە) لە چەمکی تاک ودەوڵەت.

فکری رۆشنگەری لە ئیمانی رەھای بە تواناکانی مرۆڤی سروشتی دەست پێدەکات، کە بەسروشتی خۆی بونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە، باشترین دەستەواژە بۆ ئەولایەنە، لە بوونی خۆی کە زمان لازمیەتی، ناکرێت باسی مرۆڤایەتی بکرێت بەبێ زمان، ئەمەش بریتیە لە ھەستێکی کۆمەڵایەتی لای مرۆڤ( باتێبنی ناکۆکی بکەین لە دەستەواژە)

ئەمەش بەھۆی عەقلی راجیح کە حەزەکانی دروستە، توانای ھەیە لەسەر بنیاتنانی سیستەمی سیاسی گونجاو کە پشت بە عەقڵ وتاقیکردنەوە دەبەستێت، کە لێبوردەیی وفرەیی باڵادەستە.

مرۆڤی سروشتی ھەڵدەستێک بە پرۆسەی وردی ژمێریاری بۆ بەدەستھێنانی دەستکەوت وزیان وسود وچێژوەرگرتن وخۆداڕنین لە حاڵەتی سروشتی، عەقلی راحج وکۆی ویستی کە لە بەرژەوەندی دایە لەبەشێکی ئازادیەکانی وچێژی ویوێنەیەک ھەیە، کە کۆمەڵگا پێی ھەڵدەستێت (نوێنەرایەتی لەدەوڵەت) بە زامنکردنی ئاسایش، بەمەش گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی دەچەسپێت، کە پەیوەستە لەنێوان تاکەکانی تر لەناو یەک کۆمەڵگا، کە ھەندێکیان پەیوەست دەکات، ھاوسۆزی کۆمەڵایەتی پشت دەبەستێت بە پرۆسەیەکی عەقڵانی دەکرێت ھەڵبوەشێندرێتەوە، کاتێک مرۆڤ حەزیکرد (لای کەمی لەلایەنی تیۆریەوە). بۆیە کۆمەڵگا ئەو کۆمەڵە تاکێکن پەیوەستن بەشێوەی گرێبەست بە گەردیلەی دراوسێ دەچن( ھەموویان یەک کیان نین بەڵام پەیوەستن بەیەکەوە بەشێوەی ئەندامی) لە سۆنگەی بیری یاسای سروشتی مافی یەکسانی بۆ تاک( سروشت جیاوازی ناناسێت)، پاشان رەتکردنەوەی مافی خوایەتی بۆ پادشا، ھەروەھا دەرکەوتنی فکری یەکسانی بەتەواوی لەنێوان تاکەکان وفکری مافی مرۆڤ و ھاونشتیمانی ھەموو فکرە لیبرالیە دیموکراتیە نوێکان.

ھەر لەو سۆنگەیەوە ئەم تێروانینە گرێبەستیەو بروا ھێنان بە یاسای سروشتی وتواناکانی مرۆڤی سروشتی رۆشنگەران جەختیان لەسەر پێویستی جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت کردوو لەسەر خانەی ژیان کە ھاونشتیمانی پەیڕەوی ماف وئازادیەکانی دەکات، کە حکومی پێ دەکات بۆلای عەقڵی بەگوێرەی (سەرنتەربونی خود)

لێرەوە نمونەی سەنتەربونی سروشت/ مادە دەردەکەوێت( کاتێک دەوڵتی رەھا عەلمانیەت دەتوێتەوە لە سروشت/ مادە وەک سەنتەرێکی رەھا) دەوڵەتی عەلمانی دەبری فکری قانونی سروشتیە، شەرعیەتی لەو وەردەگرێت، کاری کاری سروشتە/مادە( وەک بازاری کارگەوایە) ملکەچ نیە بۆ ھیچ رەھایەکی ئاینی یاخود ئەخلاقی، یا مرۆڤایەتی لە دەرەوەی یاسای سروشتی، جیابۆتەوە لە ھەموو ئامانجێکی ئەخلاقی یان ویستێکی ئیلاھی، سەروەری ئەو خۆیەتی بەرژەوەندی ئامانجی باڵاو یەکەمیەت. دەوڵەت وەک سروشتە ھەموو گشتگیرێکی پەیوەست کەلینەکانی پرنابێتەوە، بۆیە پێویستە پاڵپشتیەکانی زیاد بکات لەسەرجەم لایەنەکانی ژیان، زیادکردنی ھێزی دەوڵەت پێویستە فەرمانرەواو ھاووڵاتی ھەوڵی بۆ بدەن، ئەو زیارکردنە لە دەوڵەت بەشێوەیەک دەردەکەوێت کە ھاووێنەی نەبووە لەمێژووی مرۆڤ، بەشێوەیەک دەوڵەت بوە بە مەرجەعی ئەخلاقی وفەلسەفی وسیاسی کۆتایی بۆ مرۆڤی رۆژئاوایی، ناکرێت دەست بە حکومەکانی بکات لەرێگای چالاکی بەکۆمەڵێک بەھای ئەخلاقی کە لە چوارچێوەی بازنەی دەوڵەتن.

تێبینی دەکرێت بەرەھای ( بەواتای فەلسەفی ئاماژەبۆکراو) کە دەوڵەتی نەتەوەیی مەرکەزی کۆمەڵگا بەشێوەی خێزانی بەرێوە دەبات لە یەک خاڵی مەرکەزی کە پایتەخت ناوەندی دەسەڵاتە، ئەو مەرکەزیە وا دەخوازێت کە واقع نزیک بێت لە یەکتر بەشێوەی میکانیک.

(کاتی نیونت بەرێکی) کاتێک دەوڵەتی مەرکزی ناتوانێت ھەڵسوکەوت لەگەڵ یەکەی ھاوشێوەبکات (وەک ئەو یەکانەی کە عەقڵی مادی بەرھەمی ھێناوە) تێبنیی ئەوە دەکرد فکری تاک ویەکسانی و (سەنتەری مرۆڤایەتی) دەرکەوتووە لەگەڵ فکری دەوڵەتی رەھا( سەنتەربونی سروشتی مادی) کە ھەموو تاکەکان قوت دەدات ــ وەک ئەوەیە کە شت لەگەڵ دژەکەی لەیەک کات دەرکەوتوون.

ئاشکرایە کە ناکۆکی ململانێ بەبەردەوامی لێرە ھەیە، کە وە دیارە لەبەرژەوەندی مادی گەورە یەکلاکراوەتەوە، دەوڵەتی رەھا کێشەی تری لێ دەردەکەوێت، کە بریتیە لە: ئەگەر مرۆڤ ئازادی رەتکردەوە( رۆشنگەرانی ئازادی چی تەسور دەکەن)؟ ئەگەر تاکێکی (ئازادی سەربەخۆ) بەرژەوەندی دەوڵەت (یان کۆمەڵگا) لە بەرژەوەندی ئەو دانەبوو، یان سەرسامی نەکرد، لێرە رۆشنگەران نەیانتوانی چارەسەری تاک بکەن لەسەر حیسابی دەوڵەت( چارەسەری تایبەت لەسەر بەرژەوەندی گشتی، مرۆڤایەتی لەسەر لایەنی مادی) ئازادی کارێکی سروشتیە بۆیە پێویستە ھانی خەڵک بدرێت بۆ ئەوەی ئازاد بن، ئەمە پرکردنەوەی سروشتە، بەرژەوەندی دەوڵەت ئەوەیە کە یاسای سروشتی بەرجەستەبێت، بۆیە دەبێت دەوڵەت دەستی واڵا بکرێت، دەوڵەت بەتەنھا بەرژەوەندی تاک ناناسێت، بەڵکو بەرژەوەندی کۆمەڵگا دەناسێت( لەمیانەی دەستگا تەکنۆکراتە تایبەتەکان) بۆیە ریفۆرم ناکرێت لە ئاستی باڵای ( دیکتاتۆیەتی پرۆلیتاریاو نوخبەی شۆرشگێری پێشەنگ وحکومەتە رەھاکان، کە تەعیبر لە (ویستی گشتی دەکەن) ــ دەستەواژەیەکی بەناوبانگی رۆسۆیە) بەپێچەوانەی دیدی زۆرکەس، بیرمەندانی بزوتنەوەی رۆشنگەری ھاوکارنەبوون لەگەڵ موڵکیەی رەھا لە دژی کەنیسە بەتەنھا، بەڵکو ھاوکاربون لەگەڵیان لەدژی ھەرکەسێک کە دژی فکری رۆشنگەری بوەستیە، باوەری بەرسروشت بە دەوڵەت باوەرێکی ئاینی مادی توند بوو، کە گشتگیر بوو ھەموشتێکی رادەماڵی، باورێکی زانستی رووچوو، سەنتەربونی مرۆڤایەتی رەتدەکردەوە.

ھەمان رێرەو لە سیستەمی ئابوری دەردەکەویت، سیستەمی سەرمایەداری بانگەشەی رێگادان بە فرەی و گەشەی جیاوازی دەکات لەنێوان تاک وچەساندنی ئازادی وخۆشگوزەرانی مرۆڤ (سەنتەربونی مرۆڤایەتی) دەکات.

بەڵام یاسایی سروشتی/ مادی تەعیبر لە خودی خۆی جیھانی ئابوری دەکات لەمیانەی جوڵەی کرین وفرۆشتن وبەھێنان سەرفکردن، دەستوەرنەدانی دەوڵەت، یاسای خەستنەرو داواکردن، یاسای پێویستی سروشتی (ید آدم سمیپ الخفیە) لەسەر ھەموو دەستوەرنەدانێک لەپێناو ھەموارکردنەوەی، تەنھا ملکەچیان بۆ ھەیە، بەڵکو ئەوە شایستەی ھەموو چاکەیەکە، فکری سۆشیالستی بۆ چوونی ئەوە بوو، کە پێویستە ئازادی وخۆشگوزەرانی بچەسپێت( سەنتەربونی مرۆڤایەتی) بەڵام بون وسلوکی مرۆڤ دیاری ناکات، لایەنگری توێژێک وپەێوەندی بەرھەم ھێنان وئامێرە بەرھەمھێنەرەکانی دەورەبەریەتی، فکری سۆشیالستی بانگەوازی ئەوەی دەکرد کە پێویستە دەوڵەت دەست لەھەموو کاروباورێک وەربدات ، کە پەیوەستە بە پلانی گەشەپێدانی کردەی رێکخستنی کۆمەڵایەتی وئاسایشی.

(دەستی نادیاری ئادەم سیمس) لە حاڵەتی سیستەمی سۆشیالستیە، دەوڵەت دەستوەردەداتە ھەموو کاروباریکی پەیوەست بە پلان ورێکخستن، لیژنەکانی حزبی چەکدار بە تێروانینی زانستی وپلان دانان وپوختکردنەوە چاکسازیکردنی ئەوانەی دژی دەوەستنەوە.

تەنھا جیاوازی لەنێوان سیستەمی سەرمایەداری سیستەمی سۆشیالستی ئەوەیە، کە دەستی نادیار خزمەتی ریکلامی تەلەفیزۆنی دەکات (لەپەنایە) بۆ رازی کردنی کۆمەڵگا، لیژنەکانی حزب پۆلیسی نھێنی بەکار دەینن( شاراوەی ئاشکرا) بۆ ملکەچکردنی کۆمەڵگا ــ بەسروشتی حاڵ، لەوێ جیاوازیەکی ناوەکی ھەیە لە نێوان ریکلامی تەلەفیزۆن ( خاوەن شوێنەواری ناوخۆییە) پۆلیسی نھێنی (خاوەن شوێنەواری دەرەکیە) بەڵام ئامانج لە میکانزمە جیاوازانە بریتیە لەسەروەری یاسای گشتی( زانستی، سروشتی، ئالی……… ھتد) لەسەر مرۆڤ.

پێنجەم: زانست وتەکنەلۆژیا:

شێوازی ململانێ لە دوو نمونە دەردەکەوێت ( سەنتەربونی دەوروی مرۆڤ، سەتەربونی دەوری سروشت/مادە) لەگەڵ یەکلابونەوەیەکەم لەسەر حیسابی دووەم، لە پێوەندی مرۆڤ بە زانست وتەکنەلۆجیاو زانستە مرۆڤایەتیەکان کە پشت بە نمونەی شیکاری وەرگیراو دەبەستن، تێروانینی رۆشنگەری تەنھا بە یاسا قبوڵ دەکرێت، دەگات بە عەقڵی مرۆڤ پاڵپشتی راستیەکانی سروشت/ مادە، ھەر ویستێکی تر ھەبێت رەتی دەکەنەوە، لێرەوە رۆشنگەران فەلسەفەکانی قوتابخانەی لاھوتیەتیان رەتکردەوە، کە چەند پرسیارێکی ئامانجداری خستبوە روو، وەک بۆچی خوای گەورە جیھانی درویستکردووە، بەتەفسیرە ئامانجدارە سادەکان باوەریان نەھاتبوو، پرسیارەکە بوبەوە، چۆن خوای گەورە جیھانی دروستکردووە؟ جیھان چۆن دەروات؟ پاشان ھاوکێشەکانی رۆشنگەری وبەعەلمانی کردن بەرزبویەوە، ئامانجەکان کشانەوە دواوە، پرسیارەکە بو بەوە: بنەمای گەوردوون چیە؟ ئالیات وجوڵەکانی چین؟ ئەو ھێزەی لەناوەوە پاڵی پێوە دەنێت چیە؟ ھەر خاڵکی تری سەرەکی دەرەوەی مادەی رەتکردۆتەوە.

بۆ ھەموو ئاوانە زانست بەتەواوی ئازاد بووە لە ھەموو پەردەیەکی ئەخلاقی وفەلسەفی، لەم سۆنگەیەوە بەگەورەی دەرچوو زۆرێک لە نھێنیەکانی مادەو میکانزمەکانی دیاردەی مێژووی وکۆمەڵایەتی دەرکەوت، سەرکەوتنەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکرد، مرۆڤ پێشتر نەیدیتبوو، زانستەمرۆڤایەتیەکان ( کە پشتیان بە میتۆدە زانستیە مادیەکان بەستبوو) بازی گەورەیان ھاوێشت، بوە جێگای ھیوای گەورە کە مرۆڤ خۆی بەختەوەری وسەنتەری مرۆڤایەتی بەدەست بێنێت، لێرەوە نمونەی دووەم دەستی پێکرد( سەنتەربونی دەوری سروشت/مادە) لە جەختکردنەوە لە خودی خۆی ئەم پرسیارانەی خستە روو:

١ـــ قسەکردن لە بەختەوەری جۆرێکە لەجۆرەکانی ئامانجی مرۆڤایەتی، کە ( دەربری سەنتەربونی مرۆڤایەتیە) بۆیەشە جۆرێکە لە جۆرەکانی لەخۆبایبونی مرۆڤ( بەڵکو قسەکردن لەئامانج لە کۆتایی کارەکە، قسەکردنە بەچاودێری پەروەردگار) وەک ئەوەیە مرۆڤ بروای وابێت کە پێگەیەکی تایبەتی لە گەردوون ھەیە، بەشێکی جیاوازە لە ھەموو سروشت یاسایەکی تایبەت، بۆیە پێویستە ئامانجی خودی مرۆڤایەتی رەفزبکرێتەوە، جارێکی تر پێناسەی بەختەوەرە بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ببێت بە( چەسپاندنی یاسی سروشتی وملکەچی مرۆڤ بۆی) چونکە ناکرێت گریمانەی بونێکی ئامانجداری مرۆڤایەتی سەربەخۆ بکرێت لەئامانجەی کە دیاریکراوە(یان بێئامانجی) مادیەتی گەردوون.

٢ــ پێویستە میتۆدە زانستیەکان لەسەر مرۆڤ جێبەجێ بکرێت تا زانستە مرۆڤایەتیەکان لەو پەری وردی زانستی سروشتی بن(ئەمەش لەبە ئەوەی یاسایەک ھەیە جێبەجێ دەکرێت لەسەر سروشت مرۆڤ) ئەمە واتای ملکەچکردنی مرۆڤە بەخۆی بۆ تاقیکردنەوەی زانستی بەبێ ئامانجی مرۆڤایەتی، ئان ئامانجی ئەخلاقی، تا روناکی بەتەواوی قانونەکان دەربخات، پاشان حکومی تێدا بکات، ئەم کارەی سەر دەکێشێت بۆ حکوم کردن بەسەر مرۆڤ وەک دەیناسین، وەک بونەوەرێکی پێکھاتوو، کە تێپەریەە لە یاسایی سروشتی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ژیانی مرۆڤی دەوڵەمەندی ناوەوەی خراوەتە دەرەوەی، لەمیانەی ئەو نمونە شیکاریانەی راستیە دەرونی ژیانی کرۆکی ھەڵوەشاوەتەوە، ھەر وەک علی عزەت بیگۆڤیچ دەڵێت: (بەم جۆرە دیتمان کە کۆمەڵناسی ئاینی حکوم بەسەر کرۆکی سەرەکی بۆ ئاین دەکات، دەرونزانی حکوم بەسەر دەروون دەکات، مرۆڤناسی حکوم بەسەر کەسایەتی مرۆڤ دەکات، مێژوو واتای مرۆڤایەتی ناوەوەی لەدەست داوە، رۆنی کردۆتەو کە زانستی ئەخلاق کە پێمان وایە ئەخڵاق جۆرێکە لەخۆپەرستی رۆشنگەر، واتە ئەخلاقی رەتکردنەوەی ئەخلاق، بەڵکو زانستی جیۆلۆجیا بریاری داوە، مرۆڤ جگە لە عەقڵ شتێکی تری نیە، عەقڵ لە راستی دا شتە، ژیان لەکۆتایی تەنھا ئامرارزێکی بێ ژیانە.

٣ــ بیرمەندانی قوتابخانەی فرانکفۆرت رەخنەی خۆیان ئاراستەی ئەوە کرد کە پێی دەگوترێت (عەقڵی ئەداتی) کە (بەرھەمی بیری رۆشنگەریە) ھەرکات عەقڵ سەرکەوتووبوو بەسەر سروشت پلەیەک لە ستەم کرد لەلایەنێکی ھەست وسۆزی مرۆڤایەتی زیاد دەکات لەمرۆڤ، ئەمە دەبێتە ھۆی جیابونەوە مرۆڤ لە سروشت وحەقیقە شاراوەکان. ئەمە کۆتایی دێت کە عەقڵ بەھۆی زانستی سروشتیەوە ھیدایەت وەربگرێت مرۆڤ و سروشت دەگۆرێن بۆ مادەیەکی بەرکار ھاتوو، بە پلەی ئەم بیرە جیا دەبێتەوە، تاقیکردنەوەی مادی داڕنراوو لەبیری عەقڵی کردووە (مرۆڤایەتی) تاقیکردنەوە کۆتاییە لەئەندازەی خۆی.

دەرکرێت ئەو ئەفسانانەی کە عەقڵی مرۆڤی رۆژئاوای بەرھەمی ھێناوە دەربری ترسی مرۆڤە لە زانست رێگا بنەرەتیەکانی لە یەکلاکردنەوەی ئامانجەکان و عەقڵانیەتی مرۆڤایەتی لە بەرژەوەندی (مادی) رەھا، یەکەم ئەفسانە بریتیە لە ئەفسانەی پرۆمیسوس، کە ئاگری لەخوا دزی دای بە مرۆڤ (بەمەبەستی روونکردنەوە بەسروشتی حاڵ، ئەوە یەکەم ئەفسانەی عەلمانیەتی گەورەیە) پاشان ئەفسانەی فاوستوس کە رۆحی خۆی فرۆشتە شەیتان لەرێگای مەعریفەی کامڵ کە لە حکوم کردن جێگیری بکات لەکات وشوێن (یا بەم شێوەیە کە گومان بردرا). لەگەڵ سەرەتای سەتەی ھەژدە ئەفسانەی فرانکشتاین دەرکەوت، ئەم بونەوەرە ناشیرنە زانایەکی رۆشنبیر دروستیکردووە بروای بە زانست وتواناکانی مرۆڤی ھەیە، ویستی ملکەچی بەرژەوەندیەکانی بکات بۆ خزمەتی خۆی( سەنتەربونی مرۆڤایەتی)، بەڵام ئەم دروستکراوە خالیقەکەی دوای کەمێک دەکوژێت بەئازادی دەردەچێت بۆ ئەوەی لە زەوی خراپەکاری بڵاوبکاتەوە، خەڵک بکوژێت (لەپێناو سەرکەوتنی بابەت) واتە: بەرھەمی زانستی مرۆڤ کوشتنی مرۆڤە، ئەنجامی زانستی مرۆڤی نامرۆڤایەتیە، فرانکشتاین مرۆڤێکی سروشتی ئالی بوو لەچوارچێوەەی یاسای سروشتی ئالی دەخولایەوە، پاشان ئەفسانەکانی دکتۆر جیکل مستر ھاید وئەوانەی تر دەرچوو بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر تری سرۆڤ لەسەر خودی مرۆڤایەتی دیاریکراو لە عەقڵی رووت کە لە چوارچێوەی یاسا زانستی ھاوسەنگە ریازیە نامرۆڤایەتیەکان، بەم شێوەیە دوای ئەوەی کە پرۆمیسۆس پشکۆئاگرێی لە خوا دزی بە متمانەیەکی زۆرەوە بۆ ئەوەی رێگا مرۆڤ روون بکاتەوە، بە داماوی راوەستابوو نەیدەزانی چی لەکارەکانی کبات، کاتیک کەلێنی ئۆزۆزن وپیس بونی بینی، خێزان دەخورێت، داری دارستانەکان لەریشە ھەڵکشاون، بارانی ئاسۆی زیادبونی غازی دووەم ئەکسیدی کاربون، ئاشکرا بوو کە مرۆڤ ھاوکاری ناکرێت رێگای بۆ روونناکرێتەوە، بەڵکو بەپێچەوانە بوو، کە ھاوکاری دەکرێت لە سوتان ولەناوچوون یەکلاکردنەوەی.

شەشەم: مێژوو:

تێبینی کراوە ھەڵوێستی بزوتنەوەی رۆشنگەری بەرامبەر مێژوو ھەمان ململانێیە لە نێوان دوو نمونە ــ سەنتەربون لە دەوری مرۆڤ تایبەت لەلایەک سەنتەر بوون لە دەوری سروشت گشتی لەلایەکی تر ــ سەرکەوتنی دووەم لەسەر یەکەم. مێژو بریتیە لە چالاکی مرۆڤ، کە یادگەی مرۆڤ و عەنباری حکیمەتەکانیەتی، بۆیە بزوتنەوەی رۆشنگەری گرنگی زۆر بەمێژوو دەدەن، لەبری ئامانجە تەقلیدیەکان کە مێژو بە ئاراستەی خوای بەرێوە چووە، فکرێکی ئامانجداری نوێی خستە روو، کە ئەو پێشکەوتنەیە بەرجەستەیەکی مێژووی پێشکەش دەدات بە قانونی سروشتی گشتی، زیادکردنی مەعریفە لای مرۆڤ، بۆیە رۆشنگەری زیادی کردووە، ھەروەھا جێبەجێکردنی پێوەرەکانی عەقڵ زیادی کردووە بە ئامانجی زیادکردنی حکومکردن، کۆندروسیە پیلانێکی سادەی دانا بۆ پێشکەوتنی عەقڵی مرۆڤ، تێیدا روونی کردەوە کە قانونی پێشکەوتن بێ کۆتاییە، کە باشترین بنەمایە بۆ تەفسیکردنی مێژوو، لێرەوە فکرەی قۆناغەکانی مێژوو دەرکەوت کە باڵادەست بوو بەسەر فکری رۆژئاوا، کە لەکرۆکدا چەند قۆناغێکن، کە چەند رەھەندێک پێک دەھێنن بۆ ئامانجە تەقلیدیەکان لەپێناو چەسپاندنی ئامانجە نوێکان،: قۆناغی لاھوتی ــ قۆناغی میتافیزیکی ــ قۆناغی زانستی وباڵادەستی یاسایی سروشتی، ئەمە لوتکەی پێشکەوتن وئامانجەکەیەتی. بیکردنەوەی مێژوی رۆشنگەری بە ئومێدێکی زۆرو ھەستکردن رازانراوەتەوە، کە مرۆڤ پێشدەکەوێت بۆ چەسپاندنی خودی خۆی.

بەڵام گرنگی دان بەمێژوو بەو پێیەی بواری ئەوەی تێدایە کە مرۆڤ بریار لە مەرکەزی بونی خۆی بدات لەسروشت، بریار لە توانا عەقڵیە بێکۆتاکانی بدات، مرۆڤ یەک ئاراستە نیە، کاتێک تێروانینێکی تری لەدەورەی سروشت/ مادە بۆ دەرکەوت، کە دژایەتی مێژوو ومرۆڤ و عەقڵ دەکات، سروشت/ مادە بەردەوام بەروودا کەوتووە، درێژدەبێتە بەروو خۆڵەمێشیە تورەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە ئازادی مرۆڤ جەخت لەسەر ئەم تێروانینە دەکات:

١ــ مێژوو بریتیە لە بەرجەستەکردن بۆ یاسای سروشتی، ئەم کارە واتە پێشکەوتنی سروشت لەسەر مێژوو( وەک پێشکەتنی سروشت/ مادە لەسەر عەقڵی مرۆڤ) بۆیە ھەندێک جار سەیری مێژوو دەکرێت بەوەی کە کۆبونەوەی زانیاریاری راستی مێژووی دروستکراو مرۆڤ دووردەخاتەوە لەسروشتی یەکەمی (سەرچاوەی کۆتایی) لێرەوە نامۆیەکی لەناخی مرۆڤ پێشدەکەوێت، فکری دژە مێژوو دەخرێتە روو، وەک نەزعەی سەرەتایی کە داوای گەرانەوە بۆ سروشت ونا مرۆڤی سەرەتایی دەکات لە( قۆناغی شیوعیەتی گریمانەی بەر لەوەی شارستانیەت ببێت بە پێشەنگ وبڵاونەبونەی جیاوازی لەنێوان خەڵک) ھەروەھا کۆمەڵێک تیۆر بۆ مێژوو دەرکەوتن کە رێرەوی مێژوو روون دەکەنەوە، بەڵکو دەربری ئەوە خراپیە بەردەوامەیە بۆ مرۆڤ، فکرەکانی کۆتایی مێژوو دەرکەوت، ھەروەک فکری شۆرشگێری دەرکەوت کە خاوەن نەزعەیەکە دەیەوێت مێژوو بە یەکجاری رەشکاتەوە بە ئامانجی چاکسازی وگۆڕینی رێرەو، ئەم کارە زۆر جیاواز نیە لەگەڵ بانگەشەکارانی مەدەنیەی فازلە دامەزراو لەسەر بنەمای زانست( خەونی تەکنەلۆجیای تەکنۆکرات) ئەمانە توراسی مێژوویان مکلەچکردوە بۆ پێوانی زانست( بەھۆی پێشکەوتنی سروشت/ مادە لەسەر مێژوو) ئەوەی فەرھەنگی زانستی لەسەری ھاودەنگ بوو دەیھێڵنەوە، ئەوەی فەھەنگی زانستی لەسەری یەک دەنگ نەبوو پێویستە دووربخرێتەوە.

٢ــ مێژوو بریتیە لە یاسای سروشتی، ئەوەی مێژوو دەیجوڵێنێت ( بەو پێیەی کە بەشێکە لەسروشت/ مادە یاخود پەیوەستە بەمادە) ھیچ ویستێکی مرۆڤایەتی نیە، بەڵکو رەگەزێکی مادیە وەک ئامرازی بەرھەم ھێنان وویستی مرۆڤی سروشتی لە موڵکایەتی یان شەرکردن، پێویستە لەسەر مرۆڤ ملکەچی رێرەوی مێژوی برند، بەو پێەی کە دەربری قانونی گشتیە، کە مرۆڤ وسروشت وگەردوون حکومی پێوە دەکەن. لێرەوە قسەکردن لە( (حەتیمەتی مێژووی) دەرکەوت، ھەروەک قسەکردن لە رۆحی مێژوو یاسا برندەکانی مێژوو دەکەوت.

٣ـــ پێشکەوتن پرۆسەیەکی کەڵەکەبوە ئالەیەتێکە بەگوێرەی یاساگشتیە شاراوەکانی سروشت لە پرۆسەی مێژووی تەواو دەبیت، ھیچ ئامانجێکی مرۆی وخوای نیە، مێژوو وێنەی وێنەی ئابوری وسیاسەت مرۆڤە، دەخولێتەوە لەو کاتە نیوتنیەی مادەیە ئالیەی رێکخراوەی، پرۆسەی پێشکەوتنی حەتمە، وەک حاڵی لەگەڵ سروشت، دەرکەوێت کە پرۆسەی پێشکەوتنی کەڵەکە بوو لە رۆژێک دێت دەگاتە کۆتایی، ئەوکاتەی عەقڵ باڵا دەست، مرۆڤ حکوم لە مادەو خۆی بکات، باڵا دەست بێت بەسەر سروشتی مایەت، مرۆڤایەتی دەگونجا دەگەیشت بە حکومی تەنکۆکراتی تەواو، واتە: کۆتایی مێژوو.

بە پشت بەست بەمە، گەشەی مێژووی دەبێتە ھۆی رەتکردنەوی مێژوو، رەتکردنەوەی مێژوو دەبێتە رەتکردنەوەی مرۆڤ بەتەواویە، ئایە مرۆڤ دیاردەیەکی مێژووی نیە، ھەروەک بیرمەندانی سەردەمی رۆشنگەری فێریان کردووین؟ بۆیە گەشبینی رۆشنگەرانی تایبەت بەگەشەی مێژووی گۆرا بۆ رەشبینیەکی قوڵ، موژەدان گۆرا بۆ خۆپاراستن لێی، چونکە ئەوان ھەستیان بەوە کرد بوو ئەو گەشەکردنە سەر دەکێشێت بۆ لەناوبردنی تاک، لەبەرژەوەندی بزوتنەوەی حەتیمەت پێشکەشکردنی مادی بێکۆتا!

حەفتەم تیۆری ئەخلاقی:

کاتێک دەگەینە بواری تیۆری ئەخلاقی، ململانێ لەنێوان دوو نمونە دەرکەوتن بەھەموو ھێزێک پاشان بەخێرایی، فکری رۆشنگەری مرۆڤ وا دەبینێت کە ھیچ خراپەیەکی نەشاردۆتەوە، بەسروشتی خۆی حەزی لە باشەو جوانی و حەق ھەیە بەشێوەی ئاسایی، شەر بەشێک سەرەکی نیە لە سروشتی یان دەروونی مرۆڤ لە حاڵەتی ئاسایی یەکەم، ئەم مرۆڤە باشە لە بەرژەوەندی دەکۆڵێتەوە بەڵام بەرێگایەکی رۆشنگەر نەک دژبە بەرژەوەندی کەسانی تر بە ئینگلیزی (إنلایتیند سلف إنترست enlightened self – interest).) فکرە ئاینیە جۆراوجۆرەکان ( وەک فکری لێخۆشبون گوناحی یەکەم لە بونی خراپە) کە پشت بە ھیچ بنەمایەکی مادی دیاریکراو نابەستێت، ئەو خراپانەی ئیمرۆ دەکەین و ھەمووئەوانەی رووبەروی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەبنەوە بەرھەمی شتی مادی بەرچاون، وەک ژینگەی کۆمەڵایەتی جوگرافیاو مێژوویەتی مادیەت و رەھەندە بۆماوەیەکان، مرۆڤ لە ناوخۆی چاکەیە( سەنتەربونی مرۆڤایەتی) بەڵام روونە کە مرۆڤ ھەڵگری ناخە کاریگەری لەسەرە، مادەی دەرەکی جۆرێک رەنگرێژی دەکات، کە مرۆڤ خۆی وا رەنگرێژ نەکردووە، وەک درێژکردنەوەیەک بۆ ئەم تێزە، فەلسەفەی براگماتی دەرکەوت کە دەربری ئەم نەزعە سروشتیە بەرچاوە مادیە بوو، ئەم فەلەسەفەیە لەپێش بونی دا بە ھەستە فیزیایەکان لەسەر چەمکە ئەخلاقیەکان بەڵکو چەمکە عەقڵی مرۆڤایەتیەکان، ئەخلاق ھیچ پێوەندی بە گەورەیی، یان پێویستی رۆحی، یان واتا نیە، بەڵکو پەیوەستنە بە بەختەوەری(چێژ) سود، خێروشەر پێناسەیەکی مادی بۆ کراوە، خێر داخڵی بەختەوەریە(چێژ) لەسەر گەورەترین ژمارەی مرۆ وئەوەی سودی بۆ دەچەس‌پێنێت، خراپە پێچەوانەی ئەوەیە (بەھۆی ئازارو زیان) سۆزی مرۆڤایەتی دەبری جوڵەی مادەیە، حەز جوڵێنەرە بەئاراستەی ئەو شتەی حەزی پێ دەکەیت، ڕق جوڵێنەرە بە دروخستنەوەت لەو شتەی پێتناخۆشە، پرسیارێکی ئەخلاقی گەورە، یان کۆتایی دەستناکەوێت، ھەموو کارێکی مادی رێژەیی گۆراوە، ھەروەک مرۆڤ پاڵپێوەنراوە بۆ خۆشویستن ولێکۆڵینەوەی لە بەختەوەری وچێژ، ئەوەی لای کەڵەکە بووە، لە مەعریفەی بەرچاو ومادی، ئەوەی بۆ ھەڵدەبژێرت کە بە قازانجی دەزانێت بۆی وبەختەوەری دەخاتە دڵیەوە( ئەمە مرۆڤێکی سروشتیە لێھاتووە، یاسا فیسۆلۆجیەکان حکومی دەکەن) کۆکردنەوە برژاردەکانی تاک سەر ئەکێشێت بۆ حەتمی بوو بەشێوەیەکی ئاسایی پاشان بۆ سەروەری سودی زۆرینەو بەختەوەری.

تیۆری ئەخلاقی لێرە گەردیلەیەکی تەواوە، وەک تێروانی عەقڵ، لەمیانەی چاکسازیکردن لەژینگەی دەرەوە (کۆمەڵایەتی ومادی) جێبەجێکردنی ئەخلاقیاتی مادیی تەواو دۆزینەوە زانستیەکانی تر، دەکرێت، دەکرێت خراپە لە ریشە ھەڵکێشی، بەڵکو چاکسازی خودی مرۆڤیش لەریشە ھەڵکێشی( ئایە مرۆڤ بەشێک نیە لە ھەموو سروشتێکی مادی گەور) لەبۆ ھەموو ئەوان فەیلەسوفانی عەقڵ رۆشنگەری فەیلەسوفی گەشبینن، بروای رەھایان ھەیە بە توانای مرۆڤ لەسەر چاکسازی کردن لەخود وگەیشتن بە چارەسەرێکی تەواو بۆ ھەموو کێشەکانی کە رووبەرووی (سەنتەربونی مرۆڤایەتی) دەبونەوە، لە میانەی تەسلیم بونی مرۆڤی کامڵ بە یاساسروشتیەکان (سەرنتەربونی سروشتی).

ململانێکان لە دوو نمونەی دژ بەیەک گشتی وتایبەت لەسەر ئاستی ئەخلاقی دەرکەوێت، چی دەبێت ئەگەر مرۆڤی سروشتی سوربێت، کە پاڵنراوە بەخۆشەویستی سروشتی بۆ چێژەکان لەسەر ھەڵبژاردنی ئەوانەی زیان بەکۆمەڵ دەگەینێت؟ چی دەبێت ئەگەر کۆمەڵێک ئەوەیان ھەڵبژارد کە زیان بەخەڵکانی تر دەگەیەنن؟ ئاشکرایە کە ئەوەیی ململانێ یەکلادەکاتەوە لە بەرژەوەندی رەھەندی مادی بەھێزە، بۆیە گوتراوە سروشت بریتیە، لەوەی کە مرۆڤ دایھێناوە لە کۆمەڵگا، بۆیە گوتراوە گۆمەڵگا لەسەریەتی تاک ھان بدات بەرەو ئەو بەختەوەریەی کە کۆمەڵگا بۆی بریار دەدات، بۆیە بەختەوەری بوە بە پرسێکی کۆمەڵایەتی، واتە: ئەو کۆمەڵگایەی بەھا بەرھەم دەھێنێت بەھا حکومی کۆمەڵگا ناکات، ئەمەش ‌ ئەنجامی کۆمەڵێک شتە کە دەکرێت گرنگترینیان ئەوانەن:

١ـــ زۆرێک لە کۆمەڵگا عەلمانیەکان ئەخلاقیان لە ژێر دەستی زانایانی ئاینی دەرھێناوە، بەڵام لە ھەمان کات ملکەچی ژێر دەستی زانایانی دەرونناسی وکۆمەڵناسی ھەندەسەو میراتی وکۆمپانیاکانی راگەیاندن وتەلەفیزۆن و تۆماری ھەواڵی ئەستێرەو فەزیحەکانیان دروستکردنی ئیباحی و چێژ.

٢ــ ئەخلاق بوە بە پرسێکی کۆمەڵایەتی رێژەیی ( ئەخڵاق بریتیە، لە تاقیکردنەوە خەڵک) بۆیە چێژ لە ھێچ رەھایەک وەرناگرێت، یان چەسپاویەک، پێویستە بەردەوام ملکەچی پێوانەو گۆرینەوەی بەردەوام، ئەو کارەی کە وا دەکات دەستی پێوە بگرێت، کارێکی گرانە لە ھەندێک شت، بەتایبەت ئەگەر ھەندێک بەھا گۆرانکاری بەسەر رێژەکان دێت( مۆدێرنە ھەروەک یەکێکیان پێناسەی کردووە کە بریتیە لە گۆرانی بەھا دوای ئاگادارکردنەوەیە کورت)

٣ـــ بەرپرسیارێتی تاک کورتکراوەتەوە بۆ جێبەجێکردن، ئەگەر بەباشی جێبەجێی کرد ئەوە ھاونشتیمانیەکی زۆرباشە( ئەگەر ئەو واجبەی بریتی بێت لە لەناوبردنی کەم ئەندام ونەخۆش وپەکەوتەو ئەندامانی کەمیایەتیەکان) ئەگەر کەم تەرخەم بو لە جێبەجێکردن ولێھاتووی کەم بوو ئەوە کەسێکی خراپە( ئەوە پێی دەگوترێت: رێنیشاندانی یان میکانزمی، پێویست، پێویستە پرسیارێکی زانستی بکەین: چۆن؟ ناتوانین پرسیاری ئاینی مرۆڤی ئامانجدار: بۆچی؟) ئەوە ئاماژەیە لە واقیع کێشەی بەپرسیارێتی ئەخلاقی ھەیە بۆمرۆڤی تاک، کاتێک ئەم تێروانینە دەگۆرێت بۆ بونەوەرێکی نێگەتیڤ، رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ژینگەکەی، شوێن ئەو بەھایانە دەکەوێت کە کۆمەڵگا بەرھەمی ھێناون، دەبێتە فەرمانبەرێکی بیۆکراتی بەتەواوی، وەک جێگری وەزارەت یان سەرکردەی بەرژەوەندی لێ دێت، کاتێک ب بەدرێژای رۆژ ھەڵدەستن بە جیبەجێکردنی رێنمایەکانیان بۆیان لە سەرەوە، واتە لەلایەن جەنابی وەزیرەوە! (سەرکەوتنی بابەت بەسەرخود) ئەمە سەنگەریپارێزگاریە ئەیخمان بوو لە خودی لەکاتی دادگایکردنی لە ئیسرائیل، کاتێک راگەیاند ئەو ھاونشتیمانیەکی ئاساییە بروای بەھیچ ئاینێک نیە، ئەو ھەموو ھیوایەتێکی ئەوە بوو کە گوێرایەڵی دەوڵەت بکات فەرمانەکانی جێبەجێ بکات. دەوڵەت فەرمانی گواستنەوەی ئەندامانی یەکێک لە کەمایەتیە (جولەکە)‌کانی دەکرد، ئەوەی کردی کردی، بەملکەچی بۆ فەرمانی گەرەکانی ودەربری لایەنگری بۆ دەوڵەت وکۆمەڵگاو بەھا ئەخلاقیە دیارەکان لە کۆمەڵگای نازی.

٤ــ پاشان کێشەی خراپە دێت، ئەسڵ و تەفسیرو چۆنیەتی دژایەتی کردنی( ئەمە ھەمان پرسیارە کە لە بیروباوەری ئاینی دەخرێنە روو).

ڕــ ئەو مرۆڤەی کە خراپە ناناسێت وھەڵی نابژێرێت، مرۆڤێکە ویستی لێ داڕنراوە، ھەستی رەوشتی لێ داڕنراوە، ھیچ ھەستێکی تایبەتی نیە، مرۆڤێکی سروشتیە، ھەوەک مرۆڤێکە ھیچ سنورێک بۆ وزەکانی نیە، بەڵکو خۆی بەشێکە لە وەزی گەورەی گەردوون، ناسنامەیەکی دیاریکراوی نیە، کەسایەتیەکی تەنھایە. ئەوەی مرۆڤایەتی مرۆڤ وتاکەیەتی دیاری دەکات ھەڵبژاردنی ئازادیەتی، کە دیاردەیەکە کە سنوری بەسەرچەپێنراوی داھەیە، واتە ئەو ئاراستەیە کە دیاردەی مرۆڤی شاراوە لە تیۆری ئەخلاق رەت دەکاتەوە، کە پشت بە یاسای سروشتی دەبەستن.

ب ــ خراپە بریتیە لە لادان لەسروشتی لە حاڵەتی ئاسایی، ھەروەک رۆسۆ یەکەم کەس بوو لە حاڵەتی سروشتی خۆی کەوت، ئەمە ئەو مرۆڤەیە کە ھات لە پارچە زەویەک گوتی: (ئەوە زەوی منە) لێرەوە ئەم پرسیارە بخەینەروو: چی پاڵی بەمرۆڤە ئاساییە ناوە، ئەوەی کردی کردی؟ چی بووە ھۆی ئەم لادانە؟ بۆچی مرۆڤ (سروشتی) برای مرۆڤی دەکوژێت (سروشتی)؟ئایە ئەوە ھەمووی چاکە نیە، بۆیە مرۆڤی سروشتی باشترە بەھۆی سروشتی بونەکەی؟ ئەوەک مارکیز دی ێاد کە (یەکێکە گرنگترین بیرمەندانی رۆشنگەری یەکێک لەوانەی بانگەشەی گەرانەوە دەکات ــ وەک رۆسۆ ـ بۆ سروشت) سروشت ھاوکاری یارمەتی دەری مرۆڤە(لەزمنی ئەو یارمەتیانەی کە لە توانای دایە) کە ئەندازەیەکی زۆر یارمەتی داوە لە ئارەزو حەزو کردەی ناشیرن، سروشت ھێزێکی کەسی نیە( ئەمە کاریک ھەمووی دانی پێداناوە) بەڵام ئەوانە چەند پاساوێکی تری داوە بە کاری توند و دڵڕەقی ــ چی جیاوازی قەدەغە دەکات لەنێوان پەیوەستکردنی نێوان ــ جوان وناشیرن، راستی وھێز، یا لەنێوان شتێکی تر وشتێکی تر؟ ئایە ئەوانە ھەموو کاری رێژەیی نین؟ زۆرێک لە رۆشنگەران ئەم ئەنجامە مەنتقیە تاریکیە‌یان رەنکردۆتەوە، کە شاراوایە لە چەند پێشەکیەکی رۆشنگەری رووناک، بەڵکو بەھۆی ئەوەی نەیانتوانیوە خۆیان دەربازبکەن لە ھەندێک چەمکی ئەخلاقی تەقلدیی کە لە کۆمەڵگاکانی تر بە میرات بۆ مابویەوە بەرلەوەی رووناکی رۆشنگەری تیشکی خۆی باوێت، یان سوربوون لەسەر جوڵاندن لە چوارچێوەی نمونەیەک لە سەنتەربونی مرۆڤ.

ج ـــ پاشان کێشەیەکی تر لە کێشەکان دێتە پێش، لە چوارچێوەیی عەقڵانیەتی مادی عەقڵ چۆن جیاوازی دەکات چ شتێک ئەخلاقیە، چ شتێک نا ئەخلاقیە؟ ئەگەر عەقڵ سەرچاوەیی کۆتایی سروشت/ مادە بێت توانای دەرخستنی بنەمای ھۆکاری گشتی لە شتەکان وپاڵنەرە ئارەزویەکان لە مرۆڤ، کە جەخت لەسەر حەتیمە مادیە دەرەکیان دەکەن، لە ناوەوە سەربەخۆیی مرۆڤ وئازادی رەت دەکەنەوە، عەقڵی مادی رووت لە ناوەوەی بەتەنھا لە تاقیکردنەوەی مادی ھەیە یەکێک لە بیرمەندەکان بەم جۆرە وەسفی دەکات کە رووناکی تیشکی نابێت، بەڵکو گەیێنەری نوێیە بۆ رووناکی، یان تاریکی، وەک کۆمپیتەر ھەڵسوکەوت لەگەڵ زانیاریەکان ھەڵسوکەوت دەکەن، بەجۆرێک بەکاری دەھێنن ورێکی دەخەن، بەڵام بەرھەمی نابێت، ئەگەر ھەندێک راستی چەسپاو گۆراو بدەیت بە عەقڵ چەند تاقیکردنەوەیەکی لەسەر بکەیت، پاشان چەند راستیەکی نەگۆرمان دەداتێ لەگەڵ چەنگ گۆرانێک کە پەیوەست نین بە بەھا، ئەمانە ئامێری شایستەو توانان لەسەر تێبینی وتاقیکردنەوەو ھەڵوەشاندنەوەو، چاودێری ئەوە دەکات، کە ھەیە بەڵام دەستەوەستان دەوەستێت لەوەی کە پێویستە پێمان بدات کە دەبوو ببێت، ھەرەھا لە جیاکردنەوەی چاکەو خراپە، سەرچاوەی کۆتایی بریتیە لەسروشت، سروشت بێلایەنە بێلایەنیەکی ترسناک، ھەندێک جار خراپیشە، چاکە راستیە، خراپەش راستیە، راستیەکان چاکەوخراپە وەک یەکن، بۆنمونە لە ناوبردنی پەکەوتەو کەمایەتی وکەم ئەندامان بە نمونە وەربگرە، کە پرسێکە ھەموو ئاینەکان حەرامیان کردووە، چی دەبێت ئەگەر یەکێک لە زانایانی رۆشنگەر تەفسیرێکی مادی بۆ بکات، کە ئەمە زیادەی مرۆڤن ھیچ سودێکی (ماد)یان نیە؟ چی روو دەدات ئەگەر یەکێک بە بەڵگەی برواپێکەر لەناوبردنیان بکات بە رەھەندێک لە رەھەندەکانی پێشکەوتن وچارەسەری لەناکاو بۆ کێشەی نیشتەجێبون ودیاریکراوی سەرچاوەی سروشتی؟ ئایە ناکرێت دیاریکردنی منداڵ بوون بەباش بناسێندرێت لەمیانەی لە ناوبردنی نەخۆش؟ ئایە ناکرێت باشکردنی بەھەم چاسەری کێشەی نیشتەجێبوون لەمیانەی لەناوبردنی کەم ئەندام پەکەوتە بێت، بەو پێیەی ئەوانە: (یوسلیس إیترزuseless eaters (علی حد قول العلماء النازیین) لەسەر قسەیەکێک لە زانایانی نازی) ھەر سەرف دەکەن وبەھەمیان نیە؟ لە ناوبردنی ئەوانە لە روانگەی مرۆڤی ئابوری سروشتی(بێلایەن) کارێکی پارێزگاری کردنە لەسەرمایە، سەرچاوەی سروشتی بێلایەنە، سروشت وەڵامی کەس ناداتتەوە، گیانلەبەران پیروپەکەوتەکانی خۆیان جێ دەھڵێن، لەگەڵ خۆیان نابەن ھەروەک ئەو گیانلەبەرەعەقڵانیەی ناوی مرۆڤە، زانست و یان عەقڵ چی لەگەڵ ئەو زانا ئەڵمانیە نازییە دەکات، کە بە مەنتقی ریازی وتاقیکردنەوە( عەقڵ وھەستەکان ومەنتقی مادی) سەلماندوویەتی: کوشتنی پیروکەم ئەندام برینداری جەنگ وجولەکەو ھۆزی غەجەر بکوژن، دەبێتە ھۆی گەشەی ئابوری ئەڵمانی( سەدان ھەزار تەن مورەبا کە زۆر بەوردی ئامادەکراوە)؟ دەکرٍێت چ بکرێت لەگەڵ ئەم زانا ئەڵمانیە نازیە، کە پابەندە بە مەنتقی زانستی بێلایەن، کە چەندین تاقیکردنەوە لەسەر دوانەکراوە، کە رەحم بەزەیی نازانێت، منداڵێک لە ژوورێک دانێ، ئەوەی تری لە ژوورێکی تر دانێ، یەکەم بەجۆرەھا شێوەی تاقیکردنەوەی زانستی وەک خواردن پێدان یان گەرمی ساردی، وپاشان ھەڵسان بە پێوانەی دەروونی براکەی؟ ئایە ئەمە جیاواز نیە لەگەڵ تاقیکردنەوەی نەوەو تاقیکردنەوەی دەرھێنانی ئاوی نوێ، کە لەسەر مرۆڤ جێبەجێ دەکرێت (بەبێ زانیاریان) لە پێناو زانست وداھاتووی مرۆڤایەتی، رێژەیەکی زۆر زانیاری لەمیانەی تاقیکردنەوەی نازی کۆبۆتەوە، پرسیارێک دێتە پێشەوە تایبەت بە ئەندازەی شەرعیەتی بەکارھێنانی ئەم زانیاریانە، کە بەرێگایەیەکی شەیتانی دەستی کەوتووە؟ وەڵامەکان جیاواز دەبێت، بەڵام ھیچیان بنەمایەکی زانستیان نیە، زانست جگە تاقیکردنەوەی بێ لایەن شتێکی تر نازانێت.

ئەی عەقڵ چی دەکات لەگەڵ ئەم تیۆرە رەگەزپەرستیانە، کە نکۆڵی دەکات لەنێوان مرۆڤ، ھەندێک ھاوکێشەی ریازی دەھێنێت زیرەکان روونکردنەوەی وێنەی ئەندازەکەی کەلەسەری مرۆڤ وئاستی شایستەی لەبەرێوەبردنی ململانێ لەگەڵ سروشت ومرۆڤ؟ ئایە بۆ عەقڵ دەکرێت بەردەوام بێت لەسەر پێویستی مرۆڤ (دوای ئەوەی نکۆڵی لەئەسڵی پەروەردگاریەتی) کرد؟.

ئایە ئەوە جۆرێک نیە لێ کەودەنی؟ بۆیە پێویستە لەسەر عەقڵ کە دەچێتە جەنگێکی چەکداری بەزۆرترین ھاوکێشەی ریازی و روونکردنەوەی وێنە، کە بکرێت ھەرشتێکی پێ بچەسپێنیت، ئایە دەکرێت عەقڵ چی بکات لەگەڵ عەقڵیەتی ئیمبرالی، کە قبوڵی رێژەبونی رەوشت و حەتمیەتی ململانێ دەکات وەک شێوەیەکی سەرەکی ژیان، لەم سۆنگەیەکی ململانێ دەکات وزەوی وێران دەکات؟

دــ عەقڵی ئازادو سەربەخۆی ھیچ سنورێک بۆ ئەخلاق یان مرۆڤایەتی دیاری ناکات، جیھان دەخاتە ژێر بەرژەوەندی عەقڵ بەبای دەکات و قوتی دەدات دەکات، ئەمە عەقڵێکی ئەداتیە نە پەی بەرابردوو دەبات نە پەیی بەداھاتوو دەبا نەئامانجی ھەیە نەمەبەست.

ھــ کێشەیەکی تر ھەیە لە پەیوەندی مەعریفە بە ئەخلاق، ئەویش ناسینی جیاوازیە لەنێوان چاکەوخراپە بەتەواوی جیاوازە لە کاری چاوکەو دوورکەوتنەوە لەخراپە، مەعریفە رەھەندی ویستی ئازاد لەخۆی ناگرێت، ئەوە کاری ئەخلاقیە بەنھا کە پشت بەم جۆرە ویستە دەبەستێت، بۆیەش دوای ئەوەی مرۆڤ جیاوازی بەرژەوەندی تەسکی شەخێی وگشتی دەزانێت، دوای ئەوەی زانی جەختی لەسەر بەرژەوەندی تەسکی خۆی کردیتەوە، دەکرێت سەربکێێت بۆ کۆمەڵگا، بەخودی خۆی وەک تاکێک، چۆن دەکرێت بروای پێ بێنین لە مەعریفە بۆ کردەی رەوشتی( ئەمە ئەو کێشە ھۆبزیەیە، کە ھیچ وەڵامێکی نیە لە مەنزومەی مادی) کۆتایی

ئەمە کەمێک لەو کێشانە بوو کە خستمنە روو لەبارەی کێشەکانی رۆشنگەری، تائێستاش بیرمەندانی رۆژئاوا بیری لێ دەکەنەوە، لەپێناو دۆزیتەوەی وەڵامی گونجاو(بەپێچەوانی بانگخوزانی رۆشنگەری لەلای ئێمە موژدەی فکرەکانی رۆشنگەری دەدەن بەبوێریەکی زۆرو سادەییەوە، کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر دڵپاکیان، بەڵام بەڵگەشە کە بیریان لەم کارە نەکردۆتەوە، کە ھەموو لایەنەکانی پێویستە).

پێویستە لەسەرمان کەمێک بوەستین بەرامبەر ئەفسانەی فرانگنشتاین خواردنی خێزان وکاڵای مرۆڤ وگشتگیری دەوڵەتی نوێ و دەستگا زیان بەخشەکان ، پێویست کەمێک لەبەرامبەر سیزفی ھەژار بوەستین، کە چۆن بە بەردێکی گەورە پاڵ پێوە دەنێت بۆ سەرەوە تا دەگاتە لوتکەی چیاکە، بەڵام کاتێک سەرکەوتوو دەبێت ودەگاتە سەرلوتکە بەردەکە غلۆر دەبیتەوەتا دەگاتەوە بنی کێوەکە جارێکی تر دەیەوێت دەیەوێت پاڵی پێوەنێتەوە بۆ سەرەوە جار لە دوای جار لە جوڵەیەکی سوراوی بێ کۆتا، ئەمە ئەم وێنە جوانەیە بۆ ململانێی دوو نموونە (سەنتەربونی مرۆڤ وسەنتەربونی سروشت/مادە) سیزیف نمونەی مرۆڤێکە سورە لەسەر جەختکردنەوە لەسەر ویستی مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئەوەی دەیبینێت لە عەبەسیەتی سروشت (یاسای راکێشان کە پاڵ بە بەردەکە وەدەنێ بەرەو ئاراستەی زەوی ھەوڵە مرۆیەکانی ھەڵدەوەشێنێتەوە) دەکرێت سەیری سیزف بکەین لە روانگەی نمونەی سەنتەربونی سروشت/ مادە، خۆمان پرچەک بکەین بۆچونی رۆشنگەر وچەمکە رێنیشاندانە ئەداتیەکان، ئەگەر ئێمە حکوم بەسەر سیزیف بکەین لە روانەگەی جوانی جێبەجێکردن وخێرای دەرەوازەو دەرچەو، گونجاوی ھێزی بازو قەبارەی بەردەکە، پاڵنەری مادی لەپرۆسەی پاڵنانی بەردەکە، ئەوا بە پێوەرێکی عەقڵی مادی سروشتی بابەتی برند حکومان دەکرد ــ بەڵام ئێمە وا دەروانین بۆی لە یەک نمونەی مادی لە دەوری مرۆڤ، بۆ ئەوەی بە تەواوی عەبەسیەتی ژیانی سییزیف ببین، کە چەند پێویستی بە مانایە، ئەگەر کەمێک وردبینەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە بەمە بانگەشەی کۆمەڵێک بەھای نامادی نا عەقڵانیمان کردوو، واتە لە جیھانی ‌مادە بونی نیە، ئامانج لە جیھانی سروشت بونی نیە، واتاو مەبەست کاری مرۆڤایەتین، نەک بەم مانایەی کە مرۆڤ بونەورێکی سروشتیە/مادیە، بەڵکو بونەورێکی ناسروشتیە، جیاوازە لە کۆی دروستکراوەکانی تر، ئەم جیاوازیەی بۆ ناچەسپێت ئەگەر ملکەچی بانگەوازەکانی لاشەی بێت( ھەروەک زانایانی وسروشتیەکان رەوشتناسی ئاماژەیان پێداوە)، ئەگەر پێوەندیەکی بەھێزو دۆستانەی ھەبێت لەگەڵ مەیمونی باڵا (ھەروەک بانگێشەکارانی یەکێتی زانستەکان وادەڵێن) ئەگەر تایبەتمەندیە تەرشیحیەکانی بەراست دابنێین(ھەروەک فرۆید) بانگەشەی دەکات، ئەگەر بروا بە گەشەکردنی ئامرازەکانی بەرھەمھێنان بکەین کە جوڵێنەری مێژوون ( ھەروەک ھەندێک لە مارکسیەکان وادەڵێن) (پێویستە مسوڵمانان) بڵێن ھەروەک لەشێوەی خۆی دروستکردە ( ھەروەک مەسیحیەکان دەڵێن) ئەوکاتە سەنتەربونی مرۆڤ دەگەرێتەوە بۆ گەردوون بۆ زەویەکی چەسپاو، ناکرێت مرۆڤ لە قور رووچوبێت ولە یاسای سروشتی مادی توابێتەوە، ئەستێرەکانی ئاسمانی لەبیرچوبێتەوە دەستلەملانەی مەیمونی باڵابێت، ھەروەک رۆحی رەھای لەگەڵ سروشت دەست لەملانێ بوون، ھەروەھا وەک خود وبابەت لە مەنزومەی زۆرێک لە مەنزومە فەلسفیە عەلمانیەکانی تر واللە أعلم.

١

ئیسماعیل تەها

إسماعیل طه إبراهیم، له‌ دایكبووی ساڵی 1979، ده‌رچووی كۆلێژی زانیسته‌ ئیسلامیه‌كان زانكۆی سلێمانی

ئیسماعیل تەها

إسماعیل طه إبراهیم، له‌ دایكبووی ساڵی 1979، ده‌رچووی كۆلێژی زانیسته‌ ئیسلامیه‌كان زانكۆی سلێمانی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply