كتێبەكان بە PDF

فیقھی ئیسلامی، سیستەمێکە یاسایی ڕەسەن و نوێگەرایە

ناوی کتێب : فیقھی ئیسلامی، سیستەمێکە یاسایی ڕەسەن و نوێگەرایە
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. سەباح موحەمەد بەرزنجی – د. ئەحمەد بالیسانی/ ھاوژین عومەر
زنجیرە :٦
ژمارەی لاپەرە : ٤٩
ساڵی چاپ : ٢٠٠٩

کورتەیەک دەربارەی:

فیقەی ئیسلامی جگە لەوەی زانستێکی پایەبڵندی نێو زانستە شەرعییەکانە، یەک لەو زانستانەشە کە بوونەتە ناسنامە و جیاکەرەوەی ئوممەتی ئیسلامی لە غەیری خۆی، جیاکەرەوەیەک کە گوزارشت لە توانای داەێنان و پەرەپێدانی زانست و پێگەەیشتوویی عەقڵیەت و ئاستبەرزیی مەعریفیی ئەو ئوممەتە دەکات. ھەرچەندە زانایان قۆناغەکانی ئەفراندن و پەرەسەندنی ئەم زانستەیان بۆ چەند قۆناغێکی کەم پۆلێن کردووە، بەڵام خودی ئەو زانستە لە زۆرینەی سەردەم و قۆناغەکانی فەرمانڕەواییاندا ڕۆڵی گەورە و ئیجتیھادیی خۆی بینیوە و دەبینێت. ئەم نامیلکەیە تەواوی ئەو دوو وتەیەن کە لە سیمینارێکی ھاوبەشی سەنتەری زەەاوی و گۆڤاری ستاندەردا پێکەش کران، ناونیشانی سیمینارێکە لەژێر ناونیشانی (فیقەی ئیسلامی، سیستمێکی یاسایی ڕەسەن و نوێگەرایە) بوو, کە بۆ ھەریەک لە مامۆستایان دکتۆر ئەحمەد بالیسانی و دکتۆر ێەباح بەرزنجی ڕێک خرا، ناونیشانی وتەی ھەریەک لە مامۆستایانی ناوبراویش بریتی بوو لە: (فیقەی ئیسلامی لەنێوان نەگۆڕ و گۆڕاوەکاندا) بۆ دکتۆر ئەحمەد بالیسانی و (گەشەسەندن و نوێبوونەوەی فیقەی ئیسلامی) بۆ دکتۆر ێەباح بەرزنجی. لە پێناو گشتاندنی زیاتری ئەو سیمینارە، لە دووتوێی ئەم نامیلکەیەدا سەنتەری زەەاوی بە پێویستی زانی نێوەرۆکی وتەکان بۆ خوێنەران بخاتە ڕوو لە دووتوێی ئەم کتێبەدا بخاتە.

کرتە لەو بەستەرەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن:

فیقھی ئیسلامی، سیستەمێکە یاسایی ڕەسەن و نوێگەرایە

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply