وتار

چەند نیگا و دیدگایەک لەسەر فەرمودەی ((من تشبە بقوم فھو منھم))

ڕۆژانە ھەندێک فەرمودە دەبیستین و بەرگوێمان دەکەوێ، کە بە پشت بەستن پێیان حوکمی ڕەھا و یەکلاکەرەوە دەدرێت، بەڵام کاتێک سەرنج و تێڕامانی لەسەر دەکەین و لە بنج و بنەوانی دەکۆڵینەوە، بۆمان دەردەکەوێ کورت بین و سەرپێیانە گوزەرمان بەسەردا کردووە، چوون گەر بێت و وردتر و قوڵتر لەسەری ڕاوەستین و لە گشت گۆشەنیگاکانەوە بۆی بڕوانین، دروستتر و جوانتر و واقیعیتر لە مەبەست دەگەین.
یەکێک لەو فەرمودانەی پێویستی بە خوێندنەوە و ھەڵوەستەکردن و پێداچونەوە و ڕاستکردنەوەی تێگەییشتنمان ھەیە، ئەو فەرمودەیەی سەرەوەیە.
کە پشتیوان بە خودا لێرەدا بە چەند خاڵێک ڕونکردنەوە و قسەی پێویستی لەسەر دەکەین، بەو ھیوایەی جێگەی سود بێت.
یەکەم/ واتای فەرمودەکە
((من تشبە بقوم فھو منھم)). واتە: ھەرکەسێک خۆی بچوێنێت بە ھەر ھۆز و گەلێکەوە، ئەویش لەوانە.
دووەم/ مەبەست لە (تًشَبُّە)
جێ مەبەست و گرفتەکانی فەرمودەکە لێرەوە سەرچاوە دەگرێ، کە پێویستی بە شیکردنەوە و ڕونکردنەوە ھەیە.
(تشبُّە) کە لەسەر کێشی (تفعّل)ە، لە زمانی عەرەبیدا ئەم واتایانەی خوارەوەی لێ وەردەگیرێ:
• (مگاوعە): شوێنکەوتن و بە گوێکردن. {وتفَعّل: لمطاوعە فعل، نحو: کسرتە فتکسر}.
• (تَکلُّف): زۆر لە خۆ کردن. {وللتکلف، نحو: تشجع وتحلم}.
• (اتّخاژ): کردن و گرتن. {وللإتخاژ، نحو: توسد} .
• (تجنُّب): دوورەپەرێزی و دورکەوتنەوە. {وللتجنب، نحو: تڕپم وتحرج}.
• (تِکرار): دوبارەکردنەوە. {وللعمل المتکرر فی مھلە، نحو تجرعتە، ومنە تفھم} .
• ئەمانە و چەندین واتای دیکە، لەوانە: (تکپیر) زۆرکردن، (ێیرورە) گۆڕان لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکیتر، (تدریج) ھێواشی، (طلب) داواکردن.
ھەرچیش پەیوەستە بەو (تَشبُّە)ی لە فەرمودەکەدا ھاتووە: خۆچواندنی ئاشکرایانەی بڕوادارانە بە بێ باوەڕانەوە و بایەخدانیانە بە کردار و ھێماکانیان، ھەروەک ئەمە واتای دیاری بابی (تَفَعُّل)ە.
لەمبارەیەشەوە زانایان: (ئەبوحەفێی حەنبەلی) و (ئیبن حاجب) و زانایانی دیکە گوتویانە:
{قال بعچُ العلماء: إن ما کان من باب التفعُّل، فإنە یدل علی شدە اعتناء ژلک الفاعل بإثھار ذلک الفعل، کالتێبُّر والتجلُّد، ونحوھما، فإنھما یُفید ڕن الجِدَّ فی إڤھار الێَبْڕ والجَڵدِ، فکژا ھنا التقبل یفید المبالغە فی إثھار القبولِ} .
{والڕغلب فی تَفَعَّل: معنی ێیرورە الشئ ذا ڕێلە، کتڕھل وتڕلم وتڕکل وتڕسف وتڕێل وتفکک وتڕلب: ڕی ێار ژا ڕھل، وڕلم، وڕکل: ڕی ێار مڕکولا، وذا ڕسف، وژا ڕێل، وذا فکک وذا ڕلب} .
بەم پێیەش بە تەنھا خۆچواندنێک بەس نییە بۆ چونە نێو بازنەی ھەڕەشەی فەرمودەکە، بەڵکو پێویستی بە چەند و چۆنی و دووبارەکردنەوەی بەردەوام، یاخود نیمچە بەردەوام ھەیە.

سێیەم/ ئەو بوارانەی خۆچواندن دەیانگرێتەوە
ھەموو خۆچواندنێک بە بێ باوەڕانەوە ناچێتە خانەی یاساغ و نادروستەوە، لە چەشنی: بابەتە زانستیەکان، پزیشکی، ئەندازەیی و، ھەموو ئەو شتانەی لە تایبەتمەندی بێ باوەڕان نین، بەڵکو لەم بوارانەدا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) سودی لە ئەزمون و زانستی گەلانی دیکەی نامسوڵمان وەرگرتووە.
وەک ئەوەی جارێک پیاوێک ھاتە خزمەتی و، گوتی: {(إنی ڕعزل عن إمرڕتی). فقال لە رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: ((لم تفعل ذلک؟)). فقال الرجل: ڕشفق علی ولدھا، ڕو علی ڕولادھا. فقال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: ((لو کان ذلک چارّا صرّ فارس والروم))} . واتە: قوربان من لە ژنەکەم عەزل دەکەم، لێی پرسی: بۆچی؟ گوتی: لەبەر منداڵەکەی (بۆ ئەوەی زیانی پێ نەگات)، پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێ) فەرمووی: ئەگەر جوت بوون زیانی بۆ ژنانی سکپڕ و شیردەر ھەبوایە، (فارس) و (ڕۆم) زیانیان پێ دەگەییشت و، منداڵەکانی ئەوان دوچاری زیان دەھاتن.
لە ریوایەتێکی دیکەدا ھاتووە: {عن جدامە بنت وھب الڕسدیە “رچی اللە عنھا” ڕن النبی “صلی اللە علیە وسلم” قال: ((لقد ھممت ڕن ڕنھی عن الغِیلە، فنڤرت فی الروم والفارس فإذا ھم یُغیلون ڕولادھم فلا یصر ڕولادھم ذلک شیئا))} . واتە: (جودامەی کچی وەھبی ئەسەدی) دەڵێت: پێغەمبەر (سەلامی خودای لەسەربێ)، فەرمووی: نیازم وابوو مسوڵمانان قەدەغە بکەم لە جوت بوون لەگەڵ ژنەکانیان لە کاتی منداڵ بە بەری و شیرداندا، بەڵام کە سەرەنجمدا و زانیم (فارس) و (ڕۆمەکان) لەو کاتانەدا سەرجێی ئەنجام دەدەن و ھیچ زیانێکیش بە منداڵەکانیان ناگات، پەشیمان بوومەوە.
جا نەریتی (عەرەب) وابوو لەگەڵ ژنانی سکپڕ و شیردەردا سەرجێییان ئەنجام نەدەدا ، بڕوایان وابوو نابێت جوت بوونیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت، ئەگینا بە منداڵ و ژنەوە ڕووبەڕووی زیان دەبنەوە.
ھەروەھا خۆچواندنی فەرمودەکە بوارەکانی کارگێڕی و سیاسی و سەربازیش ناگرێتەوە، وەک ئەوەی لە غەزای (خەندەق) پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێ) خەندەقی ھەڵکەند کە نەریت و تاکتیکی جەنگیی (فارسە) مەجوسییەکان. ھەروەھا پێشەوا (عومەر، خودا لێی ڕازی بێت) ھەندێ سیستمی سەربازی و فەرمانڕەوایی لە (فارسەکان) وەرگرت و پەیڕەوی لێ کرد.
بەڵکو پێغەمبەری خوا (سەلام و میھری خودای لەسەر) لە ھەندێ بواردا -جگە لە بواری ئاینداری-، حەزی بە تەبایی و ھاوشێوەیی لەگەڵ ئەھلی کیتابدا دەکرد.
(عەبدوڵای کوڕی عەباس، خودا لێیان ڕازی بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێ) حەزی بە تەبایی و ڕێکخستنی شێوە و ڕەفتاری دەکرد لەگەڵ ئەھلی کیتابدا لەو بوارانەی خودا فەرمانی تایبەتی بۆ نەناردووە، بۆ نمونە: ئەھلی کیتاب قژیان خاودەکردوە بە دەوری سەریاندا، موشریکەکانیش قژیان دەکرد بە دوو بەشەوە، پێغەمبەر سەرەتا وەکو ئەھلی کیتاب قژی بەسەر ناوچاواندا خاودەکردوە، بەڵام دواتر دەیکرد بە دوو بەشەوە بەملاولای سەری: ((عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَچِێ اللَّەُ عَنْەُمَا، قَاڵ: کَانَ النَّبِیُّ ێَلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ یُحِبُّ مُۆافَقَەَ ڕَەْلِ الْکِتَابِ فِیمَا ڵمْ یُۆْمَرْ فِیەِ، ۆکَانَ ڕَەْلُ الْکِتَابِ ێسْدِلُونَ ڕَشْعَارَەُمْ ۆکَانَ الْمُشْڕکُونَ ێفْرُقُونَ رُءُوسَەُمْ فَسَدَڵ النَّبِیُّ صلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ نَاێِێتَەُ پُمَّ فَرَقَ بَعْدُ)) .
کەواتە مەبەست لە خۆنەچواندن بە بێ باوەڕانەوە لە شتانێکدایە لە دروشم و تایبەتمەندی ئەوان بێت، نەک شتانێکی ڕۆتین و ھەڵسوکەوت و مامەڵەی ئاسایی ڕۆژانە، کە ھەموو مرۆڤایەتی تێیدا بەشدار و خاوەندارن. بۆ چەسپاندنی ئەم دیدگایەش چەند بۆچونێکی زانایان دەخەینە بەردەست:
پێشەوا (مەناوی) دەفەرموێت: {(من تشبە بقوم) ڕی: تزیّا فی ڤاھرە بزیھم وفی تعرفە بفعلھم وفی تخلقە بخلقھم وسار بسیرتھم وھدیھم فی ملبسھم وبعچ ڕفعالھم ڕی وکان التشبە بحق قد طابق فیە الظاھر الباطن} .
پێشەوا (ێەنعانی) دەفەرموێت: {ۆالْحَدِیپُ دَالٌّ عَڵی ڕَنَّ مَنْ تَشَبَّەَ بِالْفُسَّاقِ کَانَ مِنْەُمْ، ڕَوْ بِالْکُفَّاڕ ڕَوْ بِالْمُبْتَدِعَەِ فِی ڕَیِّ شَیْءٍ مِمَّا ێخْتَێُّونَ بِەِ مِنْ مَلْبُوسٍ ڕَوْ مَرْکُوبٍ ڕَوْ ەَیْئَەٍ، قَالُوا: فَإِژَا تَشَبَّەَ بِالْکَافِڕ فِی زِیّ ۆاعْتَقَدَ ڕَنْ ێکُونَ بِژَلِکَ مِپْڵەُ کَفَرَ فَإِنْ ڵمْ ێعْتَقِدْ فَفِیەِ خِڵافٌ بَیْنَ الْفُقَەَاءِ مِنْەُمْ مَنْ قَاڵ: ێکْفُرُ، ۆەُۆ ڤَاەِرُ الْحَدِیپِ، ۆمِنْەُمْ مَنْ قَاڵ: ڵا ێکْفُرُ ۆڵکِنْ یُۆَدَّبُ} .
پێشەوا (مەلا عەلی قاری)ش فەرمویە: {قلت: بل الشعار ھو المراد بالتشبە لا غیر} .
پێشەوا (قورتوبی) دەفەرموێت: {ێرح القرطبی فقال: لو خێ ڕھل الفسوق والمجون بلباس منع لبسە لغیرھم فقد یظن بە من لا یعرفە ڕنە منھم فیڤن بە ظن السوء فیڕپم الڤان والمظنون فیە بسبب العون علیە} .
(عەبدولموحسن عەباد)یش دەڵێت: {والمقيود من ذلک التشبە فی الشیء الذی ھو من خێائێھم، والشیء الذی ھو من میزاتھم، وڕما الڕشیاء التی ھی مطلوبە فی الإسلام مپل: إعداد العدە، والعنایە بالڕمور النافعە، فھذا شیء مطلوب، ولکن الشیء المحظور والممنوع ھو الذی یکون فی ڕمور اللباس ڕو الھیئە ڕو ما إلی ذلک} .
(عەبدوڵا زوقەیل)یش دەڵێ: {ومعلوم ڕن لیس کلُّ تشبە بالکفار یعد کفرا، فإژا علمت ذلک تبین لک خطڕ من یجعل ھذە المسڕلە من مسائل العقیدە ویخطیء ڕو یبدع من لم یقل بقولە، فإما جعلە مرجئاً ڕو خارجیاً، وھژا مما ابتلیت بە الڕمە فی اڵاونە الڕخیرە} .
ھەموو ئەم گوتانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو خۆچواندنەی لە باوەڕ و دروشم و تایبەتمەندی نامسوڵمانانە، ئەوانە دەچنە بازنەی حەرام یاخود لە دین دەرچوون. جگە لەوانە حەرام نییە، بەڵکو لە باب و بازنەی کەراھەت و وەرع و تەقوادا دەسوڕێتەوە.

چوارەم/ ئایا خۆشویستنی نامسوڵمان حەرام و ناڕەوایە؟!
بەشێک لەوانەی ئەم فەرمودەیە دەکەنە بنەمای دابڕان و ھەڵپەساردنی پەیوەندی نێوان خۆیان و نامسوڵمانان، بیانوی ئەوە دێننەوە خۆچواندن لە خۆشویستن و سەرسامبونەوە سەرچاوە دەگرێ، ھەر ھەستێکی لەم جۆرەش بۆ بێ باوەڕان نادروست و ناڕەوایە.
لە ڕاستیدا ئەم جۆرە دید و بەڵگەھێنانەوەیە لاواز و نابەجێیە، چونکە ھیچ کات پەیوەندییە مرۆییەکان لەسەر بنەمای بیروباوەڕ بینان ناکرێت و نەکراوە، بۆ نمونە: کاتێک مسوڵمانێک ھاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی ئەھلی کیتابدا دەکات حەتمەن خۆشی دەوێت، ئەم خۆشویستنە ئاشکرایە ناچێتە بواری (وەلاء) و (بەراء)ەوە و بە خۆشویستنی کوفر و ئەھلی کوفر نایەتە ھەژمار.
بەڵگەی ڕوونتر ئەو ئایەتە پیرۆزەیە کە خوای گەورە بە پێغەمبەر (سەلامی لەسەر بێ) دەفەرموێت: [إِنَّکَ ڵا تَهدِی مَنْ احْبَبْتَ ۆڵکِنَّ اللَّەَ ێهدِی مَنْ ێشَاءُ ۆەُۆ ڕَعْڵمُ بِالْمُهتَدِینَ]. القێێ: ٥٦. واتە: تۆ ناتوانی ھیدایەتی کەسێک بدەیت کە خۆشت دەوێت. مەبەست لەو خۆشەویستە: (ئەبوتالب)ی مامی پێغەمبەرە، کە ئاواتەخواز بوو بڕوای پێ بھێنێ، بۆ ئەو مەبەستەش زۆری ھەوڵدا بەڵام بێ ئاکام بوو، کەچی ھەر خۆشی دەویست و خودایش بە خۆشەویستی پێغەمبەر ناوی ھێناوە!
کەواتە خۆشویستنی بێ باوەڕان لە سنور و بازنەی خۆیدا نۆرمەڵ و ئاساییە.

پێنجەم/ پلەی فەرمودەکە، یاخود ڕشتەی گێڕەرەوەکانی
فەرمودەکە لە ڕووی ڕشتە (سەنەد)ەوە مشت و مڕی زۆری لەسەرە، ھەندێک لە زاناکان بە لاواز و ھەندێکیتر بە پەسەندیان داناوە، بەڵام دواجار وەک دەردەکەوێت زۆرینە لەسەر ئەو ڕایەن کە لاوازە. لەو زانایانەشی بە لاوازیان ئەژماردووە:
١ـ پێشەوا (بەزار)، کە دەڵێت: {وھذا الحدیپ لا نعلمە یروی عن حژیفە مسندا إلا من ھذا الوجە، وقد رواە غیر علی بن غراب عن ھشام عن محمد عن ڕبی عبیدە عن ڕبیە موقوفا} .
٢ـ پێشەوا (ھەیسەمی) دەڵێت: {رواە الطبرانی فی الڕوسط وفیە علی بن غراب وقد وپقە غیر واحد وچعفە بعضھم وبقیە رجالە پقات} .
٣ـ پێشەوا (سەخاوی) دەڵێت: {وفی سندە ضعف، ولکن شاھدە عند البزار من حدیپ حژیفە وڕبی ھیرە وعند ڕبی نعیم فی تڕریخ ڕێبھان عن ڕنس وعند القضاعی من حدیپ طاوس مرسلا} .
٤ـ پێشەوا (زەیلەعی)، سەبارەت بە (ئیبن سەوبان) کە لە سەنەدەکەدا ھەیە، دەڵێت: {وابن پوبان چعیف} .
٥ـ پێشەوا (زەرکەشی) دەڵێت: {ڕخرجە ڕبوداود من حدیپ ابن عمر باسناد فی ضعف} .
٦ـ پێشەوا (سیوتی) دەڵێت: {حدیپ من تشبە بقوم فھو منھم. ڕبو داود من حدیپ ابن عمر بسند ضعیف.} .
٧ـ پێشەوا (عەجلونی) گوتویەتی: {رواە ڕحمد وڕبو داود والطبرانی فی الکبیر عن ابن عمر رفعە وفی سندە چعیف کما فی الڵالئ والمقاێد لکن قال العراقی سندە ێحیح ولە شاھد عند البزار عن حژیفە وڕبی ھریرە وعند ڕبی نعیم فی تاریخ ڕێبھان عن ڕنس ، وعند القچاعی عن طاووس مرسلا وێححە ابن حبان} .
٨ـ پێشەوا (ێەنعانی) دەبێژێ: {الْحَدِیپُ فِیەِ چَعْفٌ ۆڵەُ شَۆاەِدُ عِنْدَ جَمَاعَەٍ مِنْ ڕَئِمَّەِ الْحَدِیپِ عَنْ جَمَاعَەٍ مِنْ الێَّحَابَەِ تُخْڕجُەُ عَنْ الچَّعْفِ} .
٩ـ پێشەوا (زوبەیدی) دەڵێت: {من تشبە بقوم فھو منھم. رواە ڕحمد وڕبوداود والطبرانی فی الکبیر من حدیپ ڕبی منیب الجرشی عن ابن عمر بە مرفوعا بسند فیە ضعف} .
١٠ـ ھەروەھا پێشەوا (ئیبن حەجەر)یش دەڵێ: (ئیبن سەوبان) لە متمانەپێکرندا ناکۆکی تێدا ھەیە: {ۆڕَبُو مُنِیب ڵا یُعْرَفُ اِسْمُەُ، ۆفِی الْإِسْنَادِ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْن پَابِت بْن پَوْبَانِ مُخْتَڵفٌ فِی تَوْپِیقِەِ} .

شەشەم/ ئایا مەبەست و واتای فەرمودەکە بەو ڕەھاییە وەرگیراو و پەسەندە؟!
گەیاندنی فەرمودەکە بەو ڕەھاییەی دەیبینین توشی گرفتی گەورەمان دەکات، چوون لەلایەکیترەوە بیرمان لەوە نەکردۆتەوە بەم پێودانگەبێ، ئەگەر ھاتوو بێ باوەڕێک شێوە و شکڵی خۆی وەک مسوڵمانان لێ کرد -ئیدی با بیر و باوەڕیشی پڕ لە کوفر و شیرک بێ-، ئایا تەنھا بەوەی خۆی چواندنووە بە بڕوادارانەوە و شکڵ و شێوەی خۆی وەک ئەوان لێ کردووە، ئیدی بەوە دەبێتە تاکێک لە بڕواداران و حسابی مسوڵمانی بۆ دەکرێت؟!
شیاوترین وەڵامی ئەم پرسیارە لەم فەرمودە شیرینەدا بەرجەستە دەبێ، کە پێغەمبەر (سەلام و سۆزی خودای لەسەر) بە (عەمار)ی فەرموو: ((قَاڵ:«کَیْفَ تَجِدُ قَلْبَکَ؟». قَاڵ: مُطشئمَئِنًا بِالإِیمَانِ. قَاڵ: «إِنْ عَادُوا فَعُدْ»)) .

بینینی زیاتر

بابەتەكانی نوسەر