وتار

ئایا لە ساڵی 2100 دا دەگەڕێینەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست؟

نوسینی: ستافی ماڵپەڕی ساسەپۆست

لەم دوو دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەم ،گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لە بواری ڕۆشنبیری وسیاسی دا دوو بیرۆکەی پێناساندین، کە زۆرێک لە و تیۆرو وگریمانە وئاڕاستە فکریانەیان لەسەر بنیات نراکە شڕۆڤەی بۆ باری گشتی ونەخشەی ئایدۆلۆژیەکان وداهاتووی لیبڕالیەت لە جیهاندا دەکرد؛ئەم دوو بیرۆکە لە دوو پەرتوکدا بڵاوکرانەوە کەناوی کتێبەکانیش هەمان ناونیشانیان هەڵگرتبوو:بیرۆکەی مل ملانێ ی ژیارەکان،بۆ مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی( صامويل هنتنجتون (Samuel P. Huntington)،بیرکەی کۆتایی مێژووی مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی «ستانفورد» ی ئەمریکی فرانسيس فوكوياما (Francis Fukuyama). ئەم دوو بیرۆکانە لە دوو پەرتوک دا بڵاوکرانەوە کەتائێستاش هەموو خوێندکارانی زانستە سیاسیەکان ڕادەسپێردرێن ئەم دوو پەرتوکە بخوێننەوە،بەڵام لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لەو وڵاتانەی کە ئەم دوو نوسەرە بەنمونەی چەسپاندن وگوێزەرەوەی بیرۆکەکانی دیموکراسی ولیبڕاڵیان دانابوون بۆ وڵاتە جیاجیاکانی جیهان،توشی نسکۆو پاشەکشەبوون لەسەرئاستی ئایدۆلۆژی، سەرلەنوێ نوسەری ئەمریکی و مامۆستای زانستەسیاسیەکان فرانسيس فوكوياما دەردەکەوێتەوەو لەبارەی هەڵکشانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە دەوڵەتە ڕۆژئاوییەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا دەدوێ. ئالێرەدا،ئەم ڕاپۆرتە هەوڵێکە بۆ شڕۆڤەکردنی ئەم بۆچوونە نوێ یەی فوكوياما یە لەبارەی هەڵکشانی ڕاستڕەوەکان، هاوکات لەگەڵ شڕۆڤەی بۆچوونی شەپۆلی سێ یەمی دیموکراسی وکۆتایێ مێژوو،بەنمونە هێنانەوە بە ئەزمونە ڕۆژئاواییەکان وبێجگە لە ڕۆژئاواییەکان کە ئەم ڕەوتە ڕاست ڕەوە توند ڕەوانەی لێ دەرکەوتوەو گۆڕەپانی سیاسی داگرتوە،یان چەند نمونەیەکی جیاواز کە بیرۆکەی دیموکراتی لیبڕاڵی تیای دا هەرەسی هێناوە ،یان خەریکە لەناودەچێ،لەگەڵ بیرۆکەی لەناوچوونی یەکجارەکی بۆ ڕەوتی دیموکڕاتی لیبرالی لە جیهاندا بەهاتنی ساڵی 2100.

شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی یان کۆتایی مێژوو؟

بۆیەکەم جار لە ساڵی 1991زاراوەی شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی دەرکەوت،ئەویش لە چوارچێوەی کتێبەکەی سامویل هنتنگتون دا لە ژێر ناوی «شەپۆلی سێ یەم:ئاڵوگۆڕی دیموکراسی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم »، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ وەسفی ئاڵوگۆڕە بنچینەییەکانی ئاڕاستە جیهانیەکانی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان لە ناوچەکانی ئەوروپاوئەمریکای لاتین وئاسیاوئەفریقیابەرەو دیموکراتی بەخۆیەوەبینی، ئەوەش هەرلە شۆڕشی پرتوگالی ساڵی 1974وە کە بە شۆڕشی قەرەنفل ناسرابوو. ئەمەشی بە شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی دانابوو،چونکە ژمارەی دەوڵەتە دیموکراتیەکانی لە 36دەوڵەتەوە بەرزکردەوە بۆ 110دەوڵەت ،وەزۆرێک لە زانایانی سیاسی هاوڕان لە ناونانی ئەم قۆناغە بە شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی،کە لەپێش ئەم شەپۆلە دووشەپۆلی تر ڕابردوون: شەپۆلی یەکەم لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەبوو،بەدیاری کراوی کەلەساڵی 1828 لە دوای ڕۆچوونی بنەماکانی شۆڕشی فەڕەنسی وئەمریکی ،وەتا پێش جەنگی دووەمی جیهانی،بەتایبەت بەگەیشتنی مۆسۆلۆنی بە فەرمانڕەوای ئیتالیا لە ساڵی 1922.

شەپۆلی دووەم ،بەسەرەتای دەست پێ کردنی فەرمانڕەوایی فاشیستەکان لە سەدەی بیستەم بە فەرمانڕەوایی مۆسۆلۆنی ،پاش ئەویش هیتلەر،وەجەنگی دووەمی جیهانی وتاکۆتایی جەنگەکە،بەڵام هەندێک لەو دیموکاسیانە ،یەک لە دوای یەک هەرەسیان هێنا،لەسەردەمی دیکتاتۆرە سەربازیەکانلە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو،بەتایبەتی لە ئەمریکای لاتین،تا گەیشتە شۆڕشی پرتوگالی لەساڵی 1974، کە شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی دەستی پێ کرد،کە زانایانی سیاسی پێ یان وایە،کەلە سەرەتاکانی سەدەی بیست ویەک ئەم شەپۆلە دەگاتە ترۆپکە .

لەهەمان کات دا،فۆکۆیاما لە بۆچونەکەی دا گریمانەی ئەوەی دانابوو،کە ئەو گۆڕانکاریانەی کەبەسەر جیهان دا هاتن لە چوارچێوەی شەپۆلی سێ یەمی دیموکراتی،وەلەگەڵ هەرەس هێنانی یەکێتی سۆڤیەت ،لە داهاتوودا دەرەنجامی کۆتایی مێژووی لێ دەکەوێتەوە،وەئەم بیرۆکەشی بە بیرۆکەیەکی حەتمی ومسۆگەری هێڵی پەرەسەندنی ئایدۆلۆژی بۆ مرۆڤایەتی بەگشتگیری دەزانی، کە ئەم نمونە دیموکراسیە لیبڕالیە دەبێتە جێگرەوەی هەمووئایدۆلۆژیەکانی ترو گشتگیری کۆتایی بۆ فەرمانڕەوای مرۆڤایەتی. هەردوو بۆچوونی فرانسيس فوكوياما و صامويل هنتنجتون لەبارەی کۆتایی مێژوو و شەپۆلی سێ یەمی دیموکراسی ،وەک تەواوکەری یەکتر دەردەکەون،بەڵام واقعی ئەمڕۆ پێچەوانەی ئەوە پیشان دەدا،ئەوەتا سەرمایەدارو بازرگان وکەسایەتی تەلەفیزیۆنی کە دۆناڵد ترامپە، زاڵ بوە بەسەر وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا،بەڵام گروپەکانی ڕاستڕەوی توندڕەوکۆبونەوە لە پێناوی هێنانەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپاوبردنی بەرەو ئاڕاستایەکی کەنارگیری،کە ترامپیش ئەم کەنارگیریەی بەریتانیای پێ باشە،لەژێر سایەی هەڵکشانی شەپۆلەکانی ناوگەلانی ونەتەوەیی وبڵاوبونەوەی شێوە ترامپەکان لە جیهان دا،دواینیشیان سەرۆکی بەڕازیل جايير بولسنارو بوو کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو هەڵ بژێردرا، کەواتە واقع کۆتایی مێژوو لەناودەبا

واقیع بیردۆزی کۆتایی مێژوو هەڵدەوەشێنێتەوە

. پێدەچێ کە فۆکۆیاما زیاترکەسێکی خۆزگەوئاواتە خوازبوو لەوەی کەسێکی واقعی بێ،یان دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان پشتیان بەردا وگروپە توندڕەوە ڕاست ڕەوەکانیان بەهێزکرد لە چەندین دەوڵەتی جیاواز لەوچەندساڵانەی دوایی دا،کە ئەمەش بوەهۆی بڵاوبونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆریەکان وفاشیستەکان و چەپەکان؛ بەتایبەتیش لەکاتێکدا کە فەرمانڕەوا ناوگەلانیە ڕاست ڕەوەکان مافی مرۆڤ بەشێوەیەکی گەورە لە ڕابردوو پێشێل دەکەن،ئەویش لە ژێر ناونیشانی «جەنگ لە دژی تیرۆر»، لەکاتێکدا کە کۆمەڵێک دەوڵەتی دیموکراسی ماون بە سەرکێشی ئەڵمانیا کە لە ئێستادا بەسەرکردەی جیهانی ئازاد دەناسرێ،بەڵام دەستەوستانە لە هەڵگرتنی هەرهەنگاوێکی تۆکمەودانی هەربڕیارێکی پێویست دژی ئەو ڕژێمانەی کە مافەکانی مرۆڤ بەناوی شەڕی دژەتیرۆر لە جیهاندا پێشێل دەکەن. فۆکۆیاما لە بۆچونەکەی لەسەرکۆتایی مێژوو باسی ئەوەی کردبوو کە مل ملانێ ی سەدەی بیست ویەک سێ جەمسەری سەرەکی دەبێ، جەمسەری ڕاستەقینەی ڕەهاوبەهێز دیموکراسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوایە،کە نوسەر پشتگیری لێ دەکاوبانگەشەی بۆدەکا،جەمسەری دوەمیش فاشیزم وڕەگەزپەرستیە کە نوسەرپێ ی وایە ئەم ئاڕاستە لە جەنگی دوەمی جیهانیەوە تێک شکاوەونەماوە،،جەمسەری سێ یەمیش ڕەوتی کۆمۆنیزم و شیوعیە کە نوسەر پێ ی وایە دوای گەیشتنی گۆڕباچۆف بە فەرمانڕەوایی یەکێتی سۆڤیەت،ئەم جەمسەرەش بوونی نەماوەوبەڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت تەواوبووە. لەهەمان کات دا، فوكوياما چەند بەربەست و ڕێگرێک لەبەردەم داهاتووی دیموکراسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوا دەبینێ،کە چڕی کردۆتەوە لە دوو لەمپەری سەرەکی : کۆسپی دیاردەی دینداری ،کە نوسەرهیچ ترسێکی ئەوتۆی لێ نەبوو،چونکە پێ ی وابوو کە لیبرال دیموکراسی دەرهاویشتەی لاوازی کۆمەڵگاکانی دامەزراو لەسەر بنچینەی ئاینە. بەڵام کۆسپی دووەم ناسۆنیالیستی ونەتەوەگەریە،، کە ترسێکی ئەوتۆشی لەئەو نەبوو،بە پاساوی ئەوەی کە ناسۆنیالستی مەترسیەک لەسەر دیموکراتیەت دروست ناکا،وەڕەوتی نەتەوایەتی بەهەموو جۆرەکنیەوە تەنیا لەواڵاتانی جیهانی سێ یەم بەشێوەیەکی بەربڵاو بوون وهەژموونی هەیە. «کۆتایی مێژوو»:ئایا ئێمە چاوەڕێ ی مەهدی دەکەین یان چاوەڕێ ی کۆمۆنیزم؟!

سەدەی بیست ویەک تارمایی نەتەوایەتی نوێ کە کەس هەستی پێ نەکردوە

واقعی ئەمڕۆ نسکۆی بۆچوونی فوكوياما لەبارەی کۆتایی مێژوو و سەرکەوتنی لیبرال دیموکراسی ڕۆژئاوا لە جیهاندا دەسەلمێنێ؛هەرلە زۆچوونی لەبارەی سێ جەمسەرە ئایدۆلۆژیەکانەوە لە جیهاندا؛ ئێستا لیبڕال دیموکرات تاکە جەمسەرنیە وەک ئەو پێش بینی دەکرد؛ئەوەتا هەردوو جەمسەرەکەی تریش تا ئێستاهەن،بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ هێزو هەژموونیان لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە. جەمسەری کۆمۆنیزم، کە فوكوياما پێ ی وبوو بە داڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت کۆتایی هاتووە،،کۆتایی نەهاتوە،بەڵکو زیاتریش بەهێزبووە،بەتایبەتی لە ژێر سایەی هەڵکشان وگەشەکردنی بەردەوامی چین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا،بەبەکارهێنانی هێزەئابوریەکەی،وە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی ئاسایش ؛ئەوەتا مامۆستای زانستە سیاسیەکان روبرت بلاكويل، و هاوڕێکەی آشلي تيليز، لەوتوێژینەوەی کردویانە لە بارەی ستراتیژیەتی هەرەگەورەی چین بۆساڵانی ئێستاوداهاتوو وپەیوەندیەکانی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، ئەم توێژینەوە لە ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2015 دابڵاوکرایەوە پێ یان وایە کە ئەوەی ئارەزووی چینی زیادکرد بۆ پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆ، ئەوەئامانجی سەرەکی چینە کە وابەستەیە بە گەورەکردنی دەسەڵاتی نەتەوەیی گشتگیر، ئەوەش واتا پتەوکردنی شوێنی چین بە سیفەتی کارکەرو بکەری ناوەندی وسەرەکی لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا.

ئێستا دوای ئەوەی چین بۆتە هێزێکی ئابووری مەزن،ئەندامێتیکەشی لە ئەنجومەنی ئاسایش گرنگتربووە،بۆیە ئێستا پکین نایەوێ هیچ فراوانکردنێک لە پەیکەری ئەنجومەنی ئاسایش بکرێ، چونکە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دەسکەوتە درێژخایەنەکانی،لەدەرەوەی ئەنجومەنیش ،پەرەسەندنی توانائابووریەکانی چین وای کردوە کە لەگەڵ هەموو دامەزراوە داراییەکانی جیهان پەیوەندی پتەوی هەبێ،بۆیە شتێکی نامۆنیە کەلەناوئەودامەزراوە داراییانەش دا هەوڵ بدابۆگەیشتن بە دەسەڵاتی زیاترلەوقەوارانەدا،وەک سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانکی نێوەدەوڵەتی،کەچین کاری لەسەرئاڕاستەکردنی کاری ئەو دامەزراوانە کردوە بۆخزمەت کردنی بەرژەوەندیەکانی ومەبەستە تایبەتیەکانی. بەگواستنەوە بۆ جەمسەری دووەم،کە ئایدۆلۆژیای نەتەوایەتی دەنوێنێ،کە بەئاقارێکی ڕەگەزپەرستی وفاشیزم دادەڕوا،دەتوانین تێبینی بوونی چەندین هاوشێوەی ترامپ بکەین لە جیهان دا،هەرلە میانمارەوە تامیسر،لەکۆریایباکور تاسوریا،لەسعودیەوەتاڕوسیا ،وەبێجگەلەوانەش لەوڕژێمە دیکتاتۆریە فاشیستانە،کە جەنگ لەسەر نەتەوایەتی وتیرۆر دەکەنە پاساو بۆ فاشیزمی سەربازی،یان مەدەنی. بۆزیاتر پێداگیری لەسەرئەمبۆچوونە، ئاساییە کەئەم ڕژێمە دکتاتۆریانە پەیڕەوێکی ڕاست ڕەوی جەماوەری دەگرنەبەر،کە بە ڕەگەزپەرستی بۆیە دەکرێ،وە دژایەتی کەمایەتیەکان ومافەکانی مرۆڤ دەکا،ئەمەش بەئاشکرا لە قەیرانی پەنابەران لە جیهاندا ڕۆشن دەبێتەوە،هەرلە ترامپەوە تا تیریزامەی، لە ئەوریانی سەرۆک وەزیرانی مەجەڕەوە تاپۆتینی سەرۆکی ڕوسیا،،لەهتین کیاوی میانمارەوەتائەسەدی سوریا، وەبێجگە لەوانیش زۆرن،ئەوە دەسەلمێنێ کەبۆچونەکەی فوكوياما لە کۆسپەکانی کەڕووبەڕووی لیبراڵ دیموکراس دەبێتەوە لەداهاتوودا تووشی نسکۆبووە،چونکە نەترسانی ئەو لە ڕەوتی ناسۆنیالستی لە جێ ی خۆی دانەبوو. شایانی باسە،ئەوڕەوتەنەتەوایەتیەی لای فوكوياما ترسێکی ئەوتۆی نەبوو،ئێستا گەشەی کردوەوگەورەبوەوبۆتە مەترسیەک کە پێ ی دەگوترێ نەتەوەیی نوێ،کە خەریکە لیبڕال دیموکرات قوت بدا،زاراوەی نەتەوایەتی نوێ ،ئەو زاراوەیەکەلەوانەیە لە قۆناغی داهاتوو فەرمانڕەوایی بکا. مارك بليث،مامۆستای ئابووری سياسي لە زانکۆی براون، لە گوتارێکداکە لە ماڵپەڕی «فورين أفيرز»دا لەسەرنەتەوایەتی نوێ بڵاوی کردۆتەوە، «بليث» سەردەمبی فەرمانڕەوایی تامپی بە سەردەمی حوکمی نەتەوەیی نوێ داناوەکە گرنگی بە هیچ جۆرێک لە مافەکان نادا،و سیمای ڕەگەزپەرستی ودژایەتی کەمینەکان ومافەکانی مرۆڤ هەیە،تەنیا گرنگی بەخول خواردنەوە لە دەوری خۆپەرستی وبەرژەوەندیەکانی دەداو لە ڕووی هەرجۆرەداهێنان وبەرەوپێش چونێک دەرگاکان دادەخا، بۆیە کەبەوشێوە لیبڕال دیموکرات لەپاشەکشەدابێ ،ئەوە نەتەوایەتی نوێ جێ ی دەگرێتەوە

فۆکۆیاما& فۆکۆیاما

فرانسيس فوكوياما بە ڕیزبەندی کارتەکانی دا چۆوە، ئەویش لەوگوتارەی کە لە مانگی ئابی ڕابردوو لە ژێر ناونیشانی «دژی سیاسەتی ناسنامە»، لە گۆڤاری «فورين أفيرز» ی ئەمریکی بڵاوی کردبۆوە کە ئەوگۆڤارە تایبەتە بە شڕۆڤەکردنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکی. فوكويامادانی ناوە بە نزم بونەوەی ژمارەی دەوڵەت ودامەزراوە دیموکراتیە کان وپاشەکشەی دیموکراسی لە هەموو جیهاندا لەم چەندساڵانەی دواییدا،هۆکاری ئەو پاشەکشەش دوو هۆکاری سەرەکین بەلایەوە ؛ گۆڕانکاریە ئابووری وتەکنەلۆژی یەکانن کە جیهانگیری هێناونی . دووەمیش ؛هەڵکشانی ئەوەی ناوی ناوە «سیاسەتی ناسنامە»،وگۆڕانی خواستەگرنگەکانی ڕەوتە چەپ وڕاستەکان لەم سەردەمەداکەوەک سەدەی ڕابردوو نیە. فوكوياما ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە دەوڵەتانی ستەم کار بوونیان هەیە،بەسەرۆکایەتی چینوڕوسیا،کە ئێستالەپێشووبەهێزترن،ئەمەلەکاتێکدا هەندێ دەوڵەت بەرەوپاش کشاونەوە،کە لەسەرەتاداوادەزانرائەم پاشەکشەکردوانە دەبنەنمونەی دەوڵەتی لیبڕاڵ دیموکراسی سەرکەوتوو،وەکو مەجەڕوپۆڵەنداوتورکیا،بەڵام لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە پاشەکشەیان کردوە،وەزۆرلەڕابردوو ستەم کارترن. شایانی باسە ،تەنانەت ئەودەوڵەتانەی کۆمۆنیزمیشن ،کۆمۆنیزمێکی ستەم کارن،ئەو کۆمۆنیزمە ئازادیخوازە نیە کە پشتگیڕی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی ئازادبکاکەلەسەربنەمای موڵکایەتی کۆمەڵگا بۆدانەانی بەرهەم هێنان ودیموکراتیەتی ڕاستەوخۆ و دەسەڵاتی ئەنجومەنەکرێکاریەکان وبەهەماهەنگ لەگەڵ ئازادیدیموکراتی تاک بنیات نرابێ. کەواتە لەهەندێ کاتدا کۆمۆنیزمیش لەگەڵ دیموکراسی هاوبەشی دەکا،بەڵام ئەوڕژێمانەی ئەمڕۆ خۆیان ناوناوە کۆمۆنیزم ناکرێ، چونکە ئەوان زەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دیموکراسی نایەنەوە،تەنانەت لە ئازادی تاکەکانیشدا. لەکاتێکدا هەندێ لەشارەزایانی بواری ڕامیاری بەهاری عەرەبی بە شەپۆلی چوارەمی دیموکراتی دەزانن،بەڵام فوكوياماپێ ی وایە کە شۆڕەکانی بەهاری عەرەبی ئەگەرچی توانیویەتی لەساڵی 201 ڕژێمە دیکتاتۆرەکان لەناوببالە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بەڵام نەبۆتەهۆی گۆڕانێکی ڕیشەیی بەرەو دیموکراسی. بەڵکو بۆتە هۆی دەسەڵات داربوونی چەند ڕژێمێکی ستەم کار،ئەمەش بووبەهۆی بەرپابوونی چەندان جەنگی خۆکوژی ناوخۆ،لەوڵاتانی عیراق وسوریاویەمەن ولیبیا.

لەهەمان کات دا ،سەرسامی خۆی ڕاگەیاند لەدوای سەرکەوتی ڕەوتە جەماوەریە ناسۆنیالیستەکان لەهەڵبژاردنی ساڵی 2016 کە لە دوو وڵاتی ناسراوبە بەهێزترین وڵاتانی لیبڕاڵ دیموکرات لە جیهاندا بەڕێوەچوو،لە شانشینی بەریتانیا کەجەماوەردەنگی دابۆ دەرچوون لەیەکێتی ئەوروپاو لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاکە دۆنالدترامپ بەبانگەشەی دەرکردنی بیانیەکان لە ئەمریکا گەیشتە کۆشکی سپی.

فۆکۆیاما هەڵکشانی ڕەوتە ڕاستڕەوو ناسۆنیالیستە جەماوەریەکان لە جیهاندادەگێڕێتەوە بۆ گۆڕانکاریە ئابووری وتەکنەلۆژیەکانکە جیهانگیری لەگەڵ خۆی هێناوە،لەگەڵ هەڵکشانی سیاسەتی ناسنامە؛ فوكوياما پێ ی وایە کە بایەخدانە سیاسیەکانی ئەمڕۆ جیاوازە لە هی پێشوو ؛ لە ڕووی مێژووییەوە،بەدرێژایی سەدەی بیست کێشە ئابووریەکان بەسەر سیاسەت دا زاڵ بوون؛ لەلای چەپەڕەوەکان ،کرۆکی سیاسەت جەختی لەسەر ژیانی چینی کرێکاروسەندیکاکان وبەرنامەی چاودێری کۆمەڵایەتی و سیاسەتی دووبارە دابەش کردنەوەی شۆڕش دەکردەوە، وەلە لای ڕاستڕەوەکان ،گرنگی دانی پلە یەکەم کەم کردنەوەی ڕۆڵی حکومەت وبەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت بوو. بەڵام سیاسەت لە کاتی ئێستادا زیاتر گرنگی بەکێشەکانی ناسنامە دەدا،نەک کێشەکانی پەیوەست بەئابووری؛ لە ئەمڕۆدا زۆرێک لە ڕژێمە دیموکراتیەکان گۆڕاون ،چەپەکان بایەخە یەکەمەکانیان بووە بە پتەوکردنی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵێکی بەرفراوان لە کۆمەڵە پەڕاوێزکراوەکان، وەک کەمینە ڕەگەزی وناسۆنیالیستیەکان و کۆمەڵەی پەنابەرەکان وکۆچەرەکان وژنان و ڕەگەزبازەکان،لەگەڵ پاشەکشەیان لە خەونی هێنانەدی یەکسانی لەنێوان خەڵکدا. لەهەمان کات دا،بایەخەپلە یەکەکانی ڕاستڕەوەکانیش گۆڕاوە لەوەی کەلە سەدەی ڕابردوو لەسەری بوو؛ چونکە ئەمڕۆ گرنگی دانی ڕەوتەڕاستڕەوەکان بەپلەی یەکەم پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی تەقلیدیە،  کەزۆربەی کات پەیوەندی بەڕەگەزو ئاینەوەهەیە. لەدەرەنجامی ئەمەشدا،ڕەوتە لیبڕاڵ دیموکراتیەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی بونیادی هاتن لە بۆچوونی فوكوياما؛ جیهانگییری لەگەڵ خۆی دا گۆڕانکاری ئابووری وڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی خێرای هێناوە، کۆمەڵگاکانی هەمەڕەنگ ترکردوەلە جاران، ئامەش ئەوگروپانەی هەڵناوە کەلەوەوپێش هیچ دەنگیان نەبوو ،وەدیاردەنەبوون لەکۆمەڵگادا،کە ئێستا داوای دان پێدانان بکەن،ئەمەش بووبەهۆی کاردانەوەی خوێناوی لەلایەن گروپەکانی تر،کە واهەست دەکەن پلەوپایەیان لەدەست بدەن بەهۆی دان نان بەمافی ئەوگروپە تازانە.

سیاسەتی شوناس، چۆن ڕاڤەی گەشەسەندنی لایەنە نەتەوەخوازەکان دەکات لە جیهاندا؟

دەکرێ هەمیشە ڕاڤەکردنەکە پەیوەست بکرێ بەئابووریەوە وەک فوكوياما باس دەکا؛ئەوەتالە لیبڕال دیموکراتی دایەکسانی بەپێ ی یاسا، ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی یەکسانی ئابووری وکۆمەڵایەتی ؛ چونکە تائێستاش جیاخوازی بەردەوامە دژی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی،بەتایبەت لە ژێرسایەی زاڵ بوونی ڕژێمە ئابووری لیبڕاڵی نوێ دا،لەگەڵ بوونی ئاستێکی بڵند لەنایەکسانی لەبەش کردنی بەرهەمەکانی؛چونکە ئەو لیبڕاڵی نوێیە هۆکاری سەرەکی بوو لە زیادبوونی سامانی سامانداران وزیاتر ڕوتاندنەوەی هەژاران دا.

لەوانەیە ئەوهەڕەشە پێش بینی کراوانەبۆبازی ئابووری خەڵکی ڕاڤەی ئەوهەڵکشانە ی ڕەوتی نەتەوایەتی جەماوەری لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان دا بدابەدەستەوە؛ تەنانەت لە وڵاتە زەنگینەکانیش وەک ئەمریک؛ سەرەڕای دەوڵەمەندی ئەودەوڵەتانە، جیاوازیەکی یەکجارگەورەهەیە لەسەرئاستی داهاتی تاک لەم ساڵانەی ڕابردوودا؛ ئەوەتاچەندین چینی کۆمەڵگابەدەستی کەم دەرامەتی وداهاتیان دەناڵ ێنن،بەڵکو توێژێک بەتەواوی ئاستی کۆمەڵایەتی دابەزیوە بۆ چینە کەم دەرامەتەکان. لەهەمان کاتدا،ولە ڕوانگەی کۆمەڵایەتیەوە ،دەکرێ کە گرنگترین پاڵنەر بۆ نەتەوایەتی نوێ کە بەریتانیای پاڵ نابێ بۆ دەنگ دان لەسەربەجێهێشتنی یەکێتی ئەوروپاوترامپی گەیاندبێتە کۆشکی سپی،ئەو وێناکردنەی چینی کرێکارە کەوای لێ هاتوە نابینرێ وهەستی پێ ناکرێ بەبۆچوونی فوكوياما؛ئەوەتا هەموو گروه و چینەکانی کۆمەڵگا هەریەکیان سەرکۆنەی ئەوی تریان دەکا؛ ئەوەتا هاوڵاتیان لە چێنی ناوەڕاست توڕەن کە پلەیان ل دەست داوە،نەهامەتی خۆشیان ڕشتوە بەسەر هەموو چینەکانی سەروو خۆیانەوە؛ چونکە بەبڕوای وان ئاگایان لەنەهامەتیەکانیان نیە، هەروەها ڕشتوشیانە بەسەر هەژارەکانی خوارخۆیان ،چونکە ئەم هوڵاتیە توڕانە واهەست دەکەن کەبەشێوەیەکی نادادگەرانە هەژاران بەسەرئەواندا هەڵ دەبژێردرێن لەسەر حسابی ئەوان؛ ئالێرە دەتوانرێ وێنای تێکچوونی باری ئابووری بکرێ بەوەیکە لە دەست دانی ناسنامەیە زیاتر لەوەی زیان کردن بێ لە داهاتەکان وەک فوكوياما دەیبینێ. ئالێرەدا، دەتوانین پەیوەندی نێوان داهات و شوین وپایە تێ بگەین،ئەمەش یارمەتیمان دەدا لە ڕاڤەی هۆکاری سەرکەوتنی بانگەشەی نەتەوەیی ودینی پارێزکار بەشێوەیەکی زیاترلە بانگەوازەکانی ترکەلە سەربنچینەی چین وتوێژ بنیات نراون؛چونکە هەموو چینێک یارمەتی یەکتردەداوکۆدەبێتەوە بۆبەرژەوەندیەکانی پەیوەستە بەهەمان بیرۆکەی ناسنامە ؛ ئەوەتاناسۆنیالیستەکان بەهاوڵاتیانی توڕە دەڵێن کە ئەوان ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئوممەێکی مەزن بوون پێش ئەوەی ئەم بێگانانە کۆچەرانە بێن وببنە هەڵبژاردەوپیلان بگێڕن بۆ ڕەنەڕۆکردنیان،ئەوەئەو نەخشەبووکەترامپ بەکاری هێنا،دوای ئەویش تیریزامەی بەکاری هێنا،پاشان سەرۆکی بەڕازیل جايير بولسناروبەکاری هێنا.

لە ڕاستیدا،ڕەوتە ئاینیەکانیش هەمان پاڵنەریانبۆ کۆکردنەوەی جەماوەربەکارهێنا،ئەوەتا پێ یان دەڵێن کۆمەڵگاکەتان پێش ئەوە کۆمەڵگایەکی ئیمان داربوو،لە خێروخۆشیدادەژیابەڵام بەهاتنەناوەوی ئەوبێ بڕوایانە بۆناو کۆمەڵگاکەیانبەڵای خوایان بەسەردا کەوت بەهۆی تاوانی ئەوانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کە بەرزبونەوەی ترامپ بەهیچ شێوەیەک ڕەت کردنەوەی سیاسەتی ناسنامە نیە کەلەم دواییانە چەپڕەوەکان وەریان گڕت؛ بەڵکو لە واقعدا ڕەنگ دانەوەی لەباوەش گرتنی ڕاست ڕەوەکانە بۆ سیاسەتی ناسنامە؛ ئەوەتازۆرێک لە چینی کرێکاری سپی پێست کە پشتگیری ترامپ بوون چونکە هەستیان بەپەڕاوێزبوون دەکردلە کۆمەڵگادا،ئەوە لەکاتێکدا گوندنشینان کە بڕبڕەی پشتی بزاڤە جەماوەریەکانن،کەبەهاباڵاکانیان لەژێرهەڕەشەدایە بەهۆی لەلایەن ئەو شارنشینە هەمە چەشنانە. سەرەڕای ئەوەی کەئەوان ئەندامن لە وگروپە ڕەگەزیەی کە زاڵە وچینی زۆرینە دەنوێنێ،بەڵام زۆرێک لە چینی کرێکارانی سپی پێست خۆیان وەک پەڕاوێزکراو دەبینن،ئەم دیاردەیەک فوكوياما لەبارەیەوە گوتبووی : «بەڕاستی ئەم جۆرەهەست کردنە ڕێ خۆشکەربوو بۆ سیاسەتی ناسنامە بە کۆپیە ڕاست ڕەویەکەی کە لە دوورترین حاڵەتی دا شێوەی نەتەوایەتی سپی پێستی ڕەگەزپەرستی ناشیرین وڕاشکاو بنیات دەنێ».

دنیا چی لێدێت کاتێک چین دەبێتە هێزی یەکەمی جیهان؟ ئەفریقیا بە نموونە

ئەو دکتاتۆریە گەورەی چین کار دەکا بۆ بنیات نانی،هەرلە ڕابردوەوە تائیستاش دژی دیموکراتیە لە هەموو حاڵێکدا،بە پێچەوانەی ئەمریکا کە هەندێ جاران دەست تێ وەردان دەکا،ئەگەر شەکلیش بێ، بەناوی بەرگری کردن لە دیموکاسی،وەهەندێک جاران خونکارو مل هوڕان لەناودەبا، هەرچەندە ئامانجی بنەڕەتیشی بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی بێ بەشێوەیەکی جیاواز،کۆتایی ئەم دەست تێ وەردانە سەربازیانەش لە لیبیا بووبۆ لادانی قەزافی لە فەرمانڕەوایی،هەندێک جاران ئەمریکا هەندێک وڵات ودام ودەزگاسزادەدا بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی ، جاری وایە واڕێک دەکەوێ کەئەو کەس وڕژێم ودەزگایانە ستەم کارومل هوڕ بن لە وڵاتی خۆیان، بەڵام هەڵوێست لەگەڵ چین جیاوازە،چونکە چین لە پەیوەندیەکانی دا کارلەسەرئەوەدەکا کە پێشینە بۆ ئابووری بێ،وەهیچ گرنگیەکی تەنانەت ڕۆتینیش بە مافەکانی مرۆڤ نەدرێ،تەنانەت سەرکۆنەکردنی سەرزارەکیش نەبێ،هەرئەوەیە کەچین کاری بۆدەکابۆ بن دەست کردنی کیشوەری ئەفریقیا. وەسەرۆکی چینی لە لوتکەی ئەفریقی چینی ئەو چەندەی بە سەرۆکەکانی ئەفریقیا ڕاگەیاندبووکەچین پەیڕەوی بنەمایەک دەکابەناوی «نابۆ پابەندیە سیاسیە ئاسان کاریەکان»، واتە هیچ مەرجێکی سیاسی ومافەکان نیە لە پێناوی هاوبەشی لەگەڵ چین،بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەمریکا ڕەچاوی دەکا لە مەرجەکان. ئەوگوتەی سەرۆکی چین پێش چەندساتێک هات لە ئاشکراکردنی وەبەرهێنانی بڕی 60 مليار دولارلە کیشوەری ئەفریقیا، مەبەست لەم گوتارەی چین پتەوکردنی ڕۆڵی چینە بۆ چوونە ناوبازاڕە بیانیە نوێ یەکان وهەروەهاداهاتە بێ سنورەکان کە ئەلەوبازاڕانەدا هەیە،هەروەها بۆ بەهێزکردنی هەژموونی سیاسی لەو وڵاتانە ؛چونکە لەگەڵ ئەو هاوبەشیە ستراتیژیە چاوەڕوانکراوانە هێزی دانوستانکاری لەبارەی زۆرێک لە دۆسیەکانی تر زیاد دەبێ. ئەم گوتەی سەرۆکی چین وەک کلیلێک وایە بۆئەو ڕێکخراوە دکتاتۆریانە بۆ هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ یەکێک لە گرنگترین دەو ڵەتانی جیهان ؛ وە پێشبینی دەکرێ کە بێتە یەکێک لە دەوڵەتە هەرەگرنگەکانی جیهان؛ ئەمەش هەلی زێڕینی ڕژێمە دکتاتۆری ودەسەڵاتە تاکڕەوەکانە لەکیشوەری ئەفریقیاوڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەپاندنی فەرمانڕەواییان لە وڵاتەکەیان بەهێزو وبەیارمەتی یەکێک لە دەوڵەتە بەهێزەکانی جیهان،بێ ئەوەی سەرکۆنەیەکی بچوکیش بکرێن لەسەرپێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ. لەسایەی گواستنەوەی کاری هاوبەشی سەربازی وئابووری لە ئەمریکاوەبۆ چین ،هەموو ئەو وابەستەو مەرجانە لادەچن،کە ئەمریکا سەپاندونی بەسەرئەودەوڵەتانە هەرچەندە ساکاریش بێ وئەمریکا ناچاری ئەومەرجانەبێ،بەهۆی پاڵەپەستۆی کۆمەڵگای ماف پەروەر لەناوخۆدا،ئابەم شێوە ئەم ڕژێمە دەسەڵات پاوان کەرانە گۆڕەپانێکی جیهانیان دەست دەکەوێ کەخاڵیە لە انگەوازەکانی دیموکراتیەت ومافەکانی مرۆڤ لەژێرسایەی ڕۆڵی گەشەسەندوی هەڵکشانی چین وەک هێزوجەمسەرێکی مەزن

. ئایابەهاتنی ساڵی 2100دیموکراتی بزردەبێ؟

ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدا ئەوەیە کە کۆمەڵگا دیموکراتیەکان لێک هەڵدەوەشێن ولەت وپەت دەبن،دابەش دەبن بۆ چەند توێژێک کەلە دەوری ناسنامەی تەسکترکۆدەبنەوە،ئەمەش ئاسۆی هاوکاری وکاری هەرەوەزی لەلایەن کۆمەڵگاوە بەرتەسکتر دەکا؛ئەم ڕێبازەلە داهاتوودا دەبێتە هۆی داڕوخانی دەوڵەت وڕەنجەڕۆبوونی لە کۆتایی دا،وە توانەوەی بیرۆکەی لیبڕاڵ دیموکرات. لەبارەی ئەم کارەوە فوكوياما دەڵێ:جیهانی ئەمڕۆمان لەیەک کات دا بەدوو ئاڕاستەی دژبەیەکدا دەڕوا؛ ئاڕاستەی یەکەمیان لە جیهانێکی ترسناکی دیکتاتۆریەتی تاکڕەوی مەڵبەندی خۆی دەنوێنێ،بەڵام ئاڕاستەی دووەم خۆی لەجیهانێکی ترسناکی پاچەپارچە بوی لەبەریەک هەڵوەشاو ی بێ کۆتایی دەبینێتەوە . چین بە گەورەترین جەمسەری ئاڕاستەی یەکەم دادەنرێ لە جیهاندا؛ چونکە لە کاتی ئێستادا هەڵدەستێ بە؟بنیاتنانی دیکتاتۆری زەبەلاح،کەتیای داحکومەت ڕونکراوە کەسێتی یە کان بەدرێژی لەبارەی سەودای ڕۆژانەی هەر هاوڵاتیەک کۆدەکاتەوە لەسەرشێوەی ڕژێمێکی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتیّ؛ لەکاتێکدا چەند بەشێکی تر لە جیهان لە جیهان دا داڕوخانی دامەزراوە مەڵبەندیەکانی ودەرکەوتنی دەوڵەتی نسکۆبردوو بە خۆیەوە دەبینێ،کە تیای دا جەمسەرەکان زیاد دەبن،ڕێک کەوتن وپێک هاتن لە سەر ئامانجە هاوبەشەکان زۆر کەم دەبێتەوە . شایانی باسە کە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی کۆمەڵایەتی ، ئەنتەرنێت،کەهۆکارێک بوون بۆ بڵاو بونەوەی ئاڕاستەی دووەم لە جیهان دا،کە بوەهۆی دەرکەوتنی چەند کۆمەڵگایەکی لەسەر پێ ی خۆ وەستاو،وەگەمارۆ نەدراوبە لەمپەرە مادیەکان،بەڵام گەمارۆ دراوە بە ناسنامە هاوبەشەکان. لەکۆتایی دا،خەڵکی لەبیرکردنەوەلە خۆیان وکۆمەڵگاکانیان بەبەکارهێنانی پێوەری ناسنامە کۆڵ نادەن ،بەڵام ناسنامەکانی کەسەکان جێگیرنیە،وە کارێکی بۆماوەیی نیە. لەوکاتەی کە دەتوانرێ ناسنامەی تێدا بەکاربهێنرێ بۆ دابەش کردن،وەدەشتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ یەک گرتن،ئەوەش لە ڕێ ی تواندنەوەی هەموو خولیاکان لە یەک بۆتەدا،،کبۆتەی هاوڵاتی بوونە،کەلەیەکسانی هەموو هاوڵاتیاندا خۆی دەنوێنێ،چ ڕەگەزوبنچەو دین و خولیایەکیان هەبێ،هەموویان هاووڵاتین،ئەمەش بەچارەسەری بنچینەیی جەماوەری زاڵ دادەنرێ لە کاتی ئێستادا. جاکە ڕژێمە دیموکراسیە لیبڕاڵیەکان نەتوانن بگەڕێنەوەبۆ تێگەیشتنی گەردونی بۆ ڕێزوشکۆی مرۆڤایەتی،ئەوەئەو فەرمان لەسەرخۆی وجیهان دەدابە ژیان لەناو مل ملانێ یەکی بەردەوام دا. فوكوياما هیچ ترس ودڵەڕاوکێ یەکی نەبوو لەبارەی کۆسپی نەتەوەیی وجەماوەری لە بۆچونەکەی کە لەساڵی1992دا ڕای گەیاند،بەڵام پاش چارەکە سەدەیەک گەڕایەوەو بۆی دەرکەوت کە بەهەڵەداچووبوو،ئەویش پاش ئەوەی گومانی وابوو کە نەتەوەی وجەماوەری بۆتە تارمایی وکارەساتی ترسناک،ئەو تارماییە گەورەبووەوبۆتە دڕندەیەک لەدوو زاراوەی ناسیۆنالیستی نوێ وترامپیەت دا خۆی دەنوێنێ،کە زۆربەی وڵاتانی جیهانیان کردۆتە گۆڕەپانو خەریکە کۆتایی بە لیبڕاڵ دیموکراسی لە جیهاندا زۆربەخێرایی دەهێنن.

ئایا دیموکراسی لە ساڵی 2100لەناودەچێ؟ یان ناگاتەئەوکاتەوپێش ئەوکاتە لەناودەچێ؟ئایا ناسیۆنالیستی نوێ سەردەکەوێ ودەتوانێ دەوڵەتان لە یەکتردابڕێ وبیانگێڕێتەوەبۆ چاخەکانی ناوەڕاست؟ کە ئەوکاتە جیهان لە دوبەرەکایەتی وجەنگ ودابڕان ودکتاتۆریەت دا ژیان دەگوزەرێنێ

بینینی زیاتر

محەمەد عەزیز عەلی ڕەسوڵ

محەمەد عەزیز عەلی ڕەسوڵ لە دایکبووی ۱۹۷٤ ڕانیە، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس لە شەریعە ۱۹۹٨ زانکۆی دهۆک.